تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

چی پێویستە لە سەر ئافرەتان فێری ببن؟ 



پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێك ـ پیاو بێت یا خود ئافرەت ـ ئەوەندە لە شەرع شارەزابێت و فێربێت كە بتوانێت خوا پەرستی و هەڵسوكەوت و كاروباری ڕۆژانەی لە گەڵا دەوروبەریدا لە مڕۆڤـ و زیندەوەر و دروست كراوەكانی تری خوای پەروەردگار بەشێوازێكی ڕاست و ڕێك وەك چۆن خوای گەورە و پێغەمبەرەكەی (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) ڕونیان كردوەتەوە ئەنجام بدات . ئیمامی (الحافظ ابن حجر) لە (فتح الباری) دا فەرموویەتی : (وَقَوْله عَزَّ وَجَلَّ : [وَقُلْ رَبِّ زِدْنِی عِلْمًا ] سورة طه :114 ، وَاضِح الدَّلَالَة فِی فَضْل الْعِلْم ، لِأَنَّ اللَّه تَعَالَى لَمْ یَأْمُر نَبِیّه (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) بِطَلَبِ الِازْدِیَاد مِنْ شَیْء إِلَّا مِنْ الْعِلْم ، وَالْمُرَادُ بِالْعِلْمِ : الْعِلْمُ الشَّرْعِیُّ الَّذِی یُفِید مَعْرِفَة مَا یَجِب عَلَى الْمُكَلَّفِ مِنْ أَمْر عِبَادَاته وَمُعَامَلَاتِهِ ، وَالْعِلْم بِاَللَّهِ وَصِفَاته ، وَمَا یَجِب لَهُ مِنْ الْقِیَام بِأَمْرِهِ ، وَتَنْزِیهه عَنْ النَّقَائِصِ ، وَمَدَارُ ذَلِكَ عَلَى التَّفْسِیرِ وَالْحَدِیثِ وَالْفِقْه) (28). واتە : ئەم ووتەیەی خوای گەورە : [وە بڵێ‌ پەروەردگارم زانستم زیاتر بكە] : بەڵگەیەكی ڕوونە لەسەر گەورەیی و چاكەی زانست ، چونكە 

خوای پایە بەرز فەرمانی نەكردووە بە پێغەمبەرەكەی (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) كە داوای زیادكردنی هیچ شتێك بكات جگە لە زانست نەبێت . وە مەبەست لە زانست : زانستی شەرعییە كە ئەوە دەگەیەنێت : شارەزابوون لەوەی پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێكی ئەرك لەسەر (مُكلَّف) لەبواری ئاینەكەیدا لە پەرستنەكانیدا و لە هەڵس و كەوتیدا ، و زانیاری دەربارەی خوای گەورە و سیفەتەكانی ، وە ئەوەی كە پێویستە لەپێناو ئەودا پێ‌ی هەڵبسێ‌ لە فەرمانەكانی ، و پاك ڕاگرتنی لە كەم و كوڕی ، وە هەموو ئەوانەش ڕاوەستاون لەسەر تەفسیر و فەرموودە و فقه . بەڵام ئافرەتان هەرچەندە جیاوازی نییە لە نێوان ئەوان و پیاواندا لە (واجب)ـێتی فێربوونی ئەو زانستە گشتیانە كە هاوبەشە لە نێوان هەردوو ڕەگەزەكەدا ، دەبێت لە هەندێك بـواری تردا كە تایـبەتمـەندە بە ئافرەتان شارەزا و فێـر ببن ، ئەویـش دەتوانـین بەم شێوازەی خـوارەوە ڕوونی بكەینەوە : أ‌- زانستە هاوبەش و گشتی یەكان : ـ زانستی بیروباوەڕ (العقیدة) و یەكخواپەرستی (التوحید) بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی بپارێزێت لە هاوەڵبڕیاردان و بێ‌ باوەڕی . ـ پەرستنەكان (العبادات) وە بەتایبەت ئەو پەرستنانەی كە (فرض) و پێویستە لەسەر هەموو موسڵمانێك ، وەك : چۆنێتی دەست نوێژ و خۆشوشتن (غُسل) و نوێژ و ڕۆژو و زەكات و حەج ، بۆ ئەوەی بتوانێت خۆی لەكەم تەرخەمی و بیدعە بپارێزێت . ـ فێربوونی خوێندنەوەی قورئان و تەفسیر كە ئاسانكار و یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە قورئان . ـ ژیان نامە و سیرەی پێغەمبەری خوا (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) . ـ ڕەوشتە بەرز و پیرۆزەكان وەك : ئەدەب و ڕەوشتەكانی هەڵس و كەوت كردن لە گەڵ باوك و دایك و خێزان و گەورە و منداڵا و هاوەڵا و دەرهاوسێ‌ و گیان لەبەرانی تر ، وە ئەدەبەكانی لە ماڵا دەرچوون و هاتنەوە و سەردان و چوون بۆ مزگەوت و دەرچوون لە مزگەوت و ئەدەبی چوونە سەر ئاو و خۆ پاككردنەوە و دەرچوون لەسەر ئاو و چۆنێتی ئەو جل و بەرگانەی كە لەبەر دەكرێت ... هتد . ب‌- زانستە تایبەتمەندەكان بە ئافرەتان : ـ حوكمەكانی بێ‌ نوێژی (حَـیـض) و زەیسانی (نِـفـاس) و نەزیفی (إستـحاضة) . ـ حوكمەكانی مێركردن (النكاح) و تەعزیە باری (حِـداد) و پۆشاك (حـجـاب) و خۆرازاندنەوە (الـتزیـن) . ـ مافەكانی مێرد لەسەر ئافرەت بۆ ئەوەی بە جوانی جێ‌بەجێ‌یان بكات . ـ ژیاننامەی ئافرەتانی سەلەف بەتایبەت خێزانەكانی پێغەمبەر (صلى الله علیه وعلى اله وسلم) و ئافرەتانی صەحابە . نوسینی : م. محمد عبد الرحمن لطیف
          

صفحات سایت

پیچک