تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

باشترین وخێراترین چارەسەر بۆ توشبوان بە نەخۆشی شەکرە


وه‌رگێڕانی: ئیمان

ڕۆژانە گۆڤار و پێگە زانستی‌یەکان دەرئەنجامی نایاب لەڕێگەی چارەسەرکردن بە بەکارهێنانی هەنگوین دەخەنە پێش چاوی خوێنەرانی، و لە یەکێك لە هەواڵەکانی تۆڕی CNN چارەسەرکردنی زامەکانی نەخۆشی شەکرە بە بەکارهێنانی هەنگوین بڵاوکردەوە.کە ووتی :لە لێ‌کۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەمریکی دا گەیشتنە ئەنجامێك کە پێ‌دەچێت توانای چارەسەرکردنی زامەکانی نەخۆشی شەکرەیان هەبێت بەهۆی هەنگوینەوە.و ئەمەش ڕزگارکردنی ئەندامەکانی کەسی تووشبووە بە نەخۆشی شەکرە، لەبڕینەوە.
لە لێ‌کۆڵینەوەکەدا لێکۆڵەر جێنیڤەر ئێدی لە کۆلیژی پزیشکی و تەندروستی گشتی لە زانکۆی ویسکنسۆنی ئەمریکی،هەستا بە ئەنجامدانی تاقی‌کردنەوەیەك کە ئامانج لێ‌ی هاندان بوو بۆ بەکارهێنانی هەنگوین لەسەر ئاستێکی بەرفراوان،ئەمەش دوای ئەوەهات کە سەرکەوتوو بوو لە یارمەتی دانی ١٢ نەخۆش و پاراستنی قاچیان لە بڕینەوە.ئێدی ڕوونی کردەوە کە هەنگوین میکرۆب 

دەکوژێت چونکە ماددەی ئەسیدی تیایە(ترشێکە) و ڕێگە لە میکرۆب دەگرێت کە بەگری دەرمانەکان بکات.چارەسەرەکەش بریتی‌یە لە  دانانی چینێکی ئەستوری هەنگوین لەسەر برینەکە،ئەمەش دوای پاککردنەوە و لابردنی چینی گۆشتە خوراو و میکرۆبەکان،ووتیشی کاتێک دەستیکردووە بە بەکارهێنانی هەنگوین هەموو چارەسەرەکانی تری وەستاندووە . و دووپاتی کردەوە کە دوای ئەوەی هەموو ڕێگەکانی تری چارەسەرکردن شکستی هێنا، پەنای برد بۆ بەکارهێنانی هەنگوین و زۆریش جەختی لەبەکارهێنانی ئەم ڕێگەیە کردەوە.
شایەنی باسە قورئانی پیرۆز پێش ١٤٠٠ ساڵ فەرموویەتی کە هەنگوین شیفای تیایە،هەروەك خوای گەورە لە سورەتی النحل دا دەفەرمووێت:” وَأَوۡحَىٰ رَبُّكَ إِلَى ٱلنَّحۡلِ أَنِ ٱتَّخِذِى مِنَ ٱلۡجِبَالِ بُیُوتً۬ا وَمِنَ ٱلشَّجَرِ وَمِمَّا یَعۡرِشُونَ (٦٨) ثُمَّ كُلِى مِن كُلِّ ٱلثَّمَرَٲتِ فَٱسۡلُكِى سُبُلَ رَبِّكِ ذُلُلاً۬‌ۚ یَخۡرُجُ مِنۢ بُطُونِهَا شَرَابٌ۬ مُّخۡتَلِفٌ أَلۡوَٲنُهُ ۥ فِیهِ شِفَآءٌ۬ لِّلنَّاسِ‌ۗ إِنَّ فِى ذَٲلِكَ لَأَیَةً۬ لِّقَوۡمٍ۬ یَتَفَكَّرُونَ (٦٩) “. وە پێغەمبەری نازدار (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی :” إن کان فی شیء من أدویتکم –أو یکون فی شیء من أدویتکم-خیر ففی شرطة محجم،أو شربة عسل،أو لذعة بنار توافق الداء،وما أحب أن أکتوی”  متفق علیە.
وە لە ڕیوایەتێکی تردا،پیاوێك هاتە خزمەت پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم)  و ووتی: براکەم سکی ژان ئەکات، فەرمووی : هەنگوینی پێبدە.جاری دووهەم هاتەوە ،فەرمووی:هەنگوینی پێبدە.جاری سێهەم هاتەوە،فەرمووی :هەنگوینی پێبدە.دیسان هاتەوە خزمەتی ،لێ‌پرسی ئایا کردت؟ و فەرموی : خوای گەورە ڕاستی فەرموو و سکی براکەت درۆی کرد،هەنگوینی پێبدە. کابراش هەنگوینی پێدا و باش بوو.
          

صفحات سایت

پیچک