ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

براده‌رایه‌تى كێ ده‌كه‌یت ؟!  له‌قوتابخانه‌كه‌ت...
وه‌یان له‌دانیشت گایه‌كه‌ت....


ئاماده‌كردنی: م.ناصح موحه‌ممه‌د ئه‌مین


بسم الله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى اله وصحبه ومن والاه وبعد:

موسوڵمانى خۆشه‌ویستم دیاره براده‌رایه‌تى كردنى خه‌لكى زۆر كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر مرۆف,له‌به‌ر ئه‌مه خواى گه‌وره وه‌هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا محمد صلى الله علیه وسلم زۆر كرینگیان داوه به‌براده‌ر, خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت)الأَخِلاَّءُ یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلاَّ الْمُتَّقِینَ) [الزخرف:67  واته له‌ڕۆژى دواییدا دۆسته‌كان ده‌بن به‌دوژمنى یه‌كترى,جگه له‌و دۆستانه كه له‌سه‌ر بنه‌ماى له‌خواترسیه‌وه بون به‌دۆستى یه‌كترى.. وه‌پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رمویت(المرء على دین خلیله فلینظر أحدكم من یخالل )أخرجه أحمد وأبو داود وحسنه الألبانی. واته مرۆف له‌سه‌ر رێبازى براده‌ره‌كه‌یه‌تى,جابزانه تۆ براده‌رایه‌تى كئ ده‌كه‌یت.. جاكه ‌واته ئه‌ى براى به‌ریزم ئه‌ى خوشكى موسولمان ده‌بێت زۆر زۆر ئاگادارى خۆت بیت ,بزانه كئ ده‌بێت به‌براده‌رت و وه‌براده‌رایه‌تى كئ ده‌كه‌یت.



براده‌رایه‌تى زۆر كاریگرى ده‌بێت . له‌سه‌ر ئایینت.. له‌سه‌ر خوڕه‌وشتت.. له‌سه‌ر خوێندنت..وهتد.


جا بۆ ئه‌وه‌ى شەیتان نه‌توانێت فریویت بدات به هۆى جنودى خۆى(كه بریتیته له‌ براده‌رى خه‌راپ)هه‌وڵ بده زوو براده‌رى چاك بۆ خۆت بدۆزه‌وه,تۆ ناتوانیت به‌بێ براده‌ر بژیت !!! نەڵێیت من براده‌رایه‌تى هیچ كه‌س ناكه‌م!!له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌تواناى هیچ كه‌سیك دانیه!! له‌به‌ر ئه‌وه دە ڵێم براده‌ریكى چاك بۆ خۆت بدۆزه‌وه پێش ئه‌وه‌ى براده‌رى خه‌راپ توشت ببیت.


براده‌رى خه‌راپ زۆر كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئایینت!! چۆن؟؟


بەڵێ كاریگه‌رى هه‌بوه له‌سه‌ر كه‌سانێك تاوایان لئ هاتوه وازیان هێناوه له نوێژ و ڕۆژى و یادى خوا بەڵكو هى وا هه‌بوه به هۆى براده‌رى خه‌راپ وازى هیناوه له‌ئایین په‌نا بەخوا..


براده‌رى خه‌راب كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر خوێندنت!!  چۆن؟؟


بەڵێ كه‌سى وا هه‌بوە زۆر زۆر زیره‌ك بوه هه‌موو ساڵێك نمرى باشى هیناوه له‌وانه‌كانى !! بەڵام كاتێك توشى براده‌رى خه‌راب بوه یه‌ك سه‌ر شكه‌ستى هێناوه و نمره‌كانى به‌ره‌و كه‌مى چونه!! له‌به‌ر ئه‌وه‌ى عاده‌تن كه‌سى خه‌راب زۆر گرینگى نادات به‌خوێندن جا نایه‌وێت براده‌ره‌كه‌شى گرینكى بدات به‌خوێندن..


براده‌رى خه‌راب وات لێده‌كات توشى تاوان ببیت و وه‌واز بهێنیت له‌ په‌رستنى خواى گه‌وره ...   چۆن؟؟


بەڵێ هه‌وڵ ده‌دات توشى كارى خه‌رابت بكات,وه‌ك چون بۆ شوێنى خه‌راب و وه خواردنه‌وه‌ى شتى ناشه‌رعى,بەڵام له‌وانه‌یه یه‌ك سه‌ر پێت نه‌ڵێت بیكه یان بیخۆ,دەڵێت ده‌ى له‌گەڵمان وه‌ره بەڵام تۆ وامه‌كه.. بەڵام كاتێك ده‌چیت له‌گەڵیان له‌ناكاو ئاگادارى خۆت نیت ده‌بینیت خۆت توشى ئه‌م گوناهه بویت.. گه‌نجى واهه‌بوو پێنج فه‌رزه هاتوو چۆى مزگه‌وتى كردوه بەڵام به‌هۆى براده‌رى خه‌راب توشى نه‌كردنى نوێژ بوه به‌كۆمەڵ وه‌پاشان وازى هیناوه له‌نوێژ وه‌ پاشان توشى مشروبات ى حه‌رام بوه تاواى لێهاتوه له‌كۆتایى به‌سه‌رخۆشیه‌وه ده‌ست درێژى كردۆته سه‌ر دایكى بۆ زیناكرد !!!!!!! په‌نابەخوا,


جا ئه‌ى موسڵمانى ژیرو عاقل تۆزێك له‌گه‌ڵ خۆت بوه‌سته..... بزانه پێت خۆشه ئه‌م كاره نا په‌سندانه له‌تۆ بێنه جێ ....؟؟؟


وەڵام نه‌خێر!!


جاكه‌واته هه‌وڵى ته‌واوت بكه گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى توشى براده‌رى خه‌راب نه‌بیت. بەڵام تۆ پرسیارم لى ده‌كه‌یت دەڵێیت ئه‌ى برا ئه‌گه‌ر من توشى براده‌رى خه‌راب بوبم چۆن ده‌توانم رزگارم بیت لێیان!!!!


منیش پێت دەڵێم ئازیزه‌كه‌م ئاسانه ان شاءالله...


یه‌كه‌میان -  زۆر دوعا بكه له‌ خوا  كه رزگارت بكات و بتپارێزێت له‌براده‌رى خه‌راب خواى گه‌وره ئه‌فه‌رمووێت( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِی أَسْتَجِبْ لَكُمْ )) غافر: 60  واته خوا پێت ده‌فه‌رموێت لێم بپاڕێوه و دوعام لێ بكه دوعاییه‌كه‌ت قه‌بول ده‌كه‌م.. جا چ له‌مه خۆشتره خوا به‌ڵێنت پێ بدات كه دوعات قه‌بول ده‌كات..ده‌ى تۆش بپاڕییه‌وه له‌ خواى گه‌وره به‌به‌رده‌وامى بڵێ ئه‌ى خوایه بم پارێزه له‌براده‌رى خه‌راب..ئه‌ى خوایه رزگارم بكه له‌براده‌رى خه‌راب .. ئابه‌م شێوه‌یه به‌ویستى خوا رزگارت ده‌بێت له‌براده‌رى خه‌راب.


دووهه‌میان -  هه‌وڵ دان تۆ وا بیر نه‌كه‌یته‌وه واز هێنان له‌براده‌رى خه‌راب زۆر ئاسان بێت به‌شه‌وێك بەڕۆژێك رزگارت ببیت به‌لكو ده‌بیت هه‌وڵى زۆر بده‌یت و به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر واز هێنانیان, بەڵام بزانه كاتێك تۆ هه‌وڵ ده‌ده‌یت بۆ واز هێنانیان ئه‌مه بەڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تۆ پێت ناخۆشه دۆستایه‌تى كه‌سى خه‌راب بکەیت ,خوا ی پەروەردگار ئه‌فه‌رموێت (وَالَّذِینَ جَاهَدُوا فِینَا لَنَهْدِیَنَّهُمْ سُبُلَنَا وَإِنَّ اللَّهَ لَمَعَ الْمُحْسِنِینَ )) العنكبوت:69  واته ئه‌وه‌ى هه‌وڵ ده‌دات بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌شتى خه‌راب وه‌ تێده‌كۆشێت لەپێناو رازى بونى خوا ئه‌وه خوا یارمه‌تى ده‌دات خوا له‌گه‌ڵ كه‌سى چاكه كاره ‌و یارمه‌تى ده‌ریانه.


سێیه‌م - بیر كردنه‌وه له کردەوە خه‌راپه‌كانى براده‌رى خه‌راب كه به‌هۆى ئه‌وه‌وه توشى خه‌م و خه‌فه‌ت ودڵ ته‌نك و ناره‌حه‌تى دوركه‌وتنه‌وه له‌ خوای گه‌وره بویت.. جا به‌رده‌وام به له‌سه‌ر ئه‌م هۆكارانه به‌ڵکو رزگارت بیت له‌براده‌رى خه‌راب. ئه‌ى موسڵمانى به‌ڕێز و ئازیز براده‌رى چاك كه‌سێکه كاتێك له‌لاى ئه‌ویت ئامۆژگارى چاكت ئه‌كات كاتێك كارى چاك ئه‌كه‌یت یارمه‌تیت ئه‌دات بۆئەوەی زیاتر چاکە بکەیت .وە كاتێك هەڵه‌یه‌ك ئه‌كه‌یت یان تاوانێك ئه‌نجام ئه‌ده‌یت ئامۆژگاریت ئه‌كات بۆ راستكردنه‌وه‌ى هەڵه‌كه‌ت وه‌ نه‌كردنى تاوانه‌كه‌ت .  وە كاتێك لاى ئه‌و نیت به‌چاكه له‌لاى خەڵك باست ئه‌كات .  وه‌ كاتێك وه‌فات ئه‌كه‌یت له‌دونیا خواحافیزى ئه‌كه‌یت دوعات بۆ ده‌كات .


بەڵام براده‌رى خه‌راب


كاتیك لاى ئه‌وه‌یت قسه‌ى خه‌راب و ناشه‌رعیت له‌گەڵ ئه‌كات وه‌كاتێك كارى چاك ئه‌كه‌یت سه‌رزنشتت ئه‌كات وه‌كاتێك كارى خه‌راب ئه‌نجام ئه‌دیت یارمه‌تیت ئه‌دات و ده‌ست خۆشیت لئ ده‌كات وه‌كاتێك لاى ئه‌و نیت به‌خه‌راپه له‌لاى خەڵك باست ئه‌كات و غه‌یبه‌تت ئه‌كات و دەڵێت من ئه‌و كه‌سه ئه‌ناسم و ده‌زانم باییه‌ى چه‌نده وه‌كاتێك ده‌مریت و وه‌فات ئه‌كەیت دەڵێت ده‌ى بخۆ .. ئابه‌م شێوه ده‌توانیت دۆستى چاك و خه‌راب لێك جیا بكه‌یته‌وه..!!!  وە نابێت خۆمان هەڵخەلەتێنین بڵیین ئێمە برادەرەیەتی کەسانی خراپ دەکەین و کاریگەر دەبین لەسەریان ....ئەگەر زانیت بۆ ماوەیەک کاریگەریت نەبوو لەسەری بێگومان ئەو دەتوانێ کاریگەری لەسەرت دروست بکات


هاورێی خراپ دەتوانێ دەست درێژی بکاتە سەر ناموست . چۆن


زۆر کەس هەن برادەری خراپیان هەیە و شەوانە دەیانهێنێتە ماڵەوە رەنگە ئەو برادەرە خراپانە بتوانن خوشکی ئەم گەنجە هەلخەلەتێن و بەم جۆرە برادەرەکەی ناموسی لەکەدار دەبێت .


دۆستایه‌تى كه‌سى باش زۆر خۆشه و تام و چێژێکی تایبه‌تى هه‌یه .


تۆ نازانیت چه‌ند خۆشه تاكو نه‌چیته ناو واقعى خوشه‌ویستى لەپێناو خوا دۆستاییه‌تى و براده‌رایه‌تى كردنى كه‌سى چاك خۆشیه‌كانى به‌س ئه‌وه نیه تۆ له‌دونیا پێى شاد ده‌بیت !!! به‌ڵكو خۆشیه‌كانى زیاتر بۆ رۆژى دوایى و به‌هه‌شته‌كه‌ى خواى رب العالمین ه . بزانه خوای پەروەردگار ئه‌فه‌رموێت (الاخلاء یومئذبعضهم لبعض عدو الاالمتقین)هه‌موو دۆسته‌كان ده‌بن به‌دوژمن ,,بەڵام دۆستانێك براده‌رانێك نابن به‌دوژمن كه‌له‌پێناو خوا بوبن به‌براده‌ر..


• خواى گه‌وره له‌رۆژى دواییدا له‌سه‌ر هه‌موو خه‌لك بانك ئه‌كات و ئه‌فه‌رموێت..هه‌روه‌ك ابوهریره‌ رازى بوونى خواى له‌سه‌ر بیت ده‌فه‌رموێت پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وسلم فه‌رموى(إن الله یقول یوم القیامة : أین المتحابون بجلالی ؟ الیوم أظلهم فی ظلی یوم لا ظل إلا ظلی) خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت له‌رۆژى دواییدا كوان ئه‌وانه‌ى یه‌كتریان خۆش ویستوه لەپێناو من؟؟ ئه‌مرۆ ده‌یان خه‌مه ژێر سێبه‌رى خۆم كه جگه له‌سێبه‌رى من هیچ سێبه‌رێك نیه.


• جاكه‌واته هه‌وڵ بده بۆ براده‌رى چاك...


• بەڵام ئه‌وه بزانین كاتێك ئێمه براده‌رایه‌تى یه‌كترى ئه‌كین لەپێناو خوا ده‌بێت ره‌چاوى چه‌ند خاڵێك بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى براده‌رایه‌تیمان نه‌پچرێت و به‌رده‌وام بێت  زۆر كه‌سمان دیت زۆر براده‌ر بون و لەپێناو خواش براده‌ر بون بەڵام پچراو نه‌ما به‌ڵكو توڕه‌یى له‌بەینیانه دروست بوو  جاكه‌واته به‌هه‌وڵ بده‌ین بزانین براده‌رایه‌تى چه‌ند بنمایه‌كى هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتنت له‌م براده‌رایه‌تیه .


یەکەم - ده‌بێت عه‌یبى دابپۆشیت و نابێت بڵاوى بكه‌یته‌وه.


دووه‌میان - كاتێك ئامۆژكارى ئه‌كه‌یت ده‌بێت به‌نه‌رمى بێت و وه به‌خۆشه‌ویستى بێت وه‌نابێت به توره‌یى ئامۆژگارى بكه‌یت .


سێهه‌م  - ده‌بێت كاتێك ئامۆژگارى ئه‌كه‌یت ئارام بیت له‌سه‌رى نابیت بئ ئومید بیت له‌چاك بونى.


جواره‌م  - ده‌بێت به‌وه‌فا بیت به‌رامبه‌رى هه‌رچه‌ند زروفیشت خه‌راب بیت .


پێنجه‌م  - ده‌بێت سه‌ردانى بكه‌یت له‌پێناو خوا نه‌ك له‌پێناو دونیا.


شه‌شه‌م - ئه‌گه‌رچه‌ند رۆژێك لات دیار نه‌بوو پرسیارى حالى بكه‌یت ئه‌گه‌رهه‌ر چ  نه‌بیت ته‌له‌فۆنێكى بۆ بكه‌یت و له حالى بپرسیت.


حه‌وته‌م  - كاتێك نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانى بكه,كاتێك گه‌یشتیت به‌براده‌ره‌كه‌ت سلاوى لئ بكه بڵێ  السلام علیكم ورحمة ‌الله, وه‌كاتێك ده‌عوه‌تى كردیت بۆ نان خواردن بڕۆلاى, كاتێك داواى ئامۆژگارى لێ كردیت ئامۆژگارى بكه, كاتێك پیركژى و وتى الحمدلله  تۆش بڵێ یرحمك الله, كاتێك وه‌فاتى كرد به‌دواى جه‌نازى دا برۆ.


هه‌شته‌م  - له‌ناو خەڵك به‌چاكه باسى بكه و چاكه‌كانى بۆ خه‌ڵك باس بكه.


نۆیه‌م  - چۆن بۆخۆت چاكه ده‌وێت و ده‌تەوێت خۆشى بۆت بێت ئه‌وهاش بۆ براده‌ره‌كه‌ت بوێت.


ده‌یه‌م  - كاتێك شتى نه‌ده‌زانى ده‌رباره‌ى ئایینى ئه‌وه فێرى بكه ڕێنمایى بكه بۆ وه‌ده‌ست هێنانى خۆشیه‌كانى دونیاو دواڕۆژى.


یازده‌هه‌م  - كاتێك له‌شوێنێك غه‌یبه‌تى كرا ئه‌وه دیفاعى لئ بكه‌ وەڵامیان بده‌وه.


دوازده‌هه‌م  - براده‌ره‌كه‌ت سه‌ربیخه كاتێك سته‌م كاره یان سته‌مى لئ ده‌كرێت,چۆن كاتێك سته‌مكاره سه‌رى بیخیت واته ده‌ستى بگره مه‌هێڵه سته‌م بكات.


 سێزده‌هه‌م  - ره‌زیل نه‌بیت له‌به‌خشین به‌رامبه‌رى به‌تایبه‌ت له‌كاتى ته‌نگانه,دۆست و براده‌ر له‌و كاته دیاره كه ناخۆشیت به‌سه‌ر دێت.


چوارده‌هه‌م  - كار ئاسانى بۆ بكه,وه‌هه‌وڵ بده پێویستیه‌كانى بۆ جێ به‌جێ بكه وه‌به‌رامبه‌ر به‌چاكه‌كانى رازى ببه‌ ئه‌گه‌ر كه‌میش بن .


پازدەهەم  - له‌خۆشیه‌كان له‌گه‌لى به وه‌له‌كاتى ناخۆشى و دڵ ته‌نگى دڵى ئارام بكه‌وه.


شازدەهەم  - زۆر دوعاى خێرى بۆ بكه به‌تایبه‌ت له‌كاتێك كه له‌لات نییه و لێت بزره.


حەفدەهەم  - كاتێك دڵت لێى ده‌شكێت و خه‌راپەیەكت به‌رامبه‌ر ده‌كات لێى ببوره وعوزرى بۆ بهینه‌وه.


هەژدەهەم  - وه‌كاتێك دڵت لێى عاجز بوو وه‌ دوای وتى من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوو واته عوزرى بۆ خۆى هێناوه لێى ببوره و عوزره‌كه‌ى قه‌بول بكه.


نۆزدەهەم  - وەپێى بڵێ من تۆم خۆش ده‌وێت له‌پێناو خوا پێغه‌مبه‌ری خوا صلى الله علیه وسلم  ده‌فه‌رموێت : { إذا أحب أحدكم أخاه فلیُعلمه أنه یحبه } [أخرجه أحمد وأبو داود وصححه الألبانی]. واته كاتێك یه‌كێك له‌ئێوه براى موسڵمانى خۆى خۆش ویست پێى بڵێ كه تۆ ئه‌وت خۆش ده‌وێت لەپێناو خوا.


بیستەم  - هه‌وڵ بده خۆى بۆ بشكینه و ته‌كبور و خۆ به‌زل زانینى به‌سه‌ردا مه‌ده خواى گه‌وره ئه‌فه‌رموێت ( وَاخْفِضْ جَنَاحَكَ لِمَنِ اتَّبَعَكَ مِنَ الْمُؤْمِنِینَ )الشعراء:215]. خۆت ملكه‌چى ئه‌و كه‌سانه بكه به‌باوەڕدارن.


بیست و یەكەم  - زۆر موناقه‌شه مه‌كه‌ن با نه‌بێت به‌ده‌رگایه‌ك بۆ دوركه‌وتنه‌وه‌تان له‌یه‌كترى.


بیست و دووەم   -  زه‌نى خه‌راپى پێ نه‌به‌یت ,پێغه‌مبه‌رى خوا صلى لله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: { إیاكم والظن، فإن الظن أكذب الحدیث } [رواه مسلم .


بیست و سێیەم  - نه‌هێنیه‌كانى ئاشكرا مه‌كه,وه‌كاتێكیش بەڵێن و وه‌عدت پێی دا مه‌یشكینه بەڵێن و وه‌عده‌كه‌ت.


بیست و چوارەم  -  به‌رده‌وام هه‌وڵى ئه‌وه‌ بده كه مزگینى پێى بده‌یت و پیرۆز بایى لێى بكه‌یت.


بیست و پێنجەم  - هیچ چاكه‌یكى ئه‌وت لا كه‌م نه‌بێت ئه‌گه‌ر چاكه‌كه‌شى كه‌م بێت.


بیست و شەشەم  - به‌رده‌وام هانى بده بۆ پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتن.


وە لە کۆتایدا داوا كارم له‌خواى په‌روه‌ردگار هیدایه‌تمان بدات بۆ رێگا ڕا‌سته‌كه‌ى خۆى ,ڕێگاى ئه‌وانه‌ى خوا نیعمه‌تى لەگەڵ كردون لەپێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام )و ڕاست گۆیان پیاو چاكان و شه‌هیدان.. وە داواكارم له‌خواى په‌روه‌ردگار زانست و زانیارى چاك و كرده‌وه‌ى چاكمان پێببه‌خشێت..


سبحان ربك رب العزة عما یصیفون وسلام على المرسلین والحمدلله رب العالمین


وصلى الله وسلم وبارك على عبدك ورسولك محمد وعلى اله وصحبه اجمعین.
          

صفحات سایت

پیچک