تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م و كۆتایی

شه‌شه‌م : ئه‌و غه‌یبه‌ت كارانه‌ى كه‌سایه‌تى وڕێزى برایانى موسوڵمانى خۆیان له‌ كه‌دار ده‌كه‌ن (كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ گۆشتیان بخۆن): ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى ((لما عرج بى مررت بقوم لهم أظفار من نحاس یخمشون وجوههم وصدورهم))..واته‌ كاتێك خواى گه‌وره‌ به‌رزى كردمه‌وه‌ بۆ ئاسمان تێپه‌ڕیم به‌ لاى كه‌سانێكدا نینۆكه‌كانیان له‌ مس بوو ده‌م و چاو و سه‌رسنگى خۆیانیان پێ ده‌ڕنیى یه‌وه‌ وبریندار ده‌كرد . وتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبریل (علیه السلام) ؟ فه‌رمووى : ((هؤلاء الذین یأكلون  لحوم الناس  ویقعون فى أعراضهم...))(27) واته‌ : ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن گۆشتى خه‌ڵكان ده‌خۆن (واته‌ غه‌یبه‌تیان ده‌كه‌ن) و كه‌سایه‌تیان له‌كه‌دار ده‌كه‌ن و ده‌یان شكێنن له‌ ناو خه‌ڵكدا ..



حه‌وته‌م: ئه‌و ووتار بێژه‌ موسوڵمانانه‌ى  ئه‌وه‌ى به‌ خه‌ڵكى ڕاده‌گه‌یه‌نن خۆیان كرده‌وه‌ى پێ ناكه‌ن: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت :((رأیت لیلة أسری بی رجال تقرض شفاههم بمقاریض من نار ، فقلت : من هؤلاء یا جبریل ؟ فقال: خطباء أمتك (من أهل الدنیا) كانوا یأمرون بالبر وینسون أنفسهم وهم یتلون الكتاب أفلا یعقلون)) واته‌: (ئه‌و شه‌وه‌ى به‌رز كرامه‌وه‌ بۆ ئاسمان پیاوانێكم بینى كه‌ لێویان به‌ مه‌قاشى ئاگرین پارچه‌ پارچه‌ ده‌كرا و گۆشتیان لێ ده‌كرایه‌وه‌ ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ئه‌ى جبریل ؟ ووتى: ئه‌وانه‌ ووتار بێژانى ئوممه‌تى تۆن له‌ دنیادا كه‌سانێك بوون كه‌ فه‌رمانیان ده‌كرد به‌ چاكه‌ به‌ڵام خۆیان ئه‌نجامیان نه‌ ئه‌دا، و خۆیان له‌ بیر ده‌كرد خۆ ئه‌وان خۆێنده‌واربوون كتێبى  خوایان ده‌خوێنده‌وه‌ بۆ تێنه‌ ده‌گه‌یشتن و ژیرانه‌ كاریان پآ نه‌ده‌كرد ..) وفى روایة ((خطباء أمتك الذین یقولون ما لا یفعلون ویقرأون كتاب الله ولا یعملون به)) واته‌: ((ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن ووتار بێژى ئوممه‌تى تۆن ئه‌وانه‌ى كه‌ به‌ خه‌ڵكیان ڕاده‌گه‌یاند خۆیان ئه‌نجامیان نه‌ئه‌دا و كتێبى خوایان ده‌ خوێنده‌وه‌ و جێ به‌ جێیان نه‌ده‌كرد و كاریان پێ نه‌ده‌كرد))(28)


ئیبن و قه‌ییم (رحمه‌ الله) چه‌ندین تاوانى تریش باس ده‌كات كه‌ مردوو له‌ گۆڕه‌كه‌یدا سزا ده‌درێت له‌سه‌رى وه‌ك ده‌فه‌رموێت :(فعذاب القبر عن معاصى القلب والعین والأذن والفم واللسان والبطن والفرج والید والرجل والبدن كله....) واته‌: سزاى گۆڕ به‌ هۆى سه‌رپێچى و تاوانى دڵ و چاو و گوێ و ده‌م و زمان و سك و داوێن و ده‌ست و قاچ و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانى له‌شه‌)  وه‌ئیمامى (السفارینی ) ده‌فه‌رموێت : "هۆكاره‌كانى سزادانى گۆڕ دوو به‌شه‌:-


1- هۆكاره‌ گشتیه‌كان : ئه‌وانه‌ش سزا ده‌درێن له‌سه‌ر نه‌ناسینى خوا و پشت گۆى خستنى فه‌رمانه‌كانى و ئه‌نجامداى سه‌رپێچیه‌كانى.


2- هۆكاره‌ تایبه‌تیه‌كان : ئه‌و هۆكارانه‌ى  كه‌ ده‌بنه‌ هۆى به‌رپابوونى دوژمنایه‌تى له‌ نێوان خه‌ڵكیدا له‌ڕێ ى درۆ و بوختانه‌وه‌ . وه‌ له‌وتاوانانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) پێى ڕاگه‌یاندووین كه‌ له‌سه‌رى سزا ده‌درێن له‌ گۆڕه‌كانیاندا : خۆبه‌زل زان و دڵ ڕه‌ق وبێ به‌زه‌ییه‌كان و ڕیابازه‌كان و ئه‌وانه‌ى گاڵته‌به‌خه‌ڵكى ده‌كه‌ن و پلارهاوێژه‌كان و سوكایه‌تیكاران به‌پێشینه‌كان (السلف) ، وه‌ ئه‌وانه‌ى كه‌ده‌چنه‌ لاى نجوم گه‌ران  و جادوو گه‌ران و فاڵچیه‌كان ،وپشتیوانانى سته‌م كاران  و ئه‌وانه‌ى كه‌سه‌ر قاڵن به‌ كه‌م وكوڕى ونه‌نگى ولار وچه‌وتى خه‌ڵكانه‌وه‌. ئا ئه‌وانه‌ هه‌موو سزا ده‌درێن له‌ گۆڕكانیاندا  به‌هۆى كه‌م و زۆرى و گه‌وره‌ وبچووكى ئه‌و تاوانانه‌وه‌"(29)  پاشان با بزانین ئه‌و سزایه‌ له‌ گۆڕدا به‌ته‌نها له‌سه‌ر ڕۆحه‌كه‌یه‌ یان له‌سه‌ر جه‌سته‌كه‌یه‌ یان له‌سه‌ر هه‌ردووكیانه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌یه‌ ؟ ئه‌مه‌ش خواى گه‌وره‌ زاناتره‌ پێ ى (والله أعلم) .


شیخ الإسلام (إبن تیمیة) (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت : (سزاو خۆشى ناو گۆڕ له‌سه‌ر ڕۆح و جه‌سته‌یه‌ ، جارى وا هه‌یه‌ به‌ ته‌نها ڕۆحه‌كه‌ خۆشى ده‌چێژێ یان سزا ده‌درێت جارى واش هه‌یه‌ كه‌ ڕۆح و جه‌سته‌ به‌یه‌كه‌وه‌ سزا ده‌درێن یان خۆشى ده‌چێژن)(30) ئه‌م سزادانه‌ش  جیاوازه‌ به‌ پآى جیاوازى خه‌ڵكان وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌سانێك به‌ چاوى خۆیان بینیویانه‌ یان گوێیان لێ بووه‌(یان خواى گه‌وره‌ وه‌ك بیر خستنه‌وه‌یه‌ك یان ووشیار كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌) نیشانى داون و به‌چاوه‌كانیان بینیویانه‌ كه‌چۆن ئه‌و مردووانه‌ سزا دراون به‌ چه‌نده‌ها شێوه‌ وه‌ك : ده‌رپه‌ڕینى پیاوێك له‌ گۆڕه‌كه‌ى كه‌ له‌شى هه‌مووى به‌ ئاگره‌وه‌ بووه‌ و زنجیرێك له‌ ملى دا بووه‌ و پیاوێكى تریش ڕایكێشاوه‌ته‌وه‌ بۆ ناو گۆرٍه‌كه‌ى و لێى  داوه‌(31) یان بینینى گۆڕێكى  سه‌ر هه‌ڵدراوه‌ له‌ لایه‌ن یه‌كێكه‌وه‌ كه‌ ئێسك و كه‌لله‌ سه‌رى تیا بینیوه‌ كه‌ چه‌نده‌ها بزمارى دووسه‌رى پیا داكوترابوو . وه‌ بیستنى هه‌ندێك كه‌ نزیك بوون له‌ گۆرٍێكه‌وه‌ له‌ هاوارى سزاى مردووه‌كه‌ . وه‌چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌ى تریش(32) .  ئه‌وانه‌ى كفن دزبوون گه‌واهیان داوه‌كه‌ هه‌ندێك له‌وانه‌ى وویستویانه‌ كفنه‌كانیان بدزن به‌ چاوى خۆیان بینیویانه‌ ڕوویان وه‌رگێراوه‌ له‌ قیبله‌ ، یاخود ئه‌وانه‌ى به‌ ئاشكرا خواى گه‌وره‌ داوێتى به‌ گوێیاندا له‌ هاوار و سزاو ناڵه‌ى گۆڕ كه‌ نزیك بووه‌ لێیانه‌وه‌ یان هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ى شتیان لێ به‌جێ ماوه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌داو ، گۆڕه‌كه‌یان هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌ و بینیویانه‌ چه‌ندین مار له‌سه‌ر لاشه‌ى مردووه‌كه‌ بووه‌ ، یاخود ئه‌وانه‌ى كه‌ مردوویان بینیوه‌ سه‌رو ده‌ست و قاچى هه‌مووى به‌ستراوه‌ له‌ ئه‌ڵقه‌یه‌كى ته‌وردا ....هتد..) .


ئیبن و قه‌ییم  ( رحمه الله) ده‌فه‌رموێت : (سزاى گۆرٍ دوو جۆره‌ ، جۆرێكیان به‌رده‌وامه‌ تا ڕۆژى قیامه‌ت ئه‌ویش بۆ كافره‌كانه‌  وه‌ بۆ هه‌ندێك له‌ چینه‌ تاوانباره‌كانه‌ كه‌ له‌ پێشدا باس كرا، دووه‌م بۆ ئه‌و تاوانكارانه‌یه‌ كه‌ موسوڵمان بوون وه‌ماوه‌یه‌ك سزاى گۆڕ ده‌چێژێن و پاشان لاده‌برێت ، به‌و شێوه‌یه‌ پچڕ پچڕ ده‌بێت له‌سه‌رى یان ئه‌ویش سزاى هه‌ندێ سه‌رپێچى كارى موسوڵمانانه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى سه‌رپێچى یه‌كه‌ى سزا ده‌درێت پاشان لاده‌برێت وه‌ ده‌ گونجێ به‌ دوعاى برایانى موسوڵمانى خۆى یان قورئان خوێندن و ئیشێكى چاكه‌ى منداڵێكى  خۆى سزاكه‌ لابچێت له‌ سه‌ر یان یاخود ببێت به‌ خێر و چاكه‌كردن بۆیان ، وه‌یان به‌ پاداشتى حه‌ج كردنێك خواى گه‌وره‌ ئه‌و سزایه‌ هه‌ڵده‌گرێت)(33)


(1)  ئه‌ى موسڵمان بێ باك وخه‌م سارد مه‌به‌ له‌ سزاى خواو هه‌میشه‌ له‌ترسدابه‌ ، وه‌ك ئبن قه‌یم ده‌فه‌رموێت : (ئه‌ى ئه‌وكه‌سه‌ى كه‌ هیواو ئاواته‌كانت فریویان داویت ئاگاداربه‌ : ئیبلیس نه‌فره‌تى لێ كرا له‌به‌ر ئه‌نجام نه‌دانى ته‌نها یه‌ك سوجده‌ ، وه‌ ئاده‌م ده‌ركرا له‌به‌هه‌شت ته‌نها له‌به‌ر خواردنى یه‌ك پاروو ، وه‌بكوژ (قاتل) ته‌نها به‌هۆى یه‌ك مشت خوێنه‌وه‌ كه‌ ڕشتویه‌تى ڕسوا ده‌كرێت و ده‌كرێته‌ ناو جه‌هه‌نه‌مه‌وه‌ ، وه‌ خواى گه‌وره‌ فه‌رمانى داوه‌ به‌كوشتنى زیناكار به‌خراپترین جۆرى كوشتن به‌هۆى كردنه‌ ناوه‌وه‌ى ته‌نها سه‌ره‌ په‌نجه‌یه‌ك له‌وانه‌ى حه‌ڵاڵ نین بۆى ، وه‌ فه‌رمانى داوه‌ به‌ قه‌مچى پشتى ئه‌و كه‌سه‌ سور بكرێته‌وه‌ له‌سه‌ر ته‌نها وشه‌یه‌كى بوختان یاخود به‌هۆى خواردنه‌وه‌ى تنۆكێ مه‌یه‌وه‌ (عرق)  وه‌ ، وه‌ فه‌رمان
          

صفحات سایت

پیچک