تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

تەفسیر كردنی قورئانی پیرۆز ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌فسیرى قورئان ئه‌كات

ئاماده‌كردنی: ئه‌ندازیار ئاراز عزالدین

الحمد لله رب العالمین والصلاة والسلام على نبینا محمد وعلى آله وصحبه أجمعین، وبعد:


ته‌فسیر له‌ زمانه‌وانیدا: له‌(فسر)وه‌ هاتووه‌ واته‌: لابردنى په‌رده‌ له‌سه‌ر شتێكى داپۆشراو ولابردنى ئه‌و شته‌ى كه‌ دایپۆشیوه‌ .


له‌زاراوه‌ى شه‌رعدا: ڕوونكردنه‌وه‌ى واتاكانى قورئانه‌، ئیمامى (بدرالدین الزركشى) ئه‌فه‌رموێت: (التفسیر علم یفهم به كتاب الله المنزل على نبیه محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) وبیان معانیه واستخراج احكامه وحكمه). واته‌: (ته‌فسیر ئه‌و زانسته‌یه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌كتێبى خوا كه‌دابه‌زیوه‌ بۆ 

سه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) تێ ده‌گه‌ین وه‌بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ى واتاكانى وده‌ركردنى حوكمه‌كانى).


فێربوونى ته‌فسیرى قورئان واجبه‌:


خواى گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (كِتَابٌ أَنْزَلْنَاهُ إِلَیْكَ مُبَارَكٌ لِیَدَّبَّرُوا آَیَاتِهِ وَلِیَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ) [ص: 29]. واته‌: (ئێمه‌ ئه‌م كتابه‌مان دابه‌زاندوه‌ بۆ سه‌ر تۆ ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(صلی الله‌ علیه‌ وسلم) كه‌ كتێبێكى پڕ به‌ره‌كه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ده‌یخوێنێ وئه‌وه‌ى كارى پێ ده‌كات وئه‌وه‌ى حوكمى پێ ده‌كات وه‌به‌ره‌كه‌تى لێوه‌ به‌ده‌ست دێنن بۆ ئه‌وه‌ى له‌ئایه‌ته‌كانى قورئان ورد ببنه‌وه‌ وبگه‌ن به‌ماناكانى وه‌خاوه‌ن عه‌قڵه‌كان په‌ندو ئامۆژگارى لێ وه‌ربگرن)وه‌ له‌چه‌ندین ئایه‌تى تردا سه‌رزه‌نشتى ئه‌وانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ قورئان وورد نابنه‌وه‌و به‌كه‌سانێك وه‌صفیان ده‌كات كه‌ قوفڵ له‌سه‌ر دڵیان دراوه‌ وه‌ك ده‌فه‌رمووێت: (أفَلا یَتَدَبَّرُونَ القُرآنَ أمْ عَلى قُلُوبٍ أقْفَالُها) [محمد: 24].سه‌له‌فى صالح (ڕه‌زای خواییان لێبێت) فێرى خوێندنه‌وه‌و ماناكانیشى ده‌بوون ئه‌و كات ده‌یان توانى كار به‌قورئان بكه‌ن به‌و شێوه‌یه‌ى خواى گه‌وره‌ مه‌به‌ستێتى وئه‌یه‌وێت, چونكه‌ كاركردن به‌شتێ ماناكه‌ى نه‌زانى مه‌حاڵه‌)، ابوعبدالرحمن السلمى ده‌فه‌رموێت: (حدثنا الذین كانوا یُقرؤننا القران كعثمان بن عفان وعبدالله بن مسعود(ڕه‌زای خوای لێبێت)  أنهم كانوا إذا تعلموا من النبى (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) عشر أیات لم یتجاوزوها حتى یتعلموا ما فیها من العلم والعمل) . واته‌: (ئه‌وانه‌ى كه‌ قورئانیان پێ ده‌خوێناین وه‌كو عوسمانى كوڕى عه‌ففان وعبدالله‌ ى كوڕى مسعود (ڕه‌زای خوای لێبێت)  پێیان ڕاگه‌یاندوین كاتێ ده‌ ئایه‌ت له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌و فێربووینایه‌ (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) به‌سه‌ریدا تێ نه‌ده‌په‌ڕین وئایه‌تى تر فێر نه‌ئه‌بووین تاوه‌كو چى زانستى تیا هه‌یه‌ فێر نه‌بووینایه‌ ووه‌چۆنێتى كاركردنیشمان پێى ).


شێخ الاسلام ابن ته‌یمییه‌ ئه‌فه‌رمێ: (والعادة تمنع أن یقراء القوم كتاباً فی فن من العلم كالطب والحساب ولایستشرحوه فكیف بكلام الله تعالى الذی هو عصمتهم وبه نجاتهم وسعادتهم وقیام دینهم ودنیاهم). واته‌: خه‌ڵكى هیچ كتێبێ ناخوێننه‌وه‌ له‌ زانسته‌كانى وه‌ك پزیشكى و بیركارى تاكو شه‌رح نه‌كرێ بۆیان ئه‌ى چۆن قورئان ئه‌خوێننه‌وه‌و فێرى ته‌فسیرى نابن كه‌ پارێزه‌ریانه‌و وه‌هۆى رزگارى و خۆشبه‌ختى و راوه‌ستاوى دین و دونیایانه‌ وه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌ر ئه‌هلى علم كه‌ قورئان روون بكه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ ڵكى له‌   ڕێى ده‌رس و محازه‌راته‌وه‌ یان له‌ڕێى نوسینه‌وه‌ یان رێگه‌یه‌كى تر.


 خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ:  (وَإِذْ أَخَذَ اللَّهُ مِیثَاقَ الَّذِینَ أُوتُوا الْكِتَابَ لَتُبَیِّنُنَّهُ لِلنَّاسِ وَلَا تَكْتُمُونَهُ) [آل عمران: 187]. واته‌: كاتێ خواى گه‌وره‌ په‌یمانى له‌ ئه‌هلى كتاب (گاور و جوله‌كه‌) وه‌رگرت كه‌ كتێبه‌كه‌یان روون بكه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵكى و نه‌یشارنه‌وه‌، كه‌وا دینى ئیسلام دێ بۆ ئه‌وه‌ى شوینى بكه‌ون.


ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌فسیرى قورئان ئه‌كات


ئه‌وه‌ى پێویسته‌ له‌سه‌رى ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و كه‌سه‌ هه‌ست بكات وه‌رگێڕى خواى گه‌وره‌یه‌ كاتێ قورئان ته‌فسیر ئه‌كات وه‌ ئه‌و شاهێدى ده‌دات له‌وه‌ى خواى گه‌وره‌ له‌م ئایه‌ته‌ چى مه‌به‌سته‌, جا نابێ به‌بێ زانست قسه‌ بكات، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ ئه‌كه‌وێته‌ ناو حه‌رامه‌وه‌ و وه‌سزاى زۆر توندى له‌سه‌ره‌ له‌رۆژى دوایى، خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ: (قُلْ إِنَّمَا حَرَّمَ رَبِّیَ الْفَوَاحِشَ مَا ظَهَرَ مِنْهَا وَمَا بَطَنَ وَالْإِثْمَ وَالْبَغْیَ بِغَیْرِ الْحَقِّ وَأَنْ تُشْرِكُوا بِاللَّهِ مَا لَمْ یُنَزِّلْ بِهِ سُلْطَانًا وَأَنْ تَقُولُوا عَلَى اللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ)  [الأعراف: 33]. واته‌: ئه‌ى محمد(صلی الله‌ علیه‌ وسلم)  پێیان بفه‌رمه‌ خواى گه‌وره‌ حه‌رامى كردووه‌ كارى داوێن پیسى ئه‌وه‌ى به‌ ئاشكرا ئه‌كرێ و ئه‌وه‌ى به‌ نهێنى، وه‌ تاوان وزوڵم و ده‌ست درێژى كردنه‌ سه‌ر خه‌ڵكى وهاوبه‌ش بڕیاردان كه‌ هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى بۆ دانه‌به‌زاندوه‌، وه‌قسه‌ له‌سه‌ر خوا بكات به‌بێ زانست. هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رمێ: (وَیَوْمَ الْقِیَامَةِ تَرَى الَّذِینَ كَذَبُوا عَلَى اللَّهِ وُجُوهُهُمْ مُسْوَدَّةٌ أَلَیْسَ فِی جَهَنَّمَ مَثْوًى لِلْمُتَكَبِّرِینَ) [الزمر:60]. واته‌: له‌ ڕۆژى دواییدا ئه‌یان بینى ئه‌وانه‌ى درۆیان بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستوه‌ ڕویان ڕه‌شه‌, ئایا دۆزه‌خ شوێنى لوت به‌رزه‌كان نییه‌؟


مه‌رجه‌كانى ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌فسیرى قورئان ئه‌كات:


زانایان ره‌حمه‌تى خوایان لێ بێ چه‌ند مه‌رجێكیان داناوه‌ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌فسیرى قورئان ئه‌كات له‌وانه‌:


1- عه‌قیده‌یه‌كى پاك و سه‌لامه‌تى هه‌بێ: عه‌قیده‌ كاریگه‌رى زۆرى به‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ كاتێ ئایه‌تێ ته‌فسیر بكا پێچه‌وانه‌ى عه‌قیده‌كه‌ى خۆى بێ ئه‌وا ئایه‌ته‌كه‌ ته‌ئویل ئه‌كاو ماناكه‌ى ئه‌گۆڕێ و ئه‌بێته‌ رێگر له‌ شوێن كه‌وتنى خه‌ڵك بۆ حه‌ق.


2- شوێن كه‌وته‌ى هه‌واو ئاره‌زوو نه‌بێ: چونكه‌ هه‌واو ئاره‌زوو وا له‌ خاوه‌نه‌كه‌ى ئه‌كات كه‌ هه‌وڵ بدات بۆ سه‌رخستنى مه‌زهه‌به‌كه‌ى و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى خه‌ڵكى به‌ قسه‌ى نه‌رم و رازاوه‌ وه‌ك كۆمه‌ڵه‌كانى قه‌ده‌رى و موعته‌زیله‌و.......هتد.


3- ئه‌بێ سه‌ره‌تا ته‌فسیرى قورئان به‌ قورئان بكات، چونكه‌ خواى گه‌وره‌ قورئانى دابه‌زاندووه‌ وخۆیشى زاناتره‌ به‌مه‌به‌سته‌كانى قورئان، هه‌روه‌ها قورئان له‌ هه‌ندێ شوێندا باسى شتێكى كردووه‌ به‌ كورتى به‌ڵام له‌ شوێنى تردا به‌ درێژى باسى كردووه‌ و زیاتر روونى كردوه‌ته‌وه‌. نمونه‌ى ته‌فسیرى قورئان به‌ قورئان خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ:(أَلَا إِنَّ أَوْلِیَاءَ اللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَیْهِمْ وَلَا هُمْ یَحْزَنُونَ) [یونس: 62] . وه‌ وشه‌ى(أَوْلِیَاءَ) ى له‌ دواى ئایه‌ته‌كه‌وه‌ به‌(الَّذِینَ آَمَنُوا وَكَانُوا یَتَّقُونَ) [یونس: 63]  ته‌فسیر كردووه‌.    


4.ته‌فسیر كردنى قورئان به‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چونكه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) گه‌یه‌نه‌رى ئه‌م دینه‌یه‌ له‌ لایه‌ن خواى گه‌وره‌وه‌، وه‌زاناترین كه‌سه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا به‌ ماناكانى قورئان، خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ: (وَأَنْزَلْنَا إِلَیْكَ الذِّكْرَ لِتُبَیِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَیْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ یَتَفَكَّرُونَ) [النحل: 44] . واته‌: ئه‌ى محمد (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئێمه‌ ئه‌م قورئانه‌مان بۆ تۆ دابه‌زاندوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بۆ خه‌ڵكى ڕوون بكه‌یته‌وه‌، وه‌ به‌ڵكو ئه‌وانیش بیربكه‌نه‌وه‌، وه‌ فه‌رمووده‌كانى پێغه‌مبه‌ر (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) راڤه‌كار و روون كه‌ره‌وه‌ى قورئانن. پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ئه‌فه‌رمێ: (ألا إنی أوتیت القران ومثله معه) (صحیح سنن أبی داود: 4604، صحیح الجامع الصغیر: 2643). واته‌: قورئانم بۆ هاتوه‌ وه‌هاشێوه‌شى له‌گه‌ڵیدایه‌.واته‌: سوننه‌ته‌كانى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم). نمونه‌ى ته‌فسیر كردنى قورئان به‌ فه‌رمووده‌، خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ: (لِلَّذِینَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِیَادَةٌ) [یونس: 26] . پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) (زِیَادَةٌ)ى به‌ ته‌ماشا كردنى خواى گه‌وره‌ ته‌فسیر كردووه‌ وه‌ك له‌ حه‌دیسى صحیح مسلم داهاتوه‌. عن صهیب بن سنان (ڕه‌زای خوای لێبێت)  عن النبی (صلی الله‌ علیه‌ وسلم)فی حدیث قال فیه: (فیكشف الحجاب فما أعطوا شیئا أحب الیهم من النظر الى ربهم عزوجل ثم تلا الأیه) (مسلم وابن ماجة والترمذی والنسائی، وانظر: صحیح سنن ابن ماجة: 187، وصحیح سنن الترمذی: 3105). (لِلَّذِینَ أَحْسَنُوا الْحُسْنَى وَزِیَادَةٌ)[یونس: 26] . واته‌: پێغه‌مبه‌رى خوا (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) فه‌رمووى له‌ ڕۆژى قیامه‌تدا په‌رده‌ له‌ نیوان خوا و ئیمان داران لائه‌درى له‌ به‌هه‌شتدا، ئه‌وانیش هیچ شتێ خۆشتر نییه‌ لایان له‌ وانه‌ى پێیان دراوه‌ له‌ سه‌یر كردنى خواى گه‌وره‌ پاشان ئایاته‌كه‌ى خوێنده‌وه‌.


5.ئه‌گه‌ر نه‌یتوانى ئایاته‌كه‌ به‌ قورئان و فه‌رمووده‌ ته‌ فسیربكا ئه‌وا به‌ وته‌ى صه‌حابه‌كان(ڕه‌زای خوای لێبێت)  ته‌فسیرى ئه‌كا:به‌تایبه‌تى زاناكانیان و ئه‌وانه‌ى گرنگیان به‌ ته‌فسیر داوه‌، چونكه‌ قورئان له‌ سه‌رده‌مى ئه‌واندا و به‌ زمانى ئه‌وان هاتۆته‌ خواره‌وه‌ وه‌ زاناترین كه‌س بوونه‌ به‌ كات و شوێنى دابه‌زینى ئایاته‌كان و هۆى دابه‌زینیان(اسباب نزول) وه‌ك عبدالله‌ى كوڕى مسعود(ڕه‌زای خوای لێبێت)   ئه‌فه‌رمێ: (والله الذی لا إله غیره ما أنزلت سورة من كتاب الله إلا وأنا أعلم أین نزلت، ولا أنزلت آیه من كتاب الله إلا وأنا أعلم فیمن نزلت). واته‌: سوێند به‌و خوایه‌ى كه‌ هیچ خوایه‌كى ترى حه‌ق نییه‌ كه‌ شایانى په‌رستن بێت غه‌یرى ئه‌و هیچ سوره‌تێكى قورئان دانه‌به‌زیوه‌ ئیلا ئه‌زانم له‌ كوێ دابه‌زیوه‌، وه‌ هیچ ئایه‌تێك له‌ قورئان دانه‌به‌زیوه‌ ئیلا ئه‌زانم له‌سه‌ر كێ دابه‌زیوه‌. وه‌ هه‌روه‌ها راستگۆترین كه‌س بوونه‌ له‌ دواى پێغه‌مبه‌ران له‌ شوێن كه‌وتنى حه‌ق، وه‌سه‌لامه‌ترین كه‌س بوونه‌ له‌ شوێن كه‌وتنى هه‌وا و ئاره‌زووز. نمونه‌ى ته‌فسیر كردنى قورئان به‌ وته‌ى صه‌حابه‌(ڕه‌زای خوای لێبێت) ، خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ: (وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ) [النساء: 43] . وه‌ریوایه‌ت كراوه‌ كه‌ ابن عباس(ڕه‌زای خوای لێبێت)  وشه‌ى (لَامَسْتُمُ) ى به‌ جماع(جوت بوونى ژن و مێرد) ته‌فسیر كردووه‌.


6.ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌كه‌ به‌ قورئان و فه‌رمووده‌ و وته‌ى صه‌حابه‌(ڕه‌زای خواییانلێبێت)  ته‌فسیر نه‌كرا ئه‌وا به‌ وته‌ى تابعى ته‌فسیرى ئه‌كات. چونكه‌ له‌ دواى صه‌حابه‌ باشترین كه‌س بوونه‌، وه‌ له‌ سه‌رده‌مى ئه‌ماندا زمانى عه‌ره‌بى گوڕانێكى واى به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه‌، وه‌ ته‌فسیریان له‌ صه‌حابه‌وه‌ وه‌رگرتوه‌.


ئه‌وانه‌ى به‌ ناوبانگ بوونه‌ له‌ ته‌فسیر كردندا:


مجاهد، سعید بن جبیر، عكرمة، عطاء بن أبی رباح، حسن البصرى، مسروق، سعید بن مسیب، ربیع بن أنس، قتادة، ضحاك بن مذاحم(ڕه‌زای خوای لێبێت) .......هتد  نمونه‌ى ته‌فسیر كردنى قورئان به‌ وته‌ى تابعى خواى گه‌وره‌ ئه‌فه‌رمێ:  (وَقَضَى رَبُّكَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِیَّاهُ)  [الإسراء: 23] . وشه‌ى(قضى)مجاهد به‌(وصى)ته‌فسیرى كردووه‌، وه‌ ربیع بن انس به‌ (اوجب) ته‌فسیرى كردووه‌.


7.ده‌بێ شاره‌زا بێ به‌ زمانى عه‌ره‌بى و به‌شه‌كانى: چونكه‌ قورئان به‌ زمانى عه‌ره‌بى دابه‌زیوه‌ و تێگه‌شتنى راوه‌ستاوه‌ له‌سه‌ر شاره‌زایى كه‌سه‌كه‌ له‌زمانى عه‌ره‌بى دا مجاهد ئه‌فه‌رمێ: (لا یحل لأحد یؤمن بالله والیوم الآخر أن یتكلم فی كتاب الله إذا لم یكن عالما بلغات العرب). واته‌: حه‌لاڵ نییه‌ بۆ كه‌سێ كه‌ ئیمانى به‌ خوا و به‌ ڕۆژى دوایى هه‌بێ قسه‌ بكات له‌ باره‌ى كتێبى خواوه‌(ته‌فسیرى قورئان بكات) ئه‌گه‌ر زانا نه‌بێ له‌ زمانى عه‌ره‌بى و به‌شه‌كانى.


8. ده‌بێ شاره‌زا بێ له‌و زانستانه‌ى كه‌ لكاون به‌ قورئانه‌وه‌ وه‌ك زانستى خوێندنه‌وه‌كان(علم القرا ات)وه‌شاره‌زابێ له‌(اصول التفسیر) وه‌ چه‌ند زانستێكى تر.


9.ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ى ته‌فسیرى قورئان ئه‌كات خاوه‌ن تێگه‌شتنێَكى ورد بێ بۆ ده‌ركردنى حوكم و هه‌ڵبژاردنى ماناى باش له‌گه‌ڵ ده‌قه‌ شه‌رعییه‌كاندا بگونجى.


وصلى الله وسلم على نبینا محمد وعلى آلة وصحبة أجمعین.



سه‌رچاوه‌كان:

1.       أصول فی تفسیر و شرحه للشیخ العلامة محمد بن صالح العثیمین.

2.       مباحث فی علوم القرآن لمناع قطان.

3.       الإتقان فی علوم القرآن للإمام السیوطى.
          

صفحات سایت

پیچک