تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

خۆت بپارێزه‌ له‌( زیناى چاو


ئاماده‌كردنی: م،فه‌ره‌یدوون ئه‌حمه‌د

خوشك و براى ڕێزدارى مسوڵمان .... بزانه‌ كه‌ له‌ ژیانى دونیادا ناتوانین، به‌ سه‌ر شه‌یتان و سه‌ربازه‌ چالاكه‌كانیدا زاڵ بین ته‌نها به‌كۆمه‌كء یارمه‌تى خواى میهره‌بان نه‌بێت، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش هه‌موو شت داوا له‌ خواى گه‌وره‌ بكه‌ین كه‌ پارێزراومان بكات له‌ فڕوفێله‌كانى شه‌یتان و وه‌سوه‌سه‌ خراپه‌كانى و رازاوه‌یى تاوان جا له‌ هه‌ر پۆشاك و به‌رگێكدا بێت، بۆیه‌ نه‌گرتن و نه‌پاراستنى چاو له‌ ته‌ماشاكردنى حه‌رام له‌ گه‌وره‌ترین هۆیه‌كانى نزیك بوونه‌وه‌یه‌ له‌ شه‌یتان, به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ گرتن و پاراستنى ( چاو ) له‌ شته‌حه‌رامه‌كان، پشت شكێنه‌رو ترسێنه‌رى شه‌یتانه‌و هه‌موو ئامانج و ئاواته‌كانى ده‌بڕێت و ڕیسواو سه‌رشۆڕى دونیاو دوا ڕۆژى ده‌كات بۆیه‌ ئیمامى إبن القیم ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت )له‌ كتێبى( الجواب الكافی )داده‌فه‌رموێت: (پۆشینى چاو پاراستنى به‌ره‌و چاكه‌و به‌خته‌وه‌رى ده‌تبات، به‌ڵام تێڕوانین و به‌ره‌ڵا كردنى و ته‌ماشاكردنى حه‌رام، دڵ به‌ره‌و وێران بوون ده‌بات و وا له‌مرۆڤ ده‌كات هه‌میشه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌دا بێت، وه‌ هۆكارى خراپ له‌ سه‌ر لاشه‌و ده‌روون به‌

جێ ده‌هێڵى ) له‌وانه‌یه‌ به‌ مێشكتدا بێت باشه‌ بۆچى زیناى چاو؟ ئه‌ى یانى چى؟ ئایا چاویش زینا ده‌كات؟ چۆن؟ لێره‌دا ده‌ڵێن: به‌ڵێ زیناى چاو، چونكه‌ ئه‌وه ‌بزانه‌كه‌ خواى گه‌وره‌ ( ڕه‌حم به‌من و تۆش ) بكات ئه‌وبه‌ڵاو نه‌هامه‌تیانه‌ى كه‌سانێكى زۆرى گرتۆته‌وه‌و ڕۆژانه‌ سه‌رقاڵن به‌ زینا كردنه‌وه‌(په‌نا به‌خوا ) كه‌ مه‌به‌ست پێى ( زیناى بچوكه‌ ) ته‌نها به‌هۆى تێڕوانینى حه‌رامه‌وه‌یه‌وه‌ك كورده‌وارى پێشینمان فه‌رموویانه‌ (هه‌ر ده‌وه‌نه‌و ده‌بێت به‌دار)... بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ده‌فه‌رموێت: ( وَلاَ تَقْرَبُواْ الزِّنَى إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاء سَبِیلاً) (الاسراء:32 ) واته‌: نزیكى زینامه‌كه‌ونه‌وه‌، چونكه‌ به‌ ڕاستى ڕه‌وشتێكى به‌دوناشیرین وڕێگه‌یه‌كى خراپه‌، هاوه‌ڵى خۆشه‌ویست (أبى هریره‌) ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: كتب على ابن آدم نصیبه من الزنى مدرك ذلك لا محالة فالعینان زناهما النظر والأذنان زناهما الاستماع واللسان زناه الكلام والید زناها البطش والرجل زناها الخطا والقلب یهوى ویتمنى ویصدق ذلك الفرج ویكذبه)( رواه البخاری (6243) ومسلم (6695)) واته‌: هه‌موو مرۆڤێك به‌شى خۆى هه‌یه‌ له‌ زینا و له‌ سه‌ریشى نوسراوه‌و پێشى ده‌گات به‌وه‌ى كه‌ هیچ ده‌رباز بونێك نییه‌ لێى مه‌به‌ستى به‌ (زیناى بچوكه‌) كه‌ زیناى چاو: بریتیه‌ له‌ تێڕوانینى حه‌رام، زیناى گوێ: بریتیه‌ له‌ گوێ گرتن له‌ شتى حه‌رام وپڕوپووچ، وه‌ زیناى زمانیش،بریتى یه‌ له‌ قسه‌كردنى خراپ، وه‌ زیناى ده‌ستیش بریتى یه‌ له‌ به‌كارهێنانى ده‌ست له‌ زۆردارى و زه‌بر و زه‌نگ، وه‌زیناى پێ یه‌كاننیش بریتى یه‌ له‌ هه‌نگاونان به‌ره‌و كارى خراپه‌و به‌دڕه‌وشتى ، بۆیه‌ دڵیش ئاره‌زووى ده‌كات و ئاواتى پێ ده‌خوازێت وه‌ عه‌وره‌تیش ڕاستى ئه‌و كاره‌ ده‌رده‌خات یان به‌درۆى ده‌خاته‌وه‌ (الحافظ ابن الحجر)( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت )ده‌فه‌رمووێت: ابن البطال فه‌رموویه‌تى: ( بۆیه‌ تێڕوانین و ووته‌ى خراپ به‌ زینا دانراوه‌، چونكه‌ بانگه‌شه‌ ده‌كات بۆ زیناى ڕاسته‌قینه‌ (كۆبوونه‌وه‌ى حه‌رام كراوبه‌عه‌وره‌ت) هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ( والفرج یصدق ذالك أو یكذبه)( فتح البارى شرح صحیح البخاری (11/22) .) ئایا ئه‌زانى كه‌ به‌رهه‌مى ته‌ماشاكردنى حه‌رام (النظر) تووش بوونه‌ به‌ نه‌خۆشى ده‌روونى و خیانه‌ت و ناپاكى و ده‌ست درێژى كردنیشه‌ بۆسه‌رئابڕوو وناموس و هه‌ستى موسوڵمان یان غه‌یرى موسڵمان، كه‌واته‌ مادام هه‌موو سه‌ره‌تاو تاوانه‌كان به‌ هۆى چاوه‌وه‌یه‌ و ئه‌ندامى تر به‌كه‌مى باس كراوه‌، ده‌تۆش بیپارێزه‌، هه‌روه‌ك شاعیر ده‌ڵێ:
نظرة فابتسامة فسلام فكــلام فموعــد فلقـــاء
واته‌: سه‌ره‌تا ته‌ماشاكردن و پاشان بزه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌و له‌ دوایشدا سه‌لام كردن و هه‌واڵى یه‌ك پرسین ئیتر دواى ئه‌وه‌ش قسه‌كردن و مه‌وعید دانان بۆ یه‌ك بینین و كه‌وتنه‌ ناو ئه‌و تاوانه‌ى ناونراوه‌ به‌ (زینا) ى گه‌وره‌ (داوێن پیسى)په‌نا به‌ خواى گه‌وره‌ .
          

صفحات سایت

پیچک