تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

گوڵبژێرێك له‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا مُحَمَّد(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌رباره‌ى به‌رده‌وام بوون و دامه‌زراوى له‌سه‌ر دینى خوا .

ئاماده‌كردنی: م.فه‌ره‌یدون موحه‌ممه‌د

یه‌که‌م:(عَنْ سُفْیَانَ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ الثَّقَفِیِّ قَالَ قُلْتُ یَا رَسُولَ اللَّهِ قُلْ لِی فِی الْإِسْلَامِ قَوْلًا لَا أَسْأَلُ عَنْهُ أَحَدًا بَعْدَكَ .(وَفِی حَدِیثِ أَبِی أُسَامَةَ غَیْرَكَ )قَالَ قُلْ آمَنْتُ بِاللَّهِ فَاسْتَقِمْ). رواه مسلم (38) واتة:سوفیانی كورِی عبداللة(خوالیَی رِازی بیَت)دةفةرمویَت: ووتم ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)وته‌ییه‌کم پێ بڵێ له‌ ئیسلامدا كه‌ زۆر ڕوون و ئاشكرابێت به‌لامه‌وه‌،وه‌ پرسیار له‌ كه‌سى تر له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌كه‌م دواى تۆ،له‌ ڕیوایه‌تى ابى سه‌له‌مه‌(خوالێى ڕازى بێت)ده‌فه‌رموێت( غه‌یرى تۆ)جا پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رمووى:بڵێ باوه‌ڕى ته‌وام به‌ خوا هێناوپاشان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕهینانه‌ به‌رده‌وام و دامه‌زراو به‌.بێگومان ئه‌م فه‌رمووده‌ به‌ڕێزه‌ چه‌ند سوودو ڕوویه‌كى لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ له‌وانه‌:


أ-سووربوونى هاوه‌ڵان(خوایان لێ ڕازى بێت)له‌سه‌ر وه‌رگرتنى زانست و زانیارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)وكارپێكردنى. 


ب-به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنى دینه‌كه‌یان وشوێن پێ هه‌ڵگرتنى خۆشه‌ویستمان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌ هه‌موو كارو وته‌و هه‌ڵس و كه‌وتێكدا . 


ج-باوه‌ڕهێنانى ته‌واوو به‌ڕاست زانینى به‌رنامه‌ى خوا،به‌وه‌ى كه‌ته‌نها خواى گه‌وره‌ به‌دى هێنه‌ره‌و هه‌رخۆى شایه‌نى په‌رستنه‌و ته‌نها ئه‌ویشه‌ كه‌ خاوه‌نى سیفه‌تى به‌رزو پاك و ته‌واوه‌.وه‌هه‌رخۆشى هه‌بووه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌مێنێ.


د-به‌رده‌وام و دامه‌زراو له‌سه‌ر دینى خوا، به‌بێ ئه‌وه‌ى بێ تاقه‌تى وساردى و سڕى ڕووت تێ بكات،تا مردن پێت ده‌گات. 


كه‌واته‌:(عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُ قال: قَالَ رسول الله (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ثَلَاثٌ مَنْ كُنَّ فِیهِ وَجَدَ حَلَاوَةَ الْإِیمَانِ أَنْ یَكُونَ اللَّهُ وَرَسُولُهُ أَحَبَّ إِلَیْهِ مِمَّا سِوَاهُمَا وَأَنْ یُحِبَّ الْمَرْءَ لَا یُحِبُّهُ إِلَّا لِلَّهِ وَأَنْ یَكْرَهَ أَنْ یَعُودَ فِی الْكُفْرِ كَمَا یَكْرَهُ أَنْ یُقْذَفَ فِی النَّارِ) رواه البخاری 1/26 واته‌:ئه‌نه‌سى كوڕى مالك (خوالێى ڕازى بێت)ده‌فه‌رموێت:سێ شت هه‌ن له‌ هه‌ركه‌سێكدا بێته‌ دى ئه‌وه‌ تامى باوه‌ڕى چێشتووه‌،ئه‌ویش:خوا پاشان پێغه‌مبه‌رى خواى(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ هه‌موو شت زیاتر خۆشبوێت،كه‌سێكیشى خۆشویست ته‌نها له‌به‌ر خوا خۆشى بوێت، وه‌ پێى ناخۆش بێت و ڕقى له‌وه‌ بێته‌وه‌ كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆسه‌ر بێ باوه‌ڕى هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ پێى ناخۆش بێت بچێته‌ ناو ئاگره‌وه‌.       


دووه‌م:(عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ النبی(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)دَخَلَ عَلَیْهَا وَعِنْدَهَا امْرَأَةٌ قَالَ مَنْ هَذِهِ قَالَتْ فُلَانَةُ تَذْكُرُ مِنْ صَلَاتِهَا قَالَ مَهْ عَلَیْكُمْ بِمَا تُطِیقُونَ فَوَاللَّهِ لَا یَمَلُّ اللَّهُ حَتَّى تَمَلُّوا وَكَانَ أَحَبَّ الدِّینِ إِلَیْهِ مَادَامَ عَلَیْهِ صَاحِبُهُ )رواه البخاری فی كتاب الایمان 43ومسلم فی كتاب الصلاة المسافرینوقصرها782 وصحیح جامع الصغیر 619  واته‌:خاتوو عائیشه‌(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)هات بۆلامان له‌وكاته‌دا ئافره‌تێكم لابوو،فه‌رمووى ئه‌ى عائیشه‌ ئه‌م ئافره‌ته‌ كێ یه‌؟ووتم :ئه‌وه‌ فڵانه‌ ئافره‌ته‌، باسى نوێژه‌كانى ده‌كات ،فه‌رمووى بێ ده‌نگ به‌، هێنده‌ كار بكه‌ن كه‌ له‌ تواناتاندا بێت سوێند به‌ خوا خواى گه‌وره‌ لێتان بێ تاقه‌ت و بێزار نابێت تاكو ئێوه‌ بێزار ده‌بن، وه‌ بشزانه‌ خۆشه‌ویست ترین دین به‌لاى خواوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌نده‌ به‌رده‌وام بێت له‌سه‌رى.جا له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ فێر ده‌بین كه‌:


أ-ئافره‌تان هه‌میشه‌ پرس و ڕاوێژیان به‌ یه‌كترى كردووه‌ و قوتابى و مامۆستایه‌تى یه‌ك بوونه‌.


ب-شه‌رم نه‌كردن و سووربوونى ئافره‌تان له‌وه‌ر گرتن و تێ گه‌یشتنى زانیارى و فیقهى دینه‌كه‌یان.


ج-به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى خۆشه‌ویستمان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)بۆئافره‌تان و شى كردنه‌وه‌و تێ گه‌یاندنى دینه‌كه‌یان به‌ ته‌واوى.


د-ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌،به‌ڵام له‌بێ تاقه‌ت بوون و وه‌ڕس لێى بوون به‌دووربێت.با كه‌میش بێت.


ه- به‌ده‌ست هێنانى خۆشه‌ویستى خوا به‌هۆى به‌رده‌وامى و دامه‌زراوى له‌سه‌ر دین. كه‌واته‌ هه‌ركات به‌نده‌ به‌ندایه‌تى خواى كردباكه‌میش بێت زۆر باشتره‌ له‌ كه‌سێك كه‌ به‌ندایه‌تى نه‌كات یان بیكات به‌زۆرى و به‌ڵام تاوتاوبێت و دابڕانى تێدابێت،وه‌ پێویسته‌ موسوڵمان به‌ گوێره‌ى تواناى خۆى ئه‌رك بخاته‌ سه‌رشانی،چونكه‌ ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ى كرد په‌نا به‌ خوا ئه‌وه‌ كاردانه‌وه‌ى خراپى ده‌بێت و تووشى ساردبوونه‌وه‌ ده‌بێت،هه‌ر بۆیه‌ ڕاسته‌ ڕێى دینى خوا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو بچێته‌ پێش و هه‌وڵ بدات زیاتر سوننه‌ته‌كان جێ به‌ جێ بكات و كاره‌ خێره‌كانى بخاته‌ پێش هه‌موو كاره‌كانى تریه‌وه‌ ،هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ده‌فه‌رموێت:( ذُوا مِنْ الْعَمَلِ مَا تُطِیقُونَ فَوَاللَّهِ لَا یَسْأَمُ اللَّهُ حَتَّى تَسْأَمُوا)صحیح جامع الصغیر 3211 واته‌:هێنده‌ له‌ په‌رستنه‌كان وه‌ربگرن به‌ ئه‌ندازه‌ى بێزار نه‌بوونتان لێی،وه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ تواناتاندایه‌،چونكه‌ خواى گه‌وره‌ بێزارنابێت هه‌تا ئێوه‌ بێزار نه‌بن لێى.


سێ یه‌م:(عَنْ أَبِی هُرَیْرَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) قَارِبُوا وَسَدِّدُوا وَاعْلَمُوا أَنَّهُ لَنْ یَنْجُوَ أَحَدٌ مِنْكُمْ بِعَمَلِهِ قَالُوا یَا رَسُولَ اللَّهِ وَلَا أَنْتَ قَالَ وَلَا أَنَا إِلَّا أَنْ یَتَغَمَّدَنِیَ اللَّهُ بِرَحْمَةٍ مِنْهُ وَفَضْلٍ)رواه البخاری5673  ومسلم  2816 واته‌:ئه‌بو هوره‌یره‌(خوالێى ڕازى بێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تى:وه‌رن و لێم نزیك ببنه‌وه‌ به‌وه‌ى كه‌ فه‌رمانم پێ كردون، وه‌ڕاست و دروست بڕۆن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ نزیكن لێی، وه‌باش بزانن كه‌ هیچ كه‌س له‌ ئێوه‌ڕزگارى نابێت له‌سزاى دۆزه‌خ به‌شانازى كردن به‌ كرده‌وه‌ى خۆیه‌وه‌، وتمان ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)تۆش،فه‌رمووى به‌ڵێ ته‌نانه‌ت منیش ڕزگارم نابێت ،مه‌گه‌ر خوا به‌ به‌به‌زه‌یى و سۆزى خۆى دامپۆشێت و چاكه‌ى خۆیم له‌ گه‌ڵ بكات.وه‌ئه‌وه‌ى له‌م فه‌رمووده‌ به‌ڕێزه‌وه‌ لێى سوود مه‌ند ده‌بین ئه‌وه‌یه‌ كه‌ :


1- وشه‌ى قَاڕبُوا هاتووه‌ كه‌ به‌ ماناى نه‌ زیاده‌ره‌ِوى بكرێت له‌ دیندا وه‌نه‌ كه‌م ڕه‌وى و لێ قرتاندنى.ئه‌مه‌ش تایبه‌ته‌ به‌وانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت به‌هۆى زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوا خۆیان ده‌خه‌نه‌ به‌ر زیاد ئه‌نجامدانى هه‌ندێك كرده‌وه‌ كه‌ دواتر ده‌بێته‌ هۆى به‌ فه‌تاره‌دانیان.


2-وشه‌ى سَدِّدُوا هاتووه‌ كه‌ به‌ ماناى سوور بوون و دامه‌زراوبوون له‌سه‌ردین دێت به‌ڕاستى ودروستى.ئه‌ملاو ئه‌و لانه‌كردن له‌سه‌رى و ساردنه‌بوونه‌وه‌ به‌بێ وچاندان و هه‌میشه‌ به‌رده‌وام بیت.


3-وشه‌یێتَغَمَّدَنِێ هاتووه‌ كه‌ به‌ ماناى داپۆشینى سه‌راپاى مرۆڤ دێت.ئه‌مه‌ش به‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڕه‌حم و سۆزى خۆى داتبپۆشێت و بتپارێزێت له‌ هه‌موو جۆره‌ هۆكارێكى لادان و هه‌ڵخلیسكان له‌ سه‌ر دینه‌ پاكه‌كه‌ى خۆى .


4-وشه‌ى عَمَل هاتووه‌ كه‌ به‌ ماناى كرده‌وه‌ى مرۆڤ دێت به‌ هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه‌.كه‌ ئه‌مه‌ش سه‌رئه‌نجامى مرۆڤه‌كان ده‌رخات كه‌ به‌ هۆى ئه‌و كرده‌وه‌یه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێت،جا ئیتر یان باش بۆ به‌هه‌شت یان خراپ بۆ دۆزه‌خ.


5-وشه‌یفَچْل هاتووه‌ كه‌ به‌ ماناى چاكه‌ى خوا به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه‌.ئه‌ویش له‌ گه‌ڵ هه‌موو كه‌س نایكات تایبه‌ته‌ به‌ وانه‌ى كه‌ به‌به‌ر به‌زه‌یى خوا ده‌كه‌ون.


چواره‌م:( عَنْ عَائِشَةَ أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ قَالَ أَحَبَّ الْأَعْمَالِ إِلَى اللَّهِ أَدْوَمُهَا وَإِنْ قَلَّ ) صحیح الجامع الصغیر63 واته‌:دایكمان خاتوعائیشه‌(خواى لێى ڕازى بێت) ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تى:خۆشه‌ویست ترین كرده‌وه‌ به‌لاى خواى گه‌وره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌به‌رده‌وام بیت له‌سه‌رى ئه‌گه‌ر چى كه‌میش بێت.جا كه‌واته‌ به‌هیچ جۆرێك كرده‌وه‌ به‌كه‌م مه‌زانه‌ هه‌میشه‌ش له‌ چاوه‌ڕوانى پاداشتى خواى میهره‌باندابه‌،بۆئه‌وه‌ى ببیته‌ خۆشه‌ویستى خوا، ئه‌نجام دانى كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر چى كه‌میش بێت به‌لاى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ زۆره‌و پاداشت بۆ ئاماده‌كراوه‌،به‌رده‌وام بوونیش له‌سه‌ر دینى خوا په‌یوه‌ست بوونه‌ به‌ بنه‌ما شه‌رعى و لق و پۆپه‌كانیه‌وه‌، هه‌روه‌ها پابه‌ند بوونه‌ به‌ سوننه‌تى خۆشه‌ویستمانه‌وه‌(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)جا بۆیه‌ كرده‌وه‌ كه‌ مه‌رجه‌ بۆ پته‌وبوونى باوه‌ڕبه‌ خوابوون ،ده‌شبێته‌ هۆى لێ خۆشبوونى خوا بۆ ئه‌وبه‌نده‌یه‌ ئه‌گه‌رچى زۆر كه‌میش بێت به‌لاى به‌نده‌وه‌ ،به‌ڵام خۆ لاى خواى گه‌وره‌و به‌ ئاگا ون نابێت،با به‌ ئه‌ندازه‌ى لادانى دڕكێكیش بێت له‌سه‌ر ڕێگایه‌ك،هاوه‌ڵى زۆر به‌ڕێز أَبِى هُرَیْرَه‌َ(ڕه‌زای خوای لێبێت)ده‌گێڕێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تى:(بَیْنَمَا رَجُلٌ یَمْشِی بِطَرِیقٍ وَجَدَ غُصْنَ شَوْكٍ عَلَى الطَّرِیقِ فَأَخَّرَهُ فَشَكَرَ اللَّهُ لَهُ فَغَفَرَ لَهُ)صحیح جامع الصغیر 3233 واته‌:له‌ كاتێكدا پیاوێك به‌ڕێگایه‌كدا ده‌ڕۆیشت  چڵه‌ دڕكێكى بینی،ئه‌ویش له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ لاى داو دوورى خسته‌وه‌،خواى گه‌وره‌ش له‌ سوپاسى ئه‌و كاره‌یدا له‌و به‌نده‌یه‌ خوشبوو.


پێنجه‌م:(عن عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رَضِیَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ قَالَ لِی رَسُولُ اللَّهِ(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) یَا عَبْدَ اللَّهِ لَا تَكُنْ مِثْلَ فُلَانٍ كَانَ یَقُومُ اللَّیْلَ فَتَرَكَ قِیَامَ اللَّیْلِ )رواه البخاری 1152 ومسلم 1159 واته‌:عبدالله‌ى كورى عه‌مرى كوڕى عاص(خوالێیان ڕازى بێت )ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)پێى ووتم:ئه‌ى عبدالله‌ نه‌كه‌ى وه‌ك فڵانه‌ كه‌س بكه‌یت،ماوه‌یه‌ك هه‌ستا به‌ ئه‌نجام دانى شه‌و نوێژو به‌ڵام دوایى وازى لێ هێنا.واته‌ به‌رده‌وام به‌ باكه‌میش بێت نه‌ك به‌زۆرى پاشان پاڵدانه‌وه‌و ساردى نواندن له‌ به‌رامبه‌ریدا.له‌م فه‌رمووده‌ به‌ڕێزه‌وه‌  فێرده‌بین:


1-سنگ فراوانى ووه‌رگرتنى ئامۆژگارى له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)له‌ لایه‌ن هاوه‌ڵانه‌وه‌(خوایان لێ ڕازى بێت)


2-نمونه‌ هێنانه‌وه‌ى خه‌ڵكان بۆزیاتر تێ گه‌یشتن له‌ كرۆكى دین،به‌ڵام به‌بێ ناوهێنان.


3- گرنگى و گه‌وره‌یى خێرو پاداشتى شه‌ونوێژ.


4- به‌دڵ نه‌بوونى كه‌سانێك كه‌ تاوێك په‌رستنه‌كان ده‌كه‌ن وتاوێك وازى لێ دێنن،كه‌زۆرمان هه‌یه‌ له‌ وانه‌ى به‌ نمونه‌ى مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زان گورج و گۆڵن،به‌ڵام دواى ڕه‌مه‌زان شل و شاو ده‌بنه‌وه‌.


