ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی یه‌كه‌م


ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر چه‌ند كاتێكى كه‌مى مابوو له‌ ژیاندا و  به‌ره‌و مردن ڕووى نابوو ، پێویسته‌ چى بكات بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بۆ مردن ئاماده‌ بكات؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێ ى ڕاگه‌یاندووین كه‌ هه‌موومان گومانى چاكمان هه‌بێت به‌ خواى گه‌وره‌ له‌سه‌ره‌ مه‌رگ دا … له‌ جابره‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : سمعت رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ـ یقول قبل وفاته بثلاث ((لایموتن أحدكم إلآ وهو یحسن الظنّ بالله)) (1)  واته‌: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێش سێ ڕۆژ له‌ وه‌فاتى گوێم لێ بوو ده‌یفه‌رموو: هیچ كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نه‌مرێت تا گومانى چاكى به‌ خواى خۆى ده‌بێت . گومانى چاك ئه‌وه‌یه‌ باوه‌ڕت وابێت كه‌ خواى گه‌وره‌ ده‌تخاته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و ڕه‌حمت پێ ده‌كات وه‌ دڵنیابیت كه‌ له‌ گوناهت خۆش ده‌بێت. وه‌ گومانى چاكیش به‌س نى یه‌ به‌ڵكو ده‌بێت بترسێت له‌و گوناهانه‌ى پێشتر ئه‌نجامى داوه‌...... له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : (پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  چووه‌ سه‌ردانى گه‌نجێك كه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگ دا بوو پێ ى فه‌رموو ((حاڵت چۆنه‌ ؟)) 

ئه‌ویش ووتى: وه‌ڵاهى ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌ گوناهه‌كانم زۆر ده‌ترسم و هیواى زۆریشم به‌ خواى خۆم هه‌یه‌ پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى (( لایجتمان فی قلب عبدٍ فی مثل هذا الموطن الاّ اعطاه الله مایرجو  وامِنُه مما یخاف)) (2). واته‌: ئه‌و دوانه‌ له‌ دڵى هه‌ربه‌نده‌یه‌كدا كۆببێته‌وه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگ دا ئه‌وه‌ى كه‌ لى ى ده‌ترسێ خواى گه‌وره‌ لێ ى بێ باك ده‌كات وه‌ ئه‌وه‌یشى هیواى پێ ى هه‌یه‌ خوا هیواكه‌ى بۆ ده‌هێنێته‌ دى. بۆیه‌ چاكتر وایه‌ گومانى چاك زیاتر ببه‌یت به‌ خواى خۆت كه‌ خوا لێت خۆش ده‌بێت له‌وه‌ى زیاتر ترست هه‌بێت ...


(ئیبن و عه‌باس) (رضی الله عنهما) ده‌فه‌رموێت : (إذا رأیتم بالرجل الموت فبشروه لیلقى ربه وهو حسن الظن بالله وإن كان حیا فخوفوه..) (3) واته‌: ئه‌گه‌ر زانیتان ئه‌و كه‌سه‌ چه‌ند ساتێكى ماوه‌ له‌ ژیانیدا هیواو ڕه‌حمى خواى بخه‌نه‌ دڵه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیندوو بوو بیترسێنن. به‌ڵام له‌سه‌ره‌مه‌رگدا تازه‌ وا له‌ ژیانى درۆ ده‌رده‌چێت به‌ره‌و ژیانى ڕاستى له‌به‌ر ئه‌وه‌ هیواى زیاتر بخه‌نه‌ دڵه‌وه‌ چونكه‌ زۆر پێویسته‌ . موسوڵمان گومان و هیواى چۆن بێت به‌ خواى خۆى خوا په‌یمانى داوه‌ ئه‌و گومانه‌ى بۆ ده‌هێنێته‌ دى چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت : له‌ جابره‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) ((من إستطاع منكم أن لا یموت إلاّ وظنه بالله حسن فلیفعل) (4).واته‌: هه‌ركه‌سێك له‌ ئێوه‌ تا ده‌توانێت گومانى باش بێت به‌ خواى گه‌وره‌ و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش بمرێت.هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت: خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى: ((أنا عند ظن عبدی بی إن ظن خیراً ، و إن ظَنَّ شراَ ..))(5). واته‌ : خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (من له‌ جێى گومانى به‌نده‌كه‌مم ئه‌گه‌ر گومانى چاك ببات به‌ من بۆى ده‌هێنمه‌ دى وه‌ ئه‌گه‌ر گومانى خراپ ببات به‌من هه‌روه‌ها بۆى ده‌هێنمه‌ دى) . كه‌واته‌ هه‌ركه‌س گومانى وا بێت خوا سه‌رفرازو سه‌ركه‌وتووى ده‌كات و له‌ گوناهى خۆش ده‌بێت و به‌ به‌هه‌شتى شاد ده‌كات ئه‌م گومانه‌ خوا بۆى ده‌هێنێته‌دى ،وه‌ هه‌ركه‌س گومانى وابێت خوا ده‌یخاته‌ دۆزه‌خ و سزاى ده‌دات و له‌ گوناهى خۆش نابێت و ڕه‌حمى پێ ناكات ئه‌وا ئه‌و گومانه‌ خراپه‌ى به‌ خواى خۆى بۆ ده‌هێنێته‌ دى .. وه‌ مژده‌ش دراوه‌ به‌و موسوڵمانه‌ به‌ڕێزانه‌ كه‌ به‌ هیوا بوون به‌ ڕه‌حمى خوا شادبن وه‌ له‌ ژیانى خۆیاندا ترساون له‌ خوا مژده‌یان پآ دراوه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ترسیان لێ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌ له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا وه‌كو خواى گه‌وره‌ فه‌رموویه‌تى : ((قال الله تعالى : وعزتی لا أجمع على عبدی خوفین وأمنین إن هو أمننی فی الدنیا أخفته یوم أجمع  فیه عبادی وان هو اخافنی فی الدنیا أمِنتُهُ یوم أجمع فیه عبادی)) (6) واته‌ :  به‌ عیزه‌تى خۆم هه‌رگیز دوو ترس ودوو دڵنیایى له‌ دڵى هیچ به‌نده‌یه‌كدا كۆناكه‌مه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و له‌ژیانى دنیادا له‌ من  نه‌  ترسابێت ، ئه‌وا من زۆر ده‌یترسێنم له‌و ڕۆژه‌ى به‌نده‌كانمى تیا كۆده‌كه‌مه‌وه‌ وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ دنیا لێم ترسابێت ئه‌وا له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ به‌نده‌كانمى تێدا كۆده‌كه‌مه‌وه‌دڵنیا ودوور له‌ هه‌موو ترسێكى ده‌كه‌م. بۆیه‌ ئاده‌میزادى موسوڵمان ئه‌گه‌ر نه‌خۆش كه‌وت پێش مردنه‌كه‌ى چاك وایه‌ ئه‌و نه‌خۆشیه‌ى پێ خۆش بێت و سوپاسى خواى له‌سه‌ر بكات و پێى ڕازى بێت وه‌كو ئه‌بو هوره‌یره‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌یگێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى : ((قال الله عز وجل : ان المؤمن عندی بمنزلة كل خیر یحمدنی وأنا أنزعُ نَفسهُ مِن بَین جنبیهِ وهو یحمد الله))(7). واته‌ :  خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت خاوه‌ن باوه‌ڕ لاى من پله‌یه‌كى هه‌ره‌ چاكى هه‌یه‌ سوپاسم ده‌كات له‌ كاتێكدا كه‌من گیانى ده‌كێشم له‌ نێوان هه‌ردوو شانى یه‌وه‌ (واته‌: له‌ قوڕقوڕاگه‌و به‌ره‌و ژوور) . پێویسته‌ په‌نا بگرین به‌ خواى گه‌وره‌ له‌ مردنى كوتو پڕو له‌ ناكاو ، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ مردنه‌ نیشانه‌ى غه‌زه‌بى خوایه‌ .


له‌ عوبه‌یدى كوڕى خالیدى كوڕى سوله‌یمى یه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى : ((موت الفجاءة اخذةُ أسف)) (8). واته‌ :  مردنى له‌ناكاو  نیشانه‌ى تووڕه‌بوونى خوایه‌ له‌وكه‌سه‌ وه‌كو خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : ( فَلَمَّا آَسَفُونَا انْتَقَمْنَا مِنْهُمْ )(الزخرف: ٥٥)، واته‌ : كاتآ توڕه‌یان كردین تۆڵه‌مان لێ سه‌ندنه‌وه‌ ، هه‌ركه‌سێك خواى گه‌وره‌ له‌ناكاودا ڕۆحى بكێشێت ئه‌وه‌ خواى گه‌وره‌ لێ ى توڕه‌یه‌ و هیچ بوارێكى نادات له‌ دنیادا تۆبه‌ بكات یان خۆى ئاماده‌ بكات بۆ گه‌یشتن به‌ خواى خۆى به‌ڵام له‌ ڕیوایه‌تێكدا له‌ دایكى به‌ڕێزمان عائیشه‌ (رضی الله عنها )، وه‌ ابن مسعود (ڕه‌زای خوای لێبێت) گێڕاویانه‌ته‌وه‌ كه‌ فه‌رموویانه‌ : (( موت الفجأة راحة بالمؤمن وأسفٍ على الفاجر))(9) . واته‌: مردنى له‌ ناكاو حه‌وانه‌وه‌یه‌ بۆ بڕوادار و نیشانه‌ى توڕه‌بوونه‌ له‌ خراپكار. ئیمامى عومه‌ر (ڕه‌زای خوای لێبێت) زۆر جار ئه‌م دوعایه‌ى ده‌فه‌روو: " اللهم إنی أعوذبك ان تأخذنی على غِرَّةِ أو تذرنی فی غفلة أو تجعلنی من الغفلین"(10) واته‌: خوایه‌ په‌نابه‌ تۆ ده‌گرم له‌ كوتوپرشدا گیانم بكێشیت یا خود له‌بێ ئاگایدا بم هێڵیته‌وه‌ یاخود بم خه‌یته‌ ڕیزى بێ ئاگاكان.خواى گه‌وره‌ خۆى به‌ڵێنى داوه‌ هه‌ر موسوڵمانێك  نه‌خۆش بخات ئه‌گه‌ر به‌ نه‌خۆشى یه‌كه‌ى بڕوات له‌ گوناهى خۆش ده‌بێت وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت : له‌ ئه‌نه‌سه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) گێڕراوه‌ته‌وه‌ :((إذا إبتلى الله العبد المسلم ببلاءِ فی جسده ، قال الله عز وجل اكتب له صالح عمله فإن شفاه غسّلهُ وطهّرهُ،وان قبضه غَفِر له ورحمَهُ...))(11). واته‌ :  خواى گه‌وره‌ هه‌ر به‌ڵایه‌ك بدات به‌سه‌ر جه‌سته‌ى موسوڵمانێكدا به‌ فریشته‌كان [ واته‌: ئه‌وانه‌ى كارى چاكه‌ ده‌نووسن ] ده‌فه‌رموێت كارى چاكه‌ى بنووسن ، وه‌ ئه‌گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌ ڕزگارى كردو چاكى كرده‌وه‌ ئه‌وا پاكى  ده‌كاته‌وه‌ له‌ هه‌موو گوناهێك، وه‌  ئه‌گه‌ر به‌و نه‌خۆشى یه‌وه‌ ڕۆحى كێشا ئه‌وا لێى خۆش ده‌بێت و ڕه‌حمى پێ ده‌كات كه‌واته‌: نه‌خۆش بوونمان پێش مردنمان به‌ چه‌ند ڕۆژێك سوپاسێكى بێ پایانى بۆ خواى خۆمانى تێدایه‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه‌ ... له‌به‌ر ئه‌وه‌ موسوڵمان پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ى گیانى بگاته‌ قوڕقوڕاگه‌ى ته‌وبه‌ بكات چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى : ((ان الله لیقبل توبة العبد مالم یُغَر غِر))(12). واته‌: خواى گه‌وره‌ ته‌وبه‌ له‌ به‌نده‌ كه‌ى وه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر ڕۆحى نه‌گه‌یشتبێته‌ قوڕقوراِگه‌ى . بۆیه‌ پێویسته‌ په‌نا بگرێت له‌ شه‌ڕى شه‌یتان له‌و كاته‌دا وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  له‌ دوعاكانیدا په‌ناى به‌ خوا گرتووه‌ له‌ چه‌ند فروفێڵیكى شه‌یتان ، وه‌ ده‌فه‌رموێت : ((اللهم إنى أعوذ بك …وأعوذ بك أن یتخبطنی الشیطان عند الموت)(13).واته‌: خوایه‌ په‌نا به‌ تۆ ده‌گرم كه‌ شه‌یتان ڕێگه‌م لێ هه‌ڵه‌بكات و سه‌رم لێ تێك بدات پێش مردنم .وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا هاتووه‌ له‌ (عطاء كورِى یاسره‌وه‌ ) (ڕه‌زای خوای لێبێت)  كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رموویه‌تى: ((مامن مؤمن یموت … وأقرب ما یكون عدو الله منه ذلك الساعة)) (14) واته‌ : نزیكترین كات كه‌ شه‌یتان له‌ باوه‌ڕداره‌وه‌ نزیكه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌مه‌رگ دایه‌ ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ى لێ هه‌ڵه‌بكات له‌ كاتى مردندا و ڕێگه‌ ئیسلامى له‌ بیربه‌رێته‌وه‌، وه‌ سه‌رقاڵى بكات به‌ شتى تره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى تۆبه‌  نه‌كات  پێش ڕۆح ده‌رچوونى ، یاخود به‌وه‌ كه‌ گومانى خراپ بخاته‌ دڵیه‌وه‌ كه‌ خوا تۆ ده‌یخاته‌ دۆزه‌خه‌وه‌ و ڕه‌حمى پێ ناكات بۆ ئه‌وه‌ى گومانى خراپ ببات به‌ خواى خۆى  و گومانه‌كه‌ى بێته‌ دى و واى لێ بكات كه‌ كوفرێك یان گوناهێكى پێ بكات یان هاوتا بۆ خوا بڕیاردانێكى پێ بكات و بیكاته‌ دوا كرده‌وه‌ى له‌ دونیادا چونكه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت: ((إنما الاعمال بخواتیمها)) واته‌ :  هه‌موو كرده‌وه‌كان به‌ كۆتاییه‌كانیانه‌وه‌ به‌ندن . خواى گه‌وره‌ په‌نامان بدات له‌ شه‌یتان پێش ڕۆح كێشان كه‌ ڕێگه‌مان لێ هه‌ڵه‌بكات . كه‌واته‌ ته‌وبه‌ كردن و داواكردنى لێ خۆش بوون له‌ خواو  پاشان په‌نا گرتن به‌خوا له‌ شه‌یتان وه‌ زۆر وتنه‌وه‌ى دوا ووشه‌ى (لاإله إلاّ الله) و خۆ ئاماده‌كردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆلاى  خوا وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : (( لقنوا موتاكم قول لاإله الا الله))(15).واته‌: ئه‌وانه‌ى وا له‌سه‌ره‌مه‌رگدان با له‌دواتانه‌وه‌ وشه‌ى ( لا إله الا الله ) بڵێنه‌وه‌. گرنگى ئه‌م ووشه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت: : ((من كان آخر كلامه لا إله الا الله دخل الجنة))(16)  واته‌: هه‌ركه‌سێك دوا ووشه‌ى ( لا إله الا الله ) بێت ده‌چێته‌ به‌هه‌شته‌وه‌ و ڕزگارى ده‌بێت له‌ ئاگر. وه‌هه‌روه‌ها له‌ فه‌رموده‌یه‌كى تردا ده‌فه‌رموێت هه‌ر كه‌سێك له‌ نه‌خۆشى سه‌رمه‌رگدا بڵێت: (( لا إله الا الله والله اكبر لا إله إلا الله وحده لاشریك له ، له الملك وله الحمد لا إله إلا الله ولاحول ولا قوة إلا بالله)) گه‌ر له‌و نه‌خۆشیه‌دا بمرێت  ئاگر ناى سوتێنێت)) (17).وه‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ له‌ سه‌رمه‌رگدا مرۆڤ دڵخوش بێت به‌ مردن و گه‌یشتن به‌ خواى خۆى ،  سه‌عیدى كوڕى عبدولعه‌زیز ده‌فه‌رموێت :" بیلال (ڕه‌زای خوای لێبێت) له‌سه‌ره‌ مه‌رگدا بوو ، خێزانه‌كه‌ى ده‌یوت : ئه‌ى هاوا  له‌ موحیبه‌ته‌! بیلالیش ده‌یفه‌رموو : " [ واحرباه] غدا نلقی الأحیة محمداً وحزبَه" (18) . واته‌: ئاى له‌و خۆشیه‌ سبینێ به‌ خوشه‌ویستانم ده‌گه‌م موحه‌مه‌د (ڕه‌زای خوای لێبێت) وه‌هاوه‌ڵه‌كانى . موعازیش (ڕه‌زای خوای لێبێت) له‌سه‌ر مه‌رگدا ده‌یفه‌رموو : " مرحباً بالموت ، مرحیاً زائرٌ مُغب حبیبٌ جاء على فاقة اللهم انك تعلم أفی كنت أخافُك فانا الیوم أرجزك ، إنی لم أكن أحب الدنیا و طول البقاء فیها لكری الأنهار ولالغرس الأشجار ولكن لظنأ الهواجر و مكابدة الساعات و مزاحمة العلماء بالرّكب عند حق الذكر"(19). واته‌: پێشوازیت لێ بێت ئه‌ى مردن ، پێشوازیت  لێ بێت ئه‌ى میوانى دره‌نگ هاتوو ئه‌ى خۆشه‌ویستى كاتى هه‌ژارى ، خوایه‌ خۆت ده‌زانیت من له‌ تۆ ده‌ترسام ئه‌مڕۆش من هیوام به‌ تۆیه‌ ، من دونیام خۆش نه‌ده‌ویست وه‌مانه‌وه‌م  نه‌ده‌ویست تیایدا بۆ ئاوداشتن و دره‌خت ڕواندن به‌ڵكو ته‌نها بۆ تونیه‌تى ڕۆژ وناڕه‌حه‌تى بردنه‌ سه‌رى كاته‌كات  وشان ئه‌ژنۆ جووت كردن له‌به‌رده‌م زاناكاندا له‌ كۆڕى زاست و زكردا.وه‌ له‌ پێش ڕوح ده‌رچوونى جار جار ده‌بورایه‌وه‌ و ده‌هاته‌وه‌ هۆش خۆى  و ده‌یووت: " ربی اخنقنی خنقك فوعِذَّتِك إنَّك لتعلم إنی لأحبكَ" (20). واته‌: خوایه‌ گیان به‌ خنكاندنى خوت بم خنكێنه‌ سوێند به‌ شكۆمه‌ندیت خۆت ده‌زانیت كه‌ من زۆرم خۆش ده‌وێت .  وه‌( محمدى كوڕى واسع )یش (رحمه‌ الله ) له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا  ده‌یفه‌رموو: " مرحباً بملائكة ربی ولاحول ولاقوة الا بالله" (21). واته‌: پێشوازى و به‌خێرهاتنت ده‌كه‌م ئه‌ى فریشته‌كانى خوا پێویسته‌ مرۆڤ بترسێت له‌ بێ بروایى سه‌ره‌مه‌رگ .


ئیمامى (مجاهد) (رحمه‌ الله) ده‌فه‌رموێت: " ما من میّت یموت الاّ مُثِّلَ له جلساؤه ، قال: فاحضر رجل فقیل : قل لا اله الا الله . قال شاهك"(22). واته‌: هه‌رمردوویه‌ك بمرێت له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا هاونشین و هاوشێوه‌كانى خۆى ده‌هێنرێت پێش چاوى ، جارێك به‌یه‌كێكیان ووت : له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا بوو بڵێ (لا اله الا الله) . به‌م ئه‌و هه‌ر ده‌یووت : به‌ڵێ گه‌ورم .(واته‌: ئه‌و گه‌وره‌یه‌ى له‌ دونیادا خزمه‌تكارى كردووه‌).


ڕبیعى كوڕى موڕه‌ (رحمه‌ الله) ده‌فه‌رموێت: " پێوێكم بینى له‌ شارى ئه‌هواز له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێیان ده‌ووت : بڵێ (لا اله الا الله ). ئه‌و هه‌ر ده‌یووت : ده‌شانزه‌ ، وچوارده‌و ، ده‌وازده‌ ، (واته‌: یارى تاوڵه‌و دۆمینه‌ى زۆر كردوه‌ له‌ ژیانیدا ) وه‌ پیاوێكى ترم بینى له‌ شام له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێیان ده‌وت بڵى (لا اله الا الله) ئه‌و هه‌ر ده‌یووت : شه‌راب تێكه‌ و به‌شى هه‌مووان بده‌.   و ابن ابى رواد (رحمه‌ الله) ده‌فه‌رموێت : "به‌ پیاوێكیان ووت له‌ سه‌ره‌مه‌رگدا بوو: بڵێ ( لا اله الا الله) ، به‌ڵام ئه‌و ده‌یووت : من كافرم بڕوام به‌وه‌ نیه‌" (23) .


(1) أخرجه: مسلم فی ((الصحیح)) (2877).


(2) أخرجه: الترمذی فی  ((السنن)) (983) ، وإبن ماجه فی ((السنن)) (4261) ، وحسنه الشیخ الألبانی فی ((أحكام الجنائز)) (ص:  3) ، وفی  ((المشكاة))  (1612)، وفی ((السلسله الصحیحه)) (1051) ، وفی  ((صحیح سنن الترمذی)) (785) ، وفی ((صحیح سنن إبن ماجه))  (3436).


(3) أخرجه: إبن مبارك فی ((الزهد)) كمافی ((شرح الصدور)) (ص: 24)، وانظر حول الموضوع  ((الاذكار)) للأمام النووی (ص:201). وقال إبراهیم بن الأدهم (یرحمه الله) :" كانوا یستحبون أن یلقنوا العبد محاسن عمله عند موته لكی یُحسن الظنَّ بربه" . أخرجه : ابن ابی الدنیا((كتاب المحتظرین)) (27).


(4)  أخرجه: أبو نعیم فی ((الحلیه)) 8/121) ، وإبن حبان فی((الصحیح)) (637)) ، وقال محققه إسناده حسن.


(5) أخرجه: الطبرانی فی  ((المعجم الكبیر)) (22/209) ،وإبن حبان فی ((الصحیح)) (641) وقال محققه إسناده: صحیح


(6) أخرجه:  إبن مبارك فی ((الزهد)) (157) ، و إبن حبان فی ((الصحیح)) (640) وقال محققه : إسناده حسن ، و أبو نعیم فی  ((الحلیة)) (6/98) ، وحسنه الشیخ الألبانی فی ((السلسلة الصحیحة )) (742) .


