تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

جـــــۆره‌ كــــانـــى تــــه‌وبــــــــــه‌


ئاماده‌كردنی: هانا

براوخوشكانى به ڕێزم ئێمه‌ڕۆژانه‌گوناح ده‌که‌ین و وه ئاگامان له‌خودای گه‌وره ‌نیه‌که ‌حه قوبه‌مان ده‌دات له‌سه‌رخه‌راپه‌کانماندابۆیه ‌ده‌مه‌وێ که‌مێك بدوێم له‌سه‌رجۆره‌کانی ته‌وبه‌و وه‌سوده‌کانی ته‌وبه‌ کردن.
زاناكان ئه‌فه‌رموون :ته‌وبه‌ و په‌شیمان بوونه‌وه‌ له‌ هه‌موو گوناحێك پیٌویسته‌ و فه‌رزه‌ . جا ئه‌گه‌ر ئه‌و گوناحه‌ له‌ به‌ینى به‌نده‌ و خوداى گه‌وره‌ دا بێ و په‌یه‌وه‌ ندى به‌ ئاده‌میزاده‌وه‌ نه‌بێ.بۆیه‌ تۆبه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌له‌و گوناحه‌ به‌م سێ مه‌رجانه‌ درووسته‌: 
یه‌كه‌م: كه‌ به‌ یه‌ك جارى وازى لێ بێنى.
دووه‌م: له‌ كردنه‌كه‌ى په‌شیمان بی
سێیه‌م: بریار بدا كه‌ ئیتر هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌ى كاته‌وه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌‌سه‌رى. جا ئه‌گه‌ر یه‌كێ له‌م سێ مه‌رجانه‌ نه‌هاته‌ جێ ئه‌وا تۆبه‌كه‌یى درووست نیه‌و دانامه‌زرێت. به‌لام ئه‌گه‌ر گوناحه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ 

ئادمیزاده‌وه‌ هه‌بوو ئه‌وه‌ تۆبه‌ كردنه‌كه‌ى به‌ چوار مه‌رج داده‌مزرێ.
یه‌كه‌م: كه‌ به‌ یه‌ك جارى وازى لێ بێنى.
دووه‌م: له‌ گوناح كردنه‌كه‌ى په‌شیمان بێ.
سێیه‌م: بریار بدا كه‌ ئیتر هه‌تا هه‌تایه‌ نه‌ى كاته‌وه‌ ونه‌چێته‌وه‌سه‌رى.
چواره‌م:گه‌رده‌نى خۆى پێ ئازاد بكاو خاوه‌ن حه‌قه‌كه‌ له‌ خۆى رازى بكات.یا ئه‌گه‌ر ماڵ و شتى وا بوو بى داته‌وه‌ و داوایى لێبوردنى لێ بكات. یا ئه‌گه‌ر حه‌دى بوختان و شتى وا بوو ده‌بێ خۆى بدات به‌ ده‌سته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى حه‌قى خۆى لێ بكاته‌وه‌. یا داواى لیبوردنى لێ بكا ت .یا ئه‌گه‌ر غه‌یـبه‌ت بوو گه‌ردنى خۆى پێ ئازاد بكات پێویسته‌ ئاده‌ میزاد له‌ هه‌موو گوناحێك تۆبه‌ بكات. بۆیه‌له‌ هه‌موو گوناح و تاوانێك گه‌ڕانه‌وه‌ و په‌شیمانى پێویسته‌..
به‌ڵگه‌و ده‌لیل له‌ قوران وفه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌لێك زۆرن ،كه‌یه‌ك له‌م به‌ڵگانه‌ وه‌ك و خوداى گه‌وره‌ له‌ قورائانى پیرۆزدا ده‌فه‌رمووێت: (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِیعًا أَیُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ )(النور 31) (واتا: ئه‌ى ئیمانداران به‌ره‌و لاى خواو به‌ده‌ستهێنانى ڕزامه‌ندى ئه‌و بگه‌ڕ ێنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگار و سه‌رفراز بن. )
وه‌له‌ئایه‌تێكى تر خوداى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموو ێت:
(اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُوا إِلَیْهِ )(هود3) واتا: داواى لێخۆشبوون له‌ په‌روردگارتان بكه‌ن.له‌مه‌و دوا بگه‌رێـنه‌ووه‌ بۆ لاى ئه‌و.
وه‌له‌ئایه‌تێكى تر خودا گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا تُوبُوا إِلَى اللَّهِ تَوْبَةً نَصُوحًا) (التحریم 8 ) واتا:ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى باوه‌رتان هێناوه‌.ئێوه‌ به‌ ته‌وبه‌ و په‌شیمانیه‌كى پوخت و دلسۆزانه‌وه‌ ڕوو بكه‌نه‌وه‌ خوا. وه‌ هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ( ئه‌فه‌رمووێت
یةكةم:عن ابی هریرة(ڕه‌زای خوای لێبێت): سمعت رسول اللة(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یقول:(واللة انی لاستغفر اللة واتوب الیة فی الیوم اكثر من سبعین مرة): (رواة البخاری )
واتا: به‌خوا من به‌ش به‌حاڵى خۆم ڕۆژى وا هه‌یه‌ حه‌فتا جار زیاتر له‌ خودا ده‌پارێمه‌وه‌و داواى لێخۆشبوونى لێ ده‌كه‌م.
دووه‌م: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمووێت (التائب من الذنب كمن لا ذنب لة)
واتا: ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌وبه‌ بكات له‌ گوناحه‌كانى وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ گوناحى نه‌بووبیت.
كه‌وا بوو برا و خوشكى موسڵمانم تا زووه‌ تۆبه‌ بكه‌ بگه‌رێووه‌ بۆ لاى ره‌حم و به‌زه‌ى خودا ى په‌روه‌ردگار وه‌خۆشت بپارێزه‌ له‌ خه‌شم و قینه‌ى خوداى گه‌ وره‌ ومیهره‌ بان ،و ه‌ بۆیه‌ هه‌تا زووه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ قورئا و سونه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ په‌رتووپه‌رته‌وازه‌ مه‌بن ،له‌ كۆتاى داله‌ خوداى گه‌وره‌ ئه‌پاڕێمه‌ وه‌ كه‌ هیدایتى هه‌موو موسڵمانێك بدات.. 

(واخر د عوانا الحمد لله رب العالمین)
          

صفحات سایت

پیچک