تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بیروباوه‌ڕی موسڵمان,

 

حه‌قیقه‌تی (لا إله إلا الله) به‌شی یه‌كه‌م


به‌شی یه‌كه‌م 

دانانی: زانای به‌ڕێز شێخ ساڵه‌ح بن فه‌وزان بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌وزان 
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی گه‌وره‌زانایان له‌ عه‌ره‌بستانی سه‌عوودییه‌ (خودا بیپارێزێت) 

پاچڤه‌ و ده‌رهێنانی فه‌رمووده‌كانی: خدرنه‌ژاد كوردستانی (خودا لێی خۆش بێت) 

پێشه‌كیی وه‌رگێڕ 
سوپاس و ستایش بۆ خودای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌كان، سه‌ڵاوات بڕژێ به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر و یاوه‌ران و شوێنكه‌وتووان و یارانیان تا ڕۆژی دوایی. 


ئه‌م نامیلكه‌یه‌ كه‌ باسی حه‌قیقه‌تی وته‌ی (لا إله إلا الله) یه‌ و به‌پێزترین و مه‌زنترین بابه‌ته‌؛ ووتارێكی زانای به‌ڕێز شێخ: (ساڵه‌ح بن فه‌وزان بن عه‌بدوڵڵا ئه‌لفه‌وزان) ه‌ (خودا بیپارێزێت)، كه‌ له‌ ژماره‌: ١٣ ی گۆڤاری (البحوث الإسلامیة) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌نده‌ش وه‌رمگرتووه‌ و وه‌رمگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، دڵنیاشم كه‌ سوودی ده‌بێت بۆ خوێنه‌ری به‌ڕێز، مه‌گه‌ر پاچڤه‌كه‌ی به‌نده‌ كه‌موكوڕیی تێدابێت، به‌ڵام به‌نده‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م لێده‌وه‌شێته‌وه‌، كه‌ ئه‌ویش ته‌نها له‌ فه‌زڵ و كۆمه‌كی خوداوه‌یه‌. 

جگه‌ له‌ پاچڤه‌ كردنه‌كه‌؛ فه‌رمووده‌كانیم ده‌رهێناوه‌ و بڕیاری تاقه‌سواری مه‌یدانی فه‌رمووده‌ناسیی سه‌رده‌م (شێخ ئه‌لبانی) م (ڕه‌حمه‌تی خودای لبێت) له‌سه‌ریان خستووه‌ته‌ڕوو، بۆدڵنیایی له‌ پله‌ی فه‌رمووده‌كان، دیاره‌ ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ فه‌رمووده‌كانی سه‌حیحی بوخاری و موسلیم كه‌ بڕیاری هه‌موو موسوڵمانانی له‌سه‌ره‌، هه‌ردوو پیتی (ف ژ) بریتین له‌كورتكراوه‌ی (فه‌رمووده‌ی ژماره‌)، بۆ نموونه‌: ف ژ: (١٣٥)، واته‌ فه‌رمووده‌ی ژماره‌ (١٣٥) له‌ سه‌رچاوه‌ی ناوبراودا. 

له‌ خودا داواكارم كه‌ بمانگێڕێت له‌و به‌ندانه‌ی كه‌ حه‌قیقه‌تی وته‌ی (لا إله إلا الله) تێیاندا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ و له‌سه‌ریشی ده‌مرن. 

وصلى الله وسلم على نبینا محمد وآله وصحبه أجمعین . . والحمد لله رب العالمین 

وه‌رگێڕ 

خدرنه‌ژاد كوردستانی 

(خودا لێی خۆش بێت) 


پێشه‌كیی دانه‌ر 
الحمد لله، نحمده ونستعینه ونستغفره، ونتوب إلیه، ونعوذ بالله من شرور أنفسنا وسیئات أعمالنا، من یهده الله فلا مضل له، ومن یضلل فلا هادی له، وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله، صلى الله علیه وعلى آله وأصحابه، وكل من اتبعه وتمسك بسنته إلى یوم الدین . . أما بعد: 

خودای گه‌وره‌ فه‌رمانی پێداوین به‌ زیكر و یادی خۆی و ستایشی زیكریارانیشی كردووه‌ و به‌ڵێنی پاداشتی مه‌زنیشی پێداون، فه‌رمانی داوه‌ به‌ زیكری به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی و پاش لێبوونه‌وه‌ له‌ په‌رستشه‌كانیش به‌ تایبه‌تی. 
خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: فَإِذَا قَضَیْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِیَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ. ( سورة النساء الآیة: ١٠٣]، واته‌: "هه‌ر كه‌‌ له‌ نوێژ بوونه‌وه‌ یادی خودا بكه‌ن، به‌ ڕاوه‌ستان و به‌ دانیشتن و‌ به‌ ڕاكشاویشه‌وه‌ ـ واته‌ له‌ گشت بارودۆخێكتانداـ"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: فَإِذَا قَضَیْتُمْ مَنَاسِكَكُمْ فَاذْكُرُوا اللَّهَ كَذِكْرِكُمْ آبَاءَكُمْ أَوْ أَشَدَّ ذِكْرًا [سورة البقرة الآیة: ٢٠٠]، واته‌: "هه‌ركه‌ له‌ په‌رستشه‌كانتان لێبوونه‌وه‌؛ یادی خودا بكه‌ن وه‌ك چۆن ـ له‌ سه‌رده‌می نه‌فامیدا ـ یادی باب و باپیرانتان ده‌كرد و ـ به‌ڵكوو ـ له‌وه‌ش زۆرتر"، له‌وه‌ تایبه‌تتریش له‌ كاتی به‌جێگه‌یاندنی ڕێوشوێنی حه‌جدا، وه‌ك فه‌رموویه‌تی: فَإِذَا أَفَضْتُمْ مِنْ عَرَفَاتٍ فَاذْكُرُوا اللَّهَ عِنْدَ الْمَشْعَرِ الْحَرَامِ [سورة البقرة الآیة: ١٩٨]، واته‌: "هه‌ر كه‌ له‌ عه‌ره‌فات هاتنه‌خوارێ؛ له‌ لای (المشعر الحرام) یادی خودا بكه‌ن"، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: وَیَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِی أَیَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِیمَةِ الْأَنْعَامِ [سورة الحج الآیة: ٢٨]، واته‌: "وه‌ یادی خودا بكه‌ن له‌ چه‌ند ڕۆژێكی دیاریكراودا له‌سه‌ر ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه‌ خودا پێی به‌خشیون"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: وَاذْكُرُوا اللَّهَ فِی أَیَّامٍ مَعْدُودَاتٍ [سورة البقرة الآیة: ٢٠٣]، واته‌: "وه‌ زیكری خودا بكه‌ن له‌ چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مداـ مه‌به‌ست سێ ڕۆژه‌كه‌ی پاش جه‌ژنی قوربانه‌ كه‌ پێیان ده‌وترێت (ڕۆژه‌كانی ته‌شریق) ـ". 

وه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «أیام التشریق أیام أكل وشرب وذكر لله» (١) ، واته‌: "ڕۆژه‌كانی ته‌شریق ڕۆژی خواردن و نۆشین و یادی خودان". 

وه‌ خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِیرًا * وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِیلًا [سورة الأحزاب الآیة ٤١ - ٤٠]، واته‌: "ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانتان هێناوه‌ یادی خودا زۆر بكه‌ن * و به‌یانی و ئێواره‌ به‌ پاكی ڕابگرن ـ به‌وه‌ی كه‌ بڵێن: سبحان الله وبحمده ـ". جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ باشترین زیكر بریتییه‌ له‌: لا إله الا الله وحده لا شریك له = هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا به‌ تاك و ته‌نها و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه‌، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «خیر الدعاء دعاء عرفة ، وخیر ما قلت أنا والنبیون من قبلی : لا إله إلا الله وحده لا شریك له ، له الملك وله الحمد ، وهو على كل شیء قدیر»(٢)، واته‌: "باشترین لاڵه‌ لاڵه‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌ و، باشترین وته‌ش كه‌ من و پێغه‌مبه‌رانی پێش منیش گوتوومانه‌؛ بریتییه‌ له‌: لا إله إلا الله وحده لا شریك له ، له الملك وله الحمد ، وهو على كل شیء قدیر = هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌؛ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا به‌ ته‌نها و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه، موڵك هه‌ر هی ئه‌وه‌ و سوپاسیش هه‌ر بۆ ئه‌و، وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا توانایه‌ "؛ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م وته‌ شكۆداره‌ (لا إله إلاّ الله) ئه‌م پله‌ بڵنده‌ی له‌ نێوان زیكره‌كانی دیكه‌دا هه‌یه‌ و، ئه‌حكامگه‌لێكی پێوه‌ به‌نده‌ و، مه‌رجگه‌لێكی هه‌یه‌ و، خاوه‌نی واتا و داخوازییه‌ و، هه‌ر ته‌نها وته‌یه‌كی ڕووت نییه‌ كه‌ به‌ زمان بگوترێت و ببڕێته‌وه‌، له‌به‌ر ئه‌مانه‌ هه‌مووی، پێم باش بوو كه‌ بابه‌تی ئه‌م وتاره‌ كورته‌م سه‌باره‌ت به‌و وته‌ مه‌زنه‌ بێت، له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارم؛ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بمانگێڕێت به‌ هۆگرانی ئه‌م وته‌یه‌، ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌ندن پێوه‌ی و به‌ واتاكه‌ی شاره‌زان، ئه‌وانه‌ی كه‌ جێبه‌جێكاری داخوازییه‌كانین به‌ ئاشكرا و به‌ په‌نهان. 

باسه‌كه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌م وته‌یه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بێت: 

پێگه‌ی (لا إله إلاّ الله) له‌ ژیاندا، فه‌زڵی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، واتای، داخوازییه‌كانی و ئایا چ كاتێك وتنی سوودی ده‌بێت بۆ مرۆڤ و چ كاتێكیش سوودی نابێت . . جا پشت به‌خودای گه‌وره‌ ده‌ڵێم: 

پێگه‌ی وته‌ی (لا إله الا الله): 

ئه‌م وته‌یه‌ موسوڵمانان له‌ بانگ و قامه‌ت و وتار و گفتوگۆكانیاندا ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م وته‌یه‌؛ زه‌وی و ئاسمانی پێ به‌نده‌، هۆكاری بوونی ئافراوه‌ دی ژماره‌یان هه‌رچه‌نده‌، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش خودای گه‌وره‌؛ پێغه‌مبه‌رانی ناردووه‌ و، په‌رتووكی دابه‌زاندووه‌ و، شه‌ریعه‌تی ڕازاندووه‌، ته‌رازووش؛ هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌ هه‌ڵنراون، كارنامه‌ش وا دانراون، بازاڕی به‌هه‌شت و دۆزه‌خ؛ هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و ڕێكخراون، ئافراوانیش هه‌ر به‌م چه‌شنه‌ بوون به‌ دوو پێڕ: ئیمانداری گه‌نجینه‌ زێڕ؛ بێباوه‌ڕی بێهۆشی گێڕ، ئه‌م وته‌یه‌؛ بناوانی ئافراندن و گشت كارێكه‌ و پێوه‌ری پاداشت و سزای گشت سه‌ردار و هه‌ژارێكه‌، ئه‌و حه‌ققه‌یه‌؛‌ ئافراوانی له‌ پێناودا ئافرێنراوه‌، پرسیار و لێپرسینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م و مافه‌كانی دانراوه‌، پاداشت و سزای به‌نده‌كان؛ به‌م پێڕه‌وه‌ ڕێكخراوه‌، قیبله‌ بۆ ئه‌م هه‌ڵنراوه‌‌ و، دین له‌سه‌ر ئه‌م دامه‌زراوه‌، شمشێری جیهادیش ته‌نها بۆ مافی ئه‌م ڕاكێشراوه‌، مافی خودا له‌سه‌ر به‌نده‌كان سه‌رجه‌مه‌، وته‌ی چوونه‌ ناو ئیسلامه‌ به‌ دڵمه‌ندی نه‌ك به‌ گه‌مه‌، كلیلی ماڵی ئاشتییه‌‌، كه‌ به‌هه‌شتی پاك له‌ خه‌مه‌، ئه‌وه‌ڵ و ئاخری خه‌ڵكی؛ به‌رپرسن له‌ ماك و چه‌مكی، هیچ به‌نده‌یه‌ك تێناپه‌ڕێ تا دوو پرسیاری لێ ده‌كرێ: چیتان ده‌په‌رست، وه‌ڵامی پێغه‌مبه‌رانتان به‌ چی دایه‌وه‌؟ جا وه‌ڵامی یه‌كه‌میان؛ بریتییه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنی داخوازییه‌كانی (لا إله إلاّ الله) له‌: شاره‌زایی و بڕوای دڵ و كرده‌وه‌، دووه‌میشیان: به‌دیهێنانی داخوازییه‌كانی(محمد رسول الله) له‌: شاره‌زایی و پێڕه‌وی لێی و ملكه‌چی بۆی(٣). 

ئه‌م وته‌یه‌، جوێكه‌ره‌وه‌ی نێوان كوفر و ئیسلامه‌ و، وته‌ی ته‌قوا و قوڵپی‌ هه‌ره‌قایمه‌، ئه‌و وته‌یه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم كردی به‌: {كَلِمَةً بَاقِیَةً فِی عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ یَرْجِعُونَ}[سورة الزخرف الآیة: ٢٨]، واته‌: "وته‌یه‌كی مانگار له‌ نێو نه‌وه‌كه‌یدا، به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ری"، ئه‌مه‌ ئه‌و وته‌یه‌؛ كه‌ خودا بۆ خۆی شاهێدی پێداوه‌ و له‌ ئافراوه‌كانیشی فریشته‌كان و زانایانیش ئه‌م شاهێدییه‌یان پێداوه‌، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: شَهِدَ اللَّهُ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَالْمَلَائِكَةُ وَأُولُو الْعِلْمِ قَائِمًا بِالْقِسْطِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ [سورة آل عمران الآیة: ١٨]، واته‌: "خودا شاهێدی ده‌دات، هه‌روه‌ها فریشته‌كان و زانایانیش؛ كه‌ هیچ خودایه‌ك جگه‌ له‌ ئه‌و نییه‌ و خودایه‌كی دادپه‌روه‌ره‌، هیچ خودایه‌ك جگه‌ له‌و نییه‌ و خودایه‌كی گه‌وره‌ و كاربه‌جێیه‌‌"(٤)، ئه‌م وته‌یه‌؛ وته‌ی پاكنیازی(ئیخلاس) و شاهێدیی ڕاستی و بانگه‌وازی حه‌ق و پاكانه‌یه‌ له‌ شیرك، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌میش ئافراوه‌كان ئافرێنراون، هه‌روه‌ك خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِیَعْبُدُونِ [سورة الذاریات الآیة: ٥٦]، واته‌: "جنۆكه‌ و مرۆڤم ته‌نها بۆ په‌رستنم نه‌بێت بۆ هیچی دیكه‌م نه‌ئافراندوون"، پێغه‌مبه‌رانیش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ نێردراون و، په‌رتووكه‌كانیش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ دابه‌زێنراون، هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ قَبْلِكَ مِنْ رَسُولٍ إِلَّا نُوحِی إِلَیْهِ أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدُونِ [سورة الأنبیاء الآیة: ٢٥]، واته‌: "پێش تۆیش هه‌ر پێغه‌مبه‌رێكمان ناردبێت؛ وه‌حیمان بۆ كردووه‌ كه‌: هیچ خودایه‌ك جگه‌ له‌ من نییه‌، جا هه‌ر من بپه‌رستن"، هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: یُنَزِّلُ الْمَلَائِكَةَ بِالرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَنْ یَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ أَنْ أَنْذِرُوا أَنَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاتَّقُونِ [سورة النحل الآیة: ٢]، واته‌: "فریشتان ده‌نێرێته‌ خوارێ به‌ وه‌حی، له‌ فه‌رمانی خۆی بۆ سه‌ر هه‌ر كه‌سێك خۆی بیه‌وێت له‌ به‌نده‌كانی؛ كه‌ خه‌ڵك بترسێنن، به‌وه‌ی كه‌ هیچ خودایه‌ك نییه‌ بێجگه‌ له‌ من، جا لێم بترسن ". 
ئیبن عویه‌ینه‌ ده‌فه‌رموێت: "خودا هیچ نیعمه‌تێكی نه‌داوه‌ به‌ به‌نده‌كانی كه‌ له‌ پێناساندنی (لا إله إلا الله) گه‌وره‌تر بێت، وه‌ (لا إله إلا الله) بۆ خه‌ڵكی به‌هه‌شت وه‌ك ئاوی سارد وایه‌ بۆ خه‌ڵكی دونیا"(٥)، ئه‌وه‌ی بیڵێت ماڵ و خوێنی پارێزراو ده‌بێت، هه‌ركه‌سێكیش نكووڵیی بكات ئه‌وه‌ ماڵ و خوێنی فیڕۆیه‌، له‌ فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «من قال : لا إله إلا الله ، وكفر بما یعبد من دون الله حرم ماله ودمه وحسابه على الله»(٦)، واته‌: " هه‌ركێ بڵێت (لا إله إلا الله) و بێباوه‌ڕ ببێت به‌ هه‌رچییه‌ك كه‌ جگه‌ له‌ خودا ده‌په‌رسترێت؛ ئه‌وه‌ ماڵ و خوێنی حه‌رام ده‌بێت و ئیتر حسابی دیكه‌ی لای خودایه‌". 
هه‌روه‌ها‌ ئه‌م وته‌یه‌ یه‌كه‌م شته‌ كه‌ له‌ كافران داوا ده‌كرێت كاتێك كه‌ بانگ ده‌كرێن بۆ ئیسلام، پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كاتێك كه‌ موعازی نارد بۆ یه‌مه‌ن؛ پێی فه‌رموو: "تۆ ده‌چیته‌ لای خه‌ڵكێك كه‌ ئه‌هلی كیتابن، با یه‌كه‌م شتێك كه‌ بانگیان ده‌كه‌یت بۆی؛ شایه‌تمانی (لا إله إلا الله) بێت"(٧). 
به‌م شێوه‌یه‌ بۆت ده‌ركه‌وت كه‌ (لا إله إلا الله) چ پێگه‌یه‌كی له‌ دیندا هه‌یه‌ و له‌ ژیاندا چه‌نده‌ گرنگه‌، هه‌روه‌ها زانیت كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین واجبی سه‌رشانی به‌نده‌كانه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و بناغه‌یه‌ به‌رجه‌سته‌ ده‌كات كه‌ هه‌موو كاره‌كانی دیكه‌ی له‌سه‌ر به‌نده‌. 

(٥) بڕوانه‌: (مجموعة التوحید: [١٠٥, ١٦٧]). 

فه‌زڵی وته‌ی (لا إله الا الله( : 

ئه‌م وته‌یه‌ فه‌زڵێكی مه‌زن و جێگه‌یه‌كی تایبه‌تی لای خودا هه‌ن، هه‌ركه‌سێك به‌ ڕاستگۆیی بیڵێت؛ خودا ده‌یخاته‌ به‌هه‌شت، هه‌ركێش به‌ درۆزنی بیڵێت؛ ئه‌وه‌ خوێن و ماڵی پارێزراو ده‌بێت و حسابی دیكه‌ی ده‌كه‌وێته‌ لای خودای گه‌وره‌، ئه‌م وته‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ پیته‌كانی كه‌من و له‌سه‌ر زمانیش ئاسانه‌؛ به‌ڵام له‌ ترازوودا گه‌لێك سه‌نگینه‌، له‌ ئه‌بو سه‌عیدی خودرییه‌وه‌ (خوا لێی ڕازی بێت) كه‌ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «قال موسى علیه السلام: یا رب علمنی شیئا أذكرك به وأدعوك به؟ قال: یا موسى قل: لا إله إلا الله، قال: یا رب كل عبادك یقول هذا، قال: قل: لا إله إلا الله، قال: لا إله إلا أنت، یا رب إنما أرید شیئا تخصنی به، قال: یا موسى لو كان السماوات السبع وعامرهن غیری والأرضین السبع فی كفة ولا إله إلا الله فی كفة مالت بهن لا إله إلا الله»(٨) ، واته‌: "مووسا (علیه السلام) گوتی: خودایه‌ شتێكم فێر بكه‌ كه‌ یادی تۆی پێ بكه‌م و پێی پاڕێمه‌وه‌ لێت؟ خودا فه‌رمووی: ئه‌ی موسا! بڵێ: (لا إله إلا الله)، موسا گوتی: خودایه‌! خۆ هه‌موو به‌نده‌كانت ئه‌مه‌ ده‌ڵێن، خودا فه‌رمووی: تۆ بڵێ (لا إله إلا الله)، گوتی: خۆ هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قین نییه‌ جگه‌ له‌ تۆ، به‌ڵام خودایه‌ من ده‌مه‌وێت شتێك تایبه‌ت بكه‌یت به‌ منه‌وه‌، خودای گه‌وره‌ فه‌رمووی: ئه‌ی موسا ئه‌گه‌ر هه‌ر حه‌وت ئاسمان و ئاوه‌دانكه‌ره‌وه‌كانیشیان بێجگه‌ له‌ خۆم له‌گه‌ڵ حه‌وت چینه‌ی زه‌وی بخه‌یته‌ تایه‌ك و(لا إله إلا الله) ش بخه‌یته‌ تایه‌كه‌ی دیكه‌؛ ئه‌وه‌ (لا إله إلا الله) له‌وانی دیكه‌ سه‌نگینتره‌"، ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌، به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ (لا إله إلا الله) باشترین زیكره‌، وه‌ له‌ فه‌رمووده‌كه‌ی عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مردا (خوا لێی ڕازی بێت) هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «خیر الدعاء دعاء یوم عرفة، وخیر ما قلت أنا والنبیون من قبلی: لا إله إلا الله وحده لا شریك له له الملك وله الحمد وهو على كل شیء قدیر»(٩)، واته‌: "باشترین لاڵه‌؛ لاڵه‌ی ڕۆژی عه‌ره‌فه‌یه‌ و، باشترین وته‌ش كه‌ من و پێغه‌مبه‌رانی پێش منیش گوتوومانه‌؛ بریتییه‌ له‌: (لا إله إلا الله وحده لا شریك له ، له الملك وله الحمد ، وهو على كل شیء قدیر) = هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌؛ جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا به‌ ته‌نها و هیچ هاوه‌ڵێكی نییه، موڵك هه‌ر هی ئه‌وه‌ و سوپاسیش هه‌ر بۆ ئه‌و، وه‌ به‌سه‌ر هه‌موو شتێكیشدا توانایه‌". 

هه‌ر له‌و فه‌رموودانه‌ش كه‌ سه‌نگینیی ئه‌م وته‌یه‌ ده‌سه‌لمێنێن له‌ ترازوودا؛ ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌یگێڕێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: «یصاح برجل من أمتی على رءوس الخلائق یوم القیامة، فینشر له تسعة وتسعون سجلا كل سجل منها مد البصر، ثم یقال: أتنكر من هذا شیئا؟ فیقول: لا یا رب، فیقال: ألك عذر أو حسنة؟ فیهاب الرجل فیقول: لا . فیقال: بلى إن لك عندنا حسنة، وإنه لا ظلم علیك. فیخرج له بطاقة فیها أشهد أن لا إله إلا الله، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله ، فیقول : یا رب ، ما هذه البطاقة مع هذه السجلات؟ فیقال: إنك لا تظلم. فتوضع السجلات فی كفة والبطاقة فی كفة فطاشت السجلات وثقلت البطاقة»(١٠)، واته‌: " ڕۆژی قیامه‌ت پیاوێكی ئۆمه‌ته‌كه‌م به‌ به‌رچاوی هه‌موو ئافراوه‌كانه‌وه‌ بانگ ده‌كرێت؛ نه‌وه‌د و نۆ قه‌واڵه‌ی بۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ هه‌ر قه‌واڵه‌یه‌كی به‌ قه‌د ماوه‌ی بینینی چاو ده‌بێت، پاشان پێی ده‌وترێت: هیچ لاریت هه‌یه‌ له‌مه‌؟ ده‌ڵێت: نه‌خێر خودایه‌، پێی ده‌وترێت: هیچ بیانوویه‌ك یان چاكه‌یه‌ك شك ده‌به‌یت؟ پیاوه‌كه‌ ده‌ترسێت و ده‌ڵێت: نه‌خێر، پێی ده‌گوترێت: به‌ڵێ چاكه‌یه‌كت لای ئێمه‌ هه‌یه‌ و هیچ سته‌مێكت لێناكرێت لێره‌، جا كارتێكی بۆ ده‌رده‌هێنن؛ شایه‌تمانی(أشهد أن لا إله إلا الله ، وأشهد أن محمدا عبده ورسوله(ی تێدایه‌، پیاوه‌كه‌ ده‌ڵێت: خودایه‌! ئه‌م كارته‌ چ بایه‌خێكی هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌مووه‌ قه‌واڵه‌یه‌دا؟ پێی ده‌گوترێت: تۆ سته‌مت لێناكرێت، ئه‌وجا قه‌واڵه‌كان ده‌خرێنه‌ تایه‌كی ترازوو و كارته‌كه‌ش ده‌خرێته‌ تایه‌كه‌ی دیكه‌، كه‌چی قه‌واڵه‌كان له‌ بێسه‌نگیدا ده‌فڕن و كارته‌كه‌ش له‌ قورسیدا داده‌به‌زێت". 

ئه‌م وته‌ مه‌زنه‌؛ فه‌زڵی زۆر و زه‌به‌ندی هه‌ن، حافیز ئیبن ڕه‌جه‌ب له‌ نامیلكه‌ی (كلمة الإخلاص) دا كۆمه‌ڵێكیانی لێ باس كردووه‌ و بۆ هه‌ر فه‌زڵێكیش به‌ڵگه‌ی هێناوه‌ته‌وه‌، له‌وانه‌: ئه‌م وته‌یه‌ نرخی به‌هه‌شته‌، هه‌ركه‌سێك دوایین وته‌ی بێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شت، ده‌رباز بوونه‌ له‌ ئاگر، لێخۆشبوون مسۆگه‌ر ده‌كات، باشترین چاكه‌یه‌، تاوانه‌كان ده‌سڕێته‌وه‌، هه‌موو له‌مپه‌رێك تێپه‌ڕ ده‌كات تا ده‌گاته‌ لای خودای گه‌وره‌، ئه‌و وتاره‌یه‌ كه‌ خودا بڕوا به‌ بێژه‌ره‌كه‌ی ده‌كات، باشترین وته‌ی پێغه‌مبه‌رانه‌، باشترین زیكره‌، باشترینی كرده‌وه‌كانه‌ و زۆرترین پاداشتی هه‌یه‌، به‌قه‌د ئازاد كردنی كۆیله‌یه‌ك ده‌بێت، په‌ناگه‌یه‌ له‌ شه‌یتان، ئارامبه‌خشی ترسی گۆڕ و سامی حه‌شره‌ و، درووشمی ئیماندارانه‌ كاتێك كه‌ له‌ گۆڕ ڕاست ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها:‌ هه‌ر هه‌شت ده‌رگاكه‌ی به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه‌ بۆ هه‌ركه‌سێك كه‌ گوتبێتی، جا له‌ هه‌ر ده‌رگایه‌كه‌وه‌ بیه‌وێت ده‌چێته‌ ژوورێ، هه‌روه‌ها ئه‌هلی ئه‌م وته‌یه‌ گه‌رچی به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌مییان له‌مه‌ڕ مافه‌كانی بچنه‌ دۆزه‌خ؛ به‌ڵام ئاخری هه‌ر ده‌بێ بێنه‌ ده‌رێ، ئه‌مه‌ سه‌ردێڕی باسی ئه‌و فه‌زڵانه‌ن؛ كه‌ ئیبن ڕه‌جه‌ب له‌و نامیلكه‌یه‌یدا هێناونی و به‌ڵگه‌ی بۆ هه‌ریه‌كێكیشیان هێناوه‌ته‌وه‌. 

شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی:(لا إله الا الله) : 

دیاره‌ كه‌تێگه‌یشتن له‌ واتای ڕسته‌یه‌ك به‌نده‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ی له‌ ڕووی زمانه‌وانییه‌وه‌؛ هه‌ربۆیه‌ زانایان (ڕه‌حمه‌تی خودایان لێبێت( گرنگییان داوه‌ به‌ شیكردنه‌وه‌ی وته‌ی(لا إله إلا الله( 

گوتوویانه: )لا) نه‌رێكاری جنسه‌، (إله) ناوه‌ نه‌رێكراوه‌كه‌یه‌ و ڕۆنراوه‌ له‌سه‌ر (سه‌ر= فتح)، گوزاره‌كه‌ی لابراوه و بریتییه‌ له‌ (حق)‌، واته‌: (لا إله حق = هیچ خودایه‌كی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌)، (إلا الله)هه‌ڵاواردنه‌ له‌ گوزاره (بۆردار = مرفوع) ه‌كه‌، (إله) یش واته‌: په‌رستراو، ئه‌و خودایه‌ی دڵه‌كان ده‌یپه‌رستن و نیازی ده‌كه‌ن، به‌ ته‌مای وه‌ده‌ستهێنانی قازانجێك یان لادانی زیانێك. 

پایه‌كانی: )لا إله الا الله( 

وته‌ی (لا إله إلا الله) دوو پایه‌ی هه‌یه‌: 

پایه‌ی یه‌كه‌م: نه‌رێ كردن. 

پایه‌ی دووه‌م: ئه‌رێ كردن. 

نه‌رێ كردن واته‌: نكووڵی كردنی خوایه‌تیی تێكڕای ئافراوه‌كان، جگه‌ له‌ خودای ئافرێنه‌ریان. 

ئه‌رێ كردنیش واته‌: چه‌سپاندنی خودایه‌تی بۆ (ئه‌ڵڵا) (سبحانه وتعالى)، كه‌ ته‌نها ئه‌و خودای ڕاسته‌قینه‌یه‌، وه‌ هه‌رچی جگه‌ له‌ (ئه‌ڵڵا) كه‌ هاوه‌ڵپه‌رسته‌كان كردوویانه‌ به‌ خودای خۆیان؛ هه‌ر هه‌موویان درۆینه‌ و پووچه‌ڵن، خودای گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تی: ذَلِكَ بِأَنَّ اللَّهَ هُوَ الْحَقُّ وَأَنَّ مَا یَدْعُونَ مِنْ دُونِهِ هُوَ الْبَاطِلُ [سورة الحج الآیة: ٦٢]، واته‌: "ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ هه‌ر (ئه‌ڵڵا) ڕاسته‌ و هه‌رشتێكی جگه‌ له‌و كه‌ هاواری ده‌كه‌نێ پووچه‌ڵه‌". 

ئیمامی ئیبنولقه‌ییم ده‌فه‌رموێت: "ده‌لاله‌تی وته‌ی (لا إله إلا الله) له‌سه‌ر سه‌لماندنی خودایه‌تیی (ئه‌ڵڵا)؛ گه‌وره‌تره‌ له‌وه‌ی كه‌ بڵێیت: (اللهُ إِلهٌ = ئه‌ڵڵا خودایه‌)، چونكه‌ وته‌ی (اللهُ إِلهٌ = ئه‌ڵڵا خودایه‌)؛ خودا بوونی جگه‌ له‌ ئه‌ڵڵا نه‌رێ ناكات، به‌ پێچه‌وانه‌ی‌ وته‌ی (لا إله إلا الله) كه‌ خودایه‌تی تایبه‌ت ده‌‌كات به‌ (ئه‌ڵڵا) و نه‌رێی خودایه‌تیی جگه‌ له‌ (ئه‌ڵڵا) ده‌كات، هه‌ركه‌سێكیش وشه‌ی (إله) به‌ واتای "توانای داهێنه‌ر" لێكبداته‌وه‌؛ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كردووه‌. 

شێخ سوله‌یمان بن عه‌بدوڵڵا له‌ شه‌رحی (كتاب التوحید) دا ده‌فه‌رموێت: "ئه‌گه‌ر بگوترێت واتای خودا و خودایه‌تی ڕوون بووه‌ته‌وه‌؛ ئه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و وته‌یه‌ چییه‌ كه‌ ده‌ڵێت: (إله) واته‌ "توانای داهێنه‌ر" یان ده‌سته‌واژه‌ی له‌م چه‌شنه‌؟ ده‌ڵێین: وه‌ڵامی ئه‌مه‌ له‌ دوو ڕووه‌وه‌ ده‌بێت، یه‌كێكیان: ئه‌م قسه‌یه‌ داهێنراوه‌ و هیچ زانایایه‌ك و هیچ پێشه‌وایه‌كی زمانه‌وانی شتی وای نه‌گوتووه‌، وه‌ وته‌ی زانایان و پێشه‌وایانی زمانه‌وانی به‌و چه‌شنه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ پێشتر باسمان كرد، ئیدی ئه‌م وته‌یه‌ پووچه‌ڵه‌، دووه‌م: گریمان ئه‌م قسه‌یه‌ ڕاستیش بێت؛ ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ لێكدانه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی پێداویستیی(إله = خودا) ه‌وه‌‌، چونكه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ پێویسته‌ (إله = خودا) ئافرێنه‌ر بێت و توانستی داهێنانیشی هه‌بێت، ئه‌گه‌ر وه‌ها نه‌بێت ئه‌وه‌ خودای ڕاسته‌قینه‌ نییه‌؛ ئه‌گه‌رچی ناویش نرابێت خودا، جا مه‌به‌ست له‌م قسه‌یه‌ ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ركه‌سێك بزانێت خودا توانستی داهێنانی هه‌یه‌؛ ئیتر ئه‌وه‌ چووه‌ته‌ ناو ئیسلام و مه‌به‌ستی (لا إله إلا الله) ی به‌جێگه‌یاندووه‌، هیچ كه‌سێكیش ئه‌م قسه‌یه‌ ناكات، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وابێت؛ ئه‌وه‌ ده‌شێت كافره‌كانی عه‌ره‌ب موسوڵمان بووبن، جا ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكانی سه‌رده‌مانی دوایی‌ مه‌به‌ستیان ئاوها‌ بووبێت؛ ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌ و به‌ به‌ڵگه‌ی شه‌رع و ئاوه‌زیش به‌رپه‌رچه‌‌"(١١). 

ماویه‌تیی 
          

صفحات سایت

پیچک