(7) أخرجه: أحمد فی ((المسند)) (2/361) وقال محققه الشیخ الأرناوؤط :إسناده جید، والبزار فی  ((المسند)) (781)، وحسن اسناده الشیخ الألبانی فی ((السلسلة لصحیحه)) (4/174) رقم (1632) ، وفی ((صحیح الجامع)) (1910) .


(8) أخرجه: أحمد فی : ((المسند)) (17924 ـ 15496) وقال محققه الشیخ الأرناوؤط اسناده صحیح ، و ابو داود فی ((السنن)) (3110)، والبیهقی فی ((السنن الكبرى)) (3/387) ، وصححه الشیخ الألبانی فی  ((صحیح  سنن ابى داود)) (2667) ، وفی(( المشكاة)) (1611) .


(9) أخرجه: ابن أبی شیبة ((المصنف )) (3/370) ، والبیهقی ((شعب الأیمان )) (10218)، وأحمد (6/136) وقال محققه : اسناده ضعیف ، وقال العجلونی فی (( كشف الخفاء)) : رواه أحمد البیهقی باسناده صحیح ، وضعفه الشیخ الألبانی مرفوعاً فی (( ضعیف الجامع )) (5896).


(10) أخرجه: ابن أبی شیبة (( المصنف )) (29508) ، و أبونعیم (( الحلیة )) (1/65).


(11) أخرجه : احمد فی  ((المسند)) (3/148) ، وحسنه  الشیخ الألبانی فی: ((الصحیح الجامع)) (258) .


(12) أخرجه : ابن ماجه فی ((السنن)) (4253) وحسنه الشیخ الألبانی فی ((صحیح سنن ابن ماجه)) (3430) .


(13) أخرجه: النسائی فی((السنن)) : (8/82) ، وأبو داود فی ((السنن)) : (1541) ، وصححه الشیخ الألبانی فی  ((صحیح سنن النسائی))  : (5104)  ، وفی : ((صحیح سنن أبى داود))  : (1388) و((صحیح الجامع)) : (1282) .


(14) أخرجه:الحارث بن أبى أسامه فی ((مسنده)) بإسناد جید كما قال العلامه السیوطى فی ((شرح الصدور))(ص :24).


(15) أخرجه : ابوداود (3117) ، وصححه الشیخ الألبانی فی (( صحیح أبی داود)) (2674).


(16 ) أخرجه: ابوداود (3116)، وصححه الشیخ الألبانی فی ((صحیح الجامع)) (6479) ، و((صحیح أبی داود)) (2673).


(17) أخرجه : الترمذی (3430) ، وابن ماجة (3794) ، وصححه اشیخ الألبانی فی ((صحیح بن ماجة )) (3061).


(18)  أخرجه: ابن ابی الدنیا ((المحتضرین)) (294) .


(19) أخرجه: ابن أبی شیبة (( المصنف )) (10876) ، وأحمد ((الزهد)) (2/116) ، وابن أبی الدنیا (( المحتضرین )) (127) ، وأبو نعیم (1/2939) ، وابن قدامة (( الرقة و البكاء )) (127) و قال مححقه : رجاله ثقات.


(20) أخرجه: ابن سعد (3/588) ، وابو نعیم (( الحلیة )) (2/812) ، و ابن أبی الدنیا (( المحتضرین )) (128) ، و ابن الجوزی (( صفة الصفوة)) (1/501).


(21) أخرجه: ابن ابی لدنیا (( المحتضرین )) (200).


(22) أخرجه: ابن ابی لدنیا (( المحتضرین )) (245).


(23) أخرجه: ابن ابی لدنیا (( المحتضرین )) (250،248).



كتێبی: مردن و ژیانی ناو گۆڕ لە قورئان و فەرموودە صەحیحەكاندا
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو