تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

ئیمام "إبْنِ النَّابُلسِیِّ" ده‌ناسن؟


ئاماده‌كردنی: م.سه‌رباز موحه‌ممه‌د حه‌سه‌ن

مێژووی ئیسلام پڕه‌ له‌هه‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ی ئیمامه‌كان له‌ڕووی سته‌می خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، مامۆستای ئاینی و ئه‌هلی عیلم هه‌رده‌م دلێر و بوێر بووینه‌ له‌ڕووی دوژمنانی ئه‌و گه‌له‌، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیركه‌ر ئه‌هلی عیلم سه‌رپه‌رشتی كردووه‌، زۆریان له‌سه‌ر ووته‌ی حه‌ق له‌رووی تاغوت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وەو له‌مه‌یدانا خوێنیان ڕژاوه‌، خوێنی ئه‌وان به‌رده‌وامی سوتانی چرا بووه‌ بۆ ڕه‌واندنه‌وه‌ی تاریكی، ئه‌و ده‌ست و باسكه‌ی مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ی هه‌ڵگرتووه‌و پێشڕه‌وی گه‌ل ده‌كه‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ به‌رزی ئه‌مان دروستبووی وتار و هه‌ڵوێستی ئه‌وانن، زانای ئاینی و ئیمامه‌كانی ئه‌و میله‌ته‌ كاروانی نورن؛ دۆراوه‌ ئه‌وكه‌سه‌ی له‌ڕوویان ده‌وه‌ستێ و فه‌وتاوه‌ ئه‌و‌ هێزه‌ی بۆ له‌ناوبردنیان تێده‌كۆشێ، ئه‌وه‌ مێژووه‌و وامان پێده‌ڵێ، نمونه‌ی فیداكاری ئیمامه‌كان له‌ گه‌یاندنی حه‌ق و پێگه‌یاندنی میلله‌ت یه‌كجار زۆرن. 

 یه‌كێك له‌و ئیمامانه‌ی له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌ی حه‌ق و ڕاپه‌ڕین به‌ڕووی داگیركه‌ر شه‌هید كراوه‌ ئیمام (أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بنُ أَحْمَدَ بنِ سَهْلٍ الرَّمْلِیُّ)یه‌ ناسراو به‌ (ابْنِ النَّابُلسِیِّ) ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێبێت. دوای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فاطیمیه‌كان له ‌مه‌غریب و گه‌یشتنیان بۆ میسرو شام كه‌وتنه‌ دژایه‌تی مه‌زهه‌بی سوننه‌ و هه‌نگاونان بۆ‌ كافر كردنی ئه‌و خه‌ڵكه،‌ ئیمام (ابْنِ النَّابُلسِیِّ)كه‌ گه‌وره‌ زانایی ئه‌هلی سوننه‌ت بوو، حه‌قیقه‌تی فاطیمیه‌كانی به‌و خه‌ڵكه‌ گه‌یاند یه‌كێك له‌فه‌تواكانی ئه‌وه‌بوو جیهاد كردن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ له‌و قۆناغه‌ گرنگتره‌ له‌جیهاد كردن به‌رامبه‌ر به‌ ڕۆمییه‌كان و، فه‌رمووی گه‌ر یه‌كێك له‌ئێوه‌ (١٠) تیری هه‌بوو هه‌ر (١٠) تیرەکەی بگرێته‌ فاطیمیه‌كان، ئه‌و ئیمامه‌ به‌ڕێزه‌ له (‌شام)  له‌لایه‌ن داروده‌سته‌ی  فاطیمیه‌كان ده‌ستگیر ده‌كرێ و له‌ قه‌فه‌زێكی داری ده‌كه‌ن و ده‌یبه‌نه‌ میسر؛ له‌ میسر خه‌لیفه‌ی فاطیمی (معدّ بن إسماعیل) ناسراو به‌ (المُعِزّ الفاطمی)  بانگی ده‌كا و پێی ده‌ڵێ: ئه‌تۆ ووتوته‌ گه‌ر (١٠) تیرم هه‌بێت (٩)  تیر له‌ فاطیمیه‌كان ده‌گرم و یه‌كێكی له‌ ڕۆمییه‌كان ده‌گرم؟ ئه‌وه‌یش- ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت- له‌ وه‌ڵاما فه‌رمووی: نه‌خێر من وام نه‌ووتوه؛‌ من ووتوه‌مه‌ گه‌ر (١٠) تیرتان هه‌بوو هه‌ر (١٠) تیرەکان له‌ئێوه‌ بگیرێ. ئه‌وكات خه‌لیفه‌ی فاطیمی  فه‌رمان ده‌كات كه‌وڵ بكرێت. به‌ڵام چۆن؟ ده‌درێته‌ ده‌ست كابرایه‌كی یه‌هودی و به‌زیندویی كه‌وڵی ده‌كات، ئیمام (الدارقطنی) ره‌حمه‌تی خوای گه‌وه‌ری لێبێت، هه‌موو جارێ كه‌ باسی ئه‌و ئیمامه‌ شه‌هیده‌ی ده‌كرد ده‌گریا و ده‌یفه‌رموو: چ ئارامێكی گرت له‌پێناو ئه‌و دینه‌، چ ئازارێكی كێشا له‌پیناو ئه‌و سونه‌ته‌.

شێوازی كه‌وڵكردنه‌كه‌شی كابرای جوله‌كه‌ له‌پشتی سه‌ریه‌وه‌ ده‌ستی به‌كه‌وڵ كردنی كرد كه‌ گه‌یشته‌ ده‌م و چاوی زوبانی له‌ زیكر نه‌كه‌وت و ده‌یفه‌رموو: {كَانَ ذَلِكَ فِی الْكِتَابِ مَسْطُورًا}كه‌ كه‌وڵكردنه‌كه‌ی گه‌یشته‌ سه‌ر سنگی جه‌ڵاده‌كه‌ دڵی پێ سوتا و چه‌قۆیه‌كه‌ی له‌دڵی ڕاكرد تا زووتر گیانی ده‌رچێ-ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت- ئینجا وه‌فات ده‌كا و گشت گیانی که‌وڵ ده‌كرێت و پێسته‌كه‌ی پر ده‌كرێ له‌ كا  له‌گه‌ڵ لاشه‌كه‌ی هه‌ڵده‌واسرێ-ڕه‌حمه‌تی خوای لێبێت و به‌هه‌شتی فیرده‌وس جێی بێت. [بڕوانه:‌ سیر أعلام النبلاء ١٢/ ٢٢٠].

ئه‌هلی سوننه‌ت كه‌ خاوه‌نی ئه‌و ئیمامانه‌ بێت شێواندنی ئه‌سته‌مه‌. مامۆستا و ئیمامه‌كان هه‌نگاویان بۆ پاراستنی خۆیان نییه‌، بەڵکو هه‌نگاوه‌كانیان بۆ پاراستنی ئه‌و دینه‌یه‌، وە پاسه‌وانی گه‌لن بۆیه‌ پشتگیری كردنیان و كۆبوونه‌وه‌ له‌ژێر ئاڵایان واجیبی هه‌موو موسڵمانێكه‌ کە خه‌می ئاینه‌كه‌ی بێت، ئه‌و جۆره‌ به‌سه‌رهاتانه‌ وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌كه‌ بۆ مامۆستایان كه‌ ڕۆلی خۆیان بزر نه‌كه‌ن و وه‌بیرهێنانه‌وه‌شه‌ بۆ ئێمه‌ كه ‌فه‌زڵی ئه‌وان له‌بیر نه‌كه‌ین.
          

صفحات سایت

پیچک