ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

گولبژێرێك له‌ فه‌تواى زانایانى پێشین و هاوچه‌رخ ده‌رباره‌ى تێڕوانینى حه‌رام 


ئاماده‌كردنی: فه‌ره‌یدوون موحه‌ممه‌د

خواى گه‌وره‌ و پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئاگاداریان كردوینه‌ته‌وه‌ له‌ پێچه‌وانه‌ جوڵانه‌وه‌ى شه‌رعى خوا، وه‌ هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ى ئه‌و شتانه‌شیان لێ كردوین، كه‌ده‌بنه‌ مایه‌ى ریسوایى وسه‌رشۆڕى خۆمان له‌ دونیاو دواڕۆژدا، تاكو هه‌ر له‌م دونیا لێیان دوور بكه‌وینه‌وه‌ ، وه‌ك خواى گه‌وره‌ خۆى ده‌فه‌رموێت :(فَلْیَحْذَرِ الَّذِینَ یُخَالِفُونَ عَنْ أَمْرِهِ أَن تُصِیبَهُمْ فِتْنَةٌ أَوْ یُصِیبَهُمْ عَذَابٌ أَلِیمٌ )(النور:63) واته‌: با ئاگادار بن ئه‌وانه‌ى كه‌ پێچه‌وانه‌ى فه‌رمانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌جوڵێنه‌وه‌، بترسن له‌وه‌ى كه‌ تووشى فیتنه‌ ببن یا تووشى سزایه‌كى به‌ ئێش و ئازار بن، جا لێره‌وه‌ ده‌چینه‌ خزمه‌تى چه‌ند زانایه‌كى به‌ڕێز( ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت ) ئه‌وانه‌ى كه‌ جێنشینى پێغه‌مبه‌رانن، بۆ زیاتر تێگه‌یشتن له‌ تاوانى (( تێڕوانینى حه‌رام )) بفه‌رموون :
*پرسیار كرا له‌ (شیخ الإسلام ابن تیمیة) ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌رباره‌ى حوكمى خۆده‌رخستنى ئافره‌ت له‌به‌رده‌م پیاوى بێگانه‌ دا یان خۆده‌رخستنى لاى ئافره‌تى هاو ڕه‌گه‌زى ؟

وه‌ڵام: شێخ فه‌رمووى سوپاس بۆخوا، دروست نیه‌ ئافره‌ت لاشه‌ى خۆى به‌ده‌ربخات، یان بڕوانێته‌ پیاوى بێگانه‌، یاخود به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ پیاو بڕوانێته‌ ئافره‌تى بێگانه‌، یان ئافره‌ت بڕوانێته‌ لاشه‌ى ئافره‌ت، چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: (لاینظرالرجل إلى عورة الرجل ولا المرأة إلى عورة المرأة)( رواه مسلم (766).) واته‌ : با هیچ پیاوێك نه‌ڕوانێته‌ عه‌وره‌تى پیاوى به‌رامبه‌رى و، وه‌هیچ ئافره‌تێك نه‌ڕوانێته‌ عه‌وره‌تى ئافره‌تى به‌رامبه‌ری، ( چونكه‌ له‌و كاته‌دا هه‌واو ئاره‌زوو زاڵ ده‌بێت به‌ سه‌ر مرۆڤدا و شتى نابه‌ جێى پێ ده‌كات )( (فتاوى النساء لابن تیمیة) (40).)
* پرسیار كرا له‌ شیخ (عبد العزیز بن باز) ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) ده‌رباره‌ى ئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ سفورى و به‌بێ حجاب ؟ 
وه‌ڵام: شێخ فه‌رموى پێویسته‌ له‌سه‌ر ئافره‌تى موسوڵمان كه‌ خۆى پۆشته‌ بكات و لاشه‌ى به‌ده‌ر نه‌خات له‌به‌ر چاوى بێگانه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ده‌م و چاویشى بپۆشێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ ناونیشانه‌ بۆئافره‌ت، هه‌روه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :(وَلَا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَلْیَضْرِبْنَ بِخُمُرِهِنَّ عَلَى جُیُوبِهِنَّ وَلَا یُبْدِینَ زِینَتَهُنَّ إِلَّا لِبُعُولَتِهِنَّ ) (النور: 31) بۆیه‌ دروست نیه‌ بۆئه‌و ئافره‌ته‌ى كه‌ بڕواى به‌خواو ڕۆژى دوایى هه‌یه‌ كار ئاسانى بكات بۆ فیتنه‌و ئاشوب سه‌ره‌ڕاى بێ فه‌رمانى خواو پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (: الفتاوى لابن باز ( كتاب الدعوة (2/221 ).).
*پرسیار كرا له‌ شێـخ (محمد بن صالح العثیمین) (ڕه‌حمه‌تى خواى لێبیێت) سه‌باره‌ت به‌ ده‌رخستنى ده‌ست و قۆڵى ئافره‌ت له‌ بازاڕه‌كاندا ؟
وه‌ڵام: فه‌رمووى سوپاس بۆخوا، پاشان گومانى تێدا نیه‌ به‌ ده‌رخستنى ده‌ست و قۆڵ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ له‌ بازاڕو شوێنه‌ گشتیه‌كان كارێكى نادروسته‌و دووره‌ له‌ ڕه‌وشتى موسوڵمان، هه‌روه‌ها هۆكارێكیشه‌ له‌ بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ى فیتنه‌و به‌ڵا، چجاى ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ بازنگ و شتى جوانكارى له‌ ده‌ست ده‌كه‌ن، وه‌ خۆشیان ده‌ڕازێننه‌وه‌ به‌ شێوه‌ى زه‌مانى جاهیلی، بۆیه‌ به‌ هیچ جۆرێك بۆ ئافره‌تان درووست نیه‌ جوانیه‌كه‌یان به‌ده‌ربخه‌ن، چونكه‌ ده‌بێته‌ هۆى تاوانباربوونى خۆى و تاوانباربوونى كه‌سانى تر به‌وه‌ى كه‌ ته‌ماشاكردنى حه‌رام ڕوو ده‌دات(فتاوى حجاب المرأة المسلمة (79).)
* پرسیاركرا له‌ شێخ (صالح بن فوزان الفوزان) ( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت ) سه‌باره‌ت به‌ تێڕوانینى ئافره‌تى بێگانه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ؟ 
وه‌ڵام: سوپاس بۆ خواى گه‌وره‌و میهره‌بان، به‌هیچ جۆرێك دروست نیه‌ بۆ ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ى كه‌ ده‌ڕواننه‌ ئافره‌تى بێگانه‌و هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان به‌و شته‌ پیس و بێزراوه‌ تێر ده‌كه‌ن، یان ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه‌ ده‌ڕواننه‌ پیاوى بێگانه‌و به‌ غه‌مزه‌ى چاو یان به‌ پێكه‌نین و قسه‌ كردن ته‌مه‌ن ده‌به‌نه‌ سه‌ر، به‌وه‌ش پێویسته‌ ئافره‌تى موسوڵمان هه‌میشه‌ خاوه‌ن شه‌رم و حه‌یاى خۆى بێت و ڕه‌گه‌زى مێیینه‌یه‌ى خۆى بپارێزێت، ئه‌وه‌ش باشتره‌ بۆیان(فتاوى حجاب المرأة المسلمة ( 79). ).
          

صفحات سایت

پیچک