ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : مردن و رۆژی دوایی,

 

ئەوئافرەتە ی كەموژدەی بەهەشتی پێدراوە ؟

ئاماده‌كردنی: م.هیوا زیره‌ك

إن الحمد لله نحمده ونستعینه ونستغفره ونعوذ بالله تعالى من شرور أنفسنا وسیئات أعمالنا من یهد الله فلا مضل له ومن یضلل فلا هادی له وأشهد أن لا إله إلا الله وحده لا شریك له وأشهد أن محمداً عبده ورسوله . صلى الله وسلم علیه وعلى آله وصحبه وسلم أجمعین .


أما بعد : فإن أصدق الحدیث كتاب الله وخیر الهدی هدی محمد (صلی الله‌علیه‌ وسلم) وشر الأمور محدثاتها وكل محدثة بدعة وكل بدعة ضلالة وكل ضلالة فی النار .


خوشكە ئیماندارەكان ئێمە لەڕۆژێكدا دەژین سەرەڕای ئەوەی هیچ كەسێك نیە موژدەی بەهەشتیان 

پێ بدات كەچی لەبەرامبەردا زۆری ئافرەتان شوێن پێی ئافرەتانی غەیرە دین كەوتوونەو نازانن چی دەكەن ، خوای گەورەش پەنامان بدات بەرەو جەهەننەم ڕێگایان گرتۆتە بەرو هیچ كات پەشیمان نابنەوە لەو كردارانەی بەئەنجامی دەگەیەنن و لەو جل و بەرگەی لەبەر دەكەن و لەو ڕەفتارانەی لێرەو لەوێ ئەنجامی دەدەن ، لەبەرامبەریشدا ئافرەتانی پێشینی چاكی ئەم ئوممەتە هەمیشە بەدوای ڕازی بوونی پەروەردگاریان گەڕٍاون و داوای بەهەشتیانكردووە بەكاروكردارە چاكەكانیان ، بێگومان دوای ڕەحم و میهرەبانی پەروەردگار ، بۆیە تەنها نمونەی ئافرەتێك دەهێنینەوە كە لەسەردەمی پێغەمبەری خوادا (صلی الله‌علیه‌ وسلم) ژیاوەو بەهەشتی بۆخۆی مسۆگەركردووە تەنها بەهۆی ئارامگرتن لەسەر ناڕەحەتی یەك لەو ناڕەحەتیانەی كەتووشی بەندەی ئیماندار دەبن ، ئەویش ئەوەیە كە ، لە (عطاء ) ی كوڕی ( أبو ربَّاح ) فەرموویەتی : ( ابن عباس ) پێی فەرمووم : " ألا أریك امرأة من أهل الجنة ؟ قلت : بلى ، قال : هذه المرأة السوداء أتت النبی (صلى الله علیه وآله وسلم ) فقالت : إنی أصرع ، وإنی أتكشف ، فادع الله لی ، قال : إن شئت صبرت ولك الجنة ، وإن شئت دعوت الله أن یعافیك ؟ فقالت : أصبر ، فقالت : إنی أتكشف فادع الله لی أن لا أتكشف ، فدعا لها ".(متفق علیه). واتە " (عطاء بن أبی رباح) فەرمووی : عبدالله ی كوڕی عباس (ڕەزای خوای لێبێت) پێی فەرمووم : ئایا ئافرەتێكت پیشان بدەم كە لەبەهەشتدایە یاخود دەچێتە بەهەشتەوە ؟ منیش پێم گوت بەڵێ ، ئەویش فەرمووی : ئەو ئافرەتەیە ، دەگێڕنەوە ئافرەتەكە ناوی (دایكی زوفەر) بووە ، وە فەرمووی : ئەو ئافرەتە هاتە خزمەتی پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌ وسلم) و پێی فەرموو : من لەهۆش خۆم دەچم (بەهۆی دەست لێ وەشاندنی جنۆكەوە)و لەو كاتەشدا لاشەم دەردەكەوێت و جل و بەرگەكەم لەسەر لاشەم لادەچێت ، بۆیە لای پەروەردگار دوعام لەبۆبكە ، پێغەمبەری خواش (صلی الله‌علیه‌ وسلم) پێی فەرموو : ئەگەر دەتەوێت و دەتوانیت ئارام بگریت ئەوا بەهەشتت بۆ هەیە ، وە ئەگەریش ویستت هەیە ئەوا دوعات بۆدەكەم لای پەروەردگار تاوەكو چاك بیتەوە ؟ ئەو ئافرەتە ئیماندارە سەرەڕای ئەوەش فەرمووی : بەڵێ من ئارام دەگرم (واتە بەهەشتم دەوێت) ، بۆیە داوای لەپێغەمبەری خوا كرد (صلی الله‌علیه‌ وسلم) تاوەكو دوعای بۆبكات تەنها لاشەی بەدەر نەكەوێت ، پێغەمبەری خواش (صلی الله‌علیه‌ وسلم) دوعای بۆكرد ئیتر لەپاش ئەوە لاشەی بەدەر نەدەكەوت ".


خوشكە ئیماندارەكانم ، بۆچی هەموان بۆدەستكەوتنی شتێكی كەمی دونیا دەبینین موسابەقەو پێشبڕكێ دەكەن ؟ بۆچی بۆڕازیكردنی كەسێك دەیان قوربانی دەدەن ؟ بۆچی زۆربەی ئافرەتان بۆڕازیكردنی كەسێك بۆئەوەی تەماشای لاشەیان بكات ئامادەن زۆربەی لاشەیان بخەنە ڕوو ؟ لەبەرامبەریشدا دەبینین بەدەستی ناهێنن و نە لەدونیا سودیان پێ دەگەیەنن و نەش لەقیامەتدا لەڕیزی ئەو ئافرەتەدا خۆیان دەبیننەوە كە موژدەی بەهەشتی پێدراوە ، ئایا لای هەموان ئاشكرا نیە كە خوای پەروەردگار بەهەموومانی فەرمووە : [وسارعوا ]. واتە " پێشبڕكی و موسابەقە بكەن بۆگەیشتن لێخۆشبوونی خوای پەروەردگارو گەیشتن بەبەهەشتێك كە پانتایی یەكەی بەئەندازەی پانتایی زەوی و ئاسمانەكان دەبێت ...".


ئەگەر تەماشا بكەین ئەو ئافرەتە ئەگەر لەو ساتەدا كە لەهۆش خۆی دەچوو لاشەی دەردەكەوت ، بەتاوان لەسەری نەدەنوسرا ، چونكە ئەو ئاگای لەخۆی نەدەماو لەهۆش خۆی دەچوو ، وە تاوان لەسەر كەسێك نانوسرێت كە بێئاگا بێت و لەهۆشی خۆی بچێت ، بەڵام پاكێتی و لەخواترسی و ڕەوشت بەرزی و تەقوای ئەو ئافرەتە بوو وای لێكرد كە ڕازی نەبێت لەوەی كە لەساتی لەهۆش خۆچوونەكەیدا تەنها بەشێك لەلاشەی دەربكەوێت ، لەكاتێكدا لەوانەشە بەشێكی كەم لەلاشەی دەربكەوتایە ، بەڵام لەم ساتە وەختەدا دەبینین ئافرەتانی موسوڵمان نەخۆشیش نین ، كەچی ئەو هەموو بەشەی لاشەیان دەخەنە ڕوو بێئەوەی تەنها ساتێكیش بەخۆیاندا بچنەوەو لەخوا بترسێن و شەرم لەخۆیان بكەن ، ئایا تەماشای هەریەكە لە (ئاسیای خێزانی فیرعەونیان كردووە ؟ چۆن ماڵێكی لەبەهەشت بۆخۆی مسۆگەر كرد ؟ ئایا تەماشای مەریەمی دایكی عیسا (علیە السلام)یان كردووە ؟ ئایا تەماشای دایكی ئیمانداران (خەدیجە)یان كردووە ؟ ئایا تەماشای (فاتیمەی زەهرا) كچی پێغەمبەری خوایان كردووە (صلی الله‌علیه‌ وسلم) كەچۆن پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌ وسلم) دەربارەی ئەو لەفەرمودەیەكدا دەفەرموێت : (أما ترضین أن تكونی سیدة نساء المؤمنین، أو سیدة نساء هذه الأمة ) رواه مسلم وفی روایة لغیره ( سیدة نساء أهل الجنة ).واتە "ئایا بەوە ڕازی نابیت كە ببیتە گەورەی ئافرەتانی ئیماندار ، یاخود ببیتە گەورەی ئافرەتانی ئەم ئوممەتە ؟ وە لەڕیوایەتێكی دیكەدا هاتووە كە پێغەمبەری خوا (صلی الله‌علیه‌ وسلم) پێی فەرموو : ئایا ڕازی نابیت بەوەی ببیتە گەورەی ئافرەتانی بەهەشت ؟ ".  بۆیە خوشكانی ئیماندار ، با هەموو ئافرەتێك چاو لەكەسانی پێش خۆیان بكەن لەعیبادەت و لەكارو كردارو ڕەفتارەكانیان ، چونكە هەرئەوە عیززەت و گەورەیی و ڕەوشت بەرزی بەئافرەتان دەبەخشێت ناویشیان دەچێتە پاڵ ئەو هەموو ئافرەتە بەشەرم بەڕەوشتانە ، بۆیە با هەموو خوشكانمان ڕازی بن بەوەی كە ببنە شوێنكەوتەی بشاترین و گەورەترین ئافرەتی ئەم ئوممەتە و ببنە ڕەفیقی گەورەترین ئافرەتی بەهەشت بەپشتیوانی پەروەردگار.
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو