تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : گــۆشـــه‌ی لاوان,

 

تێبینى یه‌ك بۆ به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبوك


ئاماده‌كردنی: م،هیوا زیره‌ك

بێگومان سات له‌دواى سات پێشكه‌وتنه‌كان زۆر ده‌بن و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندان شتى به‌كه‌ڵك و شتى گرنگ و به‌بایه‌خ ده‌بینرێت كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌پێشدا وێنه‌و چه‌شنى نه‌بووه‌ ، له‌وانه‌ بوونى تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌و له‌ناو ئه‌وه‌شدا بوونى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى (فه‌یسبوك) ، بۆیه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌رى خۆى هه‌یه‌ چ به‌باشه‌ بێت یان به‌خراپه‌ بێت ، چونكه‌ مه‌رج نیه‌ هه‌موو تازه‌ داهێنراوێك خه‌ڵكى به‌باشى به‌كارى بهێنێت ، بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌وه‌نده‌ى پێمان بكرێت و تواناشمان هه‌بێت چه‌ند تێبینى یه‌ك ده‌خه‌ینه‌ به‌رچاوى ئێوه‌ى به‌ڕێز به‌و ئاواته‌ى سه‌ره‌تا خۆمان و دواتر ئێوه‌ى به‌ڕێزیش سودى لێ ببینن ، ئه‌وانیش :


یه‌كه‌م : ئیخلاص :



پێویسته‌ كه‌سى ئیماندار جا چ كوڕ بێت یاخود كچ كاتێك شتێك بڵاَوده‌كاته‌وه‌ هه‌وڵ بدات ته‌نها نیه‌تى بۆ خوداى گه‌وره‌ بێت و هیچى تر ، چونكه‌ خوا په‌نامان بات ئێستا زۆرێك له‌به‌كارهێنه‌رانى ئه‌و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ى كه‌ كاره‌كان ته‌نها بۆ خودا بێت ، به‌ڵكو زیاتر بۆئه‌وه‌ شت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكى (كۆمێنت) بنوسن له‌سه‌ر شته‌كانیان ، یاخود كاتێك شتێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ ده‌نوسن (لایك)ى بكه‌ ، كه‌ پێویست ناكات ، گومانى تێدا نیه‌ كاتێك مرۆڤ شتێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ هیچ پێویست ناكات ئه‌و شتانه‌ى له‌پاشه‌وه‌ بنوسێت ، چونكه‌ ئه‌گه‌ر سودى هه‌بوو یاخود پێویستى كرد ئه‌وا خه‌ڵكى خۆى لایكى ده‌كات و ئه‌گه‌ریش زانیارى و تێبێنى هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ئه‌وا شتیشى له‌سه‌ر ده‌نوسێت ، بۆیه‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌هێنمه‌وه‌ یادتان كه‌ ده‌فه‌رموێت : (إنما الأعمال بالنیات وإنما لكل امرئ ما نوى فمن كانت هجرته إلى الله ورسوله فهجرته إلى الله ورسوله ومن كانت هجرته إلى دنیا یصیبها أو امرأة یتزوجها فهجرته إلى ما هاجر إلیه).(متفق علیه).


دووه‌م : بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تى سودبه‌خش :


پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو براو خوشكێك كاتێك شتێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و شته‌ شه‌رعى بێت و دوور بێت له‌بابه‌ته‌ حه‌رامكراوه‌كان ، وه‌ هه‌وڵ بدات شته‌كانى له‌چوارچێوه‌ى بیروباوه‌ڕو عه‌قیده‌ى ڕاست و دروست دابێت ، وه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكى دیكه‌ش بڵاوبكاته‌وه‌ وا پێویست ده‌كات ڕه‌چاوى چه‌ند شتێك بكات ، له‌وانه‌ (پشت به‌ئایات و فه‌رمووده‌ى صه‌حیح ببه‌ستێت ، با مێشك و بیرى خۆى نه‌كاته‌ پێوه‌ر بۆ پێكانى بابه‌ته‌كان به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو به‌تێگه‌یشتنى هاوه‌ڵان وزاناو پێشینه‌ چاكه‌كان بێت قه‌ولى ڕاجحى زانا پایه‌به‌رزه‌كانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ت بخاته‌ ڕوو ، وه‌ پێویسته‌ فه‌رمووده‌ى صه‌حیح و زه‌عیف لێكدى جودا بكاته‌وه‌و حوكمه‌كانى وه‌رگرتنى فه‌رمووده‌و ئاسته‌كانى بزانێت و به‌دوا داچوونى له‌بۆ بكات ، وه‌ پێویستیشه‌ ئایاته‌كان به‌ته‌فسیره‌ چاكه‌كانى موفه‌سیره‌ گه‌وره‌كانى ئیسلام شیبكاته‌وه‌و وه‌رگێڕانه‌كه‌شى با شێوه‌یه‌كى ڕاست و ڕه‌وان له‌خۆ بگرێت و هه‌ڵه‌و كه‌م و كورتى زه‌قى تێدا نه‌بێت كه‌زیان به‌ عه‌قیده‌ى بگه‌یه‌نێت به‌تایبه‌تى له‌چوارچێوه‌ى (ناوو سیفاته‌ به‌رزه‌كانى خواى په‌روه‌ردگار)دا ، پێویست ده‌كات له‌بابه‌ته‌ خیلافى یه‌ فیقهى یه‌كاندا شته‌كان به‌جوانى و به‌به‌ڵگه‌ بخاته‌ ڕوو نه‌ك ته‌نها قه‌ولى بێ بنه‌ماو بێ به‌ڵگه‌ بخاته‌ به‌ر باس بێ ئه‌وه‌ى له‌ ڕاست و دروستى به‌ڵگه‌كان شاره‌زا بێت ، ئه‌مانه‌و چه‌ندین سه‌رنج له‌سه‌ر بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌كان).


سێ یه‌م : لابردنى وێنه‌ى گیان له‌به‌ران و خاوه‌ن ڕوحه‌كان :


پێویست ده‌كات هه‌موو براو خوشكێك كاتێك بابه‌تێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ خۆیان به‌دوور بگرن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌موو وێنه‌یه‌كى ڕوح له‌به‌ر ، چونكه‌ له‌و كاته‌دا نه‌ك خه‌یریان ناگات به‌ڵكو تاوانبار ده‌بن به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و وێنانه‌ ، وه‌ به‌تایبه‌تى تر ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنانه‌ وێنه‌ى ئافره‌تیش بێت (خوا په‌نامان بات) چونكه‌ ئه‌وه‌ بریتى یه‌ له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى فه‌سادو وێنه‌ى ئافره‌تى ئیماندار به‌و شێوه‌یه‌ بێ بایه‌خ و بێ ئه‌رزش ده‌كرێت ، وه‌ به‌ڵگه‌و فه‌تواى گه‌وره‌ زانایانیش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ گه‌لێك زۆرن ، به‌ڵام لێره‌دا دانه‌یه‌كیان لێ ده‌هێنینه‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (إن الملائكة لا تدخل بیتا فیه صورة، وأن من صنع الصورة یعذب یوم القیامة یقول: أحیوا ما خلقتموه).(رواه البخاری. ).


چواره‌م : دور كه‌وتنه‌وه‌ له‌چه‌له‌حانێ و موجاده‌له‌ى بێ كه‌ڵك و وته‌ى پڕو پوچ و ده‌م پیسى :


زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌یڵێم كه‌ زۆرێك له‌به‌كارهێنه‌رانى ئه‌م تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى یه‌ به‌شێوه‌یه‌كى زۆر خراپ ئه‌و ئاكاره‌ ناشیرینانه‌ په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و به‌شه‌رعیشى ده‌زانن ، له‌وانه‌ (جنێو دان به‌یه‌كترى ، نیقاشى بێ سودو چه‌له‌حانێى بێ كه‌ڵك و بێ ئه‌نجام ، ته‌عن دان له‌ناموسى یه‌كترى و باسى عه‌وره‌تى یه‌كتریكردن به‌خراپه‌ ، و ده‌یان وته‌و وشه‌ى بێ ئه‌رزش به‌رامبه‌ر به‌كه‌سى دژ ). بۆیه‌ ده‌ڵێم هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌چوارچێوه‌ى شه‌رعى ئیسلامدا نه‌هاتووه‌ ، وه‌ سیفاتى هیچ له‌صه‌حابه‌یه‌ك و شوێنكه‌وتوویه‌ك و پێشینه‌یه‌كى چاك نیه‌ ، به‌ڵكو سیفاتى كه‌سانێكه‌ كه‌ته‌قوایان زۆر لاوازه‌ بۆیه‌ به‌و چه‌شنه‌ گۆشتى براكانیان ده‌جوون بێ ئه‌وه‌ى زانستێكى وه‌هایان بێت كه‌ بتوانن له‌جێگاى ئه‌و فه‌زیحه‌ته‌ بتوانن نه‌سیحه‌تى به‌خه‌یریان بكه‌ن و هیچ نه‌بێت كۆمه‌ڵێك شتیان بۆ بخه‌نه‌ ڕوو كه‌ سودیان پێ بگه‌یه‌نرێت و هیدایه‌ت بدرێن، وه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سانى گومڕابوون ، یان موبته‌دیع بوون ، یان مولحید ، ئه‌وا به‌و شێوه‌یه‌ باسیان لێوه‌ ده‌كرێت و ئه‌و سیفاتانه‌یان ده‌خرێته‌ ڕوو كه‌شیاوى ئه‌وه‌ن و تیایاندا هه‌یه‌ بێ ئه‌وه‌ى زیاده‌ڕه‌وى بكه‌ن و وته‌ى نابه‌جێ و ناشیرین بخرێته‌ پاڵیان و نازناوى ناشیرین و دوور له‌ڕه‌وشتى ئیسلامه‌تى یان بۆ به‌كار بهێنرێت .


پێنجه‌م : لایككردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان و كۆمێنت نوسین :


ده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ناشیرین هه‌ندێ گه‌نج خه‌ریكى بڵاوكردنه‌وه‌ى بابه‌تێكن كه‌چى ده‌نوسن (ئه‌گه‌ر خوات خۆش ده‌وێت ئه‌وا لایكى بكه‌) ئاخر به‌ڕێزه‌كه‌م ئه‌وه‌ چ مقیاس و پێوه‌رو معیارێكه‌ تۆ بۆ خۆشویستنى خودا دایده‌نێیت ؟ یان ته‌نها مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكى بابه‌ته‌كه‌ت لایك بكه‌ن و تۆش خۆت فشه‌وه‌ بكه‌یت و به‌شان وباڵى نوسینه‌كه‌تدا هه‌ڵبده‌یت ، نه‌خێر برام تۆ ئه‌گه‌ر شتێك له‌به‌ر خوا بڵاوده‌كه‌یته‌وه‌ هیچ پێویست ناكات ئه‌و شتانه‌ له‌پاشگرى بابه‌ته‌كاندا دابنێیت ، وه‌ كۆمێنت نوسینى نابه‌جێش یه‌كێكه‌ له‌و ده‌یه‌ها كاره‌ سه‌یرو سه‌مه‌رانه‌ى كه‌ هه‌ندێك له‌به‌كارهێنه‌رانى فه‌یسبوك پێوه‌ى سه‌رقاڵن ، ته‌ماشا ده‌كه‌یت كه‌سێك بابه‌تێكى جوان و چاك بڵاوده‌كاته‌وه‌ ده‌بینیت كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ ڕق هه‌ڵسان و بێ ئه‌رزشكردن و ناشیرینكردنى ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌یان كۆمێنت و وته‌ى نابه‌جێ ده‌نوسن و تیایدا وته‌ى ناشیرین ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵیك كه‌س ده‌كه‌ن كه‌ له‌ڕاستیدا نه‌ له‌دوورو نه‌ش له‌نزیك هیچ په‌یوه‌ندى یه‌كیان به‌و بابه‌ته‌وه‌ نیه‌و ته‌نها بێ ئه‌ده‌بى كردنه‌و هیچى تر .


شه‌شه‌م : تێكه‌ڵاوى له‌نێوان كوڕان و كچاندا :


بۆئه‌وه‌ى كه‌سى ئیماندار چ كوڕ بێت یاخود كچ دوور بێت له‌ تێكه‌ڵاوى پێكه‌وه‌ بوون و خه‌لوه‌ ، كه‌ كارێكى قه‌ده‌غه‌ لێكراوه‌ له‌شه‌رعدا ، ئه‌وا پێویست ده‌كات كه‌سى ئیماندار خۆى به‌دوور بگرێت له‌چاتى ژووره‌ تاكه‌ كه‌سى یه‌كان له‌گه‌ڵ كه‌سى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌رى نامه‌حره‌مدا ، چونكه‌ به‌خه‌لوه‌و به‌تێكه‌ڵاوى به‌پێكه‌وه‌ بوون ده‌ژمێردرێت و سه‌رى له‌تاوان و زیناو به‌دڕه‌وشتیشه‌وه‌ ده‌رده‌چێت _ خوا په‌نامان بدات _ ، وه‌ تێبینیش بۆ خوشكه‌ ئیمانداره‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كچێكت به‌ته‌واوى نه‌ناسیو ناسیاو نه‌بوو ، ئه‌وا هیچ كات له‌ژووره‌ كه‌سى یه‌كاندا چاتى له‌گه‌ڵ مه‌كه‌و قسه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌كه‌ چونكه‌ زۆر بینراوه‌و بیستراوه‌ ده‌یان كوڕى بێ ڕه‌وشت و ئیمان لاواز خۆیان به‌كچ ناساندووه‌و ده‌یانه‌وێت له‌و ڕیگایه‌وه‌ خۆیان له‌كچان نزیك بكه‌نه‌وه‌و كچانى ئیماندار له‌ڕێ لابده‌ن ، بۆیه‌ تكام وایه‌ به‌ئاگا بن و تا ده‌توانن به‌گشتى واز له‌چاتى ژووره‌ كه‌سى یه‌كان بهێنن و خۆتان له‌و كاره‌ به‌دوور بگرن ته‌نها بۆ پاراستنى ئیمان و ئه‌خلاق و شه‌ره‌فتان .


حه‌وته‌م : ڕێزگرتنى زانایان :


ڕێزگرتنى كه‌سى گه‌وره‌و به‌ته‌مه‌ن خۆى له‌خۆیدا یه‌كێكه‌ له‌كاره‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانى ئاینى پیرۆزى ئیسلام و فه‌رمانیشى پێكراوه‌ ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م ڕۆژگاره‌ى ئه‌مڕۆدا پشت له‌و هه‌موو فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌و ئه‌و ئایاتانه‌ كراوه‌ كه‌ باس له‌ڕه‌وشتى جوانى ئیسلامه‌تى ده‌كات و بۆئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ به‌ر باس بۆئه‌مركدنه‌ به‌ئێمه‌ كه‌ هه‌ستین به‌ئه‌نجامدانى و له‌كردارو ڕه‌وشتى ڕۆژانه‌ماندا ڕه‌نگ بداته‌وه‌ ، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ، به‌ڵكو ئێستا كه‌سى وا منداڵ ده‌بینیت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێز بۆ كه‌سى له‌خۆى گه‌وره‌تر دانانێت ته‌نها بۆئه‌وه‌ى شت بڵاوبكاته‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌یسبوك جنێوو وته‌ى ناشیرین ئاراسته‌ى زانایانى ئه‌هلى سوننه‌ ده‌كات و تانه‌و ته‌شه‌ریان لێده‌دات ، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (سباب المسلم فسوق وقتاله كفر).(متفق علیه). واته‌ " جنێودان به‌ئیمانداران فاسقیه‌تى یه‌و كوشتاریش له‌گه‌ڵیاندا كوفره‌". بۆیه‌ باواز بهێنین له‌جنێودان به‌زانا گه‌وره‌كانى ئیسلام و له‌ناو هه‌مووشیاندا ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ژیاندا نه‌ماون و وه‌فاتیان كردووه‌ ، چونكه‌ به‌ڕاستى هه‌ر ئه‌وان بوون دواى فه‌زڵى خواى گه‌وره‌ توانییان ئه‌و په‌یامه‌ پیرۆزه‌مان پێبگه‌یه‌نن و ڕێگاكه‌مان بۆ ڕۆشن بكه‌نه‌وه‌ ، وه‌ سه‌ره‌ڕاى هه‌مووشى ئه‌گه‌ر توانامان نه‌بوو یاخود له‌و ئاسته‌دا نه‌بووین كه‌ زانستى شه‌رعیمان پێ نه‌بوو با هیچ نه‌بێت ته‌قوا ڕێگریمان لێبكات له‌ده‌م خستنه‌ نێو گۆشتى زانایان ، چونكه‌ وه‌كو وتراوه‌ (گۆشتى زانایان ژه‌هراوى یه‌) بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك ده‌مى تێ بنێ بێ دوو دڵێ كاریگه‌رى لێده‌كات و دڵێ ده‌كوژێت و باوه‌ڕى لاواز ده‌كات . بۆیه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌تواناماندا بوو وه‌ دركیشمان پێكردو ئه‌وه‌نده‌ش به‌ئاگابووین له‌واقیعى فه‌یسبووك خستمانه‌ ڕوو ، بۆئه‌وه‌ى سه‌ره‌تا خۆمان و دواتر ئێوه‌ى ئیمانداریش به‌دوور بن له‌هه‌موو كارێك كه‌ خه‌شم و قینى په‌روه‌ردگارى به‌دواوه‌ بێت ، وه‌ دوور بكه‌وینه‌وه‌ له‌هه‌موو كردارێك كه‌ ده‌بێته‌ هۆى له‌ناوچوونى ئیمان و ئه‌خلاق و دوا ڕۆژیشمان ، داواشم له‌په‌روه‌ردگار ئه‌وه‌یه‌ به‌ڕه‌حمى خۆى ڕه‌حممان پێ بكات و بشمان پارێزێت له‌هه‌موو كارێك كه‌ ئه‌و پێى ناڕازى یه‌ ، وه‌ هاوكاریشمان بكات بۆئه‌وه‌ى خۆمان له‌و تاوانانه‌ بپارێزین و كارى چاكه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین (إنه ولی ذلك والقادر علیه).
          

صفحات سایت

پیچک