تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ئادابی ئیسلامی, خێـزان و په‌روه‌رده‌,

 

چه‌ند ئاداب و ڕه‌وشتێك كه‌ پێویسته‌ فێرى بین و كارى پێ بكه‌ین و مناڵه‌كانمان له‌ سه‌رى ڕابێنین 


ئاماده‌كردنی: باوكی حارث

چه‌ند ئاداب و ڕه‌وشتێك كه‌ پێویسته‌ فێرى بین و كارى پێ بكه‌ین و مناڵه‌كانمان له‌ سه‌رى ڕابێنین
پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (حق المسلم على المسلم ست : إذا لقیته فسلم علیه و إذا دعاك فأجبه و إذا استنصحك فانصح له و إذا عطس فحمد الله فشمته و إذا مرض فعده و إذا مات فاتبعه ) رواه مسلم واته‌ : ( مافى موسڵمان له‌ سه‌ر موسڵمان شه‌ش =دانه‌یه‌= : ئه‌گه‌ر پێى گه‌یشتى سه‌لامى لێ بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر داوه‌تى كردى وه‌ڵامى ده‌ره‌وه‌ =بڕۆ بۆ داوه‌ته‌كه‌= ، وه‌ ئه‌گه‌ر داواى لێ كردى ئامۆژگارى بكه‌ى شتێكى بۆ ڕوون كه‌یه‌وه‌ =وه‌ك ئه‌وه‌ى پرست پێ بكه‌ ئه‌و پیاوه‌ چۆنه‌ تا ژنى بده‌ینێ یان ئه‌و كه‌سه‌ چۆنه‌ شه‌راكه‌تى له‌ گه‌ڵ بكه‌م=ئه‌وه‌ دڵسۆز به‌ بۆى به‌ چاكى ئامۆژگارى بكه‌=چۆنت بۆ خۆت پێ خۆشه‌ ئاوهاش به‌و بڵێ= ، وه‌ ئه‌گه‌ر پژمى و ووتى الحمد لله ئه‌وه‌ تۆ وه‌ڵامى ده‌ره‌وه‌ بڵێ =یرحمك الله= ، وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت سه‌ردانى بكه‌ ، وه‌ ئه‌گه‌ر 

مرد دواى =جه‌نازه‌كه‌ى= بكه‌وه‌ ).
ئه‌وه‌مافى موسڵمانانه‌ به‌ سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ئایا چه‌نده‌ ئێمه‌ى له‌ سه‌رین له‌م سه‌رده‌مه‌مان به‌ داخه‌وه‌ خه‌ریكه‌ ئه‌م مافانه‌مان بیر ئه‌چێته‌وه‌ واى لێهاتووه‌ جۆره‌ موسڵمانێك هه‌ن وا ئه‌زانن به‌س ئه‌وان مافیان هه‌یه‌و خه‌ڵك مافى نیه‌ !.
( عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُمَا أَنَّ النَّبِیَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ دَخَلَ عَلَى أَعْرَابِیّ یَعُودُهُ قَالَ وَكَانَ النَّبِیُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ إِذَا دَخَلَ عَلَى مَرِیضٍ یَعُودُهُ قَالَ لَا بَأْسَ طَهُورٌ إِنْ شَاءَ اللَّهُ فَقَالَ لَهُ لَا بَأْسَ طَهُورٌ إِنْ شَاءَ اللَّهُ ) رواه البخاری واته‌ : له‌ عبد الله ى كوڕى عباس خوا لێیان ڕازى بێ ئه‌گێرێته‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم چووه‌ لاى ئه‌عرابیه‌ك سه‌ردانى كرد له‌ به‌ر نه‌خۆشى وه‌فه‌رمووى : وابوو پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم كه‌ سه‌ردانى نه‌خۆشى بكردبایه‌ ئه‌یفه‌رموو : لَا بَأْسَ طَهُورٌ إِنْ شَاءَ اللَّهُ =هیض نیة ثاك بونةوةیة ان شاء الله=) .
سه‌ردانى نه‌خۆش پاداشتێكى گه‌ورى هه‌یه‌و مافى موسڵمانه‌ به‌سه‌ر موسڵمان به‌و مه‌رجه‌ى ئاداب و ڕه‌وشتى ئیسلامى تێدا فه‌رامۆش نه‌كرێ ببێته‌ مایه‌ى دڵ خۆش كردنى نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌ك ئه‌زێت دانى به‌ قسه‌ى ناخۆش و ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ له‌ به‌ر ده‌رگاى خه‌سته‌خانه‌كان ! وه‌ سوننه‌ته‌ دوعا بۆ نه‌خۆشه‌كه‌ بكه‌ین بڵێین لَا بَأْسَ طَهُورٌ إِنْ شَاءَ اللَّهُ .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إِذَا عَطَسَ أَحَدُكُمْ فَلْیَقُلْ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَلْیَقُلْ لَهُ أَخُوهُ أَوْ صَاحِبُهُ یَرْحَمُكَ اللَّهُ فَإِذَا قَالَ لَهُ یَرْحَمُكَ اللَّهُ فَلْیَقُلْ یَهْدِیكُمُ اللَّهُ وَیُصْلِحُ بَالَكُمْ ) رواه البخاری واته‌ : ( ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ پژمى با بڵێ الْحَمْدُ لِلَّهِ وه‌ با براكه‌ى یان هاوڕێكه‌ى بڵێ ێرْحَمُكَ اللَّهُ. ئه‌گه‌ر پێى ووت یَرْحَمُكَ اللَّهُ با بلَیَ : یَهْدِیكُمُ اللَّهُ وَیُصْلِحُ بَالَكُمْ) .
ئه‌وه‌ سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ صلى الله علیه وعلى اله وسلم به‌ داخه‌وه‌ خه‌ڵكى ئه‌مه‌یان له‌ بیر چۆته‌وه‌ كه‌ كه‌سێ ئه‌پژمێ ئه‌ڵێن چاك ئه‌بێ ان شاء الله یان ئه‌ڵێن سه‌برى هێنا وه‌ وا ئه‌زانن یه‌ك جار پژمین خراپه‌و دووان باشه‌ په‌نا به‌ خوا ئه‌وه‌ش هه‌ر یه‌كێكه‌ له‌و هه‌موو خورافاته‌ى تر كه‌ له‌ ناو موسڵمانان بڵاو بۆته‌وه‌ با ئه‌وه‌ى ئه‌م فه‌رموودانه‌ ئه‌خوێنێته‌وه‌ به‌ ئه‌ركى سه‌ر شانى خۆى بزانێ تا خه‌ڵكى تریش فێر بكاو پێیان ڕابگه‌یه‌نێ . 



وه‌ له‌ =ابو هریره‌= خواى لێ ڕازى بێ ئه‌فه‌رموێ : كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وابوو ( إذا عطس وضع یده أو ثوبه على فیه و خفض بها صوته ) صحیح الجامع 4755 واته‌ : ( كه‌ بپژمیبا ده‌ستى یان جلى ئه‌خسته‌ سه‌ر ده‌مى وه‌ ده‌نگى پێ نزم ئه‌كرده‌وه‌ ) .
وه‌ له‌=عبد الله بن بسر= خوا لێى ڕازى بێ ئه‌فه‌رموێ : كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وابوو ( إذا أتى باب قوم لم یستقبل الباب من تلقاء وجهه ولكن من ركنه الأیمن أو الأیسر ویقول السلام علیكم السلام علیكم ) صحیح الجامع 4638 واته‌ : ( ئه‌گه‌ر بهاتبایه‌ لاى ده‌رگاى قه‌ومێك =ماڵێك= ئه‌وه‌ به‌رامبه‌رى ده‌رگا نه‌ده‌وه‌ستا و ڕووى تێ نه‌ده‌كه‌رد به‌ڵكو له‌ لاى ڕاستى یان چه‌پى ده‌رگا ئه‌وه‌ستا وه‌ ده‌یفه‌رموو : السلام علیكم السلام علیكم ) .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( لا تأذنوا لمن لم یبدأ بالسلام ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 817 واته‌ : ( ئیزنى كه‌سێ مه‌ده‌ن كه‌ به‌ سه‌لام ده‌ست پێ نه‌كا ) .
( عن رجل من بنی عامر أنه استأذن على النبی صلى الله علیه وعلى اله وسلم وهو فی بیت فقال : ألج ؟ فقال النبی صلى الله علیه وعلى اله وسلم : اخرج إلى هذا فعلمه الاستئذان ؛ فقل له : قل : السلام علیكم أأدخل ؟ . فسمعه الرجل فقال : السلام علیكم ؛ أأدخل ؟ فأذن له النبی صلى الله علیه وعلى اله وسلم فدخل ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 819 واته‌ : ( له‌ پیاوێك له‌ نه‌وه‌ى عامر كه‌ ئیزنى خواستووه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌ویش له‌ ماڵ بووه‌ =وا ئیزنى خواست= ووتى : بێمه‌ ژووره‌وه‌ ؟ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : بڕۆ ده‌ره‌وه‌ بۆ لاى ئه‌و كه‌سه‌ فێرى ئیزن خواستنى بكه‌ چۆنه‌ پێى بڵێ : با بڵێ : السلام علیكم بێمه‌ ژووره‌وه‌ ؟ . پیاوه‌كه‌ ئه‌مه‌ى بیست ووتى : السلام علیكم بێمه‌ ژووره‌وه‌ ؟ جا پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئیزنى دا و هاته‌ ژووره‌وه‌ ) .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إذا استأذن أحدكم ثلاثا فلم یؤذن له فلیرجع ) متفق علیه واته‌ : ( ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ ئیزنى خواست سێ جاران ئیزنیان نه‌دا با بگه‌ڕێته‌وه‌ ) .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( لو أن امرءا اطلع علیك بغیر إذن فحذفته بحصاة ففقأت عینه لم یكن علیك جناح ) رواه البخاری مسلم واته‌ : ( ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌یرى =ناو ماڵت بكا= به‌ بێ ئیزن جا به‌ردێكى تێبگریت و چاوى پێ بڕژێنى ئه‌وه‌ گوناهت له‌ سه‌ر نیه‌ ) .
چه‌نده‌ ئه‌و ده‌رده‌ بڵاوه‌ له‌ ناومان كه‌سانێك له‌ سه‌ر بانه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌ڕواننه‌ ناو ماڵى خه‌ڵكى یان له‌ سه‌ر ده‌رگا یان له‌ سه‌ر دیوار با بزانین ئه‌وه‌ تاوانێكه‌و ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ماڵ چاوى ئه‌و كه‌سه‌ى كوێر كرد به‌ به‌ردێك هیچى له‌ سه‌ر نیه‌ به‌ڵام دیاره‌ ئه‌وه‌ بۆ كه‌سێك كه‌ ماڵى خۆى دا پۆشیبێ نه‌ك ده‌رگاى واڵا كردبێ و لۆمه‌ى خه‌ڵكیش بكا .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إذا شرب أحدكم فلا یتنفس فی الإناء فإذا أراد أن یعود فلینح الإناء ثم لیعد إن كان یرید ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 386 واته‌ ( ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ خواردیه‌وه‌ =ئاوو یان هه‌ر شتێكى تر= 


ئه‌وه‌ با له‌ ناو جامه‌كه‌ =په‌رداخ دۆلكه‌ یان هه‌رشتێكى تر= هه‌ناسه‌ نه‌دا له‌ ناو جامه‌كه‌ جا ئه‌گه‌ر ویستى دووباره‌ بیخواته‌وه‌ با جامه‌كه‌ دوور خاته‌وه‌ له‌ ده‌مى هه‌ناسه‌ بداو بۆى بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌یه‌وێ ) .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وابوو : ( كان إذا شرب تنفس ثلاثا ، و قال : هو أهنأ و أمرأ و أبرأ ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 387 واته‌ : ( ئه‌گه‌ر ئاوى بخواردبایه‌وه‌ سێجار هه‌ناسه‌ى ئه‌دا و به‌ سێ جار ئه‌یخوارد وه‌ ئه‌یفه‌رموو : ئه‌وه‌ باشتره‌ بۆ توێنێتوو شكاندن وه‌ پارێزه‌ر تره‌ له‌ نه‌خۆشى و نۆش تره‌ ) .
