تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

مالیک کوڕی ئەنەس


ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەس، ٩٣ک/٧١٥ز – ١٧٩ک/٧٩٦ز، یەکێکە لە چوار پێشەوا ناودارەکەی سوننە، مەزهەبی مالیکی لە فیقهی سوننەدا ئەگەڕێتەوە بۆی و یەکێکە لە گرنگترین پێشەواکانی فەرموودەکانی پێغەمبەر، لە دایکبووە ساڵی ٩٣ک ساڵی کۆچی دوایی ئەنەسی خزمەتکاری پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم).

نەژاد و مناڵەکانی

ئەبووعەبدوڵڵا مالیک کوڕی ئەنەس کوری ئەبووعامر کوری عەمر کوری حارس، و دایکی ناوی ئەلغالیەی کچی شەریکی کوڕی عەبدول ڕەحمان)ە, خۆی دە فە رموێت کە بچوک بووم بە دایکم وت: دایە گیان ڕێم بێ دەدەیت بچم بۆ داواکردنی زانست؟ دایکم وتی وەرە باجل و بە رگی داواکاری زانستت بکەمە بەر. بێی وتم بڕۆ بۆلای ڕەبیعە لە بێشدا دە بێ فێری ئەدە ب و ڕەوشت بیت ئینجا 

فێری داوای زانست بە.

باپیری ئیمام مالیک لە گەورەکانی شوێنکەوتووەکان بووە و فەرموودەی لە عومەر و عائیشە و تەڵحە و ئە بوهورەیرە و حەسسانی کوری سابت گێڕاوەتەوە, ئیمام چوار کور و کچێکی هەبووە.


ژیانی

شێوەی ئیمامی مالیک، مرۆڤێکی درێژی بە ھێزبووە ڕەنگی چاوەکانی شین بووە، کەم پێدەکەنی لەسەر ئەنگوستیلەکەی نوسرابوو (حسبنااللە ونعم الوکیل) لە ساڵی (٩٣)ی کۆچی لە شاری (مەدینە) لەدایکبووە، لە خیزانێکدا گەورە بوو کە سەرگەرم بوون بە زانستی فەرموودەوە، هەر لە مناڵیەوە دەستی کرد بە داواکردنی زانست بە کاریگەری ئەو ژینگەیەی تیایدا ئەژیا،

قورئانی پیرۆزی لەبەرکردووە و پاشان ڕوویکردۆتە لەبەرکردنی فەرموودە و سەرەتا تەنها لای ئیبن هورمز دەرسی وەرئەگرت، پاشان لای نافیع مەولای ئیبن عومەر و زانستێکی زۆری لێوەرگرت، هەروەها لای ئیبن شەهاب هورمزی وەریگرتووە کە یەکەم کەس بووە فەرموودەی نوسیوەتەوە لە مەدینەدا، لە مؤتەی مالیکدا ١٣٢ فەرموودەی لە فەرموودەکانی ئیبن شەهاب گیڕاوەتەوە هەروەها لە جەعفەری سادق فەرموودەی گێڕاوەتەوە. و ژمارەی مامۆستاکانی گەیشتۆتە نزیکەی ٣٠٠ لە شوێنکەوتووان و ٦٠٠ لە شوێنکەوتووی شوێنکەوتووان.


کۆڕەکانی فەتوا

خەڵک لە کۆڕەکانیدا دائەنیشتن بۆ داواکردنی زانست کاتێک لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بوو بەڵام فەتوای نەدا تاکو ڕاوێژی بە حەفتا زانای مەدینە کرد و لە تەمەنی چل ساڵیدابوو.


گەڕانی بەدوای زانست و زانیاریدا

لە پێغەمبەر (صلی الله‌ علیه‌ و سلم) گێڕدراوەتەوە لە فەرموودەیەکدا فەرموویەتی "لیضربن الناس أكباد الإبل فی طلب العلم, فلا یجدون عالما أعلم من عالم المدینة" واتە؛ خەڵک جگەری حوشتر بدەن بۆ داواکردنی زانست، زانایەک نادۆزنەوە زاناتر بێت لە زانای مەدینە، ووتراوە مەبەست لێی ئیمام مالیکی کوڕی ئەنەسە. گەڕانێک زۆر گەورە ئەگەڕا بە دوای فەتوادا پرسیاری زۆری لێدەکرا و وەڵامی کەمی ئەدایەوە، و بە ساڵ بیری لە باسێک دەکردەوە پێش ئەوەی ڕای خۆی بڵێت.


ڕێزنانی لە زانست و فەرموودە

لە ڕێزنانیدا بوو بۆ زانست قسەی نەئەکرد بە دەست نویژ نەبووایە نە قسەی ئەکرد و نەیئەنووسی و فەزڵی هیچ شوێنێکی نە ئەدا بەسەر مەدینەدا.


بەهرەکانی

خوا بەهرەوەری کردبوو لە زۆر ڕووەوە لەوانە؛

  • لەبەرکردن؛ ئەڵێن کە ئیمام زۆر بیرتیژبووە و تەنها لە یەک کۆڕی دانیشتندا زیاتر لە چل فەرموودەی لەبەرکردووە.
  • خۆڕاگری و بە ئارامی
  • دڵسۆزی لە داواکردنی زانستدا بۆ نزیکبوونەوە لە خوا.
  • گەڕانێکی باشی هەبووە لە گێڕانەوەی فەرموودەدا، و وردبینی تیاکردوون وئەوی زۆر دڵنیا و جێگیر نەبووبێت نەیگێڕاوەتەوە.
  • کەسایەتی ناسی و خۆشەویستی.

دەربارەی ئیمام ووتراوە

  • ئە بووعو بەدیلای مە قدیسی فە رموویەتی: مالیک ئیمامێکی فەرمودەناسی گەورە و بێشەوای شاری مەدینەیە.
  • نەسائی فە رموویەتی: یەکێک لە پارێزەرانی فەرموودەکانی بێغەمبەر ئیمامی مالیکە.
  • ئە بوویوسف فەرمویەتی: کە سم لەوسیانە زاناتر نەبینیوە (ئەبووحەنیفە و مالیک و ئیبن ئەبوولەیلا)
  • ئە سەدی کوڕی فوراد فەرموویەتی: ئەگەر دەتەوێ ڕەزامەندی خودا بە دەست بھێنی بەدوای ئیمامی مالیک بکەوە.
  • ئیبن موبارەک فەرموویەتی؛ ئەگەر پێم بڵێن پێشەوایەک بۆ نەتەوە هەڵبژێرە، ئەوا ماڵیک هەڵئەبژێرم.
  • یەحیای کوری سەعید فەرموویەتی؛ مالیک پێشەوای باوەردارانە لە فەرموودەدا.

لەووتەکانی ئیمام

  • ئەکەر پیاو مەدحی خۆی کرد جوانی دەم وچاوی ئەڕواو نامێنێ.
  • لەڕۆژی قیامەتدا مرۆڤ بە ھەردوچاوی خۆی جوانی خوای گەورە دەبینێ.
  • زانست نورێکە خوای گەورە لە ناودڵی مرۆڤ دایدەنێت، زانست بەزۆری ڕیوایەت کردن نییە.

مامۆستاکانی

زانستی لە کەسانی زۆر وەرگرتووە، گرنگترینیان؛

  • ئیبن هورمز
  • ئەبو زناد
  • نافیع
  • ئیمام جەعفەری سادق
  • ڕەبیعە موحسین
  • ئیبن شەهاب
  • ئەلئەنساڕی
  • یەحیا کوری سەعید
  • سەعید مفبری
  • عامر کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی زوبەیر
  • ئیبن منکدر
  • عەبدوڵڵا کوڕی دینار

فێرخوازەکانی

زۆربەی پێشەواکانی لە سەردەمی ئیمام مالیکدا دەرکەوتوون فێرخوازی بوون، و لە هەموو لایەکەوە خوێنکاری هەبووە و و حەجاجەکان سەردانی مزگەوتی پێغەمبەریان ئەکرد و لە دەوری دادەنیشتن و زانستیان لێ وەردەگرت، و زەهبی ئاماژەی پێداوە کە نزیکەی ١٤٠٠ فێرخوازی هەبووە، لەوانە؛

  • ئیمام شافعی
  • عەبدول ڕەحمان کوری قاسم
  • عەبدوڵڵا کوری وەهب
  • ئەسهەب کوری عەبدول عەزیز قەیسی
  • ئەسەد کوری فورات
  • عەبدول مەلیک کوڕی عەبدول عەزیز ماجشون. ...هتد.

دانراوەکانی

مؤتە (الموطأ) لە گرنگترین دانراوەکانیەتی کە بە دەستی خۆی نووسیویەتی نزیکەی چل ساڵ سەرگەرمی نووسینی بوو، و هەموو پێشەواکان دانیان پێدا نابوو بە یەکەمی لە ناو هەموو کتێبەکانی فەرموودەدا لە سەردەمی خۆی و دوای سەردەمەکەی تا سەردەمی ئیمامی بوخاری.

ئیمام شافعی فەروویەتی؛ لەسەر ڕووی زەوی کتێبێک دەرنەکەوتووە لە دوای کتێبی خوا ڕاستتر بێت لە کتێبەکەی مالیک، و ئەم ووتەیەش پێش دەرکەوتنی بوخارییە. و ئیمامی بوخاری فەرموویەتی؛ ڕاستترین موسنەد مالیکە.

  • الرد على القدریة.
  • رسالة فی القدر.
  • كتاب النجوم والحساب مدار الزمن.
  • رسالة فی الأقضیة، لە ١٠ بەشدا.
  • تفسیر غریب القران.
  • کۆمەڵێک نامەی فیقهی، نزیکەی ٣٦ هەزار بابەتی لێ گێڕدراوەتەوە و ناونراوە بە (المدونة الكبرى).

وەفاتکردنی

دوای ژیانێکی درێژ و پڕ لە زانست مالیکی کوری ئەنەس کۆچی دوایی کرد لە ڕەبیعولئەوەلی ١٧٩ک بەرامبەر ٧٩٥ز، لە تەمەنی هەشتا و سێ ساڵیدا، ئەمیری مەدینە نوێژی لەسەرکرد و بەشداری کرد لە مەراسیمی دفن و ناشتنیدا، نیژرا لە بەقیع.



سەرچاوەکان

  • التاریخ الكبیر والمعارف - ابن قتیبة.
  • حلیة الأولیاء - أبو نعیم الأصبهانی

          

صفحات سایت

پیچک