ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم)


ئاماده‌كردنی: شوان ڕابه‌ر

ده‌ستپێك : بێگومان هه‌موو خه‌ڵكانی‌ (دونیا) سالانه‌ یاده‌وه‌ری‌ ساڵوه‌گه‌ڕی‌ له‌ دایك بوونی‌ (سه‌ركرده‌ و پات و ...هتد)ه‌ كانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ , كه‌چی‌ بۆ موسڵمانان له‌ هه‌موو كه‌س شایسته‌تره‌ كه‌ هه‌میشه‌ (له‌ سنوری‌ شه‌رعدا) یاده‌وه‌ری‌ له‌ دایك بوونی‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) بكه‌نه‌وه‌ , چونكه‌ هه‌ر ئه‌و تاكه‌ سه‌ركرده‌ و پێشه‌وا و ڕابه‌ری‌ به‌ره‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ یه‌ , بۆیه‌ ئێمه‌ش لێره‌دا له‌به‌ر گه‌وره‌یی‌ ئه‌و زاته‌ و بۆ زیاتر ناسین و په‌یڕه‌وی‌ لێكردنی‌ وه‌كو به‌ركولێك زۆر به‌ كورتی‌ و گوشراوی‌ ته‌نها چه‌ند لایه‌نێكی‌ گرنگ سه‌باره‌ت به‌وه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ ئه‌مانه‌ن : 

یه‌كه‌م / پێناسه‌ 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تاكه‌ نوێنه‌ر و په‌یامبه‌ری‌ خوای‌ گه‌وره‌ كردگاره‌ و , خوا كردوویه‌تی‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر , چونكه‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌ پله‌یه‌كی‌ خوایی‌ و , خوا به‌ به‌نده‌ چاك و پاكه‌كانی‌ خۆی‌ 

ده‌به‌خشێت . 

دووه‌م / ئه‌ركی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ ژیاندا : 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌ڵگر و په‌یامبه‌ری‌ په‌یامی‌ خوای‌ كردگاره‌ , بۆ گه‌یاندن و به‌رپاكردنی‌ له‌ گۆی‌ زه‌وی‌ دا , تا ببێته‌ تاكه‌ (په‌یڕه‌ و پڕۆگرام و یاسا و ده‌ستور و فه‌ڕمانڕه‌وا ...) بۆ تێكڕای‌ مه‌ردوم , چونكه‌ خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌ : (ان الحكم الا لله‌) واته‌ : حوكم و فه‌ڕمانڕه‌وای‌ كردن ته‌نها بۆ خوای‌ گه‌وره‌ یه‌ و نابێ‌ جگه‌ له‌ حوكمی‌ خوای‌ گه‌وره‌ و هیچ به‌رنامه‌ و په‌یڕه‌وێكی‌ تر ببێته‌ یاسا و به‌رنامه‌ی‌ ژیانی‌ مرۆڤایه‌تی‌ , وه‌ ئه‌ركی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕاسته‌ڕێكردنی‌ خه‌ڵكه‌ به‌ره‌و ڕێبازی‌ ئیسلام و قوڕئان , ئه‌ركی‌ پیشاندانی‌ ئه‌و ئایینه‌ پیرۆزه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ پێ‌ ڕزگار ده‌كا له‌و شه‌وه‌ زه‌نگی‌ كوفر و نه‌فامی‌ بۆ ڕووناكی‌ خۆری‌ ئیسلام , بۆ ئه‌وه‌ی‌ ته‌نها به‌ندایه‌تی‌ خوای‌ گه‌وره‌ بكه‌ن , تا له‌ دونیا ئاسوده‌ و هۆشیار بن و نه‌كه‌ونه‌ زۆنگاوی‌ كۆمه‌لایه‌تی‌ , چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ته‌نها پیاوی‌ دین و دوا ڕۆژ نه‌بووه‌ , به‌ڵكو پیاوی‌ (دین و دونیا , پیاوی‌ دین و ده‌وڵه‌ت , پیاوی‌ ئایین و سیاسه‌ت) , مه‌ردی‌ میدان و مینبه‌ر , سوار چاكی‌ ڕۆژو خواپه‌رستی‌ شه‌و بووه‌ و , پیاوی‌ هه‌موو كردار و گوفتاره‌ێكی‌ جوان و شایسته‌ بووه‌ و , گه‌وره‌ترین ئه‌رك و ئه‌مانه‌تی‌ ئه‌نجام داوه‌ كه‌ گه‌یاندن و په‌یڕه‌وی‌ كردنی‌ قوڕئانه‌ . 

سێیه‌م / كه‌سێتی‌ پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) : 
بێگومان پێغه‌مبه‌ری‌ خوا (صلى الله علیه وسلم) وه‌كو له‌ ئایه‌ت و فه‌رمووده‌كاندا هاتووه‌ , هه‌زاران كردار و گوفتار و سیفاتی‌ زۆر به‌رز و ناوازه‌ بووه‌ كه‌ له‌ ئامار نایه‌ن , له‌ هه‌موو ڕوێكی‌ چاكه‌وه‌ پیاوێكی‌ تاكانه‌ و نمونه‌یی‌ بووه‌ , چونكه‌ پیاوێكی‌ خوایی‌ (ربانی‌) بووه‌ و به‌ قوڕئان گوش و په‌روه‌رده‌ كراوه‌ , هه‌موو شتێكی‌ چاكی‌ لێ‌ هاتۆته‌ جێ‌ , هه‌ر وه‌كو خوای‌ گه‌وره‌ به‌ ڕه‌وشت به‌رزی‌ وه‌سفی‌ ده‌كا و ده‌فه‌رمووێ‌ : انك لعلى خلق عظیم واته‌ : ئه‌ی‌ موحه‌مه‌د به‌ ڕاستی‌ تۆ له‌سه‌ر ئه‌خلاقێكی‌ زۆر گه‌وره‌ و به‌رزی‌ , وه‌ خاتوو عائیشه‌ی‌ خێزانی‌ ده‌فه‌رمووێ‌ : (كان خلقه‌ القران) واته‌ : كردار و گوفتار و هه‌ڵسوكه‌وتی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌مووی‌ بریتی‌ بوو له‌ قوڕئان واته‌ : به‌پێ‌ ی‌ قوڕئان هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ده‌كرد , قوڕئانێكی‌ به‌رجه‌سته‌ بوو له‌ نێو هاوه‌لانی‌ دا ده‌هاتوو ده‌چوو , بۆیه‌ پیاوێكی‌ زۆر (چاك و پاك و له‌خوا ترس بوو , ئازا و به‌ غیره‌ت و جه‌سوور بوو , به‌ سه‌بر و ئارام وخۆَڕا گربوو , زانا و دانا و بیر و هۆشمه‌ند بوو له‌سه‌ر خۆ و هێمن و نه‌رم و حه‌لیم بوو , كارزان و لێزان بوو , مشورخۆر و به‌مشۆره‌ت بوو ... خاوه‌نی‌ هه‌موو سیفه‌تێكی‌ تری‌ چاك و به‌رز بوو ). چونكه‌ پارێزراو (معصوم) بوو له‌ لایه‌نی‌ خوای‌ گه‌وره‌ وه‌ , ئه‌و ئاماده‌ی‌ كردبوو بۆ رَابه‌رایه‌تی‌ كردنی‌ به‌ره‌ی‌ به‌ شه‌ریه‌ت , بۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ ده‌فه‌رمووێت : (من یطع الرسول فقد اطاع الله) واته‌ : هه‌ر كه‌سێ‌ گویڕایه‌ڵی‌ پێغه‌مبه‌ر بكا , ئه‌وا گوێڕایه‌ڵی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌ , ئا ئه‌وه‌ كه‌سێتی‌ ئه‌و زاته‌یه‌ . 

چواره‌م / پله‌ و پایه‌ی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌ قه‌ڕئانی‌ پیرۆزدا : 
بێگومان خوای‌ گه‌وره‌ له‌ په‌یامی‌ پیرۆزی‌ خۆیدا زۆر به‌ گه‌وره‌ و گرنگی‌ باسی‌ ئه‌و په‌یامبه‌ری‌ كردووه‌ و زۆر ڕێزی‌ لێ‌ ناوه‌ و باشترین پله‌ و پایه‌یی‌ پێ‌ به‌خشیوه‌ , بۆ وێنه‌ وێڕای‌ ئه‌و ئایه‌تانی‌ كه‌ له‌ ته‌وه‌ره‌كانی‌ تردا سه‌باره‌ت به‌و باس ده‌كه‌ین , ده‌فه‌رمووی‌ : لقد كان لكم فى رسول اللة اسوة حسنة واته‌ : له‌ پێغه‌مبه‌ری‌ خوا دا جوانترین سه‌ر مه‌شقی‌ و پێشه‌نگی‌ بۆ ئێوه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌یڕه‌وی‌ لێ‌ بكه‌ن , وه‌ ده‌فه‌رمووێ‌ : وما اتاكم الرسول فاخذوة وما نهاكم عنة فانتهوا واته‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێتان رَاده‌گه‌یه‌نێ‌ وه‌ربگرن , وه‌ ئه‌وه‌یش كه‌ لێتان یاساغ و قه‌ده‌غه‌ ده‌كا , ئێوه‌ش نه‌هی‌ لێ‌ بكه‌ن , چونكه‌ (وما ینگق عنی‌ الهوی‌ هو الا وحی‌ یوحی‌) واته‌ : پێغه‌مبه‌ری‌ (صلى الله علیه وسلم) له‌ خۆیه‌وه‌ قسه‌ له‌ هه‌واو ئاره‌زووی‌ خۆی‌ ناكا . به‌ڵكو ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ده‌یڵێ‌ ده‌یكا هه‌موو نگایه‌ و له‌ لایه‌ن خوای‌ گه‌وره‌ 
بۆی‌ ئاڕاسته‌ و سروش ده‌كرێ‌ , وه‌ ده‌فه‌رمووێ‌ : هه‌ر كه‌سێ‌ به‌ گوێ‌ ی‌ پێغه‌مبه‌ر بكا ئه‌وا به‌ گوێ ی‌ خوای‌ گه‌وره‌ی‌ كردووه‌ , وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش , له‌ قوڕئانی‌ پیرۆزدا له‌ زۆربه‌ی‌ جێ‌ دا ناوی‌ پێغه‌مبه‌ر به‌دوای‌ ناوی‌ خوای‌ كردگاره‌وه‌ هاتووه‌ . وه‌ شه‌ترێكی‌ شه‌هاده‌ش بریتی‌ یه‌ له‌ (محمد رسول) به‌بێ‌ بڕوا بوون به‌ پێغه‌مبه‌رایه‌تی‌ ئه‌و شایه‌تیمان و ئه‌ركانی‌ ئیسلامی‌ پیاو دانامه‌زرێت , ئا ئه‌وه‌ فه‌زڵ و گه‌ورایه‌تی‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یه‌ (صلى الله علیه وسلم) له‌ ڕوانگه‌ی‌ قوڕئانه‌وه‌ . 

پێنجه‌م / هه‌ندێ‌ له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) : 
بێگومان ئه‌و زاته‌ به‌ڕێزه‌ تایبه‌تمه‌ندی‌ و ناوازه‌ی‌ زۆر و بێ‌ شومارن , به‌لام ئێمه‌ ته‌نها ئه‌و گرنگانه‌یان ده‌خه‌ینه‌ ڕوو : 
1- پێغه‌مبه‌رێكی‌ گشتی‌ بووه‌ (صلى الله علیه وسلم) واته‌ : بۆ تێكڕای‌ كۆمه‌ڵی‌ ئینسان و ئه‌جنه‌ هاتووه‌ به‌ مژده‌ده‌رو و ترسێنه‌ر , وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌ : وما ارسلناك الا كافة للناس بشیراَ و نذیراَ سبأ / 28+ الإسراء / 105 + فرقان / 56 . 
2- وه‌ به‌ ڕه‌حمه‌ت بۆ هه‌موو خه‌ڵكی‌ هاتووه‌ , تا به‌ره‌و ئایینی‌ خوا ڕاسته‌ ڕێیان بكا , وه‌ك خوا ده‌فه‌رمووی‌ : وما ارسلناك الا رحمة للعالمین بشیراََ و نذیراَ سبا / 28 . 
3- وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئاده‌میزاد و له‌ به‌نده‌كانی‌ خوای‌ كردگار , هه‌روه‌ك خوا له‌سه‌ر زمانی‌ ئه‌و ده‌فه‌رمووێ‌ : انما انا بشر مثلكم یوحى اِلى الكهف / 110 واته‌ : منیش به‌ شه‌رێكی‌ وه‌كو ئێوه‌م , ته‌نها ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خوای‌ گه‌وره‌ وه‌حیم بۆ دێ‌ و منیش به‌ ئێوه‌ی‌ ده‌گه‌یه‌نم . 
4- یه‌كێكه‌ له‌و (25) پێغه‌مبه‌ره‌ی‌ كه‌ ناویان له‌ قوڕئانی‌ پیرۆزدا هاتووه‌ , وه‌ یه‌كێكه‌ له‌ (5) پێغه‌مبه‌ره‌ ئولی‌ عه‌زمه‌كان , وه‌ گه‌وره‌ی‌ بونه‌وه‌ر و پێغه‌مبه‌رانه‌ , وه‌ كۆتایی‌ پێغه‌مبه‌ران (علیهم السلام) . 
5- خوای‌ گه‌وره‌ چه‌ندان موجیزه‌ی‌ زۆر به‌ گه‌وره‌یی‌ پێداوه‌ . بۆ وێنه‌ : (قوڕئان كه‌ گه‌وره‌ترین موعجیزه‌ی‌ سه‌ر زه‌مینه‌ , یا له‌تكردنی‌ مانگ , یا زێده‌كردنی‌ ئاو و خواردن و خۆراك , یا ئه‌ده‌بدار و به‌رد و دره‌خت و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا , یا ڕاگه‌یاننی‌ ئه‌و شتانه‌ی‌ كه‌ هێشتا ڕویان نه‌داوه‌ , وه‌ هه‌روه‌ها ... له‌ معجیزه‌كانی‌ تری‌ وه‌ك شه‌وڕۆیی‌ و ...هتد) . 
6- ئه‌وه‌ی‌ بۆ حه‌لال بوو , بۆ خه‌ڵكی‌ تر , وه‌ به‌ مردنی‌ خۆی‌ مردووه‌ و دووژمن زه‌ڕبه‌ی‌ پێ‌ لێ‌ نه‌دراوه‌ , چونكه‌ خوا دوفه‌رمووێ‌ : و الله‌ یعصمك من الناس . واته‌ : خوای‌ گه‌وره‌ له‌ ده‌ستی‌ دووژمن ده‌تپارێزێ‌ , هه‌روه‌ك ژه‌هر خواردیان كرد , سه‌حریان لێ‌ كرد , چه‌ندان پلانی‌ تریان دژی‌ كرد , هه‌ر خوا پاراستی‌ , وه‌ هه‌روه‌ها خاوه‌نی‌ چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی‌ تره‌ كه‌ جێ‌ ی‌ نووسین نی‌ یی‌ . 
شه‌شه‌م / ئه‌ركی‌ ئێمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) : 
ئه‌ركی‌ ئێمه‌ به‌رانبه‌ر به‌و په‌یڕه‌وی‌ كردنی‌ تۆكمه‌ و ته‌واو له‌ سه‌رجه‌م سوننه‌ته‌ هه‌مه‌جۆره‌كانی‌ ئه‌و , به‌پێ‌ ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ له‌ قوڕئان و سوننه‌تدا فه‌رمانان پێ‌ كراوه‌ . وه‌ ده‌بێ‌ هه‌موو شتێ‌ لێوه‌ربگرین , وه‌ له‌ خۆمان و له‌ هه‌موو شته‌كانمان خۆشتربووێت , وه‌ك خوای‌ گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ‌ : (ئه‌گه‌ر خواتان خۆش ده‌وێ‌ , ده‌ی‌ به‌ گوێ‌ چی‌ پێغه‌مبه‌ر بكه‌ن) ال عمران / 71 . 
بۆیه‌ ده‌بێ‌ له‌ هه‌موو هه‌نگاو و پێگاشه‌كانی‌ ژیانماندا هه‌میشه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ په‌یڕه‌وی‌ له‌ هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وت و هه‌نگا و كردار و گوفتاره‌كانی‌ ئه‌ودا بكه‌ین و به‌ قوربانی‌ بین , هه‌ر وه‌ك هاوه‌ڵه‌كانی‌ به‌ هه‌موو جۆرێك له‌ هه‌موو حاڵ و قۆناغێكدا ئه‌وپه‌ڕی‌ ڕێزیان ده‌گرت و گوێدێریان ده‌كرد و لاسایان ده‌كرده‌وه‌ , هه‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌ركی‌ ئێمه‌یه‌ . 
حه‌وته‌م / ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به‌سه‌ر جیهانیدا هێنا : 
به‌ كورتی‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) وه‌ك پێشه‌واو هه‌ڵگری‌ په‌یامی‌ خوا , گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری و وه‌چه‌رخانی‌ مێژوویی‌ به‌سه‌ر گێتی‌ دا هێنا , بۆ وێنه‌ ئه‌وسا ئیسلامی‌ به‌ هه‌موو جیان ڕاگه‌یاندو ده‌وڵه‌تی‌ ئیسلامی‌ دامه‌زراند و حوكمی‌ ئیسلامی‌ به‌رپاكرد و به‌یداخی‌ ئیسلامی‌ شه‌كاندنه‌وه‌ , قه‌لای‌ كوفر و زۆرداری‌ و نه‌فانی‌ و خڕنۆش و خاپوور كرد كه‌ تا ئێستاش ئیسلام هه‌ر زیندووه‌ تا ڕۆژی‌ به‌رێ‌ , وه‌ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی‌ له‌ كوله‌مه‌رگی‌ و زۆرداری‌ و بێ‌ دادیی‌ و نه‌فامی‌ گۆڕی‌ بۆ خواپه‌رستی‌ و ژیاری و پێشكه‌وتن و دادوه‌ری‌ . وه‌ هه‌ر كاتێكی‌ تریش كه‌ ئیسلام پیاده‌ و په‌یڕه‌و بكرێت جیهان ئاسووده‌ ده‌بێ‌ و پرَ ده‌بێ‌ له‌ خێر و به‌ره‌كه‌ت و شارستانیه‌ت له‌ سایه‌ی خواناسی‌ و پێغه‌مبه‌ر ناسی‌ دا , وه‌ چه‌ندان گۆڕانكاری تری‌ چاك و پۆزه‌تیڤی‌ داهێنا له‌ هه‌موو بواره‌كانی‌ تری‌ كۆمه‌ڵگه‌ و ده‌وڵه‌ت و حوكمدا . 
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو