تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گـۆشه‌ی ئافره‌تان,

 

ئه‌ی خوشکی به‌ڕێز ته‌نها بۆ خۆت مه‌ژى به‌ڵكو ببه‌ به‌ كه‌سێكى هه‌ڵگرى ئه‌م دینه‌


ته‌نها بۆ خۆت مه‌ژى به‌ڵكو ببه‌ به‌ كه‌سێكى هه‌ڵگرى ئه‌م دینه‌ .. با خه‌م و په‌ژاره‌ت ته‌نها جل و به‌رگ و پێڵاو و رێكخستنى پرچه‌كه‌ت نه‌بێت، به‌ڵكو خه‌م و په‌ژاره‌ى گه‌وره‌ت ئه‌وه‌ بێت كه‌ چۆن خزمه‌تى ئه‌م دینه‌ بكه‌یت .... ئه‌گه‌ر كه‌سێكى سه‌رپێچى كارت بینى چۆن ئامۆژگارى ده‌كه‌یت .. ببه‌ كه‌سێكى به‌ به‌ره‌كه‌ت له‌ هه‌ر كوێ بویت ... با سوودت بۆ ئافره‌تان هه‌بێت له‌ مه‌جلیسه‌كاندا ... كاسێتى سوودمه‌ند دابه‌ش بكه‌ به‌ سه‌ریاندا ..... ئه‌م خوشكه‌ ئامۆژگارى بكه‌ ... ئه‌ویتر به‌ به‌زه‌یى به‌ له‌ گه‌ڵیدا .. ئه‌وا تۆ ده‌بیته‌ كه‌سێك كه‌ له‌ هه‌موو كه‌س قسه‌كانى باشتره‌ (وَمَنْ أَحْسَنُ قَوْلًا مِّمَّن دَعَا إِلَى اللَّهِ وَعَمِلَ صَالِحًا وَقَالَ إِنَّنِی مِنَ الْمُسْلِمِینَ) [فصلت: 33] . واته‌: ووته‌ى كێ له‌ ووته‌ى ئه‌و كه‌سه‌ باشتره‌ كه‌ بانگه‌وازى خه‌ڵكى ده‌كات بۆ لاى خواى گه‌وره‌و كردارى چاك ئه‌نجام ده‌دات وده‌ڵێت من یه‌كێكم له‌ موسڵمانان. ئێمه‌ تۆ به‌ كه‌سێكى باش ده‌زانین .. كه‌سانێك كه‌ چاوى خۆیان له‌ ته‌ماشا كردنى پیاوان ده‌پارێزن ... به‌ڵكو چاوى خۆت ده‌پارێزى له‌ هه‌موو فیتنه‌یه‌ك كه‌ ئافره‌تانى ترى تێ 

كه‌وتوون .. وه‌ هه‌ر كه‌سێ ته‌ماشا كردن و دوو به‌ دوو بوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ  پیاواندا به‌ كه‌م زانى ..ئه‌وا ده‌یبات به‌ره‌و تاوانێكى گه‌وره‌تر كه‌ ئه‌ویش زینا یان مێ بازییه‌  خوا په‌نا بدات (وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِیلاً) [الإسراء: 32] . واته‌: نزیكى زینا مه‌كه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ كارێكى خراپ وناشیرینه‌ وخراپترین رێگایه‌و به‌ره‌و دۆزه‌ختان ده‌بات. وه‌ له‌ (بوخارى)دا هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چه‌نده‌ها ژن و پیاوى بینى به‌ رووتى له‌: (بیت مبنی على بناء التنور أعلاه ضیق وأسفله واسع یوقد تحته نار فیه رجال ونساء عراة فإذا أوقدت ارتفعوا حتى یكادوا أن یخرجوا فإذا أخمدت رجعوا فیها فقلت ما هذا؟ قالا: وأما الذی رأیت فی التنور فهم الزناة)(37). واته‌: له‌ جێگایه‌كى ته‌نگدا وه‌كو ته‌نوور وایه‌ له‌ خواره‌وه‌ بڵاوه‌و له‌ سه‌ره‌وه‌ ته‌سكه‌.. ئه‌وانیش هاوار ده‌كه‌ن و ده‌گرین و بانگ ده‌كه‌ن و جار له‌ خواره‌وه‌ گڕى ئاگرێك دێت بۆیان ... وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و گڕه‌ بێت ئه‌وا هاوار ده‌كه‌ن له‌ گه‌رمى ئه‌و گڕه‌دا .. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى .. ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبریل؟ ووتى: ئه‌وانه‌ ئه‌و ژن و پیاوانه‌ن كه‌ زینایان ده‌كرد و داوێن پیس بوون .. ئه‌مه‌ سزاى ئه‌وانه‌ تاكو رۆژى قیامه‌ت, وه‌ سزاى رۆژى دوایى سه‌ختتر و به‌رده‌وامتره‌. داوا له‌ خوا ده‌كه‌ین بمانپارێزێ و لێمان خۆش بێت وه‌ هه‌ر كه‌سێك له‌ پێناوى خوادا واز له‌ شتێك بهێنێ ئه‌وا خواى گه‌وره‌ بۆى قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه‌ .. كه‌ له‌وه‌ باشتر بێت...
          

صفحات سایت

پیچک