تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی یه‌كه‌م


خوای گه‌وره‌ له‌ڕۆژی قیا مه‌ت دا خه‌ڵکان به‌ڕووتو قوتی زیندوو ده‌کاته‌وه‌ وه‌ کو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت: ((یحشرالناس یوم القیامة حفاة عراة غرلا...))( أخرجه‌: البخاری(3349).).واته‌:((خه‌ڵکان له‌ڕۆژی قیا مه‌ت دا پێ په‌تین و به‌ڕووتوقوتی کۆده‌کرێنه‌وه...‌ )).وه‌ یه‌که‌م که‌س که خوای گه‌وره‌ که‌پۆشاکی  به‌به‌ر داده‌کات ، خۆشه‌ویستی خوا ئیبراهیمه‌ علیه‌ السلام .له‌ئیبن وعه‌باسه‌وه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت).ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((ان أول الخلائق یکسی یوم القیامة ابراهیم خلیل الله‌))( أخرجه‌: البخاری((فتح الباری)) (11/377).).واته‌:((یه‌که‌م که‌سێك که‌له‌قیامه‌ت دا ‌پۆشاکی  به‌به‌ر داده‌کرێت ، خۆشه‌ویستی خوا ئیبراهیمه‌)). وه‌خوای گه‌وره‌ پۆشاکێکی سپی قیبطی به‌به‌ر داده‌ کات، له‌ئیمامی علی یه‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت). ده‌گێڕنه‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((اول من یکسی ابراهیم قبطیتین))( أخرجه‌: ابویعلی ((المسند)) (1/165) بسناد صحیح علی شرط مسلم ، کما قال الشیخ 

الا البانی فی ((مختصرالعلو)) (ص:125).) واته‌:((یه‌که‌م که‌س که‌ پۆ شاکی به‌به‌ر داده‌ کرێت ابراهیمه‌ پۆ شاکێکی سپی قیبتی به‌به‌ر داده‌کرێت)).ئینجا خوای گه‌وره‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) پۆشته‌ ده‌کات. له‌ که‌عبی کوڕی مالیکه‌وه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت)که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((یبعث الناس یوم القیامة فاکون انا وامتی علی تل فیکسونی ربی حلة خضراء...))( أخرجه‌:ابن حبان (6445)، والحاکم (4/363) .......وصححه‌ الشیخ الا البانی فی((سلسلة الاحادیث الصحیحة))برقم (2460،2370).).واته‌ :((خوای گه‌وره‌ له‌ڕۆژی قیامه‌ ت دا خه‌ڵکان زیندوو ده‌کاته‌وه‌ له‌وێ من و ئومه‌ته‌ که‌م له‌سه‌ر گردۆڵکه‌ یه‌ کین وه‌ پۆشاکێکی سه‌وزم به‌به‌ر داده‌ کرێت... )).له‌ڕیوایه‌تێکی تر دا:((...حمراء...)) واته‌:((پۆشاکێکی سورم به‌به‌رداده‌کرێت...))(فیروایة: الطبرانی((الکبیر)) (19/142).)، وه‌ له‌وموسڵمانانه‌ی که‌پۆشاکی ئیمانیان به‌به‌ر داده‌کرێت وه‌ك و له‌م فه‌رمووده‌یه‌ دا هاتووه‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((من ترك اللباس تواضعا لله‌ وهو یقـدرعلیه‌ دعاه‌ الله‌ یوم القیا مة حتی یخیره‌ من أی حلل الایمان شاء یلبسها))( أخرجه‌:الترمذی (السنن) (248)). واته‌:((هه‌رکه‌سێك واز له‌ جل وبه‌رگی(گران به‌ها)بهێنێت له‌به‌ر خۆبه‌که‌م زانین بۆخوای گه‌وره‌ ، ئه‌وکه‌سه‌ خوای گه‌وره‌ بانگی ده‌کات له‌ڕۆژی کۆتایدا و سه‌رپشکی ده‌کات له‌هه‌ڵ بژاردنی کام به‌رگووپۆشاکی ئیمان که‌ خۆی ویستی لێیه‌تی تاله‌به‌ری بکات)).وه‌ ئیمامی تورمزی له‌(سوننه‌ که‌یدا) ده‌فه‌رمووێت:((یعنی مایعطی اهل الایمان من حلل الجنة))(قال الترمذی : فی (السنن) (4/650) تحت حدیث رقم(2481)) واته‌:((له‌وانه‌ی که‌ده‌ به‌خشرێت به‌باوڕداران له‌پۆشاکی ئه‌هلی به‌ هه ‌شت )).وه‌ هه‌ندێك له‌باوڕداران پۆشاکی ڕێزیان به‌به‌ر داده‌کرێت وه‌کو پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((...مامن مؤمن یعزی اخاه‌ بمصیبة الا کساه‌ الله‌ سبحانه‌ من حلـل الکرمة یوم القیامة))( أخرجه‌:ابن ماجة(1601)).واته‌:((هه‌رباوڕدارێك دڵ نه‌وای برایه‌کی موسڵمانی بداته‌وه‌ له‌ناخۆشیه‌کدا ئه‌وه‌ به‌دڵنیای خوای گه‌وره‌ پۆساکی ڕێزی به‌به‌رداده‌کات له‌ڕۆژی قیامه‌ت دا)). له‌ڕیوایه‌تێکی تردا:((حلة خضراء یصبربها))(انظر:(ارواءالغلیل) الشیخ الالبانی (756) وهوحدیث حسن). واته‌:((...پۆشاکێکی سه‌وزی به‌به‌ر داده‌ کرێت وده‌کرێته‌ خه‌ڵاتی )). وه‌خوای گه‌وره‌ خه‌ڵکان زیندووده‌کاته‌وه‌ له‌تافی لاویدان وته‌مه ‌نیان له‌سی وسێ ساڵاندایه‌ وه‌ کو له‌ فه‌رمووده‌که‌ی میقداد داهاتووه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕیته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((...مامن احد یمیوت سقطا ولاهرها ونما الناس فیما بین ذلك الا بعث ابن ثلاث وثلاثین سنة...))( أخرجه‌:الطبرانی (الکبیر) (20/663)). واته‌:((هه‌رکه‌سێك که‌ده‌مرێت له‌بارچووبێت یاخوت به‌پیری مردبێت ئه‌وا خوای گه‌وره‌ له‌ته‌مه‌نی سی سێ ساڵیدا زیندویان ده‌کاته‌وه‌)). وه‌خوای گه‌وره‌ موسڵمانان له‌سه‌رشێوه‌ی باوکه‌ ئاده‌م زیندویان ده‌کاته‌وه‌ که‌درێژیان شه‌ست باڵه‌:ابوهوڕه‌یڕه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((فکل من یدخل الجنة علی صورة ادم ستون ذراعا))( أخرجه‌:البخاری(3326)، ومسلم(4/2183).) واته‌:((هه‌رکه‌سێك ده‌چێته‌ ناوبه‌هه‌ شت له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاده‌ مه‌ به‌رزیه‌که‌ی شه‌ست باڵه‌)). له‌ڕیوایه‌تێکی تردا ابوهوڕه‌یڕه‌ (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((...وهم علی خلق ادم ستون ذراعا فی عرض سبعة أذرع))( أخرجه‌:احمد(2/295) (7933).). واته‌:((که‌سانی ناوبه‌هه‌ شت له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاده ‌من به‌رزیه‌ که‌یان شه‌ست گه‌زه‌ وه‌پانیه‌ که‌یان حه‌وت گه‌زه‌)). وه‌خوای گه‌وره‌ شێوه‌ی موسڵمانان ئه‌کاته‌ باشترین وێنه‌ هه‌مووڕه‌نگ سپین وچاوڕێژراون. معاذ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((یدخل اهل الجنة جردا مردا مکحلین بنی ثلاث وثلاثین))( أخرجه‌:احمد(5/232)، والترمذی (2545).) واته‌:((ئه‌هلی به‌هه‌ شت کاتێ ده‌چنه‌ ناو به‌هه‌ شته‌وه‌ بێ مووچاوڕێژراون و گه‌نجی ته‌مه‌ن سی وسێ ساڵانن)). وه‌له‌ ڕیوایه‌تێکی تردا پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت:(( یدخل اهل الجنة جردا مردا بیضا جعادا مکحلین))( أخرجه‌:احمد(2/295) رقم (7933).) واته‌:((ئه‌هلی  به‌هه‌ شت کاتێ ده‌چنه‌ ناو به‌هه‌ شته‌وه‌ بێ موو وڕه‌نگ سپین وخوای گه‌وره‌ ده‌یان خاته‌ یه‌ك شێوه‌ وه‌(جعادا) ئه‌و وشه‌یه‌ دوو واتای هه‌یه‌:یان قژیان لوول وئاڵۆزبووه‌ یان به‌واتاکه‌ی تر لاشه‌یان به‌هێزو پته‌وده‌بێت وه‌ چاویشیان ڕێژراوه‌))،پاشان خوای گه‌وره‌ ڕق وکینه‌ وڕه‌وشتی خراپ ودوژمنایه‌ تی  له‌دڵی موسڵمانان ده‌رده‌کێشێت، پاشان ده‌یان خاته‌ ناو به‌هه‌ شت وه‌کومیقداد(ڕه‌زای خوای لێبێت) بۆمان ده‌گێڕێته‌وه ‌له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی الله‌علیه‌وسلم) فه‌رموویه‌تی :((......فان کان من اهل الجنة ((أی من المؤ منین))كان علی مسحة ادم، وصورة یوسف، وقلب أیوب......))( أخرجه‌:الطبرانی (20/633) )واته‌:((هه‌رکه‌سێك له‌ئه‌هلی به‌هه‌ شت که ‌ده‌چێته‌ ناو به‌هه‌ شت له‌شێوه‌ی ئاده‌مه‌ له‌باڵا به‌رزی دا وه‌به‌ شێوه‌ی یوسفه‌ له‌جوانی دا وه‌له‌سه‌ر شێوه‌ی پاکێتی دڵی ئه‌ یوبه‌_سه‌لامی خوایان لێبێت_)) وه‌ پیغه‌مبه‌ر یوسف علیه‌السلام نیوه‌ی جوانی پێبه‌خشراوه‌، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((أعطی یوسف((وامه‌))شطرالحسن))( أخرجه‌:احمد(14050).)واته‌:((نیوه‌ی جوانی به‌خشراوه‌ به‌یوسف ودایکی)) له‌ڕیوایه‌تێکی تردا:((وقـد أعطی یوسف شطرالحسن))واته‌:(( نیوه‌ی جوانی به‌خشراوه‌ به‌یوسف)). که‌سانی به‌هه‌ شت هیچ جیاوازیێك له‌نێوانیاندا نیه‌ وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌علیه‌وسلم) ده‌فه‌رمووێت:((...لااختلاف بینهم ولاتباغض قلوبهم علی قلب رجل واحد...))(فی روایة: البخاری (3245).)واته‌:((هیچ جیاوازیه‌ك وڕق وکینه‌یه‌ك له‌نێوانیان دا نیه‌ و دڵه‌کانیان له‌سه‌ردڵی یه‌ ك پیاوه‌...)) وه‌ به‌گه‌یشتنی باوڕداران بۆناوبه‌هه‌ شت ده‌ست ده‌که‌ن به‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌و ڕووباره‌ی  که‌ لای ده‌رگای به‌هه‌شته‌وه‌ یه‌، وه‌ هه‌رچی ئازاروپیسی  هه‌یه‌ به‌بۆنه‌ی ئه‌وئاوه‌وه‌ ده‌ڕوات وه‌ خۆ شی و نیعمه‌ته‌کان به‌سه‌ریاندا ده‌ڕژێت وه‌قـژیان نا ئاڵۆزکێت وبژنابێت ...


كتێبی: به‌هه‌شت له‌قورئان و فه‌رمووده‌‌ صه‌حیحه‌کاندا
          

صفحات سایت

پیچک