تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : جیهاد و تێكۆشان,

 

کامییان باشتره‌ شه‌هیدی یان سه‌رکه‌وتن؟


نوسینی: ابو خوله‌
وه‌رگێڕانی: باوكی ئاسیا

دانیشتن " ئه‌نصاریی و موهاجیر " بۆ فێربوون له‌ کتێبی خوای گه‌وره‌ (قورئانی پیرۆز) له‌سه‌ر ئه‌و ئایه‌تانه‌ی  باسی جیهاد ده‌که‌ن، دانیشتبوون هانی یه‌كتریان ده‌دا بۆ جیهاد کردن له‌ پێناوی خوا. ئه‌م ئایه‌ته‌یان ده‌خوێنده‌وه‌ (قُل هَل تَرَبَّصُونَ بِنَا إِلَّا إِحدَى ٱلحُسنَیَینِ‌ۖ وَنَحنُ نَتَرَبَّصُ بِكُم أَن یُصِیبَكُمُ ٱللَّهُ بِعَذَابٍ مِّن عِندِهِۦ أَو بِأَیدِینَا‌ۖ فَتَرَبَّصُواْ إِنَّا مَعَكم مُّتَرَبِّصُونَ)(1).
 
موهاجر له‌سه‌ر (إِحدَى ٱلحُسنَیَینِ‌) ڕاوه‌ستا.
ئه‌نصاری ووتی: واته‌ یان شه‌هیدی یان سه‌رکه‌وتن.
موهاجر پرسیاری لێ کرد: یا شه‌هیدی یا سه‌رکه‌وتن ؟
ئه‌نصاری وه‌ڵامی دایه‌وه‌و ووتی: به‌ڵێ یا شه‌هیدی یا سه‌رکه‌وتن.

 
موهاجر لێی پرسی: کامیان باشتره‌ بۆ که‌سی موجاهید شه‌هیدی یا سه‌رکه‌وتن ؟
ئه‌نصاری پێی فه‌رموو: براکه‌م ئایا گوێت له‌ ئایه‌تی خوای گه‌وره‌ نه‌بووه‌ ده‌فه‌رمووێت: (ٱلَّذِینَ إِن مَّكَّنَّـٰهُم فِى ٱلأَرضِ أَقَامُواْ ٱلصَّلَوٰةَ وَءَاتَوُاْ ٱلزَّكوٰةَ وَأَمَرُواْ بِٱلمَعرُوفِ وَنَهَواْ عَنِ ٱلمُنكَرِ‌ۗ وَلِلَّهِ عَـٰقِبَةُ ٱلأُمُورِ)(2) فه‌رمووی ته‌مکین له‌ سه‌ر ئه‌رز له‌ دوای سه‌رکه‌وتن دێت دژ به‌ دووژمنانی دین.
 
موهاجر پێی ده‌ڵێت: ئه‌وه‌ ڕاسته‌ براکه‌م به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (یَـٰأَیها ٱلَّذِینَ ءَامَنُواْ هَل أَدُلُّكُم عَلَىٰ تِجَـٰرَةٍ تُنجِیكُم مِّن عَذَابٍ أَلِیمٍ (١٠) تُؤمِنُونَ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَتُجَـٰهِدُونَ فِى سَبِیلِ ٱللَّهِ بِأَموَٲلِكُم وَأَنفُسِكُم ذَٲلِكُم خَیرٌ لَّكُم إِن كُنتُم تَعلَمُونَ (١١) یَغفِر لَكُم ذُنُوبَكُم وَیُدخِلكُم جَنَّـٰتٍ تَجرِى مِن تَحتِها ٱلأَنَهاٰرُ وَمَسَـٰكِنَ طَیِّبَةً فِى جَنَّـٰتِ عَدنٍ ذَٲلِكَ ٱلفَوزُ ٱلعَظِیمُ (١٢) وَأُخرَىٰ تُحِبُّونَها نَصرٌ مِّنَ ٱللَّهِ وَفَتحٌ قَرِیبٌ وَبَشِّرِ ٱلمُؤمِنِینَ (١٣))(3) بۆیه‌ دووای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ پیشانیدان ئه‌وه‌ی ئه‌وان‌ خۆشیان ده‌ویست. بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ بۆ ئیماندارانی ئاماده‌کردووه‌ که‌ خۆی ناوی لێ ناوه‌ " الفوز العظیم" واته‌ "سه‌رفرازیی گه‌وره‌" وه‌ ده‌فه‌رمووێت: )نَصْرٌ مِّنَ الله‌ وَفَتْحٌ قَرِیبٌ(.
 
ئه‌نصاری ووتی: براکه‌م سه‌رکه‌وتن ده‌بیته‌ مایه‌ی ڕاماڵینی دووژمنی دین بۆ چه‌سپاندنی شه‌ریعه‌ت.
 
موهاجر ووتی: ئایا خودی شه‌هاده‌ت بریتی نییه‌ له‌ سه‌رکه‌وتنی بیروباوه‌ڕ‌؟
ئه‌نصاری ووتی: ده‌ی ماده‌م وایه‌ با‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لای کتێبی خواو به‌دووای وه‌ڵامدا بگه‌ڕێین.
 
موهاجر ووتی: واته‌ با بگه‌ڕێینه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى الله‌ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِالله‌ وَالْیَوْمِ الآخِرِ)(4).
 
ئه‌نصاری ووتی: براکه‌م خوای گه‌وره‌ ئاده‌می دروست کرد " سه‌لامی خوای لێ بێت" ناردییه‌ سه‌ر زه‌وی بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی، ئاده‌م و نه‌وه‌کانی ده‌ سه‌ده‌ له‌سه‌ری زه‌وی ژییان و شوێن که‌وتی دینی خوا بوون، دوای ئه‌وه‌ شته‌کان گۆڕان و خه‌ڵکیش توشی کوفرهاتن، دوای خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌رانی نارد، وه‌ یه‌که‌میان نوح بوو "سه‌لامی خوای لێ بێت" خوای گه‌وره‌ ئه‌مری پێی کرد "توحید" یه‌كتا په‌رستییان فێر بکات، نوح "سه‌لامی خوای لێ بێت" مایه‌وه‌و بانگهێشته‌ی کردن به‌ چه‌ندین ساڵ، به‌ڵام چه‌ند که‌سانێكی زۆر که‌م باوه‌ڕیان پێی هێنا، به‌ڵام که‌ دڵنیا بوو وه‌گومانی نه‌ما خێر له‌ قه‌ومه‌که‌یدا نه‌ماوه‌، داوای له‌ خوا کرد و دوعای لێ کردن خوا له‌ ناویان ببات، ئه‌وه‌ بوو خوای گه‌وره‌ لافاوێكی بۆ ناردن هه‌موو کافره‌کانی نوقمی ئاو کرد، ته‌نها ئه‌وانه‌ مانه‌وه‌ که‌ باوه‌ڕیان هێنا بوو. هه‌موو  ‌پێغه‌مبه‌رێك وه‌عدی سه‌رکه‌وتنیان ده‌دا به‌ شوێن که‌وتوانیان له‌ کاتێكدا خوای گه‌وره‌ کافره‌کانی ته‌فرو تونا ده‌کرد. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا المرْسَلِینَ إِنَّهُمْ لَهُمُ المنصُورُون)(5) خوای گه‌وه‌ره‌ سزای قه‌ومی عادو سه‌موودو ئه‌صحابی ئه‌یکه‌و قه‌ومی لوتتی داو، فیرعه‌ونی ته‌فروتوونا کردو سه‌رکه‌وتنی دا به‌ موسا "سه‌لامی خوای لێبێت"و وه‌ نه‌وه‌كانی ئیسرائیل و ، خوای گه‌وره‌ هیچ قه‌ومێكی تری کافرانی ته‌فروتونا نه‌کرد له‌ دووای فیرعه‌ون، به‌ڵام ته‌فروتووناکردنیانی له‌سه‌ر ده‌ستی ئیمانداران بۆ ناردوون، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی شه‌ڕو جیهادیان پێکرابوو، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رمووێت: (قَاتِلُوهُمْ یُعَذِّبْهُمُ الله‌ بِأَیْدِیكُمْ وَیُخْزِهِمْ وَیَنصُرْكُمْ عَلَیْهِمْ وَیَشْفِ صُدُورَ قَوْم مُّؤْمِنِینَ)(6).
 
موهاجر ووتی: ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ سه‌رکه‌وتن باشتره‌ له‌ شه‌هیدی بۆ که‌سی موجاهید. چوونکه‌ زۆر گه‌وره‌یه‌ بۆ مرۆڤ گرانترین شتی خۆی که‌ ژییانییه‌تی  ڕابخات له‌پێنای خوا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: ( إِنَّ الله‌ اشْتَرَى مِنَ الُمؤْمِنِینَ أَنفُسَهُمْ وَأَمْوَالَهُم بِأَنَّ لَهُمُ الَّجنْةَ)(7).
هه‌ر بۆیه نابێت له‌بیرمان بچێت فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا " درودی خوای له‌سه‌ر بێت" که‌ ده‌فه‌رمووێت: "هه‌موو قه‌ومه‌کان هێنران، ده‌م بینین پێغه‌مبه‌ر هه‌بوو یه‌ك که‌سی له‌گه‌ڵ بوو، پێغه‌مبه‌ریش هه‌بوو یه‌ك یا دوو که‌سی له‌گه‌ڵ بوو، پێغه‌مبه‌ریش هه‌بوو هیچ که‌سی له‌گه‌ڵ نه‌بوو".
 
بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی قه‌ومه‌که‌ی ده‌کوژرا، ئایا ده‌كرێت مسوڵمان بڵێت ئه‌وان سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست نه‌هێنا ؟ به‌ڵکو سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا به‌وه‌ی له‌ شوێنه‌کانی خۆیاندا مانه‌وه‌و سه‌باتیان کرد تێیدا، جا بۆیه‌ کوشتنی هه‌موو موجاهیدان هه‌تا ئاخیر پییاویان له‌ پێناوی خوا، ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ ئه‌مان هه‌زیمه‌تیان هێناوه،‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریان بووه‌ پێی هه‌ستاون، وه‌ڵڵاهی به‌ بێ دوودڵی خوا دینی خۆی سه‌ر ده‌خات، وه‌ خوێنی شه‌هیده‌کان ژییانه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی دوای خۆیان.
 
ئیمامی موسلیم و، ترمزی و غه‌یری ئه‌وانیش به‌سه‌رهاتی ئه‌سحابی خه‌نده‌ق ده‌گێڕنه‌وه‌‌، له‌م به‌سه‌رهاته‌دا باس له‌ گه‌نجێك ده‌که‌ن که‌ ده‌رسی ده‌خوێند لای ساحیرێك و لای عالمێكیش، دووای شوێن ڕێبازی عالمه‌که‌ ده‌که‌وێت و، پادشاکه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌و گه‌نجه‌ بکوژێت، به‌ڵام پادشاکه‌ هه‌رچه‌ند تیر ده‌دات له‌م گه‌نجه‌ ناتوانێت بی کوژێت، بۆیه‌ گه‌نجه‌که‌ به‌ پادشاکه‌  ده‌ڵێت ناتوانیت بم کوژی تا له‌ کاتی تیر هاوێشتنه‌که‌ نه‌ڵێیت: "بسم الله‌ به‌ناوی خوای ئه‌م گه‌نجه‌"‌ که‌ پادشاکه‌ ئه‌م کاره‌ی کرد گه‌نجه‌که‌ی کوشت به‌ڵام ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌وێ بوون و ڕووداوه‌که‌یان بینی هه‌موویان باوه‌ڕیان هێناو ووتیان:" باوه‌ڕمان هێنا به‌ خوای گه‌نجه‌".
خوا کوشتنی که‌نجه‌ی کرد به‌ هۆی باوه‌ڕهێنانی ئه‌و خه‌ڵکه‌، ئایا ده‌کرێت بووترێت ئه‌و گه‌نجه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا ؟ نه‌خێر به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك.
ئه‌و سه‌رکه‌وت به‌ هۆی بانگهێشته‌ کردنی خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی ئیمان بهێنن ئه‌وه‌ بوو خه‌ڵکی باوه‌ڕیان هێنا!! هه‌ر بۆیه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موجاهیدێكه‌ له‌ ناخی خۆیدا نییه‌تی شه‌هیدبوونی هه‌بێت، هه‌ر بۆیه‌ ده‌بێت دڵ خۆش بێت بۆ شه‌هید بوون جا هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کی هه‌یه‌، ئایا سه‌رکرده‌یه‌ یان گوێڕایه‌ڵ‌، ده‌بێت خۆی ئاماده‌ بکات بۆ شه‌هیدی، چونکه‌ سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست خوایه‌ ده‌یدا به‌و که‌سه‌ی خۆی ده‌یه‌وێت له‌ عه‌بده‌کانی.
 
ئه‌وجا ئه‌نصاری ووتی: ده‌ی مادام وایه‌ حیكمه‌تی خۆ ئاماده‌کردن چییه‌ دژ به‌ دووژمان ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ته‌نها ئاواتمان مردن بێت له‌ پێناوی خوادا ؟
 
موهاجر وه‌ڵامیدایه‌وه‌و ووتی: من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نه‌بوو که‌ خۆ ئاماده‌کردن له‌ ترساندایه‌، چونکه‌ خۆ ئاماده‌کردن فه‌ڕزه‌و واجبه‌ له‌سه‌ر هه‌موو موجاهیدێك. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَأَعِدُّواْ لَهُم مَّا اسْتَطَعْتُم مِّن قُوَّةٍ وَمِن رِّبَاطِ الیْخلَلِ تُرْهِبُونَ بِهِ عَدْوَّ الله‌ وَعَدُوَّكُمْ((8)، به‌ڵام له‌سه‌ر هه‌موو موجاهیدێكه‌ ئه‌م واتایه‌ بزانێت چۆن پێغه‌مبه‌ر "سه‌لامی خوای له‌سه‌ر" هاوه‌ڵانی فێرده‌کرد.
 
ئه‌نصاری ووتی: داواکارم هه‌ندێك نمونه‌م پێ بده‌یت له‌وه‌ی که‌ پێغه‌مبه‌ر " سه‌لامی خوای له‌سه‌ر" فه‌رموویه‌تی به‌ هاوه‌ڵانی له‌م باره‌یه‌وه‌.
 
موهاجر ووتی: وا ده‌که‌م، پێغه‌مبه‌ری خوا "سه‌لامی خوای له‌سه‌ر" به‌ڵێنی له‌ ئه‌نصارییه‌کانی وه‌رده‌گرت، ئه‌نصاییه‌کانیش پرسیاریان لێ کرد ئه‌م به‌ڵێنه‌ له‌سه‌ر چی یه‌؟ فه‌رمووی: (به‌ڵێنم پێبده‌ن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی کردنم و شوێنکه‌وتنم، له‌ خۆشی و ناخۆشیدا، وه‌ له‌ به‌خشینی ماڵه‌کانتان له‌کاتی ئاسان و قورستدا، وه‌له‌ ئه‌مر کردن به‌ چاکه‌و ڕێگرتن له‌ خراپه‌، وه‌ له‌ پیناو خوادا قسه‌ بکه‌ن و  گوێ مه‌ده‌ن به‌ قسه‌و قسه‌ڕوكی خه‌ڵکی، وه‌ سه‌رم بخه‌ن کاتێك هاتمه‌ لاتان، وه‌ به‌رگریم لێ بکه‌ن وه‌ك چۆن به‌رگری له‌ خۆتان و خێزانه‌کانتان و منداڵه‌کانتان ده‌که‌ن، وه‌ به‌هه‌شت بۆ ئێوه‌).
 
پێغه‌مبه‌ر " دروودی خوای له‌سه‌ر بێت" له‌م به‌ڵێن وه‌رگرتنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نصارییه‌کاندا به‌ڵێ لێ وه‌رنه‌گرتن له‌سه‌ر شتێك بۆ ئه‌م ژییانه‌، به‌ڵکو به‌ڵێنی به‌هه‌شتی پێدان، وه‌ به‌هه‌شتیش نایه‌ت تا دووای مردن، ئایا ده‌ته‌وێت به‌ مردنێك بمریت مردنێكی ئاسایی بێت یان ده‌ته‌وێت به‌ شه‌هیدی بمریت !؟
 
دووه‌م: خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی دا به‌ پێغه‌مبه‌ر "درودی خوای له‌سه‌ر بێت" که‌ سه‌ر ده‌که‌وێت له‌ شه‌ڕی به‌در به‌ یه‌كێك له‌م دووانه‌ یا " ده‌ست گرتن به‌سه‌ر کاروانه‌که‌" یان "سه‌ر که‌وتن به‌سه‌ر جێشه‌که‌دا" خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (وَإِذْ یَعِدُكُمُ ا إِحْدَى الطَّائِفَتین أَنَّهَا لَكُمْ)(9).
کاتێك پێغه‌مبه‌ر "سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت" فریشته‌کانی بینی پێش شه‌ڕ فه‌رمووی به‌ هاوه‌ڵانی: " هه‌ستن بۆ به‌هه‌شتێك که‌ پانتاییه‌که‌ی ئه‌رزو ئاسمانه‌" ده‌بینی نه‌ی فه‌رموو: "هه‌ستن بۆ سه‌رکه‌وتن" له‌ کاتێكدا خوای گه‌وره‌ به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتنیشی پێدابوو.
 
بۆیه‌ فه‌رزه‌ له‌سه‌ر موجاهیدان خۆیان ڕابهێنن له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی بۆ شه‌هیدبوون و، وه‌ بۆ به‌هه‌شت و، ڕازی بوونی خوای گه‌وره‌. وه‌ ده‌بێت بزانێت سه‌رکه‌وتن لای خواوه‌یه‌ ده‌یدات به‌وه‌ی خۆی وویستی له‌سه‌ر بێت، ئه‌وانیش هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر بوون که‌ له‌سه‌ر ئه‌م مانایه‌ خۆیان ڕاهێنابوو. کاتێك ئه‌بو به‌کری سدیق "ڕه‌زای خوای لێبێت" جێشی به‌ڕێ ده‌کرد ده‌ی فه‌رموو " دا خوازی مردن بکه‌ن، ده‌به‌خشرێت پێتان ژییان".
 
خالیدی کوڕی وه‌لید په‌یامی ده‌نارد به‌ په‌یامنێره‌کاندا بۆ سه‌رکرده‌ی فارس، ته‌هدیدیانی ده‌کردو و پێیانی ده‌فه‌رموو " له‌ خالیدی کوڕی وه‌لیده‌وه‌ بۆ سه‌رکرده‌ی فارس. سه‌لامی خوا له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی شوێن هیدایه‌ت ده‌که‌ون، من سوپاس گوزاری ئه‌و خوایه‌ ده‌که‌م که‌ هیچ هاوه‌ڵ و هاوتایه‌کی نییه‌، دوای سوپاسی بۆ ئه‌و خوایه‌ی په‌روه‌ردگار که‌ پارچه‌ پاره‌چه‌و په‌رته‌وازه‌ی کردن و  ده‌سه‌ڵاتانیشی لاواز کردن وه‌ مڵکو ماڵ و سامانه‌کانتانی لێ سه‌ندنه‌وه‌، کاتێك ئه‌م نامه‌تان پێ ده‌گات باج و جزییه‌کانتان بنێرن، له‌ به‌رامبه‌ری ئه‌وه‌دا خوێن و ماڵتان پارێزراو ده‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه‌ نه‌که‌ن سوێند به‌و خوایه‌ی هاوه‌ڵی نییه‌ جێشێكتان بۆ ده‌نێرم که‌ ئێوه‌ چه‌نده‌ ژییانتان لا خۆشه‌ویسته‌ ئه‌وان هێنده‌ مردنیان خۆش ده‌وێت!!
 
ئا به‌م شێوه‌ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر " سه‌لامی خوای له‌سه‌ر" مردنیان خۆش ده‌ویست بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ش سه‌رکه‌وتنی پێ ده‌به‌خشین له‌م دوونیایه‌، هه‌ر بۆیه‌، خۆشه‌ویستی شه‌هیدی له‌ پێناوی خوادا، ئه‌گه‌ر چی ده‌ست که‌وتێكی گه‌وره‌شی تێدا بێت، ئه‌و ده‌ست که‌وته‌ش سه‌رکه‌وتنه‌ له‌م دوونیایه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌س ناتوانێت به‌ر هه‌ڵستی که‌سانێك ببێته‌وه‌ که‌ مردنیان لا خۆشه‌ویست تر بێت وه‌ك چۆن خه‌ڵکانێك ژییانیان لا خۆشه‌ویسته تره‌‌؟
 
ئه‌نصاری فه‌رمووی: وه‌ڵڵاهی ئه‌مده‌زانی فه‌رقێكی زۆر هه‌یه‌ له‌ به‌ینی ئه‌و دوو سه‌رکه‌وتنه‌دا که‌ ناویان هات "سه‌رکه‌وتنی شه‌هید و، سه‌رکه‌وتنی سه‌رکه‌وتن" له‌و ئایه‌تانه‌ی باس کران، من وام ده‌زانی "شه‌هیدی گه‌وره ‌ترو باشتره‌‌ له‌ سه‌رکه‌وتن" به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هه‌ردوك هه‌ر سه‌رکه‌وتنه‌.
 
موهاجر ووتی: پێشڕه‌ومان محمد "سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت" خۆی ته‌مه‌ننای شه‌هیدی کردووه‌و، خۆ ئه‌و باشترین مرۆڤه‌، ده‌فه‌رمووێت: " به‌ناو ئه‌و تاك و ته‌نهایه‌ی "الله‌" ڕۆحی منی به‌ده‌سته‌، ته‌مه‌ننام ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕ بکه‌م له‌ پێناو خواداو بکوژرێم، شه‌ڕ بکه‌م و بکوژرێم، دوای هه‌م شه‌ڕبکه‌م و بکوژرێم: " والذی نفس محمد بیده لوددت أنی أغزو فی سبیل الله فأقتل ، ثم أغزو فأقتل ، ثم أغزو فأقتل"(10) له‌ ڕیوایه‌تێكی تر ده‌فه‌رمووێت: " والذی نفسی بیده لوددت أنی أقاتل فی سبیل الله فأقتل ، ثم أحیا ثم أقتل ، ثم أحیا ثم أقتل ، ثم أحیا ثم أقتل ثم أحیا"(11). مادام وایه‌ کام له‌ ئێمه‌ شتێکی وا گه‌وره‌ی ناوێت له‌ کاتێكدا باشترین مرۆڤ ته‌مه‌ننای کردبێت بۆ خۆی له‌ کاتێکدا دڵنییاش بووه‌ ئه‌و له‌ به‌رزترین پله‌یه‌ له‌ به‌هه‌شت "الفردوس الأعلى" ؟
 
خوایه‌ شه‌هیدیمان به‌ قسمه‌ت بکه‌و له‌ خوێن و ماڵ و کاته‌کانمان ببه‌ هه‌تا لێمان ڕازی ده‌بیت..
 
ئه‌نصاری ووتی: "ئامیین".
 
 
 
 
(1)     سُورَةُ التّوبَة  "52".
(2)    سُورَةُ الحَجّ "41".
(3)    سُورَةُ الصف "10-13".
(4)    سُورَةُ النساء "59".
(5)    سُورَةُ الصَّافات "171-172".
(6)    سُورَةُ التّوبَة  "14".
(7)    سُورَةُ التّوبَة  "111".
(8)    سُورَةُ الاٴنفَال "60".
(9)    سُورَةُ الاٴنفَال "7".
(10)  مسلم.
(11)  مسلم والبخاری.
          

صفحات سایت

پیچک