تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ترسان له‌ ئاگرى دۆزه‌خ

ئاماده‌كردنی: هێمن عه‌طا

پێویسته‌ موسڵمان له‌ خواى گه‌وره‌ بترسێت و ترسى هه‌بێت له‌ سزاكه‌ى ،په‌روه‌ردگار ده‌فه‌رموێت [فَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِی وَقُودُهَا النَّاسُ وَالْحِجَارَةُ أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِینَ] [البقرة:24] (الزمر:16) واته‌: (خۆتان له‌ ئاگرێك بپارێزن كه‌ سووته‌مه‌نیه‌كه‌ى مرۆڤ و به‌رده‌وبۆ بێ باوه‌ڕان ئاماده‌كراوه‌). ابن عباس (ڕه‌زای خوای لێبێت) : أن رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تلا هذه الآیة { یا أیها الذین آمنوا اتقوا الله حق تقاته و لا تموتن إلا و أنتم مسلمون } قال : و الذی نفسی بیده لو أن قطرة من الزقوم قطرت فی بحار الأرض لفسدت على أهل الدنیا معایشهم فكیف بمن تكون طعامه.المستدرك على شرط الشیخین.ئیبن عه‌باس(ڕه‌زای خوای لێبێت) ئه‌فه‌رمووێت:پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌و ئایه‌ته‌ى سه‌ره‌وه‌ى خوێنده‌وه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموێت (ئه‌ى ئیمانداران له‌خوا بترسن به‌ڵام به‌ڕاستى له‌ خوا بترسن وه‌ نه‌مرن هه‌ر به‌ موسڵمانێتیه‌وه‌ نه‌بێت) و پاشان فه‌رمووى : سوێند به‌و كه‌سه‌ى كه‌ گیانى منى به‌ده‌سته‌ ئه‌گه‌ر بێتوو دڵۆپێك (قه‌تره‌یه‌ك) له‌ زه‌قووم بڕژێنرێته‌ ناو ده‌ریاكانى 

سه‌ر زه‌وى ئه‌وا ژیان و گوزه‌رانى له‌ ئه‌هلى سه‌ر زه‌وى تێك ده دات، جا ئه‌بێت حاڵى ئه‌و كه‌سه‌ چۆن بێت كه‌ زه‌قووم خواردنێتى له‌ناو دۆزه‌خدا.!!


ئه‌نه‌س (ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت: «أن رسول الله صلی الله‌ علیه‌ وسلم  قال لجبریل : ما لی لم أر میكائیل ضاحكاً قط؟ قال : ما ضحك میكائیل منذ خلقت النار » السلسلة الصحیحة(2511).واته‌ : پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌جبریلى فه‌رموو: بۆچى هه‌رگیز میكائیلم نه‌بینیوه‌ پێبكه‌نێت ؟ ، ئه‌ویش فه‌رمووى له‌وكاته‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ دۆزه‌خى دروست كردووه‌ میكائیل پێنه‌كه‌نیووه‌، هه‌ر بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رموێت (ان ناركم هذه جزء من سبعین جزءا من نار جهنم فقال رجل انها لكافیة یا رسول الله قال فإنها فضلت علیها بتسعة وستین جزءا حرا فحرا ) مسند أحمد بن حنبل - (ج 2 / ص 478).واته‌ ئا ئه‌م ئاگره‌تان به‌شێكه‌ له‌ حه‌فتا به‌شى ئاگرى جه‌هه‌نم، پیاوێك ووتى به‌س ئه‌م ئاگره‌ به‌س بوو ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا.پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى: ئاگرى جه‌هه‌نم شه‌ست ونۆ جار له‌م ئاگره‌ گه‌رمتره‌ كه‌ ئه‌وانیش یه‌ك له‌دواى یه‌ك گه‌رمییه‌كه‌یان زیاد ده‌كات.


 هه‌روه‌ها ئه‌بوهوره‌یره‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) گێڕاویه‌تیه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى:(مارأیت مثل النار نام هاربها ،ولا مثل الجنة نام طالبها).السلسلة الصحیحة(951)   واته‌ :((نه‌م بینیوه‌ وه‌ك دۆزه‌خ ڕاكردوه‌كه‌ى خه‌وتبێت ، وه‌ نه‌م بینیوه‌ وه‌ك به‌هه‌شت داواكاره‌كه‌ى خه‌وتبێت)) .عامرى كوڕى قه‌یس(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت ( نه‌م بینیوه‌ وه‌ك به‌هه‌شت داواكاره‌كه‌ى خه‌وتبێت، وه‌ نه‌م بینیوه‌ وه‌ك دۆزه‌خ ڕاكردوه‌كه‌ى خه‌وتبێت، وه‌كاتێك شه‌و ده‌هات ده‌یووت ،گه‌رمى دۆزه‌خ خه‌وى نه‌هێشتوم ، پاشان نه‌ده‌خه‌وت تا به‌یانى ده‌كرده‌وه‌ ، وه‌كاتێكیش نیوه‌ڕۆ ده‌هات ده‌یوت: گه‌رمى دۆزه‌خ خه‌وى نه‌هێشتوم ، پاشان نه‌ ده‌خه‌وت تا ئێواره‌ و شه‌ویش دیسان ده‌هات ده‌یووت: هه‌ر كه‌سێك بترسێت زوو ده‌كه‌وێته‌ ڕێ و له‌دوایشدا خه‌ڵكان چاكیه‌تى زوو كه‌وتنه‌ ڕێیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت)اخرجه:هناد(الزهد) (805) اسناده حسن. سوفیانى كوڕى عویه‌ینه‌ ( رحمه‌الله‌ ) ده‌فه‌رمووێت ((خلق الله النار رحمة یخوف بها عباده لینتهوا))اخرجه ابو نعیم(الحلیة)(7
          

صفحات سایت

پیچک