ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : بابه‌تی هه‌مه‌جۆر,

 

شه‌رمه‌ بۆ موسڵمان ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ بێت
به‌شی یه‌كه‌م


ئاماده‌كردنی: ماكوان كه‌ریم

لێکۆڵینه‌وه‌یەکە.. له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی خوێندنه‌وه‌!!
له‌ کاتی گفتوگۆماندا له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا؛ که‌ ده‌که‌وینه‌ باست و خواست هه‌ریه‌که‌ باسی ئاره‌زوی خۆی ده‌کات، ئاواته‌که‌ی باس ده‌کات یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ به‌رانبه‌ره‌که‌ت پرسیارلێده‌کات ئاره‌زوو و ئاواتت چی یه‌؟
بڕوام وایه‌ هه‌رکه‌سه‌ لەو‌ نیشتیمانه‌ی ئێمه‌دا ئاره‌زویه‌کی هه‌یه‌ بۆیه‌ زۆر پرسیارم کرد له‌ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ریه‌که‌ به‌شێوه‌یه‌ك وه‌ڵامی دامه‌وه‌..
یه‌کێك ده‌یوت: هه‌موو ئاره‌زو و ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ خه‌ریکی ڕاو بم..
که‌سێکی تر ده‌یوت: ئاره‌زومه‌ خاوه‌نی مۆنیکا بم!! خه‌ڵکێک ئاره‌زوی بوو بێته‌ هونه‌رمه‌ند..
ئه‌وی تر ده‌یوت: ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ سه‌فەر زۆر بکه‌م ..
که‌سێکی تر ده‌یوت ئاخ بگه‌یشتمایه‌ته‌ هه‌نده‌ران..

کەسێكی تر دەڵێت: خۆشه‌ویسته‌که‌مم له‌ ده‌ست ده‌رنه‌چێت بیخوازم..
براده‌رێك ووتی وه‌ڵاهی من هیچ ئاره‌وزویه‌کم نیه‌!
هه‌رکه‌س ده‌بینی ئاوات و ئاره‌زویه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو؛‌ له‌و نێوه‌نده‌دا که‌سانێك هه‌بوو که‌ ده‌یانوت ئاره‌زومان خوێندنه‌وه‌یه، یه‌کێکی تریان ووتی ئاره‌زوم خویندنه‌وه‌یه‌و ئاواتمه چلوره‌ بخۆم له‌گه‌ڵ خوێندنه‌وه‌دا وه‌ زۆری تریش باسی ئاره‌زوی خۆیان بۆ کردم …هتد
ئەم ڕاپرسیەم لە کوردستان لەشاری سلێمانی کردو کە ناسراوە بە پایتەختی رۆشنبیری..
زۆر شه‌رم و نه‌نگی بوو به‌لامه‌وه‌ که‌سێك بڵێت ئاره‌زوم خوێندنه‌وه‌یه‌.. به‌تایبه‌ت موسڵمان؛ ووتم تۆ بڵیت به‌ڕاستیان بێت!!؟..
که‌چی ڕاست بوو خه‌ڵکانێك هه‌بوون ئاره‌زووی خوێندنه‌ویان هه‌بوو به‌ڕاستی سه‌یره‌!!
وا هاته‌ پێش چاو که‌سێك بڵێت من ئاره‌زومه‌ ئاو بخۆمه‌وه،‌ یاخود بڵێت من ئاواتمه‌ نان بخۆم.. ئه‌مه‌ له‌ ڕاستیدا ئاره‌زو و ئاوات نیه‌، به‌ڵکو پێداویستی ژیانه..
ئه‌گه‌ر خواردن و ئاو نه‌بێت مرۆڤ بێگومان ناژی، که‌واته‌ نان و ئاو و خه‌و و هه‌وا و ئەم کەرەسە ومادە سەرەکیانە پێداویستی ژیانی مرۆڤن.
من وای ده‌بینم؛ خوێندنه‌وه‌ که‌ پێداویستی ژیانه،‌ به‌ڵکو پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌مووان ‌ وه‌ك ئه‌رکی دوارۆژ(قیامه‌ت)ی و دنیایه‌ که‌ به‌ پێویستی بزانن و به‌ زه‌ڕوره‌تی ژیانی بزانن، به‌بێ خوێندنه‌وه‌ نوسین ژیان ناڕوات به‌ ڕێگاوه‌ ڕێچکه‌ی خۆی نادۆزێته‌وه‌.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌ ووڵاتی ئێمه‌دا بووه‌ به‌ ئاره‌زو، ئه‌وه‌ش ته‌نها لای هه‌ندێك ڕۆشنبیر!! خه‌ڵکانی تری کۆمه‌ڵگاکه‌مان هه‌ر قه‌شمه‌ریان پێی دێت ده‌ڵێن: خوێنده‌واری کیلۆی به‌ چه‌نده؛‌ که‌ی‌ باوی ئه‌وه‌ ماوه‌ ئه‌مڕۆ دنیای پاره‌یه‌ من به‌ پاره‌ شه‌هاده‌ ده‌کڕم ئیتر واز له‌ قسه‌ی زل بهێنن!!..
سەرەتایی باس..
من وای ده‌بینم خوێندنه‌وه‌ بۆ هه‌فته ‌و مانگ وساڵ نیه‌ به‌ڵکو مه‌نهه‌جی ژیانه‌ ده‌بێت مرۆڤ تا مردن بخوێنیته‌وه.
لێره‌دا ده‌بێت بپرسین هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ك، بێگومان نه‌خێر، خوێندنه‌وه‌یه‌ك سودی هه‌بێت له‌ خراپه‌ به‌ دوورت بگرێت فێری چاکه‌ خوازیت بکات له‌ گه‌نده‌ڵی(فه‌ساد) لات بدات.
که‌واته‌ ده‌بێت بزانرێت که‌ خوێندنه‌وه‌ ئاره‌زو نیه‌، یاخود ئاوات پێخواستن نیه‌ به‌ڵکو پێویسته،‌ وه‌ك خۆراکی ڕۆژانه‌یه‌ ده‌بێت بڵێیت خوێندنه‌وه‌م نه‌بێت ناژیم نه‌ك بڵێت من ئاره‌زوی خوێندنه‌وه‌م هه‌یه‌!..
بۆ نمونه‌ کاتێك باس له‌ ژیانی پێغه‌مبه‌ر ده‌که‌ین (صلی للە علی وسلم) ده‌بینیت که‌ چه‌نده‌ به‌ پێویست ڕاگیراوه،‌ له‌ ئاره‌زو ده‌رچوه‌ به‌ڵکو وه‌ك مه‌نهه‌جێك بۆ ژیان سه‌یریان کردوه‌ به‌ چاوی زه‌ڕوره‌ت تەماشاکراوە؛ خوێندنه‌وه‌ پێویست بووە‌..
هه‌ر له‌سه‌ر ژیانی پێغه‌مبه‌ر (صلی للە علی وسلم) کاتێك که‌ جوبره‌ئیل هاته‌ خزمه‌تی سه‌لامی خوای لێبێت چی فه‌رموو به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی للە علی وسلم) لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ پێ فه‌رموو{ اقْرَأْ } واتا بخوێنه‌ بۆ ئه‌م ووته‌یه‌ ؟
با پرسیارێك بکه‌ین له‌ خۆمان له‌ ئاستێکی فه‌لسه‌فیدا ئه‌م { اقْرَأْ }ە بۆ ؟!!
بۆ یه‌که‌م دابه‌زینی سروش(وەحی) بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم) ئه‌م ووشه‌ی{اقْرَأْ} بخوێنه‌یه‌‌ بوو؟
خۆ ده‌کرا به‌ ووشه‌یه‌کی تر ده‌ست پێ بکات، که‌ ئه‌م قورئانه‌ بۆ ماوه‌ی بیست وسێ ساڵ دابه‌زی بۆ سه‌ره‌تاکه‌ی به‌{اقْرَأْ} بخوێنه‌ بوو؟
له‌ هه‌موو سه‌رنج ڕاکێشتر پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم) نه‌خوێنه‌وار بوو، که‌چی پێ دەفەرموێت{اقْرَأْ} بخوێنه؛‌ له‌کاتێکدا کۆتا پێغه‌مبه‌ر و گه‌وره‌ترین په‌یامی بۆ دێت، سه‌ره‌تاکه‌ی هه‌ر به‌ بخوێنه‌ ده‌ست پێده‌کات، ئاماژه‌مان پێکرد که‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی للە علی وسلم) ده‌فه‌رموێت من خوێنه‌واری نازانم{ما أنا بقارئ}، به‌ڵام هه‌ر پێی ده‌ڵێت بخوێنه؛‌ ئازیزمان هه‌ر ده‌فه‌رموێت من نازانم بخوێنم، به‌ڵام کێشه‌که‌ له‌ خوێندنی پێغه‌مبه‌ردا(صلی للە علی وسلم) نیه،‌ شتێكی تر له‌ پشته‌وه‌یه‌ که‌ ئوممه‌ته‌که‌یه‌تی، پاشان ده‌یگوشێت به‌خۆیه‌وه‌ هه‌ر ده‌فه‌رموێت بخوێنه‌ هه‌ر نازانێت بخوێنێت ئینجا به‌ ئه‌مر پێی ده‌ڵێت که‌ بخوێنێت !!..
پێغه‌مبه‌ر (صلی للە علی وسلم) نازانێت ئه‌مه‌ کێیه‌ وه‌ بۆ وای پێده‌ڵێت؛ نازانێت له‌ کوێوه‌ هاتوه..‌ دیسانه‌وه‌ پێ ده‌فه‌رموێت{اقْرَأْ} بخوێنه،‌ ده‌یگوشێته‌وه‌ به‌خۆیه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌فه‌رموێت {ما أنا بقارئ} وه‌ بۆ جاری سێه‌م به‌ هه‌مان شێوه‌ پێی ده‌فه‌رموێت بخوێنه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر ده‌فه‌رموێت من خوێنده‌واری نازانم، لێره‌دا من حیکمه‌تی گوشین جوبره‌ئیل بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی للە علی وسلم) به‌ کۆشش کردن دێت بۆ فێر بوونی خوێنده‌واری، واتا په‌یامێکه‌ بۆ ئوممه‌ته‌که‌ی که‌ ده‌بێت بۆ وه‌رگرتنی زانست و فێربوون.. ده‌بێت هه‌وڵ بده‌یت بێ پسان له‌ دوای سێ جار گوشین به‌خۆیه‌وه‌ ئه‌م چه‌ند ووشه‌ی له‌ قورئان پێ فه‌رموو…
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِی خَلَقَ {1} خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ {2} اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ {3} الَّذِی عَلَّمَ بِالْقَلَمِ {4} عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ یَعْلَمْ {5}..
اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِی خَلَقَ
(ئه‌ی محمد) (صلی الله علیه‌ وسلم) بخوێنه‌ به‌ ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موو شتێکی دروست کڕدووه‌.
خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ
ئاده‌میزادی له‌ چه‌ند خانه‌یه‌کی هه‌ڵواسراو (له‌ناو منداڵاندا) دروست کردووه‌.
اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ
بخوێنه‌، له‌ کاتێکدا هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆ به‌خشنده‌یه‌.
الَّذِی عَلَّمَ بِالْقَلَمِ
ئه‌و زاته‌یه‌ که‌ به‌ هۆی قه‌ڵه‌مه‌وه‌ زانستی و زانیاری فێرکردووه‌.
عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ یَعْلَمْ
ئاده‌میزادی فێری ئه‌و شتانه‌ کردووه‌ که‌ نه‌یزانیون.
پێش ئه‌وه‌ی سیدنا جوبره‌ئیل خۆی پێ بناسێنێت و بڵێت که‌ له‌ لایه‌ن خواوه‌ هاتووه‌ ئه‌م چه‌ند ووشه‌ی پێفه‌رموو؛ ‌ ئه‌م‌ په‌یامه‌ که‌ گه‌یاندی به‌ شێوه‌ی ئه‌مر پێی گه‌یاند که‌ بخوێنێت..
لێرەدا پرسیاریك خۆی دەکات بە ناو مێشکماندا…ئایا پێت وایه‌ ئه‌وه‌ په‌یامه‌ گه‌وره‌یه‌ که‌ خوا ناردوێتی بۆ پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌که‌ی(صلی للە علی وسلم) هاتووه‌ که‌ یه‌که‌م ووشه‌ی{اقْرَأْ} بخوێنه‌ یه،‌ تۆ بڵێت بۆ ئاره‌زو دایبه‌زاندبیت.. تا خه‌ڵک ئه‌و ووشه‌ی کردبێت به‌ ئاوات ئاره‌زوو ؟؟!!
که‌واته‌ با بپرسین بۆ له ‌حه‌فت‌و حه‌وت هه‌زارووشه‌ که‌ له‌ قورئاندا هه‌یه‌ بۆ به‌ ته‌نها یه‌ك ووشه‌ ده‌ست پێ بکات ئه‌ویش {اقْرَأْ} بخوێنه‌ بێت؟
له‌ ناو ئه‌و هه‌موو حو‌کمه‌ی که‌ له‌ قورئاندا هاتووه‌ وه‌ك… : [أقم الصلاة].. [آتوا الزكاة].. [وجاهدوا فی سبیل الله].. [وأْمر بالمعروف].. [نهی عن المنكر].. [اصبر على ما أصابك].. [أنفقوا مما رزقناكم].. [توبوا إلى الله]…نوێژو ڕۆژو، زه‌کات، حه‌ج، جیهاد،ئه‌مر به‌ چاکه‌و نه‌هی له‌ خراپه‌و به‌خشینی سه‌روه‌ت سامان و ته‌وبه‌و زۆری تر له‌ حوکم که‌ وه‌ك ئه‌رکی سه‌رشان و که‌ پێویستن بۆ پیاده‌ کردن ته‌نها ووشه‌ی بخوێنه‌ی دابه‌زاند یه‌که‌م جار {اقْرَأْ} بوو.!
که‌واته‌ تێگه‌یشتین له‌ وه‌ی که‌ یه‌که‌م ئایه‌ت هاته‌ خواره‌ خوێندن بوو پاشان به‌ وه‌سیله‌ی قه‌ڵه‌م فێری خوێندن وزانست ده‌بیت، نه‌ به‌ کینایه‌ هانیویه‌تی وه‌ نه‌ به‌ ماجازی به‌ڵکو به‌ مه‌به‌ستێکی ڕون ئاشکرا هاتوه‌ که‌ زانست وخوێندن فێر بوونی فه‌رزه‌و ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌مووانه‌.
له‌وانه‌یه‌ پرسیارێك بکرێت ئایا بۆ بخوێنین ؟
یان خوێندن هۆیه‌ (وه‌سیله‌یه‌) یان مه‌به‌سته‌(غایه‌یه‌)؟
خوێندنه‌وه‌ هۆیه‌ بۆ فێربونی زانست ،‌ خوای گه‌وره‌ باسی کردوه‌ له‌ پێنج ئایه‌ته‌ دا که‌ له‌ سه‌روه‌ ئاماژه‌مان پێکرد .
موعجیزەکە لەودایە بۆ فێربوونی هەموو زانستێك خوێندن پێویستە، خوای گه‌وره‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ فێر بوون باس له‌ خوێندنه‌وه‌ ده‌کات ووشه‌ی{اقْرَأْ} هێناوه‌ به‌ مه‌به‌ست !!
له‌وانه‌یه فیر بوونی زانست له‌ ڕێگایی بیستن وبینین و ئه‌زمونه‌وه مرۆڤ بتوانێت‌ فێرببێت، یان له‌ ڕێگای هه‌واڵه‌وه‌، به‌ڵام گه‌وره‌ترین هۆکار بۆ زانست خوێندنه‌وهیە‌‌ بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ به‌ {اقْرَأْ} بخوێنه‌ ده‌ست پێده‌کات که‌واته‌ هۆکاری فیر بوونی زانست بێ هیچ گومانێك خوێندنه‌وه‌یه‌.
‌ لهو‌ پێنچ ئایه‌ته‌دا خوای گه‌وره‌ بۆی ده‌ست نیشان کردوین که‌ چۆن بخوێنین..
سه‌ره‌تا ده‌ست پێده‌کات به‌[اقرأ باسم ربك الذی خلق] واتا بخوێنه‌ به‌ ناوی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ته‌وه‌ که‌ هه‌موو شتێکی دروست کردووه‌.
‌ به‌ ناوی خوا ده‌ست پێده‌که‌یت، بۆ ڕه‌زامه‌ندی خوا دەخوێنی، نەك‌ بۆئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ له‌ خۆت توڕه‌ بکه‌یت، ده‌خوێنیت بۆ ئه‌وی دنیا و قیامه‌تی پێ ڕۆشن بکه‌یته‌وه،‌ ده‌خوێنیت بۆ سه‌ربه‌رزی خۆت و نیشتیمان که‌س وکارت، نه‌ك بخوێنیت بۆ لاڕێ کردن و سه‌رلێشێواوی، ده‌خوێنیت بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بکه‌یت، به‌دوایی شتی تافیهو سوکدا مه‌گه‌ڕێ بۆ خوێندنه‌وه‌..
کەو‌اته‌ بخوێنه‌و به‌ناوی خوای تاك وته‌نها [اقرأ باسم ربك الذی خلق] …
پاشان که‌ ده‌ست پێکرد به‌ ناوی خوا چۆن خۆت ڕاده‌هێنیت له‌ سه‌ر زانست واتا خۆت{ضابط } بکه‌یت!
‌ کاتێك خاوه‌نی زانستێكیت لێزانیت ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی نزمی خۆت نیشان بده‌یت و لوت به‌رز نه‌بیت، ده‌بێت بزانیت که‌ خوای گه‌وره‌ تۆی فێر کردوه‌ هه‌ر ئه‌ویشه‌ که‌ زۆرتزانی و خۆتت پێوه‌ بدا.. له‌وانه‌یه‌ شێتت بکات، که‌واته‌ سوپاس گوزاری خوابه‌ له‌سه‌ر زانسته‌که‌ت به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نه‌ وه‌ك خوای گه‌وره‌مان ده‌فه‌رموێت(وما أوتیتم من العلم إلا قلیلا) که‌واته‌ هه‌ر چه‌ند بزانیت هه‌ر زۆر که‌مه‌، یان ده‌فه‌رموێت [واتقوا الله.. ویعلمكم الله].. خۆت بپارێزە و خاون تەقابە لەو زانستەی کە خودا پێبەخشیویت.
خۆت به‌ گه‌وره‌ مه‌زانه‌ له‌وی که‌ ده‌یزانی، خۆت به‌ که‌م مه‌زانه‌ له‌وه‌ی که‌ نایزانی بگه‌ڕێ به‌ شوێنیدا هه‌ر فێر ده‌بیت.!
ئه‌گه‌ر سه‌رنجی ژیانی پێغه‌مبه‌رمان بده‌ین(صلی للە علی وسلم) بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ چه‌نده‌ بره‌وی به‌ خوێندن داوه،‌ وه‌ك له کاتی گرتنی‌ دیله‌کانی شه‌ڕی به‌دردا..
هەر دیلێك موسڵمانی فێری خوێندەواری بکردایە ئازاد دەکرا.