سبحان الله هیچ شتێك نیه‌ سوودى دونیاو قیامه‌تمانى تێدا بێ ئیللا پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆمانى ڕوون كردۆته‌وه‌ چه‌نده‌ نه‌خۆشى توشى خه‌ڵكى ئه‌بن به‌هۆى جێبه‌جێ نه‌كردنى ئه‌و سوننه‌تانه‌ ، به‌ ڕاستى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ ئێمه‌ له‌ خۆمان دڵسۆز تر بووه‌
چه‌نده‌ى شاره‌زاى فه‌رمووده‌ت ئه‌بم ئه‌زانم تۆ دڵسۆزیت چاكه‌ى ئێمه‌ت ئه‌وێ ڕووى ڕه‌شه‌ ئه‌وه‌ى خۆشتى نه‌وێ نه‌فامه‌ ئه‌وه‌ى دواى فه‌رمووده‌ت ناكه‌وێ .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (انظروا إلى من هو أسفل منكم و لا تنظروا إلى من هو فوقكم فهو أجدر أن لا تزدروا نعمة الله علیكم) متفق علیه واته‌ : ( سه‌یرى ئه‌وانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ ژێر ئێوه‌ن =له‌ نیعمه‌ته‌كان و ده‌وڵه‌مه‌ندى و هێزیان= وه‌ سه‌یرى ئه‌وانه‌ى سه‌رخۆتان مه‌كه‌ن =كه‌ خوا له‌ ئێوه‌ زیاترى دونیا پێ به‌خشیون= ئه‌وه‌ شایان تره‌ بۆتان تا نیعمه‌تى خوا به‌ سه‌رتانه‌وه‌ به‌ كه‌م نه‌زانن ) . 
ئه‌وه‌ چاره‌سه‌رى زیاتر له‌ نیوه‌ى نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانه‌ ! كه‌ دیاره‌ زۆربه‌ى له‌ ئه‌نجامى بیركردنه‌وه‌ دروست ئه‌بێ .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (إذا كنتم ثلاثة فلا یتناجى اثنان دون الآخر حتى تختلطوا بالناس من أجل أن ذلك یحزنه) متفق علیه واته‌ : ( ئه‌گه‌ر ئێوه‌ سێ كه‌س بوون ئه‌وه‌ با دوانتان 
قسه‌ نه‌كه‌ن به‌ نهێنى له‌ گه‌ڵ یه‌ك =پسكه‌ پسك بكه‌ن= بێجگه‌ له‌ وى تر =كه‌ ئه‌وى تر به‌شدار نه‌كه‌ن به‌ ته‌نیا بمێنێته‌وه‌= هه‌تا تێكه‌ڵ ئه‌بنه‌وه‌ به‌ خه‌ڵك له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ توشى خه‌فه‌تى ئه‌كا ) .
ئه‌وه‌ بۆمان ده‌ر ئه‌خا كه‌ دروست نیه‌ موسڵمان بخه‌ینه‌ خه‌فه‌ته‌وه‌و شتێ بكه‌ین كه‌ ئازارى بدا ئه‌وه‌ش دیاره‌ كه‌ دوو كه‌س پسكه‌ پسك بكه‌ن كه‌سى سێهه‌م گومانى بۆ دروست ئه‌بێ و شه‌یتانیش له‌ بۆسه‌ دایه‌ ، چه‌ندین ڕق و قینه‌ى به‌ینى خه‌ڵك ئه‌وه‌ هۆیه‌كه‌یه‌تى ! ده‌ با له‌ ووردو درشتمان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیسلامه‌ پاكه‌ كه‌ به‌خته‌وه‌رى دونیاو قیامه‌تمان بۆ مسۆگه‌ر ئه‌كات وه‌ ته‌نها هۆیه‌ بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى و ته‌بایى .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( لا تقولوا : ما شاء الله و شاء فلان ، و لكن قولوا : ما شاء الله ثم شاء فلان ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 137 واته‌ : ( مه‌ڵێن : خوا ویستى له‌ سه‌ربێ و فلان ویستى له‌ سه‌ربێ ، به‌ڵكو بڵێن خوا ویستى له‌ سه‌ربێ پاشان فلان ویستى له‌ سه‌ر بێ =یانى ویستى كه‌سێكى تر مه‌هێننه‌ ڕزى ویستى خوا به‌ڵكو ویستى هه‌موو كه‌سێك له‌ پاش ویستى خوایه‌ ) .

زۆر كه‌س زمانیان ناپارێزن وا ئه‌زانن قسه‌ كردن ئه‌و گرنگیه‌ى نیه‌ با بزانین وه‌ك له‌ پێشتریش باسى زمانمان كردووه‌ كه‌ قسه‌ گرنگى زۆرى هه‌یه‌ بۆى هه‌یه‌ به‌ قسه‌یه‌ك بچیه‌ به‌هه‌شت وه‌ بۆشى هه‌یه‌ به‌ قسه‌یه‌ك بچیه‌ ناو ئاگر ، ئه‌وه‌ لاى خه‌ڵكیش ئه‌هه‌میه‌تى نه‌بێ به‌ڵام لاى خوا گه‌وره‌یه‌ كه‌ كه‌سێ بڵێ خواو تۆ بتانه‌وێ ! ویستى خواو كه‌سێك به‌ یه‌كه‌وه‌ بلكێنێ ، ئه‌بێ بڵێین خوا بیه‌وێ پاشان تۆ یان فلان ، نابێ كه‌سێك بێنیته‌ ڕیزى خوا ئه‌و باسه‌ش ان شاء الله زیاتر له‌ شه‌رحى كتاب التوحید ڕوون ئه‌كه‌یه‌نه‌ به‌ پشتیوانى خوا .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( لو یعلم المار بین یدی المصلی ماذا علیه لكان أن یقف أربعین خیرا له من أن یمر بین یدیه ) رواه البخاری و مسلم واته‌ : ( ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ پێشى نوێژكه‌رێك ئه‌ڕوا بیزانیایه‌ چى له‌ سه‌ره‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر چل =ساڵ یان مانگ یان رۆژ الله اعلم= بوه‌ستابایه‌ بۆى چاكتر بوو له‌وه‌ى كه‌ له‌پێشى نوێژكه‌رێكه‌وه‌ بڕوات ) .
له‌ زۆر له‌ مزگه‌وته‌كان یان له‌ ماڵیش كه‌ یه‌كێك نوێژ ئه‌كا ئه‌بینى خه‌ڵك به‌ پێشى ئه‌ڕوات ئه‌وه‌ تاوانه‌و با ئاگادار بین .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (من سمع رجلا ینشد ضالة فی المسجد فلیقل لا ردها الله علیك فإن المساجد لم تبن لهذا ) رواه مسلم واته‌ : ( ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیستى پیاوێك له‌ مزگه‌وت بانگى ئه‌وه‌ ئه‌كا كه‌ شتێكى لێ وون بووه‌ با بڵێ خوا بۆتى نه‌گێڕێته‌وه‌ به‌ ته‌ئكید مزگه‌وته‌كان بۆ ئه‌وه‌ دروست نه‌كراون ) .
مزگه‌وت بۆ ئه‌وه‌ نیه‌ وه‌ك ئه‌بینین له‌ وڵاتى خۆمان به‌كارى ئه‌هێنن بۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌وه‌مان بزر بووه‌ یان دوعاى ئه‌وه‌ى كه‌ فلان مناڵى به‌ ئاسانى ببێ ئه‌وه‌ هه‌م شتێ خیلاف به‌ سوننه‌ته‌و تاوانه‌و نه‌هى لێكراوه‌ هه‌م ئه‌بێته‌ هۆى بێزار كردنى خه‌ڵكى به‌ ده‌نگى سه‌ماعه‌كان و ئه‌بێته‌ هۆى ڕق بوونه‌وه‌یان له‌ مزگه‌وت .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (لا صلاة بحضرة طعام و لا هو یدافعه الأخبثان) رواه مسلم واته‌ : ( نوێژ نیه‌ له‌ كاتى خواردن ئاماده‌یه‌ وه‌ له‌و كاته‌ى كه‌ كه‌سێ ته‌نگاو بێ =پێویست بێ بچێته‌ سه‌ر ئاو ته‌نگاوى زۆرى بۆ هێنابێ= ) .
زۆر كه‌س وا ئه‌زانێ ئه‌گه‌ر نه‌هێڵێ ده‌ست نوێژى بشكێ به‌ یه‌ك ده‌ست نوێژ چه‌ندین نوێژ بكا ئه‌وه‌ پاداشتى زیاتره‌ ! نا وانیه‌ سوننه‌ته‌ بۆ هه‌موو نوێژێك ده‌ست نوێژ بشۆینه‌وه‌ ، ئه‌بینى هه‌ر سه‌لامى دایه‌وه‌ ڕا ئه‌كات بۆ سه‌ر ئاو ! نوێژه‌كه‌ى نه‌زانى چۆن كرد ئه‌وه‌ ئه‌و نوێژه‌ نوێژ نیه‌ ئه‌وه‌ش فه‌رمووده‌ى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ صلى الله علیه وعلى اله وسلم ، وه‌ بیستومه‌و بینیومه‌ جارى وا كه‌ نان حازر بووه‌ ووتویانه‌ فه‌رموون نانه‌كه‌ سارد ئه‌بێته‌وه‌ كه‌چى كه‌سێك ناهاتووه‌ به‌ بیانوى ئه‌وه‌ى نوێژه‌كه‌ى پێ گرنگ تره‌ ! خۆى وایه‌ نوێژ گرنگ تره‌ به‌ڵام له‌و كاته‌ى نان ئاماده‌ بێ ئه‌بێ نانه‌كه‌ بخۆى ئینجا نوێژه‌كه‌ گرنگى زیاتر ئه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ى بیرت هه‌ر لاى نوێژه‌كه‌ بێ ، نه‌ك په‌له‌ په‌ل بكه‌ى ده‌نوكى به‌ په‌له‌ له‌ ئه‌رز بده‌ى پاشان ڕاكه‌ى بۆ نانه‌كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ ڕه‌مه‌زانا خه‌ڵكێك وا ئه‌كات.



وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (لا یقیم الرجل الرجل من مجلسه ثم یجلس فیه ولكن تفسحوا وتوسعوا) . متفق علیه واته‌ : ( با پیاوێ پیاوێ هه‌ڵنه‌ستێنێ له‌ جێگاى خۆى پاشان له‌ جێگاى دانیشێ به‌ڵكو مه‌جلیسه‌كه‌تان فراوان بكه‌ن و جێگه‌ى یه‌كتر بكه‌نه‌وه‌ ) .
وه‌ هاتووه‌ له‌ انس ى كوڕى مالك خوا لێى ڕاززى بێ ئه‌فه‌رموێ : ( ما كان فی الدنیا شخص أحب إلیهم رؤیة من رسول الله صلى الله علیه وسلم و كانوا إذا رأوه لم یقوموا له ، لما كانوا یعلمون من كراهیته لذلك ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 358 واته‌ : ( =هاوه‌ڵه‌كان=كه‌س له‌ دونیا نه‌بوو كه‌ بینینى له‌لایان خۆشه‌ویستر بێ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم وه‌ ئه‌یان بینى له‌ به‌رى هه‌ڵ نه‌ده‌ستانه‌وه‌ ، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌یانزانى كه‌ پێى ناخۆشه‌ له‌ به‌رى هه‌ڵ بستنه‌وه‌ ) .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( من أحب أن یتمثل له الناس قیاما ، فلیتبوأ مقعده من النار ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 357 واته‌ : ( هه‌ر كه‌سێك پێى خۆش بێ كه‌ خه‌ڵك هه‌ڵسن بۆى ئه‌ویش دانیشێ ئه‌وه‌ با جێگه‌ى خۆى له‌ ئاگر ئاماده‌ بكات ) .
ئیتر ئه‌وه‌ بۆمان ده‌ر كه‌وت كه‌ عاده‌تێكى چه‌نده‌ چه‌وته‌ كه‌ بڵاوه‌ له‌ ناومان ، له‌ به‌ر هه‌ڵسانه‌وه‌ بووه‌ته‌ جۆرێك له‌ خووى خه‌ڵكى كه‌ له‌به‌رى هه‌ڵنه‌ستى لێت توڕه‌ ئه‌بێ و قسه‌ت له‌ گه‌ڵ ناكا! نازانێ ئه‌و له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم به‌ڕێز تر نیه‌ كه‌سیش له‌ به‌رى هه‌ڵنه‌ده‌ستا و قبوڵیشى نه‌بوو كه‌س له‌ به‌رى هه‌ڵسێت .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إذا أكل أحدكم الطعام فلا یمسح یده حتى یلعقها أو یلعقها و لا یرفع صحفة حتى یلعقها أو یلعقها ، فإن آخر الطعام فیه بركة ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 391 واته‌ : ( ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌ ئێوه‌ خواردنى خوارد با ده‌ستى نه‌سڕێته‌وه‌ هه‌تا ئه‌یلێسێته‌وه‌ یان ئه‌دا به‌ كه‌سێك =له‌ مناڵه‌كانى بیلێسێته‌وه‌= وه‌ با قاپه‌كه‌ى هه‌ڵنه‌گرێ تا ئه‌یلێسێته‌وه‌ یان ئه‌دا به‌ كه‌سێك =له‌ مناڵه‌كانى بیلێسێته‌وه‌= ، كۆتایى خواردن به‌ره‌كه‌تى تیایه‌ ) . 
به‌ره‌كه‌ت له‌ خواردن نیه‌ ئه‌مه‌ قسه‌ى زۆر له‌ خه‌ڵكیه‌ ده‌با بزانن هۆیه‌كه‌ى چیه‌ !.
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (لا یشربن أحد منكم قائما) رواه مسلم واته‌ : ( با كه‌سێك له‌ ئێوه‌ به‌ وه‌ستان =ئاو= نه‌خواته‌وه‌ ) .
ئه‌وه‌ش موسیبه‌تێكى تره‌ توشمان بووه‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ كه‌م كه‌س گوێ به‌و فه‌رموودانه‌ ئه‌دات و گرنگى پێ ئه‌ده‌ن با بزانین هه‌موو ده‌رده‌ سه‌ریه‌ك توشمان بووه‌ هۆیه‌كه‌ى ئه‌وه‌یه‌ گرنگى به‌ دینه‌كه‌مان ناده‌ین و جێبه‌جێى ناكه‌ین .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (كلوا و اشربوا و تصدقوا و البسوا فی غیر إسراف و لا مخیلة ) صحیح الجامع 4505 واته‌ : ( بخۆن و بخۆنه‌وه‌ وه‌ سه‌ده‌قه‌ بكه‌ن و له‌ به‌ر بكه‌ن به‌ بێ زێده‌ ڕۆیى كردن له‌ سه‌رف كردن وه‌ به‌ بێ خۆ به‌ گه‌وره‌ زانى و فیز كردن به‌ سه‌ر خه‌ڵك ) .



وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : (یا غلام إذا أكلت فقل : بسم الله و كل بیمینك و كل مما یلیك) سلسلة الاحادیث الصحیحة 344 واته‌ : ( ئه‌ى ڕۆڵه‌ ئه‌گه‌ر خواردت بڵێ : بسم الله وه‌ به‌ ده‌ستى ڕاستت بخۆ وه‌ له‌وه‌ى پێشه‌ خۆت بخۆ ) .
ئه‌بێ كه‌سێكمان بینى له‌ مناڵان فێرى بكه‌ین چۆن نان ئه‌خوا به‌ تایبه‌تى مناڵى خۆمان .
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( لیأكل أحدكم بیمینه و لیشرب بیمینه و لیأخذ بیمینه و لیعط بیمینه ، فإن الشیطان یأكل بشماله و یشرب بشماله و یعطی بشماله و یأخذ بشماله ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 1236 واته‌ : ( با هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ به‌ =ده‌ستى= ڕاسته‌ى بخوا وه‌ به‌ =ده‌ستى= ڕاسته‌ى بخواته‌وه‌ وه‌ با به‌ =ده‌ستى= ڕاسته‌ى =شت= وه‌ر بگرێ وه‌ به‌ =ده‌ستى= ڕاسته‌ى =شت= بدات= ، به‌ ته‌ئكید شه‌یتان به‌ چه‌په‌ى ئه‌خوات وه‌ به‌ چه‌په‌ى ئه‌خواته‌وه‌ و به‌ چه‌په‌ى ئه‌دات و به‌ چه‌په‌ى وه‌ر ئه‌گرێ ) . 
جا كێ هه‌یه‌ حه‌ز ئه‌كا به‌ شه‌یتان بچێت ؟!
وه‌ پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئه‌فه‌رموێ : ( إذا انتعل أحدكم فلیبدأ بالیمنى وإذا نزع فلیبدأ بالشمال لتكن الیمنى أولهما تنعل وآخرهما تنزع ) متفق علیه واته‌ : ( ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له‌ ئێوه‌ پێڵاوى خسته‌ پاى =له‌به‌رى كرد= ئه‌وه‌ با به‌ ڕاسته‌ ده‌ست پێ بكات وه‌ كه‌ دایكه‌ند با به‌ چه‌په‌ ده‌ست پێ بكات با ڕاسته‌ یه‌كه‌میان بێ له‌خستنه‌ پاو=له‌به‌ركردن= وه‌ با ئاخیر بێ له‌ داكه‌ندن =له‌به‌ر كردنه‌وه‌ى=) . 
وه‌ له‌ = سلمه‌ بن اڵاكوع = خوا لێى ڕازى بێ ئه‌فه‌رموێ : ( أن رجلا أكل عند رسول الله صلى الله علیه وسلم بشماله فقال : " كل بیمینك " قال : لاأستطیع . قال: " لا استطعت " . ما منعه إلا الكبر قال : فما رفعها إلى فیه ) رواه مسلم واته‌ : ( پیاوێك لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم به‌ چه‌په‌ى خواردى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فه‌رمووى به‌ ڕاسته‌ت بخۆ . ووتى ناتوانم . پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فه‌رمووى : هه‌ر نه‌توانى . ئه‌و كابرایه‌ هیچ مه‌نعى نه‌كرد ئه‌مه‌ بكا خۆ به‌ گه‌وره‌ زانین نه‌بێ =سلمه‌= ئه‌ڵێ : ئیتر نه‌یتوانى ده‌ستى به‌رز كاته‌وه‌ بۆ ده‌مى ) .
ئه‌مه‌ زۆر كه‌س پێى ئه‌ڵێى به‌ ڕاسته‌ نان بخۆ خۆى به‌زل ئه‌زانێ ! ئه‌ڵێ بابه‌ كه‌ى ئه‌وه‌ گرنگه‌ شتى ترى گرنگ زۆره‌ ! یان بیانوى پوچ ئه‌هێنێته‌وه‌ ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌ڵێین ئه‌وه‌ فه‌رمانى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ صلی الله‌ علیه‌ وسلم
          

صفحات سایت

پیچک