هه‌روه‌ك ئه‌بى عصمه‌ى كوڕى عصام ى به‌یهه‌قى( ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:(شه‌وێكیان له‌ ماڵى ئه‌حمدى كوڕى حه‌نبه‌ل(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێ)مامه‌وه‌،پێش ئه‌وه‌ى بخه‌وین هه‌ندێك ئاوى هێناو له‌ پشت سه‌رمه‌وه‌ داینا،پاش ئه‌وه‌ى خه‌وتین كه‌ به‌یانى بانگى دا هه‌ستاین له‌ خه‌و،پێشه‌وا احمدیش سه‌یرێكى ئاوه‌كه‌ى كرد وه‌ك خۆى ماوه‌و هیچى لێ كه‌م نه‌بۆته‌وه‌،ئینجا فه‌رمووى(سبحان الله) بۆ كه‌سێك به‌ دواى زانستدا بگه‌ڕێت و ئه‌مشه‌و له‌ئاوه‌كه‌ى كه‌م نه‌بووبێته‌وه‌ و ویردى شه‌ونوێژى نه‌بووبێت).صفةالصفوة ج2ص223 


شه‌شه‌م:(عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو قَال:َقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ لِكُلِّ عَمَلٍ شِرَّةٌ وَلِكُلِّ شِرَّةٍ فَتْرَةٌ فَمَنْ كَانَتْ فَتْرَتُهُ إِلَى سُنَّتِی فَقَدْ أَفْلَحَ وَمَنْ كَانَتْ إِلَى غَیْرِ ذَلِكَ فَقَدْ هَلَكَ)رواه الامام احمد 188(210/2)واته‌:عبدالله‌ى كوڕى عومه‌ر(ڕه‌زاى خوایان لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فه‌رموویه‌تى:له‌ بۆ هه‌موو كارو كرده‌وه‌یه‌ك له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سووربوون و جمو جۆڵێك هه‌یه‌،وه‌ بۆ هه‌موو سووربوون و جموجۆلێكیش ته‌نها ماوه‌یه‌كه‌،پاشان سارد بوونه‌وه‌و دابڕان هه‌یه‌،جا هه‌ر كه‌سێك ماوه‌ى ساردبوونه‌وه‌و وه‌ستانى له‌ سه‌ر سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوابێت(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ئه‌وه‌ ڕێنوموێنى كراوه‌،وه‌هه‌ر كه‌سیش ساردبوونه‌وه‌ وه‌ستانى له‌سه‌ر غه‌یرى سوونه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)بوو،ئه‌وه‌ تیاچووه‌و ڕه‌نج به‌ خه‌سار.


له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌ ئه‌وه‌ وه‌رده‌گرین كه‌ :-


1-سه‌ره‌تاى هه‌موو كارێك سووربوون و به‌رده‌وامى ده‌وێت.


2-بێگومان دابڕانى كاتى ده‌بێت،به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ سه‌رى یه‌كسه‌رو به‌بێ بێ تاقه‌تى وته‌مبه‌ڵى نواندن.


3-هاندانى خه‌ڵكى بۆ جێ به‌جێ كردنى سوننه‌ت وڕۆیشتن له‌سه‌ر ڕێ و ڕێبازى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم).


4- ترسان و ئاگادار كردنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ڕێبازى غه‌یرى پێغه‌مبه‌رى خوان(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)و،وه‌وازیان هێناوه‌ له‌ به‌رنامه‌ى ئاسمانى وشوێن كه‌وته‌ى به‌رنامه‌كانى سه‌رزه‌وى وعه‌لمانى و دینه‌ ده‌ستكرده‌كانن.


یونسى كوڕى عبێد(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێ)ده‌فه‌رموێت:(لَیسَ شَیء أعَز مِن شَیئَین:درهَم طَیب ، وَرَجلُ یَعمَلُ عَلى سُنَة ) صفة الصفوة ج2 ص204  واته‌:هیچ شتێك خۆى نادات له‌ دوو شت له‌ به‌ڕێزیدا ئه‌وانیش: په‌یدا كردنى درهه‌مێكى حه‌ڵاڵ به‌ڕه‌نجى شان،پیاوێك كار بكات له‌سه‌ر ڕێڕه‌وى سوننه‌ت.


كه‌واته‌:دامه‌زراوبوون وبه‌رده‌وامى له‌سه‌ر دینى خوا گرنگى خۆى هه‌یه‌و پێویسته‌ هه‌میشه‌و به‌ درێژایى    شه‌و و ڕۆژو كه‌سێكى دیندارو خاوه‌ن ڕه‌وشت بیت،وه‌ له‌ كرده‌وه‌شتدا بیسه‌لمێنى و زوو زووش به‌ خۆتدا بچیته‌وه‌و له‌ نه‌فسى خۆت بپرسیته‌وه‌و ڕێ نه‌ده‌یت ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌سه‌ر ڕێچكه‌ كوێره‌كان دانیشتوون له‌ نه‌وه‌كانى شه‌یتان و شوێنكه‌وتوانى ڕاپێچت بكه‌ن به‌لاى خۆیانداو ته‌سلیمى خۆیان و به‌رنامه‌ گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان بیت.  


حه‌وته‌م:(عَنْ ثَوْبَانَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ اسْتَقِیمُوا وَلَنْ تُحْصُوا وَاعْلَمُوا أَنَّ خَیْرَ أَعْمَالِكُمْ الصَّلَاةَ وَلَا یُحَافِظُ عَلَى الْوُضُوءِ إِلَّا مُؤْمِنٌ) صحیح الجامع الصغیر952 واته‌:به‌رده‌وام و دامه‌زراوبن،هه‌رچه‌ند كه‌ ناتوانن هه‌موولایه‌نه‌كانیشى بگرن،وه‌ بشزانن چاكترین كردارێك كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ن نوێژه‌،وه‌ كه‌سێك پارێزگارى له‌ ده‌ست نوێژه‌كانى ناكات مه‌گه‌ر باوه‌ڕدارێكى ڕاسته‌قینه‌ نه‌بێت. چى فێرده‌بین له‌م فه‌رمووده‌یه‌وه‌:


1-فه‌رمان كردن به‌ به‌رده‌وامى و جێگیر بوون له‌سه‌ر كردارى چاك.وه‌ كۆڵ نه‌دان ودانه‌بڕان له‌ كاروانى خواناسان تا گه‌یشتن به‌ مه‌نزڵى هه‌میشه‌یى و له‌وێ له‌به‌هه‌شتدا گه‌یشتن به‌ خۆشبه‌ختى .    


2-پارێزگارى كردن له‌ نوێژه‌كان و ئه‌نجام دانیان له‌ كات و ساتى خۆیدا،وه‌ كردنیان به‌ كۆمه‌ڵ له‌ گه‌ڵ نوێژخوێناندا له‌ مزگه‌وت كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌رده‌وام بیت و بێ به‌ش نه‌بیت له‌ پاداشته‌كه‌ى.


3-پاراستن و ڕاگرتنى ده‌ست نوێژ،واته‌ هه‌میشه‌ مرۆڤى باوه‌ڕدار ئاماده‌بێت وبه‌ده‌ست نوێژه‌كه‌ى بناسرێته‌وه‌،هه‌روه‌ك له‌ دواڕۆژیشدا به‌و ده‌سنوێژه‌ى ده‌ناسرێته‌وه‌ كه‌ خاوه‌ن باوه‌ڕه‌.


هه‌شته‌م:(عَن عَبْدُ الرَّحْمَنِ بْنُ ثَابِتِ بْنِ ثَوْبَانَ عَنْ أَبِیهِ قُلْتُ یَا رَسُولَ اللَّهِ أَخْبِرْنِی بِعَمَلٍ أَسْتَقِیمُ عَلَیْهِ وَأَعْمَلُهُ قَالَ عَلَیْكَ بِالسُّجُودِ فَإِنَّكَ لَا تَسْجُدُ لِلَّهِ سَجْدَةً إِلَّا رَفَعَكَ اللَّهُ بِهَا دَرَجَةً وَحَطَّ بِهَا عَنْكَ خَطِیئَةً وَفی روایة((عَلَیْكَ ِبالْهِجْرَةِ فَإِنَّهُ لَا مِثْلَ لَهَا))) رواه ابن ماجة 4/345 والنسائی13/57 


واته‌:عبدالرحمن كوڕى سابت ى كوڕى سه‌وبان ئه‌ویش له‌ باوكیه‌وه‌(ڕه‌زاى خوایان لێبێت)ده‌فه‌رموێت:وتم ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)هه‌واڵم بده‌رێ به‌ كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ به‌رده‌وامیم پێ ببه‌خشێت له‌سه‌ر دینى خوا،ئه‌ویش فه‌رمووى:ئامۆژگاریت ده‌كه‌م كه‌  سوجده‌ ببه‌ بۆخوا،چونكه‌ هیچ كه‌سێك نیه‌ كه‌ سوجده‌ به‌رێت بۆ خواى به‌رز،ئیلا خواى گه‌وره‌ پله‌یه‌ك به‌رزى ده‌كاته‌وه‌و تاوانێكى له‌سه‌ر ده‌سڕێته‌وه‌.له‌ ڕیوایه‌تێكى تردا هاتووه‌ كه‌ (( له‌وانه‌ به‌ كه‌ له‌پێناوى خواى گه‌وره‌دا كۆچ ده‌كه‌ن،چونكه‌ به‌وێنه‌ى پاداشتى ئه‌وانه‌ى كه‌ ته‌نها له‌به‌رخوا كۆچ ده‌كه‌ن نیه‌))


