تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

حه‌قیقه‌تی (لااله الا الله) به‌شى سێیه‌م و كۆتایی


دانانی: زانای به‌ڕێز شێخ ساڵه‌ح بن فه‌وزان بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌وزان 
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌زانایان له‌ عه‌ره‌بستانی سه‌عوودییه‌ (خودا بیپارێزێت) 
پاچڤه‌ و ده‌رهێنانی فه‌رمووده‌كانی: خدرنه‌ژاد كوردستانی (خودا لێی خۆش بێت) 

به‌شی سێیه‌م و كۆتایی 

حافیز ئیبن ڕه‌جه‌ب له‌ نامیلكه‌یه‌كیدا به‌ ناوی (كلمة الإخلاص) دا؛ سه‌باره‌ت به‌م فه‌رمایشته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) «أمرت أن أقاتل الناس حتى یشهدوا أن لا إله إلا الله، وأن محمدا رسول الله»، واته: "فه‌رمانم پێدراوه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی بجه‌نگێم تاكوو شاهێدی ده‌ده‌ن كه‌ هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ بێجگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا، وه‌ موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خودایه‌"؛ ده‌فه‌رموێت: "عومه‌ر و 

كۆمه‌ڵێك له‌ هاوه‌ڵان وا تێگه‌یشتن، كه‌ هه‌ر كه‌سێك شایه‌تمان بهێنێت؛ ئه‌وه‌ سزای دونیای لێ هه‌ڵده‌گیرێت، هه‌ر بۆیه‌ له‌مه‌ڕ جه‌نگی زه‌كاتنه‌ده‌ره‌كان ڕاوه‌ستان، به‌ڵام ئه‌بوبه‌كری سددیق وا تێگه‌یشت كه‌ ته‌نها به‌م وتنه‌ جه‌نگیان له‌ دژ ناوه‌ستێت؛ به‌ڵكوو ده‌بێت مافه‌كانی جێبه‌جێ بكه‌ن، له‌به‌ر وته‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم): «فإذا فعلوا منعوا منی دماءهم وأموالهم إلا بحقها وحسابهم على الله»، واته‌: "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یان كرد؛ ئه‌وه‌ خوێن و ماڵیان له‌ من قه‌ده‌غه‌ كردووه‌، مه‌گه‌ر له‌ حه‌ققی ـ شایه‌تمان و نوێژ و زه‌كات ـ دا، و حیسابیشیان لای خودایه‌"، ئه‌بوبه‌كریش فه‌رمووی: «الزكاة حق المال»(٢١)، واته‌: "زه‌كات مافی سامانه‌"، هه‌ر ئه‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌بوبه‌كری سددیق؛ چه‌ند هاوه‌ڵێك له‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ه‌وه‌ گێڕاویانه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌ ئیبن عومه‌ر و ئه‌نه‌س و غه‌یری ئه‌وانیش، فه‌رموویه‌تی: «أمرت أن أقاتل الناس حتى یشهدوا أن لا إله إلا الله وأن محمدا رسول الله ویقیموا الصلاة ویؤتوا الزكاة»، واته‌: فه‌رمانم پێدراوه‌ بجه‌نگێم له‌ دژی خه‌ڵكی، تا شایه‌تی ده‌ده‌ن كه‌ هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا، وه‌ موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری خودایه‌ و نوێژ ده‌كه‌ن و زه‌كاتیش ده‌ده‌ن"، وه‌ وته‌ی خودای گه‌وره‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت، كه‌ ده‌فه‌رموێت: فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَخَلُّوا سَبِیلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِیمٌ [سورة التوبة الآیة: ٥]، واته‌: "جا ئه‌كه‌ر ته‌وبه‌یان كرد و نوێژیان كرد و زه‌كاتیان دا؛ ئه‌وه‌ وازیان لێبهێنن، به‌ ڕاستی خودا به‌خشنده‌ و میهرداره‌"، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: فَإِنْ تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِی الدِّینِ وَنُفَصِّلُ الْآیَاتِ لِقَوْمٍ یَعْلَمُو نَ [سورة التوبة الآیة: ١١]، واته‌: "ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان كرد و نوێژیان كرد و زه‌كاتیان دا؛ ئه‌وسا براتانن له‌ دیندا، ئێمه‌ ئایه‌ته‌كانمان ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكێك كه‌ ده‌یانه‌وێت بزانن"، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌بێ به‌جێگه‌یاندنی فه‌رزه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كخواپه‌رستیدا؛ برایه‌تی له‌ دیندا به‌دی نایه‌ت، تۆبه‌ش له‌ شیرك به‌دی نایه‌ت به‌ یه‌كخواپه‌رستی نه‌بێت، جا كاتێك ئه‌بوبه‌كر ئه‌مه‌ی بۆ هاوه‌ڵان سه‌لماند؛ ئه‌وانیش گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌ر قسه‌ی ئه‌و و ئه‌وه‌ی ئه‌ویان به‌ ڕاست زانی. ئیدی زانیمان كه‌ سزای دونیا هه‌ڵناگیرێت له‌سه‌ر كه‌سێك كه‌ ته‌نها هه‌ر شایه‌تمان بهێنێت، به‌ڵكوو به‌ كه‌مته‌رخه‌می كردنی له‌ حه‌قێك له‌ حه‌قه‌كانی ئیسلام سزا ده‌درێت، هه‌ر به‌م جۆره‌ سزای ڕۆژی دواییش ده‌مێنێت و هه‌ڵناگیرێت". 
هه‌ر ئیمامی ئیبن ڕه‌جه‌ب له‌ (كلمة الإخلاص) دا ده‌فه‌رموێت: "ده‌سته‌یه‌ك له‌ زانایان گوتوویانه‌: مه‌به‌ست له‌م فه‌رموودانه‌؛ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوتنی (لا إله إلا الله) هۆكار و پێداویستێه‌كه‌ بۆ چوونه‌ به‌هه‌شت، به‌ڵام ئه‌م پێداویسته‌ كاری خۆی ناكات ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی تێدا كۆ نه‌بنه‌وه‌ و ڕێگره‌كانی لانه‌چن، بۆیه‌ پێده‌چێت ئه‌م پێداویسته‌ی له‌ كیس بچێت به‌ هۆی له‌ ده‌ست دانی مه‌رجێك له‌ مه‌رجه‌كانی یان هه‌بوونی ڕێگرێك، ئه‌مه‌ بۆچوونی حه‌سه‌نی به‌سری و وه‌هبی كوڕی مونه‌ببیهه‌ و ڕوونترین بۆچوونیشه‌" پاشان له‌ حه‌سه‌نی به‌سرییه‌وه‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌ (فه‌ره‌زده‌ق)ی شاعیری گوت ـ كاتێك خه‌ریكی به‌خاكسپاردنی ژنه‌كه‌ی بوو ـ پێی گوت: چیت بۆ ئه‌م ڕۆژه‌ ئاماده‌ كردووه‌، گوتی: ئه‌مه‌ حه‌فتا ساڵه‌ شایه‌تمانی (لا إله إلا الله)م ئاماده‌كردووه‌، حه‌سه‌ن گوتی: ئه‌وه‌ باشترین توێشووه‌، به‌ڵام (لا إله إلا الله) مه‌رجی هه‌یه‌، هه‌ربۆیه‌ خۆت دوور بگره‌ له‌ بوختیان كردن بۆ ئافره‌ت پاكداوێن. جارێكیش به‌ حه‌سه‌نیان گوت: خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌ڵێن: هه‌ر كه‌سێك بڵێت: (لا إله إلا الله) ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، حه‌سه‌ن گوتی: هه‌ر كه‌سێك بڵێت (لا إله إلا الله) و دواییش ماف و داخوازیه‌كانی جێبه‌جێ بكات؛ ئه‌وسا ده‌چێته‌ به‌هه‌شت". كابرایه‌كیش پرسیاری له‌ وه‌هبی كوڕی مونه‌ببیهـ كرد: مه‌گه‌ر (لا إله إلا الله) كلیلی به‌هه‌شت نییه‌؟ وه‌هب فه‌رمووی: به‌ڵێ به‌ڵام هه‌موو كلیلێك ددانه‌ی هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر كلیلێكی ددانه‌دارت پێبێت؛ ئه‌وه‌ بۆت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گینا نه‌خێر.. 
پێم وایه‌ ئه‌مه‌نده‌ به‌سه له‌ وته‌ی زانایان‌ بۆ په‌رچ دانه‌وه‌ی ئه‌و گومانه‌ی كه‌ خه‌ڵكێك پێوه‌ی گیرۆده‌یه‌، گوایه‌ ئه‌وه‌ی بڵێت (لا إله إلا الله) ئیدی كافر نابێت؛ ئه‌گه‌رچی جۆره‌ها شیركی گه‌وره‌ش ئه‌نجام بدات، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م ڕۆژگاره‌دا لای گڵكۆ و گۆڕی پیاوچاكان ده‌كرێت، كه‌ به‌ته‌واوی ناكۆك و دژه‌ له‌ گه‌ڵ وته‌ی (لا إله إلا الله)، و ڕێبازی دڵ بیمارانه‌، ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت هه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌رده‌گرن كه‌ به‌ گومانی خۆیان به‌ڵگه‌یه‌ بۆیان، ئه‌مه‌ له‌ ده‌قه‌ كورته‌كان، به‌ڵام ئه‌و ده‌قه‌ درێژانه‌ی كه‌ ڕوونیان ده‌كه‌نه‌وه‌ پشتگوێیان ده‌خه‌ن، وه‌ك حاڵی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمان دێنن به‌ هه‌ندێك له‌ قورئان و ئیمان ناهێنن به‌ هه‌ندێكی، خودای گه‌وره‌ له‌باره‌ی ئه‌م جۆره‌ خه‌ڵكانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: هُوَ الَّذِی أَنْزَلَ عَلَیْكَ الْكِتَابَ مِنْهُ آیَاتٌ مُحْكَمَاتٌ هُنَّ أُمُّ الْكِتَابِ وَأُخَرُ مُتَشَابِهَاتٌ فَأَمَّا الَّذِینَ فِی قُلُوبِهِمْ زَیْغٌ فَیَتَّبِعُونَ مَا تَشَابَهَ مِنْهُ ابْتِغَاءَ الْفِتْنَةِ وَابْتِغَاءَ تَأْوِیلِهِ وَمَا یَعْلَمُ تَأْوِیلَهُ إِلَّا اللَّهُ وَالرَّاسِخُونَ فِی الْعِلْمِ یَقُولُونَ آمَنَّا بِهِ كُلٌّ مِنْ عِنْدِ رَبِّنَا وَمَا یَذَّكَّرُ إِلَّا أُولُو الْأَلْبَابِ * رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَیْتَنَا وَهَبْ لَنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً إِنَّكَ أَنْتَ الْوَهَّابُ * رَبَّنَا إِنَّكَ جَامِعُ النَّاسِ لِیَوْمٍ لَا رَیْبَ فِیهِ إِنَّ اللَّهَ لَا یُخْلِفُ الْمِیعَادَ [سورة آل عمران الآیة: ٧ - ٩]، واته‌: "ئه‌و خودایه‌ی كه‌ قورئانی بۆ ناردوویته‌ خوارێ، ـ ئه‌و قورئانه‌ ـ ئایه‌تگه‌لی پته‌وی تێدایه‌ ئه‌وانه‌ ماكی قورئانن، تێیشیدایه‌ له‌یه‌ك ده‌چن ـ واتای جۆراوجۆر هه‌ڵده‌گرن ـ، جا ئه‌وانه‌ی كه‌ دڵیان بیماره‌؛ ته‌نها شوێنی وێكچووه‌كان ده‌كه‌ون، بۆ چه‌واشه‌كاری و لێكدانه‌وه‌ی به‌ گوێره‌ی ئاره‌زوویان، وه‌ ـ ئه‌و ئایه‌ته‌ وێكچووانه‌‌ ـ خودا نه‌بێت كه‌س ڕاڤه‌یان نازانێت، زۆرزانه‌كانیش ده‌ڵێن: ئیمانمان پێیه‌تی و هه‌مووی هه‌ر له‌ په‌روه‌ردگارمانه‌وه‌یه‌، كه‌سیش به‌ وردی بیرناكاته‌وه‌ مه‌گه‌ر هۆشمه‌نده‌كان * ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان! پاش ئه‌وه‌ی كه‌ ڕێنموونیت كردین؛ دڵمان ده‌غه‌زدار مه‌كه‌، وه‌ له‌ میهری خۆتمان پێ ببه‌خشه‌، به‌ڕاستی تۆ زۆربه‌خشنده‌یت * ئه‌ی په‌روه‌ردگارمان! هه‌ر تۆ مه‌ردم كۆ ده‌كه‌یته‌وه‌ له‌ ڕۆژێكدا كه‌ هیچ دوودڵیی تێدا نییه‌، خودا هه‌رگیز به‌ڵێن ناشكێنێت". 

سا خودایه‌ حه‌قمان پیشانده‌ وشوێنكه‌تنیمان پێببه‌خشه‌ و پووچه‌ڵیشمان پیشانده‌ و دوورمان بخه‌وه‌ لێی. 

وصلى الله وسلم على نبینا محمد وآله وصحبه أجمعین . . والحمد لله رب العالمین . 

٧/٦/ ١٤٢٩ی كۆچی ١١/٦/٢٠٠٨ ی زایینی 
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
(١) له‌ گێڕانه‌وه‌ی موسلیم‌، فه‌رمووده‌ی ژماره‌: (١١٤١). 

(٢) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: تیرمیزی، شێخ ئه‌لبانیش به‌ حه‌سه‌نی داناوه‌، بڕوانه‌: (صحیح سنن الترمذی) فه‌رمووده‌ی ژماره‌: (٣٥٨٥(. 

)٣( بڕوانه‌:(زاد المعاد لابن القیم: [ ١ ٢]). 

)٤( بڕوانه‌: (مجموعة التوحید: [١٠٥, ١٦٧]). 

)٥( بڕوانه‌: (مجموعة التوحید: [١٠٥, ١٦٧]). 

)٦( بڕوانه‌: (كلمة الإخلاص لابن رجب: [٥٢-٥٣]). 

)٧ ( له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (٤٠٩٠) و موسلیم: (١٩). 

)٨( له‌ گێڕانه‌وه‌ی حاكم و ئیبن حیببان، به‌ڵام ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ لاوازه‌، به‌پێی گوته‌ی شێخ ئه‌لبانی، بڕوانه‌: (ضعیف الترغیب والترهیب) ف ژ: (٩٢٣)، هه‌روه‌ها: (التعلیقات الحسان على صحیح ابن حبان) ف ژ: (٦١٨٥). به‌ڵام هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه‌ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح هاتووه‌، كه‌ باسی ڕاسپارده‌ی كاتی سه‌ره‌مه‌رگی پێغه‌مبه‌ر نووح (علیه السلام) ده‌كات بۆ كوڕه‌كه‌ی، تێدا ده‌فه‌رموێت: "فه‌رمانت پێده‌كه‌م به‌ (لا إله إلا الله)، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌وت ئاسمان و هه‌ر حه‌وت زه‌ویه‌كه‌ بخرێنه‌ تایه‌كی ترازووه‌وه‌ و (لا إله إلا الله) ش بخرێته‌ تایه‌كه‌وه‌؛ ئه‌وه‌ (لا إله إلا الله) له‌وان قورستر ده‌رده‌چوو ..."، له‌ گێڕانه‌وه‌ی بوخاری له‌ (الأدب المفرد) دا و ئه‌حمه‌د و به‌یهه‌قیش له‌ (الأسماء) دا، بڕوانه‌: (سلسلة الأحادیث الصحیحة) ی شێخ ئه‌لبانی: ف ژ: (١٣٤). 

(٩) له‌ گێڕانه‌وه‌ی تیرمزی، شێخ ئه‌لبانی به‌ حه‌سه‌نی داناوه‌، بڕوانه‌: (صحیح سنن الترمذی): ف ژ: (٣٥٨٥). 

(١٠) له‌ گێڕانه‌وه‌ی ترمیزی و ئیبن ماجه‌ و ئه‌حمه‌د، شێخ ئه‌لبانی به‌ سه‌حیحی داناوه‌، بڕوانه‌: (سلسلة الأحادیث الصحیحة) ی شێخ ئه‌لبانی: ف ژ: (١٣٥). 

)١١) بڕوانه‌: (تیسیر العزیز الحمید: [٨٠]). 

(١٢) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (٤٢٥، ١١٨٦، ٥٤٠١) و موسلیم: (٣٣). 

(١٣) ئه‌میش هه‌ر له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (١٢٨) و موسلیم: (٣٢). 

(١٤) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: موسلیم: (٢٧). 

(١٥) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (٨٦) موسلیم: (٩٠٥). 

(١٦) بڕوانه‌: (تیسیر العزیز الحمید بشرح كتاب التوحید: [٦٦-٦٧]). 

(١٧) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (٤٢٦٩، ٦٨٧٢). 

(١٨) بڕوانه‌: (مجموعة التوحید: [١٢٠ - ١٢١]). 

) ١٩) له‌گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (٢٤، ٣٩٢). 

(٢٠) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (٣٦١١، ٥٠٥٧، ٦٩٣٠) و موسلیم: (١٠٦٤(. 

(٢١) له‌ گێڕانه‌وه‌ی: بوخاری: (١٤٠٠، ٦٩٢٤، ٧٢٨٤) و موسلیم: (٢٠(. 
          

صفحات سایت

پیچک