تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

وه‌رن با تۆزیك بگرین


ئاماده‌كردنی: ماكوان كه‌ریم

زۆر ده‌مێکیه‌ چاوم گریانی پێدا نه‌هاتووه‌، وه‌رن با تۆزیك بگرین به‌ڵکو خوای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌ منیش و ئێوه‌ش بکات…
لێره‌وه‌ ده‌ڵیم سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ که‌ هه‌ور ده‌گریه‌نێت تا گوڵێك پێکه‌نێت!
چی باس بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی بگرین هیچم ده‌ست نه‌که‌وت بێجگه‌ له‌ باسی وه‌سێتنامه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ علیه‌ وسلم)
کۆتا وه‌سێتی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی
به‌چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان وه‌فات بکات، له‌ حه‌جی ماڵ ئاوایدا بوو که‌ کۆتا حه‌جی سه‌روه‌ر بوو..
له‌و کاته‌دا ئه‌م ئایه‌ته‌ دا به‌زی
( الیوم أكملت لكم دینكم وأتممت علیكم نعمتی ورضیت لكم الاسلام دینا)

ئه‌مڕۆ ئاینه‌که‌م بۆ ته‌واو کردن و، پیتو به‌ره‌که‌تی خۆمم ڕژاند به‌سه‌رتاندا ڕازی بووم به‌وه‌ی که‌ ئاینی ئیسلام ببێته‌ ئاینی ئێوه‌.
له‌م کاته‌دا ده‌نگیکی گریان به‌رز بووه‌ که‌ گویان له‌م ئایه‌ته‌ بوو ئه‌ویش ئه‌بووبکری سدیق بوو به‌ کۆڵ ده‌گریا ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت
فه‌رموویان به‌ ئه‌بوبکر.. هاوه‌ڵی یه‌که‌می سه‌روه‌رمان ئه‌وه‌ بۆ وا به‌ کۆڵ ده‌گریت؟ ئه‌م ئایه‌ته هه‌ر ‌وه‌ك هه‌موو ئایه‌ته‌کانی تره‌ که‌ دابزیووه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ عیله‌ وسلم).
فه‌رمووی ئه‌ی تێناگه‌ن ئه‌و‌ ئایه‌ته‌ واتا مردنی پێغه‌مبه‌ر نزیکه‌، چۆن نه‌گریم به‌ کوڵ به‌س گریان له‌ ڕاستیدا لێره‌دا پێویسته‌ بۆیه‌ هه‌مووان ها‌وه‌ڵان زۆر به‌ چاکی له‌ فه‌رموده‌کانی خوای گه‌وره‌ حاڵی ده‌بوون و کاریان پێده‌کرد..
له‌دوای (نۆ) ڕۆژ له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌رمان له‌ حه‌جی ماڵ ئاوای کۆتا ئا‌یه‌ت دابه‌زی خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند.
( واتقوا یوما ترجعون فیه الى الله ثم توفى كل نفس ما كسبت وهم لا یظلمون).
بترسن له‌و ڕۆژه‌ی که‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لای خوای گه‌وره،‌ واتا به‌ مانای ئه‌وه‌ی چی توێشویه‌کت ئاماده‌یه‌ بۆ لای خوای موته‌عال؟ چونکه‌ ده‌بێت مرۆڤ هه‌ست به‌وه‌ بکات هه‌ر ده‌مرێت ژیانی کۆتایی دێت، له‌دوای مردن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌رده‌م خوای گه‌وره‌، که‌ماده‌م وایه‌ چیت ئاماده‌یه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕێگایه‌ی که‌ هاتا هاتایه‌..
لێره‌وه‌ ئازاری خۆشه‌ویستمان ده‌ستی پێکرد
ئازار له‌ گیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌ستی پێ کرد زۆر هه‌ستی به‌ ئازار ده‌کرد..
سه‌روه‌رمان فه‌رمووی ئه‌مه‌وێت سه‌ردانی شه‌هیدانی ئوحود بکه‌م
فقال : أرید أن أزور شهداء أحد
فذهب الى شهداء أحد ووقف على قبور الشهداء
سه‌روه‌رمان چووه‌ سه‌ر گۆڕی ها‌وه‌ڵانی و سڵاوی لێکردن له‌سه‌ر گۆڕه‌کانیان ڕاوه‌ستاو فه‌رمووی..
وقال :( السلام علیكم یا شهداء أحد، أنتم السابقون وإنا إن شاء الله بكم لاحقون، وإنی إن شاء الله بكم لاحق ).
سڵاوی میهره‌بانی خوای باڵا ده‌ستان له‌سه‌ر بێت ئه‌ی شه‌هدانی ئوحود، ئێوه‌ پێشمان که‌وتن بۆ مردن ئێمه‌یش به‌ وویستی خوا ده‌گه‌ڕینه‌وه‌ لای ئێوه‌، وه‌ منیش دێمه‌وه‌ بۆلاتان به‌م نزیکانه‌‌ به‌ ویستی خوای گه‌وره‌..
له‌ کاتێك که‌ گه‌ڕاوه‌ سه‌روه‌رمان له‌ سه‌ردانی شه‌هیدانی ئوحود ده‌ستی کرد به‌ گریان زۆر به‌ که‌یلی سه‌روه‌رمان ده‌گریا ..
هاوه‌ڵان فه‌رموویان: بۆچی وا ده‌گریت ئه‌ی خۆشه‌ویست پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ علیه‌ وسلم)؟
قالوا: ما یبكیك یا رسول الله؟
قال: ( اشتقت إلى إخوانی )
فه‌رمووی:
زۆر بیر ی براکانم ده‌که‌م ئاره‌زوومه‌ندم بۆ لای براکانم
قالوا : أولسنا إخوانك یا رسول الله؟
هاوه‌ڵان پرسیان ئه‌ی خۆشه‌ویست پێغه‌مبه‌ر گیان ئه‌ی ئێمه‌ برای جه‌نابت نین؟
قال : ( لا أنتم أصحابی، أما إخوانی فقوم یأتون من بعدی یؤمنون بی ولم یرونی) ..
سه‌روه‌ر فه‌رمووی: نه‌خێر ئێوه‌ هاوه‌ڵی منن، به‌ڵام براکانم ئه‌وانه‌ن که‌ منیان نه‌ دیووه‌ که‌چی بڕوایان پێ هێناوم پشتگیری له‌ دینی خوا و من ده‌که‌ن..
خوای گه‌وره‌ دوات لێ ده‌که‌م من له‌وان بم… ئامین
وعاد الرسول وقبل الوفاه بـ ٣ أیام بدأ الوجع یشتد علیه وكان فی بیت السیده میمونه
له‌ پێش سێ ڕۆژ له‌ مردنی ئازیز و خۆشه‌ویست و نوری چاومان ئازاری زۆر بوو تا ده‌هات ئازاره‌که‌ی زیادی ده‌کرد ئه‌و سه‌روه‌ره‌ ، له‌ ماڵی خاتو میمونه‌ی دایکمان بوو..
فقال: ( اجمعوا زوجاتی )
پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی: با هه‌موو خێزانه‌کانم بێنه‌ لام..
فجمعت الزوجات..
هه‌موو خێزانه‌ به‌ڕێزه‌کانی سه‌روه‌رمان کۆبونه‌وه‌ لای ئازیزمان..
فقال النبی: ( أتأذنون لی أن أمرض فی بیت عائشه؟)
فه‌رمووی یارمه‌تیم ئه‌ده‌ن که‌ له‌ماڵی عایشه‌ بم (دیاره‌ به‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی که‌ عایشه‌ خاتوون زیاتر به‌ توانا بووه‌ ته‌مه‌نی له‌ هه‌موویان منداڵ تر بووه‌)
فقلن: نأذن لك یا رسول الله
خێزانه‌ به‌ڕێزه‌کانی فه‌رموویان ئیجازه‌ت ئه‌ده‌ین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی لله‌ علیه‌ وسلم).
فأراد أن یقوم فما استطاع فجاء علی بن أبی طالب والفضل بن العباس فحملا النبی
وخرجوا به من حجرة السیده میمونه الى حجرة السیدة عائشة فرآه الصحابة على هذا الحال لأول مره ..
ئینجا سه‌روه‌رمان ویستی هه‌ڵبسێته‌وه‌ نه‌یتوانی له‌ جێگایی خۆیدا دانیشته‌وه‌ تا ئه‌و کاته‌ی عه‌لی کوڕی ئه‌بوو تاڵیب ده‌ستی دایه‌ ژێر باڵی پێغه‌مبه‌ر له‌ هه‌مان کاتدا فه‌ضلی کوڕی عه‌باس ڕه‌زامه‌ندی خوا له‌ هه‌ردووکیان بێت له‌ ماڵی خاتوو مه‌یمونه‌ هه‌ڵیان گرتوو بردیان بۆ ماڵی خاتوو عایشه هاوه‌ڵان که‌ به‌و جۆره‌ پێغه‌مبه‌ریان بینی زۆر ناره‌حه‌ت بوون هه‌رگیز به‌و شێوه‌ نه‌یان دی بوو‌..
هاوه‌ڵانی سه‌روه‌رمان هه‌موو له‌ پرسیار کردندا بوون بۆ خۆشه‌وییستمان به‌ ترسه‌وه‌: داخۆ سه‌روه‌ر چی به‌سه‌ر هاتبێت، یاخود ئایا چاک ده‌بێته‌وه‌ هه‌میشه‌ هه‌ر له‌ پرسیار بوون بۆ ئه‌و سه‌روه‌ره‌، ‌ له‌ مزگه‌و‌ت‌ کۆده‌بونه‌وه‌ قه‌ره‌باڵغیان له‌ مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر دروست کردبوو هه‌ر هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ریان ده‌پرسی تا هه‌واڵێکی تازه‌یان ده‌ست بکه‌وێت..
تا ده‌هات ئازاری خۆشه‌ویستمان پێغه‌مبه‌ر زیادی ده‌کرد صلی لله‌ علیه‌ وسلم
ئه‌وه‌نده‌ ئازاری پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ علیه‌ وسلم) قورس و توند بوو به‌ نێوچاوانی موباره‌کیدا عاره‌ق ده‌هاته‌ خواره‌وه‌..
فقالت السیدة عائشة : لم أر فی حیاتی أحد یتصبب عرقا بهذا الشكل .
فتقول: كنت آخذ بید النبی وأمسح بها وجهه، لأن ید النبی أكرم وأطیب من یدی.
خاتوو عائیشه‌ بۆمان ده‌گێڕته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت: له‌ ژیانمدا نه‌م دی بوو ئا به‌و شێوه‌ به‌ نێو چاوانی پێغه‌مبه‌ر دا عاره‌ق بێته‌ خواره‌وه‌ ، هه‌ر به‌ده‌وام ده‌فه‌رموێت ده‌مویست به‌ ده‌ستم عا‌ره‌قی نێو چاوانی خۆشه‌وستی خۆم و ئێوه‌ بسڕم، به‌ڵام ده‌ستی خۆیم ده‌گرت و ده‌م هێنا به‌ ده‌مو چاویدا عاره‌قه‌که‌م به‌ده‌ستی خۆی ده‌سڕی، چونکه‌ پیرۆزترین ده‌ست … ده‌ستی خۆیه‌تی و تا عاره‌قی موباره‌کی خۆی پێ بسڕێت!‌
وتقول : فأسمعه یقول :( لا اله إلا الله ، إن للموت لسكرات )..
به‌رده‌وام بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌فه‌رموێت ئازیز و نوری چاومان ده‌یفه‌رموو خوایه‌ تۆ تاکو ته‌نهای چه‌نده‌ به‌ سوێیه‌ ئازاری سه‌ره‌مه‌رگ، چه‌نده‌ قورسه‌ ساته‌کانی گیان کێشان..
فتقول السیده عائشه : فكثر اللغط ( أی الحدیث ) فی المسجد اشفاقا على الرسول
ئینجا هه‌موو هاوه‌ڵان که‌وتبوونه‌ مقۆ مقۆ له‌ نێوانی خۆیاندا هه‌ر چاوه‌ڕێی هه‌واڵی پێغه‌مبه‌ر بوون (صلی لله‌ علیه‌ وسلم)..
فقال النبی : ( ماهذا ؟ ) ..
پێغه‌مبه‌ر گوێی له‌ ده‌نگی قه‌ره‌باڵغیه‌که‌یان بوو فه‌رمووی: ئه‌وه‌ چیه‌ ؟
فقالوا : یارسول الله ، یخافون علیك .
فه‌رموویان ئه‌ی سه‌روه‌ر ئه‌وه‌ هاوه‌ڵه‌کانی به‌ڕێزتن ئه‌ترسن تۆ شتێکت لێبێت، ترسی تۆیانه‌ ئه‌ی خۆشه‌ویست.
فقال : ( احملونی إلیهم ) ..
فه‌رمووی بم به‌ن بۆلای هه‌وه‌ڵاکانم..
فأراد أن یقوم فما استطاع
ئینجا وویستی هه‌ڵبسێت سه‌روه‌رمان نه‌ی توانی و بوورایه‌وه‌ له‌ هۆش خۆی چوو
فصبوا علیه ٧ قرب من الماء حتى یفیق . فحمل النبی وصعد إلی المنبر… آخر خطبه لرسول الله و آخر كلمات له
حه‌وت جار پڕ به‌ گۆزه‌یه‌کی بچووك یاخود سووراحی ئاویان کرد به‌ پێغه‌مبه‌ردا ئینجا هۆشی هاته‌وه‌ به‌ خۆیدا فه‌رمووی: بم به‌ن بۆ سه‌ر مینبه‌ر، خستیانه‌ سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ی خۆی ،ده‌ستی کرد به‌ کۆتا ووتاری که‌ فه‌رمووی..
