تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : سه‌باره‌ت به‌ نوێـژ,

 

پاداشت و گه‌وره‌یی ده‌ستنوێژ

ئاماده‌كردنی: م.ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د

بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحیمِ
إِنَّ الْحَمْدَ لِلَّهِ نَحْمَدُهُ وَنَسْتَعِینُهُ وَنَسْتَغْفِرُهُ وَنَعُوذُ بِاللَّهِ مِنْ شُرُورِ أَنْفُسِنَا وَسَیِّئَاتِ أَعْمَالِنَا مَنْ یَهْدِهِ اللَّهُ فَلاَ مُضِلَّ لَهُ وَمَنْ یُضْلِلْ فَلاَ هَادِىَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّداً عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ. أَمَّا بَعْدُ ...
باوه‌ڕدارى خۆشه‌ویست: ده‌ست نوێژ به‌خشنده‌یی و نیعمه‌تى خواى په‌روه‌ردگاره‌ به‌سه‌ر ئه‌م ئوممه‌ته‌وه‌، وه‌ به‌ئه‌نجامدانى چه‌ندین چاكه‌و خێریان ده‌ستگیرۆ ده‌بێت و چه‌ندین تاوانیشیان ده‌سڕدرێته‌وه‌و پله‌شیان پێى به‌رزده‌بێته‌وه‌, بێگومان فه‌زڵ و  گه‌وره‌یى و پاداشتى ده‌ست نوێژ گه‌لێك زۆره‌، له‌وانه‌:
 
یه‌كه‌م: نیوه‌ى ئیمانه‌.

پێغه‌مبه‌رى خوا(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:  (الطُّهُورُ شَطْرُ الإِیمَانِ) رَوَاهُ مُسْلِم (533) .
واته‌: ده‌ست نوێژ شۆرین نیوه‌ى ئیمانه‌، زاناى پایه‌به‌رز: ابن عُُثیمین ده‌فه‌رمووێت: پاك و  خاوێنى و ده‌ست نوێژ نیوه‌ى ئیمانه‌، نیوه‌كه‌ى ترى ئیمان بریتیه‌ له‌خۆڕازاندنه‌وه‌ به‌ڕه‌وشتى جوان و كرده‌وه‌ى چاك .
بڕوانه‌:  (شَرح رِیَاض الصَّالِحِینَ (للشَّیْخ ابن عُثیمین) (3/151).
 
دووه‌م: هۆكاره‌ بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوان .
 پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:  (إِنَّ الْوُضُوویُكَفِّرُ مَا قَبْلَهُ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (7156) .
واته‌: به‌ڕاستى ده‌ست نوێژ هۆكاره‌ بۆ سڕینه‌وه‌ى تاوانى ڕابردوو, هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تى:  (مَا مِنْ عَبْدٍ یُذْنِبُ ذَنْبًا فَیُحْسِنُ الطُّهُورَ ثُمَّ یَقُومُ فَیُصَلِّى رَكْعَتَیْنِ ثُمَّ یَسْتَغْفِرُ اللَّهَ إِلاَّ غَفَرَ اللَّهُ لَهُ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (5738)
واته‌: هیچ به‌نده‌یه‌ك نییه‌ كه‌تاوان ئه‌نجام بدات، پاشان ده‌ست نوێژ به‌چاكى بشۆرێت و دووڕكات نوێژبكات و داواى لێخۆش بوون له‌ په‌روه‌ردگارى بكات, ئیللا په‌روه‌ردگار له‌و كه‌سه‌ خۆش ده‌بێت و ئه‌و تاوانه‌ى ده‌سڕێته‌وه‌.
 
سىَ یه‌م:پله‌ى پێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ئایا كارێكتان پێ نیشان بده‌م كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ په‌روه‌ردگار تاوانه‌كانتان لاببات وبیسڕێته‌وه‌و پله‌تان  له‌به‌هه‌شتدا به‌رز بكاته‌وه‌؟ ووتیان: به‌ڵێ ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) ئه‌ویش فه‌رمووى:  ( إِسْبَاغُ الْوُضُووعَلَى الْمَكَارِهِ ) رَوَاهُ مُسْلِم (586) .
واته‌: ده‌ست نوێژ شۆرین به‌ چاكى له‌كاتى ناڕه‌حه‌تیدا.
 
چواره‌م: هۆكاره‌ بۆ ناسینه‌وه‌ى باوه‌ڕدار له‌ڕۆژى دواییدا.
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:  (إِنَّ أُمَّتِى یُدْعَوْنَ یَوْمَ الْقِیَامَةِ غُرًّا مُحَجَّلِینَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ) رَوَاهُ الْبُخَاریّ(136) .
واته‌: به‌ڕاستى ئوممه‌تى من بانگ ده‌كرێنوده‌ناسرێنه‌وه‌ له‌ڕۆژى دواییدا به‌شوێنه‌وارى ده‌ست نوێژ، شوێَنه‌وارى ده‌ست نوێژه‌كانیان ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ (ده‌موچاوو ده‌ستوقاچ سپین)، هه‌روه‌ها ووترا به‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) چۆن خه‌ ڵكى ئوممه‌ته‌كه‌ت ده‌ناسیته‌وه‌ له‌كاتێكدا نه‌یانت بینیوه‌؟ ئه‌ویش فه‌رمووى:  (غُرًّا مُحَجَّلِینَ مِنْ آثَارِ الْوُضُوءِ) رَوَاهُ مُسْلِم (605) .
واته‌: به‌ شوێَنه‌وارى ده‌ست نوێژه‌كانیان نورانییه‌و ئه‌دره‌وشێته‌وه‌ ده‌موچاوو ده‌ستوقاچ سپین .
 
پێنجه‌م: مه‌لائیكه‌ته‌كان داواى لێ خۆشبوون بۆ ئه‌و كه‌سه‌ده‌كه‌ن كه‌ ده‌ست نوێژى هه‌یه‌.
 
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:  (مَنْ بَاتَ طَاهِرًا بَاتَ فِی شِعَاره مَلَك لا یَسْتَیْقِظ سَاعَة مِنْ اللَّیْلِ إِلاَّ قَالَ الْمَلَك: اللَّهُمَّ اِغْفِرْ لِعَبْدِك فُلان فَإنَّهُ بَاتَ طَاهِراً) الْسِلْسِلة الصَحِیحَة (2539).
واته‌: هه‌ركه‌سێك به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ بخه‌وێت، ئه‌وا مه‌لائیكه‌تێكى له‌گه‌ڵ دایه‌و هیچ سه‌عاتێك نییه‌ كه‌ ئه‌م دیوه‌و ئه‌و دیو بكاتوهه‌ڵ بستێت، ئیللا ئه‌و مه‌لائیكه‌ته‌ داواى لێخۆش بوونى بۆ ده‌كاتوده‌فه‌رمووێ: خوایه‌ له‌ فلێنه‌ به‌نده‌ت خۆشبه‌، چونكه‌ به‌ ده‌ست نوێژه‌وه‌ خه‌وتووه‌.
 
شه‌شه‌م: به‌رده‌وام بوون له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ نیشانه‌ى باوه‌ڕه‌.
 
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى:  (وَلاَ یُحَافِظُ عَلَى الْوُضُووإِلاَّ مُؤْمِنٌ) صَحِیح الْجَامِع (953) .
واته‌: وه‌ هیچ كه‌سێك به‌رده‌وام نابێت له‌سه‌ر ده‌ست نوێژ جگه‌ له‌ باوه‌ڕدارى ڕاسته‌قینه‌.
 
حه‌وته‌م: ڕێگایه‌كه‌ به‌ره‌و به‌هه‌شت.
 
پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: هه‌ر كه‌سێك به‌چاكى ده‌ست نوێژ بشۆرێتوبڵێت:  (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَحْدَهُ لاَشَرِیكَ لَهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ اللَّهُمَّ اجْعَلْنِى مِنَ التَّوَّابِینَ وَاجْعَلْنِى مِنَ الْمُتَطَهِّرِینَ) صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی (6167) .
ئه‌وا هه‌شت ده‌رگاكه‌ى به‌هه‌شتى بۆ ده‌كرێته‌وه‌ له‌ هه‌ركامیانه‌وه‌ بیه‌وه‌ێت ده‌چێته‌ژووره‌وه‌.
وه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) له‌نوێژى به‌یانیدا به‌بیلالى فه‌رموو: ئه‌ى بیلال  ئاگادارم بكه‌ره‌وه‌ به‌و كرده‌وانه‌ى كه‌ كردوته‌ له‌ئیسلامدا كه‌له‌ هه‌موویان زیاتر ئومێدت پێی هه‌یه‌، چونكه‌ گوێم له‌خشه‌ى نه‌عله‌كانت بوو له‌ به‌هه‌شتدا، بیلال  (رضی الله عنه)  فه‌رمووى: كرده‌وه‌یه‌كى وام نه‌كردوه‌، به‌لاَم هه‌ركات له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا ده‌ست نوێژم شۆردبێت ئه‌وا نوێژم كردووه‌ به‌و ده‌ست نوێژه‌وه‌،  رَوَاهُ الْبُخَاریّ (1149) .
له‌كۆتایدا... ئه‌مه‌ گوڵبژێرێك بوو له‌ فه‌زڵوگه‌وره‌یىوپاداشتى ده‌ست نوێژ.
له‌فه‌رمووده‌یه‌كداپێغه‌مبه‌رى خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تى: ئه‌گه‌ر به‌نده‌یه‌كى باوه‌ڕدار ده‌ست نوێژ بشۆرێت، كاتێك ئاو له‌ ده‌مى ڕابدات هه‌رتاوانێك كه‌ به‌ده‌مى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌رده‌چێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئاوى له‌لوتى ڕادا هه‌ر تاوانێك كه‌به‌لوتى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌رده‌چێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌موچاوى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه‌ به‌چاوى كردبێتى له‌ژێر برۆكانیه‌وه‌ ده‌رده‌چێت، وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانیشى شۆرى هه‌ر تاوانێك كه‌ به‌ده‌ستى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌ى ژێر نینۆكه‌كانییى ده‌سته‌كانییه‌وه‌ ده‌ڕوات، وه‌ ئه‌گه‌ر مه‌سحى سه‌رى كرد ئه‌وا ئه‌و تاوانه‌ى كه‌به‌سه‌رى كردبێتى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌ڕوات كه‌ مه‌سحى گوێچكه‌كانى پێده‌كات، وه‌ئه‌گه‌ر پێیه‌كانى شۆرى ئه‌وا ئه‌و تاوانانه‌ى كه‌ به‌پێى كردوویه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوه‌دا ده‌ڕوات كه‌له‌ ژێر نینۆكى پێیه‌كانیه‌وه‌ ده‌ڕوات.  صَحِیح الْجَامِع للشَّیْخ الأَلْبَانی ( 449).
 
 
 وَآخِرُ دَعْوانا أَنِ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِینَ
وَ الصَّلاة وَالسَّلامُ عَلَى نَبِیّنَا مُحَمَّد وَعَلَى آلهِ وَصَحْبهِ  أَجمَعین.
          

صفحات سایت

پیچک