تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

حوکمی ئه‌و نوێژانه‌ی که‌به‌عه‌مدی له‌ده‌ست دراون


ئاماده‌كردنی: هه‌ڵگورد موسته‌فا گه‌ڵاڵی

1_ شێخ (ابن باز) ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌و که‌سه‌ی نوێژه‌کانی به‌ (عه‌مدی) واته‌ به‌بێ سه‌به‌ب له‌ ده‌ستی داون و فه‌وتاندوونیه‌تی ئه‌وا گێڕانه‌وه‌ی له‌سه‌رنیه‌، چونکه‌ له‌ده‌ست دانی نوێژ به‌عه‌مدی کوفره‌ له‌لای زۆربه‌ی زانایان ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ به‌ کافر حیسابن بۆیه‌ کاتێك تۆبه‌ ده‌کات و ده‌ست ده‌کاته‌وه‌ به‌ نوێژکردن ئه‌وا ئه‌مری گێڕانه‌وه‌ی نوێژه‌کانی پێ ناکرێت، چونکه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رمووێت: (الإسلام یهدم ماکان قبله والتوبة تهدم ماکان قبلها) واته‌: ئیسلام بوون گشت تاوان و خراپه‌کانی پێش خۆی ده‌سڕێته‌وه‌ و نایانهێڵێت وه‌هه‌روه‌ها ته‌وبه‌کردنیش له‌تاوانه‌کان گشت تاوانه‌کان ده‌سڕێته‌وه‌ که‌ مرۆڤ له‌پێشدا ئه‌نجامی دابوون.


وه‌ خوای په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رمووێت: ( وإنی لغفار لمن تاب وآمن وعمل صالحا ثم اهتدی) واته‌: (من 

لێخۆش بوومه‌ له‌وکه‌سانه‌ی که‌ ته‌وبه‌ ده‌که‌ن و ئیمان دێنن و کرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ڕۆن له‌سه‌ر ڕێگای هیدایه‌ت و هیدایه‌ت وه‌رده‌گرن).


به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ پێویسته‌ به‌رده‌وام بچن بۆ نوێژی جه‌ماعه‌ت و زۆر سوننه‌ت و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ن.


سه‌یری فه‌تاوای (الجنة الدائمه) بکه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی شیخ ابن باز ره‌حمه‌تی خوای لێبێت جوزئی (6) صه‌فحه‌ی (41) بابی (تأخیر الصلاة عن وقتها أو ترکها عمدا).


2_  شیخ (ابن عثیمین) ره‌حماتی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: (هه‌رکه‌سێك نوێژێك به‌عه‌مدی نه‌کات له‌کاتی خۆیدا بیفه‌وتێنێت که‌ خوای گه‌وره‌ نوێژی تیادا فه‌رز کردووه‌ ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ گێرانه‌وه‌ی نوێژه‌ فه‌وتاوه‌که‌ی لێ قه‌بووڵ ناکرێت ئه‌گه‌ر هه‌زار نوێژیش بکات. چونکه‌ کاتی دیاریکراوی خۆی هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی بۆیه‌ هه‌روه‌کو چۆن نابێت له‌پێش هاتنی کاتی خۆی نوێژ ئه‌نجام بدرێت ئاواش نابێت له‌دوای نه‌مانی کاتی خۆی ئه‌نجام بدرێت، خوای گه‌وره‌ کاتی نوێژ کردنی دیا‌ری کردووه‌ که‌ده‌فه‌رمووێت: (إن الصلاة کانت علی المؤمنین کتابا موقوتا) واته‌: نوێژکردن واجب کراوه‌ له‌سه‌ر ئیمانداران له‌کاتێکی دیاریکراوی خۆیدا.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو که‌سێك نوێژی له‌ده‌ستدا به‌هۆی عوزرێکی شه‌رعی وه‌کو له‌بیرچوونی نوێژ یان خه‌و لێکه‌وتن له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژه‌که‌ و کاتێك له‌ خه‌و هه‌ستا کاتی نوێژه‌که‌ نه‌مابوو ئه‌وا ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ بۆیان دروسته‌ هه‌رکاتێك به‌بیریان هاته‌وه‌ که‌ نوێژێکیان نه‌کردووه‌ یان خه‌ویان لێکه‌وتبوو نوێژه‌که‌یان یه‌کسه‌ر به‌بێ ته‌ئخیرکردن بگێڕنه‌وه‌ و ئه‌نجامی بده‌ن چونکه‌ ئه‌م جۆره‌ حاڵه‌ته‌ به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ره‌ هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ربێت ده‌فه‌رمووێت: (من نام عن صلاة أو نسیها فلیصلها إذا ذکرها لاکفارة لها إلا ذلك). واته‌: هه‌رکه‌سێك خه‌وی لێکه‌وت له‌کاتی ئه‌نجامدانی نوێژه‌که‌ی له‌بیرچوو بیکات ئه‌وا با یه‌کسه‌ر نوێژه‌که‌ی بکات کاتێك به‌خه‌به‌ردێته‌وه‌ له‌خه‌ویدا یان به‌بیری دێته‌وه‌ کاتێك له‌بیری چوبوو ئه‌نجامی بدات. (أنظر_فتاوی نور علی الدرب/ جزء_124_صفحة/88.


جابۆیه‌ خوێنه‌ری به‌ڕێز پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت نه‌یفه‌رمووه‌ هه‌رکه‌سێك به‌عه‌مدی نوێژی له‌ده‌ستدا ئه‌وا بابیگێڕێته‌وه‌ له‌دواییدا، وه‌گشت موسوڵمانێك له‌سه‌ری واجبه‌ شوێنکه‌وته‌ی به‌ڵگه‌بێت هه‌رشتێك به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ربوو ئه‌وه‌ ده‌بێت ده‌ستی پێوه‌ بگرێت و شوێنی بکه‌وێت وه‌هه‌رشتێك به‌ڵگه‌ی له‌سه‌رنه‌بوو ئه‌وه‌ ده‌بێت لێی دووربکه‌وینه‌وه‌ و وازی لێ بێنین ئه‌گه‌ر ڕه‌ئی چه‌ند زانایه‌کیشی له‌سه‌ربێت، جا سه‌باره‌ت به‌ گێڕانه‌وه‌ی نوێژی به‌عه‌مد نه‌کراو ئیمامی شافعی و چه‌ند زانایه‌کی تر ڕایان وایه‌ که‌واجبه‌ گێڕانه‌وه‌ی به‌ڵام ڕای ئه‌وانه‌ی که‌ده‌ڵێن گێڕانه‌وه‌ نیه‌ زیاتر موافقی به‌ڵگه‌ی ئایه‌ت و حه‌دیسه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ شوێنکه‌وته‌ی به‌ڵگه‌بین نه‌ك ده‌مارگیریمان هه‌بێت ته‌نها بۆ ئیمامێك یان چه‌ند زانایه‌ك چونکه‌ گشت زانایه‌ك له‌ بۆچونه‌کانیدا یان ده‌یپێکێ یان نایپێکێ ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (دروودی خوای له‌سه‌ربێت). بۆیه‌ ئیمامی (مالك) ده‌فه‌رمووێت: هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ هه‌ندێك بۆچوونی مه‌قبووڵه‌ وه‌هه‌ندێك بۆچونی مه‌ردوده‌ ته‌نها پێغه‌مبه‌ری خوا نه‌بێت (دروود و سه‌لامی خوای له‌سه‌ربێت). وه‌پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت (صلی الله علیه وسلم): (إذا حکم الحاکم فإن أصاب فله أجران وإن أخطأ فله أجر واحد) واته‌: زانا و پێشه‌واکان کاتێك بڕیارێکی شه‌رعی ده‌رده‌که‌ن ئه‌گه‌ر هاتوو بڕیاره‌که‌ی ڕاست بوو ئه‌وا دوو پاداشتی بۆ هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیاره‌که‌ی هه‌ڵه‌بوو ئه‌وا یه‌ك پاداشتی بۆ هه‌یه‌.


به‌ڵام بۆ هیچ که‌سێك درووست نیه‌ شوێن هیچ زانایه‌ك بکه‌وێت له‌هه‌ڵه‌دا به‌ڵکو ده‌بێت شوێن زاناکان بکه‌وێت کاتێك بۆچوونه‌که‌یان موافقی قوڕئان و حه‌دیسه‌. وه‌له‌کۆتاییدا داواکارم له‌ خوای په‌روه‌ردگار لێمان قه‌بوڵ بکات و هیدایه‌تمان بدات بۆ ڕێگای ڕاست.
          

صفحات سایت

پیچک