ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

له‌ گه‌ڵ كێدا داده‌نیشیت و هاوڕێیه‌تى كێ ده‌كه‌یت ؟


نوسینى: عبد الله علی الجعیش
وه‌رگێڕانی: م،محمد عبد الرحمن لطیف

الحمد لله رب العالمین ، والصلاة والسلام على مَـنْ بعثه الله رحمةً للعالمین ، وعلى آلـهِ وصحبهِ أجمعین.وبعد :


خواى پاك و پایه‌ به‌رز مه‌به‌ستى خۆى له‌ دروست كردنى جنۆكه‌ و مرۆڤـ دیارى كردووه‌ ئه‌ویش : په‌رستنى خوایه‌ به‌ ته‌نها به‌ بێ شه‌ریك و هاوه‌ڵبڕیاردان بۆى ، وه‌ك فه‌رموویه‌تى : ( وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنْسَ إِلَّا لِیَعْبُدُونِ ) [سورة الذاریات 56] .واته‌ : خوا جنۆكه‌ و مرۆڤـى دروست نه‌كردووه‌ ته‌نها بۆ یه‌ك مه‌به‌ست نه‌بێت ئه‌ویش په‌رستنى خوایه‌ به‌ تاك و ته‌نها و بێ شه‌ریك و هاوه‌ڵبڕیاردان بۆى .وه‌ فه‌رموویه‌تى : ( وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّةٍ رَسُولًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ وَاجْتَنِبُوا الطَّاغُوتَ )[سورة النحل 36] .واته‌ : ئێمه‌ بۆ هه‌موو ئوممه‌ت و قه‌وم و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكێك پێغه‌مبه‌رێكـمان ناردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى : خوا به‌ 

ته‌نها بــپه‌رستـن و دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ گاغـوت و ئه‌وانه‌ى كه‌ جگه‌ له‌ خوا ده‌په‌رسترێن . وه‌ فه‌رموویه‌تى : ( تَبَارَكَ الَّذِی بِیَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَیْءٍ قَدِیرٌ الَّذِی خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَیَاةَ لِیَبْلُوَكُمْ أَیُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِیزُ الْغَفُورُ ) [سورة الملك 1/2] .واته‌ : گه‌وره‌یى و پایه‌ به‌رزى بۆ ئه‌و خوایه‌ى كه‌ موڵكى به‌ ده‌سته‌ و تواناى به‌ سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ ، ئه‌و خوایه‌ى كه‌ مردن و ژیانى دروست كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تاقیتان بكاته‌وه‌ تا ده‌ربكه‌وێت كامتان كرده‌وه‌تان چاكتره‌ ، وه‌ ئه‌و خوایه‌ تواناى به‌ سه‌ر هه‌موو شتێكدا هه‌یه‌ و لێبورده‌شه‌ بۆ تاوانباران .وه‌ جگه‌ له‌مانه‌ش چه‌ندین ئایه‌تى تر هه‌ن كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ر دیارى كردنى ئامانج و مه‌به‌ست له‌ دروست كردنى خه‌ڵك كه‌ ئه‌ویش په‌رستنى خوایه‌ به‌ تاك و ته‌نها و بێ شه‌ریك .وه‌ دانایه‌تى و حیكمه‌تى خوا له‌ دروستكراوه‌كانیدا وا ده‌خوازێت كه‌ مرۆڤ به‌ سروشتى خۆى حه‌ز له‌ تێكه‌ڵاوى كه‌سانى تر بكات و له‌گه‌ڵیاندا دانیشێت و كۆببێته‌وه‌.وه‌ ئه‌م دانیشتن و هاوڕێیه‌تىیه‌ شوێنه‌وار و پاشماوه‌ى ڕوون و ئاشكراى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر بۆچوون و رێباز و ڕه‌وشت و ئاكارى مرۆڤـ ، وه‌ هۆكارێكى كاریگه‌ره‌ بۆ دیارى كردنى پاشه‌ ڕۆژ و داهاتووى مرۆڤـ و به‌خته‌وه‌رى دونیا و دوا ڕۆژى .چونكه‌ مرۆڤـ كاریگه‌ر ده‌بێت و چاو له‌ هاومه‌جلیس و هاوڕێى ده‌كات له‌ بۆچوون و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌وشت و ئاكار و كرده‌وه‌كانیدا ، وه‌ ئه‌م چاو لێكردنه‌ش له‌ ناخ و له‌ سه‌ر جه‌سته‌ و بۆچوون و ڕه‌وشت و كرده‌وه‌كانیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ .وه‌ شه‌رع و عه‌قڵا و واقع و ئه‌زمون (التجربه‌) و بینینیش هه‌موو به‌ڵگه‌ن له‌ سه‌ر ئه‌م ڕاستىیه‌ .


جا له‌ به‌ڵگه‌كانى شه‌رع : ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ خواى پاك و بێ عه‌یب بۆمان باس ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ په‌شیمان بوونه‌وه‌ى سته‌مكار و زاڵم له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا له‌ سه‌ر هاوڕێیه‌تى كردنى له‌ گه‌ڵ كه‌سانێكى گومڕا و لاده‌ر له‌ ڕێگاى ڕاست كه‌ بوونه‌ته‌ هۆكارى گومڕا بوونی، خواى پایه‌ به‌رز ده‌فه‌رموێت : ( وَیَوْمَ یَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى یَدَیْهِ یَقُولُ یَا لَیْتَنِی اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِیلًا  یَا وَیْلَتَا لَیْتَنِی لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِیلًا  لَقَدْ أَضَلَّنِی عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِی وَكَانَ الشَّیْطَانُ لِلْإِنْسَانِ خَذُولًا ) [سورة الفرقان 27/28/29] . واته‌ : له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا سته‌مكار و زاڵم له‌ په‌شیمانیدا قه‌پ ده‌كات به‌ هه‌ردوو ده‌ستیدا و ده‌ڵێت : خۆزگه‌ ڕێگا و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رم (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بگرتبایه‌ته‌ به‌ر ، وه‌ نه‌مان بۆ خۆم خۆزگایه‌ فڵانه‌ كه‌سم نه‌كردایه‌ به‌ هاوڕێى خۆم چونكه‌ ئه‌و گومڕاى كردم و ڕێگاى یادكردنى خواى له‌ بیر بردمه‌وه‌ دواى ئه‌وه‌ى كه‌ هات بۆ لام و بوو به‌ هاوڕێم ، وه‌ شه‌یتان به‌رده‌وام مرۆڤـ له‌ خشته‌ ده‌بات و ده‌یخلسكێنێت . ئیمامى (ابن جریر الطبری)( تفسیر الطبری : (19 / 7)) له‌ ته‌فسیرى ئه‌م ئایه‌ته‌دا فه‌رموویه‌تى : ( له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا سته‌مكار و هاوبه‌ش په‌یداكه‌ر له‌ په‌شیمانیدا قه‌پ ده‌كات به‌ هه‌ردوو ده‌ستى خۆیدا له‌ سه‌ر ئه‌و كه‌مته‌رخه‌مىیه‌ى كه‌ كردوویه‌تى ده‌رحه‌ق به‌ خوا ، و خۆى له‌ ناو بردووه‌ و فه‌وتاندوویه‌تى به‌ كوفر كردن له‌ پێناو گوێڕایه‌ڵى كردنى هاوڕێ و براده‌ره‌كه‌یدا كه‌ ڕێگرى لێ ده‌كرد له‌ سه‌ر ڕێگاى ڕاستى خوا ، وه‌ ده‌ڵێت : خۆزگایه‌ له‌ دونیادا ڕێگاى پێغه‌مبه‌رم (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بگرتبایه‌ته‌ به‌ر .. واته‌ : ڕێگاى ڕزگارى له‌ سزاى خوا).وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (لَقَدْ أَضَلَّنِی عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءَنِی )هه‌واڵى په‌شیمانى ئه‌و كه‌سه‌مان بۆ باس ده‌كات له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێشتر له‌ دونیادا كردوویه‌تى له‌ تاوان كردن ده‌رحه‌ق به‌ خوا له‌ پێناو گوێڕایه‌ڵى كردنى هاوڕێكه‌ى : واته‌ : (گومڕاى كردم و لاى دام له‌ ڕێگاى ئیمان و قورئان دواى ئه‌وه‌ى كه‌ هات بۆلام و بوو به‌ هاوڕێم و ڕێگرى لێ كردم له‌ سه‌ر ڕێگاى خوا)(1).هه‌روه‌ها خواى پاك و پایه‌به‌رز فه‌رموویه‌تى : ( الْأَخِلَّاءُ یَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِینَ ) [سورة الزخرف] .واته‌ : براده‌ران له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا هه‌ندێكیان دوژمنى هه‌ندێكیانن ته‌نها كه‌سانى له‌ خوا ترس و خۆپارێزه‌ر له‌ تاوان نه‌بێت .جا براده‌ران و هاوه‌ڵان له‌ سه‌ر غه‌یرى گوێڕایه‌ڵى بۆ خوا هه‌ندێكیان دوژمنى هه‌ندێكیانن له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا ، وه‌ سه‌رچاوه‌ و هۆكارى ئه‌م دوژمنایه‌تىیه‌ بریتىیه‌ له‌وه‌ى كه‌ هه‌ندێكیان یارمه‌تیده‌رى هه‌ندێكى تریان بووه‌ له‌ سه‌ر ناحه‌قى ، و بانگه‌واز كارى بووه‌ بۆ لاڕێبوون و گومڕایى .به‌ڵام براده‌ره‌ له‌ خوا ترسه‌كان ئه‌وانه‌ى كه‌ خۆیان ده‌پارێزن له‌ تاوان ئه‌وا خۆشه‌ویستى هه‌ندێكیان بۆ هه‌ندێكى تریان له‌ ڕۆژى دوایدا به‌هێز تره‌ له‌ خۆشه‌ویستى دونیا ، ئه‌مه‌ش له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان یارمه‌تیده‌رى هه‌ندێكى تریان بوون بۆ كارى خێر و چاكه‌ ، وه‌ هانده‌رى یه‌كتر بوون بۆ گوێڕایه‌ڵى خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ، وه‌ یه‌كتریان ووریا و ئاگادار ده‌كرده‌وه‌ له‌ خراپه‌ و خراپه‌كارى .


پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى : ((إِنَّمَا مَثَلُ الْجَلِیسِ الصَّالِحِ وَالْجَلِیسِ السَّوْءِ : كَحَامِلِ الْمِسْكِ وَنَافِخِ الْكِیرِ ، فَحَامِلُ الْمِسْكِ إِمَّا أَنْ یُحْذِیَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَبْتَاعَ مِنْهُ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ مِنْهُ رِیْحَاً طَیِّبَةً ، وَنَافِخُ الْكِیرِ إِمَّا أَنْ یُحْرِقَ ثِیَابَكَ ، وَإِمَّا أَنْ تَجِدَ رِیْحَاً خَبِیثَةً))( صحیح البخاری رقم : (2101) و (5534) وصحیح مسلم رقم : (2628) من حدیث أبـی موسى ، واللفظ الـمذكور لـمسلم).واته‌ : نموونه‌ى هاومه‌جلیسى چاك و هاومه‌جلیسى خراپ : وه‌كـو هه‌ڵگرى بـۆنـى میسك (واته‌ بۆن فرۆش) و فووكار به‌ كووره‌دا وایه‌ ، جا هه‌ڵگرى بۆنى میسك یان له‌و بۆنه‌ت پآده‌به‌خشێت یان لـێى ده‌كڕیت یان بۆنى خۆشى لـێ هه‌ڵده‌مژیت ، به‌ڵام فووكار به‌ كووره‌دا یان جله‌كانت ده‌سوتێنێت یان بۆنى پیسى لـآهه‌ڵده‌مژیت .


پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ـ له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ـ ئه‌وه‌ى ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هاومه‌جلیس و براده‌ر كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌ سه‌ر هاومه‌جلیس و براده‌ره‌كه‌ى به‌ خراپه‌ یان به‌ چاكه‌ ، به‌ پێى چاكێتى و گه‌نده‌ڵێتى ئه‌و كه‌سه‌ ، ده‌بینیت هاوڕێى چاكى شوبهاندووه‌ به‌ هه‌ڵگرى بـۆنـى میسك (واته‌ بۆن فرۆش) چونكه‌ ئه‌گه‌ر تۆ له‌ گه‌ڵیدا دانیشتیت و هاوڕێیه‌تییت كرد ئه‌وا بێ گومان له‌وه‌وه‌ یه‌كێك له‌م سێ شته‌ت ده‌ست ده‌كه‌وێت :یان له‌و بۆنه‌ت پێ ده‌به‌خشێت ، یان لێى ده‌كڕیت ،یان به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ بۆنى خۆشى لـێ هه‌ڵده‌مژیت كه‌ كاریگه‌رى هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ده‌روون و لاشه‌ و جله‌كانت ، هه‌روه‌ها هاومه‌جلیس و براده‌رى چاك بێ گومان سوودى لێده‌بینیت و سوودمه‌ند ده‌بیت به‌ دانیشتن له‌ گه‌ڵیدا ، وه‌ك چۆن دواى كه‌مێكى تر باسى سووده‌كانى دانیشتن و هاوڕێیه‌تى كردنى چاكه‌كاران و خێرخوازان ده‌كه‌م .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هاومه‌جلیسى خراپى شوبهاندووه‌ به‌ فووكار به‌ كووره‌دا ، ئه‌مه‌ یان بڵێسه‌ى ئاگره‌كه‌ى به‌رز و بڵاو ده‌بێته‌وه‌ و دێت به‌ سه‌رتا و جله‌كانت ده‌سوتێنێت ، یان به‌ لایه‌نى كه‌مه‌وه‌ بۆنى پیسى لـێده‌بینیت كه‌ به‌ر لاشه‌ و جله‌كه‌ت ده‌كه‌وێت ، هه‌روه‌ها هاوڕێى خراپ بێ گومان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بیت به‌ دانیشتن له‌ گه‌ڵیدا ، وه‌ك چۆن به‌ ووردى باسه‌كه‌ى دێت .(النووى) ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت سه‌باره‌ت به‌م فه‌رمووده‌یه‌ فه‌رموویه‌تى : (فِیهِ فَضِیلَةُ مُجَالَسَة الصَّالِحِینَ وَأَهْل الْخَیْر وَالْمُرُوءَة وَمَكَارِم الْأَخْلَاق وَالْوَرَع وَالْعِلْم وَالْأَدَب ، وَالنَّهْی عَنْ مُجَالَسَةِ أَهْل الشَّرِّ وَأَهْل الْبِدَع وَمَنْ یَغْتَاب النَّاس أَوْ یَكْثُر فُجْرُهُ وَبَطَالَته وَنَحْو ذَلِكَ مِنْ الْأَنْوَاع الْمَذْمُومَة)( شرح صحیح مسلم : (16 / 178)).واته‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌وه‌ى تێدایه‌ كه‌ : هاوڕێیه‌تى كردن و دانیشتن له‌گه‌ڵ پیاوچاكان و خێرخوازان و كه‌سانى خاوه‌ن كه‌سایه‌تى و پیاوه‌تى و ڕه‌وشت پیرۆز و خۆپارێز له‌وه‌ى كه‌ ترسى قیامه‌تى له‌ سه‌ره‌ و خاوه‌ن زانست و به‌ ئه‌ده‌ب كارێكى چاك و فه‌رمان پێكراوه‌ ، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌كردنى هاوڕێیه‌تى كردن و دانیشتنى تێدایه‌ له‌گه‌ڵ خراپه‌كاران و بیدعه‌چىیه كان و ئه‌وانه‌ى كه‌ غه‌یبه‌تى خه‌ڵك ده‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ى كه‌ تاوان زۆر ده‌كه‌ن و بێ كارن و هاوشێوه‌ى ئه‌مانه‌ له‌ جۆره‌ زه‌مكراوه‌كان .وه‌ (ابن حجر)یش ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى : (وَفِی الْحَدِیث النَّهْیُ عَنْ مُجَالَسَةِ مَنْ یُتَأَذَّى بِمُجَالَسَتِهِ فِی الدِّینِ وَالدُّنْیَا ، وَالتَّرْغِیب فِی مُجَالَسَة مِنْ یُنْتَفَع بِمُجَالَسَتِهِ فِیهِمَا)( فتح الباری : (4 / 324)).واته‌ : ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ قه‌ده‌غه‌كردنى هاوڕێیه‌تى كردن و دانیشتنى تێدایه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ زه‌ره‌رمه‌ند و تووشى ئازار ده‌بیت له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵیدا له‌ بوارى دین و دونیادا ، وه‌ هاندانى تێدایه‌ بۆ هاوڕێیه‌تى كردن و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ سوودمه‌ند ده‌بیت له‌ دانیشتن له‌گه‌ڵیدا له‌ هه‌ردوو بواره‌كه‌دا .وه‌ (السعدى)یش ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت فه‌رموویه‌تى : (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دوو نموونه‌ى هێناوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ى ڕوون كردووه‌ته‌وه‌ كه‌وا هاوڕێ و براده‌رى چاك تۆ له‌ هه‌موو حاڵه‌تێكدا له‌ گه‌ڵى له‌ ده‌سكه‌وت و خێردا ده‌بیت ، وه‌ك هه‌ڵگرى بـۆنـى میسك كه‌ سوود ده‌بنیت له‌و میسكه‌ى كه‌ پێیه‌تى ، یان به‌ پێبه‌خشین یان به‌ به‌رامبه‌ر ، وه‌ كه‌مترینى ئه‌مانه‌ ماوه‌ى دانیشتنته‌ له‌ گه‌ڵیدا كه‌ تۆ ده‌رونت ئاسوده‌ ده‌بێت به‌ بۆنى میسكه‌كه‌ ، جا ئه‌و خێره‌ى كه‌ تووشى به‌نده‌ ده‌بێت له‌ هاوڕێ و براده‌رى چاكه‌وه‌ به‌هێزتر و چاكتره‌ له‌ میسكى زۆر چاك ، چونكه‌ یان ئه‌وه‌ت فێرده‌كات كه‌ سوودى لێده‌بینیت بۆ دین و دونیات ، یان ئامۆژگارىیه‌كت پێشكه‌ش ده‌كات ، یان وریا و ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ له‌ مانه‌وه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى زیان و زه‌ره‌رت پێده‌گه‌یه‌نێت ، هاوڕێ و براده‌رى چاك هانت ده‌دات بۆ گوێڕایه‌ڵى خواى گه‌وره‌ و چاكه‌كارى له‌گه‌ڵ باوك و دایك و گه‌یاندنى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى ، وه‌ به‌رچاوت ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌ و كه‌موكوڕىیه‌كانى خۆتت پیشان ده‌دات ، وه‌ بانگه‌وازت ده‌كات بۆ ڕه‌وشته‌ پیرۆز و باشه‌كان به‌ گوفتار و كردار و حاڵ و ئاكارى ، چونكه‌ مرۆڤـ ڕاهێنراوه‌ له‌ سه‌ر چاولێكردنى هاوڕێ و ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ له‌ گه‌ڵیدا داده‌نیشێت ، ته‌بیعه‌ت و ده‌روونه‌كان هۆگرى یه‌كترن ، هه‌ندێكیان ئه‌وى تریان ده‌بات به‌ره‌و خێر یان به‌ره‌و دژه‌كه‌ى ، وه‌ كه‌مترین شتێك سوودى لێببینیت له‌ هاوڕێ و براده‌رى چاك ـ كه‌ سوودێكه‌ سوكایه‌تى پێناكرێت ـ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ خۆت ده‌گریته‌وه‌ له‌ خراپه‌كارى و تاوانه‌كان ، له‌ به‌ر ئاگابوون له‌ خاترى براده‌رێتى ، وه‌ له‌ به‌ر پێشبڕكێ كردن له‌ كارى خێر و چاكه‌دا ، وه‌ بۆ خۆبه‌رز ڕاگرتن له‌ خراپه‌ و خراپه‌كارى ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پارێزگاریت لێبكات له‌ كاتى ئاماده‌بوونت و نادیاریتدا ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى سوودمه‌ند ببێت به‌ خۆشه‌ویستى و دوعاى خێرى بۆت له‌ كاتى ژیانتدا و له‌ دواى مردنیشت ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌رگریت لێبكات به‌ هۆى په‌یوه‌ندى پێ كردن و خۆشه‌ویستىیه‌وه‌ بۆت ، كه‌ ئه‌مانه‌ شتانێكن خۆت ناتوانیت ڕاسته‌وخۆ به‌رپه‌رچیان بده‌یته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها هاوڕێ و براده‌رى چاك هه‌ندێك جار ده‌تگه‌یه‌نێت به‌ كه‌سانێك و كارانێكه‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندى كردنت پێیانه‌وه‌ سوودت پێده‌گه‌یه‌نێت …) تا كۆتایى ووته‌كه‌ى ڕه‌حمه‌تى خواى پایه‌به‌رزى لێبێت(بـهجة قلوب الأبرار ـ الـحدیث الثامن والستون).وه‌ له‌م دێڕانه‌ى كه‌ دێن هه‌ندێك به‌ ووردى باسى هاوڕێ و براده‌ر و گاریگه‌ریى به‌ خراپه‌ یان به‌ چاكه‌ ده‌كه‌م ، باسى هه‌ندێك له‌و به‌رهه‌مانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ده‌ستت ده‌كه‌وێت له‌ هاوڕێ و براده‌رى چاكه‌وه‌ ، وه‌ باسى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م كه‌ هاوه‌ڵ و براده‌رى چاك چه‌ند كاریگه‌رى خێر و باشى هه‌یه‌ به‌ سه‌ر مرۆڤه‌وه‌ له‌ دونیا و دواڕۆژدا ، وه‌ له‌ پاش ئه‌مه‌شدا باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى خۆشه‌ویستى له‌ به‌ر خوا و كاریگه‌رىیه‌كه‌ى ده‌كه‌م ، ئه‌نجا باسى هه‌ندێك له‌ به‌رهه‌مه‌كانى مه‌جلیسگێڕان و دانیشتن له‌گه‌ڵ كه‌سانى خراپه‌كار و گه‌نده‌ڵكاراندا ده‌كه‌م ، وه‌ باسى ئه‌وه‌ش ده‌كه‌م كه‌ مه‌جلیسگێڕان و دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌م كه‌سانه‌دا چه‌ند زیان و زه‌ره‌رى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ و مرۆڤـ به‌ره‌و تیاچوون ده‌بات ، ئه‌نجا كۆتایى ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ دێنم به‌ باسى هه‌ندێك له‌و وتانه‌ى كه‌ له‌ پێشینه‌وه‌ گێڕدراونه‌ته‌وه‌ بۆمان سه‌باره‌ت به‌ هاندان بۆ هه‌ڵبژاردنى هاوه‌ڵ و براده‌رى چاك .


وه‌ گومانى تێدا نىیه‌ كه‌وا خه‌ڵك له‌ نێوان خۆیاندا جیاوازن ، هه‌ندێكیان كلیلى خێر و چاكه‌یه‌ و ڕێنماییكاره‌ بۆى ، وه‌ هه‌ندێكیان كلیلى خراپه‌یه‌ و ده‌یهێنێته‌ ڕێى ، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى : ((إِنَّ مِنَ النَّاسِ مَفَاتِیحَ لِلْخَیْرِ مَغَالِیقَ لِلشَّرِّ ، وَإِنَّ مِنَ النَّاسِ مَفَاتِیحَ لِلشَّرِّ مَغَالِیقَ لِلْخَیْرِ ، فَطُوبَى لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِیحَ الْخَیْرِ عَلَى یَدَیْهِ ، وَوَیْلٌ لِمَنْ جَعَلَ اللَّهُ مَفَاتِیحَ الشَّرِّ عَلَى یَدَیْهِ))( سنن ابن ماجه رقم: (237) ، وحسنَّهُ الألبانـی فی صحیح سنن ابن ماجه : (1/46)).واته‌ : به‌ڕاستى له‌ نێو خه‌ڵكدا كه‌سانێك هه‌ن كلیلى كردنه‌وه‌ى خێر و چاكه‌ن و داخه‌رى خراپه‌ن ، وه‌ به‌ڕاستى له‌ نێو خه‌ڵكدا كه‌سانێك هه‌ن كلیلى كردنه‌وه‌ى خراپه‌ن و داخه‌رى خێر و چاكه‌ن ، جا خۆشبه‌ختى بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خوا كلیلى كردنه‌وه‌ى خێر و چاكه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر ده‌ستى ، وه‌ وه‌یل و تیاچوون بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ خوا كلیلى كردنه‌وه‌ى خراپه‌ ده‌خاته‌ سه‌ر  (ئیمامى (السیوطی) له‌ ته‌فسیره‌كه‌یدا (6 / 250) له‌ (ابن عباس) ه‌وه‌ (أثـر)یَك ده‌گێڕێته‌وه‌ و (سند)ه‌كه‌شى به‌ (صحیح) داناوه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى هۆى دابه‌زینى ئه‌م ئایه‌ته‌دا ، كه‌ به‌ هۆى (عقبه‌ بن أبى معیط)ه‌وه‌ دابه‌زیوه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ موسوڵمان بوو ئه‌نجا هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ و وازى له‌ ئیسلام هێنا له‌ به‌ر خاترى هاوڕێیه‌كى كافر و بێباوه‌ڕى كه‌ له‌و كاته‌دا له‌ شام بوو ، ئه‌نجا كه‌ براده‌ره‌كه‌ى گه‌ڕایه‌وه‌ و ئاماده‌ بوو توڕه‌ بوو له‌ (عقبه‌) ، جا ئه‌ویش كوفرى كرد و هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ له‌ ئیسلام له‌ به‌ر خاترى ئه‌و هاوڕێ كافر و مل هوڕه‌ى.


به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له‌ (علم الأصول)دا ئه‌وه‌ سه‌لمێنراوه‌ : (إنَّ العبرة بعموم اللفظ لا بخصوص السبب) واته‌ : عیبره‌ت به‌ گشتێتى له‌فزى ئایه‌ته‌كه‌یه‌ نه‌ك به‌ تایبه‌تمه‌ندێتى هۆكارى دابه‌زینه‌كه‌ى .


بۆیه‌ ئیمامى (ابن كثیر) فه‌رموویه‌تى : (جا چ ئه‌م ئایه‌ته‌ هۆى دابه‌زینى (عقبة بن أبی معیط) بێت یان غه‌یرى ئه‌و له‌ به‌د به‌خت و خه‌سارۆمه‌ندان : ئه‌وا گشتىیه‌ بۆ هه‌موو سته‌مكار و زاڵمان) تفسیر ابن كثیر : (6 / 116))
          

صفحات سایت

پیچک