خه‌ڵکانێکی دژی ئه‌م ئیسلامه‌ ده‌ڵێن؛ گوایه‌ که‌ شه‌ری به‌در بۆیەکرا له‌به‌ر خاتری سه‌روه‌ت وسامان بوو؟!
جائه‌گه‌ر وابێت بۆ سه‌روه‌ت وسامانی له‌ دیله‌کان نه‌سه‌ند و ووتی به‌ ئه‌وه‌ی بتوانێت موسڵمانان فێری خوێندن وخوێندنه‌وه‌ بکات ئه‌وا ئازاده‌ به‌رانبه‌ر به‌م هه‌ڵوێسته‌ چی ده‌ڵێن دوژمانی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌ ئازیزه‌که‌ی (صلی للە علی وسلم) که‌واته‌ لێره‌وه‌ بۆمان ده‌رده‌که‌وێت خوێندن چه‌نده‌ گرنگه‌ له‌ ناو ئه‌م ئاینه‌دا چۆن به‌ پێویست ڕاگیراوه‌ نه‌ بووه‌ به‌ ئاره‌زو، به‌ڵکو مه‌به‌سته‌ ده‌بێت خه‌ڵکی بیزانن.
‌پێگەمبەری نازادار(صلی للە علی وسلم) له‌ دوای به‌در زیدی کوڕی ثابت ده‌نێرێت بۆ ئه‌وه‌ی فێری زمانی عبری و یه‌هودی بێت که‌واته‌ بونیادی ئه‌م ئوممه‌ته‌ی کرد له‌ سه‌ر خوێندنه‌وه،‌ به‌ گه‌وره‌ ڕایگرت له‌ به‌رچاوی هه‌وه‌ڵه‌کانیدا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو فێری خوێنده‌واری بن لای هه‌مووتان ئاشکرایه‌ که‌ زه‌ید ته‌مه‌نی سیانزه‌ ساڵ بوولە ماوەی ١٨ رۆژ فێری خوێندنەوە نوسین عیبرو سریانی بوو.!
نمونه‌یه‌کی ئه‌بو هوره‌یره‌ ده‌هێنینه‌وه‌ که‌ ده‌فه‌رموێت ته‌نها یه‌ك که‌س له‌ من باشتره‌، لای هه‌مووان ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌بوو هوریره‌ زۆر ترین فه‌رمووده‌ی له‌ به‌ر بووه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌و یه‌ك که‌سه‌ باشتره؟
‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بو هوره‌یره‌ ڕەزامەندی خوای لێبێت له‌به‌ری کردوه،‌ به‌ڵام ئه‌و خوێندن ونوسینی زانیوه‌ ئه‌و هاوه‌ڵه‌‌ به‌رێزە‌‌ برتییە له‌..
(عبد الله کوڕی عومەر) ‌ که‌واته‌ هاوه‌ڵه‌ به‌رێزه‌کان پێوه‌ریان خوێندو نوسین بوو، لای ئه‌وان سه‌نگی مه‌حه‌ك بووه‌ { یقول أبو هریرة رضی الله عنه: إِلَّا مَا كَانَ مِنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو.. فَإِنَّهُ كَانَ یَكْتُبُ وَلَا أَكْتُبُ.}…
‌ له‌ ڕاستیدا له‌ سه‌رده‌مانێکدا ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه‌ له‌ دڵی موسڵمانان وه‌ك ئه‌رکه‌کان چه‌سپا بوو، بۆیه‌ بووه‌ هۆی دروست بونی گه‌وه‌رترین کتێبخانه‌ له‌ سه‌رده‌می خۆیدا له‌ هه‌موو جیهاندا وه‌ك کتێبخانه‌ی به‌غداد و فه‌ڵه‌ستین و قورتوبه‌ غه‌رناته،‌ ئشپیلیه‌و قاهیره‌ و دیمه‌شق که‌ گه‌وره‌ترین ژیاری دروست کرد، بووبوه‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م جیهانه‌ له‌ هه‌موولاوه‌ خه‌ڵکی ڕوی تێده‌کردن .
‌ ده‌بێت بزانین خوێندنه‌وه‌ وزانست له‌ ته‌رازوی ئه‌م ئیسلامه‌دا چه‌نده‌ پیرۆز و گرنگه‌.!
پاشان‌ ده‌بێت موسڵمان هه‌ست به‌وه‌ بکات له‌ مێژووی ئه‌م ئیسلامه‌دا چه‌نده‌ زانست به‌ به‌رزو پیرۆز ڕاگیراوه‌.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگییه‌ی که‌دراوه‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ له‌م مێژووی ئیسلامه‌دا، له‌ ده‌ستوره‌که‌یدا یه‌که‌م ووشه‌ به‌ خوێندن ده‌ست پێده‌کات، له‌ (٣٧٪)ئه‌م ئوممه‌تی ئیسلامیه‌ نه‌خوێنده‌وارن نه‌ ده‌زانن بنوسن نه‌ بخوێنه‌وه‌ کەچی پێیان دەوترێت ئوممه‌تی إقرآ!!
‌ بڕوام وایه‌ له‌ ناو کوردیشدا ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رچاو ده‌که‌وێت، به‌ڵام هیچ ئامارێکم له‌ به‌رده‌ست نیه‌ که‌ ئه‌م بڕوای خۆمه‌ بسه‌لمێنم به‌ داخه‌وه‌ ته‌نها به‌ پێوانه‌یكی گریمان دایده‌نێم !!
‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی جیهانی ئیسلامی به‌گشتی له‌ (٤٪) داهاتی ناوخۆیان به‌کار ده‌هێنن بۆ فێر بوونی زانست و خوێنده‌واری !!
خوێنه‌ری ئازیز وخاوه‌ن هزر
پێویسته‌ لێره‌دا هه‌ڵوێسته‌یه‌ك بکه‌ین ..
چونکه‌ ئه‌و ئاماره‌ی که‌ باسمان کرد له‌ جیهانی ئیسلامی به‌گشتی که‌ له(٣٧٪)‌ ئه‌م خه‌ڵکی ئیسلامه‌ نه‌خوێنه‌واره‌ ئه‌مه‌ زۆر ترسناکه‌ هه‌رچه‌نده‌ ناڕاسته‌وخۆ خه‌ڵکی نه‌خوێنده‌واری تێدایه‌و به‌ڵام خۆی به‌ خوێنده‌وار ده‌زانێت !!
له‌وانه‌یه‌ خه‌ڵکێك بپرسیت چۆن که‌سێك ئه‌شێ خوێنده‌وار بێت تۆ له‌ ئاستی نه‌ خوێنده‌واران ئاماژه‌ی بۆ بکه‌یت؟
به‌ڵێ له‌ ڕاستدا زۆر هه‌یه‌ که‌ پله‌ی زانکۆی ته‌واو کردوه،‌ به‌ڵام هیچ له‌م دنیا تێناگات هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ نه‌خوێنه‌وار بێت نازانێت بۆچی خوێندویه‌تی زۆر هه‌یه‌ مێژوویه‌کی دوورو درێژی هه‌یه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌دا به‌ڵام تا ئێستا له‌ ژیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی منداڵێكیش نازانێت، نازانێت مه‌به‌ستی ئه‌م خه‌ڵکه‌ چیه‌ بۆچی ده‌ژی کارو فه‌رمان و ئەرکی خۆی نازانێت چیه‌!!
جا با خاوه‌نی دکتۆرا بێت ئایا به‌ چی ده‌چێت کاریگه‌ری چی ده‌بێت له‌ کۆمه‌ڵگای خۆیدا ئەم شێوە مرۆڤانە!!
‌ -----------------------------------------------------------
ئه‌م بابه‌ته‌ له‌لایه‌ن ماڵپه‌ری ئیسلام كورد كراوه‌ به‌ 2 به‌ش
          

صفحات سایت

پیچک