تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

حه‌قیقه‌تی (لا إله إلا الله) به‌شی دووه‌م


دانانی: زانای به‌ڕێز شێخ ساڵه‌ح بن فه‌وزان بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌وزان 
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌زانایان له‌ عه‌ره‌بستانی سه‌عوودییه‌ (خودا بیپارێزێت) 
پاچڤه‌ و ده‌رهێنانی فه‌رمووده‌كانی: خدرنه‌ژاد كوردستانی (خودا لێی خۆش بێت) 


به‌شی دووه‌م 

مه‌رجه‌كانی (لا إله الا الله): 

ئه‌م وته‌یه‌ سوود به‌ بێژه‌ره‌كه‌ی ناگه‌یه‌نێت به‌ حه‌وت مه‌رج نه‌بێت: 


یه‌كه‌م: )العلم) زانین، واته‌: زانینی واتاكه‌ی له‌ ڕووی "نه‌رێ و ئه‌رێ" وه‌. 

دووه‌م:)الیقین) دڵنیایی، واته‌: زانینێكی ته‌واو كه‌ هه‌موو‌ گومانێك بتارێنێت. 

سێیه‌م: )الإخلاص( دڵسۆزی، واته‌: ته‌نها له‌به‌ر خودا بێت و شیرك بتارێنێت. 

چواره‌م: )الصدق) ڕاستگۆیی، واته‌: به‌ ڕاستگۆیی بیڵێیت به‌ جۆرێك ڕێگه‌ به‌ نیفاق نه‌دات. 

پێنجه‌م: )المحبة( خۆشه‌ویستی، واته‌: خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ر شتێك ئه‌م وته‌یه‌ بیگرێته‌وه‌ و دڵخۆش بوون پێی. 

شه‌شه‌م: )الانقیاد( ملكه‌چی، واته‌: ملكه‌چ بوون بۆی به‌ جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانی كه‌ بریتییه‌ له‌ كرده‌وه‌ واجبه‌كان، ئه‌ویش به‌ دڵسۆزی بۆ خودا به‌ ته‌نها و به‌ ته‌مای ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و. 

حه‌وته‌م: )القبول) قبووڵ كردن، واته‌: هه‌رچییه‌ك ئه‌م وته‌یه‌ ده‌یگه‌یه‌نێت؛ قبووڵی بكه‌یت و لاریت لێی نه‌بێت. (فتح المجید: [٩١]) 

ئه‌م مه‌رجانه‌؛ زانایان له‌و ده‌قانه‌ی قورئان و سوننه‌ته‌وه‌ وه‌ریانگرتووه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌م وته‌ شكۆمه‌نده‌ و ماف و مه‌رجه‌كانی هاتوون. 

واتاو داخوازیی وته‌ی (لا إله الا الله): 

وته‌ی (لا إله إلا الله) واته‌: هیچ په‌رستراوێكی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ جگه‌ له‌ ته‌نها خودایه‌ك كه‌ (ئه‌ڵڵا) یه‌ و تاك و ته‌نهایه‌ و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه‌، ئه‌م وته‌ مه‌زنه‌ ئه‌وه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ تێكڕای ئه‌وانه‌ی جگه‌ له‌ (ئه‌ڵڵا) ده‌په‌رسترێن؛ هیچیان خودای ڕاسته‌قینه‌ نین و درۆینه‌ و پووچه‌ڵن. 

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه‌ كه‌ زۆر جار فه‌رمان به‌ په‌رستنی خودا؛ هاوپێچه‌ به‌ نه‌په‌رستنی جگه‌ له‌ خودا، چونكه‌ په‌رستنی خودا؛ له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵدانان بۆی درووست نییه‌، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: وَاعْبُدُوا اللَّهَ وَلَا تُشْرِكُوا بِهِ شَیْئًا [سورة النساء الآیة: ٣٦]، واته‌: "خودا بپه‌رستن و هیچ شتێك مه‌كه‌ن به‌ هاوه‌ڵی"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: فَمَنْ یَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَیُؤْمِنْ بِاللَّهِ فَقَدِ اسْتَمْسَكَ بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَى لَا انْفِصَامَ لَهَا وَاللَّهُ سَمِیعٌ عَلِیمٌ [سورة البقرة الآیة: ٢٥٦]، واته‌:"جا هه‌ركه‌سێك بێبڕوا بێت به‌ تاغووت و ئیمان بهێنێت به‌ خودا؛ ئه‌وه‌ ده‌ستی گرتووه‌ به‌ قوڵپه‌ هه‌ره‌پته‌وه‌كه‌ كه‌ پچڕانی بۆ نییه‌، وه‌ خودا بیسه‌ر و زانایه‌"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اُعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ [سورة النحل الآیة: ٣٦]، واته‌: "وه‌ بۆ گشت ئۆمه‌تێك پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌؛ كه‌ خودا بپه‌رستن و دوور بن له‌ تاغووت"، وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «من قال لا إله إلا الله وكفر بما یعبد من دون الله حرم ماله ودمه»، واته‌: "هه‌ر كه‌سێك بڵێت: )لا إله إلا الله) و بێباوه‌ڕیش بێت به‌ هه‌رچییه‌ك كه‌ جگه‌ له‌ خودا ده‌په‌رسترێت؛ ئه‌وه‌ ماڵ و خوێنی حه‌رام ده‌بێت"، هه‌موو پێغه‌مبه‌رێكیش به‌ ئۆمه‌ته‌كه‌ی ده‌گوت: اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَیْرُهُ [سورة الأعراف الآیة: ٥٩]، واته‌: "خودا بپه‌رستن، هیچ خودایه‌كی دیكه‌تان جگه‌ له‌ ئه‌و نییه‌"،.. و تا كۆتایی به‌ڵگه‌كانی دیكه‌، ئیمامی ئیبن ڕه‌جه‌ب (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: "به‌جێگه‌یاندن و ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م واتایه‌ به‌م جۆره‌یه‌: به‌نده‌ی خودا كه‌ ده‌ڵێت: (لا إله إلا الله)؛ ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیچ به‌ خودای خۆی نازانێت جگه‌ له‌ (ئه‌ڵڵا)، خوداش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گوێڕایه‌ڵی ده‌بیت و نافه‌رمانیی ناكه‌یت، له‌به‌ر هه‌یبه‌ت و ‌گه‌وره‌یی و، خوشویستن و ترس و ئومێد و پشت پێبه‌ستن و لێخواستن و لێپاڕانه‌وه‌، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بۆ (ئه‌ڵڵا) نه‌بێت ڕه‌وا نییه‌. 

هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ بوو كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌ كافره‌كانی قوره‌یشی فه‌رموو: بڵێن: (لا إله إلا الله) گوتیان: أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَیْءٌ عُجَابٌ [سورة ص الآیة: ٥]، واته‌: "چۆن ئه‌و هه‌موو خودایه‌ - بته‌كان‌ - به‌ به‌درۆ ده‌زانێت و ده‌ڵێت هه‌ر یه‌ك خودا ڕاسته‌؛ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ شتێكی زۆر سه‌یره‌"، ده‌بینیت كه‌ به‌ جۆرێك له‌م وته‌یه‌ تێگه‌یشتن؛ كه‌ په‌رستنی بته‌كان هه‌موو پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌ و په‌رستش تایبه‌ت ده‌كات به‌ خوداوه‌ به‌تاك و ته‌نها، جا ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان نه‌ده‌ویست، به‌م واتایه‌ ڕوون بووه‌وه‌ كه‌ واتا و داخوازیی(لا إله إلا الله) بریتییه‌ له‌: په‌رستنی خودا به‌ تاك و ته‌نها و وازهێنان له‌ په‌رستنی غه‌یری خودا، به‌نده‌ی خودا كه‌ ده‌ڵێت: (لا إله إلا الله) ئه‌وه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ پێویسته‌ ته‌نها خودا بپه‌رستێت و په‌رستنی غه‌یری خودا به‌ پوچه‌ڵ ده‌زانێت، وه‌ك په‌رستنی بت و گۆڕ و خواناسان و پیاوچاكان، به‌مه‌ش ئه‌وه‌ پووچه‌ڵ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ گۆڕپه‌رسته‌كانی ئه‌مڕۆ و هاوشێوه‌كانیان واده‌زانن واتای (لا إله إلا الله) بریتیه‌ له‌: بڕوا بوون به‌ بوونی خودا، یان كه‌ خودا خوڵقێنه‌ره‌ و توانستی داهێنانی هه‌یه‌ و به‌س و ئاله‌م جۆره‌ باوه‌ڕانه‌، یان وا بزانێت (لا إله إلا الله) واته‌: فه‌رمانڕه‌وایی ته‌نها بۆ خودایه‌، وه‌ واده‌زانن ئه‌وه‌ی بڕوای ئاوه‌ها بێت و وته‌ی(لا إله إلا الله)به‌و شێوه‌یه‌ لێكبداته‌وه‌؛ ئیدی ئه‌وه‌ یه‌كخواپه‌رستیی ڕه‌های به‌جێگه‌یاندووه‌، ئه‌گه‌ر چی هه‌ر كارێك بكات له‌ په‌رستنی جگه‌ له‌ خودا و باوه‌ڕ بوون به‌ مردووان و خۆنزیك كردنه‌وه‌ لێیان به‌ قوربانی و نه‌زر و سووڕ خواردن به‌ ده‌وری گۆڕه‌كانیاندا و پیرۆزی خواستن (تبرّك) به‌ خۆڵه‌كه‌یان، ئیدی نازانن كه‌ كافره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی عه‌ره‌بیش له‌م بیروباوه‌ڕه‌دا هاوڕایان بوون و ده‌یانزانی كه‌ هه‌ر خودا ئافرێنه‌ری به‌توانستی داهێنه‌ره‌ و دانیان پێدا ده‌نا و، ئه‌و په‌رستشه‌ش كه‌ بۆ غه‌یری خودا ده‌یانكرد ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ پێیان وابوو له‌ خوداوه‌ نزیكیان ده‌خاته‌وه‌، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌خوڵقێنن و ڕزق و ڕۆزی ده‌ده‌ن. 

خۆ ئه‌گه‌ر واتای (لا إله إلا الله) به‌و جۆره‌ بووایه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌یڵێن؛ ئه‌وه‌‌ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و موشریكه‌كاندا نه‌ده‌كه‌وته‌وه‌، به‌ڵكوو ده‌ستبه‌جێ ده‌چوون به‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه‌، ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌مانه‌ ده‌ڵێن؛ پێی بگووتبان: دان بنێن به‌وه‌ی كه‌ ته‌نها خودا توانایه‌ له‌ داهێناندا، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی بوون و ده‌یانزانی كه‌ ئه‌گه‌ر بڵێن: )لا إله إلا الله)؛ ئه‌وه‌ په‌رستنی بته‌كانیان به‌ پووچه‌ڵ زانیوه‌، وه‌ تێگه‌یشتن كه‌ ئه‌م وته‌یه‌ ته‌نها بێژه‌یه‌كی بێواتا نییه‌، هه‌ر بۆیه‌ لێی سڵه‌مینه‌وه‌ و گوتیان:أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا إِنَّ هَذَا لَشَیْءٌ عُجَابٌ [سورة ص الآیة: 5]، واته‌: "چۆن ئه‌و هه‌موو خودایه‌ - بته‌كان‌ - به‌ به‌درۆ ده‌زانێت و ده‌ڵێت هه‌ر یه‌ك خودا ڕاسته‌؛ به‌ڕاستی ئه‌مه‌ شتێكی زۆر سه‌یره‌"، هه‌روه‌ك خودای گه‌وره‌ش له‌ باره‌یانه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: إِنَّهُمْ كَانُوا إِذَا قِیلَ لَهُمْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ یَسْتَكْبِرُونَ * وَیَقُولُونَ أَئِنَّا لَتَارِكُوا آَلِهَتِنَا لِشَاعِرٍ مَجْنُونٍ [سورة الصافات الآیة: ٣٥ – ٣٦]، واته‌: "ئه‌و موشریكانه‌ ئه‌گه‌ر پێیان بگوترایه: )لا إله إلا الله) خۆیان به‌ زل ده‌زانی * و ده‌یانگوت: ئێمه‌ وازبێنین له‌ په‌رستنی خوداكانمان بۆ شاعیرێكی شێت؟"، به‌مجۆره‌ ده‌یانزانی كه‌ (لا إله إلا الله) ئه‌وه‌ ده‌خوازێت كه‌ واز له‌ په‌رستنی جگه‌ له‌ خودا بهێنن و ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، وه‌ ئه‌گه‌ر بیانگوتایه‌ و به‌رده‌وام بان له‌ په‌رستنی بته‌كان؛ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خۆیان ناكۆك ده‌بوون، به‌ڵام گۆڕپه‌رسته‌كانی ئه‌مڕۆ گوێ ناده‌نه‌ ئه‌م ناكۆكییه‌ دزێوه‌، دێن ده‌ڵێن: )لا إله إلا الله) و پاشان هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌ به‌ په‌رستنی مردووان و خۆنزیككردنه‌وه‌ له‌ گۆڕه‌كانیان به‌ چه‌ندین په‌رستشی جۆراوجۆر، ده‌ك داوه‌شێت ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌بوجه‌هل و ئه‌بوله‌هه‌ب له‌و باشتر واتای (لا إله إلا الله) یان ده‌زانی، جا ئه‌نجام ئه‌مه‌یه‌: هه‌ركه‌سێك ئه‌م وته‌یه‌ بڵێت و واتاكه‌ی بزانێت و داخوازیه‌كانی به‌ ئاشكرا و نهێنی جێبه‌جێ بكات له‌ نه‌هێشتنی شیرك و چه‌سپاندنی په‌رستش بۆ خودا له‌گه‌ڵ باوه‌ڕێكی دامه‌زراو به‌ ناوه‌ڕۆكی و كارپێكردنی؛ ئه‌وه‌ موسوڵمانی ڕاسته‌قینه‌یه‌، هه‌ر كه‌سێكیش بیڵێت و به‌ ڕواڵه‌ت كار به‌ داخوازییه‌كانی بكات، به‌ڵام به‌بێ باوه‌ڕبوون به‌ واتاكه‌ی؛ ئه‌وه‌ دووڕوو (منافق)ه‌، هه‌ر كه‌سێكیش به‌ زمان بیڵێت و به‌ پێچه‌وانه‌یه‌وه‌ كار بكات، به‌ هاوه‌ڵدانان كه‌ دژێتی؛ ئه‌وه‌ كافره‌، ئه‌گه‌رچی هه‌زاران جاریش بیڵێت، چونكه‌ به‌ كاره‌كه‌ی؛ گوتنه‌كه‌ی پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌‌، هه‌ربۆیه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ گوتنی ئه‌م وته‌یه‌دا واتاكه‌ی بزانرێت، چونكه‌ زانینی واتاكه‌ی هۆكاره‌ بۆ به‌جێگه‌یاندنی داخوازییه‌كانی، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: إِلَّا مَنْ شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ یَعْلَمُونَ [سورة الزخرف الآیة: ٨٦]، واته‌: "مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ ڕاستی شاهێدی ده‌ده‌ن و حه‌قیقه‌تی ئه‌و شاهێدییه‌ش ده‌زانن"، جا ئامانج له‌م وته‌یه‌؛ بریتییه‌ له‌: به‌جێگه‌یاندنی داخوازیی ئه‌م وته‌یه‌، كه‌ له‌ وازهێنان له‌ په‌رستنی جگه‌ له‌ خودا و، په‌رستنی خودا به‌ تاك و ته‌نهادا، به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت. 

گوتنی (لا إله الا الله) چ كاتێك سوود به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت؟ 

پێشتر گوتمان گوتنی (لا إله إلا الله) پێویسته‌ هاوپێچ بێت به‌ زانینی واتاكه‌ی و كاركردن به‌ داخوازییه‌كه‌ی، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ق هه‌ن كه‌ ڕه‌نگه‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێبكرێت؛ كه‌ ته‌نها گوتنی ئه‌م وته‌یه‌ به‌سه‌، وه‌ خه‌ڵكانێكیش به‌م جۆره‌ گومانه‌وه‌ گیرۆده‌ بوون؛ له‌به‌ر ئه‌مه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ پێویست بوو، بۆ لابردنی ئه‌م گومانه‌ لا كه‌سانێك كه‌ ڕاستییان ده‌وێت، شێخ سوله‌یمان بن عه‌بدوڵڵا (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) له‌باره‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی عیتبانه‌وه‌: «فإن الله حرم على النار من قال لا إله إلا الله یبتغی بذلك وجه الله»(١٢)، واته‌: "هه‌ركه‌سێك بڵێت: )لا إله إلا الله) و مه‌به‌ستی پێی ته‌نها خودا بێت؛ ئه‌وه‌ خودا حه‌رامی ده‌كات له‌ ئاگر"، شێخ سوله‌یمان له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: "بزانه‌ كه‌ فه‌رمووده‌گه‌لێك هه‌ن به‌ ڕواڵه‌ت ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نن كه‌ هه‌ر كه‌سێك ته‌نها شایه‌تمان بهێنێت ئه‌وه‌ ناچێته‌ ئاگره‌وه‌، وه‌ك ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ و فه‌رمووده‌كه‌ی ئه‌نه‌س كه‌ ده‌ڵێت: "پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌سواری وڵاخ و موعازیش له‌ په‌نایه‌وه‌ بوو؛ پێی فه‌رموو: ئه‌ی موعاز! گوتی: به‌ڵێ فه‌رمانت جێه‌بجێیه‌ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خودا، فه‌رمووی: هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خودا شایه‌تمان بهێنێت؛ بڵێت: هیچ خودایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا، موحه‌ممه‌دیش پێغه‌مبه‌ری خودایه‌؛ ئه‌وه‌ خودا چوونه‌ دۆزه‌خی لێ حه‌رام ده‌كات"(١٣)، وه‌ موسلیم له‌ عوباده‌وه‌ كه‌ "هه‌ر به‌نده‌یه‌كی خودا شایه‌تمان بهێنێت؛ بڵێت: هیچ خودایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا، موحه‌ممه‌دیش به‌نده‌ و پێغه‌مبه‌ری خودایه‌؛ ئه‌وه‌ خودا چوونه‌ دۆزه‌خی لێ حه‌رام ده‌كات"، ، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌گه‌لێك كه‌ تێیدا هاتووه‌: هه‌ركه‌سێك ته‌نها شایه‌تمان بهێنێت؛ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێدا نییه‌ كه‌ له‌ دۆزه‌خ حه‌رام ده‌كرێت، له‌وانه‌: ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئه‌بوهوره‌یره‌: كه‌ له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ ته‌بووك بوون... تا: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: شاهێدی ده‌ده‌م كه‌ هیچ خوایه‌ك نییه‌ بێجگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا و منیش پێغه‌مبه‌ری خودام، هه‌ر به‌نده‌یه‌ك به‌م شایه‌تمانه‌ بگاته‌ خودا و گومانی نه‌بێت‌؛ خودا به‌هه‌شتی لێ قه‌ده‌غه‌ ناكات"(١٤)، شێخ سوله‌یمان ده‌ڵێت: "باشترین شتێك كه‌ له‌ واتای ئه‌مه‌دا گوترابێت؛ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ شێخی ئیسلام ئیبن ته‌یمییه‌ و غه‌یری ئه‌ویش گوتوویانه‌: ئه‌م فه‌رموودانه‌ ته‌نها له‌مه‌ڕ كه‌سانێكن كه‌ بیڵێن و له‌سه‌ری بمرن ـ هه‌روه‌ك به‌ كۆتبه‌ندیش هاتووه‌ ـ وه‌ به‌ پاكی و دڵنیایی له‌ دڵه‌وه‌ بێت و هیچ گومانی لێی نه‌بێت و، به‌ ڕاستی و په‌رۆشی بێت، چونكه‌ حه‌قیقه‌تی یه‌كخواپه‌رستی ڕاكشانی گیانه‌ به‌ره‌و لای خودا به‌ ته‌واوی، جا هه‌ر كه‌سێك له‌ دڵه‌وه‌ به‌ پاكی (ئیخلاس) شاهێدی بدات كه‌ هیچ خودایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا؛ ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، چونكه‌ ئیخلاس بریتییه‌ له‌ ڕاكشانی دڵ بۆ لای خودای گه‌وره‌، به‌وه‌ی كه‌ تۆبه‌ی ڕاسته‌قینه‌ بكات له‌ تاوانه‌كانی، جا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ بمرێت؛ ئه‌وه‌ ئه‌و پاداشته‌ ده‌چێژێت، چونكه‌ فه‌رمووده‌ی په‌یده‌رپه‌ی‌ (متواتر) هاتوون، كه‌ هه‌ر كه‌سێك گوتبێتی (لا إله إلا الله) و به‌ ئه‌ندازه‌ی ده‌نكه‌جۆیه‌ك و به‌قه‌د خه‌رده‌لێك و ئه‌وه‌ندی گه‌ردیله‌یه‌ك كه‌ڵك له‌ دڵیدا بێت؛ ئه‌وه‌ له‌ ئاگر ده‌هێنرێته‌ ده‌رێ، هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش هاتووه‌ كه‌ زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن(لا إله إلا الله) ده‌چنه‌ دۆزه‌خ و پاشان ده‌هێنرێنه‌ ده‌رێ، هه‌روه‌ها كه‌ خودا حه‌رامی كردووه‌ له‌ سه‌ر ئاگر كه‌ شوێنه‌واری سوژده‌ی مرۆڤه‌كان بخوات، چونكه‌ ئه‌وانه‌ نوێژیان كردووه‌ و سوژده‌یان بۆ خودا بردووه‌، وه‌ هه‌ر به‌ په‌یده‌رپه‌ی هاتووه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك بڵێت: (لا إله إلا الله) و شایه‌تی بدات كه‌ هیچ خودایه‌ك نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌مبه‌ری خودایه‌؛ ئه‌وه‌ خودا ئاگری لێ حه‌رام كردووه‌، به‌ڵام به‌ كۆت و به‌ندی قورسه‌وه‌ هاتووه‌، وه‌ زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌یڵێن؛ نه‌ ئیخلاس ده‌زانن نه‌ یه‌قین، هه‌ر كه‌سێكیش ئه‌وه‌ نه‌زانێت ئه‌وه‌ ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌كرێت كه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا لێی بشێوێت و نه‌توانێت بیڵێت، وه‌ زۆرینه‌ خه‌ڵك كه‌ ده‌یڵێن به‌ چاولێكه‌ری و خووپێگرتن (عاده‌ت) ده‌یڵێن، ئیمان تێكه‌ڵ به‌ كانگه‌ی دڵیان نه‌بووه‌، له‌م جۆره‌ كه‌سانه‌ پتر له‌ كاتی مردن و له‌ نێو گۆڕدا لێیان ده‌شێوێت، وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌دا هاتووه‌ كه‌ ده‌ڵێت: «سمعت الناس یقولون شیئا فقلته»(١٥)، واته‌: "گوێم لێبوو خه‌ڵك ده‌یانگوت ئیدی منیش گوتم"، زۆربه‌ی كار و كرده‌وه‌ی ئه‌مانه‌ ته‌نها چاولێكه‌رییه‌ و لاسایی كردنه‌وه‌ خه‌ڵكییه‌، نزیكترین خه‌ڵكیشن له‌و وته‌یه‌ی خودای گه‌وره‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت: بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءَنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِمْ مُهْتَدُونَ [سورة الزخرف الآیة: ٢٢]، واته‌: "به‌ڵكوو گوتیان: ئێمه‌ باب و باپرانمان له‌سه‌ر دینێك دیوه‌، ئێمه‌ش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و جێ و ڕێیه‌ی ئه‌وان ده‌ڕۆین"، جا به‌م شێوه‌یه‌؛ هیچ ناكۆكی و ناسازییه‌ك نییه‌ له‌ نێوان فه‌رمووده‌كاندا، چونكه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ئیخلاس و یه‌قینێكی ته‌واوه‌وه‌ بیڵێت؛ ئه‌وه‌ له‌م دۆخه‌دا هه‌رگیز پێداگر نابێت له‌سه‌ر تاوانێك، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێروته‌واویی ئیخلاس و یه‌قینه‌كه‌ی وا ده‌خوازێت كه‌ خودای له‌ هه‌موو شتێك خۆشتر بوێت، سه‌ره‌نجام هیچ ئاره‌زوویه‌كی بۆ حه‌رام و هیچ ڕقێكی بۆ فه‌رمانی خودا له‌ دڵدا نامێنێت، جا ئه‌مه‌یه‌ كه‌ حه‌رام ده‌كرێت له‌ ئاگر، ئه‌گه‌رچی پێش ئه‌وه‌ گوناهیشی هه‌بووبێت، چونكه‌ ئه‌و ئیمانه‌، ئه‌و ته‌وبه‌یه‌، ئه‌و ئیخلاسه‌ و ئه‌و یه‌قینه‌ هیچ تاوانێكی ناهێڵێته‌وه‌ و ده‌یسڕێته‌وه‌، وه‌ك چۆن شه‌و به‌ ڕۆژ ده‌سڕێته‌وه‌". لێره‌دا قسه‌كه‌ی شێخ سوله‌یمان (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) كۆتایی هات(١٦). 

وه‌ شێخ موحه‌ممه‌د بن عه‌بدولوه‌ههاب (ڕه‌حمه‌تی خودای لێبێت) له‌ كتێبی (كشف الشبهات) دا ده‌فه‌رموێت: "ئه‌وانه‌ گومانێكی دیكه‌یان هه‌یه‌، ده‌ڵێن: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سه‌رزه‌نشتی ئوسامه‌ی كرد كاتێك كابرایه‌كی كوشت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گوتی (لا إله إلا الله) و پێی فه‌رموو: "ئه‌وه‌ كوشتت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گوتی (لا إله إلا الله)؟"(١٧)، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی دیكه‌ش له‌باره‌ی وازهێنان له‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ بڵێت. جا مه‌به‌ستی ئه‌و نه‌فامانه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌: هه‌ر كه‌سێك ئه‌و وته‌یه‌ بڵێت كافر نابێت و ناكوژرێت ئه‌گه‌رچی هه‌ر كارێكیش بكات، جا به‌و نه‌فامانه‌ ده‌گوترێت: خۆ دیاره‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) دژی جووله‌كه‌ ده‌جه‌نگی و كه‌نیزه‌كیشی لێده‌گرتن؛ كه‌چی ده‌شیانگوت(لا إله إلا الله)، هاوه‌ڵه‌كانی پێغه‌مبه‌ری خوداش (صلى الله علیه وسلم) دژی به‌نی حه‌نیفه‌ جه‌نگین له‌ كاتێكدا كه‌ شایه‌تمانیان ده‌گوت به‌وه‌ی كه‌ هیچ خودایه‌ك نییه‌ بێجگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا و موحه‌ممه‌دیش پێغه‌مبه‌ری خودایه‌، نوێژیشیان ده‌كرد و خۆیشیان به‌ موسوڵمان ده‌زانی، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌ عه‌لیی كوڕی ئه‌بوتالیب سوتاندنی، خۆ ئه‌م نه‌فامانه‌ خۆشیان ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی نكووڵیی زیندووبوونه‌وه‌ بكات؛ ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت، ئه‌گه‌رچی بشڵێت ( لا إله إلا الله)، وه‌ هه‌ر كه‌سێك نكووڵیی شتێك له‌ پایه‌كانی ئیسلام بكات ئه‌وه‌ كافر ده‌بێت و ده‌شكوژرێت، ئه‌گه‌رچی بیشیڵێت، جا چۆن ئه‌گه‌ر نكووڵی شتێك له‌ لقه‌كانی دین بكات سوودی نابێت بۆی؛ به‌ڵام سوودی ده‌بێت بۆی ئه‌گه‌ر نكووڵیی یه‌كخواپه‌رستی بكات؛ كه‌ بناغه‌ و لوتكه‌ی دینی پێغه‌مبه‌رانه‌؟!!! ئاخر ئه‌م دوژمنانه‌ی خودا له‌ واتای فه‌رمووده‌كه‌ تێنه‌گه‌یشتوون"(١٨). 
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: "سه‌باره‌ت به‌ فه‌رمووده‌كه‌ی ئوسامه‌، ئه‌وه‌ كابرایه‌كی كوشت كه‌ موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگه‌یاند، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ وایزانی له‌ ترسی گیان و ماڵی موسوڵمان بوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێكیش موسوڵمانه‌تیی خۆی ئاشكرا بكات؛ ده‌بێت وازی لێبهێنرێت تا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌رده‌كه‌وێت، خودای گه‌وره‌ له‌م باره‌یه‌وه‌ ئه‌مه‌ی دابه‌زاند: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا إِذَا ضَرَبْتُمْ فِی سَبِیلِ اللَّهِ فَتَبَیَّنُوا[سورة النساء الآیة: ٩٤]، واته‌: "ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانتان هێناوه‌! ئه‌گه‌ر چوون بۆ جیهاد له‌ پێناوی خودا؛ شتان ڕوون بكه‌نه‌وه‌"، واته‌: قایمكاری بكه‌ن له‌ كاره‌كانتاندا و لێی ورد ببنه‌وه‌، ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ واجبه‌ ده‌ستی لێهه‌ڵبگیرێت و لێی ورد بیته‌وه‌‌، جا ئه‌گه‌ر شتێكی لێده‌ركه‌وت كه‌ پێچه‌وانه‌ی موسوڵمانێتیی ئه‌و بوو؛ ئه‌وسا ده‌كوژرێت، له‌به‌ر گوته‌ی (فتبینوا)، خۆ ئه‌گه‌ر پاش لێوردبوونه‌وه‌ش هه‌ر نه‌كوژرابا؛ ئه‌و كاته‌ لێوردبوونه‌وه‌ش بێ مانا ده‌بوو، هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌كه‌ی دیكه‌ و هاوشێوه‌كانیشی؛ هه‌مان واتایان هه‌یه‌ كه‌ باسمان كرد، كه‌ هه‌ر كه‌سێك موسوڵمانێتی و یه‌كخواپه‌رستیی ئاشكرا كرد؛ ئه‌وه‌ ده‌بێت وازی لێبهێنرێت، مه‌گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شتێكی لێده‌ركه‌وێت كه‌ ناكۆك بێت له‌ گه‌ڵ ڕواڵه‌ته‌كه‌دا. 

به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر ئه‌مه‌؛ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رێك (صلى الله علیه وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تی: "ئه‌وه‌ كوشتت پاش ئه‌وه‌ی كه‌ گوتی(لا إله إلا الله)؟"، وه‌ فه‌رموویه‌تی: «أمرت أن أقاتل الناس حتى یقولوا لا إله إلا الله»(١٩)، واته‌: "فه‌رمانم پێدراوه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكی بجه‌نگێم تاكوو ده‌ڵێن:(لا إله إلا الله)؛ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ (صلى الله علیه وسلم) هه‌مان پێغه‌مبه‌ره‌ كه‌ له‌ باره‌ی (خه‌واریج) ه‌وه‌ فه‌رموویه‌تی: «أینما لقیتموهم فاقتلوهم ، لئن أدركتهم لأقتلنهم قتل عاد»(٢٠)، واته‌: "له‌ هه‌ركوێیه‌ك پێیان گه‌یشتن؛ بیانكوژن، ئه‌گه‌ر پێیان بگه‌م ده‌یانكوژم وه‌ك كوشتاری قه‌ومی (عاد)"، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س زۆرتر (لا إله إلا الله) یان ده‌گوت، ته‌نانه‌ت هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان له‌ ئاست په‌رستشی ئه‌واندا؛ خۆیانیان به‌كه‌م ده‌زانی، زانستیشیان له‌ هاوه‌ڵان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام نه(لا إله إلا الله) دادی دان؛ نه‌ په‌رستشی زۆر و زه‌به‌ند و نه‌ بانگه‌شه‌ی ئیسلامه‌تیش، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌و به‌رهه‌ڵستییه‌ی كه‌ به‌رامبه‌ر به‌ شه‌ریعه‌ت لێیانه‌وه‌ سه‌ریهه‌ڵدا. ئه‌وه‌ش كه‌ باسمان كرد له‌ جه‌نگان دژی جووله‌كه‌ و جه‌نگی هاوه‌ڵان دژ به‌ به‌نی حه‌نیفه‌، ئه‌ویش هه‌ر به‌م چه‌شنه‌. 

ماویه‌تیی 
          

صفحات سایت

پیچک