تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

هه‌ندێك له‌و كارانه‌ى كه‌ مووسڵمان له‌سه‌رى سزا ده‌درێت له‌ناو گۆڕدا
به‌شی یه‌كه‌م

یه‌كه‌م : درۆكردن وپشت گوێ خستن و له‌بیرچوونه‌وه‌ى قورئان و نوستن له‌ نویژه‌ فه‌رزه‌كان دا و زیناكردن سووخواردن .


له‌ (سه‌مره‌ى كوڕى جوندب) ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) (ده‌فه‌رموێت : زۆرجار پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ هاوه‌ڵانى ده‌فه‌رموو : ((هل رأى أحد منكم [ اللیلة] رؤیا ؟)) واته‌ : كه‌س له‌ ئێوه‌ ئه‌مشه‌و خه‌وى بینیوه‌ ـ دیاره‌ هه‌ركه‌سێك خه‌وى ببینیایه‌ ده‌یگێڕایه‌وه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ئه‌ویش بۆى لێك ده‌دایه‌وه‌ ـ به‌ره‌به‌یانێك بوو بۆى گێڕاینه‌وه‌و فه‌رمووى: ((أتانى اللیلة آتیان)) له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا [ رجلان]   واته‌ : ئه‌م شه‌و دووپیاو هاتن بۆ لام هه‌ڵیانساندم ـ  وه‌ هه‌ر دوو ده‌ستیان گرتم ووتیان : وه‌ره‌ له‌گه‌ڵماندا تا گه‌یاندمیانه‌ خاكى پیرۆز له‌وێ گه‌یشتین به‌ پیاوێك پاڵ كه‌وتبوو 

یه‌كێك به‌ سه‌ریه‌وه‌ بوو تاشه‌ به‌ردێكى به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو ده‌یكێشا به‌ كه‌لله‌ى سه‌ریدا و به‌رده‌كه‌ به‌رز ده‌بووه‌و ده‌ڕۆى له‌سه‌ختى پیاكێشانیدا، سه‌رى دوو كه‌رت ده‌كرد وه‌ خوێنى لێ ده‌ر ده‌چوو وه‌ كه‌لله‌ى سه‌رى ده‌ ته‌قاند به‌ به‌رده‌كه‌ و ئه‌و پیاوه‌ش ده‌چوو  به‌رده‌كه‌ى ده‌هێنایه‌وه‌ و ئه‌ویش كه‌لله‌ى سه‌رى وه‌كو خۆى لێ ده‌هاته‌وه‌ ، دیسانه‌وه‌ ده‌یكێشایه‌وه‌ به‌ سه‌ریدا و به‌م شێوه‌یه‌ له‌ سه‌ر یه‌ك ئه‌م لێ دانه‌ى دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌  ده‌فه‌رموێت : ووتم (سبحان الله) ئه‌وه‌ چى یه‌؟ ئه‌م دوانه‌ چین ؟ پێ یان ووتم : بڕۆ بڕۆ…تا گه‌یشتین به‌ پیاوێك له‌سه‌ر پشت كه‌وتبوو یه‌كێكیش به‌سه‌ر سه‌ریه‌وه‌ وه‌ستابوو، قولاپێكى ئاسنى به‌ده‌سته‌وه‌ بوو ده‌یكردبه‌ لاشه‌ویلگه‌یدا و هه‌ڵیده‌قڵیشاند تاكو پشته‌ سه‌رى وه‌ قولاپه‌ ئاسنه‌كه‌ى ده‌كرد به‌لووت و چاویدا تاكو پشته‌ سه‌رى هه‌ڵیده‌قڵیشاند پاشان ئه‌یخسته‌ سه‌ر ئه‌ولاى ترى به‌هه‌مان شێوه‌ چى له‌و لایه‌ى ترى كردبوو ئه‌و لایه‌شى وا لێ ده‌كرد ، تا لایه‌كى وا لێ ده‌كرد لاكه‌ى ترى چاك ده‌بۆوه‌ وه‌ به‌رده‌وام ئه‌م لاو ئه‌ولاى هه‌ڵده‌قڵیشاند و ئه‌مه‌ى دووباره‌ ده‌كرده‌وه‌ ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : ووتم ئه‌وه‌ چى یه‌ئه‌م دوانه‌چین ؟ پێیان ووتم بڕۆ بڕۆ. ڕۆیشتین تاكو گه‌یشتینه‌ جێگه‌یه‌ك وه‌كو ته‌نوور وابوو سه‌ره‌وه‌ى فراوان بوو وخواره‌وه‌ى ته‌سك بوو له‌ ژێره‌وه‌ ئاگریان پێوه‌ ده‌نا كه‌ سانێكى تێدا بوون.ئه‌و ئاگره‌ گه‌وره‌یان له‌ژێره‌وه‌ بۆ ده‌هات به‌رز ده‌كرانه‌وه‌ تاكو سه‌ره‌وه‌ وه‌خته‌بوو له‌ ته‌نووره‌كه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و ده‌ستیان ده‌كرد به‌ هاوار هاوار و ده‌نگه‌ ده‌نگ منیش له‌ ته‌نووره‌كه‌ نزیك بوومه‌وه‌ ته‌ماشاى ناوه‌كه‌یم كرد بینیم پیاوانێك  و ئافره‌تانێكى ڕووتى تیابوو  كه‌ ئه‌و گڕه‌گه‌وره‌یان بۆ ده‌هات ده‌ستیان ده‌كرد به‌ هاوار هاوار و ئه‌وه‌ش دووباره‌ ده‌بووه‌ ووتم ((سبحان الله)) ئه‌ى ئه‌مانه‌ چین؟ پێ یان ووتم بڕۆ بڕۆ، ڕۆیشتین تاكو گه‌یشتینه‌ ڕووبارێكى سوور وه‌ك خوێن وابوو ته‌ماشام كرد له‌ سه‌ر قه‌راغى ئه‌و ڕووباره‌ یه‌كێك دانیشتووه‌ و به‌ردێكى یه‌كجار زۆرى لاى خۆى كۆكردۆته‌وه‌ و كابرایه‌كیش له‌ ناو رٍووباره‌كه‌دا مه‌له‌ى ده‌كرد هه‌تا زۆر ماندوو ده‌بوو كه‌ ئه‌گه‌یشته‌ ڕۆخى ڕووباره‌كه‌ لاى ئه‌و پیاوه‌ ده‌مى ده‌كرده‌وه‌ و ئه‌و پیاوه‌ش یه‌ك به‌ردى زلى ده‌كرده‌ ناو ده‌میه‌وه‌ و ئه‌وه‌نده‌ى تر قورس ده‌بوو هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ مه‌له‌ى ده‌كردله‌و ڕوباره‌دا تا ماندو ده‌بوو كه‌ ماندووش ده‌بوو ده‌هاته‌وه‌ و ئه‌و پیاوه‌ش به‌ردێكى ترى ده‌خسته‌ ناو ده‌میه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بوو وه‌ منیش ووتم ئه‌ى ئه‌مه‌یان چى یه‌ ؟ پێ یان ووتم بڕۆ بڕۆ.. تا گه‌یشتینه‌ پیاوێكى ڕوخسار ناشرین ئاگرێكى له‌ نزیكه‌وه‌ بوو ئاگره‌كه‌ى زیاتر جۆشده‌دا  بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر گڕ بسێنێت و بڵێسه‌ بدات وه‌ به‌ چوارده‌وریدا هه‌ڵده‌سوڕا ، ووتم  ئه‌ى ئه‌مه‌ كێ یه‌ ؟ ووتیان بڕۆ بڕۆ …  ده‌فه‌رموێت ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه‌ باخێكى یه‌كجار سه‌وز پڕبوو له‌ هه‌موو گوڵ وگوڵزارێكى به‌هار، له‌ ناو باخه‌كه‌دا دارێكى یه‌كجار گه‌وره‌ى تیابوو له‌ بنى داره‌كه‌ پیاوێكى به‌ته‌مه‌نى  باڵ به‌رزى  تیابوو  ئه‌وه‌نده‌ به‌رز بوو سه‌رى دیار نه‌بوو له‌ئاسماندا ، له‌ چوارده‌ورى ئه‌و پیاوه‌ ژماره‌یه‌كى یه‌كجار زۆر منداڵ هه‌بوو كه‌ له‌ ژیانمدا ژماره‌ى زۆرى وام نه‌دیبوو  پێم ووتن ئه‌مه‌ چى یه‌ ؟ ووتیان بڕِۆ بڕۆ  ، ڕۆیشتم له‌ گه‌ڵیاندا تا گه‌یشتمه‌ باخێكى یه‌كجار گه‌وره‌ له‌وه‌ گه‌وره‌ترم نه‌دیووه‌ جوانترو ڕازاوه‌تربێت، پێیان ووتم : به‌رز به‌ره‌وه‌ وه‌ له‌ داره‌كه‌ به‌رزیان كردمه‌وه‌ ، بردمیانه‌ ناو خانوویه‌كه‌وه‌ شوێنى وا هه‌رگیز خۆشم نه‌دیوه‌ له‌ ژیانمدا پیاوى به‌ته‌مه‌ن و گه‌نج وئافره‌ت و مناڵى تیا بوو پاشان ده‌ریان كردم له‌وێ و زیاتر به‌رزیان كردمه‌وه‌ له‌ داره‌كه‌ و گه‌یاندمیانه‌ جێگه‌یه‌كى له‌وه‌ خۆشتر پیاوى پیرو گه‌نجانێكى لێ بوو به‌رز بوومه‌وه‌ تێیدا)(2) (وه‌ ئه‌وانیش هاتن له‌ گه‌ڵمدا تا گه‌یشتینه‌ شارێك كه‌ دیواره‌كانى  له‌ خشتى ئاڵتون و زیو درووست كرابوو چووینه‌ ده‌رگاى شاره‌كه‌و له‌ ده‌رگامان دا و داواى چوونه‌ ژووره‌وه‌مان كرد و چووینه‌ ژووره‌وه‌ بینیمان پیاوانێك ده‌هاتن به‌ره‌و ڕوومان نیوه‌ى لاشه‌یان زۆر جوان بوو وه‌ نیوه‌كه‌ى تریان زۆر ناشرین بوو ئه‌و دووانه‌ى له‌گه‌ڵمدا بوون پێ یان ووتن: بڕۆن خۆتان بخه‌نه‌ ئه‌و ڕووباره‌وه‌ ، ته‌ماشام كرد ڕووبارێكه‌ له‌ به‌رده‌مانه‌وه‌ ده‌ڕوات ئه‌و ڕووباره‌ یه‌كجار سپى یه‌كى تۆخ بوو ئه‌وان چوون خۆیان خسته‌ ناو ئاوه‌كه‌وه‌ و پاشان له‌ ئاوه‌كه‌ هاتنه‌ ده‌رێ  و هاتنه‌وه‌ بۆ لامان ئه‌و پیسى و ناشرینیه‌یان له‌سه‌ر نه‌مابوو یه‌گجار جوان بووبوون ئینجا پێیان ووتم : ئه‌مه‌ به‌هه‌شتى عه‌دنه‌ [ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌هه‌شته‌ فراوانه‌كان ] ئائه‌وه‌ جێگه‌ى تۆیه‌ . پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)   ده‌فه‌رموێت كه‌ ته‌ماشام كرد و چاوم به‌رز كرده‌وه‌ كۆشكێكى گه‌وره‌م بینى  وه‌ك په‌ڵه‌ هه‌ورێكى سپى گه‌وره‌ دیاربوو دیسان ووتیان ئائه‌وه‌ جێگه‌ى تۆیه‌ منیش ووتم ده‌ڕێگه‌م بده‌ن با بچمه‌ ناوى ، ووتیان: ئێستا نه‌خێربه‌ڵام تۆ ده‌چیته‌ ناوى جارێ هه‌ندێك له‌ته‌مه‌نت ماوه‌ له‌ ژیاندا ته‌واوى ده‌كه‌ى پاشان ده‌چیته‌ ناوى، ئینجا پێم ووتن له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌م شه‌وه‌دا شتى یه‌گجار سه‌یرم بینى ئه‌وانه‌ چى بوون ؟ پێیان ووتم : به‌ڵى ئێستا پێت ڕاده‌گه‌یه‌نین : پیاوى یه‌كه‌م كه‌ بینیت تاشه‌ به‌رده‌كه‌ى ده‌كێشرا به‌سه‌ریدا ئه‌وه‌ پیاوێك بوو قورئانى له‌به‌ر ده‌كردو له‌ بیر خۆى ده‌برده‌وه‌ یان به‌ شه‌و قورئانى وه‌رده‌گرت و به‌ ڕۆژ كارى پێ نه‌ده‌كرد وه‌ ده‌خه‌وت و نوێژه‌ فه‌رزه‌كانى ده‌چواند. ئه‌وه‌ حاڵى ده‌بێت تا ڕۆژى قیامه‌ت) (3) (واته‌ له‌ ژیانى به‌رزه‌خدا).وه‌ ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ قولاپ له‌ شه‌ویلگه‌ و لوت و چاوى ده‌چه‌قێنراو هه‌ڵده‌قلیشێنرا هه‌تا پشته‌ملى ئه‌وه‌ كابرایه‌كى درۆزن بوو پڕ و پاگنده‌ى درۆى بڵاوده‌كرده‌وه‌، وه‌ ئه‌و درۆیه‌ له‌وه‌وه‌ بڵاوده‌بۆوه‌ ده‌گه‌یشته‌ شوێنانى دوور به‌و شێوه‌یه‌ى لێ ده‌كرێت تا ڕۆژى قیامه‌ت ، وه‌ ئه‌و پیاوان و ئافره‌تانه‌ى ڕووت بوون كه‌ بینیتن له‌و جێگه‌یه‌دا بوون وه‌كو ته‌نوور ئه‌وانه‌ زیناكار بوون ،وه‌ ئه‌و پیاوه‌ى له‌ناو ڕووباره‌كه‌ مه‌له‌ى ده‌كرد  و به‌رد ده‌خرایه‌ ناو ده‌مى سوو خۆر بووه‌ له‌ ژیانیدا ،وه‌ ئه‌و ڕوخسار ناشرینه‌ى كه‌ ئاگره‌كه‌ى كردبۆوه‌ و به‌ چوارده‌ورى دا ده‌هات  بۆ ئه‌وه‌ى نه‌كوژێته‌وه‌ و بڵێسه‌ى پێ ئه‌دا  ئه‌وه‌ مالیكى لێپرسراوى ده‌رگاوانى دۆزه‌خه‌، وه‌ ئه‌و پیاوه‌باڵا به‌رزه‌ى ژێر داره‌كه‌ ئه‌وه‌ ئیبراهیم (علیه السلام) بوو، وه‌ ئه‌و منداڵانه‌ش منداڵى خه‌ڵكى بوون ،[له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا: هه‌ندێك له‌ موسوڵمانان ووتیان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا : منداڵى موشریكه‌كانیش ، ئه‌ویش فه‌رمووى: به‌ڵێ] . وه‌ یه‌كه‌م ماڵ كه‌ چوویته‌ ناوى ئه‌وه‌ جێگه‌ى باوه‌ڕدارانه‌ به‌ گشتى، وه‌ ماڵى دووه‌م كه‌ بینیت له‌ جێگه‌ى یه‌كه‌م خۆشتر بوو جێگه‌ى شه‌هیدانه‌ ، وه‌ ئه‌و پیاوانه‌ى كه‌ بینیتن لایه‌كیان پیس و ناشرین بوو وه‌ لاكه‌ى تریان جوان بوو ئه‌وانه‌ كارى چاكه‌یان تێكه‌ڵا به‌ كارى خراپه‌ كردبوو خواى گه‌وره‌ له‌ هه‌موو گوناهه‌كانیان خۆش بووه‌ ، وه‌ منیش (جبریل)م  وه‌ ئه‌ویش (میكائیل)ه‌)(4).


دووه‌م : زمان پیسى وباسى پاشه‌مله‌و گواستنه‌وه‌ى قسه‌ له‌نیوان خه‌ڵكیدا بۆ تێكدانى نێوانیان و خۆ پاك ڕانه‌گرتن له‌ میز.


ئیبن و عه‌باس (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت:(پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  به‌لاى دوو گۆڕدا تێپه‌ڕى و فه‌رمووى ((إنهما یعذبان وما یعذبان فى كبیر ، بلى إنه كبیر أما أحدهما فكان یمشى بالنمیمة وأما الآخر فكان لایستتر من بوله..)) (5)  واته‌: ئه‌و دوانه‌ ئێستا سزا ده‌درێن له‌سه‌ر شتێكى بچوك به‌لاى ئێوه‌وه‌ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا گه‌وره‌یه‌... یه‌كێكیان دوو زمانى ده‌كرد و ئه‌وى تریان خۆى په‌نانه‌ئه‌دا له‌كاتى میزكردندا و له‌ پێش چاوى خه‌ڵكى میزى ده‌كرد .له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا : ((... أما أحدهما فكان یغتاب الناس وأما الآخر فكان لا یتأذى من البول...)(6)  واته‌: یه‌كێكیان غه‌یبه‌تى خه‌ڵكى ده‌كرد و ئه‌وى تریان له‌ پاشه‌ میز خۆى نه‌ده‌پاراست . (ئیبن عه‌باس) (ڕه‌زای خوای لێبێت) : گێڕاویه‌تى یه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((عامة عذاب القبر فى البول فاستنزهوا من البول ...))(7) واته‌ : زۆربه‌ى سزاى گۆڕ به‌هۆى میزه‌وه‌یه‌ ، كه‌واته‌ خۆتان پاك ڕابگرن له‌ میز . (أبو هریره‌) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : له‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر دا بووین (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تێپه‌ڕین به‌لاى دوو گۆڕدا ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌ستا و ئێمه‌ش وه‌ستاین له‌ خزمه‌تیدا سه‌یرى ئه‌و دوو گۆڕه‌ى كردو ڕه‌نگى تێك چوو وه‌ له‌شى هاته‌ له‌رزه‌هه‌تا كراسه‌كه‌ى سه‌ر ده‌ستى هاته‌ له‌رزه‌ ، ووتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) بۆ وات لێ هات ؟ فه‌رمووى : (ئه‌وه‌ى من گوێم لێ یه‌ ئێوه‌ش گوێتان لێ یه‌؟ ووتیان: چیت گوێ لێ یه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ؟ فه‌رمووى:(( هذان رجلان یُعذبان فی قبورهما عذاباً شدیداً فی ذنب هیّنٍ )) . واته‌: ئه‌وه‌ دوو پیاون سزاده‌درێن له‌ گۆڕه‌ كانیان دا به‌ سزایه‌كى توند له‌سه‌ر تاوانێكى سووك . ووتمان : له‌سه‌ر چ تاوانێك ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)؟ فه‌رمووى : (( كان أحدهما لایستنزهُ من البول وكان الأخر یؤذی الناس بلسانهِ ویمشی بینهم بالنمیمة )) واته‌: یه‌كێكیان خۆى له‌ میز پاك ڕانه‌ده‌گرد، وه‌ ئه‌وى تریان ئازارى خه‌ڵكى ده‌دا به‌ زمانى و جوێنى پێده‌دان ، وه‌ جگه‌ له‌وه‌ش دوو زمانى له‌ نیوانیاندا ده‌كرد...)(8).


سێهه‌م : نوێژ كردن به‌بێ ده‌ست نوێژ و سه‌ر نه‌خستنى سته‌م لێكراو:


(ئیبن و مه‌سعود) (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌یگێڕێته‌وه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ فه‌رموویه‌تى: (فه‌رمان درا یه‌كێك له‌ به‌نده‌كانى خودا سه‌د شه‌لاقى لێبدرێت له‌ گۆڕه‌كه‌یدا ئه‌و مردووه‌ به‌رده‌وام ده‌پاڕایه‌وه‌ تا بۆى كرا به‌یه‌ك شه‌لاق كه‌ لێى درا گۆڕه‌كه‌ى هه‌رهه‌موو كڵپه‌ى كردوو گڕى تێبه‌ڕبوو كاتێ كابرا هۆشى هاته‌وه‌ خۆى ، ووتى بۆچى ئه‌م یه‌ك جه‌ڵده‌تان لێدام ؟ ووتیان: (( إنك صلیت صلاة واحدة بغیر طهور ومررت على مظلومٍ فلم تنصره )) واته‌:چونكه‌ تۆ ته‌نها یه‌ك نوێژت كرد به‌بێ ده‌ست نوێژ، وه‌به‌لاى ئاده‌میزادێكى سته‌م لێكراودا ڕه‌ت بوویت و سه‌رت نه‌خست ، وه‌ سته‌مت لێ دوور نه‌خسته‌وه‌ .)(9) .


چواره‌م : قسه‌كردن به‌بى شاره‌زایى له‌باسێكدا(10)، وه‌  به‌درۆخستنه‌وه‌ى ئه‌وى كه‌چاو ده‌یبینێ و گۆێ ده‌بیبیستێ ، وه‌ ڕۆژووشكاندن پێش كاتى خۆى ، وه‌ ئه‌و دایكانه‌ى منداڵه‌كانیان بێ به‌ش ده‌كه‌ن له‌شیرى خۆیان .


(ئه‌بى ئومامه‌) (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : (پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) دواى نوێژى به‌یانى هاته‌ ناومان فه‌رمووى : ئه‌مشه‌و خه‌وێكم بینى ڕاست و ڕه‌وایه‌ لێ ى به‌ ئاگابن و تێى بگه‌ن له‌ خه‌ومدا پیاوێك هات ده‌ستى گرتم و دواى خۆى خستم تا گه‌یاندمى یه‌ به‌رده‌م شاخێكى به‌رزو هه‌ڵدێر ، پێ ى ووتم سه‌ر كه‌وه‌ ووتم ناتوانم ، ووتى بۆت ئاسان ده‌كه‌م ، ده‌فه‌رموێت: هه‌ر پێ یه‌كم ده‌نایه‌ شوێنێكى شاخه‌كه‌ زۆر به‌رز ده‌بوومه‌وه‌ و هه‌ر پێ یه‌كى ترم داده‌نا زۆرتر به‌رز ده‌ بوومه‌وه‌ تا گه‌یشتمه‌ لووتكه‌ى شاخه‌كه‌ پاشان به‌ڕێكه‌وتین گه‌یشتین به‌ پیاوانێك و ئافره‌تانێك كه‌ ده‌میان له‌ هه‌موولایه‌كه‌وه‌ هه‌ڵقلیشێنرابوو ، ووتم ئه‌وانه‌ كێن؟ ووتى : ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن كه‌ به‌بێ زانیارى و شاره‌زایى له‌ خۆیانه‌وه‌ باسى شت ده‌كه‌ن (والله أعلم). پاشان ڕۆیشتین و تێپه‌ڕین به‌لاى كۆمه‌ڵێكى تردا له‌ پیاوان و ئافره‌تان  كه‌ بزمار ومێخ دا كوترا بوو به‌چاو وگوێیاندا ، ووتم : ئه‌ى ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى : ئه‌وانه‌ن كه‌ درۆیان كردووه‌و ئه‌وه‌ى به‌ چاوى خۆیان نه‌یان دیوه‌ ده‌ڵێن: به‌چاوى خۆمان بینیومانه‌ ، وه‌ ئه‌وه‌ى به‌ گوێ ى خۆیان نه‌یان بیستوه‌ ده‌ڵێن : به‌ گوآى خۆمان بیستمان و گوێمان لێ بوو. پاشان ڕۆیشتین تا گه‌یشتینه‌ لاى ئافره‌تانێك كه‌ به‌ پاژنه‌ى پێ هه‌ڵواسرابوون سه‌ریان به‌ره‌و خوار كرابوو، مار ئه‌هات و گازى له‌ مه‌مك وسه‌رسنگیان ده‌گرت ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى: ئه‌و دایكانه‌ن كه‌ منداڵه‌كانیان بآبه‌ش ده‌كه‌ن له‌شیرى خۆیان، ده‌فه‌رموێت پاشان له‌وێوه‌ تێپه‌ڕین و ڕۆیشتین تا گه‌یشتین به‌ پیاوانێك و ئافره‌تانێك كه‌ به‌ پاژنه‌ى پێ هه‌ڵواسرابوون لێویان هه‌رهه‌مووى هه‌ڵقڵیشێنرابوو خوێنى لێ ده‌هاته‌ خوارێ سه‌ر به‌ره‌و خوار كرابوون و زمانیان ده‌برد بۆ لستنه‌وه‌ى قوڕاوێكى ڕه‌شى كه‌م له‌ به‌رده‌میاندابوو تالێى بخۆنه‌وه‌، ووتم ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى : ئه‌وانه‌ كه‌سانێكن كه‌ ڕۆژووه‌كانیان پێش كاتى ڕۆژوو شكاندن ده‌شكێنن . پاشان  ڕۆیشتین تا گه‌یشتین به‌ پیاوان و ئافره‌تانێك كه‌ زۆر ئاوسابوون وه‌ ڕوخسار وپۆشاكیان زۆر ناشرین بوو و بۆگه‌نیان وه‌ك بۆنى زێراب پیس بوو، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى: ئه‌وانه‌ زینا كارانن له‌ پیاوان وئافره‌تان، پاشان به‌ڕێ كه‌وتین تا گه‌یشتین به‌ كۆمه‌ڵیكى تر كه‌ له‌وانه‌ زیاتر ئاوسابوون و بۆنیان ناخۆشتر بوو، ووتم: ئه‌ى ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى : ئه‌وانه‌ مردووانى كافرانن ،پاشان به‌ڕى كه‌وتین وله‌ دووره‌وه‌ دووكه‌ڵێكى زۆرمان  بینى وگوێمان له‌ هاوار و گریان بوو وه‌ ده‌نگێكى زۆر گه‌وره‌مان گوێ لێ بوو ،  ووتم ئه‌وه‌ چى یه‌؟ ووتى: ئه‌وه‌ لووره‌ لوورى ئه‌هلى دۆزه‌خن سزا ده‌درێن پاشان تێپه‌ڕین به‌لاى پیاوانێكدا له‌ ژێر سێبه‌رى دره‌ختێكدا نووستبوون، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى : ئه‌وانه‌ مردوانى موسوڵمانانن،پاشان ڕۆیشتین وتێپه‌ڕین به‌لاى منداڵانێكى كوڕو كچى زۆر ، ومنداڵه‌كان یارییان ده‌كرد له‌ نێوان دوو ڕووباردا ، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ؟ فه‌رمووى : ئه‌وانه‌ جگه‌رگۆشه‌وكۆرپه‌ى موسوڵمانانن كه‌ به‌ منداڵى  مردوون و ئیبراهیم (علیه السلام)له‌وێ دایه‌نگاو سه‌رپه‌رشتیان ده‌كات . پاشان تێپه‌ڕین به‌لاى پیاوانێكدا ڕوخساریان زۆر جوان بوو جل و پۆشاكى زۆر جوانیان له‌به‌ردا بوو  بۆنیان زۆر خۆش بوو ده‌م و چاویان وه‌كو په‌ڕه‌ى سپى وابوو ، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى: ئه‌وانه‌ ڕاست گۆیان و پیاو چاكان و شه‌هیده‌كانن ، پاشان ڕۆیشتین و  ، تێپه‌ڕین و به‌لاى سێ كه‌س دا دانیشتبوون شه‌رابى پاك و خاوێنیان ده‌خوارده‌وه‌ و قسه‌ى شیرینیانده‌كرد، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن ؟ ووتى : ئه‌وانه‌: (زه‌یدى كوڕى حاریسه‌ و ئیبن وڕه‌واحه‌ و جه‌عفه‌ر)ن ، وویستم بچم بۆ لایان ، ووتى: بۆسته‌ له‌ جێ ى خۆت پاشان به‌رزكرامه‌وه‌ بۆ شوێنێكى به‌رزو سه‌رم به‌رز كرده‌وه‌ بینیم سێ كه‌س له‌ ژێر سێبه‌رى عه‌رش دان شه‌رابیان ده‌نۆشى، ووتم: ئه‌وانه‌ كێن؟ ووتى:  ئه‌وه‌ باوه‌گه‌وره‌ته‌ ئیبراهیم و عیسا و موسایه‌ چاوه‌ڕآى تۆ ده‌كه‌ن (علیهم السلام)(11).


پێنجه‌م : سزادانى مردوو به‌شین و واوه‌یلاكردن له‌سه‌رى:


 چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ هاتووه‌ له‌باره‌ى سزادانى مردوو به‌ هۆى شین وشه‌پۆڕ واوه‌یلاكردن له‌سه‌رى له‌وانه‌: -


 1ـ له‌ (عومه‌رى كوڕى خطاب) ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى :  ((إن المیت یعذب ببعض بكاء أهله علیه..)) (12)واته‌: ئاده‌میزادى مردوو سزا ده‌درێت به‌ هه‌ندێ له‌ شیوه‌ن و گریانى كه‌س و كارى له‌ سه‌رى .


 2ـ له‌ (موغیره‌ى كوڕى شوعبه‌) ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى  : ((من نیح علیه فإنه یعذب بما نیح علیه یوم القیامة)) (13)واته‌: هه‌ركه‌سێك شین و واوه‌یلا بكرێت له‌سه‌رى ، سزا ده‌درێت (واته‌ مردووه‌كه‌) به‌هۆى ئه‌و شین و واوه‌یلایه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رى كراوه‌ له‌ڕۆژى قیامه‌تدا.


 3ـ له‌ (عومه‌رى كورِى خطاب)ه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت): پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى: ((المیت یعذب((فى قبره)) ببكاء الحى علیه))  (14) واته‌: مردوو سزا ده‌درێت له‌ گۆڕه‌كه‌یدا به‌هۆى شین و هاوار و گریانى زیندوان له‌سه‌رى...


 4 ـ له‌ (عائیشه‌) ه‌وه‌ (رضی الله عنها) ده‌فه‌رموێت: پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ((إن الله یزید الكافر عذابا ببعض بكاء الحى علیه )) (15) واته‌ : خواى گه‌وره‌ سزا له‌سه‌ر كافرى مردوو زیاد ده‌كات له‌به‌ر هه‌ندێ گریانى زیندوان له‌سه‌رى. وه‌ هه‌ر له‌ (عائیشه‌)ه‌وه‌ (رضی الله عنها) ده‌فه‌رموێت : (پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌لاى گۆڕى ئافره‌تێكى جوله‌كه‌دا تێپه‌ڕى كه‌ خزمانى به‌ دیاریه‌وه‌ ده‌گریان ،  پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى...((إنهم لیبكون علیها وإنها لتعذب فى قبرها....))(16) واته‌: ئه‌وانه‌ به‌سه‌ریه‌وه‌ ده‌گرین ئه‌و گریانه‌ش بۆى ده‌بێت به‌ سزا و سزاى ده‌درێت له‌ گۆڕه‌كه‌یدا، كه‌واته‌ لێره‌دا مه‌به‌سته‌كه‌ ته‌نها شین و واوه‌یلاو له‌ خۆدان و ناڕه‌زایبوون و ناسوپاس گوزارى خوایه‌، به‌ڵام گریانێكى كه‌م به‌بێ شین و واوه‌یلاو له‌ خۆدان  هیچ زیان و سزاى نابێت بۆ مردووه‌كه‌ .


 پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت : (( إن الله لایعذب بدمع العین و لابحزن القلب و لكن یعذبُ بهذا وأشار إلى لسانه)) (17) واته‌:خواى گه‌وره‌ سزاى كه‌سێك نادات له‌سه‌ر غه‌مگینى دڵى یان فرمێسكى چاوى به‌ڵكو سزا ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌مه‌و  ((ده‌ستى ڕاكێشا بۆ زمانى)) پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى پێشوودا ده‌فه‌رموێت (به‌ هه‌ندێ له‌ گریانى زیندوانى له‌سه‌ر نه‌ك هه‌موو گریانێك ، ئه‌و گریانه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت له‌ عومه‌ره‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت)   : ((المیت یُعذب فى قبره بالنیاحة علیه))(18)  واته‌: مردوو سزاده‌درێت له‌ گۆڕه‌كه‌یدا به‌شین و شه‌پۆڕ له‌سه‌رى . كه‌واته‌ جۆره‌ گریانێك شین و واوه‌یلاى تیا بێت و به‌ده‌نگى به‌رزبێت ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ى هۆكارى سزادانى مردووه‌كه‌. زانایان سه‌باره‌ت به‌م گریانه‌ چه‌ندین جۆر ووته‌یان هه‌یه‌ چونكه‌ ڕوكه‌شى ئه‌م فه‌رمووده‌(صحیح) انه‌ پێچه‌وانه‌یه‌ بۆ ئایه‌ته‌كه‌ى خواى گه‌وره‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت ( أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ) (النجم: ٣٨ ) (واته‌ : كه‌س گوناهى كه‌س هه‌ڵناگرێت ) زانایان فه‌رمویانه‌ واتاى ئه‌م فه‌رمووده‌ (صحیح)انه‌به‌م جۆره‌ ده‌بێت :


 یه‌كه‌م :- واتاكه‌ى ده‌قاوده‌ق وه‌ك خۆى وایه‌، هه‌ركه‌س بگرى له‌سه‌ر مردوویه‌ك ئه‌وا مردووه‌كه‌ سزا ده‌درێت ئه‌مه‌ بۆ چوونى عومه‌رى كوڕى خه‌تابه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت).


دووه‌م : - نه‌خێر به‌هیچ جۆرێك ئه‌و مردووه‌ به‌ گریان له‌سه‌رى سزا نادرێت .


 سێ یه‌م : - كه‌ ده‌فه‌رموێت (ببكاء) واته‌: حاڵه‌تى گریانه‌كه‌...هه‌ركاتێ ئه‌وان بگرین  له‌سه‌رمردووه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ سزا ده‌درێت ئه‌گه‌ر نه‌گرین سزا نادرێت.


چواره‌م :- ئه‌و سزایه‌ ته‌نها تایبه‌ته‌ به‌ كافره‌كان ئه‌مه‌ش بۆچوونى عائیشه‌یه‌(رضى الله عنها).


پێنجه‌م : - ئه‌و كه‌سانه‌ى شین و واوه‌یلا ده‌كه‌ن ، به‌ خوو بۆ دواى مردنیان و به‌ پێویستى ده‌زانن ، ئه‌مه‌ش بۆچوونى بوخاریه‌.


شه‌شه‌م : - ئه‌و كه‌سانه‌ن وه‌سیه‌تیان كردووه‌ كه‌ شین و واوه‌یلایان بۆ بكرێت له‌ دواى مردنیان .


 حه‌وته‌م : ـ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ زانیویانه‌ شین و واوه‌یلایان بۆ ده‌كرێت به‌ڵام وه‌سێتیان  نه‌كردووه‌ كه‌ وانه‌كرێت له‌ سه‌ریان  .


 هه‌شته‌م : ـ ئه‌وانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ سزا ده‌درێن به‌هۆى ووتنى ئه‌و سیفاتانه‌ى كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ كاتى شین و واوه‌یلاكه‌دا به‌ زمانیاندا دێت وه‌كو(شێرم ڕۆ، گه‌وره‌ وسه‌روه‌رم ڕۆ، پشت و په‌نام ڕۆ) .. به‌ هۆى ئه‌و قسانه‌وه‌ سزا ده‌درێت مردووه‌كه‌.


 نۆیه‌م : ـ مه‌به‌ست له‌ سزادانى مردوو ناشرین كردن و سوكایه‌تى پێ كردنى فریشته‌یه‌ بۆ ئه‌و مردووه‌ نه‌ك سزادانى به‌ڵگه‌یان ، فه‌رمووده‌كه‌ى (ئه‌بو موسا) یه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه‌ ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  فه‌رمووى : (( مامن میت یموت فتقوم نادبته:فتقول : ((واجبلاه،وا سنداه،وا عضداه،وا سیداه، وا ناصراه…)) أو شبهة ذلك إلا وكل به ملكان یلهزانه:أهكذا كنت))(19)  واته‌: هه‌ر مردووه‌یه‌ك بمرێت و ئه‌وه‌ى شینى بۆ ده‌كات له‌سه‌رى بڵێت : ئاى له‌و شاخه‌ى له‌ كیسمان چوو ئاى له‌و سه‌روه‌ره‌ى له‌ كیسمان چوو ئاى له‌و پشت و په‌نایه‌ى له‌ كیسمان چوو یان هاوشێوه‌ى ئه‌وانه‌ . دوو فریشته‌كه‌ لێى ده‌ده‌ن ، ووشه‌ى ((یلهزانة)) له‌ زمانه‌وانیدا  به‌ واتاى  بۆكس پیاكێشان دێت یان به‌ واتاى تووڕه‌بوون دێت ده‌فه‌رموێت : دوو فریشته‌كه‌ لێ ى ده‌ده‌ن، و پآى ده‌ڵێن : ئه‌وه‌ تۆ وابووى گه‌وره‌ و سه‌روه‌ر و پشت وپه‌نا بووى ..هتد، وه‌ هه‌روه‌ها له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى تردا ده‌فه‌رموێت: ((..جبذ المیت وقیل له : أنت ناصرها أنت كاسیها))(20) واته‌: مردووه‌كه‌ ڕاده‌وه‌شێنن و پێى ده‌ڵێن تۆ پشت و په‌ناى ئه‌وان بوویت تۆ سه‌روه‌رى ئه‌وان بوویت ،وه‌ ئیمامى عومه‌رى كوڕى خه‌تابیش (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت : " إنَّه لیس مِنْ  میت یندبُ بما لیس فیه  الا  والملائكة  تلعنه " (21) واته‌ : هه‌ر مردوویه‌ك وه‌صف بكرێت به‌ هه‌دێ صیفات كه‌ تیایدا نه‌بوو بێت ئه‌و كه‌سه‌ فریشته‌كان نه‌فرینى لێ ده‌كه‌ن.


دووه‌م  به‌ڵگه‌شیان فه‌رمووده‌كه‌ى (نوعمانى كوڕه‌ى به‌شیر) ه‌ ده‌فه‌رموێت : (عبدالله جارێكیان نه‌خۆش كه‌وتبوو له‌ هۆش خۆى چوو خوشكه‌كه‌ى له‌ لایه‌وه‌ نزیك بوو ووتى : (وا جبلاة)..ئاى له‌و شاخه‌ى له‌ ده‌ستمان چوو هه‌ندێ له‌و قسانه‌ى كرد و یاخود له‌و سیفه‌ته‌ چاكانه‌ى باس كرد، عه‌بدوڵا كاتێ هۆشى هاته‌وه‌ خۆى به‌ خوشكه‌كه‌ى ووت : هه‌ر شتێكت پآ ووتم ، پێم ده‌ووترا تۆ وا بوویت؟ تۆ ئه‌و پیاوه‌ بوویت كه‌واباست كرا؟)(22).


ده‌یه‌م : ـ بۆ لێكدانه‌وه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ زانایان ده‌فه‌رموون مه‌به‌ست له‌ سزا دان سزادانى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌نیه‌ به‌ڵكو ته‌نها ناڕه‌حه‌تى و غه‌مگینى و خه‌فه‌تى مردووه‌كه‌یه‌ به‌ گریانى خه‌ڵكه‌كه‌ له‌سه‌رى ، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه‌ بۆ چوونه‌كه‌ى (ئیبن و حه‌جه‌ر)ه‌ (رحمه‌الله) كه‌  ده‌فه‌رموێت: له‌ (فتح البارى) (3/199) ئه‌مه‌ش (بۆچوونى ئیمامى طبرى)(23) یه‌  له‌ سه‌ر فه‌رمووده‌كه‌ى (قیله‌ى كچى مه‌خره‌مه‌)  (رضى الله عنها) كه‌ دواى ئه‌وه‌ى كۆچى كرد بۆلاى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) و موسوڵمان بوو پاشان باسى منداڵێكى خۆى بۆ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كرد كه‌ له‌ منداڵیدا مردوه‌ و ، ده‌ستى كرد به‌ گریان كه‌ باسى منداڵه‌كه‌ى كرد ، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئامۆژگارى كرد كه‌ نه‌گرى وه‌ فه‌رمووى : ((... فو الذی نفسی بیده ان أحداكن لتبكی فتستعین له صویحبه ، فیا عباد الله لاتعذبوا موتاكم)) واته‌:  سوێند به‌وه‌  گیانى منى به‌ده‌سته‌ ئه‌و كه‌سه‌ى كه‌ ده‌گرى له‌وكاته‌دا هاوه‌ڵ و دۆسته‌كه‌ى (واته‌ : مردووه‌كه‌) به‌هه‌مان شێوه‌ دڵى غه‌مگین ده‌بێت وه‌ خه‌فه‌ت ده‌خوات پآى . ده‌ كه‌واته‌ ئه‌ى به‌نده‌كانى خوا سزاى مردووه‌كانتان مه‌ده‌ن ...) (24)  .


شێخى ئه‌لبانى ( رحمه‌ الله ) ده‌فه‌رموێت: (زانایان بۆچوونیان جیاوازه‌ له‌ واتاى ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌دا و هه‌موو قسه‌كانیان كۆده‌بێته‌وه‌ .. له‌ دوو بۆ چووندا:


یه‌كه‌م : ـ بۆ چوونى جه‌ماوه‌ر ((واته‌ زانایان به‌ گشتى)): كه‌ ده‌فه‌رموون: ئه‌و حه‌دیسه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ وه‌سێتیان كردووه‌ شین بكرێت به‌ سه‌ریانه‌وه‌ یاخود زانیویانه‌ شین ده‌كرێت به‌ سه‌ریانه‌وه‌ به‌ڵام قه‌ده‌غه‌یان نه‌كردووه‌ و وه‌سێتیان نه‌كردووه‌ كه‌ نه‌كرێت . وه‌ سزا (واته‌:عزاب) لاى ئه‌وان به‌ واتاى تۆڵه‌ دێت (واته‌/ عقاب) .


دووه‌م:ـ سزا دان واتاى تۆڵه‌ سه‌ندنه‌وه‌ نى یه‌ به‌ڵكو به‌ واتاى ناڕه‌حه‌تى و غه‌م و په‌ژاره‌ى مردووه‌كه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و شین و گریانه‌ى كه‌س و كارى بۆى . وه‌ تاقمى دووه‌م بۆ چوونیان وایه‌ كه‌ (عذاب) به‌واتاى (عقاب) نى یه‌ به‌ هۆى ئه‌وه‌وه‌ تۆڵه‌ى لێبكرێته‌وه‌ نه‌خێر چوونكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((السفر قطعة من العذاب))(25) واته‌ : سه‌فه‌ر پارچه‌یه‌كه‌ له‌ سزا ، وه‌ نه‌بێ ئاده‌میزادى كۆچكار سزا بدرێت به‌ڵكو خۆى له‌ ناڕه‌حه‌تیدایه‌،  پاشان ئه‌لبانى ده‌فه‌رموێت : (بۆچوونى یه‌كه‌م (راجح) ه‌ واته‌: چاكتره‌ به‌لامانه‌وه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ وه‌سێتیان نه‌كردبێت كه‌ شیوه‌نیان له‌سه‌ر نه‌كرێت یاخود وه‌سێتیان كردبێت كه‌ شیوه‌نیان له‌سه‌ر بكرێت)(26).

ماویه‌تی
          

صفحات سایت

پیچک