تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

گرنگی پێدانی ئیسلام بە ئافرەتان لە بواری فێركردندا 


نوسینی : م. محمد عبد الرحمن لطیف

پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم ) زۆر بایەخ و گرنگی داوە بە فێركردنی ئافرەتان لە زانستی شەرعیدا ، بۆیە دەبینین زۆر بە گەرم و گوڕییەوە ڕووی لە ئافرەتە موسڵمانەكان كردووە و وەڵامی پرسیارەكانیانی داوەتەوە و گەڕاوە بەدوای زانینی هەواڵیان و زۆر بە جوانی گوێی بۆیان گرتوە و سەردانی هەندێكیشیانی كردووە و بۆیان پاڕاوەتەوە لە خوای گەورە و ئامۆژگاری و رێنمایی كردوون ، وە لە هەموو هەفتەیەكدا ڕۆژێكی بۆیان دیاری و تایبەت كردبوو بۆ ئەوەی فێری زانستی شەرعیان بكات تاوەكو بتوانن بەختەوەری دونیا و دوا ڕۆژیان بەدەست بێنن . بۆیە ئەم هەڵوێستانەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) لەگەڵ ئافرەتاندا چەند هەنگاوێكی پێویست و بە سوود بوون و كاریگەرییان هەبوو لە چاندنی باوەڕێكی بتەو لە نێو دڵیاندا ، وە ئەو هەڵوێستانە پاڵنەرێكی زۆر بەهێز بوون بۆ بەدەست خستنی زانستی شەرعی لە لایەن پێغەمبەری خواوە (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) دوای ئەوەی كە ڕێگای یەكخواپەرستی و شوێنكەوتنی پێغەمبەر (صلى 

الله علیه وعلى اله وسلم) لە دڵیاندا جێگیربوو . وە ئاسانیش نەبوو لەسەر ئافرەتی موسڵمان هەڵسێت بە كاری ئیسلامەتی خۆی و ئەركە شەرعیەكانی بەجێ‌ بێنێت ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) چاودێری حاڵی ئافرەتانی نەكردبایە و هانیانی نەدایە و پشت گیری لێ‌ نەكردنایە لەسەر فێربوونی زانستی شەرعی و پاشان كردەوە كردن بەو زانستەی كە فێری دەبوون و بانگەوازكردن بۆ ئیسلام ، بۆیە دەبینین پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) سەردانی چەندین ئافرەتی كردووە بۆ ئەوەی ئاگادار بێت لە حاڵیان و دڵیان بداتەوە و پەیوەندی كۆمەڵایەتیان لە گەڵ هەبێت و پاشان ئەو سەردانە ببێتە هەلێك بۆ ئەوەی فێری هەندێك ڕەوشت و ئەركە شەرعیەكان بن و ئامۆژگاریان بكات و دوعای خێریان بۆ بكات لای خوای پایە بەرز . لەو ئافرەتانــەی كە پێـغەمبەری خــوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) سەردانــی كردوون : ـ دایكی حەرام و دایكی سولەیم كە هەردووكیان كچی مەلحان بوون و ئافرەتی دووەمیشیان دایكی ئەنەسی كوڕی مالك بووە و یەكەمیشیان خوشكی دایكی بووە( ). ـ وە سەردانی دایكی وەرقەی كچی (عبد الله)ی ئەنصاری كردووە و موژدەی شەهیدی پێداوە و بانگدەرێكی بۆ داناوە و فرمانی پێكردووە كەپێش نوێژی كەس و كاری بكات لە ماڵی خۆیدا ( ). ـ هەروەها ئافرەتێكی تر كە ناوی (الربیع بنت المعوذ) بووە ، پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) سەردانی كردووە لە بەرەبەیانی رۆژی گواستنەوەی دا دوای (جەنگی بەدر) ( ). وە چەندین نموونەی تر هەیە لەم بوارەدا هەموویان بەڵگەن لە سەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) زۆر گرنگی بە ئافرەتان داوە.
          

صفحات سایت

پیچک