فقال النبی: ( أیها الناس، كأنكم تخافون علی )
خوشه‌ویستمان فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ئه‌وه‌ چیه‌ ئه‌تان بینم ئه‌ترسن که‌ من شتێکم لێبێت.
فقالوا : نعم یارسول الله ..
هاوه‌ڵان به‌یه‌ك ده‌نگ فه‌رموویان: به‌ڵێ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی لله‌ علیه‌ وسلم)..
فقال : ( أیها الناس، موعدكم معی لیس الدنیا، موعدكم معی عند الحوض..
والله لكأنی أنظر الیه من مقامی هذا. أیها الناس، والله ما الفقر أخشى علیكم، ولكنی أخشى علیكم الدنیا أن تنافسوها كما تنافسها الذین من قبلكم، فتهلككم كما أهلكتهم ) ..
فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ژوانتان له‌گه‌ڵ من له‌م ژینه‌دا نیه‌، به‌ڵکو ‌ ژوانی ئێمه‌ له‌سه‌ر ئاوی حه‌وزی به‌هه‌شته‌، سوێند به‌ خوا لێره‌وه‌ ئه‌و حه‌وزو کانی و ئاوه‌ی به‌هه‌شت ده‌بینم که‌ ئێوه‌ له‌گه‌ڵمادا کۆ ده‌بنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌ی خه‌ڵکینه‌، سوێند به‌ خوا له‌ هه‌ژاری و بێ ده‌رامه‌تیتان ناترسم، به‌ڵام ئه‌ترسم ده‌وڵه‌مه‌ند بن دنیا و ژیان زاڵ بێت به‌سه‌ر دڵ و ده‌رونتان و هه‌وڵی بۆ به‌ده‌ن وململانێی له‌ پێناودا بکه‌ن، چۆن گه‌لانێکی تر پێشتر کردویانه ‌وه‌ له‌ ناوچوون به‌ هۆکاری ئه‌و ململانێیه‌ی که‌ کردویانه‌ بۆ دنیا زۆر نزیکه‌ ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش وا بکه‌ن وه‌ك ئه‌وان تیاچونتان مسۆگه‌ره‌.
ثم قال: ( أیها الناس ، الله الله فی الصلاه ، الله الله فی الصلاه )..
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ سوێندتان ئه‌ده‌م توخوا پاشان توخوا ئاگاتان له‌ نوێژه‌کانتان بێت..
ثم قال: ( أیها الناس، اتقوا الله فی النساء، اتقوا الله فی النساء، اوصیكم بالنساء خیرا )..
هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ووته‌ شیرینه‌کانی ده‌یفه‌رموو: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ ئاگاتان له‌ ئافره‌تان بێت چاکه‌ کاربن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته‌کانتاندا، وه‌سێتی من له‌ گوێ بگرن له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا چاکه‌ کاربن..
ثم قال: ( أیها الناس إن عبدا خیره الله بین الدنیا وبین ما عند الله ، فاختار ما عند الله )..
پاشان فه‌رمووی: ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ که‌سێك هه‌ڵبژێرن بۆ خۆتان له‌ دنیادا ئه‌وکه‌سه‌ش با له‌لای خوای موتاعاله‌ وه‌ هه‌ڵبژێرا بێت..
فلم یفهم أحد قصده من هذه الجمله ، وكان یقصد نفسه
سیدنا أبوبكر هو الوحید الذی فهم هذه الجمله ، فانفجر بالبكاء وعلى نحیبه ، ووقف وقاطع النبی
لێره‌دا هیچ که‌س له‌ ووته‌که‌ی سه‌روه‌رمان باش تێنه‌ده‌گه‌یشت، دیاره‌ سه‌روه‌رمان مه‌به‌ستی خۆی بوو که‌ ئه‌و هه‌ڵبژێرن له‌ دنیاو له‌ قیامه‌تدا، ته‌نها پێشه‌وا ئه‌بوبکر نه‌بێت (ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت) له‌ ڕسته‌که‌ی خوشه‌ویسمان پێغه‌مبه‌ر گیان تێگه‌یشت، گریان سه‌ریکرد له‌ گه‌رویه‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیزی وه‌ستاند له‌ قسه‌کانیدا و هاواری کرد
وقال: فدیناك بآبائنا ، فدیناك بأمهاتنا ، فدیناء بأولادنا ، فدیناك بأزواجنا ، فدیناك بأموالنا..
به‌ باوکمانه‌وه‌ باقوربانت بین ئه‌ی خۆشویست، به‌ دایکمانه‌وه‌ به‌ قوربانت بین، به‌ منداڵه‌کانمانه‌وه‌ به‌ قوربانت بین ئه‌ی سه‌روه‌رمان، به‌ خێزان وها‌وسه‌ره‌کانمانه‌وه‌ به‌ قوربانت بین ئه‌ی نوری چاومان، به‌ سه‌روه‌ت و سامانمانه‌وه‌ به‌ قوربانت بین ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ علیه‌ وسلم)..
وظل یرددها ..
فنظر الناس إلى أبو بكر، كیف یقاطع النبی.. فأخذ النبی یدافع عن أبو بكر
چه‌ند جار ئه‌م ووته‌ی دووباره‌ کرده‌وه‌ ئه‌بوبکری سدیق (ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت)، هاوه‌ڵه‌کان زۆریان به‌لاوه‌ سه‌یر بوو چۆن ئه‌بووبکر به‌و شێوه‌ ووته‌کانی پێغه‌‌مبه‌ری بڕی و نه‌یهێشت قسه‌کانی ته‌وا بکات وه‌ك لۆمه‌کردن هاوه‌ڵه‌کان لۆمه‌ی ئه‌بوبکریان کرد، به‌ڵام سه‌روه‌رمان خۆی پشتگیری کرد له‌ ئه‌بووبکرو فه‌رمووی..
قائلا: ( أیها الناس ، دعوا أبو بكر ، فما منكم من أحد كان له عندنا من فضل إلا كافأناه به ، إلا أبوبكر لم أستطع مكافأته ، فتركت مكافأته إلى الله عز وجل ، كل الأبواب إلى المسجد تسد إلا باب أبوبكر لا یسد أبدا..
ئه‌ی خه‌ڵکینه‌ واز له‌ ئه‌بوبکر بهێنن نزای بۆ بکه‌ن، که‌س نیه‌ له‌ ئێوه‌ کارێکی باشه‌ی نه‌کردبێت و پاداشتمان نه‌دابێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌بووبکر که‌سمان نه‌ماتوانی پاداشتی چاکه‌کانی ئه‌و بده‌ینه‌وه‌، به‌ جێمان هێشتووه‌ بۆلای خوای موته‌عال، ئه‌گه‌ر ده‌رگای مزگه‌وت له‌ هه‌موو که‌س بگیرێت ده‌رگای مزگه‌وت له‌ ئه‌بوبه‌کر ناگێرێت!
پاشان دابه‌زی له‌سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ی پێش ئه‌وه‌ی وه‌فات بکات کۆتا دوعای کرد بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی و فه‌رمووی:
فقال :( أوآكم الله، حفظكم الله، نصركم الله، ثبتكم الله، أیدكم الله ) …
خوای گه‌وره‌ بتان پارێزێت، خوای گه‌وره‌ داڵده‌تان بدات، خوای گه‌وره‌ له‌به‌رانبه‌ر دوژمنتان ڕاگیرتان بکات و به‌هێز ڕاوه‌ستاوتان بکات، خوای گه‌وره‌ به‌ هێزو توانی خۆی سه‌رتان بخات..
پێش ئه‌وه‌ی ته‌شریف بێنیته‌ خواره‌وه‌ له‌سه‌ر مینبه‌ره‌که‌ی فه‌رمووی..
قال:( أیها الناس، أقرأوا منی السلام كل من تبعنی من أمتی إلى یوم القیامه ).
پاشان فه‌رمووی: سڵاوی من بگه‌یه‌نن به‌ ئوممه‌ته‌که‌م ڕه‌وه‌ند به‌ ڕه‌وه‌ند تا ڕۆژی قیامه‌ت، له‌وه‌ی که‌ شوێنکه‌وتووی منه‌..
وحمل مرة أخرى إلی بیته. وهو هناك دخل علیه عبد الرحمن بن أبی بكر وفی یده سواك، فظل النبی ینظر الی السواك ولكنه لم یستطیع ان یطلبه من شدة مرضه. ففهمت السیده عائشه من نظرة النبی، فأخذت السواك من عبد الرحمن ووضعته فی فم النبی، فلم یستطع أن یستاك به، فأخذته من النبی وجعلت تلینه بفمها وردته للنبی مره أخرى حتى یكون طریا علیه
فقالت: كان آخر شئ دخل جوف النبی هو ریقی ، فكان من فضل الله علی أن جمع بین ریقی وریق النبی قبل أن یموت .
پاشان خاتو عایشه‌ ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ریان هه‌ڵگرت و هێنایانه‌وه‌ بۆ ماڵێ له‌و کاته‌دا براکه‌ی عایشه‌ که‌ ناوی عه‌بدوڕه‌حمانی کوڕی ئه‌بووبکر بوو سیواکێکی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو هاته‌ ماڵه‌وه‌ پێغه‌مبه‌رصلی لله‌ علیه‌ وسلم سه‌یری ده‌کرد، به‌ڵام له‌ تاو نه‌خۆشی و ئازاره‌که‌ی توانای نه‌بوو دوای بکات، بۆیه‌ خاتو عایشه‌ ده‌فه‌رموێت: هه‌ستم کرد که‌ پێغه‌مبه‌رصلی لله‌ علیه‌ وسلم حه‌زی له‌ سیواکه‌… سیواکه‌که‌م له‌ عه‌بدوره‌حمان وه‌رگرت و هێنام به‌ ناو ده‌می موباره‌کیدا، به‌ڵام نه‌یتوانی به‌کاری بهێنێت، تا به‌ ده‌می خۆم بۆم ته‌رکرد هێنام به‌ ده‌می موبارکیدا..
خاتو عایشه‌ ده‌فه‌رموێت: کۆتای شتێك که‌ چووبێته‌ ناو گه‌روو ده‌می موباره‌کی پێغه‌مبه‌ر صلی لله‌ علیه‌ وسلم لیکی من بووه‌ پێش مردنی.
تقول السیده عائشه: ثم دخلت فاطمه بنت النبی ، فلما دخلت بكت ، لأن النبی لم یستطع القیام ، لأنه كان یقبلها بین عینیها كلما جاءت إلیه ..
فقال النبی: ( ادنو منی یا فاطمه )
فحدثها النبی فی أذنها ، فبكت أكثر . فلما بكت
قال لها النبی: ( أدنو منی یا فاطمه )
فحدثها مره أخرى فی اذنها ، فضحكت …..
بعد وفاته سئلت ماذا قال لك النبی
فقالت : قال لی فی المره الأولى : ( یا فاطمه ، إنی میت اللیله ) فبكیت ، فلما وجدنی أبكی قال : ( یا فاطمه ، أنتی أول أهلی لحاقا بی ) فضحكت .
پاشان خاتوو عایشه‌ به‌رده‌وام بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت: له‌و کاته‌دا خاتو فاطیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر خۆی کرده‌ به‌ ژووردا که‌ بینی باوکی به‌رێزیان به‌و شێوه‌ که‌وتووه‌ ده‌ستی کرد به‌ گریانێکی زۆر، زۆر به‌ مه‌لوولی ده‌گریا، چونکه‌ هه‌رچی جارێك که‌ چۆته‌ لای پێغه‌مبه‌ر باوه‌شی بۆ کردۆته‌وه‌ ماچی کردووه‌ ئێستا وه‌سه‌روه‌رمان له‌ جێگادایه‌ توانای ئه‌وه‌ی نه‌ماوه‌، خاتو فاطیمه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوای لێبێت ده‌فه‌رمووێت: زۆر گریام تا بانگی کردم فه‌رمووی فاطیمه‌ لێم نزیك به‌ره‌وه‌، که‌ نزیك بوومه‌ چپاندی به‌ گوێدا فاطیمه‌ ده‌ستی کرد به‌ گریانێکی زۆر به‌ کوڵ زۆر به‌ که‌یلی ده‌گریا، پاشان جارێکی تر پێغه‌مبه‌ر (صلی لله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووی: لێم نزیك به‌ره‌وه‌ فاطیمه‌، ده‌فه‌رمووێت: ئه‌م جاره‌ش هه‌ر چپاندی به‌گوێیدا ده‌ستی کرد به‌ پێکه‌نین.
له‌ دوای مردنی خوشه‌ویستمان پرسیاریان کرد له‌ خاتو فاطیمه‌ ئه‌و دووجاره‌ چی بوو که‌ پێغه‌مبه‌ر چپاندی به‌ گوێتا جاری یه‌که‌م زۆر گریایت جاری دووه‌م ده‌ستت کرد به‌ پێکه‌نین..
له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمووی: جاری یه‌که‌م فه‌رمووی فاطیمه‌ ئه‌م شه‌و من ده‌مرم بۆیه‌ زۆر گریام ..
جاری دووه‌م فه‌رمووی تۆ یه‌که‌م که‌سی له‌ ئالو به‌یتی من که‌ به‌دوای من ده‌مریت، بۆیه‌ له‌ خۆشیاندا پێکه‌نیم.
به‌ڵێ له‌دوای شه‌ش مانگ فاطیمه‌ی کچی پێغه‌مبه‌ر وه‌فاتی کرد!
تقول السیده عائشه : ثم قال النبی: ( أخرجوا من عندی فی البیت ) وقال : ( ادنو منی یا عائشه )
فنام النبی على صدر زوجته ، ویرفع یده للسماء
ویقول: ( بل الرفیق الأعلى، بل الرفیق الأعلى ) …
تقول السیده عائشه: فعرفت أنه یخیر..
دخل سیدنا جبریل على النبی
وقال: یارسول الله ، ملك الموت بالباب ، یستأذن أن یدخل علیك ، وما استأذن على أحد من قبلك ..
فقال النبی: ( ائذن له یا جبریل )
فدخل ملك الموت على النبی
وقال : السلام علیك یا رسول الله ، أرسلنی الله أخیرك ، بین البقاء فی الدنیا وبین أن تلحق بالله .
فقال النبی : ( بل الرفیق الأعلى ، بل الرفیق الأعلى )
ووقف ملك الموت عند رأس النبی
وقال : أیتها الروح الطیبه ، روح محمد بن عبد الله ، أخرجی إلى رضا من الله و رضوان ورب راض غیر غضبان …
تقول السیده عائشه: فسقطت ید النبی وثقلت رأسه فی صدری ، فعرفت أنه قد مات … فلم أدری ما أفعل ، فما كان منی غیر أن خرجت من حجرتی
وفتحت بابی الذی یطل على الرجال فی المسجد وأقول مات رسول الله ، مات رسول الله
خاتوو عایشه‌ ده‌فه‌رموێت: لامان چۆڵ بوو بۆ ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر که‌مێك پشوو بدات، پاشان ده‌فه‌رمووێت: پێغه‌مبه‌ر بانگی کردم فه‌رمووی عایشه‌ لم نزیك به‌ره‌وه‌ تا سه‌رم خسته‌ سه‌ر سنگی خۆم که‌مێك چاوی لێک ناو پاشان ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز کرده‌وه‌ و فه‌رمووی: به‌ڵکو هاوڕێیه‌تی خوام ده‌وێت هاوڕێیه‌تی خوام ده‌وێت..
خاتو عایشه‌ ده‌فه‌رمووێت: سه‌ری موباره‌کی له‌سه‌ر سنگم قورس بوو ئیتر زانیم که‌ وه‌فاتی کردووه‌ منیش نه‌م ده‌زانی چی بکه‌م تا سه‌ری موباره‌کیم داناوه‌، به‌ په‌له‌ ڕام کرد بۆ مزگه‌وتی خۆشویستمان پێغه‌مبه‌ری خوا به‌ ده‌نگی به‌رز هاوارم کرد پێغه‌مبه‌ری خوا مرد پێغه‌مبه‌ری خوا مرد ..
تقول: فانفجر المسجد بالبكاء. فهذا على بن أبی طالب أقعد، وهذا عثمان بن عفان كالصبی یؤخذ بیده یمنى ویسرى وهذا عمر بن الخطاب یرفع سیفه ویقول من قال أنه قد مات قطعت رأسه، إنه ذهب للقاء ربه كما ذهب موسى للقاء ربه وسیعود ویقتل من قال أنه قد مات. أما أثبت الناس فكان أبوبكر الصدیق رضی الله عنه دخل على النبی واحتضنه
وقال : وآآآ خلیلاه ، وآآآصفیاه ، وآآآ حبیباه ، وآآآ نبیاه . وقبل النبی
وقال: طبت حیا وطبت میتا یا رسول الله.
ثم خرج یقول : من كان یعبد محمد فإن محمدا قد مات ، ومن كان یعبد الله فإن الله حی لا یموت …
ویسقط السیف من ید عمر بن الخطاب،
یقول: فعرفت أنه قد مات… ویقول: فخرجت أجری أبحث عن مكان أجلس فیه وحدی لأبكی وحدی….
ودفن النبی
که‌ خه‌ڵکی مزگه‌وت گوێیان له‌م هاواره‌ی خاتو عایشه‌ بوو هه‌موو دایانه‌ گریان به‌ کوڵ هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر ده‌گریان هه‌موو به‌ که‌یل و ماته‌می ده‌گریان وا سه‌روه‌رو خۆشه‌ویست و نوری چاومان به‌جێی هێشتین ئیمامی عه‌لی ده‌گریاو به‌ کوڵ له‌ تاواندا له‌ جێگای خۆیدا دانیشت ئه‌ژنۆکانی نه‌یده‌توانی لاشه‌ی ڕابگرێت..
عوسمان کوڕی عه‌فان وه‌ك منداڵ به‌لای ڕاست چه‌پی خۆیادا ده‌گه‌ڕاو نه‌یده‌زانی چی بکات ..
ئیمامی عومه‌ر هاواری ده‌کرد پێغه‌مبه‌ر نه‌مردوه‌ وه‌ك موسا چوه‌ بۆ لای خوا ده‌گرێته‌وه ‌هاواری ده‌کرد ئه‌وه‌ی بڵێ محمه‌د مردوه‌ له‌ سه‌ری ئه‌ده‌م ئیمامی عومه‌ر بۆی قورس بوو بڕوا بکات که‌ خوشه‌ویستمان ده‌مرێت..
پاشان ئه‌بووبه‌کر به‌ په‌له‌ ڕایکرد بۆ لای ته‌رمی موباره‌کی ئازیزمان، هاواری کرد و نای به‌ خۆیه‌ ئه‌گریاو ئه‌ی لاوانده‌وه‌ وه‌ك بێشکه‌ ڕای ئه‌ژاند ئه‌ی فه‌رموو ئه‌ی هاوڕێکه‌م ئه‌ی سه‌روه‌ره‌که‌م ئه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌که‌م، ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌که‌م
پاشان هاته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ چووه‌ ناو‌ خه‌ڵکی و هاواری کرد کێ محه‌مه‌دی په‌رست ئه‌وه‌ ئه‌وا محمه‌د مرد ئه‌وه‌ی خوای په‌ره‌رده‌گار ده‌په‌رستێت ئه‌و هه‌رماوه‌ هه‌رگیز نامرێت، له‌و کاته‌دا ئیمامی عومه‌ر شمشێره‌که‌ی له‌ده‌ست که‌وته‌ خواره‌وه‌، ده‌فرموێت ده‌گه‌ڕام به‌ دوای شوێنێکدا بۆ خۆم تێیدا بگریم.
له‌و کاته‌دا که‌ خه‌ریکی ته‌شریفی لاشه‌ی موباره‌کی پێغه‌مبه‌ر بوون صلی لله‌ علیه‌ وسلم بۆ ئه‌وه‌ی بینێژن خۆڵایان ده‌کرد پێیدا..
خاتو فاطیمه‌ ته‌شریفی هێنا فه‌رمووی خۆڵ ده‌که‌ن به‌ چاوی پێغه‌مبه‌ره‌که‌تاندا چۆن دڵتان دێت، هه‌مووی وه‌ستان له‌ تاو شه‌رم ..
دوای به‌ ده‌م گریانه‌وه‌ هاواری کرد
باوکه‌ گیان تۆ بانگه‌وازی خۆتت گه‌یاند ، باوکه‌ گیان تۆ فه‌رده‌وس بووه‌ مه‌نزڵگات، باوکه‌ گیان له‌گه‌ڵ جوبریل بویته‌ هاوڕێ له‌مه‌ودوا .
والسیده فاطمه تقول: أطابت أنفسكم أن تحثوا التراب على وجه النبی …. ووقفت تنعی النبی
وتقول: یا أبتاه ، أجاب ربا دعاه ، یا أبتاه ، جنة الفردوس مأواه ، یا أبتاه ، الى جبریل ننعاه .
خوای گه‌وره‌ له‌ منیش ئێوه‌شی وه‌رگرتبێت،
اللهم اجعلنا من ورثة جنة النعیم
وأجمعنا بحبیبنا محمد علیه أفضل الصلاة وأزكى التسلیم ….
تێبینی\
ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌لبانی ده‌فه‌رموێت زۆر لاوازه‌ که‌ مه‌لائیکه‌ی رۆح کێشان داوای ئیجازه‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ر کردبێت، ده‌فه‌رمووێت هه‌ر درۆیه‌ به‌ده‌م خاتو عائیشه‌وه‌ کراوه‌،هه‌روه‌ها له‌ باسی چونه‌و ژووره‌وه‌ی ئه‌بوبکر که‌ ئه‌م ووته‌ی فه‌رموو بێت
طبت حیا وطبت میتا یا رسول الله. ئه‌مه‌یش هه‌ر لاوازه‌ خوای گه‌وره‌ له‌ هه‌مووان زاناتره‌
          

صفحات سایت

پیچک