تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : پێغه‌مبه‌ری خوا,

 

پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویست (صلی الله علیه‌ وسلم) وه‌كوو بیبینیت


ئاماده‌كردنی: به‌رزنجی

فه‌رمووده‌ درێژه‌كه‌ی (أم معبد): 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) له‌گه‌ڵ ئه‌بووبه‌كر و خزمه‌تكاره‌كه‌ی و ئه‌و چاوساغه‌ی له‌گه‌ڵیاندا بوو له‌مه‌ككه‌وه‌ ده‌رچوون به‌ره‌و شاری مه‌دینه‌. له‌ ڕێگایاندا به‌لای دوو ڕه‌شماڵ (خیمة)ی ئافره‌تێكی پیردا تێپه‌ڕ بوون كه ئافره‌ته‌ پیره‌که‌‌ ناوی (أم معبد)ه‌ و له‌ نزیك ڕه‌شماڵه‌كه‌یه‌وه‌ دانیشتووه‌ و خواردنه‌وه‌ و خواردن ده‌دا به‌ خه‌ڵك. ئه‌مانیش داوای خواردنی (گۆشت و خورمای) لێ کرد هه‌تا لێیی بكڕن، به‌ڵام هیچیان له‌ لای نه‌بینیه‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ته‌ماشای مه‌ڕێكی کرد که‌ له‌ سووچێكی ڕه‌شماڵه‌كه‌دا کسکۆڵه‌ی کردووه. دوای ئه‌وه‌ی هیچ توێشوویان پێ نه‌ما بوو‌ و‌ برسیان بوو. 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌م مه‌ڕه‌ چییه‌ ئه‌ی (أم معبد)؟ 
(أم معبد) : مه‌ڕێكه‌ به‌هۆی لاوازییه‌وه‌ له‌ ڕانه‌كه‌ به‌جێ ماوه‌ و نه‌یتوانیوه‌ ده‌ربچێت بۆ له‌وه‌ڕ. 

پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) : ئایا ڕێگام ده‌ده‌یت بیدۆشم؟ 
(أم معبد) : باوك و دایكم به‌ فیدات بن، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت بیدۆشیت بیدۆشه‌. 
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) مه‌ڕه‌كه‌ بانگ ده‌كات و ده‌ست ده‌هێنێت به‌سه‌ر گوانیدا و ناوی خوای گه‌وره‌ ده‌هێنێت و ده‌پاڕێته‌وه‌ بۆ (أم معبد) که‌ ڕێگای پێ دا‌ مه‌ڕه‌که‌ بدۆشێت. پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه وسلم) داوای جامێكی گه‌وره‌ کرد و ده‌ستی کرد به ‌دۆشینی تا ته‌واوی جامه‌که‌ پڕ بوو. پاشان ده‌رخواردی ئافره‌ته‌كه‌ی ده‌دات هه‌تا تێری لێ خوارده‌وه و‌ ده‌رخواردی هاوڕێكانی دا هه‌تا ئه‌وانێش تێریان لێ خوارده‌وه. پاشان خۆشی له‌ کۆتاییدا خواردییه‌وه. ئینجا جارێكی تریش ده‌ستی کرده‌وه‌ به‌ دۆشینی تا ده‌فره‌كه‌ (جامه‌كه‌) پڕ بوویه‌وه‌ له‌ شیر و له‌لایان به‌جێی هێشت و پاره‌ی ئه‌وه‌ی دایه‌ که‌ لێیان خوارده‌وه‌ و پاشان ده‌رچوون و ده‌ستیان کرده‌وه‌ به‌ سه‌فه‌ره‌که‌یان. 
پاش كه‌مێك هاوسه‌ری ئافره‌ته‌كه‌ كه‌ ناوی (أبو معبد) ه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ڕانه‌مه‌ڕه‌ له‌ڕو لاوازه‌كانی پێش خۆی داوه‌ كه‌ له‌لاوازیدا به‌ملاولادا ده‌كه‌ون، ته‌ماشاده‌كات شیر ده‌بینێ!! 
أبو معبد (به‌سه‌ر سوڕمانه‌وه‌) ده‌ڵێ: ئه‌م شیره‌ت له‌ كوێ بوو (أم معبد)؟ خۆ مه‌ڕه‌كه‌مان نه‌هاتووه‌ بۆله‌وه‌ڕ و هه‌تا ئێستا نه‌زاوه‌ و شیرده‌ریش له‌ماڵه‌كه‌دا نی یه‌؟!!! 
أم معبد: نه‌خێر ؛ سوێند به‌خوا پیاوێكی پیرۆز به‌لاماندا تێ په‌ڕی و حاڵ وحسابێكی ئاوابوو. 
( أبو معبد): ده‌سا (أم معبد) بۆم وه‌سف بكه‌ بزانم سیفه‌تی چۆن بوو. 
ئه‌وجا ( أم معبد) وه‌سفی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌كات و ده‌ڵێت: 
(رأیت رجلاً ظاهر الوضاءة) پیاوێكم بینی ڕۆشنایی ئاشكراو دیاربوو. 
(أبلج الوجه) ڕووی نورانی و پرشنگدار بوو. 
( لم تعبه نُحلَة ولم تزر به صقلة) لاشه‌ی نه‌زۆر لاوازو نه‌زۆر قه‌ڵه‌وو ئه‌ستوور بوو. 
( وسیم قسیم فی عینیه دعج) جوانێكی نورانی بوو له‌چاوی دا ڕه‌شایی یه‌كی زۆری تێدابوو. واته‌: چاوی ڕه‌ش بوو. 
(وفى أشفاره وطف)برژانگی چاویشی درێژ بوو. 
(وفى صوته صهل) له‌ ده‌نگیدا سه‌داو خۆشییه‌كی تێدا بوو. 
( وفى عنقة سطع) مل و گه‌ردنی به‌رزو درێژ بوو. 
( وفى لحیته كثاثة) ڕیشی درێژو پڕبوو. 
( أزجُّ أقرَن ) هه‌ردووبرۆی درێژ و چه‌ماوبوو نزیك بوو بده‌ن له‌یه‌ك. 
(إن صمت فعله الوقار) ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بوایه‌ ویقارو ڕێزی لێ ده‌باری. 
( وإن تكلم سما و علاه البهاء) وه‌ئه‌گه‌ر قسه‌ی بكردایه‌ بڵندی وكه‌شخه‌یی وهه‌یبه‌تی پێوه‌ دیاربوو. 
( أجمل الناس وأحسنهم من قریب) له‌دووره‌وه‌ له‌گشت خه‌ڵكی جوانترو به‌ به‌هاترین یان بوو. 
( حلوُ المنطق) ووشه‌ وقسه‌ كانی شیرینه‌و وشیرینگۆبوو. 
( فصَلٌ لانَزْر ولاهَذر) به‌ین ده‌خاته‌ نێوانیه‌وه‌و قسه‌كانی ڕۆشن وناوه‌نده‌و نه‌كه‌م ونه‌زۆر بڵێ یه‌. 
( كأن منطقه خرزاتُ منظم یتحدرن) قسه‌كانی ئه‌تووت موروی ڕێكخراوه‌ به‌دوای یه‌كدا دێن. 
( رَبعة لایأسا من طول ) چوارشانه‌یه‌كه‌ نه‌زۆر باڵا به‌رزو درێژه‌. 
( ولاتقتحمه عین من قصر) وه‌نه‌ زۆر كورته‌ باڵاو ناسازه‌ له‌به‌رچاودا. 
(غُصن بین غصنین) له‌ونێونه‌دایه‌. 
( فهو أنظرُ الثلاثة منظرأ ، وأحسنهم قدرأ) له‌هه‌رسێ كه‌سه‌كه‌ی تر جوانتر و به‌قه‌در وشكۆتربوو. 
( له رفقاء یَحفون به) كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێیه‌كی هه‌یه‌ ده‌وریان داوه‌. 
( إن قال ، أنصتوا لقوله) ئه‌گه‌ر قسه‌ بكات ‌؛گوێ ی بۆ ڕاده‌گرن. 
( وإن أمرَ تباروا لآمره) وه‌ ئه‌گه‌ر فه‌رمان بدات هه‌ڵپه‌ ده‌كه‌ن بۆ جێ به‌جێ كردنی. 
( محشود محفود) كۆمه‌ڵه‌ هاوڕێیه‌كی هه‌یه‌ گوێڕایه‌ڵَن بۆیی و خۆشیان ده‌وێ. 
( لاعابس ولامُنفَنَّد) ڕووله‌كه‌س هه‌ڵناكات و ووته‌كانی دووره‌ له‌ به‌تاڵ و ئه‌فسانه‌‌. 
أبو معبد فه‌رمووی: سوێند به‌خوا ئه‌وه‌ هاوه‌ڵه‌كه‌ی قوڕه‌یشه‌ كه‌ بۆمان باسكراوه‌ له‌ باره‌یه‌وه‌ له‌ مه‌ككدا، وه‌ ویستم وابووه‌ كه‌هاوه‌ڵایه‌تی بكه‌م و ئه‌گه‌ر ڕێگام دۆزی یه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌وا واده‌كه‌م. 
ئیتر به‌یانی ده‌نگێكی به‌رز له‌ مه‌ككدا هاواری ده‌كرد به‌جۆرێ ده‌یانبیست و نه‌یانده‌زانی كێ یه‌و ده‌یفه‌رموو: 
جزى الله رب الناس خیر جزائه .... رفیقین حلا خیمتی أم معبد 
هما نزلا بالبر وارتحلا به .... فأفلح من أمسى رفیق محمد 

حدیث حسن قوى أخرجه الحاكم وصححه ، ووافقه الذهبی 
إبن كثیر ده‌فه‌رموێ : به‌سه‌رهاته‌كه‌ی أم معبد مه‌شهور و بڵاوه‌و ڕیوایه‌ت كراوه‌ له‌چه‌ند ڕێگایه‌كه‌وه‌ كه‌ یه‌كتری تێك هه‌ڵكێش به‌یه‌ك ده‌كه‌ن و یه‌كتری به‌ هێز ده‌كه‌ن. 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
تێبنی یه‌که‌م: ئه‌و پارچه‌ شعره‌ چه‌ند دێرێکی زیاتره‌ به‌ڵام وه‌ک نمونه‌یه‌ک ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی لێ نووسراوه‌ته‌وه‌. 
تێبینی دووه‌م: ئه‌مه‌ فه‌رمووده‌که‌یه‌ به‌ عه‌ره‌بی: 
ثم مروا بخیمة أم معبد الخزاعیة ، وكانت امرأة برزة جلدة تحتبی بفناء الخیمة ثم تطعم وتسقی من مر بها ، یسألاها : هل عندها شیء یشترونه ؟ فقالت والله لو عندنا شیء ما أعوزكم القرى . والشاء عازب - وكانت سنة شهباء - فنظر رسول الله صلى الله علیه وسلم إلى شاة فی كسر الخیمة فقال " ما هذه الشاة ؟ " قالت خلفها الجهد عن الغنم . فقال " هل بها من لبن ؟ " قالت هی أجهد من ذلك . قال " أتأذنین لی أن أحلبها ؟ " قالت نعم - بأبی أنت وأمی - إن رأیت بها حلیبا فاحلبها . 
فمسح رسول الله صلى الله علیه وسلم بیده ضرعها ، وسمى الله ودعا ، فتفاجت علیه ودرت . فدعا بإناء لها یربض الرهط فحلب فیه حتى علته الرغوة فسقاها فشربت حتى رویت وسقى أصحابه حتى رووا . ثم شرب هو . وحلب فیه ثانیا فملأ الإناء . ثم غادره عندها وارتحلوا . 
فقل ما لبثت أن جاء زوجها یسوق أعنزا عجافا یتساوكن هزالا . فلما رأى اللبن قال من أین هذا ؟ والشاء عازب . ولا حلوبة فی البیت . 
قالت لا والله إلا أنه مر بنا رجل مبارك ومن حدیثه كیت وكیت قال والله إنی لأراه صاحب قریش الذی تطلبه . صفیه لی یا أم معبد . 
قالت ظاهر الوضاءة أبلج الوجه حسن الخلق لم تعبه ثجلة ولم تزر به صعلة وسیم قسیم فی عینیه دعج وفی أشفاره وطف وفی صورته صحل وفی عنقه سطع . وفی لحیته كثاثة أحور أكحل أزج أقرن شدید سواد الشعر إذا صمت علاه الوقار وإذا تكلم علاه البهاء أجمل الناس وأبهاه من بعید وأحسنه وأحلاه من قریب . حلو المنطق . لا نذر ولا هذر كأن منطقه خرزات نظم یتحدون ربعة لا تقتحمه عین من قصر ولا تشنؤه من طول . غصن بین غصنین فهو أنضر الثلاثة منظرا ، وأحسنهم قدرا . له رفقاء یحفون به . إذا قال استمعوا لقوله . واذا أمر تبادروا إلى أمره محفود محشود . لا عابس ولا مفند . 
قال أبو معبد هذا - والله صاحب - قریش الذی تطلبه . ولقد هممت أن أصحبه ولأفعلن ، إن وجدت إلى ذلك سبیلا . وأصبح صوت عال بمكة یسمعونه ولا یرون القائل یقول 
جزى الله رب الناس خیر جزائه .... رفیقین حلا خیمتی أم معبد 
هما نزلا بالبر وارتحلا به .... فأفلح من أمسى رفیق محمد
          

صفحات سایت

پیچک