ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

دەركەوتنی یأجوج و مأجوج ژیان خۆشی دوای كوشتنی دەججال و لەناو چوونی یأجوج و مأجوج 


 پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى:وه‌ له‌و كاته‌دا خواى گه‌وره‌ وه‌حى ده‌نێرێ بۆ عیسا پێى ده‌فه‌رموێت: من به‌نده‌ گه‌لێكى خۆمم كه‌ (یأجوج ومأجوج)ه‌ ده‌رخستون، كه‌ كه‌س تواناى جه‌نگ كردنى نییه‌ به‌ رامبه‌ر ئه‌وان، له‌ به‌رئه‌وه‌ به‌نده‌ موسڵمانه‌كانم بده‌ پاڵ كێوى (گور) و له‌وآ بیان شاره‌وه‌و په‌نایان بده‌. وه‌ خواى گه‌وره‌ (یأجوج مأجوج) ده‌نێرێت، كه‌ له‌ هه‌موو به‌رزیه‌كه‌وه‌ شۆڕده‌بنه‌وه‌ دێن به‌په‌له‌ له‌ سه‌ره‌تاكه‌یان به‌ ده‌ریاچه‌ى (طبریه)دا ده‌ڕوات وه‌كه‌مێ ئاوى تێدایه‌ هه‌مووى ده‌خۆنه‌وه‌و كۆتایى پێدێنن. وه‌كه‌ كۆتایىیه‌كان ده‌گاته‌ سه‌ر ده‌ریاچه‌كه‌ ده‌ڵێن: جاران ئێره‌ ئاو بوو!!. له‌ پاشان ده‌ڕۆن تا ده‌گه‌نه‌ كێوى (خه‌مر) له‌ بیت المقدس، وه‌ ده‌ڵێن:خه‌ڵكى سه‌ر زه‌وى كه‌س نه‌ماوه‌، هه‌موومان كوشتن، ده‌ى ئه‌مجار با ئه‌هلى ئاسمان بكوژین، وه‌ به‌ تیروكه‌وانه‌كانیان تیر ده‌گرنه‌ ئاسمان. به‌ڵام خواى گه‌وره‌ سه‌ره‌و خوار ده‌ى گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆسه‌ر خۆیان به‌ خوێناویه‌وه‌. وه‌ پێغه‌مبه‌ر عیسا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵانى هه‌ر له‌ كێو گیر ده‌خۆن و ته‌نگیان پێ هه‌ڵ ده‌چنرێت، تا وایان لێ دێت له‌ 

برسان و پێویستى یان سه‌ره‌ گایه‌ك بۆ یه‌كێكیان باشتره‌ له‌ سه‌د دینارى ئه‌مڕۆ به‌لاى یه‌كێك له‌ ئێوه‌.وه‌ عیسا پێغه‌مبه‌رو هاوه‌ڵانى به‌ مل كه‌چى و موحتاجى یه‌وه‌ داوا له‌ خوا ده‌كه‌ن ڕزگاریان بكات له‌و ته‌نگانه‌و ناڕه‌حه‌تىیه‌، وه‌ ئه‌و قه‌ومه‌ دڕنده‌یه‌ كه‌ (یأجوج و مأجوج)ه‌ له‌ناو به‌رێت.وه‌ خواى گه‌وره‌ش وه‌ڵامیان ده‌داته‌وه‌و كرمى ناو لووتى وشترو مه‌ڕو ماڵاتیان بۆ سه‌ر گه‌ردنیان ده‌نێرێت و تێكیان ده‌شكێنێت و كه‌لاكه‌ كه‌یان ده‌كه‌وێت. وه‌كو یه‌ك كه‌س بكه‌وێت. هه‌موویان تێكڕا به‌یه‌كه‌وه‌ به‌ هیلاك ده‌چن.له‌ پاشان پێغه‌مبه‌ر عیساو هاوه‌ڵانى له‌ كێو داده‌به‌زنه‌ سه‌ر زه‌وى، به‌ڵام شوێن بستێكیشیان ده‌ست ناكه‌وێت ئیللا بۆگه‌نى و كێم و زوخاوى لاشه‌ى یأجوج و مأجوج پڕى كردووه‌.دیسان جارێكى تر پێغه‌مبه‌ر عیساو هاوه‌ڵانى له‌ خوا ده‌پاڕێنه‌وه‌ كه‌ له‌و بۆگه‌نه‌ ڕزگاریان بێت خواى په‌روه‌ردگاریش باڵنده‌ى گه‌وره‌ ده‌نێرێت كه‌ ملیان وه‌كو ملى وشتر درێژو گه‌وره‌یه‌.وه‌ باڵنده‌كان لاشه‌ بۆ گه‌نه‌كان هه‌ڵده‌گرن و ده‌یانبه‌ن له‌ شوێنێكى چۆڵه‌وانى چاڵدا فڕێیان ده‌ده‌ن كه‌ خوا مه‌به‌ستیه‌تى له‌وێ فڕێ بدرێت.له‌ پاشان بارانێك ده‌بارێت كه‌ هیچ ماڵێكى كۆچه‌رىو شارى نا مێنێت ئیللا ده‌یچێت و زه‌وى ته‌واو ده‌شواته‌وه‌و وه‌كو ئاوێنه‌ى لێ دێت.


ژیان خۆشى دواى كوشتنى ده‌ججال و له‌ناو چوونى یأجوج و مأجوج


پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: دوایى به‌زه‌وى ده‌وترێت: به‌رهه‌مه‌كه‌ت بڕوێنه‌و به‌ ره‌كه‌ته‌كه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى.له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌ یه‌ك هه‌نار ده‌خۆن و به‌شیان ده‌كات و توێكڵه‌كه‌شى به‌شى سێبه‌ریان ده‌كات وه‌ به‌ره‌كه‌ت ده‌خرێته‌ ناو شیره‌وه‌، تا واى لێ دێت وشترێكى تازه‌ زاو به‌شى كۆمه‌ڵێكى زۆر شیر ده‌دات. وه‌ مانگایه‌كى تازه‌ زاو به‌شى هۆزێك له‌ خه‌ڵكى ده‌كات. وه‌ مه‌ ڕێكى تازه‌ زاو به‌شى كۆمه‌ڵێك خزم ده‌كات وه‌ گا به‌وه‌نده‌و ئه‌وه‌نده‌ پاره‌یه‌ ده‌بێت.وه‌ ووڵاخه‌ به‌رزه‌ به‌ چه‌ند درهه‌مێك ده‌بێت, وه‌ خۆش ترین ژیان دواى مه‌سیحى ده‌ججاله‌.ئاسمان ئیزن ده‌درێت به‌ باران و زه‌ویش به‌ ڕووه‌ك, وه‌ ئه‌گه‌ر بێتو ده‌نكه‌ تۆوێك فڕێ بده‌یته‌ سه‌ر به‌ردێكیش هه‌ر ده‌ڕوێت. وه‌ هیچ كێشه‌و ناكۆكى و ڕق و كینه‌و حه‌سودى نامێنێت.وه‌ ژه‌هرى هه‌موو خاوه‌ن ژه‌هرێك هه‌ڵده‌گیرێت و لێى ده‌سێندرێت.وه‌ ئه‌من و ئاسایش له‌ زه‌ویدا بڵاو ده‌بێته‌وه‌ تاواى لێدێت شێرو وشتر، وه‌ پڵنگ و مانگا، وه‌ گورگ و مه‌ڕ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌له‌وه‌ڕن و منداڵانیش گاڵته‌ به‌ مار ده‌كه‌ن و ئازاریان نادات. وه‌ منداڵى بچوك ده‌ست ده‌بات بۆ مار بێ ئه‌وه‌ى په‌لامارى بدات و زیانى لێ بدات.كیژۆڵه‌ى بچوك ڕاوى شێر ده‌نێت وه‌ شێره‌كه‌ش ئازارى پێناگه‌ێنێت. وه‌ گورگ له‌گه‌ڵ مه‌ڕدا وه‌كو سه‌گى پاسه‌وانى لێ دێت بۆى. وه‌ زه‌وى پڕ ده‌بێت له‌ سه‌لامه‌تى، هه‌روه‌كو جام پڕ ده‌بێت له‌ ئاو.  وه‌ خه‌ڵكى یه‌ك بیروباوه‌ڕو بانگه‌وازیان هه‌یه‌و، جگه‌ له‌ (الله) هیچ شتێك ناپه‌رسترێت، وه‌ شه‌ڕو جه‌نگ نامێنێت.

          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو