ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ى لاى كه‌سى بیدعه‌چى ده‌خوێنن ((فه‌قێ یان هه‌ركه‌سێ )) یان له‌وتاره‌كانیاندا داده‌نیشن و گوێیان لێ ده‌گرن .


ئاماده‌كردنی: باوكی نما


برایانى به‌ڕێزم ، گه‌نجه‌ خوێن گه‌رمه‌كان ، پیره‌ دڵپاكه‌ خواویسته‌ چاكه‌كاره‌كان ، ئه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌هه‌میشه‌ ده‌گه‌ڕێن به‌شوێن هه‌قداو تامه‌زرۆین:

السلام علیكم ورحمه‌ الله وبركاته
لاى به‌ڕێزتان ئاشكرایه‌ كه‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پایه‌كان له‌ئیسلامدا پایه‌ى بانگه‌وازكردنه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ ، به‌ڵكو خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى پێده‌كات هه‌روه‌كو ده‌فه‌رموێت ( ادْعُ إِلَى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِیلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ ) النحل: ١٢٥( واته‌ بانگه‌وازبكه‌ بۆلاى ئاینى خواى په‌روه‌دگار به‌لێزانى و دانایى.......) ، وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( بَلِّغُوا عَنِّی وَلَوْ آیَة ) واته‌ ( له‌منه‌وه‌ 

بیگه‌یه‌نن با ئایه‌تێكیش بێت ) ، وه‌هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گه‌وره‌یى زانست و هه‌ڵگرنى خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت( یَرْفَعِ اللَّهُ الَّذِینَ آَمَنُوا مِنْكُمْ وَالَّذِینَ أُوتُوا الْعِلْمَ دَرَجَاتٍ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِیرٌ ) المجادلة: ١١(واته‌ خواى په‌روه‌ردگار پله‌ى ئه‌وانه‌تان كه‌باوه‌ڕى هێناوه‌ به‌رزده‌كاته‌وه‌ وه‌ ئه‌وانه‌تان زانستیان پێدراوه‌ چه‌ندین پله‌ به‌سه‌ر باوه‌ڕداراندا به‌رزده‌كاته‌وه‌........ ) ، وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت (فَضْلُ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِی عَلَى أَدْنَاكُم ) وة (مَنْ سَلَكَ طَرِیقًا یَطْلُبُ فِیهِ عِلْمًا سَلَكَ اللَّهُ بِهِ طَرِیقًا مِنْ طُرُقِ الْجَنَّةِ وَإِنَّ الْمَلاَئِكَةَ لَتَضَعُ أَجْنِحَتَهَا رِضًا لِطَالِبِ الْعِلْمِ وَإِنَّ الْعَالِمَ لَیَسْتَغْفِرُ لَهُ مَنْ فِى السَّمَوَاتِ وَمَنْ فِى الأَرْضِ وَالْحِیتَانُ فِى جَوْفِ الْمَاءِ وَإِنَّ فَضْلَ الْعَالِمِ عَلَى الْعَابِدِ كَفَضْلِ الْقَمَرِ لَیْلَةَ الْبَدْرِ عَلَى سَائِرِ الْكَوَاكِبِ وَإِنَّ الْعُلَمَاءَ وَرَثَةُ الأَنْبِیَاءِ وَإِنَّ الأَنْبِیَاءَ لَمْ یُوَرِّثُوا دِینَارًا وَلاَ دِرْهَمًا وَرَّثُوا الْعِلْمَ فَمَنْ أَخَذَهُ أَخَذَ بِحَظٍّ وَافِر ) ئاوا باسى گه‌وره‌ى زانست و هه‌ڵگرانى ده‌كات به‌جۆرێ ته‌نانه‌ت فریشته‌كان و ماسى و حوته‌كانیش داواى لێخۆش بوونى بۆده‌كه‌ن ، وه‌ئه‌وه‌ش بزانه‌ ئه‌ى هه‌ڵگرى زانستى شه‌رعى تۆ میراتگرى پێغه‌مبه‌رانى سه‌لامى خوایان لێ بێت ده‌بێت بزانى پله‌و پایه‌ت چه‌نده‌ به‌رزه‌ لاى خواى گه‌وره‌ ، به‌ڵام وه‌كو ئاشكرایه‌ موسڵمانانى خۆشه‌ویست پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئاگادارى كردوینه‌ته‌وه‌ كه‌ ئوممه‌ته‌كه‌ى دابه‌ش ده‌بێت به‌ حه‌فتاوسێ پارچه‌وه‌ وه‌كو ده‌فه‌رموێت( تَفْتَرِقُ هذه الأُمَّةُ على ثلاثٍ وسبعینَ فِرقةً، كلُّهم فی النَّار إلاَّواحِدَةً)) قالوا: وما هی تِلْكَ الفِرْقَةُ؟ قالَ:((ما أَنا عَلَیْهِ الیَوْمَ وَأَصْحَابِی)). (ئیمامى (طبرانی) له‌ موعجه‌مى بچووكدا به‌ژماره‌/ 742 ڕیوایه‌تى كردووه‌)  واته‌: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى: ئه‌م ئوممه‌ته‌ دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر حه‌فتا وسێ به‌شدا، هه‌موویان له‌ئاگردان بێجگه‌ له‌ به‌شێكیان نه‌بێت. ووتیان: ئایه‌ ئه‌و به‌شه‌ كامه‌یه‌؟ فه‌رمووى: ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ من وهاوه‌ڵه‌كانم له‌سه‌رین. (( ئایه‌ ئه‌وان ئه‌و هه‌موو بیدعه‌و خورافه‌ته‌ى بیدعه‌چیان له‌م ڕۆژگاره‌دا ده‌یكه‌ن ده‌یانكرد؟! سوێند به‌خوا زۆر دوور بوون لێى ، ده‌ى تۆش دووربه‌ لێیان ))كه‌واته‌ ده‌بێت ئاگاداربین ئێمه‌ى موسڵمان له‌كێوه‌ ئاین وه‌رده‌گرین ، ده‌بێت شوێن ڕێگه‌ ڕاسته‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگار بكه‌وین نه‌ك شوێن رێچكه‌ بچوك و لارو خواره‌كان هه‌روه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت ( قُلْ هَذِهِ سَبِیلِی أَدْعُو إِلَى اللَّهِ عَلَى بَصِیرَةٍ أَنَا وَمَنِ اتَّبَعَنِی وَسُبْحَانَ اللَّهِ وَمَا أَنَا مِنَ الْمُشْرِكِینَ )  یوسف: ١٠٨  ( وَأَنَّ هَذَا صِرَاطِی مُسْتَقِیمًا فَاتَّبِعُوهُ وَلَا تَتَّبِعُوا السُّبُلَ فَتَفَرَّقَ بِكُمْ عَنْ سَبِیلِهِ ذَلِكُمْ وَصَّاكُمْ بِهِ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ ) الأنعام: ١٥٣ ته‌ماشابكه‌ ئه‌ى فێرخوازى زانستى شه‌رعى خواى په‌روه‌ردگار له‌هه‌ردوو ئایه‌ته‌كه‌دا به‌تاك باسى ڕێگه‌ى ڕلستى كردووه‌ به‌ڵام به‌كۆ باسى ڕێچكه‌ خوارو لاره‌كانى كردووه‌ كه‌واته‌ ڕێگه‌ى ڕاست یه‌كه‌ به‌ڵام لارو خواره‌كه‌ زۆره‌ بۆیه‌ شوێن یه‌كه‌كه‌ بكه‌وه‌ ، كه‌واته‌ پێویسته‌ له‌سه‌رت هه‌وڵ و كۆشش بده‌یت تاڕێگه‌ ڕاسته‌كه‌ ده‌دۆزیته‌وه‌ كه‌ئه‌ویش ڕێگه‌ پان و به‌رینه‌كه‌ى پێشینه‌ چاكه‌كانه‌ ڕه‌زاوڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت كه‌له‌وانه‌یه‌ له‌وپێناوه‌دا ناڕه‌حه‌تیش بچێژیت به‌ڵام ده‌بێت ئارام بگریت له‌سه‌رى چونكه‌ دوایه‌كه‌ى باشه‌ كه‌به‌هه‌شتى خواى په‌روه‌ردگاره‌ ، وه‌به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى میراتگرى ڕاسته‌قینه‌یه‌..


موسڵمانانى ئازیز هه‌رله‌كۆنه‌وه‌ زانایانى پێشین موسڵمانانیان دابه‌شكردووه‌ به‌دوو كۆمه‌ڵه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى گشتى كه‌ئه‌وانیش كۆمه‌ڵى ئه‌هلى سوننه‌ت و جه‌ماعه‌ت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئه‌هلى بیدعه‌ت و خوڕافه‌ت و ئاره‌زوو په‌رست و لاڕێكانن ، ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ ئه‌هلى سوننه‌ تاڕۆژى قیامه‌ت یه‌ك ده‌سته‌و كۆمه‌ڵنن و دابه‌ش نابن به‌سه‌ر چه‌ند گروپ و كۆمه‌ڵێكدا كه‌ئه‌مه‌ش ڕێگه‌ ئاسانیه‌ بۆدۆزینه‌وه‌یان له‌هه‌رشوێن و كاتێكدا بوونیان هه‌بێت ، به‌ڵام كۆمه‌ڵه‌كه‌ى تر له‌وكاته‌ى دروست بوون به‌به‌رده‌وامى له‌دابه‌شبوون و كه‌رتبووندان كه‌ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ناڕاستى و دووریان له‌ ڕێگه‌و ڕێبازى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ، بۆیه‌ وه‌كو برایه‌كى دڵسۆزتان زۆر له‌مێژه‌ هه‌ستم به‌مه‌ترسى ئه‌و كۆمه‌ڵ و گروپه‌ لاده‌رانه‌ كردووه‌و دووره‌ په‌رێزم لێیان كه‌ئه‌وه‌ش فه‌زلى خوایه‌ پاشان ئه‌و مامۆستایانه‌ى كه‌به‌ڕاستى شوێن پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى ڕه‌زاى خوایان لێ بێت و ئه‌وانه‌شى شوێن ئه‌وان كه‌وتوون تاڕۆژى دوایى به‌سه‌رمه‌وه‌ هه‌ڵده‌ستم به‌ئامۆژگاریتان له‌به‌رخواو داواى هیج پاداشتێكتان لێ ناكه‌م به‌ڵكو داواى پاداشت له‌خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌م چونكه‌ به‌س ئه‌و ده‌توانێت داواكه‌م جێ به‌جێ بكات ، ئامۆژگاریه‌كه‌م خۆى له‌مانه‌دا ده‌بینێته‌وه‌ :


1-  داوا له‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌م كه‌به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام لاى كه‌سانێك ده‌خوێنن كه‌ئه‌و كه‌سانه‌ شوێنكه‌وته‌ى ڕاسته‌قینه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانى ڕه‌زاى خوایان لێ بێت نین دووره‌ په‌رێز بن لێیان و ئه‌وانه‌ هه‌ڵگرى زانست نین چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵگرى زانست بوونایه‌ ئه‌وا ڕازى ده‌بوون به‌وه‌ى پێشینان پێى ڕازى بوون ، وه‌ده‌ست درێژیان نه‌ده‌كرده‌ سه‌ر ئه‌و ئاینه‌ى خواى گه‌وره‌ بۆى ته‌واو كردووین وه‌كو خۆى ده‌فه‌رموێت (الْیَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِینَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَیْكُمْ نِعْمَتِی وَرَضِیتُ لَكُمُ الْإِسْلَامَ دِینًا )المائدة: ٣ ، ئه‌گه‌ر ده‌لێى ئه‌ى فێرخوازى زانست باشه‌ من چۆن بزانم ئه‌و كه‌سه‌ ده‌ست درێژى كردۆته‌ سه‌ر ئاینه‌كه‌ى خوا ؟ ئه‌وا له‌وه‌ڵامدا پێت ده‌ڵێم ده‌بێت ژیر بیت و باش هه‌ڵى سه‌نگێنى به‌ڵام من به‌هه‌ر حاڵ پێتى ده‌ناسێنم : بزانه‌ بیدعه‌ ده‌كات واته‌ هیچ شتێكى زیادكردووه‌ له‌ئاین ؟ بزانه‌ به‌شدارى له‌ ئاهه‌نگ و بۆنه‌ درۆو هه‌ڵبه‌ستراوه‌كاندا ده‌كات؟ بزانه‌ ئایه‌ هاوه‌رده‌كاته‌ غه‌یرى خواى گه‌وره‌ ؟ وه‌خه‌ڵكیش هانده‌دات بۆ بۆپه‌رستنى جگه‌ له‌خواى گه‌وره‌ ؟ بزانه‌ كوێرانه‌ شوێن مه‌زهه‌بێكى دیاركراو كه‌وتووه‌ ؟ بزانه‌ بێ ئه‌ده‌به‌ به‌رامبه‌ر زانایانێ كه‌فه‌رمووه‌ناس و بڵاوكه‌ره‌وه‌ى بیروباوه‌ڕى پاكن وه‌كو هه‌ریه‌كه‌ له‌پێشه‌وایان ( ئه‌بو حه‌نیفه‌و مالیك و شافیعى و ئه‌حمه‌د و كۆكه‌ره‌وه‌ى زانستى ئه‌م چوار پێشه‌وایه‌ ئیبن و ته‌یمییه‌ وه‌ میراتگرى ئه‌مانه‌ هه‌مووى موحه‌مه‌دى كوڕى عبدالوهَّاب وه‌ زانایانى گه‌وره‌ ئیبن بازو و ئیبن عوسه‌یمین و ئه‌لبانى ) ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێت؟ بزانه‌ ئه‌ى براى به‌ڕێز ئایه‌ هه‌موو ئیشى بووه‌ته‌ ته‌فره‌قه‌ نانه‌وه‌ له‌ناوموسڵمانانداو پشتگیرى كه‌سانێك ده‌كات كه‌فیتنه‌و بێ ئه‌ده‌بن ؟ به‌به‌رده‌وامى له‌عنه‌ت له‌زانایان ده‌كه‌ن وه‌كو به‌ئاشكرا له‌عنه‌ت له‌ پێشه‌واى زانایان ئه‌لبانى ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ى تیادا بوو ئه‌وا بزانه‌ ئه‌م كه‌سه‌ نه‌ك هه‌ربۆئه‌وه‌نابێت بكرێته‌ مامۆستا به‌ڵكو ده‌بێت مرۆڤ دووره‌ په‌رێز بێت لێى و پێگه‌ى ڕێزیان بۆدانه‌نریت چونكه‌ ئه‌گه‌ر خاوه‌نى ڕێز بوونایه‌ ئه‌وا ڕێزیان له‌بۆچوونى پێشینان ده‌گرت ، بۆیه‌ دووباره‌ى ده‌كه‌مه‌و ده‌ڵێم نابێت به‌هیچ جۆرى ڕازى بیت به‌وه‌ى لاى بخوێنى و ببیت به‌ فه‌قێ لاى  چونكه‌ نه‌زان ده‌بیت و ته‌مه‌نت به‌ فیڕۆ ده‌ڕوات.


2- وه‌داوا له‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌م ده‌چن له‌ ووتارى ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌دا داده‌نیشن و گوێیان بۆده‌گرن و ده‌بنه‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌ى ئه‌و گومڕایه‌تیانه‌ى ده‌یڵێن، ده‌ست هه‌ڵگرن تاخواى گه‌وره‌ نه‌تانخاته‌ ڕیزى ئه‌وكه‌سانه‌ى له‌سه‌ر زه‌ویدا خراپه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ سزاى توندتان بدات له‌دونیاو دوا ڕۆژدا ، وه‌هه‌روه‌ها ئه‌وكه‌سانه‌ش ئامۆژگارى ده‌كه‌م به‌ده‌ست و ماڵیان ده‌بنه‌ بڵاوكه‌ره‌وه‌ى گومڕایه‌تى گومڕایان ده‌ست هه‌ڵگرن تابه‌ر ئه‌م فه‌رمایشته‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  نه‌كه‌ون (مَنْ سَنَّ فِى الإِسْلاَمِ سُنَّةً سَیِّئَةً كَانَ عَلَیْهِ وِزْرُهَا وَوِزْرُ مَنْ عَمِلَ بِهَا مِنْ بَعْدِهِ مِنْ غَیْرِ أَنْ یَنْقُصَ مِنْ أَوْزَارِهِمْ شَىْءٌ) ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ گوناهى ئه‌و كه‌سانه‌ت له‌سه‌رشان بێت كه‌به‌هۆى تۆوه‌ گومڕا ده‌بن ئه‌وا باده‌ست هه‌بێت له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى گومڕایه‌تیان به‌ مۆبایله‌كه‌ت یان به‌ ته‌سجیله‌كه‌ت یان به‌كامێرا ڤیدیۆیه‌كه‌ت یان به‌كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت یان به‌ پێنووسه‌كه‌ت ، وه‌ئاگاداریشت ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌دواى مردنیشت ئه‌و تاوانانه‌ت هه‌ربۆده‌نووسرێت بۆیه‌ چیتر ده‌ست هه‌ڵگره‌و ته‌وبه‌ بكه‌و به‌ڕائه‌تى خۆتى لێبكه‌ ، مه‌به‌ به‌مقاش تابه‌تۆ هه‌ركه‌سێكى بوێ گومڕاى بكات و چاوى پڕ له‌خۆڵ كردبێتى پێت وابێت له‌ناوبردنى دینه‌كه‌ى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  شتێكى باشه‌! ، ئه‌و (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بانگه‌وازى بۆ یه‌كخواناسى ده‌كرد كه‌چى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ت بانگه‌واز بۆگۆڕ په‌رستى ده‌كات ، ئه‌و (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌یفه‌رموو هه‌كه‌سێ هاواربكاته‌ جگه‌ له‌خوا كافره‌ به‌ڵام مامۆستاكه‌ى تۆ ده‌ڵێت هه‌ركه‌سێ هاوارنه‌كاته‌ جگه‌ له‌خوا كافره‌ ، ئه‌و (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)   ده‌یفه‌رموهه‌ركه‌سێ نوشته‌ به‌خۆیاهه‌ڵباسێ موشریكه‌ به‌ڵام هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌رى تۆ ده‌لێ هه‌ركه‌سێ به‌خۆیدا هه‌ڵینه‌واسێ موشریكه‌ ، كاتى ئه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ دووربى لێى وته‌وبه‌بكه‌ى؟


[ووته‌ى پێشینه‌ چاكه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ى لاى بیدعه‌چى ده‌خوێنێ یان له‌ووتاریاندا داده‌نیشێت]


1- پێشه‌وا عه‌لى ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت (انْظُروا عمنْ تأخُذونَ هذا العلم ؛ فإنما هو الدین ) رواه الخطیب ، فی : « الكفایة فی علم الروایة » ص : 196 واته‌ ( ته‌ماشاكه‌ن له‌كێ وه‌ ئه‌و زانسته‌ وه‌رده‌گرن ، چونكه‌ ئه‌وه‌ دینه‌ ) براى من چۆن ڕازى ده‌بیت زانست لاى كه‌سێ بخوێنى دوژمنى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بێت و ڕقى له‌كه‌سێكیش بێت سوننه‌تى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  جێ به‌جێ بكات و ناتۆره‌ى شوێن بخات پێى بڵێ ئه‌مانه‌ وه‌هابین یان ئه‌مانه‌ به‌كرێ گیراون!؟ ، وه‌ڵاهى ئه‌وكه‌سه‌ نه‌زانه‌ بازرگانێكه‌ لێزانه‌ به‌ناوى دینه‌وه‌ ماڵ و موڵكى خه‌ڵك به‌كارده‌هێنێت بۆ ژیانى خۆى ، بچۆ لاى ئه‌هلى سوونه‌ بخوێنه‌.


 2- پێشه‌وا ئیبن و عومه‌ر ڕه‌زاى خوایان لێ بێت ده‌فه‌رموێت (دینك دینك إنما هو لحمُكَ ودَمُكَ ،فانظر عمّن تأخذ ؛ خذ عن الذین استقاموا ،ولا تأخذ عن الذین مالوا) أخرجه الخطیب فی "الكفایة"(ص121) واته‌ ( دینه‌كه‌ت دینه‌كه‌ت بریتیه‌ له‌ گۆشت و خوێنت ، سه‌یركه‌ له‌ كێ وه‌ریده‌گریت ، له‌كه‌سانێكه‌وه‌ وه‌ریگره‌ كه‌ ڕاوه‌ستاوو جێگیرن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى پێشین ، وله‌كه‌سانێك وه‌ریمه‌گره‌ لایان داوه‌ ) براى موسڵمان كوا پێشینان ( صه‌ڵاواتى دواى بانگیان به‌ده‌نگى به‌رز له‌سه‌ربڵندگۆوه‌ ووتوه‌ ، كوا فاتیحه‌ى دواى بانگیان ووتوه‌ ، كوا ته‌ڵقینیان له‌سه‌رگۆرستان داداوه‌ ، كواچوون له‌گۆڕ پاڕاونه‌ته‌وه‌و له‌لایدا داوایان له‌خوا كردووه‌ له‌به‌ر گه‌وره‌ى مردووه‌كه‌ ، ئابه‌مانه‌دا بزانه‌ كه‌سێ ئه‌نجامى ده‌دات ئه‌هلى سوننه‌نیه‌و گومڕایه‌ خوابمانپارێزێت و هیدایه‌تى تۆش بدات بۆسوننه‌ت.


3- پێشه‌وا ئیبن و مه‌سعود ڕه‌زاى خواى لێ بێت ده‌فه‌رموێت (لا یزال الناس بخیر ما أخذوا العلم عن أكابرِهم ،فإذا أخذوه من أصاغرهم و شرارهم هلكوا) أخرجه ابن المبارك فی "الزهد" (815)،وابن عبدالبر فی"جامع بیان العلم"(1057) واته‌ ( به‌رده‌وام خه‌ڵكى له‌خێردان تا زانست له‌گه‌وره‌كانیانه‌وه‌ وه‌رگرن ، جائه‌گه‌ر له‌ بچوكوكانیان وخراپه‌كانیانه‌وه‌ وه‌ریانگرت تیاچوون) جائایه‌ كێ له‌وكه‌سه‌ خراپتره‌ كارى بریته‌ له‌گه‌ڕان به‌شوێن بیدعه‌داو ده‌یهێنێ به‌سه‌ر موسڵمانانى هه‌ژاردا جێ به‌جێى ده‌كات و به‌نه‌زان و نه‌فامیان ده‌زانێت گاڵته‌ به‌عه‌قڵیان ده‌كات به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ موسڵمان خه‌وتووه‌ دۆست و دوژمنى خۆى ناناسێ ، ده‌رباره‌ى ووشه‌ى (أصاغرهم) مه‌به‌ست لێى بیدعه‌چیه‌ باته‌مه‌نى سه‌د ساڵ بێت مادام بیدعه‌ ده‌كات ئه‌وه‌ بچوكه‌ ئه‌مه‌ش بۆچونى پێشینه‌ چاكه‌كانه‌ عه‌بدووڵاى كوڕى موباره‌ك ده‌فه‌رموێت ((الأصاغر من أهل البدع)) شرح أصول اعتقاد أهل السنة" للالكائی(102) واته‌ ( بچووكه‌كان له‌ئه‌هلى بیدعه‌ن ) ، وه‌ (والأصاغر هنا هم أهل البدع ،فقد سئل عبد الله بن المبارك ـ رحمه الله ـ:من الأصاغر ؟ قال : الذین یقولون برأیهم) الزهد"لابن المبارك(ص21،281)،و"جامع بیان العلم"(1/612،617) واته‌ ( مه‌به‌ست له‌ بچووكه‌كان لێره‌دا ئه‌وانه‌ن كه‌بیدعه‌چین ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ پرسیاركراوه‌ له‌ عه‌بدووڵاى كوڕى موباره‌ك ڕه‌حمه‌تى خواى لێ بێت ( بچووكه‌كان كێن؟) فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ن به‌بۆچونى خۆیان قسه‌ده‌كه‌ن) لێت ده‌پرسم ئه‌گه‌ر به‌یه‌كێ له‌و انه‌ بڵێى بۆ ئاهه‌نگى له‌دایكبوونى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌گێڕى ده‌لێت شتێكى باش ده‌كه‌ین كه‌واته‌ پێشینان درۆیان نه‌كردووه‌ ، ده‌ى ئایه‌ وه‌هابیه‌كان شوێن پێشین ده‌كه‌ن و دینه‌كۆنه‌كه‌یان پاراستووه‌ یان تۆ كه‌بانگه‌شه‌ى بریقه‌دارده‌كه‌یت و ده‌لێى ئه‌مانه‌ دینى تازه‌یان داهێناوه‌ ، له‌چه‌ندشتێكى ئاواوه‌ بۆم ده‌رده‌كه‌وێت به‌ڕاستى ئه‌وه‌ى تۆناتۆره‌ى وه‌هابیت لێناون له‌سه‌ر هه‌قن بۆیه‌ مرۆڤى ژیر یه‌كسه‌ر به‌گوێیان ده‌كات ، ئه‌وه‌شى دژایه‌تیان ده‌كات له‌به‌رسكو گیرفانیه‌تى نه‌ك ئه‌وان خراپبن.


4- هه‌ردوو پێشه‌وا حه‌سه‌نى به‌صرى و موحه‌مه‌دى كوڕى سیرین ڕه‌حمه‌تى خوایان لێ بێ ده‌یانفه‌رموو (لا تجالسوا أصحاب الأهواء ولا تجادلوهم ولا تسمعوا منهم) طبقات ابن سعد (7/172)، وسنن الدارمی (1/121)،وشرح السنة للالكائی (1/133)، والإبانة لابن بطة (2/444) واته‌ ( له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا دانه‌نیشن كه‌خاوه‌ن ئاره‌زوون وه‌ ده‌مه‌ده‌مێ و موناقه‌شه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ن وه‌ گوێشیان لێ مه‌گرن ) .(( ئه‌وانه‌ ئامانجیان له‌كه‌داركردنى موسڵمانه‌ بۆیه‌ لایان دامه‌نیشه‌))


ئه‌مانه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ بینیت و خوێندته‌وه‌ تنۆكێكه‌ له‌ده‌ریاى دژایه‌تى پێشینه‌ چاكه‌كان بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ى كه‌له‌دینه‌كه‌ى خواى په‌روه‌ردگار زیاد ده‌كه‌ن و به‌ئاره‌زووى خۆیان گۆڕانكارى تیادا ده‌كه‌ن بۆنمونه‌ له‌جیاتى ئه‌وه‌ى له‌كاتى تێپه‌ڕین به‌لاى گۆڕستاندا بڵێن (السَّلاَمُ عَلَیْكُمْ یَا أَهْلَ الدِّیَارِ مِنَ الْمُؤْمِنِینَ وَالْمُسْلِمِین........) ئه‌وان ده‌ڵێن (الفاتیحة) بیركه‌ره‌وه‌ ئه‌مانه‌ چۆن ئاینه‌كه‌ى خواو پێغه‌مبه‌ریان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  گۆریوه‌و ڕازى نابن به‌وه‌ى بۆیان هاتووه‌ ، وه‌سه‌یرى نوێژى ته‌راویحیان بكه‌ له‌ڕه‌مه‌زاندا بزانه‌ ئایه‌ ئه‌وه‌ نوێژه‌ ئه‌وان ده‌یكه‌ن جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و هه‌موو قسه‌و كرداره‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ى له‌نێوان نوێژه‌كاندا ئه‌نجامى ده‌ده‌ن خێرا ئه‌و په‌رستشه‌ جوانه‌ هه‌ڵده‌كروزێنن به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌یان ته‌واوكرد بوونى ئه‌و خه‌ڵكه‌ زۆره‌ به‌هه‌ل ده‌زانن ژه‌هرو گومڕایه‌تى كه‌له‌ناخیاندا شاردویانه‌ته‌وه‌ هه‌ڵیده‌ڕێژن به‌سه‌ر ئه‌و موسڵمانه‌ هه‌ژارانه‌ى كه‌هاتوون ده‌روونیان پاك بكه‌نه‌وه‌ فێرى ئه‌وه‌یان ده‌كه‌ن كه‌چۆن گۆڕى پیاوچاكان و به‌ناو پیاوچاكان بپه‌رستن ، فێرى بیدعه‌و خورافه‌تیان ده‌كه‌ن ، فێرى قین و ڕق و دووبه‌ره‌كایه‌تیان ده‌كه‌ن ، فێرى دژایه‌تى كردنى شوێنكه‌وتووانى ڕاسته‌قینه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌كه‌ن وهه‌وڵى ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ ده‌نێن له‌ناومزگه‌وته‌كاندا ، فێرى ئه‌وه‌یان ده‌كه‌ن كه‌چۆن سوكایه‌تى به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بكه‌ن به‌جۆرێ پێیان ده‌ڵێن له‌قسه‌ى پێشه‌واكانتان لانه‌ده‌ن با پێغه‌مبه‌ریش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  بڵێت قسه‌ى پێشه‌واكانیان له‌ قسه‌ى خواو پێغه‌مبه‌ریان  (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  به‌لاوه‌ گرنگتره‌ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێى وانیه‌ ئه‌وا پێیان بڵێ ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌سه‌رچه‌ند مه‌تر گڵه‌وه‌ ته‌ڵقینى مردووى كردووه‌ و فێرى دیندارى كردووه‌ ؟، وه‌ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌سه‌رگۆرستان قورئانى خوێندووه‌ و فرۆشتوویه‌تى؟ ، ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ماره‌ به‌جاشى كردووه‌؟ ، ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ماڵى خه‌ڵكى بردووه‌ بۆخۆى به‌ناوى ئیسقاته‌وه‌؟ ، ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ته‌عزیه‌ى داناوه‌و قورئانى تیادا خوێندووه‌و خێزانه‌كانیشى شین و واوه‌یلایان له‌كۆڕى ژناندا كردووه‌ ؟، ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێى ووتن ناووناتۆره‌ له‌براى خۆتان بنێنن و لاى خه‌ڵى بیانشكێنن؟ ئه‌مانه‌و سه‌دان و هه‌زاران پرسیارى تر كه‌ناتوانن وه‌ڵامى بده‌نه‌وه‌ ، به‌وه‌ چاوى خه‌ڵكیان پڕ له‌خۆڵ كردووه‌ كه‌ده‌ڵێن ئێمه‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  خۆش ده‌وێت ئه‌وه‌تا ئه‌یپه‌رستین و هاوارى لێ ده‌كه‌ین و داواى یارمه‌تى لێ ده‌كه‌ین و ئاهه‌نگى له‌دایك بوونى بۆ ده‌گێڕین و ماڵى بۆسه‌رف ده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر شتێ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌زۆر ڕقیان له‌ پێغه‌مبه‌ره‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  چونكه‌ هیچ كام له‌و كارانه‌ نه‌بۆخۆى ئه‌نجامى داوه‌ نه‌هاوه‌ڵانیش په‌رستوویانه‌و ئاهه‌نگیان بۆگێڕاوه‌ ، نازانم باوه‌ڕ به‌وان بكه‌م سه‌رو ماڵیان له‌پێناو دینه‌كه‌یدا دانا یان باوه‌ڕ به‌تۆ بكه‌م كه‌ته‌نها مه‌به‌ستت به‌كارهێنانى خه‌ڵكه‌ بۆمه‌به‌سته‌ شاراوه‌كانت ، به‌دڵنیاییه‌وه‌ باوه‌ڕ به‌هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتووانیان ده‌كه‌م بانگه‌شه‌ بریقه‌داره‌كانى تۆ وه‌لا ده‌نێنم و به‌و شێوه‌یه‌ دیندارى ده‌كه‌م كه‌ئه‌وان كردوویانه‌ و له‌سه‌ر ڕێبازى ئه‌وان ده‌ڕۆم و به‌گوێیان ده‌كه‌م هه‌ڵده‌ستم به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى ئاینه‌كه‌ى خواو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)به‌تێگه‌یشتنى پێشینه‌ چاكه‌كان و واز له‌شوێنكه‌وتنى ئاره‌زووه‌كانى خۆم ده‌هێنم ، دین به‌كارناهێنم بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تاكه‌كه‌سى ، ئه‌وه‌ى كه‌نووسراوه‌و خوێندته‌وه‌ ئامۆژگاریه‌ له‌برایه‌كى دڵسۆزتان بۆ موسڵمانانى به‌ڕێز داواكارم كه‌منداڵى ڕێك و پێكى خۆتان نه‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستى ئه‌وكه‌سانه‌ى به‌كاریان ده‌هێنن بۆ دژایه‌تى كردنى ئیسلام تاله‌منداڵیه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ده‌یانه‌وى نه‌یخه‌نه‌ مێشكیانه‌وه‌ چونكه‌ ته‌مه‌نى منداڵى ته‌مه‌نێكى هه‌ستیاره‌ و كه‌فوكوڵیان هه‌یه‌ هه‌رچیه‌كیان لێ داوا بكه‌ن ئه‌نجامى ده‌ده‌ن ، ئێوه‌ى باوك و برا به‌رپرسیارن به‌را مبه‌ر جگه‌رگۆشه‌كانتان خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان هه‌ست ناكه‌ن و خه‌ڵه‌تاون ئه‌وا ئێوه‌ هه‌ست ده‌كه‌ن به‌ده‌ستى خۆتان منداڵه‌كانتان به‌ره‌و گومڕیى مه‌به‌ن ، وه‌داوا له‌گه‌وره‌كانیش ده‌كه‌م كۆڕو دانیشتنى ئه‌وانه‌ى بیدعه‌ ده‌ڕازێننه‌وه‌ خۆش مه‌كه‌ و گوێیان لێ مه‌گرن بازیاتر سورنه‌بن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى تاوانى له‌وه‌ زیاتر ده‌رهه‌ق به‌میلله‌ته‌كه‌ت ، كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى سه‌دان ساڵه‌ له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى ئه‌مانه‌ زیناى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت به‌ناوى ئیسلامه‌وه‌ ناویان ناوه‌ ماره‌ به‌ جاش ، بۆ به‌ده‌ستى خۆت هه‌وڵى زیندوكردنه‌وه‌یان ئه‌ده‌یت ، بۆ له‌جیاتى هانابردن بۆ خوا دارو به‌ردو په‌ڕۆو نووشته‌ وناڵى كه‌ر ده‌په‌رستى ، كاتى ئه‌وه‌یه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ ، دواكارم له‌خواى گه‌وره‌ موسڵمانان بێداربكاته‌وه‌ له‌و خه‌وه‌ى به‌پیلان خه‌وێنراون . ئامین


اللهُمَّ هَلْ بَلغْت اللهُمَّ هَلْ بَلغْت اللهُمَّ هَلْ بَلغْت اللهُمَّ اشْهَدْ سُبْحَانَكَ اللَّهُمَّ وَبِحَمْدِكَ أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ أَنْتَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَیْكَ



(بائێمه‌ هه‌میشه ‌باڕێگامان ڕێگای خوابێت باهه‌میشه‌ به‌رنامه‌و ژیانمان له‌سه‌رئه‌داکردنی قورئان و سونه‌ت بێت نه‌ك شتێکی زیاده‌و دروست کراو که‌به‌رنامه‌ی خوانه‌بێت)
          

صفحات سایت

پیچک