تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

روونكردنه‌وه‌یه‌ك: ((ئایا ڕۆح له‌ كوێ وه‌ ده‌رده‌چێت؟))
به‌شی یه‌كه‌م

ئاده‌میزادى خاوه‌ن باوه‌ڕ به‌ڵێ ڕۆحى له‌ سه‌ریه‌وه‌ ده‌رده‌چێت له‌م لاو ئه‌و لاى ته‌نیشتى یه‌وه‌ ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((ان المؤمن تخرجُ نَفسَهُ من بین جنبیه وهو یحمُد الله عز وجل)) (1). واته‌ : خاوه‌ن باوه‌ڕ ڕۆحى له‌نێوان هه‌ردوولا شانى یه‌وه‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ ،و له‌و كاته‌ش دا سوپاسى خوا ده‌كات … پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  ده‌فه‌رموێت : ((إنَّ نفس المؤمن تخرج رشحاً)) (2).واته‌: ڕۆحى خاوه‌ن باوه‌ڕ به‌ ئاره‌قكردنه‌وه‌ ده‌رده‌چێت ، له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا ..... پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((ألمؤمن یموت بعرق الجبین)) (3). واته‌ : خاوه‌ن باوه‌ڕده‌مرێت و ئاره‌ق له‌ ناوچه‌وانیه‌وه‌ ده‌تكێت: ئیمامى به‌غه‌وى (رحمه الله) ده‌فه‌رموێت : ((عرق الجبین))  واته‌ به‌ ناڕه‌حه‌ت گیانى ده‌كێشرێت له‌و كاته‌دا چونكه‌ له‌وه‌ ده‌چێ خاوه‌ن باوه‌ڕ چه‌ند گوناهێكى ما بێت بۆیه‌ ئاوا به‌ ناڕه‌حه‌ت گیانى ده‌كێشرێت و عاره‌قى لێ ده‌تكێت .. ئه‌مه‌ش نیشانه‌ى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ویستبێتى بیكاته‌ برى ئه‌و گوناهانه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ كردوویه‌تى)(4). 

ئه‌گه‌ر ڕۆح ده‌رچوو چاو به‌ دوایدا ده‌ڕوانێت وه‌ك له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا هاتووه‌ ، له‌ ئوم سه‌له‌مه‌وه‌ (رضى الله عنها): ده‌فه‌رموێت : (ئه‌بى سه‌له‌مه‌ نه‌خۆش بوو كاتێ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌ره‌و لاى ئێمه‌ هات .. ئه‌بى سه‌له‌مه‌ چاوى ئه‌بڵه‌ق بوبوو به‌ره‌و ئاسمان ، كه‌ گیانى ده‌رچوو  پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چاوى داخست و فه‌رمووى : ((ان الروح اذا قُبضَ تَبعَهُ البصرُ)) واته‌ : ڕۆح ده‌رچوو چاویش به‌ دواى دا ده‌ڕوانێت ئه‌نجا كه‌ ئه‌وه‌ى فه‌رموو هه‌ندێ له‌ خزمانى ئه‌بو سه‌له‌مه‌ ناڕه‌حه‌ت بوون و ده‌نگیان لێ به‌رزبوه‌وه‌.، پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : ((لا تدعوا على أنفسكم الا بخیر فان الملائكة یؤمِّنون على ما تقولون)) ...  واته‌ :  دوعاى خراپ له‌ خۆتان مه‌كه‌ن ته‌نها دوعاى چاك بۆ خۆتان بكه‌ن چونكه‌ فریشته‌ ئاماده‌بووه‌كان له‌و كاته‌دا ئامین ده‌كه‌ن، دواى ئه‌وه‌ فه‌رمووى : ((اللهم اغفر لأبی سلمة وارفع درجته فى المهدیین واخلفه فى عقبه فی الغابرین واغفر لنا وله یارب العالمین وافسح له فی قبره ونور له فیه))(5). واته‌ : (خوایه‌ له‌ ئه‌بى سه‌له‌مه‌ خۆش ببه‌ وه‌ پله‌ى بگه‌ێینه‌ به‌ (المهدیین) وه‌ خوایه‌ شوێنه‌كه‌ى بۆ دواى خۆى پڕ بكه‌ره‌وه‌و له‌ ئێمه‌و له‌ویش خۆش ببه‌ وه‌ خوایه‌ گۆڕه‌كه‌ى بۆ فراوان بكه‌ و بۆى ڕووناك بكه‌ره‌وه‌) .    


((ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ ته‌واو بوو))


ئێستا ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ فه‌رمووده‌كه‌ى (براء) ئه‌وه‌ بوو فریشته‌ى گیان كێشان هات و مژده‌ى پێدا) و....(فیأخذها) ... گیانى ده‌كێشێت پاشان یه‌كسه‌ر له‌ چاو ترووكانێكدا فریشته‌ كان ده‌یخه‌نه‌ ناو كفنه‌(بۆنخوشه‌) سپى یه‌كه‌وه‌كه‌ پڕه‌ له‌ میسك وڕه‌یحان پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ((فتخرج كأطیب ریح مسك [وجدت على وجه الأرض] ))(6) واته‌ : ڕۆحه‌كه‌ كاتێك ده‌رده‌چێت بۆنى زۆر خۆشتره‌ له‌ بۆنى بۆنخۆشترین میسكێك كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌بێت [بۆیه‌ عائیشه‌ (رضی الله عنها)ده‌فه‌رموێت (كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وه‌فاتى كرد بۆنێكى زۆر خۆش له‌ ژووره‌كه‌یدا بڵاو بۆوه‌)](7) ئه‌فه‌رموێت : هه‌تا ده‌رى ده‌كه‌ن ڕۆحه‌كه‌ى ئه‌و باوه‌ڕداره‌ خۆى بۆنى خۆشه‌ و كفنه‌كه‌ش به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆنى خۆشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ڕۆحه‌كه‌ ده‌رده‌هێنرێت ...((حتّى إنه لیتناوله بعضهم بعضاً یشمّونه))(8) واته‌ : فریشته‌كان دانه‌ به‌ دانه‌ ئه‌و ڕۆحه‌ ئه‌وه‌نده‌ بۆنى خۆشه‌ به‌یه‌كترى ده‌ده‌ن و بۆنى ده‌كه‌ن  ئینجا ده‌فه‌رموێت … ئاله‌و كاته‌دا ئه‌و ڕۆحه‌ كه‌ چووه‌ ده‌ستى ئه‌و فریشتانه‌وه‌ هه‌موو فریشته‌ى زه‌وى و ئاسمان دوعاى خێرى بۆ ده‌كه‌ن وه‌ داواى پله‌ى به‌رزى بۆ ده‌كه‌ن وه‌ هه‌موو ده‌رگاكانى ئاسمانى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ و لێ پرسراوانى ده‌رگاوانه‌كانى ئاسمان خۆزگه‌ ده‌خوازن و داوا ده‌كه‌ن له‌ خواى گه‌وره‌ كه‌ ئه‌و ڕۆحه‌ پاكه‌ له‌ ڕێ ى ئه‌وانه‌وه‌ ((به‌ره‌و ژوور بچێت به‌ره‌و ئاسمان))(9)، پاشان ئه‌ى كه‌نه‌ ئه‌و كفنه‌ سپى یه‌ بۆنخۆشه‌ و تێوه‌ى ده‌ئاڵێنن [واته‌ چۆن ده‌بێت لاشه‌كه‌ كفنى سپى بێت ، ڕۆحه‌كه‌ش كفنه‌كه‌ى ئاوریشمى سپى یه‌ ] خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (تَوَفَّتْهُ رُسُلُنَا وَهُمْ لَا یُفَرِّطُونَ ) (الأنعام :61).  واته‌: فریشته‌كانمان ڕۆحى ده‌كێشن وه‌ هه‌رگیز كه‌مته‌رخه‌مى ناكه‌ن له‌ چۆنى یه‌تى ڕۆح كێشان و پاراستنى ئه‌و ڕۆحه‌ وه‌ك خواى گه‌وره‌ مه‌به‌ستێتى ((هه‌تا ده‌یگه‌یه‌ننه‌ ئاسمان)) (10) فریشته‌كان زۆرن (( كه‌ ئه‌وان تێده‌په‌ڕن به‌لایاندا وه‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌ و ڕۆحه‌كه‌شیان پێ یه‌ هه‌ر پۆله‌ فریشته‌یه‌كیان پێ ده‌گات ئه‌و پۆلانه‌ ده‌ڵێن: ... ئه‌م ڕۆحه‌ پاكه‌ بۆن خۆشه‌ كێ یه‌ ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن فڵانى كوڕى فڵانه‌(11) به‌ چاكترین ناوێك كه‌ له‌ دنیادا ناو برابێت تابه‌رزى ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئاسمانى یه‌كه‌م))(12) ئه‌و پاسه‌وانانه‌ پرسیارده‌كه‌ن كه‌ پاسه‌وانانى ئاسمانى یه‌كه‌من له‌ ڕوایه‌تێكدا ((ده‌فه‌رموون ئه‌م بۆنه‌ خۆشه‌ چى یه‌ له‌ زه‌وى یه‌وه‌ هات ؟))(13) (( بۆنى هه‌رگیز وامان نه‌دیوه‌ له‌مه‌ خۆشتر))(14) [ له‌ دواییدا ((ده‌رگاى ئاسمانى لێ ده‌كرێته‌وه‌  بۆ ئه‌و نه‌فسه‌ پاكه‌پاشان پآى ده‌وترێت: ئه‌مه‌ كێ یه‌ ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن فڵانى كوڕى فڵانه‌، وه‌ ئه‌وان پێى ده‌ڵێن: سڵاو له‌ نه‌فسه‌ پاكه‌ كه‌له‌ناو جه‌سته‌ى پاك دا بوو ، (خوا پایه‌ به‌رزت بكات خۆت و ئه‌و لاشه‌یه‌ى كه‌ تێیدا كرده‌وه‌ى چاكت پێ ده‌كرد له‌ ژیانى دنیادا)) فه‌رموو وه‌ره‌ ژووره‌وه‌ تۆ سوپاس كراوى (( مژده‌ت لێ بێت به‌ئارامى وه‌به‌ریحانه‌ى به‌هه‌شت وه‌به‌خوایه‌ك كه‌ لێت به‌ تووڕه‌نى یه‌ وه‌ به‌رده‌وام ئه‌وه‌ى پێ ده‌ڵێن))…](15) هه‌تا به‌ ڕێى ده‌كه‌ن و ئه‌و ڕۆحه‌ به‌ره‌و ئاسمانى  دووه‌م ده‌به‌ن و ئاسمان به‌ ئاسمان به‌رزى ده‌كه‌نه‌وه‌ تا ده‌یگه‌یه‌نه‌ ئاسمانى حه‌وته‌م فریشته‌ نزیكه‌ به‌ڕێزه‌كانى ئه‌و ئاسمانانه‌ واى پێ ده‌ڵێن))(16). ((هه‌تا ئه‌و ڕۆحه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ ئاسمانى حه‌وته‌م له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا [ هه‌تا ده‌یگه‌یه‌نه‌ ئه‌و ئاسمانه‌ى ] كه‌ خواى گه‌وره‌ى لێ یه‌)) (17)] (18). له‌ ڕیوایه‌تێكدا : (كه‌ به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ لاى خواى گه‌وره‌ فریشته‌كان (كه‌ لێپرسراوى نووسینى كرده‌وه‌كانى ئاده‌میزادن له‌ دنیادا ، كه‌ (رقیب و عتیدن)) ده‌ڵێن : خواى گه‌وره‌ ئه‌وه‌ فڵان به‌نده‌ى تۆیه‌ …)19) خواى گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێت : ناوى ئه‌م به‌نده‌یه‌م بنوسن له‌ (علیین) كه‌ ((له‌ ئاسمانى حه‌وته‌م))ه‌ (20).[ وه‌ بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وى  چونكه‌ من به‌ڵێنم پێ داون كه‌ له‌ زه‌وى دروستم كردوون وه‌ ده‌یانگێڕمه‌وه‌ بۆ ناو زه‌وى وه‌ له‌ زه‌ویشه‌وه‌ زیندوویان ده‌كه‌مه‌وه‌] ، دیسان ڕۆحه‌كه‌ به‌و شوێنانه‌ى پێیدا ڕۆیشتووه‌ ده‌هێنرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر زه‌وى بۆ ناو لاشه‌كه‌ى)(21)....(لێره‌دا ده‌وه‌ستین) .


((ڕوون كردنه‌وه‌یه‌ك))


مردوه‌كه‌ خواى گه‌وره‌ هه‌ست و هۆشێكى ده‌داتێ ،و ده‌زانێت كێ ده‌یشوات و كێ هه‌ڵى ده‌گرێت و كێ شۆڕى ده‌كاته‌وه‌ ناو گۆڕه‌كه‌ى – عبد ڕحمانى كوڕى ئبین و ئه‌بى له‌یلێ ده‌فه‌رموێت:" ڕۆحى مردووه‌كه‌ به‌ده‌ست فریشته‌یه‌ و پێ ى ده‌ڵێن له‌ كاتى شۆردن و هه‌ڵگرتنى له‌سه‌ر شان گوێ بگره‌چۆنت باس ده‌كه‌ن و چیت پێ ى ده‌ڵێن".(22) وه‌شێخ (مشهور بن حسن)یش ده‌فه‌رموێت : " مردوو ئاگاى لێ یه‌ كێ ده‌ى شوات و كێ كفنى بۆ ده‌كات و كێ به‌ره‌و گۆڕستانى ده‌بات" (23) بێگومان فریشته‌ به‌ڕێزه‌كان كه‌ به‌ (وه‌فد) چوون له‌ گه‌ڵیدا دیسان ئه‌مانیش به‌ وه‌فد ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ له‌ گه‌ڵیدا وه‌ك له‌مژده‌ى بڕوادار دا ووتیان:( نَحْنُ أَوْلِیَاؤُكُمْ فِی الْحَیَاةِ الدُّنْیَا وَفِی الْآَخِرَةِ )(فصلت: ٣١) واته‌:  ئێمه‌ پیشتیوانتانین له‌ ژیانى دونیا وه‌له‌ كۆتایشدا. ئه‌م لاشه‌یه‌ ده‌گه‌یه‌ننه‌ دوا شوێن وه‌كو خۆیان فه‌رموویانه‌. ئه‌گه‌ر موسولمَانێكى به‌ڕێزیش خواى گه‌وره‌ بۆى ڕێك نه‌خات بشۆرێت فریشته‌كان ده‌یشۆرن له‌ ئیبن عه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌فه‌رموێت : پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : (رأیت الملائكة تغسل حمزة بن عبدالمطلب وحنظلة الراهب) (24) واته‌ : فریشته‌كانم بینى حه‌مزه‌و حه‌نزه‌له‌یان ده‌شت ، چونكه‌ هه‌ردووكیان شه‌هید بوون وه‌ له‌ش گران بوون. شه‌هیدیش نابێت بشۆرێت به‌ڵام فریشته‌كان ئه‌وانیان  شۆرد ، پاشان ئه‌و فریشته‌ به‌ڕێزانه‌ ئاماده‌ى به‌ڕێكردنى ئه‌و جه‌نازه‌یه‌ بۆ سه‌ر گۆڕستان ده‌بن وه‌ نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌گه‌ل خه‌ڵكدا.ئیبن و عه‌باس (ڕه‌زای خوای لێبێت) له‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى ووشه‌ى فریشته‌كان كه‌ ووتیان ( نحن أولیائكم) ده‌فه‌رموێت : (إن المؤمن إذا حضره الموت شهدته الملائكة فسلموا علیه وبشروه بالجنة فإذا مات مشوا مع جنازته ثم صلوا علیه مع الناس)(25)  واته‌ : كاتێك كه‌ باوه‌ڕدار له‌سه‌ره‌ مه‌رگدایه‌ فریشته‌كان ئاماده‌ ده‌بن و سڵاوى لێ ده‌كه‌ن و مژده‌ى به‌هه‌شتى پێ ده‌ده‌ن ، وه‌كاتێك كه‌ گیانى ده‌رچوو له‌ گه‌ڵ جه‌نازه‌كه‌یدا ده‌ڕۆن و نوێژیشى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا . ئیتر ئه‌و كه‌سه‌ پله‌ى باوه‌ڕى خۆى ده‌بێته‌ هۆى زۆر و كه‌مى ژماره‌ى ئه‌و فریشتانه‌ى كه‌ ئاماده‌ى نوێژو به‌ڕێكردنى ته‌رمه‌كه‌ى ده‌بن بۆ سه‌ر گۆڕستان و ته‌رمه‌كه‌شى له‌گه‌ڵ خه‌ڵكیدا هه‌ڵده‌گرن.سه‌عدى كوڕى موعاز (ڕه‌زای خوای لێبێت) حه‌فتا هه‌زار فریشته‌ له‌گه‌ڵ جه‌نازه‌كه‌یدا بوون. سه‌عد پیاوێكى باڵا به‌رز و گه‌وره‌ و قورس بوو ، ووتیان ئه‌م جه‌نازه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ سووكه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ((إنَّ الملائكة كانت تحمله [ معهم] ))(26) واته‌: ئه‌وه‌ فریشته‌كان هه‌ڵیان گرتبوو له‌گه‌ڵیاندا. فریشته‌ دۆستى موسوڵمانه‌ وه‌ موسوڵمانه‌كه‌ش باش ده‌زانێت بۆ كوێ ى ده‌به‌ن وه‌ چى بۆ ئاماده‌ كراوه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌یدا ، ئه‌وه‌ له‌به‌ر چاوى من و تۆ گۆڕێكى ته‌سكه‌ به‌ڵام باخچه‌یه‌كى یه‌كجار خۆشى به‌هه‌شته‌ ... پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((إذا وضعت الجنازة وإحتملها الرجال على أعناقهم فإن كانت صالحة قالت : قدمونى ، قدمونى....)) (27) واته‌: كه‌ لاشه‌ى مردووه‌كه‌ كرایه‌ ناو دارمه‌یته‌وه‌ و پیاوان له‌سه‌ر شان هه‌ڵیانگرت به‌ره‌و گۆڕستان ئه‌گه‌ر پیاو چاك بێت ده‌ڵێت په‌له‌ بكه‌ن په‌له‌ بكه‌ن هێواش مه‌ڕۆن . بۆیه‌ سوننه‌ته‌ به‌ خێرایى بگه‌یه‌نرێته‌ سه‌ر گۆڕستان . دیاره‌ ئاگاى  لێ یه‌ كێ ده‌یخاته‌ ناو گۆڕه‌كه‌ بۆیه‌ ده‌بێت لاى قاچیه‌وه‌ بكرێته‌ ناو گۆڕه‌كه‌وه‌ و بوترێ  (بسم الله وعلى مله‌ رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  دواى ئه‌وه‌ خۆڵى به‌سه‌ردا ده‌كرێت ، پاشان چۆن تۆ  له‌ژێر بانێكدا له‌ سه‌ره‌وه‌ ته‌په‌ ته‌پ بێت گوێت لێ یه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ویش گوێى له‌ ته‌په‌ى پێڵاوى ئه‌وانه‌  وه‌كو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى : (هه‌ركاتێك ئه‌و كه‌سه‌ كرایه‌ ناو گۆڕه‌وه‌ ئه‌وا …. إنه یسمع قرع نعالهم))(28) واته‌ : مردووه‌كه‌ گوێ ى له‌ ته‌په‌ى پێ ى نه‌عله‌كانیانه‌ كه‌ ده‌ڕۆن و به‌ جێ ى ده‌هێڵن .... لێره‌دا پرسیارێك دێته‌ پێشه‌وه‌  ئایا یه‌كسه‌ر پرسیاره‌كه‌ى لێ ده‌كرێت یان دواى تۆزێكى تر ؟.


پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ڕوونى كردۆته‌وه‌و له‌ فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌سه‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت)كه‌ ده‌فه‌رموێت : ((إن المؤمن إذا وضع فى قبره أتاه الملك فیقول له : ماكنت تعبد…)) (29) واته‌ : بڕوادار هه‌ر كرایه‌ ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ فریشته‌كه‌ دێت و خێرا پرسیارى لێ ده‌كاتو پێ ى ده‌ڵێت : چیت ده‌په‌رست ؟ . و فى روایه‌ : ((إذا قبر المیت أتاه ملكان أسودان…)) (30) واته‌ : ئه‌گه‌ر مردوو كرایه‌ ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ دوو فریشته‌ى ڕه‌ش دێنه‌ ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ …. له‌ عوسمانه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت (ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ناشتنى مردوویه‌ك ته‌واو بوایه‌له‌ سه‌رى ده‌وه‌ستاو ده‌یفه‌رموو: ((إستغفروا لإخیكم وسلوا لهُ التثبیت فإنه الآن یسأل)))(31)  واته‌ : داواى لێ خۆش بوون بكه‌ن له‌ خوا بۆ ئه‌م برایه‌تان و داواى بۆ بكه‌ن دامه‌زراوى بكات چونكه‌ ئێستا ئه‌و پرسیارى لێ ده‌كرێت. به‌ڵام له‌ هه‌ندێك فه‌رمووده‌ى تردا هاتووه‌ كه‌ دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ورى چۆڵ ده‌كه‌ن و ده‌ڕۆن ئینجا فریشته‌كان پرسیارى لێ ده‌كه‌ن ، پێ ده‌چێت ئه‌وه‌ش به‌ گوێره‌ى پله‌ى به‌ندایه‌تى كردن و ته‌قوا بێت ، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ پله‌ى به‌رز بێت لاى خوا ئه‌وا له‌ نێو خه‌ڵكه‌كه‌دا پرسیاره‌كه‌ى یه‌كسه‌ر لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى نه‌ترسێت و هیچ ناڕه‌حه‌ت نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێك گوناح باربێت واز دێنن تاكو خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌ڕوات ئینجا دێنه‌ سه‌رى تاكو كه‌فاره‌تى گوناهه‌كانى بێت به‌ به‌ڵگه‌ى فه‌رمووده‌كه‌ى ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت: ...(ئه‌و كه‌سه‌ كاتێك كه‌ كرایه‌ ناو گۆڕه‌كه‌ى...((وتوّلى عنه اصحابه حتى إنه لیسمع خفق نعالهم أتاه ملكان))(32) واته‌ : كه‌س و كاره‌كه‌ى به‌ جێیان هێشت هه‌تا گوێ ى له‌ ده‌نگى پێڵاوه‌كانیان ده‌بێت پاشان دوو فریشته‌كه‌ دێن بۆ پرسیار لێ كردنى ، وه‌ له‌ ده‌قى فه‌رمووده‌كه‌ى تردا پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((إذا دخل المؤمن قبره و تولى عنه أصحابه جاءه ملك شدیدٌ الانتهار))(33).واته‌:(كاتێك بڕوادار كرایه‌ ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ و كه‌س و كاره‌كه‌ى به‌ جێیان هێشت فریشته‌یه‌كى زۆر توڕه‌ دێت بۆلاى). وه‌ له‌ ڕیوایه‌تێكدا : ده‌فه‌رموێت ((إذا الإنسان دفن فتفرق عنه أصحابه جاءه ملك شدید الأنتهار)) واته‌: ئاده‌میزاد كه‌ ده‌كرێته‌ ناو گۆڕه‌كه‌یه‌وه‌ ، و هاوڕێیانى بڵاوه‌ى لێ ده‌كه‌ن ، یه‌كسه‌ر فریشته‌ ده‌گاته‌ سه‌رى.


((ڕوون كردنه‌وه‌ كه‌ ته‌واو بوو)) 


ئینجا دێینه‌وه‌ خزمه‌ت فه‌رمووده‌ درێژه‌كه‌ى (براء) ئه‌وه‌ بوو ووتمان ڕۆحه‌كه‌ى دێته‌وه‌ ناو لاشه‌كه‌ى پاشان پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌فه‌رموێت : ((أتاه ملكان أسودان أزرقان یقال لأحدهما المنكر و للآخر النكیر))(34).واته‌: دوو فریشته‌ى ڕه‌شى چاو شین دێن بۆلاى یه‌كێكیان ناوى  (منكر) واته‌ كه‌س ناناسێت وه‌ ئه‌وى تریان ناوى (نه‌كیر)ه‌) واته‌ [كه‌س نایناسێت] له‌به‌رئه‌وه‌، ئاده‌میزاد یه‌كه‌مجار بیبێنێت نه‌ ئه‌وان كه‌س ده‌ناسن تاكو ڕه‌حمى پێ بكه‌ن وه‌ نه‌كه‌سیش ده‌یانناسێت .. له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت : ((جاءه ملك فی یدهِ مِطراقٌ...))(35). واته‌: فریشته‌یه‌ك دێت بۆ لاى چه‌كوشێكى به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌) (36).له‌ ڕێوایه‌تێكى تردا (شدید الانتهار) ((ینتهرانه ،و)) یجلسانه ((فیقال له : اجلس فیجلس)) (37). واته‌ : دوو فریشته‌ى زۆر توڕه‌و توندو تیژ دێن بۆ لاى [لێره‌دا(والله أعلم) به‌گوێره‌ى پله‌ى به‌نده‌كه‌ ده‌بێت ئه‌گه‌ر موسوڵمانێكى له‌ خوا ترس بێت ئه‌وا یه‌ك فریشته‌ دێت وه‌ هه‌ندێك جار دوو فریشته‌ دێن و پرسیارى لێ ده‌كه‌ن و نایترسێنن . به‌ڵام ئه‌گه‌ر گوناه‌ باربێت دوو فریشته‌ى ڕه‌شى چاو شین چه‌كوشیان پێیه‌ و بۆ ئه‌وه‌ى بیترسێنن وه‌ لێ ى توڕه‌ ده‌بن و دایده‌نیشێنن ]... له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا ... پێى ده‌ڵێن : دانیشه‌ ، [كه‌واته‌ ئه‌ویش جیاوازده‌بێت موسوڵمانه‌ له‌ خوا ترسه‌كه‌ له‌ دووره‌وه‌ پێ ى ده‌ڵێن دانیشه‌ ئه‌ویش داده‌نیشێت به‌ڵام ئه‌وى تریان دایده‌نیشێنن به‌ زۆر]((فیجلس الرجل الصالح فى قبره غیر فزع ولا مشعوف)(38)واته‌: به‌بێ ترس ئه‌و پیاو چاكه‌ داده‌نیشێت له‌ گۆڕه‌كه‌یدا پاشان ((فیقوم یهب كما یهب النائم))(39)واته‌: ـ هه‌ڵده‌ستێت وه‌كو چۆن یه‌كێك له‌ خه‌و ڕاده‌په‌ڕێت وه‌ دوایى((فیجلس یمسح عینیه))(40) واته‌: داده‌نیشێت و هه‌ردوو چاوى ده‌پروێنێت و ده‌ستى پیادێنێت. له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا ((وقد مثلت له الشمس وقد أدنیت للغروب))(41) واته‌ : وێنه‌ى  ڕۆژى نیشان ده‌درێت له‌ كاتى نزیكى ئاوا بوونیدا.........


((ڕوون  كردنه‌وه‌یه‌ك))


له‌ گۆڕدا بیر و هۆشى خه‌ڵكان ده‌ گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر بیر و هۆشى جارانیان له‌ دنیادا ، له‌ عومه‌رى كوڕى خه‌تابه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت :  پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  باسى فریشته‌كانى ناو گۆڕى ده‌كرد كه‌ له‌ خه‌ڵك ده‌پرسنه‌وه‌ وه‌ منیش ووتم : (ئایا ئێمه‌ هه‌موومان بیرو هۆشمان بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ؟ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى : ((نعم كهیئتك الیوم)(42) واته‌:  به‌ڵێ وه‌كو شێوه‌ى ئه‌مڕۆت ده‌بێت .


((ڕوون كردنه‌وه‌ كه‌ ته‌واو بوو))


ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ خزمه‌ت فه‌رمووده‌كه‌ى (براء) له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا ((ئه‌گه‌ر باوه‌ڕدار بێت (كرده‌وه‌كانى چوار ده‌ورى ده‌ده‌ن) نویژ لاى سه‌رى یه‌وه‌ ده‌بێت ،و ڕۆژوو لاى ڕاستى یه‌وه‌ ده‌بێت و وه‌ زه‌كات لاى چه‌پى یه‌وه‌ ده‌بێت ،وه‌ كرده‌وه‌ى چاكه‌كان وه‌كو خێر كردن و سه‌ردانى خزم و دۆست و چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكاندا لاى هه‌ردوو قاچى یه‌وه‌ ده‌بێت  فریشته‌كان له‌لاى سه‌رى یه‌وه‌، بۆى دێن ،نوێژ ده‌ڵێت : له‌ لاى منه‌وه‌ ڕێگه‌ نى یه‌ پاشان له‌لاى ڕاستى یه‌وه‌ بۆى دێن ڕۆژوو ده‌ڵێت : لاى منه‌وه‌ ڕێگه‌ نى یه‌، پاشان له‌ لاى چه‌پى یه‌وه‌ بۆى دێن زه‌كات ده‌ڵێت لاى منه‌وه‌ ڕێگه‌ نى یه‌،پاشان له‌ لاى هه‌ردوو قاچى یه‌وه‌ دێن كاره‌ چاكه‌كانى له‌ خێر و سه‌ردانى خزم و چاكه‌ كردن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵكان ده‌ڵێت لاى منه‌وه‌ ڕێگه‌ نى یه‌ –وفى روایه‌ – ([ یؤتى الرجل فی قبره ، فاذا أوتی من قِبل رأسه دفعته تلاوة القرآن ، وإذا أونی من قِبل یدیه دفعته الصدقه ، وإذا أوتی من قِبل رِجلیه دفعته مشیُه إلى المساجد])(43) . واته‌ : له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا ده‌فه‌رموێت : ((فریشته‌ دێته‌ لاى ئه‌و كه‌سه‌ له‌ گۆڕه‌كه‌یدا ، ئه‌گه‌ر لاى سه‌ریه‌وه‌ بۆى هاتن، خوێندنى قورئان ڕێگریان لێ ده‌كات ، وه‌ ئه‌گه‌ر لاى هه‌ر دوو ده‌ستیه‌وه‌  هاتن ، خێر وچاكه‌ ڕێگریان لێ ده‌كات ،وه‌ ئه‌گه‌ر لاى قاچه‌كانیه‌وه‌ بۆى هاتن ، ڕۆیشتنه‌كانى بۆ مزگه‌وته‌كان ڕێگریان لێ ده‌كات )) پاشان پێ ى ده‌وترێ دانیشه‌ ئه‌ویش داده‌نیشێت))(44) وه‌ هه‌ردووكیان پێى ده‌ڵێن واته‌: (نكیر و منكر) : خوات كێ یه‌ ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت په‌روه‌ردگارم ((الله)) یه‌ ، پاشان پێ ى ده‌ڵێن ئایینت چى یه‌ ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت ئایینم ((ئیسلام))ه‌ ، له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا (پێى ده‌وترێت چیت په‌رستووه‌ ؟ئه‌گه‌ر خوا ڕێنموویى بكات ده‌ڵێت : من ((الله))م  په‌رستووه‌)(45)، ئینجا پێى ده‌وترێت ئایا  ئه‌و پیاوه‌ى كه‌ ((نێرراوه‌)) بۆ ناوتان چى ده‌ڵآى له‌ باره‌یه‌وه‌ وه‌ چ شاهیدى یه‌ك ده‌ده‌ى له‌سه‌رى ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت لێم گه‌ڕێن با نوێژ بكه‌م ئه‌وانیش پێى ده‌ڵێن : تۆ له‌مه‌ودوا نوێژ ده‌كه‌یت به‌ڵام   (( وه‌ڵاممان بده‌ره‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌وانه‌ى كه‌ پرسیارت لێ ده‌كه‌ین ئه‌ویش ده‌ڵێت سه‌باره‌ت به‌ چى پرسیارم لێ ده‌كه‌ن ؟ ئه‌وانیش ده‌ڵێن پێمان بڵى چى ده‌ڵێیت له‌ باره‌ى ئه‌و پیاوه‌وه‌ كه‌ نێررا بۆناوتان چ  شاهیدیه‌ك ده‌ده‌ى له‌سه‌رى؟))(46) له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا : ((ئه‌وه‌ى كه‌ ووتویه‌تى هه‌ر ئه‌وه‌ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌))(47) ((فیقول : محمد  هو عبدالله ورسول))…ده‌ڵێت محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌نده‌ى خوایه‌ وه‌(اشهد ان لا إله إلا الله وان محمداً عبده ورسوله)(48) وه‌ شاهیدى ده‌ده‌م كه‌ هیچ خوایه‌ك نى یه‌ ته‌نها (الله) نه‌بێت وه‌ محمدیش (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌نده‌و نێرراوى خوایه‌. ((جاءنا بالبینات والهدى فاجبناه وآمنا به))(49) واته‌:  ڕێگاى بۆ ڕوون كردینه‌وه‌و ڕێنمویى كردین ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ هێناوه‌ گوێڕایه‌ڵیمان كرد (( وأتبعناه فیقال له : صدقت))(50) وه‌ شوێنیشى كه‌وتین پێى ده‌وترێت ((واته‌ نكیر ومنكر)) پێى ده‌ڵێن : ڕاستت كرد  (قد كنا نعلم أنك تقول ذلك)(51) واتة: ئیَمه‌ ده‌ مان زانى كه‌ تۆ هه‌روا ده‌ڵێیت ... له‌ ڕیوایه‌تێكدا (قد علمنا إنك كنت لمؤمنا)(52) واته‌: ئێمه‌ هه‌ر زانیمان كه‌ تۆ باوه‌ڕ دار بووى … (ئینجا پێى ده‌ڵێن ئه‌مانه‌ت چۆن زانى ؟ ده‌ڵێت كتێبه‌كه‌ى خوام خوێنده‌وه‌ و باوه‌ڕم پێ هێنا و به‌ ڕاستم دانا ((پێ ى ده‌وترێت ئایا خوات بینیوه‌ ؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت بۆ كه‌س نى یه‌ خواى گه‌وره‌ ببینێت ] [ واته‌: له‌ دنیادا ]))(53) ئینجا لێى تووڕه‌ ده‌بن و ڕاى ده‌وه‌شێنن و پێى ده‌ڵێن : په‌روه‌ردگارت كێ یه‌؟ ئایینت چى یه‌؟ پێغه‌مبه‌رت كێ یه‌؟ وه‌ ئه‌مه‌ش دوا فیتنه‌یه‌( واته‌: دوا تاقیكردنه‌وه‌یه‌) كه‌ دێته‌ پێش باوه‌ڕ دار  


ماویه‌تی
          

صفحات سایت

پیچک