سنن ابن ماجة 4167   السلسلةالصحیحة1937 صحیح الجامع الصغیر4045


1-خه‌مخۆرى هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كان بۆ فێربوونى دینه‌كه‌یان و له‌ ده‌ست نه‌دانى .


2-زۆر بردنى سه‌جده‌ بۆ خواى تاك و ته‌نهاو بێ هاوه‌ڵ،چونكه‌ به‌وه‌ ده‌یسه‌لمێنى كه‌ ته‌نها خوایه‌ك شایه‌نى سه‌جده‌ برن بێت بۆى ته‌نها(الله‌) یه‌و به‌س.هه‌روه‌ك هاوه‌ڵى به‌ڕێز پَوْبَانَ(ڕه‌زای خوای لێبێت) ده‌فه‌رموێت:به‌ پێغه‌مبه‌رى خوام(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ووت:( أخْبِرْنِی بِعَمَلٍ أَعْمَلُهُ یُدْخِلُنِی اللَّهُ بِهِ الْجَنَّةَ فَقَالَ عَلَیْكَ بِكَثْرَةِ السُّجُودِ)رواه مسلم فی صحیحه 3/39  واته‌:هه‌واڵم پێ بده‌ به‌ كرده‌وه‌یه‌ك كه‌ ئه‌نجامى بده‌م تاكو خواى گه‌وره‌ بمخاته‌ به‌ هه‌شته‌وه‌ به‌ هۆیه‌وه‌،ئه‌ویش فه‌رمووى:ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زۆر سه‌جده‌ ببه‌ بۆ خواى گه‌وره‌ .


3- به‌رز بوونه‌وه‌ى پله‌ى به‌نده‌ و سڕینه‌وه‌ى تاوان په‌یوه‌سته‌ به‌ زۆر سه‌جده‌ بردنه‌وه‌.


4-كۆچ كردن له‌ پێناوى خواى گه‌وره‌دا له‌ شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكى تر كه‌ به‌نده‌ بتوانێت به‌ ئازادى خۆى په‌رستنه‌كان ئه‌نجام بدات ،كه‌ ئه‌مه‌ش به‌شێكى گرنگه‌ له‌(( الولاء والبراء))له‌ ئیسلامدا.


نۆیه‌م:(عن عِرْبَاضَ بْنَ سَارِیَةَ قَالَ قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ إِنَّهُ مَنْ یَعِشْ مِنْكُمْ بَعْدِی فَسَیَرَى اخْتِلَافًا كَثِیرًا فَعَلَیْكُمْ بِسُنَّتِی وَسُنَّةِ الْخُلَفَاءِ الرَّاشِدِینَ الْمَهْدِیِّینَ تَمَسَّكُوا بِهَا وَعَضُّوا عَلَیْهَا بِالنَّوَاجِذِ) الشیخ الالبانی فی صحیح الجامع 2549 واته‌:عرباچى  كوڕى ساریه‌(ڕه‌زاى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رموویه‌تى:به‌ڕاستى هه‌ركه‌سێك له‌ دواى من بژیت،ئه‌وه‌ ڕاجیایى و بۆچوونى جیاواز جیاواز ده‌بینێت،جا ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه‌ ده‌ست بگرن به‌ سوونه‌ت و ڕێ و شوێنى منه‌وه‌،وه‌ به‌ سووننه‌ت و ڕێ وشوێنى جێنشینه‌ ڕێنوموێنیه‌ كراوه‌كانى منه‌وه‌ ،توند ده‌ستى پێوه‌ بگرن و به‌رى مه‌ده‌ن،وه‌ به‌ ددانه‌كانیشتان توند بیگرن.گومانى تێدا نیه‌ به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر سوونه‌ت و ده‌ست پێوه‌ گرتنى چڵه‌پۆپه‌ى دینى خوایه‌و هۆكاریشه‌ بۆ خۆشویستنى به‌نده‌ له‌لایه‌ن خواوه‌،هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ جێ به‌جێكردنى شوێن كه‌وتنى سوننه‌ت و قه‌پ پیاكردنى ماناى ڕزگاربوونى مرۆڤه‌ له‌ ناخۆشى و ئێش و ئازارى ژیانى دونیاو به‌ خته‌وه‌ربوونه‌ بۆ ئه‌و دونیاش.جا هاوڕێیه‌تى و دۆستایه‌تى كه‌سانى چاك و جێ به‌ جێ كارى سوننه‌ت و ڕێزگرتنیان ده‌بێته‌ هۆى ڕازى كردنى خوا پاشان پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) هه‌روه‌ك سوفیانى سه‌ورى(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)ده‌فه‌رموێت:( استَوصوا بأهلِ السًنَةِ خَیرا فانهم غرباء)البحرالرائق فی الزهد والرئائق 24   واته‌:ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م كه‌ له‌ گه‌ڵ ئه‌هلى سوننه‌تدا باش بن ،چونكه‌ ئه‌وان وایان لێ هاتووه‌ كه‌ غه‌ریب بوون .     


ده‌یه‌م:(عَن أُمِّ سَلَمَةَ أُمَّ الْمُؤْمِنِینَ(رضی الله عنها) قالَت:كَانَ أَكْثَرُ دُعَاءِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَیْهِ وَسَلَّمَ  یَا مُقَلِّبَ الْقُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِی عَلَى دِینِكَ وقال: یا أُمَّ سَلَمَةَ إِنَّهُ لَیْسَ آدَمِیٌّ إِلَّا وَقَلْبُهُ بَیْنَ أُصْبُعَیْنِ مِنْ أَصَابِعِ اللَّهِ فَمَنْ شَاءَ أَقَامَ وَمَنْ شَاءَ أَزَاغَ )رواه الترمذی وفی صحیح الجامع الصغیر 4782 واته‌:دایكى باوه‌ڕدارن خاتوو ئوم سه‌له‌مه‌(ڕه‌زاى خواى لێبێت) ده‌فه‌رموێت:زۆربه‌ى جاران پێغه‌مبه‌رى خوا(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)ئه‌م دوعایه‌ى ده‌فه‌رموو:ئه‌ى خواى وه‌رچه‌رخێنه‌رى دڵه‌كان،دڵم چه‌سپاوو دامه‌زراو بكه‌ له‌سه‌ر دینه‌كه‌ت،جا ده‌یفه‌رموو:ئه‌ى ئوم سه‌له‌مه‌ هیچ مرۆڤێك نیه‌ ئیلا دڵى له‌ نێوان دوو په‌نجه‌ له‌ په‌نجه‌كانى خواى گه‌وره‌دایه‌،جا چۆن بیه‌وێت كه‌سه‌كه‌ دامه‌زراو ده‌كات یان نه‌یه‌وێت لارو خوارو لادراوى ده‌كات.


1-گه‌وره‌یى وپاداشتى دوعاو پاڕانه‌وه‌ له‌هه‌مووكات وساتێكدا،به‌تایبه‌تى تر ووتنى ئه‌م دوعایه‌ بۆ زیاتربه‌رده‌وام بوون له‌سه‌ردین وهه‌روه‌ها پاڕانه‌وه‌به‌ئایه‌تى (رَبَّنَا لَا تُزِغْ قُلُوبَنَا بَعْدَ إِذْ هَدَیْتَنَا )(ال عمران 8)


2-هه‌ڵگێرو وه‌رگێرى دڵه‌كان ته‌نها هه‌ر خواى گه‌وره‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌توانێت ئه‌وكاره‌ بكات،چۆن بیه‌وێت ئاوا به‌نده‌ دامه‌زراوو ڕاوه‌ستاو ده‌كات وه‌چۆنیش بیه‌وێت ئاوا لاى ده‌ده‌ات .


3-بڕوا بوون به‌وه‌ى كه‌ خواى گه‌وره‌ خاوه‌نى هه‌مووسیفه‌ته‌ به‌رزو ته‌واوه‌كانه‌و به‌بێ چواندن به‌ دروستكراوه‌كانى خۆیه‌وه‌،هه‌روه‌ك(لَیْسَ كَمِثْلِهِ شَیْءٌ وَهُوَ السَّمِیعُ الْبَصِیرُ (11))(شورى 11 )


واته‌:هیچ كه‌س وهیچ شتێك وه‌ك خوا نین نه‌له‌ زات ونه‌له‌ سیفه‌تدا.وه‌ هه‌ر ئه‌ویش بیسته‌رو بینه‌ره‌.
          

صفحات سایت

پیچک