ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌ خراپه‌


كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌كارى خراپه‌: واته‌ ئه‌و به‌نده‌یه‌ى خواى گه‌وره‌ دواى ئه‌وهه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌ى له‌ خزمه‌تى دیندارى و خواناسیدا،به‌ڵام به‌رده‌وامى نابێت و زوو كۆڵ ده‌دا واته‌ ناگاته‌ دوا مه‌نزڵى چاكان،هه‌ربۆیه‌ به‌وانه‌ ده‌وترێ(ئاخرشه‌ڕ)كه‌ به‌ڕاستى زۆرن ئه‌و هۆكارانه‌ش كه‌ به‌نده‌ وا لێ   ده‌كه‌ن به‌ره‌وه‌ ئه‌وئاقاره‌ هه‌نگاو بنێ وخۆى لێ ون بێت.بۆیه‌ مرۆڤ باهه‌میشه‌ ئاگادارو وریا بێت،خۆى مل كه‌چى شه‌یتان وداروده‌سته‌كه‌ى نه‌كات(یُبْعَثُ كُلُّ عَبْدٍ عَلَى مَا مَاتَ عَلَیْهِ)رواه مسلم14/44 واته‌:هه‌موو به‌نده‌یه‌ك له‌سه‌رئه‌و حاڵه‌ته‌ زیندوو ده‌كرێته‌وه‌ كه‌له‌سه‌رى مردووه‌و كۆتایى به‌ژیانى هاتووه‌.كه‌واته‌ پێویسته‌مرۆڤ ژیرانه‌ بڕوانێته‌ سه‌ره‌نجام و دواڕۆژى خۆی،له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام له‌ ئاماده‌ باشیدا بێت وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ساردبوونه‌وه‌ودابڕان ڕووى تێ نه‌كات،ئه‌ى به‌نده‌ى خوا ئامۆژگارى بۆخۆم پاشان بۆتۆش نه‌كه‌ى ته‌وبه‌ دوابخه‌یت یان ساردى له‌به‌رامبه‌ریدا بنوێنى!!ئه‌زانى بۆ؟؟له‌وانه‌یه‌ بڵێى بۆچى؟منیش پێت ده‌ڵێم:له‌به‌رئه‌وه‌ى یه‌كه‌م:تۆنازانى كه‌ى ده‌مرى؟وایه‌،دووه‌م:تۆنازانى كۆتایى

ته‌مه‌نت به‌چى دێت؟وایه‌،سێیه‌م،تۆنازانى له‌سه‌رچى كرده‌وه‌یه‌ك ده‌مرى؟ئێ وایه‌،ده‌كه‌واته‌ مادام هه‌رده‌ڵێى وایه‌!! ئه‌وه‌ بزانه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێ:(وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِیعًا أَیُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (31))واته‌:ته‌وبه‌ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌ باوه‌ڕتان هێناوه‌،تابه‌هۆى ئه‌وته‌وبه‌یه‌وه‌ ڕزگاربن و سه‌رفرازى دواڕۆژبن وپارێزراویش بن له‌ سزاى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان.شێخ حه‌سه‌نى به‌صرى(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێ)ده‌فه‌رموێت:دڵى مرۆڤ به‌شه‌ش شت خراپ ده‌بێت:.........(ئه‌كێك له‌وانه‌ كه‌سێكه‌ كه‌ تاوان ده‌كات به‌تكاى ئه‌وه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ بكات و به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌رى و به‌ڵام هه‌ر ته‌وبه‌كه‌ى دوا ده‌خات تا واى لێدێت مردن یه‌خه‌ى ده‌گرێت و ئه‌ویش فریاى ته‌وبه‌ ناكه‌وێت).هه‌روه‌ها یه‌كێكى تر له‌وهۆكارانه‌ى كۆتایى ته‌مه‌ن به‌خراپه‌ ده‌هێنێت بریتیه‌ له‌هیوابوون به‌دونیاوپشت كردنه‌ قیامه‌ت هه‌روه‌ك عبدالله‌ى كوڕى عومه‌ر(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌ستى خسته‌ سه‌رشانم وفه‌رمووى:(كُنْ فِی الدُّنْیَا كَأَنَّكَ غَرِیبٌ أَوْ عَابِرُ سَبِیلٍ وَكَانَ ابْنُ عُمَرَ یَقُولُ إِذَا أَمْسَیْتَ فَلَا تَنْتَظِرْ الصَّبَاحَ وَإِذَا أَصْبَحْتَ فَلَا تَنْتَظِرْ الْمَسَاءَ وَخُذْ مِنْ صِحَّتِكَ لِمَرَضِكَ وَمِنْ حَیَاتِكَ لِمَوْتِكَ)رواه البخاری20/39 الترمرذی 8/320  واته‌:له‌ژیانى دونیادا وابژى به‌وێنه‌ى كه‌سێكى نامۆ یان ڕێبوارێك،هه‌روه‌ها فه‌رمووى:ئه‌گه‌رئێواره‌ت كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌ماى به‌یانى مه‌ژی،وه‌كاتێكیش به‌یانیت كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ته‌ماى ئێواره‌ مه‌ژی، وه‌سوود له‌ له‌ش ساغیت وه‌رگره‌ بۆكاتى نه‌خۆشیت،وه‌سوود له‌ له‌دونیات وه‌رگره‌ بۆكاتى سه‌ره‌ مه‌رگ.كه‌واته‌:زۆر به‌ئاگابه‌ له‌ دوو هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌ كۆتایى ته‌مه‌ن به‌خراپه‌ ده‌هێنن،كه‌ بریین له‌:


یه‌كه‌م- مردن له‌سه‌رتاوانێك كه‌به‌هه‌میشه‌یى له‌ دۆزه‌خدا بتهێڵێته‌وه‌:


هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خواى تاك و بێ هاوبه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ تاوانه‌ زۆر گه‌وره‌كان و مرۆڤ بۆ هه‌تا هه‌تایى له‌ دۆزه‌خدا ده‌هێلێته‌وه‌،جائه‌مه‌ش به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ مرۆڤ كه‌سێك یان به‌ردێك یان دارێك یان مانگ یاخود پێغه‌مبه‌رێك یان هه‌رشتێكى دى بكاته‌ هاوه‌ڵى خواو له‌ په‌رستن و هاوار بۆكردن و په‌نا پێگرتن و داواكردندا هاوشێوه‌ى خواى لێ بكات،جا هه‌ركه‌سێك به‌م شێوه‌یه‌ بكات و ته‌وبه‌ى له‌سه‌ر نه‌كات و بمرێت ئه‌وه‌ به‌هه‌شتى لێ حه‌رام كراوه‌و بۆهه‌تا هه‌تایش دۆزه‌خیه‌،هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م هاوه‌ڵ بڕیاردانه‌ دوو جۆرى هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وانیش: (الشرك الاكبر)هاوه‌ڵ بڕیاردانى گه‌وره‌:ئه‌م جۆره‌ بریتیه‌ له‌و شیركه‌ى كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى بێ باوه‌ڕده‌بێت وپێى له‌ ئیسلام ده‌رده‌چێت(دواى ئه‌وه‌ى پێى ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و به‌ڵگه‌ى پێویستى له‌سه‌ر ده‌كرێت)ئه‌ویش چه‌ند جۆرێكى هه‌یه‌ له‌وانه‌ هاوه‌ڵ بڕیاردان بۆ خوا له‌: په‌روه‌ردگاریه‌تیدا ، وه‌له‌په‌رستندا ،وه‌ له‌ ناووسیفه‌تدا. (الشرك الاصغر)هاوه‌ڵ بڕیاردانى بچووك:ئه‌م جۆره‌یان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ى پێى له‌ ئیسلام ده‌ر ناچێت بێ باوه‌ڕیش نابێت،به‌ڵام تاوانێكى زۆر گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه‌وكرده‌وه‌ش هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌،وه‌ مه‌ترسى چوونه‌ دۆزه‌خیشى لێ ده‌كرێت،له‌وانه‌ هاوه‌ڵ بڕیاردان له‌ :نیه‌تدا وه‌ له‌ ووته‌و زماندا، وه‌له‌ شێوازى كرده‌وه‌دا .خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:( إِنَّ اللَّهَ لَا یَغْفِرُ أَنْ یُشْرَكَ بِهِ وَیَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَنْ یَشَاءُ وَمَنْ یُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِیمًا) (48)النساء واته‌ خواى گه‌وره‌ له‌ كه‌سێك خۆش نابێت كه‌ هاوه‌ڵى بۆ بڕیاردابێت،به‌ڵام به‌ ویستى خۆى ده‌توانێت له‌ كه‌سانێك خۆشبێت،وه‌هه‌ركه‌سیش هاوه‌ڵ بڕیار بدات ئه‌وه‌ به‌ڕاستى تاوانێكى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه‌.( إِنَّهُ ُمَنْ یُشْرِكْ بِاللَّهِ فَقَدْ حَرَّمَ اللَّهُ عَلَیْهِ الْجَنَّةَ وَمَأْوَاهُ النَّار) 72 المائدة) واته‌ هه‌ركه‌سێكهاوه‌ڵ بڕیاربدات بۆ خوا ئه‌وه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ به‌هه‌شتى له‌سه‌ر حه‌رام ده‌كات.وه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایش شوێنى ئه‌و ناو ئاگره‌.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:(مَنْ مَاتَ وَهْوَ یَدْعُو مِنْ دُونِ اللَّهِ نِدًّا دَخَلَ النَّارَ وَقُلْتُ أَنَا مَنْ مَاتَ وَهْوَ لَا یَدْعُو لِلَّهِ نِدًّا دَخَلَ الْجَنَّةَ) رواه البخاری 4497واته‌ هه‌ركه‌سێك مردبێت و له‌ حاڵه‌تێكدا هاوارى له‌ غه‌یرى خوا كردبێت ده‌چێته‌ ئاگره‌وه‌،وه‌هه‌ركه‌سێكیش مردبێت و هاوارى له‌ غه‌یرى خوا نه‌كردبێت ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.


دووه‌م:مردنى كه‌سى نوێژ نه‌كه‌ر:


نوێژ بریتیه‌ له‌ خواپه‌رستیه‌كى گه‌وره‌ كه‌ به‌ كردارو ده‌ربڕین و خوێندنى چه‌ند ئایه‌تێكى قورئانى پیرۆزو چه‌ند پاڕانه‌وه‌یه‌كى دیارى كراوه‌ له‌ سوننه‌تى صه‌حیحدا،هه‌ر له‌ دابه‌ستنى الله اكبر تاكو سه‌لام دانه‌وه‌نوه‌ نوێژكردن له‌ دینى ئیسلامدا گرنگیه‌كى تایبه‌تى پێدراوه‌،هه‌رنوێژیشه‌ كۆڵه‌كه‌ى دینه‌وهیچ خواپه‌رستیه‌كى ترى ناگاتێ،وه‌ ته‌نها نوێژیشه‌ ده‌بێته‌ هۆى ڕۆشن كردنه‌وه‌ى دڵان و به‌رچاو ڕوونى چاوان و پاك بوونه‌وه‌ى ده‌روون،وه‌پشوودانێكیشه‌ به‌ ڕوح و لاشه‌،وه‌ سه‌ر له‌ نوێ تازه‌ كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌ له‌گه‌ڵ په‌روه‌ردگارى به‌رزو بێ وێنه‌،كه‌وته‌ پێویسته‌ ئاگادارى نوێژه‌كانمان بین وله‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى بده‌ین وه‌ په‌نا به‌خواى گه‌وره‌ له‌ كه‌سانى نوێژنه‌كه‌ر خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:( فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ یَلْقَوْنَ غَیًّا (59) إِلَّا مَنْ تَابَ وَآَمَنَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَأُولَئِكَ یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا یُظْلَمُونَ شَیْئًا)( (60) مریم) واته‌:له‌دواى پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان نه‌وه‌یه‌ك هاتن به‌ دوایاندا نوێژه‌كانیان ده‌فه‌وتاندو شوێنى هه‌واو ئاره‌زووه‌كانیان كه‌وتن،جا ئه‌وانه‌ش به‌هۆى ئه‌و نوێژ فه‌وتان و نه‌كردنه‌یانه‌وه‌ تووشى ئازاروزیان ده‌بن و ده‌گه‌ن به‌ تۆڵه‌ى خۆیان و به‌سزاى شیوێك له‌شیوه‌كانى دۆزه‌خ وه‌ك خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:كاتێك كه‌ هه‌ندێك كه‌س ده‌چنه‌ ناو سه‌قه‌ره‌وه‌ كه‌ ناوێكه‌ له‌ ناوه‌كانى دۆزه‌خ پرسیاریان لێ ده‌كرێت مَا سَلَكَكُمْ فِی سَقَرَ (42) قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّینَ (43) المدثر واته‌ ئه‌وه‌ هۆى چى بوو ڕاپێچى دۆزه‌خ كران ئه‌وانیش له‌ وه‌ڵامدا ده‌ڵێن:چونكه‌ ئێمه‌ له‌ گرۆى نوێژ كه‌ران نه‌بووین.وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت:( خَمْسُ صَلَوَاتٍ كَتَبَهُنَّ اللَّهُ عَلَى الْعِبَادِ فَمَنْ جَاءَ بِهِنَّ لَمْ یُضَیِّعْ مِنْهُنَّ شَیْئًا اسْتِخْفَافًا بِحَقِّهِنَّ كَانَ لَهُ عِنْدَ اللَّهِ عَهْدٌ أَنْ یُدْخِلَهُ الْجَنَّةَ وَمَنْ لَمْ یَأْتِ بِهِنَّ فَلَیْسَ لَهُ عِنْدَ اللَّهِ عَهْدٌ إِنْ شَاءَ عَذَّبَهُ وَإِنْ شَاءَ أَدْخَلَهُ الْجَنَّةَ )(صحیح الجامع الصغیر 3242 )واته‌:پێنج نوێژ هه‌ن ئه‌وانه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ر به‌نده‌كانى نووسیوه‌،جا هه‌ر كه‌سێك جێ به‌جێى بكات وه‌ هیچ شتێكى لێ نه‌فه‌وتاندبێ،به‌هۆى كه‌م ته‌رخه‌مى و گوێ پێنه‌دانه‌وه‌،ئه‌وه‌ لاى خواى گه‌وره‌ به‌ڵێن و په‌یمانى هه‌یه‌ كه‌ بیخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌گه‌ربه‌پێچه‌وانه‌وه‌ بوو،كه‌سه‌كه‌ له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامى نه‌دابێ و نوێژه‌كانى فه‌وتاندبێ،یان هه‌ر نه‌یكردبێ،ئه‌وه‌ مافى خوایه‌كه‌ هیچ به‌ڵێن و په‌یمانێكى نه‌داتێ به‌وه‌ى كه‌ بیخاته‌ به‌ هه‌شته‌وه‌،ئه‌گه‌ر ویستى ئه‌وه‌ سزاى ده‌دات وه‌ئه‌گه‌ر ویستیشى لێ بێت ئه‌وه‌ ده‌یخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌.


سێ هه‌م:مردن له‌ سه‌ر كارى داوێن پیسیدا:


كارى داوێن پیسى( الزینا )بریتیه‌ له‌ وه‌ى كه‌ دوو كه‌س له‌دووڕه‌گه‌زى جیاواز له‌ جێگه‌یه‌كدا كۆببنه‌وه‌و ئه‌و كاره‌ به‌د ڕه‌وشتیه‌ ئه‌نجام بده‌ن،ئه‌و كاره‌ دزێوو پیس و گڵاوه‌یه‌ كه‌ ده‌بێته‌ هۆى خراپ كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن،وه‌ده‌شبێته‌ هۆى تێك چوون و شیرازه‌ پساندنى نێوان تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌و بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشى و نه‌مانى شه‌رم و ڕێزو پله‌و پایه‌،بۆیه‌ هه‌ركه‌سێك پیشه‌ى ئه‌م كاره‌ بێت و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى وهه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بمرێت،ئه‌وه‌ بێگومان دواڕۆژێكى ترسناك چاوه‌ڕوانى ده‌كات،خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت:( وَلَا تَقْرَبُوا الزِّنَا إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَسَاءَ سَبِیلًا) (32) الاسراء )واته‌:نزیكى زینا مه‌كه‌ون ،چونكه‌ به‌ڕاستى ڕه‌وشتێكى به‌دو خراپ و ناشیرینه‌ وه‌ ڕێگه‌یه‌كى تا بڵێى دزێوو بێزراوه‌.(نه‌ك هه‌ر مه‌یكه‌ن به‌ڵكو نزیكیشى مه‌كه‌ون هۆكاره‌كانى نزیك كه‌وتنه‌وه‌ش زۆرن له‌وانه‌:تێڕوانینى حه‌رام،ته‌وقه‌كردن له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر،به‌ته‌نها مانه‌وه‌ى ئافره‌ت وپیاوله‌ شوێنێكدا،.......هتد هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:(لَا یَزْنِی الزَّانِی حِینَ یَزْنِی وَهُوَ مُؤْمِنٌ ) أخرجه البخاری 3475 ومسلم 57 واته‌:ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ كارى زینا كردن ئه‌نجام ده‌دات ئه‌وه‌ له‌كاتى زیناكه‌دا باوه‌ڕه‌كه‌ى له‌ لاشه‌ى ده‌رده‌چێت و بێ باوه‌ڕده‌بێت (په‌نا به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا ملك الموت بێته‌ سه‌رى و گیانى بكێشێت ئه‌وه‌ به‌ بێ باوه‌ڕى ده‌مرێت )یاخود خه‌مخۆرى مرۆڤایه‌تى پێشه‌واوڕێ نیشانده‌رپێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌فه‌رموده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت:( إِذَا زَنَى الرَّجُلُ خَرَجَ مِنْهُ الْإِیمَانُ كَانَ عَلَیْهِ كَالظُّلَّةِ فَإِذَا انْقَطَعَ رَجَعَ إِلَیْهِ الْإِیمَانُ)رواه ابو داود 4690 وصححه وافقه الذهبی جامع الاصول 9371 واته‌:هه‌ركات به‌نده‌یه‌ك له‌به‌نده‌كانى خوا زینابكات له‌كاتى زیناكردنه‌كه‌دا باوه‌ڕ له‌ لاشه‌یدا ده‌رده‌چێت وله‌سه‌ر سه‌رى ده‌وه‌ستێت،جا هه‌ركات وازى له‌ زیناكردنه‌كه‌دا هێنا ئه‌وه‌ باوه‌ڕه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ لاشه‌ى.


چواره‌م:خۆ كوشتن :


خۆكوشتن ئازاردانى لاشه‌ به‌هه‌رشتێك كه‌  ببێته‌ هۆى له‌ناوچوون و مردنى ئه‌وه‌ حه‌رامه‌و له‌كاره‌ بێزراوه‌كانه‌ ، جائه‌م خۆكوشتنه‌ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ى لاشه‌ بێت یان له‌به‌ر خه‌م و خه‌فه‌ت و ئێش بێت كه‌كه‌سێك به‌رامبه‌رى ده‌یكات  ، بۆیه‌ به‌نده‌ى خوا پێویسته‌ هه‌میشه‌ ئارامگرو له‌سه‌ر خۆبێت له‌كاته‌دا ،چونكه‌ هه‌ركات توشى خه‌م و خه‌فه‌ت و ناره‌حه‌تى و نه‌هامه‌تى بوو پێویسته‌ ئارام وله‌سه‌ر خۆبێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ئازارانه‌دا نه‌ك په‌نا بباته‌ به‌ر (خۆكوشتن) خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :(وَلَا تَقْتُلُوا أَنْفُسَكُمْ إِنَّ اللَّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِیمًا )(29)النساء /29واته‌/ نه‌كه‌ن نه‌فسى خۆتان بكوژن و له‌ڕه‌حمه‌تى خوا بێ ئومێدبن ،چونكه‌ به‌ڕاستى خواى گه‌وره‌ زۆربه‌به‌زه‌ییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ئێوه‌ ،پاشان ده‌فه‌رموێت: (وَمَنْ یَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِیهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ یَسِیرًا )النساء /30 واته‌/هه‌ركه‌سیش كارى ناڕه‌واى ئاوا بكات به‌هه‌ر نیازێك بێت ،ئه‌وه‌ له‌ئاینده‌دا ده‌یخه‌ینه‌ ناو ئاگرى گه‌وره‌وه‌ تاكو بسوتێ و سزا بچێژێت ،ئه‌م كاره‌ش بۆخواى گه‌وره‌ زۆرئاسانه‌ .هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا ده‌فه‌رموێت:( مَنْ قَتَلَ نَفْسَهُ بِحَدِیدَةٍ فَحَدِیدَتُهُ فِی یَدِهِ یَتَوَجَّأُ بِهَا فِی بَطْنِهِ فِی نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِیهَا أَبَدًا وَمَنْ شَرِبَ سَمًّا فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ یَتَحَسَّاهُ فِی نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِیهَا أَبَدًا وَمَنْ تَرَدَّى مِنْ جَبَلٍ فَقَتَلَ نَفْسَهُ فَهُوَ یَتَرَدَّى فِی نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدًا مُخَلَّدًا فِیهَا أَبَدًا) رواة البخارى5778 مسلم(109) . أبو داود(3872)   واته‌/هه‌ركه‌سَك خۆى بكوژێت به‌ئاسنێك (لێره‌دا به‌ماناى ئه‌وانه‌ دێت كه‌ له‌ ئاسن دروستكراون ( فیشه‌ك،چه‌قۆ ، شمشێر ، شیش ، چه‌كوش ،....)ئه‌وا به‌وئاسنه‌ى كه‌ خۆى پێ كوشتووه‌ له‌ناو دۆزه‌خدا به‌رده‌وام له‌ خۆى پێ ئه‌داته‌وه‌ و به‌ نه‌مرى و هه‌تاهه‌تایى تێیدا ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌هه‌ركه‌سیش خۆى ژه‌هر خوارد بكات جابه‌هه‌رجۆره‌ ده‌رمانێك بێت یان به‌هه‌ر جۆره‌ خوالردن و خواردنه‌وه‌یه‌ك بێت ئه‌وه‌ ئه‌و ژه‌هلره‌ى خۆى پێ كوشتووه‌ به‌رده‌وام له‌ده‌ستیدایه‌ و له‌ناو دۆزه‌خدا خۆى پێ ده‌كوژێت و بۆ هه‌تا هه‌تایى تیایدا ده‌مێنێته‌وه‌ ، وه‌ هه‌ركه‌سیش خۆى له‌شاخێكى به‌رزه‌وه‌ فڕێ بداته‌ خواره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستى خۆكوشتن یان له‌سه‌ر دیواره‌وه‌ یان له‌هه‌رشه‌ێنێكى به‌رزه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ناو دۆزه‌خدا له‌و شوێنه‌ به‌رزه‌وه‌ هه‌ڵده‌درێته‌ خوالره‌وه‌ بۆ هه‌تا هه‌تایى له‌دۆزه‌خدایه‌ . یاخود له‌فه‌رموده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت : (الَّذِی یَخْنُقُ نَفْسَهُ یَخْنُقُهَا فِی النَّارِ وَالَّذِی یَطْعُنُهَا یَطْعُنُهَا فِی النَّارِ ) رواة البخارى 5/153   واته‌/ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ هه‌ناسه‌ له‌ خۆى ده‌بڕێت و خۆى ده‌خنكێنێت ئه‌وه‌ ده‌چێته‌ ئاگرى دۆزه‌خه‌وه‌ و له‌وێش به‌رده‌وام خۆى ده‌خنكێنێت،وه‌هر كه‌سێكیش به‌ هه‌ر شنێك نه‌فسى خۆى بكوژێت ده‌چێته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ .


پێنجه‌م :خۆشویستنى تاوان و به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌رى:


 هه‌ركاتێك له‌ناو خه‌ڵكیدا تاوان زۆر بوو وه‌شوێن كه‌وته‌ و جێ به‌جێ كه‌رى زۆر بوو،وه‌به‌ شێوه‌یه‌كى سانایى و سوكى ته‌ماشاكرا هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانیشى بووه‌ شتێكى به‌رده‌وام،ئه‌وه‌ بێگومان چاوه‌ڕوانى خه‌شم و قینى خوا ده‌كرێت بۆ سه‌ر زه‌وی،جا خووگرتن به‌تاوان وپه‌شیمان نه‌بوونه‌وه‌ لێى كردارێكى ناپه‌سه‌ندوجێى خۆشحاڵى شه‌یتانه‌،هه‌روه‌ها شوێنى گرتنه‌وه‌ى تاوانیش زیاتر ناو دڵه‌كانه‌،هه‌ركات جێى خۆى كرده‌وه‌ له‌ناو دڵدا ئیبلیس وداروده‌سته‌كه‌شى له‌ پیلانداناندان بۆی،تا به‌وه‌ى ڕاپێچى ناو دۆزه‌خى بكه‌ن و كۆتایى ته‌مه‌نى به‌خراپه‌ بهێنن،كه‌واته‌ ئیستاباهه‌ریه‌ك له‌خۆمان بپرسین ئه‌وه‌بۆچى دڵ هه‌ندێك جار به‌ (قلب)هاتووه‌ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ى زۆرئاسانه‌،زانایان ڕه‌حمه‌تى خوایان لێبێت ده‌فه‌رموون:دڵ سیفه‌تێكى هه‌یه‌ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌زوو هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆیه‌ پێى ده‌وترێت قلب.پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:( دڵى نه‌وه‌ى ئاده‌م له‌و شله‌یه‌ى كه‌ له‌ناو ده‌فرێكدایه‌ ده‌كوڵێت و ئه‌م دیوو دیوده‌كات،توندترو خێراتر ئاوه‌ژووده‌بێت و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌) سلسةاحادیث الصحیحة 1772  تاوان به‌ربه‌ستێكى گه‌وره‌یه‌ له‌به‌رده‌م چوونه‌به‌هه‌شت وكۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌چاكه‌،بۆیه‌ پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت:( إِنَّ الْعَبْدَ إِذَا أَخْطَأَ خَطِیئَةً نُكِتَتْ فِی قَلْبِهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ فَإِذَا هُوَ نَزَعَ وَاسْتَغْفَرَ وَتَابَ سُقِلَ قَلْبُهُ وَإِنْ عَادَ زِیدَ فِیهَا حَتَّى تَعْلُوَ قَلْبَهُ وَهُوَ الرَّانُ الَّذِی ذَكَرَ اللَّهُ{ كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا یَكْسِبُونَ } )حدیث حسن صحیح رواه الترمذی 11/162 واته‌:هه‌ركاتێك به‌نده‌ كه‌وته‌ ناوتاوانه‌وه‌،ئوه‌ یه‌كسه‌ر خاڵێكى ڕه‌ش له‌سه‌ر دڵى دروست ده‌بێت،جا ئه‌گه‌ر له‌وتاوانه‌ په‌شیمان بووه‌وداواى لێ خۆشبوونى له‌ خوا كردوگه‌ڕایه‌وه‌ ئه‌وه‌ خاڵه‌ ڕه‌شه‌كه‌ش له‌سه‌ر دڵى ده‌سڕێته‌وه‌و نامێنێ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر تاوان و ده‌گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌رى ئه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌و خاڵه‌ گه‌وره‌ ده‌بێت و تاواى لێدێت هه‌موودڵى داگیر ده‌كات وئیتر ئه‌و په‌رده‌یه‌ ده‌درێت به‌سه‌ر دڵیدا كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌ه‌فه‌رموێت: (كَلَّا بَلْ رَانَ عَلَى قُلُوبِهِمْ مَا كَانُوا یَكْسِبُونَ (14)المطففین واته‌:نا وانیه‌،به‌ڵكو ئه‌وه‌ى ده‌یانكرد له‌خراپه‌و تاوان هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ په‌رده‌ى هێنا به‌سه‌ر دڵیاندا.قال الحسن: هو الذنب على الذنب حتى یموت القلب. قال ابن عباس: "ران على قلوبهم" طبع علیها.) البغوی تفسیرسورة المطففین: 9 / 253-254   پێشه‌وا حه‌سه‌ن(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت: واته‌ تاوان له‌سه‌ر تاوان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن تاكو مردن ده‌گاته‌ سه‌ریان،پێشه‌وا ابن عباس(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێ: "ران على قلوبهم" طبع علیها واته‌ مۆر ده‌درێت له‌سه‌ر دڵیان .جا به‌بێ گومان هه‌ركه‌سیش مۆر بدرێت له‌سه‌ر دڵى به‌ هۆى تاوانه‌وه‌یه‌ وه‌ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆكارى سه‌ره‌كى بۆ ۆتایى هاتنى ته‌مكه‌ن به‌ خراپه‌.


شه‌شه‌م-هیوا درێژى به‌ژیانى دونیا:


هیوابوون به‌ژیانى دونیاوكه‌وتنه‌ ژێربارى ئه‌و خه‌مه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌و تاوانانه‌ى كه‌ خوا په‌نامان بدات مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ڵدێروله‌ناوچوون ده‌بات و هۆكارێكى گرنگیشه‌ بۆ كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن له‌سه‌رئه‌وخراپه‌یه‌،جا هه‌ركه‌سێك كه‌وته‌نیو ئه‌م گێژاوه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌بێت دوا ڕۆژى خۆى بهێنێته‌ پێش چاوكه‌ دوایى خۆى په‌شیمانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى بۆچى هه‌مووغه‌م و په‌ژاره‌ى دونیاو كاركردن بووه‌ بۆژیانى دونیاو دواڕۆژى فه‌رامۆش كردووه‌،به‌ڕاستى ئه‌م ژیانى دونیایه‌ كه‌ چاوى زۆرێك له‌ مرۆڤه‌كانى كوێر كردووه‌ له‌ئاست بینینى پاداشت و نازو به‌خششه‌كانى خواى گه‌وره‌ له‌و ژیانه‌ى تر كه‌ دوڕۆژه‌وبه‌رده‌وامیش هه‌ڵى خه‌ڵه‌تاندون وته‌نها سه‌رقاڵى سه‌روه‌ت و سامان و جوانى و ڕازاوه‌ییه‌كه‌ى كردوون،ئه‌ویش به‌ هاوكارى و ده‌ست بارگرتنى شه‌یتانى لێزان و فێڵباز ئیبلیس ى نه‌فره‌ت لێكراو،خواى گه‌وره‌و میهره‌بانیش ده‌فه‌رموێت:(مَنْ كَانَ یُرِیدُ الْحَیَاةَ الدُّنْیَا وَزِینَتَهَا نُوَفِّ إِلَیْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِیهَا وَهُمْ فِیهَا لَا یُبْخَسُونَ (15) أُولَئِكَ الَّذِینَ لَیْسَ لَهُمْ فِی الْآَخِرَةِ إِلَّا النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِیهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا یَعْمَلُونَ (16)) هود 15- 16  واته‌:هه‌ركه‌سێك ته‌نهاژیانى ئه‌م دونیایه‌وجوانى وڕازاوه‌ییه‌كه‌یى وبه‌رق وبریقى ئه‌وى بوێ،وه‌پاشه‌ڕۆژى پشت گوێ بخات،ئه‌وه‌ئێمه‌ش هه‌رله‌دونیادا به‌تێروته‌سه‌لى هه‌مووئه‌وهه‌وڵ وكۆششه‌ى كه‌كردویه‌تى وه‌ك سه‌ردانى خزمان وچوون بۆلاى نه‌خۆش وقسه‌ى زل كردن تیایدا .ده‌دوینه‌وه‌ به‌ته‌ندروستى وڕۆزى پێدانى وده‌ركردنى ناووشۆره‌تى دونیایى به‌مه‌رجێك هیچیى لێكه‌م ناكه‌ینه‌وه‌ وه‌ك خۆى پاداشتى ده‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له‌دواڕۆژدا جگه‌ له‌ئاگرى دۆزه‌خ هیچ به‌شێك و به‌هره‌یه‌كیان نییه‌ ؟!وه‌هه‌ر هه‌وڵ و چاكه‌یه‌ك كه‌له‌دونیا كردبێتیان هه‌مووى به‌فیڕۆ چووه‌ هه‌ر له‌ دونیادا ،وه‌به‌ناڕه‌واو په‌چ ڕۆىیشت ، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت ( فَوَاللَّهِ مَا الْفَقْرَ أَخْشَى عَلَیْكُمْ وَلَكِنِّی أَخْشَى أَنْ تُبْسَطَ عَلَیْكُمْ الدُّنْیَا كَمَا بُسِطَتْ عَلَى مَنْ كَانَ قَبْلَكُمْ فَتَنَافَسُوهَا كَمَا تَنَافَسُوهَا وَتُهْلِكَكُمْ كَمَا أَهْلَكَتْهُمْ)البخارى 11/243 . مسلم 18/95 . واته‌/سوێند به‌خوا له‌ هه‌ژالرى ناترسم كه‌ توشى ئێوه‌ بێت، به‌ڵام ده‌ترسم دونیا بڕژێت به‌سه‌رتانداو ده‌رگاى خۆشیه‌كانتان بۆ بكاته‌وه‌ وه‌ك چۆن كرایه‌وه‌ بۆگه‌لانى پێشوو ، وه‌ئێوه‌ش پێشبڕكێى له‌سه‌ر بكه‌ن وه‌ك چۆن ئه‌وان پێشبڕكێیان له‌سه‌ركرد،وه‌له‌ناوتان به‌رێت وه‌ك چۆن ئه‌وانى له‌ناو برد.ڕه‌حمه‌تى خوا له‌زاناوپیاوچاك شێخ حه‌سه‌نى به‌صرى كه‌ده‌فه‌رموێت:( لاتخرج نفس إبن ادم من اادنیا إلابحسدات الثلاث: إنه لم یشبع مما جمع ولم یدرك ما أمـل ، ولم یحسن الزاد لما یقدم علیه ) وقایة الإنسان .ص 205 واتــه‌/ گیانى نه‌وه‌ى ئاده‌م ده‌رناچێ له‌لاشه‌ى له‌ دونیادا مه‌گه‌رسێ ئاخ هه‌ڵده‌كێشێت:تێرناخوات له‌وه‌ى كۆیكردوه‌ته‌وه‌،وه‌نه‌گه‌یشتووه‌ به‌وه‌ى كه‌هیوایه‌تیه‌تى، وه‌ زادو تویێشووى باشى هه‌ڵانه‌گرتووه‌  بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ى له‌سه‌ر پێیه‌كانى ده‌وه‌ستێت .


حه‌وته‌م- دواخستنــى ته‌وبـه‌ :


ته‌وبه‌ كردن و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لاى خوا پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو به‌نده‌یه‌ك ، جاته‌وبه‌ كردن له‌سه‌رئه‌نجامدانى هه‌موو تاوانێك پێویسته‌ وه‌ په‌یوه‌ست نیه‌ به‌  ته‌نها كــاتێك یان شوێنـێـك تــاوانێك ، به‌ڵكو هه‌میشه‌ پێویسته‌ بگه‌ڕێیته‌وه‌ بۆلاى خواى گه‌وره‌ و داواى لێخۆشبون و لێبوردنى لێ بكه‌یت ، جا ته‌وبه‌ كردن خۆى له‌ خۆیدا  گۆڕان و دیواو دیو كردنى به‌نده‌یه‌ له‌ بارێكه‌وه‌ بۆ بارێكى تر ، بۆیه‌ ئه‌م جۆره‌ ته‌نها به‌ وته‌و قسه‌ى سه‌ر زار نابێت ، به‌ڵكو ده‌بێت كۆچ بكه‌ى له‌ تاوانه‌وه‌ به‌ره‌و به‌ندایتیه‌كى ڕاسته‌قینه‌ ،هه‌روه‌ها خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (وَتُوبُوا إِلَى اللَّهِ جَمِیعًا أَیُّهَا الْمُؤْمِنُونَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ) النور(31) واتــه‌ /ئه‌ى ئه‌وانه‌ى باوه‌ڕتان هێناوه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ لاى خواو ته‌وبه‌ بكه‌ن،هه‌مووتان وه‌ له‌هه‌موو ئه‌ تاوانانه‌ى كه‌ گه‌وره‌و بچوكن بۆ ئه‌وه‌ى ڕزگارتان بێت له‌ سزاى خواو سه‌رفرازى دواڕۆژبن.هه‌ر بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ دواخستنى ته‌وبه‌ وه‌ خۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاننه‌ پێش هه‌موو شتێك وه‌ به‌ گوێ كرتن له‌ شه‌یتانیشه‌ له‌ هه‌مان كاتدا ، بۆیه‌ خواى گه‌وره‌ به‌زه‌یى بێته‌وه‌ به‌ حاڵى من و تۆشدا، ئه‌ى به‌نده‌ى خوا نه‌كه‌ى ته‌وبه‌ دوا بخه‌یت ؟! ئه‌زانى بــــۆ ؟؟ چونكه‌ تۆ نازانیت كه‌ى ده‌مریت . له‌وانه‌یه‌ زۆر نزیك بێت كاتى گه‌رأنه‌وه‌ى یه‌كجاریت بۆ لاى خوا ، بۆیه‌ زوو ته‌وبه‌ بكه‌ ،پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (  إِنَّ اللَّهَ عَزَّ وَجَلَّ لَیَقْبَلُ تَوْبَةَ الْعَبْدِ مَا لَمْ یُغَرْغِرْ ) صحیص الجامع الصغیر 1903  واتــــه‌ / خـواى گه‌وره‌ ته‌وبه‌ى به‌نده‌كه‌ى وه‌رده‌گرێت پێش گه‌یشتنى به‌ غه‌رغه‌ره‌ى گـیان كێشان ، واته‌ تاپیێش ئه‌وكاته‌ وه‌رده‌گیرێت دوایى سودى نـیـه‌ . هه‌روه‌ها له‌ فه‌رموده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت :(  التَّائِبُ مِنْ الذَّنْبِ كَمَنْ لَا ذَنْبَ لَهُ) صحیح الجامع 3008 ،  واتــه‌ / ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ته‌وبه‌ ده‌كات له‌ تاوان ، وه‌ك ئه‌وو وایه‌ كه‌ هیچ تاوانێكى نه‌كردبێت .


هه‌شته‌م- ئافره‌تانێك به‌پـۆشـكى ته‌سـك وته‌نـك وكـورتــه‌وه‌ بمرێت.


به‌ڕاستس چینى ئافره‌تان ته‌نها مافیان له‌ ژێرسایه‌ى دینى ئیسلامداپارێزراوه‌وڕێزو پله‌و پایه‌یان هه‌ر له‌وێدا بۆدیارى كراوه‌،هه‌ر بۆیه‌ ئافره‌تیش وه‌ك هه‌موو دروستكراوه‌كانى خواى گه‌وره‌ خاوه‌ن سیفه‌ت و جوانى و ناسكى و لاشه‌یه‌كى تایبه‌تیه‌ كه‌ ته‌نها خواى گه‌وۆره‌ خۆى ده‌زانێت چۆن ده‌بنه‌ جێى سه‌رنجى پیاوان، جا دوژمنانى ئیسلام و به‌رنامه‌ پیرۆزه‌كه‌ى خوا به‌رده‌وامن له‌ سیلان گێڕان و به‌رنامه‌ بۆ داڕشتن تا وا له‌و ئافره‌تانه‌ بكه‌ن كه‌ ببنه‌ هۆى له‌خشته‌ بردن و ترازاندنى ڕه‌گه‌زى به‌رامبه‌ر ئه‌ویش به‌ له‌كه‌دار كردن و ناو زڕاندن وبڵاوكردنه‌وه‌ى جۆره‌ها جل و پۆشاكى ناشه‌رعى و سه‌رنج ڕاكێشه‌ر تا ئافره‌تانى پێ هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و له‌و ڕێگایه‌وه‌ مه‌رازه‌ گڵاوه‌كانى خۆیان بهێننه‌ دی،هه‌ربۆیه‌ به‌م جل و به‌رگه‌ به‌ناو داپۆشه‌ره‌وه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ناو زۆنگاوو ڕه‌شاوى چاولێ كه‌رى ڕۆژئاواو دوژمنانى خوا،وه‌به‌داخیشه‌وه‌ ده‌ڵێم له‌ وڵاتى خۆشمان ده‌سته‌و تاقمێكى چاوچنۆك و به‌چكه‌ جوله‌كه‌و شوێن كه‌وتوانى هه‌ن كه‌ شه‌وو ڕۆژیان خستۆته‌ سه‌ر یه‌ك بۆ دوورین و بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌م جۆره‌ جلانه‌سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه‌ كۆمه‌ڵێكیش هه‌ن خه‌ریكى ڕازاندنه‌وه‌و نمایش كردنى ئافره‌تانن و شه‌رم و شكۆیان نه‌ماوه‌وئافره‌تانى نیوه‌ ڕووت به‌رهه‌م ده‌هێنن له‌ كاتێكدا كۆمه‌ڵگه‌ چاوه‌ڕوانى شتى باشترو چاكتر ده‌كات له‌وانه‌،بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ ده‌ده‌ین به‌ گوێى هه‌موو خوێنه‌روگوێگرێك كه‌ خۆشه‌ویستمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:( صِنْفَانِ مِنْ أَهْلِ النَّارِ لَمْ أَرَهُمَا قَوْمٌ مَعَهُمْ سِیَاطٌ كَأَذْنَابِ الْبَقَرِ یَضْرِبُونَ بِهَا النَّاسَ وَنِسَاءٌ كَاسِیَاتٌ عَارِیَاتٌ مُمِیلَاتٌ مَائِلَاتٌ رُءُوسُهُنَّ كَأَسْنِمَةِ الْبُخْتِ الْمَائِلَةِ لَا یَدْخُلْنَ الْجَنَّةَ وَلَا یَجِدْنَ رِیحَهَا وَإِنَّ رِیحَهَا لَیُوجَدُ مِنْ مَسِیرَةِ كَذَا وَكَذَا)رواه مسلم 2128 واته‌:دوو كۆمه‌ڵ هه‌ن كه‌ من نه‌یانم بینیوه‌ ئه‌وانه‌ له‌ ئه‌هلى ئاگرن و دوه‌چنه‌ دۆزه‌خه‌وه‌،كۆمه‌ڵێكیان بریتین له‌ و كه‌سانه‌ى كه‌ پیشه‌یان ئازاردانى خه‌ڵكى یه‌ به‌ قامچى كه‌ له‌ شێوه‌ى كلكى مانگا ده‌چێت و له‌ خه‌ڵكى پێده‌ده‌ن،وه‌ كۆمه‌ڵى دووه‌م ئافره‌تانێكن كه‌ پۆشاكیان له‌به‌ردایه‌ به‌ڵام ڕووتیشن،(پۆشته‌ ڕووته‌كان)وه‌ ئه‌وانه‌ به‌وه‌ ناوه‌ستن كه‌ هه‌رخۆیان وابن به‌ ڵكو هانى ئافره‌تانى تریش ده‌ده‌ن كه‌ بێنه‌ پێڕیانه‌وه‌،وه‌به‌ڕێگادا به‌له‌نجه‌و لار ده‌ڕۆن تا سه‌رنجى به‌رامبه‌ر ڕابكێشن،ئه‌و جۆره‌ ئافره‌تانه‌ قژیان ده‌به‌ستن و گڵۆڵه‌ى ده‌كه‌ن و له‌بان سه‌ریان ده‌یبه‌ستن و كۆى ده‌كه‌نه‌وه‌ هه‌روه‌ك كۆپاره‌ى بان پشتى حوشتر،جا ئه‌مانه‌ ناچنه‌ به‌هه‌شته‌وه‌،وه‌بۆنى به‌هه‌شتیش ناكه‌ن،كه‌بۆنى خۆشى به‌هه‌شت چه‌نده‌ها ساڵه‌ ڕێ ده‌ڕوات.یاخود له‌فه‌رموده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت: (ثَلَاثٌ لَا یَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ وَلَا یَنْظُرُ اللَّهُ إِلَیْهِمْ یَوْمَ الْقِیَامَةِ الْعَاقُّ وَالِدَیْهِ وَالْمَرْأَةُ الْمُتَرَجِّلَةُ الْمُتَشَبِّهَةُ بِالرِّجَالِ وَالدَّیُّوثُ) والنسائی 1/1357رواه احمد 12/441 واته‌:سێ جۆر له‌ خه‌ڵكى ناچنه‌ به‌ هه‌شته‌وه‌ وه‌خواى گه‌وره‌ش له‌ڕۆژى دوایدا ته‌ماشایان ناكات،ئازارده‌رى دایك و باوك،ئافره‌تانێك كه‌ كه‌ ڕووتن و له‌ پۆشاكدا لاسایى پیاوان ده‌كه‌نه‌وه‌،وه‌كه‌سانێك كه‌ ده‌یوپن واته‌ پیاوانێكن كه‌ به‌ته‌نگ ئافره‌تان وخێزانه‌كانیانه‌وه‌ نایه‌ن،له‌ڕووى ڕه‌وشت و هه‌ڵسوو كه‌وته‌وه‌.


نۆیه‌م:چوونه‌ لاى جادووگه‌ران و بڕوابوون پێیان 


جادووگه‌ران و فاڵچى و ئه‌ستێره‌ گره‌وه‌كان هه‌موویان ده‌كه‌ونه‌ بر هه‌ڕه‌شه‌ى خواى گه‌وره‌ومیهره‌بان،وه‌تۆڵه‌و سزاى به‌ ئازاۆیان هه‌یه‌ له‌ دوا ڕۆژدا،چونكه‌ ئه‌وانه‌ بێ بڕوابوون به‌و خوایه‌ى كه‌ ته‌نها ده‌سه‌ڵات وزانینى شته‌ نادیاروپه‌نهانه‌كان شایسته‌ به‌ خۆیه‌تى ،وه‌هیچ كه‌یسش ناتوانێت غه‌یب بزانێت ته‌نها خواى گه‌وره‌ خۆى نه‌بێت،وه‌هه‌ر خۆشى بڕیارده‌رو ژیێنه‌رو مرێنه‌رو دروستكه‌ره‌،وه‌ك ده‌فه‌رموێت:(عَالِمُ الْغَیْبِ فَلَا یُظْهِرُ عَلَى غَیْبِهِ أَحَدًا) (26) الجن  واته‌:ته‌نها خواى گه‌وره‌و میهره‌بان خۆى زانایه‌ به‌ شته‌ نادیارو غه‌یبه‌كان،وه‌ به‌ هیچ جۆرێك شته‌ نادیارو غه‌یبیه‌كان بۆ هیچ كه‌سێك دیار ناخاتو ئاشكرا ناكات،جگه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رانى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) جا كه‌سانێك هه‌ن ده‌چنه‌ لاى ئه‌و جادووگه‌رانه‌وبڕوایان پێ ده‌هێنن وخۆیان له‌ دینى ئیسلام بێ به‌رى ده‌كه‌ن (په‌نا به‌خوا)به‌وه‌ى كه‌ گوایه‌ شته‌ نادیاره‌كانیان پێ ده‌ڵێن و دڵیان خۆش ده‌كه‌ن به‌ڵام خۆى له‌ ڕاستیدا وانیه‌ به‌ڵكو قورئان ده‌فه‌رموێت سَحَرُوا أَعْیُنَ النَّاسِ وَاسْتَرْهَبُوهُمْ وَجَاءُوا بِسِحْرٍ عَظِیمٍ (116) الاعراف 116 واته‌:جادووگه‌ران به‌و جادووه‌ى ده‌یكه‌ن خه‌ڵكى پێ هه‌ڵده‌خه‌ڵتێننوه‌خه‌ڵكى پێ چاوبه‌ست و چه‌واشه‌ ده‌كه‌ن،وه‌خه‌ڵكانیش ده‌ترسن و ترس ده‌چێته‌ دڵیانه‌وه‌.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ( مَنْ أَتَى كَاهِنًا أَوْ عَرَّافًا فَصَدَّقَهُ بِمَا یَقُولُ فَقَدْ كَفَرَ بِمَا أُنْزِلَ عَلَى مُحَمَّدٍ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ)صحیح الجامع الصغیر 5939  واته‌:هه‌ركه‌سێك بچێته‌ لاى جادووكه‌رێَك یان فاڵچیه‌ك یان كاهینێك،وه‌باوه‌ڕى پێ بكات وه‌ به‌وه‌ى كه‌ ده‌یڵێ به‌ڕاستى بخاته‌وه‌ ئه‌وه‌ بێ باوه‌ڕبووه‌ به‌و قورئانه‌ى كه‌ دابه‌زیوه‌ته‌ سه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوا موحه‌ممه‌د(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)    یان له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) :(مَنْ أَتَى عَرَّافًا فَسَأَلَهُ عَنْ شَیْءٍ لَمْ تُقْبَلْ لَهُ صَلَاةٌ أَرْبَعِینَ لَیْلَةً )رواه مسلم 2220واته‌:هه‌ركه‌سێك بچێته‌ لاى فاڵچیه‌ك و پرسیارى لێ بكات ده‌رباره‌ى شتێك و باوه‌ڕیشى پێى هه‌بێت،ئه‌وا بۆ ماوه‌ى چل شه‌و نوێژى لێ وه‌رناگیرێت،واته‌ ئه‌گه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا بمرێت ئه‌وه‌ به‌بێ باوه‌ڕى سه‌ر ده‌نێته‌وه‌ په‌نا به‌ خوا.كه‌وته‌ چوونه‌ لاى فاڵچى و جادوو گه‌ر هۆكان بۆ كۆتایى هاتنى ته‌مه‌ن به‌ خراپه‌.


 ده‌یه‌م:باوه‌ڕنه‌كردن به‌قه‌زاو قه‌ده‌رى خوا و ڕق لێ بوونه‌وه‌ی


بێگومان قه‌ده‌ر یه‌كێكه‌ له‌ بنچینه‌كانى باوه‌ڕبوون به‌ خوا وه‌به‌شێكى گرنگیشه‌ له‌شه‌ش پایه‌كه‌ له‌لاى پێشه‌وایانى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ وه‌ به‌بێ باوه‌ڕبوون به‌و پایه‌یه‌ باوه‌ڕدانامه‌زرێت،وه‌باوه‌ڕبوونه‌ پێى به‌ خه‌یرو شه‌ڕیه‌وه‌،وه‌ك ئه‌وه‌ى پێویسته‌ مرۆڤ له‌هه‌مووكات وساته‌كاندا خۆى ته‌سلیمى قه‌ده‌رى خوا بكات،هه‌روه‌ك قه‌ده‌ر خۆى بریتیه‌ له‌و یاساوڕێساو به‌رنامه‌ تۆكمه‌یه‌ى خواى گه‌وره‌ خۆى دایڕشتووه‌و بوونه‌وه‌رى لێ دروست كردووه‌،وه‌ مرۆڤ و جن و هه‌موو دروستكراوه‌كانى به‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌ڕۆن به‌ڕێوه‌،،خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت: إِنَّا كُلَّ شَیْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ (49) القمر واته‌:ئێمه‌ هه‌موو شتێكمان به‌قه‌ده‌ر ئه‌ندازه‌ ڕێژى دروست كردووه‌یاخود ده‌فه‌رموێ: وَكُلُّ شَیْءٍ عِنْدَهُ بِمِقْدَارٍ (8) الرعد واته‌:هه‌موو شتێك كه‌لاى ئێوه‌یه‌ به‌ئه‌ندازه‌و قه‌ده‌رى خوایه‌ (ثَلاثَة لایَقْبَلُ اللَّهُ مِنْهُ یَوْمَ الْقِیَامَةِ صَرْفًا وَلَا عَدْلًا عاق وَمَنان وَمَكذُبُ بِالقَدَر )رواه ابن ابی عاصم فی كتاب السنة 1/14 وقال الشیخ الالبانی اسناده حسن   واته‌:سێ جۆره‌ كه‌س له‌ ڕۆژى دوایدا خواى گه‌وره‌ نه‌ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت وه‌نه‌فیدیه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت :ئازار ده‌رى دایك و باوك،منه‌ت كه‌ر به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا،وه‌ به‌درۆخه‌ره‌وه‌ى قه‌ده‌ر . هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت:( إِنَّهُ سَیَكُونُ فِی أُمَّتِی أَقْوَامٌ یُكَذِّبُونَ بِالْقَدَرِ) ابوداود12 /218  واته‌:به‌ڕاستى له‌ دواى من كه‌سانێك دێن كه‌ قه‌ده‌رى خوا به‌درۆ ده‌زانن و بڕواى پێناكه‌ن ،بێگومان ئه‌م تاقم و ده‌ستانه‌ هاتنه‌ دى وبوونیان هه‌بوو وه‌هه‌شه‌ كه‌ له‌وانه‌ن بڕوایان به‌ قه‌ده‌رى خوا نه‌به‌ه‌،له‌وانه‌كۆمه‌ڵى قه‌ده‌ریه‌كان(القدریه‌)كه‌ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵى گومڕابوون له‌دواى چینى هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئه‌مانه‌ ده‌ركه‌وتن و كه‌سانێك بوون كه‌ بڕوایان به‌وه‌ نه‌بوو كه‌ هه‌ر شتێك ڕووبدات قه‌ده‌رى خوایه‌ وه‌قه‌زاو قه‌ده‌ریان به‌ ڕاست نازانى و ده‌یان ووت هه‌موو شتێك كه‌ له‌ گه‌ردووندارشووده‌دات به‌ قه‌زاو قه‌ده‌رى خوانیه‌ به‌ڵكو ئه‌مانه‌ هه‌مووى به‌ هۆى پیسى و چه‌په‌ڵى به‌نده‌كانه‌وه‌یه‌،هه‌ربۆیه‌ ئه‌مانه‌ لاى ئه‌هلى سوننه‌و جه‌ماعه‌ له‌ دین ده‌رچوونه‌و ئه‌وانه‌ مه‌جوسى ئه‌م ئومه‌ته‌ن،هه‌روه‌ك یحیى بن یعمر به‌ عبدالله ى كوڕى عومه‌رى ووت:ئه‌ى باوكى عبدالرحمن خه‌ڵكانێك پێش ئێمه‌ هه‌بوون قورئانیش ده‌خوێنن به‌ڵام گومڕان به‌وه‌ى كه‌ ده‌ڵێن:هه‌رچیه‌ك ڕووده‌دات ( انف ) واته‌:پێشتر ته‌قدیر نه‌كراوه‌و به‌رنامه‌ى بۆ دانه‌ڕێژراوه‌،له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌،وه‌ده‌ڵێن خوا زانیارى پێى نه‌بووه‌ به‌ڵكو كاتێك شته‌كه‌ ڕوویدا ئینجا خواى گه‌وره‌ زانیارى پێى ده‌بێت،جاابن عمر(خوالێى ڕازى بێت )فه‌رمووى:ده‌ى ئه‌گه‌ر تۆگه‌یشتى به‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ پێیان بلێ:من لێیان به‌ریم وه‌ئه‌وانیش له‌من به‌رین،پاشان فه‌رمووى:سوێند به‌و خوایه‌ى گیانى منى به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان به‌ئه‌ندازه‌ى كێوى ئوحودئاڵتوونى هه‌بێت و له‌پێناوى خوادا بیبه‌خشێت ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ لێى وه‌رناگرێت،تاكو باوه‌ڕى به‌ قه‌ده‌رى خوا نه‌بێت به‌ خێرو شه‌ڕیه‌وه‌،پاشان فه‌رمووى:( ان مجوس هذه الامة المكذبون بالقدر ان مرضوا فلا تعدوهم وان ماتوا فلا تصلوا علیهم وان لقیتم فلا تسلموا علیهم ) لمحة عن الفرق الضلة (الشیخ الدكتور صالح بن فوزان الفوزان ص 32 )واته‌:مه‌جووسى ئه‌م ئوممه‌ته‌ئه‌وانه‌ن كه‌قه‌ده‌رى خوا بۆشته‌كان به‌درۆ ده‌زانننجا ئه‌گه‌رئه‌وانه‌نه‌خۆش كه‌وتن مه‌چن بۆسه‌ردانیان،وه‌ئه‌گه‌ر مردن نوێژیان له‌سه‌ر مه‌كه‌ن،وه‌ئه‌گه‌ر له‌ ڕێگه‌یه‌كدا به‌ئه‌وان گه‌یشتن سه‌لامیان لێ مه‌كه‌ن.كه‌واته‌ زۆر كارێكى ترسناكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ بمرێت و بگه
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو