ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی دووه‌م

ئاماده‌كردنی: دووربین

زنجیره‌ی-دووه‌م-
هه‌روه‌ها به‌ندایه‌تییه‌كانی كرده‌وه‌كان وه‌ك: (نوێژكردن وزه‌كات و خێرو خێرات و چاككردنی نێوان خه‌ڵك و فه‌رمان به‌چاكه‌و ڕێگرتن له‌ خراپه‌و جیهاد و كردوكۆشش كردن و به‌جێ گه‌یاندنی سیله‌ی ڕه‌حم و گریان له‌ ترسی خواو وه‌ره‌ع و.. هتد) ئه‌مانه‌ به‌رهه‌می كه‌ره‌سه‌كانی به‌ندایه‌تین.
چواره‌م: عیباده‌ت  و به‌ندایه‌تییه‌كانت له‌ شوێنی خۆی و له‌ كاتی خۆیاندا بن.. به‌ تایبه‌ت نوێژه‌كان.
پێنجه‌م: شوێنكه‌وتنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر “صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” به‌ تایبه‌ت به‌جێ گه‌یاندنی ڕه‌واتیبه‌كان كه‌ برتین له‌ سوننه‌ته‌كانی پاش و پێشی نوێژه‌ فه‌ڕزه‌كان.
شه‌شه‌م: ئیسلام ته‌واو له‌ ژیانتدا ڕه‌نگداته‌وه‌، له‌ زمانت له‌ گوێ و له‌ چاوت، له‌ كرده‌وه‌ت له‌ دیدو بۆچوونت له‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واوی ڕۆژانه‌ت.. درۆ نه‌كه‌یت، ڕاستگۆ بیت و فێڵ له‌خه‌ڵك نه‌كه‌یت, ڕق له‌ خه‌ڵك نه‌كێشیت و دڵت ڕق و كینه‌ی له‌به‌رامبه‌ر مسوڵمانان تیا نه‌بێت, خۆت له‌خه‌ڵك به‌كه‌متر 

بزانیت, چاوت له‌ ماڵی خه‌ڵك نه‌بێت، خه‌ڵك له‌ ده‌ست و زماته‌وه‌ ئه‌مین بن، به‌ته‌نگ هه‌ژارانه‌وه‌ بچیت یارمه‌تی لێقه‌ماوان بده‌یت، ڕێز له‌ گه‌وران بگریت و به‌زه‌ییت به‌ بچووكاندا بێته‌وه‌…. هتد.
حه‌فته‌م: پاراستنی هه‌قه‌كان: وه‌ك هه‌قه‌كانی خواو پێغمبه‌ر”صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” هه‌قه‌كانی دایك و باوك، هه‌قی برایه‌تی ئیسلامی، هه‌قی دراوسێ وهه‌قه‌كانی میوان و سیله‌ی ڕه‌حمه‌كان و هه‌قه‌كانی هاوسه‌رێتی… هتد.
هه‌شته‌م: پاراستنی ئاداب و ڕه‌وشته‌كان: وه‌ك ئادابی گفتوگۆكردن، ئادابی كۆڕو دانیشتنه‌كان، ئادابی نانخواردن، ئادابی جل پۆشین، ئادابی مزگه‌وت، ئادابی دانیشتن له‌گه‌ڵ گه‌وران و ئادابی وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعی و ئادابی به‌ڕێدا ڕۆیشتن و … هتد.
نۆیه‌م: پاراستنی بیرو باوه‌ڕی  (الولاء والبراء) : ولاْ  بۆ دینی خوا و بۆ خواو بۆ پێغمبه‌ر، وه‌لاْ  بۆ ئیسلام و مسوڵمانان.. هتد. هه‌روه‌ها به‌راْ   له‌ شه‌یتان و له‌ دوژمنانی خواو پێغه‌مبه‌ر و له‌ بێباوه‌ڕان و  مونافیقان و  مورته‌ددان و.. هتد.
ده‌یه‌م: هه‌میشه‌ مردن و ئاقیبه‌تی خۆتت له‌به‌ر چاوان بێت، دونیا زۆر به‌گه‌ور مه‌گره‌، توێشووی خۆت ئه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌و دیو هه‌ڵت گرتوون.. دڵت هه‌نده‌ به‌ دونیا خۆش نه‌بێت, كردوكۆش كه‌یت بۆ ئه‌ودیوت, خه‌م له‌ ڕابردوو مه‌خۆ، بۆ به‌یانیش به‌ تالووكه‌ مه‌به‌, تۆ ئه‌وڕۆت هه‌یه‌ تیبكۆشه‌ كه‌ هه‌م ڕابردووت ده‌سرێ هه‌م داهاتووت ڕۆشن ده‌كاته‌وه‌.
هۆكاری هییدایه‌ت وه‌رنه‌گرتنی به‌نده‌كان
هۆكاره‌كان زۆرن, گرنكترینیان چه‌ند شتێكن له‌وانه‌:
(1) پێش نه‌گرتنت به‌ گوناهی یه‌كه‌م: ئینسان ته‌نها گوناهی یه‌كه‌می زه‌حمه‌ته‌, ئه‌گه‌ر پێشی نه‌گرت و گوێی پێ نه‌دا دووه‌میشی به‌دوا دادێت، ئیتر له‌ دووه‌مه‌وه‌ ته‌مه‌نی ئه‌و دڵه‌ به‌ره‌و مردن و كوێر بوون شۆڕ ده‌بێته‌وه‌!! (خوا په‌نامان بدات). هه‌موو ئه‌مانه‌ی كه‌ ئێستا ته‌واو له‌ ده‌ریای گوناه و سه‌رپێچییه‌كان غه‌رق بوو ون, هه‌موو هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و گوناهه‌ی یه‌كه‌مه‌یه‌!!! بۆیه‌ زه‌رووره‌ كه‌ ئینسان هه‌میشه‌ چاوی له‌ چالێوی ئه‌و تاكه‌ گوناهه‌بێت و سوور بێت كه‌ نه‌كه‌وێته‌ نێوییه‌وه‌.. ئه‌م گوناهه‌ش له‌ ساتێكی زۆر ته‌نكه‌وه‌یه‌، ڕه‌نگه‌ نه‌زه‌رێك بێت! یان درۆیه‌ك بێت!! بۆیه‌ شاعیر ده‌ڵێت:  (نظرة ثم ابتسام ثم لقاء ثم كلام ثم موعد…..)  نه‌زه‌رێكه‌، پاشان خه‌نده‌یه‌كه‌، پاشان گه‌یشتنه‌ به‌یه‌ك و پاشان قسه‌ كردنه‌، ئینجا ژوان ڕێكخستنه‌ تاكوو ده‌گات به‌ خه‌لوه‌و زیناكردن!! (خوا په‌نامان بدات) كه‌وایشی لێهات سه‌ره‌نجام ئه‌م دڵه‌ كوێرو مردار ده‌بێته‌وه‌!!
 (2) كوێر بوون و سه‌ره‌ونخوونی دڵه‌كان: دڵه‌كان به‌ گوناهی به‌رده‌وام كز ده‌بن تاكوو كوێر ده‌بن و چاویان به‌ ڕووناكایی هه‌ق ناكه‌وێته‌وه‌!! وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (فَإِنَّهَا لَا تَعْمَى الْأَبْصَارُ وَلَكِن تَعْمَى الْقُلُوبُ الَّتِی فِی الصُّدُورِ)   (الحج : 46) . واته‌: له‌ڕاستیدا چاو كوێر نابن به‌ڵكوو ئه‌و دڵانه‌ كوێر ده‌بن و هێزی ده‌رك كردنیان نامێنێ و بینایی خۆیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.. كه‌ جێیان له‌ناو سینه‌كانه‌، بۆیه‌ چاوه‌كانیش به‌دوای ئه‌واندا ئه‌ڕۆن و زه‌ینیان نامێنێ.  بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” ده‌فه‌رموێت:  (« تُعْرَضُ الْفِتَنُ عَلَى الْقُلُوبِ كَالْحَصِیرِ عُودًا عُودًا ـ فَأَیُّ قَلْبٍ أُشْرِبَهَا نُكِتَ فِیهِ نُكْتَةٌ سَوْدَاءُ ، وَأَیُّ قَلْبٍ أَنْكَرَهَا نُكِتَ فِیهِ نُكْتَةٌ بَیْضَاءُ حَتَّى تَصِیرَ عَلَى قَلْبَیْنِ ؛ عَلَى أَبْیَضَ مِثْلِ الصَّفَا ، فَلَا تَضُرُّهُ فِتْنَةٌ مَا دَامَتْ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ ، وَالْآخَرُ أَسْوَدُ مُرْبَادًّا كَالْكُوزِ مُجَخِّیًا ، لَا یَعْرِفُ مَعْرُوفًا ، وَلَا یُنْكِرُ مُنْكَرًا ، إِلَّا مَا أُشْرِبَ مِنْ هَوَاهُ …»)   (صحیح الجامع رقم 2960) . واته‌: فیتنه‌و خراپه‌كاری وه‌ك شێوه‌ی حه‌سیر داوی تاوان و سه‌رپێچی له‌ سه‌ر دڵه‌كانتان درووست ده‌كات، هه‌ر دڵێكیش ئه‌م فیتنه‌ی تێكه‌وێت، خاڵێكی ڕه‌ش له‌ سه‌ریدا جێ ده‌هێڵێت، ئه‌وه‌ی كه‌ پشتیشی تێبكات، ئه‌وه‌ خاڵێكی سپی له‌ سه‌ردا جێ ده‌هێڵێت، تا وای لێ دێت دڵ ده‌بێت به‌ دوو جۆر، جۆرێكیان سپی وه‌ك به‌ردێكی ساف  و بێگه‌رد، تا ئه‌و كاته‌ی ئاسمانه‌كان و زه‌وی له‌ شوێنی خۆیانا بن، تاوان ناتوانێت لێی نزیك بێته‌وه‌و زیانی پێ بگه‌یه‌نێت، جۆره‌كه‌ی تریان ڕه‌ش وه‌ك ته‌نی ئه‌م مه‌نجه‌ڵه‌ سه‌ره‌و نخوونه‌ی لێدێت، كه‌ هیچ شتێك وه‌ خۆی نه‌گرێت, كه‌ وایشی لێهات ئه‌و كه‌سه‌ نه‌ چاكه‌ به‌ چاكه‌ ده‌زانێ و نه‌ به‌رهه‌ڵستیش له‌ خراپه‌ ده‌كات، به‌ڵكوو ته‌نها ئه‌و شته‌ی لا مه‌به‌سته‌ كه‌ له‌گه‌ڵ حه‌زو نه‌فسی ئه‌و یه‌كده‌گر ێته‌وه‌. هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: « (إنَّ العبدَ إذا أخْطأَ خطیئةً نُكتت فی قلبه نكتةٌ سوداء فإذا هُوَ نزع واستغفر وتاب سُقل قلبه؛ وإنْ عاد زَیْد فیها حتَّى تعلو قلبه وهو الرَّان الذی ذَكَرَ اللَّه -كلاّ بلْ رانَ عَلَى قلوبِهمْ ما كَانَوا یكْسِبون-»)   (هَذَا حَدِیثٌ حَسَنٌ صَحِیحٌ رواه الترمذی) . واته‌: به‌نده‌ ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كی كرد، خاڵێكی ڕه‌ش له‌ سه‌ر دڵی جێ ده‌هێڵێت، كاتێكیش كه‌ ئه‌م تاوانه‌ی له‌ خۆ دوورخسته‌وه‌و داوای لێخۆشبونی (له‌ خوا) كرد، ئه‌وه‌ دڵی پاك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ریش گه‌ڕایه‌وه‌ سه‌ر تاوانه‌كه‌ی ئه‌وا ڕه‌شی سه‌ر دڵه‌كه‌ی پانتایی زیاتر داده‌گرێ، كه‌ وایشی لێ هات ئه‌م توێژاڵه‌ له‌ سه‌ر دڵی درووست ده‌كات كه‌ خوا فه‌رموویه‌تی: نه‌خێر، ئه‌وان په‌رده‌ وه‌سه‌ر دڵیان داهاتووه‌ (كه‌ ناتوانن ڕوو له‌ هه‌ق بن). بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَمَا أَنتَ بِهَادِی الْعُمْیِ عَن ضَلَالَتِهِمْ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن یُؤْمِنُ بِآیَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ)   (النمل : 81) . واته‌: هه‌رگیز تۆ ناتوانی نابیناو كوێره‌كان (واته‌ بێ باوه‌ره‌كان ) له‌ گومڕایییان بگێریته‌وه‌ و،  ڕینماییان بكه‌یت بۆ  ڕێی ڕاست و دروست،  به‌ڵكوو تۆ ته‌نها ده‌توانی هه‌ق و  ڕاستییه‌كان هه‌ربه‌ و كه‌سه‌ ببیسێنی كه‌ ئاماده‌یی تیا بێت بۆ بڕوا هێنان به‌ ئایه‌ته‌كانی ئێمه‌،  جا ئه‌وان ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانی ئێمه‌ش ئه‌بن.
(3) غه‌فڵه‌ت و بێئاگایی: ئه‌مه‌شیان هۆكارێكی تره‌ له‌ هۆكاره‌كانی هیدایه‌ت نه‌دانی به‌نده‌كان.. بێئاگابوون له‌ ئامانجی دروست بوونی به‌نده‌كان، بێئاگابوون له‌ هه‌قیقه‌تی ئه‌م دینه‌، بێئاگابوون له‌ چاره‌نووس و ئاقیبه‌تی به‌نده‌كان، بێئاگابوون له‌ مردن و قیامه‌ت و زیندبوونه‌وه‌.. هه‌موو ئه‌مانه‌ هۆكاری ترن له‌ ڕێنما نه‌بوونی به‌نده‌كان!!
(4) نه‌بوونی زانستی شه‌رعی: به‌و مانایه‌ بێئاگابوون له‌ ئیسلام.. بێئاگابوون له‌ ئامانج و مه‌به‌سته‌كانی ئه‌م دینه‌.. بێگومان ئه‌و كاته‌یش له‌و چه‌مك و واتایانه‌ حاڵی ده‌بیته‌وه‌و له‌ زانستی شه‌رعی به‌هره‌مه‌ند ده‌بیت ئه‌گه‌ر موتالێیان بكه‌یت و ده‌وریان ده‌یته‌وه‌.. بۆیه‌ نه‌فامی و بێئاگایی ده‌ردێكی كوشنده‌ی به‌نده‌كانه‌.. بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ كه‌ باس له‌ ئه‌عرابییه‌كان ده‌كات ده‌فه‌رموێت:  (الأَعْرَابُ أَشَدُّ كُفْراً وَنِفَاقاً)  واته‌:  (التوبة : 97) . واته‌: عه‌ره‌به‌ ده‌شته‌كییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌دینه‌، له‌مه‌ڕ بێ باوه‌ڕیی و دوو ڕووییه‌وه‌ له‌خه‌ڵكانی تر سه‌ر سه‌خترن! چونكه‌ ئه‌وان قه‌ت له‌ شوێنیكا جێگیر نه‌ده‌بوون تا وه‌به‌ر وه‌رگرتنی زانستی شه‌رعیی ڕابگه‌ن, بۆیه‌ هه‌میشه‌ له‌ ژیان و مامه‌ڵه‌ كردن له‌گه‌ڵ به‌نده‌كان تووشی هه‌ڵه‌ ده‌بوون.. چونكه‌ زانستی ته‌واویان به‌ دینه‌كه‌ نه‌بوو.. هه‌ر بۆیه‌ بینیمان هه‌ر ئه‌عرابیی بوو كه‌ هات له‌ سه‌ر مینبه‌ری پێغه‌مبه‌ر میزی كرد.. هه‌ر ئه‌عرابی بوو ده‌یگوت:  (اللَّهُمَّ ارْحَمْنِی وَمُحَمَّدًا وَلَا تَرْحَمْ مَعَنَا أَحَدًا) ، هه‌ر ئه‌عرابی بوو له‌ دووره‌وه‌ هاواری له‌ پێغه‌مبه‌ر كرد و گوتی هۆ موحه‌ممه‌د ئیسلام چییه‌..؟!! بۆیه‌ ڕێنمابوونیان كه‌مێ زه‌حمه‌ت بوو چونكه‌ به‌ ئیسلام و زانسته‌كانییان نه‌ده‌زانى. ئێستا زۆرێك له‌وانه‌ی كه‌ ئاماده‌ی كۆڕو كۆبونه‌وه‌ی شه‌رعییش نابن.. هاتو چۆی مزگه‌وته‌كان ناكه‌ن.. زۆر گوێ به‌ شت ناده‌ن.. هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر نه‌بوونی عیلمی شه‌رعی و ئه‌همیه‌ت پێنه‌دانییان پێی! چونكه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌همییه‌تیان پێ بدایه‌ ئه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌ دینداره‌كه‌ جیا هه‌ڵنه‌ده‌كه‌تن.. بۆیه‌ نه‌بوونی زانستی شه‌رعی له‌ هیدایه‌ت بوونیان بێبه‌ش ده‌كات!!
(5) كیبر و خۆ به‌گه‌وره‌ زانین: خۆ به‌گه‌وره‌ی زانین گه‌وره‌ترین په‌رچی به‌رده‌م به‌نده‌كانه‌ كه‌ ناتوانن بگه‌ن به‌ ڕێنمایی ڕاسته‌ قینه‌.. بۆیه‌ زۆرجاران كه‌ ئه‌یشزانن هه‌ق له‌ كێیه‌ به‌ڵام له‌ به‌رخۆ به‌گه‌وره‌ زانینیان ناتوان ملی بۆ كه‌چ بكه‌ن.. بۆیه‌ نه‌سیحه‌ت وه‌رناگرن.. هه‌ق به‌ هه‌ق ناناسن.. ناهه‌ق به‌ هه‌ق ئه‌زانن.. بۆیه‌ بینیمان كه‌ زۆرێك له‌سه‌ركرده‌ موشریكه‌كانی مه‌ككه‌ كه‌ ده‌یشیان زانی هه‌ق به‌ موحه‌ممه‌ده‌ “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” به‌ڵام نه‌یانده‌توانی خۆیان له‌ ڕێزی بیلام و عه‌مرو زه‌یدا دابنێن..! چونكه‌ ئیسلام هه‌مووی وه‌ك یه‌ك لێ ده‌كرده‌وه‌، یان جووله‌كه‌ كه‌ خوا باسیان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت:  (الَّذِینَ آتَیْنَاهُمُ الْكِتَابَ یَعْرِفُونَهُ كَمَا یَعْرِفُونَ أَبْنَاءهُمْ وَإِنَّ فَرِیقاً مِّنْهُمْ لَیَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَهُمْ یَعْلَمُونَ)   (البقرة : 146) . واته‌: ئه‌وانه‌ی كتێب و نامه‌مان پێداون، چاك ئه‌و (په‌یامبه‌ر)ه‌ ده‌ناسن و، هه‌رچیشی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ ده‌زانن ڕاسته‌، هه‌رچۆنێ منداڵ و كوڕانی خۆیان ده‌ناسن، به‌ڕاستیی ده‌سته‌یه‌كیشیان نكووڵی ئه‌و هه‌قه‌ ده‌كه‌ن و ڕاستیی ده‌شارنه‌وه‌وچاكیش شاره‌زان و ده‌زانن كه‌ هه‌ق و ڕاستیی كامه‌یه‌؟! به‌ڵام له‌به‌ر ئێره‌یی وعینادی خۆیان باوه‌ڕ ناهێنن!.  پێغه‌مبه‌ری ئه‌كره‌میش باس له‌ خۆ به‌گه‌وره‌ زانانان ده‌كات و ده‌فه‌رموێ گه‌وره‌ زان ئه‌و كه‌سه‌یه‌ («الْكِبْرُ بَطَرُ الْحَقِّ وَغَمْطُ النَّاسِ» (رواه مسلم عن عبدالله بن مسعود –رضی الله عنهما-)  واته‌: خۆ به‌زلزانین بریتییه‌ له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ق وڕاستی به‌سووك سه‌یركردنی خه‌ڵكی.. پێشی هه‌مووان شه‌یتان زۆر چاك ده‌یزانی كه‌ هه‌ق به‌ ئاده‌مه‌! وا خوای گه‌وره‌ش كاری بێحیكمه‌ت ناكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وای له‌و كرد كه‌ شوێن ئه‌و هه‌قه‌ نه‌كه‌وێت ته‌نها كیبر بوو.. یاخود فیرعه‌ون خۆ چاكی ده‌زانی كه‌ ئه‌وه‌ی خۆی ئه‌یڵێت ئاسمان و ریسمانی به‌ینه‌ له‌گه‌ڵ خواكه‌ی موسا! به‌ڵام خۆ گه‌وره‌ زانین بوو كه‌ خۆی پێ له‌ هه‌موو خواكان گه‌ورتر بوو بۆیه‌ ئاماده‌ نه‌بوو كه‌ به‌ده‌م قسه‌كانی موساوه‌ بێت..!!!
(6) خۆ ئاونه‌دان به‌ ئاوی زیكرو ته‌قواو له‌ خوا ترسان و ڕه‌قابه‌تی خوا: زه‌رووره‌ ئینسان له‌ یه‌ك باردا نه‌مێنێته‌وه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ خه‌ریكه‌ دێنه‌ ناو ئیسلام و خوا هیدایه‌یتیان ئه‌دات، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وه‌ك شتله‌ نه‌مامێك وان، ئه‌بێ به‌رده‌وام خۆیان به‌ زانستی شه‌رعی و ته‌قواو ته‌زكییه‌ نه‌فسه‌وه‌ ئاو بده‌ن.. بۆیه‌ زۆرێكمان بینی له‌وانه‌ی كه‌ ڕۆژگارێ بوو دوای ئه‌وه‌ كه‌ هاتنه‌ ناو ئیسلام له‌ ناو ئیسلام بوون و ئه‌سپی دینداریان چاك بۆ خوا تاو ئه‌دا، به‌ڵام له‌ دواییا بینیمان كه‌ چۆن له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازو كردوكۆششه‌كانیاندا مردارو خاوبوونه‌وه‌، چونكه‌ ئیستیقامه‌یان نه‌بوو و خۆڕاگر نه‌بوون له‌به‌رده‌م په‌رچه‌كانی ڕێگایان.. هه‌ڵبه‌ت بۆئه‌و په‌رچانه‌ی ڕێگاش پێویستیان به‌ خۆ پڕ چه‌ككردن و خۆ ئاوادان بوو به‌ زانستی شه‌رعی و به‌ ته‌قواو ته‌ زكییه‌ی نه‌فسه‌وه‌ كه‌ نه‌یانكرد.. بۆیه‌ له‌ ئاخرو ئۆخریا وازیان له‌ئیسلام هێناو نوێژیشیان ته‌رك كرد!!
كێن ئه‌وانه‌ی كه‌ هیدایه‌ت دراون؟
یادی خوا مایه‌ی  ئاسووده‌ی هێنانه‌ بۆ دڵه‌كان، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (أَلاَ بِذِكْرِ اللّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ)   (الرعد : 28) . واته‌: جاچاك بزانن! به‌یادی خوا دڵه‌كان ئۆقره‌ ده‌گرن و ئاسووده‌ ده‌بن.  سه‌عاده‌ت و به‌خته‌وه‌ری به‌نده‌كان له‌ مه‌عریفه‌توڵلێ دایه‌, ئه‌و مه‌عرفه‌توڵلایه‌ كه‌ ببوه‌ بێستانێك له‌ دڵی به‌نده‌ چاكه‌كاندا, چه‌نده‌ هه‌ژارو نه‌دار ده‌ژیان، به‌ڵام به‌ ناسینی خودایان خۆیان له‌هه‌موو كه‌س به‌گه‌وره‌تر ده‌زانی بۆیه‌ شێخولئیسلام ده‌یفه‌رموو:  (ما یصنع أعدائی بی؟ أن جنتی وبستانی فی صدری، إن رحت فهی معی لا تفارقنی، إن حبسی خلوة، وقتلی شهادة، وإخراجی من بلدی سیاحة !)  واته‌: ئه‌وه‌ دوژمنانم چییان له‌من گه‌ڕه‌كه‌؟! ده‌ی خۆ به‌هه‌شت و بێستانی خۆم له‌ دڵی خۆمایه‌، بۆ كێ بچم له‌گه‌ڵمایه‌و لێم جیا نابێته‌وه‌، بێگومان به‌ندكردنم خه‌لوه‌ته‌، وكوژرانم شه‌هاده‌ته‌، وه‌ ده‌رچوونم له‌شار (كه‌ مه‌به‌ستی جیهاده‌) گه‌شتوگوزارو سیاحه‌ته‌!  یاخود هه‌ندێ له‌ عاریفینه‌كان ده‌یانگوت:  ( مساكین أهل الدنیا، خرجوا منها ما ذاقوا أطیب ما فیها؟ قیل: وما أطیب فیها؟ قال: محبة الله تعالی ومعرفته وذكره)  هه‌ژارن خه‌ڵكی دونیا! كه‌ جێیان هێشتووه‌ تامییان له‌ خۆشترین شتیشی نه‌كردووه‌!! گوتیان: چییه‌ خۆشترین شتی؟ فه‌رمووی: حۆشویستنی خواو ناسین و یادكردنه‌وه‌یه‌!!
یان یه‌كێ له‌ پیاو چاكه‌كان ده‌یفه‌رموو:  (لو علم الملوك وأبناء الملوك ما نحن فیه لجالدونا بالسیف) . واته‌: ئه‌گه‌ر پادشایان و ڕۆڵه‌ی پادشایان به‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ی تێداین بزانییایه‌، ئه‌وه‌ به‌ شمشێر شه‌قیان ده‌كرین!!
بێگومان ته‌قواو له‌ خوا ترسانیش ڕه‌قابه‌یه‌كی زۆ گه‌وره‌ له‌ نه‌فسه‌كاندا درووست ده‌كات. وا ئه‌كات كه‌ ئیسنان له‌ ماڵی خۆیشیا و به‌ ته‌نها و له‌دووری چاوی خه‌ڵكیشا نه‌توانێ كه‌ تاكه‌ گوناهێك بكات.. به‌ڕاستی ئه‌وان كه‌سان چه‌نده‌ خوا بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ جوامێرییه‌ هیدایه‌تی دابوون, ده‌ ئه‌وه‌ند پێیانه‌وه‌ به‌رده‌وام هیدایه‌ته‌كانیان بۆ تازه‌ ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَالَّذِینَ اهْتَدَوْا زَادَهُمْ هُدًى وَآتَاهُمْ تَقْواهُمْ)  (محمد : 17). واته‌: ئه‌وانه‌ش ڕێ و ڕێبازی دروستیان گرته‌ به‌ر، خوا هیدایه‌ت و ڕێنمانیی زیاد كردن و پارێزكاریشی پێدان، تاخۆیانی پێ بپارێزن له‌ ئاگر  (خوا به‌هه‌موومان ببه‌خشێت)
سیفه‌ته‌كانی بانگخواز بۆ بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت
ئێمه‌ ده‌زانین كه‌ كه‌س هیدایه‌تی به‌ده‌ست نییه‌ خوا نه‌بێت،  (إِنَّكَ لَا تَهْدِی مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ یَهْدِی مَن یَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ)   (القصص : 56) . واته‌: بێگومان تۆناتوانی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر  “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” كه‌سێ بخه‌یته‌ سه‌ر ڕ ێی ڕ است و بڕوا هێنان كه‌ بۆخۆت خۆشت بوێ هه‌رچه‌نده‌ هه‌وڵ و ته‌قالای له‌گه‌ڵ بده‌یت ، به‌ ڵام خوا ڕێنمایی هه‌ركه‌سێ خۆی بیه‌وێ ده‌كا، خوَیشی زاناتره‌ به‌وانه‌ كه‌ ڕێبازی هیدایه‌ت ده‌گرن،  به‌ڵام خوای گه‌وره‌ وه‌سیله‌ی هیدایتدانی داوه‌ته‌ به‌خه‌ڵكه‌كه‌.. شێوازه‌كه‌شی له‌ ئه‌ستۆی بانگخوازانه‌ كه‌ خوا پێی نیشانداون كه‌ ده‌بێ چۆن بانگیان بكه‌یت، بۆ چۆنییه‌تی بانگكردنی خه‌ڵكیش بۆ هیدایه‌ت په‌یوه‌سته‌ به‌ چه‌ند خاڵێك، كه‌هه‌ندێكیان په‌یوه‌ستن به‌ زاتی ئه‌و بانگخوازه‌ خۆیه‌وه‌، هه‌ندێكیش په‌یوه‌ستن به‌ ده‌ستنیشانكردن كه‌سی به‌رامبه‌ر و پاشان په‌یڕه‌وكردنی شێوازه‌كانی بانگكردنی:
سیفه‌ت زاتییه‌كانی بانگخواز:
1. پێبوونی كه‌ره‌سه‌ی بانگه‌واز: كه‌ره‌سه‌ی بانگه‌واز بریتییه‌ له‌و مادده‌یه‌ی كه‌ ئه‌یه‌ده‌ت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ بانگه‌وازی ده‌كه‌یت، كه‌ بریتییه‌ له‌ قوڕئان و سوننه‌ت.. ئه‌بێ هه‌نده‌ له‌ قورئان شاره‌زا بیت و هه‌نده‌ش له‌ سوننه‌ت به‌خه‌به‌ر بیت تا بتوانیت بیده‌یت به‌و كه‌سه‌ی كه‌ بانگه‌وازی ده‌كه‌یت.. كه‌وابوو شاره‌زابوون له‌ ئیسلام كه‌ بریتییه‌ له‌ قوڕئان و سوننه‌ت نهێنی گه‌یاندنی دینه‌ به‌ خه‌ڵك.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌رووره‌ بابای بانگه‌واز بیزانێت شاره‌زابونه‌ له‌ زمانی ئه‌و ئیسلامه‌ كه‌ عه‌ڕه‌بییه‌.. زمانی عه‌ڕه‌بی ئه‌داتی تێگه‌یشتنه‌ له‌ دین.. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ زمانی عه‌ڕه‌بی باش نازانێ كه‌م وایه‌ بتوانێ له‌ گه‌یاندنی ئه‌م دینه‌ مۆفه‌ق ببێت.
2. ئیخلاس و بۆ خوا بوون: نه‌ك ته‌نها بانگه‌وازكردن بۆ خوا به‌ڵكوو هه‌ر كارێك كه‌ بۆ خوا نه‌بێت، ئه‌وه‌ لای خوا پووڵێكی قه‌ڵب ناهێنێت.
3. ڕووخۆشی و به‌ گفتولفتی: ڕووخۆشی جگه‌ له‌وه‌ كه‌ سه‌ده‌قه‌ بۆ بۆ به‌نده‌كان، وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ده‌فه‌رموێت:  (« تَبَسُّمُكَ فِی وَجْهِ أَخِیكَ صَدَقَةٌ»)   (صحیح ابن حبان عن أَبِی ذَرٍّ –رضی الله عنه-)  واته‌: ڕوو حۆشیت له‌ به‌رده‌م براكه‌تدا خێره‌، مایه‌ی كاریگه‌ری درووست كردنیشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بانگی ده‌كه‌یت بۆ هیدایه‌ت.. بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ ئه‌و ئه‌عڕابییه‌ی كه‌ هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” و پێی گوت:   (« من أنت؟ فقال : “محمد بن عبد الله ” فقال الإعرابی: أنت الذی یقال عنك: إنك كذاب؟! لیس هذا الوجه وجه كذاب») ، گوتی: تۆ كێیت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: موحه‌مه‌دی كوڕی عه‌بدوڵڵا، ئه‌عڕابییه‌كه‌ گوتی: تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه‌ پێت ده‌ڵێن: درۆزن!! ده‌ی ئه‌م ڕووه‌ به‌ ڕووی درۆزنان ناچێت؟!  چونكه‌ پێغه‌مبه‌ر “ێَلّى اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵى ێلِهِ وسَلَّم” ته‌نها ڕووخۆشییه‌كه‌ی بانگه‌واز بوو بۆ خوا!
4. كاركردن به‌و عیلمه‌ی كه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نیت: خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ * كَبُرَ مَقْتاً عِندَ اللَّهِ أَن تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ)   (الصف :2- 3) . واته‌: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌‍‍‍‍‍‍‍‍! بۆ چی شتێ ده‌ڵێن و ڕه‌فتاری پێناكه‌ن؟ خوا له‌ لای سه‌خته‌، كه‌ شتێ بڵێن و كاری پێنه‌كه‌ن ؟
بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك بیدا و بێ ئه‌وه‌ی كه‌ پێی بێت وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ هه‌وا بگرێت كه‌ كه‌س نایگرێت.. واته‌: ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌یڵێ و كاریش به‌وه‌ناكات كه‌ ده‌یڵێت: لانی كه‌م بۆخۆی سوودی پووشێكی بۆ قیامه‌تی نابێت، بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ر “ێَلّى اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵى ێلِهِ وسَلَّم” ده‌فه‌رموێت:  (« یُؤْتَـى بالرَّجُلِ یَوْمَ الْقِیامةِ فَیُلْقَى فی النَّار ، فَتَنْدلِقُ أَقْتَابُ بَطْنِهِ ، فیَدُورُ بِهَا كَمَا یَدُورُ الحِمَارُ فی الرَّحا، فَیجْتَمِعُ إِلَیْهِ أَهْلُ النَّار فَیَقُولُونَ : یَا فُلانُ مَالَكَ ؟ أَلَمْ تَكُن تَأْمُرُ بالمَعْرُوفِ وَتَنْهَى عَنِ المُنْكَرِ ؟ فَیَقُولُ : بَلَى ، كُنْتُ آمُرُ بالمَعْرُوفِ وَلاَ آتِیه ، وَأَنْهَى عَنِ المُنْكَرِ وَآَتِیهِ)   (متفق علیه عن أَبی زیدٍ أُسامة بْنِ حَارثَةَ –رضی الله عنه-) . واته‌: له‌ ڕۆژی قیامه‌تدا كه‌سێ ده‌هێنرێ و فرێ ده‌درێته‌ ناو ئاگر، ناوسك و ڕێخۆڵه‌كانی هاتونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، خه‌ڵكانی نێو دۆزه‌خ لێی كۆده‌بنه‌وه‌ و ده‌ڵێن: فلاَنه‌ كه‌س ئه‌وه‌ چیته‌؟ ئه‌ی تۆ نه‌بووی فه‌رمانت ده‌دا به‌ چاكه‌ و ڕێگریت ده‌كرد له‌ خراپه‌؟ ئه‌ویش ده‌ڵێ: به‌ڵێ من فه‌رمانم ده‌دا به‌ چاكه‌ و خۆم نه‌مده‌كرد، وه‌ ڕێگریم ده‌كرد له‌ خراپه‌ و خۆم ده‌مكرد.
5. ئه‌زموونگه‌ری: ئه‌زموون له‌ كاری ئیسلامی زۆر زه‌رووره‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی كاره‌كان، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (فَاسْأَلْ بِهِ خَبِیراً)   (الفرقان : 59) . واته‌: كه‌واته‌ پرسیار له‌ زاتێ بكه‌ كه‌ به‌ هه‌موو شت زاناو ئاگایه‌. بۆیه‌ زۆرجاران بابای خاوه‌ن ئه‌زموون زۆر باشتر له‌ ده‌توانێ له‌ نێو كاره‌كاندا هه‌ڵسوكه‌وت بكات له‌كه‌سێ كه‌ ده‌یان كتێبی له‌و كاره‌وه‌ خوێندۆته‌وه‌، به‌لێم ناتوانێ هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵدا بكات.. ڕێك وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ كه‌ شاره‌زایه‌ به‌ زانستی ته‌جوید، به‌لێم خۆی ناتوانێ كه‌ ته‌تبیقی بكات چونكه‌ ئه‌زموونی خوێندنه‌وه‌ی نییه‌ یان كه‌مه‌.
6. خۆ به‌كه‌مزانین: خۆ به‌كه‌م زانین واته‌ ته‌وازوع و خۆ به‌كه‌مگرتن: بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بانگه‌واز ده‌كه‌ن و نه‌سیحه‌تی خه‌ڵك وه‌رناگرن به‌رووبوومێكی تاڵ له‌ دواییا ده‌دروێته‌وه‌.. زۆر جاران به‌ ڕه‌قی و خۆ به‌گه‌وره‌ زانینی بانگخوازانمان ڕقێك لای قوتابییان درووست ده‌كات، كه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ دواییا زۆر ڕقن به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام سه‌رده‌ركه‌نه‌وه‌، بۆیه‌ ئه‌بینین زۆرێك له‌ وانه‌ی كه‌ ڕقیان له‌ شێوازو ڕه‌فتاری بانگخوازێكا گرتووه‌، سه‌ره‌نجام زۆر خراپ به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام و مسوڵمانان ئه‌سپی تاوداوه‌!!
7. هه‌یبه‌ت و شكۆمه‌ندی: هه‌یبه‌ت و شكۆمه‌ندی بانگخوازان جگه‌ له‌ خۆشویستنیان شه‌رمێك ئه‌داته‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ بانگیان ئه‌كات بۆ ئیسلام.. بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ “عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب” “ڕەزای خوای لە سەربێت” سام و شكۆیی ئه‌و كاریگه‌ری خستبووه‌ سه‌ر یاوه‌رانیشیه‌وه‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ خۆشیان بوێت، زاتیش نه‌كه‌ن كه‌ پرسیاری لێ بكه‌ن، “ئیبنوعه‌بباس” (خوا لێیان ڕازی بێت) یه‌ك دانه‌ ساڵ بوو خه‌ریكبوو ئه‌و پرسیاره‌ له‌ “عومه‌رى كوڕى خه‌تتاب” بكات كه‌ ئایا مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته‌ی قوڕئانی پیرۆزه‌ كێیه‌ كه‌ ده‌فه‌رموێت:   ( إِنْ تَتُوبَا إِلَى اللَّهِ فَقَدْ صَغَتْ قُلُوبُكُمَا) ؟. كه‌چی له‌ سام و شكۆی “عومه‌ر” زاتی نه‌ده‌كرد كه‌ لێی بپرسێت، ده‌ڵێ: ڕۆژێك ئاوى به‌ده‌ست عومه‌ردا ده‌كرد، ئینجا به‌ترسه‌وه‌ پرسیاره‌كه‌ی لێیكرد، ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه‌ فه‌رمووی: مه‌به‌ستى پێ (عائشه‌ و حفیه‌) یه‌!.. بۆیه‌ زانایان و پێشه‌نگانی ئه‌م دینه‌ش له‌ ڕێگه‌ی ته‌قواو وه‌ره‌عییانه‌وه‌ ئه‌و شكۆمه‌ندییه‌یان پێ بڕاوه‌.
وه‌ك ده‌بینین كه‌ یه‌كێك ده‌چێته‌ مزگه‌وت ده‌بینێت كه‌ ئیمام “ئه‌بووحه‌نیفه‌” (به‌ڕه‌حمه‌تبێت) خه‌ریكی ده‌ستنوێژگرتنه‌، ئه‌ویش لێی ده‌چێته‌ پێش و پێی ده‌ڵێت: یا ئیمام فه‌رمووده‌یه‌كم بۆ بخوێنه‌وه‌، ئه‌ویش ده‌ڵێت: لاچۆ كه‌ی وه‌ختی فه‌رمووده‌ خوێندنه‌وه‌یه‌، ئایا نابینیت كه‌ خه‌ریكی ده‌سنوێژگرتنم؟ ئه‌ویش لێی ناگه‌ڕێ و پێی ده‌ڵێت: هه‌رده‌بێ فه‌رمووده‌یه‌كم بۆ بخوێنیته‌وه‌، ئیمام حه‌نه‌فیش بانگی قوتابییه‌كانی ده‌كات  تا دایگرن، ئه‌وانیش دایده‌گرن و له‌ حه‌وزی مزگه‌وتی هه‌ڵده‌كێشن و ده‌كه‌ونه‌ سه‌ری و لێی ده‌ده‌ن، كابرا له‌ ژێر شه‌قی قوتابییه‌كانی ئیمام “ئه‌بووحه‌نیفه‌” سه‌ری له‌ بن ئاوه‌كه‌ ده‌رده‌هێنێ و ده‌ڵێت: ده‌سا مادام به‌ر شه‌قت دام له‌ حه‌وزه‌كه‌ ده‌رنایه‌م تا پازده‌ فه‌رمووده‌م بۆ نه‌خوێنیته‌وه‌؟!!.
ئه‌م سام و شكۆیه‌ هه‌تا له‌ زۆرێك له‌ زانایانی كوردیشدا پشكواوه‌و بینراوه‌، له‌وانه‌ باس له‌ “مه‌لا موحه‌مدی كۆیی” ده‌كرێت هه‌روه‌ك مه‌سعوودی موحه‌مه‌دی كوڕی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌ ده‌ڵێت: وابزانم ئه‌و قاڵ بوونه‌وه‌ی بۆ هه‌ق، كه‌ گوفتارو ڕه‌فتاری یه‌كچوون كردبوو، یه‌كێك بوو له‌ هۆی ئه‌و هه‌یبه‌ته‌ی كه‌ له‌و مه‌جلیسه‌ ده‌نیشت ئه‌وی تێدا بایه‌، له‌ مه‌جلیسی دانیشتن بگه‌ڕێین و سه‌یری ئه‌و ڕێگه‌یه‌ بكه‌ین كه‌ تێیدا ده‌ڕۆیشت، له‌ ماڵه‌وه‌ بۆ مزگه‌وتی گه‌وره‌ دوو ڕێگه‌ هه‌بوو، یه‌كێكیان به‌ ناو بازاڕدا ده‌چوو، كه‌ به‌ ناچاری ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ده‌گرته‌ به‌ر، هه‌ر له‌ زاركی بازاڕه‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌هلی بازاڕ ده‌ره‌كه‌وت تێكڕایان هه‌ڵده‌ستانه‌ سه‌ر پێیان تا لێیان ڕه‌ت ده‌بوو ته‌نانه‌ت گاور و جووله‌كه‌ش وه‌ك موسوڵمانه‌كان بۆی ڕاست ده‌بوونه‌وه‌، واز له‌ ئه‌هلی بازاڕ بهێنن بۆ منداڵی كۆلێنه‌ی گه‌ڕه‌كی خۆی، عه‌سری ڕۆژانی كۆتایی به‌ هار و سه‌ری هاوین كه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ ده‌رده‌چوو به‌ره‌و مزگه‌وتی حاجی مه‌لا ئه‌سعه‌د منداڵی گه‌ڕه‌ك كه‌ سه‌رگه‌رمی قه‌پوقیڕی چگێنه‌و تۆپێنه‌ بوون هه‌ر كه‌ چاویان پێی ده‌كه‌وت كه‌لاوجگ و تۆپیان له‌ده‌ستان به‌رده‌بۆوه‌و خۆیان به‌ دیواری ئه‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری كۆلێنه‌وه‌ ده‌گرت تاكوو له‌ چاویانیان بزرده‌بوو، ئینجا ورده‌ ورده‌ ده‌گاڕانه‌وه‌ بۆ گه‌مه‌كانیان.
هه‌روه‌ها باس له‌ دیمه‌نێكی تر ده‌كات و ده‌ڵێ: جارێكیان ماڵمان له‌ چنارۆك بوو، عه‌سران باوكم له‌ ماڵه‌وه‌ به‌ره‌وژێر ده‌چوو بۆ ناو باغه‌كان، ئه‌و جاره‌ش به‌ عاده‌تی خۆی له‌ باغچه‌ بوو، من له‌ ژێر كه‌پری ماڵمان ڕاوه‌ستا بووم، چه‌ند كه‌سێك هاتن سه‌لامیان كردو له‌ باوكمیان پرسی، گوتیشیان له‌ دیوی ئێرانه‌وه‌ هاتوون بۆ پرسیارێكی شه‌رعی.. من بردمه‌ بۆ سه‌راوردی باغه‌كه‌ و ئه‌و شوێنه‌شم نیشان دان كه‌ باوكمی لێ بوو. هه‌ر له‌ بیرمه‌ باوكم كه‌وایه‌كی ئاودامه‌نی له‌به‌ربوو، یه‌ك هه‌میانه‌ی له‌ كه‌مه‌ری به‌سه‌ر كه‌واكه‌وه‌ به‌ستبوو، چاوم لێ بوو پیاوه‌كان گه‌یشتنه‌ لای و سه‌لامیان كرد و گوێم لێ بوو گوتیان: له‌ جه‌نابی مه‌لا ده‌گه‌ڕێین. باوكم گوتی:  جه‌نابی مه‌لا؟ گوتیان به‌ڵێ: دووپه‌نجه‌ی ده‌ستی ڕاسته‌ی برده‌ سه‌ر سینگی و گوتی: جه‌نابی مه‌لا ئه‌مه‌ته‌..! كابراكان وه‌ك داریان له‌ لووتی بده‌ی به‌رو پاش گه‌ڕانه‌وه‌و وه‌ها شڵه‌ژان بۆ چه‌ند له‌ حزه‌یه‌ك نه‌یانزانی چ بكه‌ن تا هاتنه‌وه‌ سه‌ره‌خۆو چوون ده‌ستیان ماچ كرد!!! (گه‌شتی ژیانم( 25-26
8. ئه‌بێ فه‌زائییلی له‌خه‌ڵكه‌كه‌ زیاتر بێت: بابای بانگخواز ئه‌بێ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ جیا بێت، به‌ندایه‌تیی.. مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتیی.. سه‌خاوه‌ت و به‌خشنده‌ییی.. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك شه‌و دوو ڕكات شه‌و نویژ بكه‌ن، ئه‌بێ ئه‌و چوار ڕكات بكات، كه‌سێ درهه‌مێك ئه‌كاته‌ خێر ئه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یبێت ئه‌بێ چوار درهه‌م بكاته‌ خێر. كه‌سێ ته‌نها دووشه‌ممه‌ به‌ڕۆژوو ده‌بێت، ئه‌و ده‌بێ دووشه‌ممه‌و پێنجشه‌ممه‌ به‌ڕۆژوو بێت ئه‌گه‌ر بتوانێ .. ئه‌مانه‌ هه‌موو كارگه‌رییان هه‌یه‌ له‌سه‌رهێزی بانگخوازییه‌كه‌ی.
9. كه‌م سوعبه‌ت كردن: سوعبه‌ت كردن كاریگه‌رییه‌كی زۆر درووست ئه‌كات له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی بانگخواز.. هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم له‌و جۆر سوعبه‌ته‌ی پێغه‌مبه‌ر “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم  “  نییه‌ كه‌ كه‌ركردویه‌تی چونكه‌ ئه‌و سوعبه‌تی كردووه‌ به‌ڵام شتێ كه‌ حه‌ق نه‌بووبێت نه‌یكردووه‌.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ مه‌به‌سته‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خه‌ڵكێك به‌ سوعبه‌ت ڕاهاتووه‌.. ده‌ستگه‌مه‌و ده‌ستباز و كلێو فڕێنه‌وه‌ پێكه‌نین هێنانه‌ خه‌ڵك هه‌موو ئه‌مانه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی بانگخوازه‌كه‌ هه‌یه‌ و به‌رووبوومی بانگه‌وازه‌كه‌شی به‌ری باشی نابێت.
10. به‌ڵێن و ژوانه‌كانی له‌ شوێنی خۆی بن:  ڕێكخستنی كاته‌كان لای بانگخواز كارێكی گرنگه‌.. له‌ویش گرنكتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌ڵێن و ژوانه‌كانی ڕێك و پێك بێت, كه‌ به‌ داخه‌وه‌ كه‌ زۆرێك له‌ بانگخوازه‌كانمان بۆ به‌ڵێن و ژوانه‌كانیان زۆر خراپن.. له‌ ده‌ به‌ڵێن دوو به‌ڵێنان به‌ جوانی ناگه‌یه‌ننه‌ جێ!!.. له‌كاتێكدا ئه‌وان زۆر باش ده‌زانن كه‌ بێ به‌ڵێنی پیشه‌و ئاكاری دووڕووانه‌ نه‌ك باوه‌ڕداران..
11. قۆستنه‌وه‌ی كاتی له‌بار بۆ بانگه‌وازكردن: كاته‌ له‌باره‌كان ئه‌و كاتانه‌ن كه‌ بابای بانگخواز ده‌توانێ باشتر بانگه‌وازه‌كه‌ی خۆی بكات. وه‌ك چۆن گه‌نم و جۆ له‌ هه‌موو كاتێكدا ناچێنرێت، بانگه‌وازیش له‌ هه‌موو كاتدا جێی خۆی ناگرێت.. بۆ نموونه‌ له‌ مزگه‌وت باشتر بانگه‌واز ده‌كرێت له‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك له‌ ماڵیش بانگه‌واز باشتر ده‌كرێت له‌ كۆڵان، هه‌روه‌ها له‌ ڕه‌مه‌زان…هتد
12. قۆستنه‌وه‌ی هه‌له‌كان (ته‌عزییه‌ و ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌ و ڕێوڕه‌سمه‌كان..هتد): بابای بانگخواز زۆر زه‌روره‌ به‌ دوای فوڕسه‌ت و هه‌له‌كاندا بگه‌ڕێت تا بتوانێت بانگه‌وازی خۆی تیا بكات.. بۆ نموونه‌ له‌ ڕێو ڕه‌سمه‌كانی وه‌ك پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و ئاهه‌نگی بووك گواستنه‌وه‌و سوڵحی نێوا خێزانه‌كان و تیره‌كان و له‌ كاتی ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه‌ و… هتد هه‌لی باشتر ده‌دات به‌ بانگخواز بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی..
13. خۆ له‌ گومانی خه‌ڵكه‌كه‌ ببوێرێت: زه‌رووره‌ كه‌ بابای بانگخواز خۆی نه‌خاته‌ به‌ر گومانی خه‌ڵكه‌كه‌.. بۆ نموونه‌ به‌ شوێنێكدا نه‌چێت  كه‌ له‌ ئه‌سڵدا شوێنی ئه‌و نییه‌و بۆ ئه‌و ناشێت، بۆ نموونه‌ له‌به‌ر ده‌م سینه‌ماو تیاترۆخانه‌كان.. له‌و جاده‌ شه‌قامانه‌ی كه‌ جێی خه‌ڵكی خراپ و بێبایه‌خن.. چونكه‌ تاكه‌ گومانێك زۆر جاران وا ئه‌كات ئه‌وه‌ی كه‌ تۆ به‌ ده‌ساڵ له‌ بانگه‌وازی ئیسلامییه‌وه‌ پێكت هێناوه‌ له‌ ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا هه‌موو بێته‌ خوارو به‌سه‌ر یه‌كدا بكه‌وێت!!
14. خۆ به‌كه‌مگرتن: ته‌وازوع و خۆ به‌كه‌مگرتن پیشه‌ی پیاوی كه‌ڵه‌ پیاو شاره‌زایانه‌ به‌دینی خوا. وه‌ك پیشه‌ی زانایان و ئه‌ولیایانی خودایه‌!! بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌رایه‌تی خۆیشییه‌وه‌ به‌رده‌وام ئه‌و خۆبه‌كه‌مگرتنه‌ی  له‌به‌رده‌م هاوه‌لێنیشیدا به‌رجه‌سته‌ كردبوو.. ئه‌بینین له‌گه‌ڵ هاوه‌لێنی ئه‌و چیلكه‌ داری كۆ ده‌كرده‌وه‌، ئه‌بینین له‌ شه‌ڕی خه‌نده‌ق خۆی سه‌نگه‌ری لێ ئه‌دا، له‌گه‌ڵ “ئه‌با عومیر” به‌شداری سه‌ره‌خۆشی ئه‌با نوغه‌یری ده‌كرد (ئه‌بانوغه‌یر جۆره‌ باڵنده‌یه‌ك بوو كه‌ ئه‌باعومه‌یر یاری پێ ده‌كرد), له‌گه‌ڵ هه‌ژاران دا ئه‌نیشت و ده‌یفه‌رموو هه‌ژارێك له‌گه‌ڵ هه‌ژاران دانیشتووه‌.. بۆیه‌ زۆر جاران به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێ له‌ بانگخوازانمان به‌و عیلمه‌ی كه‌ پێیانه‌، به‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ له‌ ده‌وریاندان وا له‌خۆ بایی ده‌بن و ده‌چنه‌ كێوێكه‌وه‌ نایه‌نه‌ خوار، له‌گه‌ڵ بچووكترین كه‌س و داماوترین كه‌سا ده‌كه‌وینه‌ به‌ره‌ی شه‌ڕو ململانێكان.. به‌ داخه‌وه‌.!!
15. خۆ جوانكردن به‌ ره‌وشتی پیاوچاكان: خوێندنه‌وه‌ی ژیانی پیاو چاكان بۆ بابای بانگخواز زۆر زه‌رووره‌.. تا چاویان لێ بكه‌ن و به‌ڕه‌وشتی ئه‌وان خۆیان پۆشته‌ بكه‌ن.. له‌ ته‌قوایان له‌ زوهدو له‌ وه‌ره‌عه‌ییان، له‌ ترسان له‌ خواو له‌ ته‌قوایان، له‌ ڕووخۆشی و قسه‌ شیرینییان!!
16. ئارامگری: خوای گه‌وره‌ بۆیه‌ له‌ سورەتی عه‌سردا كه‌ باس له‌ بانگه‌وازو گه‌یاندنی هه‌ق ده‌كات، باس له‌ خۆڕاگری و ئارامگرتن ده‌كات. چونكه‌ په‌رچه‌كانی به‌رده‌وم بانگه‌واز زۆرن.. (په‌رچی بێباوه‌ڕان و دوژمنانی خوا، په‌رچی دووڕووان، په‌رچی ده‌سه‌ڵاتداران و به‌ناوی ئاوقاف، په‌رچی نه‌فامان, په‌رچی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارن ..) هه‌موو ئه‌مانه‌ په‌رچن له‌ ڕێگه‌ی بانگخواز.. بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بابای بانگخواز سه‌برییان له‌سه‌ر نه‌گرێ و خۆِڕاگر نه‌بێت تیایه‌ ئه‌وه‌ زۆر زوو ده‌كه‌وێ و واز له‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی ده‌هێنێت.. بۆیه‌ ده‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا “صَلّى اڵهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” و هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو په‌رچه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌میان بوو تاوێكیش له‌ كاری بانگه‌وازییاندا نه‌ده‌سڵه‌مینه‌وه‌!
17. خۆ ئاماده‌كردن بۆ په‌رچه‌كانی ڕێگا: وه‌ك له‌ خاڵی پێشوو باسمان كرد كه‌ په‌رچه‌كانی ڕێگا زۆرن. یه‌كێ له‌ په‌رچه‌كانی ڕێگا بریتییه‌ له‌ گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌ دانی، له‌ پیلانی كوشتنی، له‌ ده‌م گرتن و بێقسه‌ كردنی.. هه‌موو ئه‌مانه‌ شتێكی به‌ڵگه‌نه‌ویستن له‌به‌رده‌م بابای بانگخوازدا. جاری وا هه‌یه‌ ئه‌و په‌رچه‌ له‌ لایه‌ن كه‌سانی بڕوادریشه‌وه‌ درووست ده‌بێت، ئه‌ویش به‌ ئێره‌یی پێبردنی و ڕق لێگرتنی، ده‌چێت له‌ ناو خه‌ڵكا غیبه‌تی ئه‌كات و تانه‌ له‌ زانسته‌كه‌ی ئه‌دات، یان هه‌جری ئه‌كا و له‌ ناو مسوڵمانان سووك و ڕیسوای ده‌كات..!
18. ڕه‌وشته‌ ئیسلامییه‌كانی تیا ده‌ركه‌ون: دیسان گرنگه‌ كه‌ بابای بانگخواز ڕه‌وشته‌ ئیسلامییكانی تیا ده‌ركه‌ون، وه‌ك بوونی ڕیش و ته‌قواو له‌ خواترسان و زوهد و خۆ به‌كه‌مگرتن و سه‌خاوه‌ت و چاوفراوانی و وه‌ره‌ع و شه‌ونوێژی زۆر و… هتد.  (زۆرم پێناخۆشه‌ كه‌ ئه‌بینم كه‌سانێ كه‌ له‌ ده‌می بانگه‌وازدا وه‌ك كه‌سێكی ئه‌فه‌ندی و مۆزه‌فێكی داییره‌ ده‌رده‌كه‌وێ.. بێڕیش و بۆبه‌نباغ له‌مل هاتۆته‌ كۆڕی ژنان و باس له‌ ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌ر و پیاوچاكان ده‌كه‌ن.. وه‌ك بڵێی له‌ تازیمانه‌ی ژنان قسه‌ ده‌كه‌ن!! له‌كاتێكدا خۆیشی باش ده‌زانێ كه‌ ئه‌و پیاوچاكانه‌ی ئه‌و باسیان ده‌كاو به‌سه‌ریاندا هه‌ڵده‌ڵێت، قه‌ت بێڕیش و مۆده‌داری له‌ ده‌می بانگه‌وازدا ده‌رنه‌كه‌وتوونه‌!!!).
19. حه‌ج كردن: لێره‌دا حه‌جكردنم له‌ ده‌ركه‌وتنی ڕه‌وشته‌كان جیا كردۆته‌وه‌، چونكه‌ زۆر به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌بینم زۆرێك له‌ بانگخوازانمان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ كه‌ بۆیان ده‌ڵوێ و به‌ بێ په‌رچ ده‌توانن كه‌ فه‌ریزه‌تی حه‌ج به‌جێ بگه‌یه‌نن كه‌چی ناچن و ته‌مه‌ڵ و سیستن تیایدا.. بۆیه‌ گرنگه‌ كه‌ بانگخوازانمان له‌م فه‌ڕیزه‌ته‌دا كه‌مته‌رخه‌م و سست و ته‌مه‌ڵ نه‌بن..
20. وریای گوناه و سه‌رپێچیه‌كان بێت: گوناه وسه‌ر پێچییه‌كان بۆ بابای بانگخواز وه‌ك ئاگرێك وایه‌ كه‌ له‌ باره‌كایه‌كی وشك به‌ربێت..!! هیچ شتێ به‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ناهێڵێت.. (تووشی بیرچوونه‌وه‌ت ده‌كات، بیرت په‌رشوبلێو ده‌كات، دۆش ئه‌مێنیت له‌ زۆر شتان ناگه‌یت, زوو شتت بیرئه‌باته‌وه‌.. تێگه‌یشتنت له‌ شته‌كان بۆ زه‌حمه‌ته‌.. زانسته‌ شه‌رعییه‌كانت له‌ بیر ده‌باته‌وه‌… بۆیه‌ ئه‌بینین زۆرێك له‌ بانگخوازه‌ ئیسلامییه‌كانمان جاری واهه‌یه‌ چه‌نده‌ به‌دوای مۆفه‌ق بوونن له‌ هه‌ندێ شتان.. كه‌چی وه‌به‌ری ڕاناگه‌ن و چه‌نده‌ به‌دوای ده‌چن له‌ ده‌ستی ده‌رچن و ڕاده‌كه‌ن.. له‌وانه‌ شاره‌زابوون له‌ زمانی عه‌ڕه‌بی، خوێندنه‌وه‌و تێگه‌یشتنی و قسه‌ پێكردنی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێ له‌ لای! له‌كاتێكدا كه‌ كه‌ره‌سه‌ی تێگه‌یشتنه‌ له‌ قوڕئان..) بۆیه‌ ئه‌بێ بابای بانگخواز زۆر وریا بێ له‌وه‌ كه‌ تووشی گوناهان نه‌بێ, یان موبته‌لای هێندێ گوناهان نه‌بێ.. چونكه‌ كه‌ كاروابوو, ئه‌وه‌ وێڕای له‌ده‌ستده‌رچوون و مۆفه‌ق نه‌بوونی خۆی، خه‌ڵكیش پێی به‌هره‌مه‌ند نابن و كه‌ڵكی لێ نابینن!! (خوا په‌نامان بدات).
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌ كۆمه‌ڵه‌خاڵێكبوون له‌ كۆی زۆر خاڵی تر كه‌ ئه‌بێ بابای بانگخواز هه‌ڵوه‌سته‌یان له‌به‌ردام بكات و متالێیان بكات.
چاوه‌روان بن بۆ زنجیره‌ی دوواتر
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو