تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

هیممه‌تى چوون به‌ره‌و حه‌ج


ئاماده‌كردنی: ئیسلام و سه‌رده‌م


خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێ : (وَأَذِّن فِی النَّاسِ بِالْحَجِّ یَأْتُوكَ رِجَالاً وَعَلَى كُلِّ ضَامِرٍ یَأْتِینَ مِن كُلِّ فَجّ عَمِیقٍ) الحج27 ،ده‌نگى ئیسلام  له‌كاتى حه‌جى ساڵى 2006دا ئه‌م هه‌واڵه‌ى بڵاوكرده‌وه‌..   
محمد على بهاْ الدین ته‌مه‌نى 62 ساڵه‌و خه‌ڵكى گوندى (ادروس مارتان ) ه‌ ، كه‌ده‌كه‌وێته‌ خوارووى  پایته‌ختى چیچان (گرۆزنى ) یه‌وه‌ ئه‌م پیاوه‌ له‌گونده‌كه‌ى خۆیه‌وه‌ به‌پاسكیل به‌ڕێ كه‌وت به‌هیواى  حه‌جى  ماڵى خواى گه‌وره‌و گه‌یشته‌ عه‌ممانى پایته‌خت و 11 هه‌زار كیلۆمه‌ترى به‌پاسكیل بڕیوه‌و به‌وڵاته‌كانى ئازه‌رباینجان و جۆرجیا و ئێران و ئه‌رمینیا و توركیادا تێپه‌ڕیوه‌ .
به‌ڵام به‌گه‌یشتنى به‌سنوورى ئوردن – سعودیه‌ گه‌شته‌كه‌ى وه‌ستا چونكه‌ پێویستى به‌ فیزه‌ هه‌بوو  بۆ چوونه‌ ناو خاكى سعودیه‌ ، له‌خاكى ئوردوندا چاوه‌ڕێى كردبه‌هیواى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ لێپرسراوه‌كان یارمه‌تى بده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ئاواتى . 
محمد دایكى كه‌ وه‌فاتى كردووه‌ له‌ خه‌ودا بینیوه‌ و ته‌مه‌نناى ئه‌وه‌ بووه‌ كوڕه‌كه‌ى بچێته‌ حه‌ج ئه‌گه‌ر 

به‌پاسكیلیش چووبێت ،  ئه‌ویش بۆ ئه‌نجام گه‌یاندنى ئاواتى خۆى و دایكى له‌ به‌رده‌ست كورتى به‌ پاسكیل به‌ڕێ كه‌وتووه‌ . محمد له‌م گه‌شته‌ دوورو درێژوگرانه‌دا ناڕه‌حه‌تى زۆرى هاتۆته‌ ڕێ ، بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ به‌بێ خواردن ماوه‌ته‌وه‌ جگه‌ له‌ئاو هیچى ترى پێ نه‌بووه‌ ،  به‌ڵام ڕه‌حمى خواى گه‌وره‌ فراوانه‌و ده‌نكێ گوێز له‌ده‌مى باڵنده‌یه‌ك كه‌وتۆته‌ خوارێ بۆى ،  محمد ده‌ڵێ :  كاتێك خواردم له‌ ژیانمدا شتى واخۆشم نه‌خواردبوو هه‌رگیزیش هیچ خواردنێك ئه‌وه‌نده‌ تێرى نه‌كردووم ، هه‌رچه‌نده‌  ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌گه‌شته‌كه‌یدا پێى گه‌یشتوون كۆمه‌كیان كردووه‌ به‌ڵام محمد یارمه‌تى پاره‌ى له‌كه‌س وه‌رنه‌گرتووه‌ تاره‌زامه‌ندى خواى گه‌وره‌ به‌ده‌ست  بهێنێ .
هه‌روه‌ها له‌یه‌كێك له‌شاخه‌كانى توركیادا  دوو گورگ هێرشیان بۆ هێناوه‌ ،  به‌ڵام به‌ئیراده‌ى به‌هێزى وبه‌ ئارامى و پاڕانه‌وه‌ى له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ له‌ حه‌ج مه‌حرومى نه‌كات ، به‌سه‌ر ئه‌م  گرفته‌دا زاڵ بووه‌ كه‌ له‌ هه‌موو رووداوه‌كانى گه‌شته‌كه‌ى ناڕه‌حه‌تتر بوو .
هه‌ر كاتێكیش بخه‌وتایه‌ ڕووه‌و قیبله‌ به‌نیه‌تى حه‌ج ده‌خه‌وت  هه‌تا ئه‌گه‌ر مرد له‌سه‌ر ئه‌ونییه‌ته‌ بمرێ ، محمد خانه‌نشینه‌و مامۆستاى شه‌ریعه‌تى ئیسلامى گونده‌كه‌ى خۆیان بووه‌و قورئان به‌عه‌ره‌بى ده‌زانێ بخوێنێته‌وه‌و له‌م گه‌شته‌شیدا  قورئانێكى پێ بووه‌  به‌رده‌وام عه‌زیمه‌تى پێداوه‌ .
محمد ده‌ڵێ : كاتێك لێپرسراوێكى چیچانى به‌گه‌شته‌كه‌مى زانى وێنه‌یه‌كى باوكى خۆى بۆ هێنام تا له‌گه‌ڵ خۆم بۆ حه‌جى به‌رم و له‌وێ بۆى جێهێڵم چونكه‌ باوكى به‌ته‌مای حه‌ج بووه‌ به‌ڵام وه‌فاتى كردووه‌ و نه‌ى توانیوه‌ به‌و ئاواته‌ى بگات . 
(رشاد بینو ) ئه‌مین سڕى كۆمه‌ڵه‌ى هاوڕێیانى كۆمارى چیچان ئه‌ڵێ : به‌ڕه‌چاو كردنى ته‌مه‌نى محمد ئه‌مه‌ ئه‌زمونێكى زۆرناوازه‌یه‌ و حه‌ج كردن به‌م ڕێگایه‌ ئیراده‌و ئارام و ته‌حه‌ددى نموونه‌یى ده‌وێ كه‌ئه‌مه‌ش ده‌گمه‌نه‌ و به‌ هیواى ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌ لێپرسراوه‌كان له‌م كاته‌ كه‌مه‌ى به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ كارى بۆئاسان بكه‌ن 
          

صفحات سایت

پیچک