تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت-زنجیره‌ی یه‌كه‌م

ئاماده‌كردنی: دووربین

زنجیره‌ی  -یه‌که‌م-
بانگكردنی خه‌ڵك بۆ ئیسلام یه‌كێكه‌ له‌ مه‌قسه‌ده‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م دینه‌، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر بڵێین: هه‌موو دین بۆ بانگكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ هاتووه‌ بۆ ئیسلام هه‌ڵه‌مان نه‌كردووه‌، له‌وه‌یش گرنكتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بزانین نه‌ك ئیسلام به‌ڵكوو تێكڕای ئایینه‌ ئاسمانییه‌كان بۆ بانگكردنی خه‌ڵك و هیدایه‌تدانیان بۆ لای خوا هاتوون، ئه‌وه‌تا خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَلَقَدْ بَعَثْنَا فِی كُلِّ أُمَّةٍ رَّسُولاً أَنِ اعْبُدُواْ اللّهَ وَاجْتَنِبُواْ الطَّاغُوتَ فَمِنْهُم مَّنْ هَدَى اللّهُ وَمِنْهُم مَّنْ حَقَّتْ عَلَیْهِ الضَّلالَةُ)  النحل: 36. واته‌: سوێندبه‌ خوا له‌ناو هه‌موو گه‌ل و ئوممه‌تێكدا پێغه‌مبه‌رێكمان ناردووه‌ به‌مه‌ی ته‌نها خوا بپه‌رستن و دووركه‌ونه‌وه‌ له‌ (په‌رستنی) هه‌ر په‌رستراوێكی تر، جا خوا هه‌ندێكی له‌و (ئوممه‌ت) انه‌ ڕێنموونی كرد و هه‌ندێكیشیان (له‌به‌ر خراپیان) گومڕایی یه‌خه‌ی گرتن ده‌ی به‌زه‌وی دا بگه‌ڕێن و ته‌ماشا كه‌ن سه‌ر ئه‌نجامی بێ باوه‌ڕان چۆن بوو.
بۆیه‌ تێكڕای پێغه‌مبه‌ران و پیاو چاكان هه‌ر بۆ ڕاكێشان و بانگكردنی خه‌ڵك  هیدایه‌ت و ڕاسته‌ڕێ 

بوون، چونكه‌ ئه‌ساس و بنه‌ڕه‌تی دروست كردنی درووستكراوان بۆ مل كه‌چ بوونه‌ بۆ خوا، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا لِیَعْبُدُونِ)  الذاریات: 56. واته‌: وه‌ من جنۆكه‌ و ئاده‌میزادم ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ دروست كردووه‌ كه‌ به‌ندایه‌تی من بكه‌ن. پێغه‌مبه‌ری ئیسلامیش به‌هه‌مان ئامانجی پێغه‌مبه‌رانی تر هات تاكو خه‌ڵكی بانگ بكات بۆ خواو ڕزگاریان كات له‌ تاریكاییه‌كان بۆ ڕووناكی كه‌ ئیسلامه‌.. خوای گه‌وره‌ پێی فه‌رموو:  (إقرأ)  چونكه‌ ئه‌داتی گه‌یاندنی هیدایه‌ته‌.. چونكه‌ كلیلی كردنه‌وه‌ی مێشكی به‌نده‌كانه‌ تا به‌ هه‌ق بێنه‌وه‌ ژێر باری فه‌رمانه‌كانی  خواو وه‌ك كه‌ پێویسته‌ په‌رستشیی بكه‌ن.. ئینجا خوا فه‌رمووی:  (یَا أَیُّهَا الْمُدَّثِّرُ * قُمْ فَأَنذِرْ)  الْمُدَّثِّر ” 1-2. واته‌: ئه‌ی ئه‌وه‌ی جلكی خه‌وت به‌خۆوه‌ پێچاندووه‌ ! هه‌سته‌، له‌ ناو نوێنه‌كه‌ت خه‌ڵكی بێباوه‌ڕ بێدار بكه‌ره‌وه‌و بترسێنه‌ له‌سزای خوا، پاشان فه‌رمووی:  (فَاصْدَعْ بِمَا تُؤْمَرُ وَأَعْرِضْ عَنِ الْمُشْرِكِینَ)  الحجر: 94. واته‌: جا تۆیش ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! هه‌رچیت پێ سپێردراوه‌ بێ په‌رده‌و به‌ئاشكرا ده‌ری بڕه‌و، له‌ هاوبه‌شدانه‌ران ڕوو وه‌رگێڕه‌و گوێیان مه‌ده‌رێ. ئینجا فه‌رمووی:  (وَأَنذِرْ عَشِیرَتَكَ الْأَقْرَبِینَ)  الشعراء: 214…. هتد. واته‌: عه‌شیره‌ت و خێڵه‌ نزیكه‌كه‌ت به‌ سزای خوا بترسێنه‌. ئه‌مه‌ پێغه‌مبه‌ره‌ ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” هه‌رچی شوێنكه‌وتووانی  پێغه‌مبه‌ریشه‌ ئه‌وه‌ خوا به‌ تێكڕا له‌سه‌ری فه‌ڕزكردوون كه‌ بانگه‌واز بۆ هیدایه‌ت و ڕاكێشانی خه‌ڵك بكه‌ن بۆ ئیسلام، وه‌ك خوای گه‌وره‌ فه‌رمووی:  (ادْعُ إِلِى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُم بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ)  النحل: 125. واته‌: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! ” (صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم) “، ئه‌ی ئیماندار! هه‌ر به‌ژیرانه‌و نه‌رم و قسه‌ی خۆش و حیكمه‌ت و، ئامۆژگاری شیرین و جوان، خه‌ڵك بۆ ڕێگای په‌روه‌ردگارت بانگ بكه‌، وه‌ به‌چاكترو باشترین شێوه‌ قسه‌و گفت وگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌.
كه‌وابوو هیدایه‌ت شتێكی تایبه‌ت نییه‌ كه‌ ته‌نها په‌یوه‌ست بێ به‌ سلووك و ئاكاری تاكه‌وه‌، به‌ڵكوو بریتییه‌ له‌ دۆسییه‌یه‌كی گشتی بۆ تاك و بۆ خێزان و بۆ كۆمه‌ڵگا، واته‌: هیدایه‌تدانی تاك بۆ ئاقیده‌و به‌ندایه‌تی و ئاكاره‌وه‌، هیدایه‌تدانی كۆمه‌ڵگه‌ش به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی دادگه‌ری، وه‌ پاراستنی هه‌قه‌كانی مرۆڤەكان، وه‌ جێگیركردنی دادگه‌ری له‌ ناو خه‌ڵكدا، وه‌ حاسڵكردنی مه‌عریفه‌ت و زانیاری و پێكهێنانی حه‌زاره‌ت و شارستانییه‌ت.
ئه‌مه‌ش پێشه‌كییه‌ك بوو سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی ئامانجه‌كانی هیدایه‌تدان بۆ ئه‌م دینه‌ كه‌ بانگكردنی خه‌ڵكه‌ بۆ هیدایه‌ت.
چه‌مكی هیدایه‌ت
هیدایه‌ت له‌ ڕووی زمانه‌وه‌: واته‌: ڕێگه‌و ڕێنوێنی
وه‌ له‌ ڕووی زاراوه‌شه‌وه‌: بریتییه‌ له‌و ڕێگه‌ی كه‌ مرۆڤەكان پێی ده‌گه‌ن به‌ مه‌به‌ست، كه‌ بریتییه‌ له‌ شوێنكه‌وتنی شه‌ریعه‌تی خوا. بۆیه‌ شوێنكه‌وتنی شه‌ریعه‌تی خوا واته‌ هیدایه‌ت و ڕێنمایی بوون، مانای شه‌ریعه‌تیش له‌ ڕووی زمانه‌وه‌، واته‌ ئه‌و ڕێیه‌ی كه‌ ئه‌تباته‌ سه‌روچاوه‌كه‌.
مه‌به‌ستمان چییه‌ له‌ هیدایه‌ت؟
وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ ڕوونمان كرده‌وه‌ كه‌ هیدایه‌ت واته‌: گه‌یشتن به‌ ئامانج و مه‌به‌ست، ئامانجیش بریتییه‌ له‌ به‌ندایه‌تی خوا، و مه‌به‌ستیش واته‌ گه‌یشتن به‌ غایه‌ت كه‌ ڕه‌زامه‌ندی خوایه‌.
هیدایه‌ت له‌ قورئاندا:
قورئانی پیرۆز پرییه‌تی له‌ ئایه‌تی هیدایه‌ت و بانگدانی خه‌ڵك و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ كوێره‌ڕێییه‌كان بۆ ئیسلام، یه‌كه‌م سوڕه‌ت كه‌ سوڕه‌تی قوڕئانه‌ بریتییه‌ له‌ سوڕه‌تی فاتیحه‌ كه‌ داخوزای به‌نده‌كانی تیا به‌رجه‌سته‌ ده‌بێت كه‌ داواكردنه‌ بۆ ڕاسته‌ڕێبوون، وه‌ك ده‌فه‌رموێت:  (اهدنا الصراط المستقیم..(.
هه‌ندێ له‌ ئایه‌ته‌كانی هیدایه‌تیش ئه‌مانه‌ن:
خوا  (سبحانه وتعالى  ده‌فه‌رموێت:
(1)  إِنَّكَ لَا تَهْدِی مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ یَهْدِی مَن یَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِینَ)   (القصص : 56) . واته‌: به‌ڕاستی ئه‌ی موحه‌ممه‌د ” (صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم” )  تۆ ناتوانی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت بوێ ڕێنموونی بكه‌یت، به‌ڵام خوا هه‌ركه‌سی بوێ هیدایه‌تی ده‌دات و هه‌ر ئه‌و (خوایه‌ش) زاناتره‌ به‌وانه‌ی ڕێنموونی وه‌رگرن.
(2)  فَهَدَى اللّهُ الَّذِینَ آمَنُواْ لِمَا اخْتَلَفُواْ فِیهِ مِنَ الْحَقِّ بِإِذْنِهِ وَاللّهُ یَهْدِی مَن یَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِیمٍ)   (البقرة : 213) . واته‌: ئینجا خوا خۆی ڕێنموونی بڕوادارانی كرد بۆ ئه‌و ڕێگا ڕاسته‌ی كه‌ دووبه‌ره‌كییان تیادا ده‌كرد وه‌ خوا كێی بوێ ڕێنموونی ده‌كات بۆ ڕێبازی ڕاست.
(3)  وَاللّهُ یَدْعُو إِلَى دَارِ السَّلاَمِ وَیَهْدِی مَن یَشَاءُ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِیمٍ)   (یونس:25) . واته‌: وه‌ خوا (خه‌ڵك) بانگ ده‌كات بۆ ماڵی ئاشتی و ئارامی (به‌هه‌شت) وه‌ ڕێنموونیی هه‌ر كه‌سێ ده‌كات كه‌ بیه‌وێ بۆ ڕێگه‌ی ڕاست.
(4)  وَمَا أَرْسَلْنَا مِن رَّسُولٍ إِلاَّ بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِیُبَیِّنَ لَهُمْ فَیُضِلُّ اللّهُ مَن یَشَاءُ وَیَهْدِی مَن یَشَاءُ وَهُوَ الْعَزِیزُ الْحَكِیمُ)   (إبراهیم : 4) . واته‌: وه‌ هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان ڕه‌وانه‌ نه‌كردووه‌ به‌ زمانی گه‌له‌كه‌ی خۆی نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی (ئایینه‌كه‌یان) بۆ ڕوون بكاته‌وه‌ ئه‌وسا خوا هه‌ر كه‌سی ویستبێ گومڕای كردووه‌ هه‌ركه‌سێكیشی ویستبێ ڕێنموونی كردووه‌ هه‌ر ئه‌ویش زاڵی كار دروسته‌.
هیدایه‌ت و ڕێنماییه‌كان له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ردا
له‌ سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” دیسان فه‌رمووده‌گه‌لی زۆر له‌ ئارادان سه‌باره‌ت به‌ هیدایه‌تدانی به‌نده‌كان.. له‌وانه‌:
پێغه‌مبه‌ری نازدار ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ده‌فه‌رموێت:
(1) مَنْ دَلَّ عَلَى خَیْرٍ فَلهُ مثلُ أَجْرِ فَاعِلِهِ)   (رواه مسلم عن أَبِی مسعودٍ عُقبَةَ بْن عمْرٍو الأَنْصَارِیِّ رضی اللَّه عنه) . واته‌: هه‌ركه‌س ڕێبه‌ری خه‌ڵكی بكات ئه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی پاداشتی چاكه‌ كاره‌كه‌ خێری هه‌یه‌.
(2) منْ دَعَا إِلَى هُدًى كَانَ لَهُ مِنَ الأَجْرِ مِثْلُ أُجُورِ منْ تَبِعَهُ لا ینْقُصُ ذلِكَ مِنْ أُجُورِهِم شَیْئاً ، ومَنْ دَعَا إِلَى ضَلاَلَةٍ كَانَ عَلَیْهِ مِنَ الإِثْمِ مِثْلُ آثَامِ مَنْ تَبِعَهُ لا ینقُصُ ذلكَ مِنْ آثَامِهِمْ شَیْئاً »)   (رواه مسلم عن أَبِی هریرة رضی اللَّه عنه ») . واته‌: هه‌ر كه‌سێك بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ ڕێگای هیدایه‌ت، ئه‌وه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی پاداشتی ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنی ده‌كه‌ون پاداشتی ده‌ستده‌كه‌وێت، هیچ له‌پاداشتی ئه‌وان كه‌م ناكات، هه‌ر كه‌سێكیش بانگی خه‌ڵكی بكات بۆ گومڕایی، ئه‌وا تاوانی له‌سه‌ره‌ وه‌ك ئه‌وانه‌ی كه‌ شوێنی ده‌كه‌ون و هیچ له‌ تاوانی ئه‌وان كه‌م ناكات.
(3) عن أَبی العباسِ سهل بنِ سعدٍ السَّاعِدِیِّ رضی اللَّه عنه أَن رسولَ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وسَلَّم قال یَوْمَ خَیْبَرَ : لأعْطِیَنَّ الرَّایَةَ غَداً رَجُلاً یَفْتَحُ اللَّه عَلَى یَدَیْهِ ، یُحبُّ اللَّه ورسُولَهُ ، وَیُحبُّهُ اللَّه وَرَسُولُهُ » فَبَاتَ النَّاسُ یَدُوكونَ لَیْلَتَهُمْ أَیُّهُمْ یُعْطَاهَا . فَلَمَّا أصبحَ النَّاسُ غَدَوْا عَلَى رسولِ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وسَلَّم : كُلُّهُمْ یَرجُو أَنْ یُعْطَاهَا ، فقال: أَیْنَ علیُّ بنُ أَبی طالب ؟ » فَقیلَ : یا رسولَ اللَّه هُو یَشْتَكی عَیْنَیْه قال :  فَأَرْسِلُوا إِلَیْهِ  فَأُتِی بِهِ ، فَبَصقَ رسولُ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وسَلَّم فی عیْنیْهِ ، وَدعا لَهُ ، فَبَرأَ حَتَّى كَأَنْ لَمْ یَكُنْ بِهِ وَجعٌ ، فأَعْطَاهُ الرَّایَةَ . فقال علیٌّ رضی اللَّه عنه : یا رسول اللَّه أُقاتِلُهمْ حَتَّى یَكُونُوا مِثْلَنَا ؟ فَقَالَ : انْفُذْ عَلَى رِسلِكَ حَتَّى تَنْزِلَ بِسَاحتِهِمْ، ثُمَّ ادْعُهُمْ إِلَى الإِسْلامِ ، وَأَخْبرْهُمْ بِمَا یجِبُ مِنْ حقِّ اللَّه تَعَالَى فِیهِ ، فَواللَّه لأَنْ یَهْدِیَ اللَّه بِكَ رَجُلاً وَاحِداً خَیْرٌ لَكَ مِنْ حُمْرِ النَّعَمَ» )   (متفقٌ علیه) .
واته‌: “سه‌هلی كوڕی سه‌عد”(خوای لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێ: پێغه‌مبه‌ری خوا ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ڕۆژی خه‌یبه‌ر فه‌رمووی: ئه‌م ئاڵایه‌ ده‌ده‌مه‌ ده‌ستی پیاوێك خوا له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و سه‌ركه‌وتن ئه‌نجام ده‌دات، خوا و پێغه‌مبه‌ری خۆشده‌وێ و، خواو پێغه‌مبه‌ریش خۆشیان ده‌وێت. ده‌ڵێ: خه‌ڵك ئه‌و شه‌وه‌یان ڕۆژ كرده‌وه‌ به‌و باسه‌وه‌: ده‌بێ كامیان ئه‌و ئاڵایه‌ی بدرێتێ، كاتێ خه‌ڵك ڕۆژیان لێبوویه‌وه‌، به‌یانی زوو ڕۆیشتن بۆ خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” هه‌موویان خوازیاری ئه‌وه‌ بوون ئه‌و ئاڵایه‌یان بدرێتێ، فه‌رمووی: (علی كوڕی ئه‌بوو تاڵب) له‌ كوێیه‌؟ گوتیان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌و له‌ده‌س ئازاری هه‌ردوچاوی ده‌ناڵێنێ. فه‌رمووی: (بنێرن به‌ دوایدا) هێنایان پێغه‌مبه‌ر  ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” تفی كرده‌ هه‌ردووچاوی و بۆی پاڕایه‌وه‌، چاك بوو هه‌روه‌ك ئازاری نه‌بوبێت، ئاڵاكه‌ی دایه‌ ده‌ستی، “عه‌لی” (خوای لێ ڕازی بێت) گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا له‌گه‌ڵیان نه‌جه‌نگین تاوه‌ك ئێمه‌یان لێدێت؟ فه‌رمووی: له‌سه‌ر خۆ بڕۆ ناویان تا ده‌گه‌یته‌ قه‌راغی ماڵه‌كانیان، دوایی بانگیان بكه‌ بۆ ئیسلام هه‌واڵیان بده‌رێ به‌وه‌ی واجبه‌ له‌سه‌ریان له‌ ئه‌ركی خوایی، سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر خوا به‌هۆی تۆوه‌ یه‌ك كه‌س ڕێنمایی بكات بۆتۆ چاكتره‌ له‌ هه‌رچی وشتری سوور هه‌یه‌). (مه‌به‌ست سامانی دونیایه‌).
(4) عن أَنسٍ رضی اللَّه عنه أَنْ فَتًى مِنْ أَسْلَمَ قال : یا رسُولَ اللَّه إِنِّی أُرِید الْغَزْوَ ولَیْس مَعِی مَا أَتجهَّزُ بِهِ ؟ قَالَ : « ائْتِ فُلاناً فإِنه قَدْ كانَ تَجَهَّزَ فَمَرِضَ » فَأَتَاهُ فقال : إِنَّ رسولَ اللَّه صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وسَلَّم یُقْرئُكَ السَّلامَ وَیَقُولُ : أَعْطِنی الذی تجَهَّزْتَ بِهِ ، فقال : یا فُلانَةُ أَعْطِیهِ الذی تجَهَّزْتُ بِهِ ، ولا تحْبِسِی مِنْهُ شَیْئاً ، فَواللَّه لا تَحْبِسِینَ مِنْهُ شَیْئاً فَیُبَارَكَ لَكِ فِیهِ» )   (رواه مسلم) . واته‌: “ئه‌نه‌سی كوڕی مالیك” (خوای لێ ڕازی بێت) ده‌ڵێ: گه‌نجێك له‌ هۆزی (اسلم) گوتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من نیازی جه‌نگم هه‌یه‌ كه‌ره‌سه‌ و تفاقی وایشم نییه‌ كه‌ پێی بجه‌نگم. فه‌رمووی: (بڕۆ بۆ لای فڵان كه‌س كه‌ره‌سه‌كانی ئه‌و بێنه‌، چونكه‌ ئه‌و خۆی ساز كردو نه‌خۆش كه‌وت) ئه‌ویش هات بۆ لای و پێی گوت: پێغه‌مبه‌ری خوا ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” سه‌لامت لێده‌كات و ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌ره‌سه‌و تفاقه‌ی خۆتت پێساز كردبوو بمده‌رێ. ئه‌ویش به‌ خێزانه‌كه‌ی گوت: ئه‌و تفاقه‌ی كه‌ خستبووم بڕۆ بیده‌رێ و هیچی لێگل مه‌ده‌ره‌وه‌ به‌خوا هیچی لێ گلناده‌یته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خوا به‌ره‌كه‌تی تێبخات بۆت.
خوێنه‌ران.. خۆشه‌ویستانی هێژا:
هه‌ڵبه‌ت وه‌سیله‌كانی بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ت خۆیان له‌ چوار چێوه‌ی بانگه‌وازه‌وه‌ ئه‌بیننه‌وه‌.. بانگه‌وازكردنیش بۆخۆی ده‌رگایه‌كی به‌رفراوانی ئه‌م دینه‌یه‌, چونكه‌ ساڵحبوون و به‌ره‌وخواچوونی به‌نده‌كان ته‌نها له‌ ڕێگه‌ی بانگه‌وازكردنه‌وه‌ مسۆگه‌ر ده‌بێت و بووه‌.. بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندی به‌نده‌كان لای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له‌ وشه‌ی (قم فأنذر)ه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبوو.. بۆیه‌ ده‌توانین بڵێین تاكه‌ ڕێگه‌ی هۆشیاركردن و بێدار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌، به‌ڵكوو ناساندنی ئامانج و مه‌به‌سه‌تی به‌نده‌كان له‌ ژیان كه‌ به‌ندایه‌تی و ڕازی كردنی خوا بووه‌ له‌ بانگه‌وازكردن بۆ خوا مسۆگه‌ر بووه‌.. بانگه‌وازكردنیش بۆ خوا زۆر شێواز و ڕێگه‌ی هه‌یه‌, بۆ بابای بانگكه‌وازكاریش ته‌نها ئه‌وه‌ پێویست نییه‌ كه‌ بزانێ چۆن بانگه‌واز بكات, به‌ڵكو هۆكاری كاریگه‌ری بانگه‌وازه‌كه‌ی و په‌رچه‌كانی ڕێگاو ململانێیه‌كی به‌رفراوانیش له‌ ئارادایه‌ كه‌ ئه‌بێ خۆی بۆ یه‌كلاكاته‌وه‌و خۆی له‌به‌ر ئاكامه‌كانی بگرێت!!
جا لێره‌دا به‌ پشتیوانی خوا ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێكیان ئه‌ده‌ین و چه‌ند قه‌سه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین:
ڕێگاكانی بانگه‌وازكردن بۆ خوا:
ڕێگاكانی بانگه‌وازكردن بۆ خوا و هاندانی خه‌ڵك بۆ ڕێنماییه‌كان  چه‌ند شتێكن، له‌وانه‌:
.1وتاردان به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌: هۆكارێكی به‌هێزی ڕێنماكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ وتار دانه‌، جا چ له‌ ڕێی وتاری هه‌ینییه‌وه‌ بێت، چ له‌ وتاری كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كاندا بێت.. بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” گرنگی زۆری به‌م شێوه‌ بانگكردنه‌ ئه‌دا.. سه‌ره‌تا پێغه‌مبه‌ری ئه‌كڕه‌م دوای ئه‌وه‌ كه‌ فه‌رمانی پێكرا كه‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی خۆی ئاشكرا بكات, هه‌ڵسا هه‌موو خزمه‌كانی خۆی و قوڕه‌یشییه‌كانی مه‌ككه‌ی كۆكرده‌وه‌ وتارێكی بۆدان پاشان پێی فه‌رموون: ئه‌گه‌ر بێت و ئێستا پێتان بڵێم كه‌ له‌شكرێك له‌ دوای ئه‌م كێوه‌وه‌ خه‌ریكه‌ هێرشتان بكه‌نه‌ سه‌ر، ئایا ئێوه‌ پێم باوه‌ڕ ده‌كه‌ن؟ ئه‌وانیش گوتیان: چۆن پێت باوه‌ڕ ناكه‌ین له‌كاتێ كه‌ تۆ ڕاستگۆو ئه‌مینی ئه‌و شاره‌ی!! ئینجا فه‌رمووی: ده‌ی كه‌وا بوو پێتان ڕاده‌گه‌ینم كه‌ من نێردراوی خودام و ده‌تانترسێنم به‌وه‌ كه‌ باوه‌ڕم پێ نه‌هێنن! ئینجا “ئه‌بی له‌هه‌ب” هه‌ڵسایه‌وه‌ گوتی: ده‌ك ده‌سته‌كانت برزن! هه‌ر بۆ ئه‌مه‌بوو كه‌ ئێمه‌ت كۆ كردبووه‌وه‌؟!!! ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌كی وتاری پێغه‌مبه‌ر بوو بۆ خه‌ڵكه‌كه‌.. پاشان كه‌ كۆچی كرد بۆ مه‌دینه‌ یه‌كه‌م شتێك كه‌ كردی درووست كردنی مزگه‌وت بوو، ئینجا له‌وێوه‌ ئاڕاسته‌ بانگه‌وازییه‌كانی ده‌ست پێكرد و كردی به‌ سه‌كۆیه‌كی به‌هێزی بانگكرنی خه‌ڵكه‌كه‌ بۆ ڕێنمابوون و ڕاسته‌ڕێ بوو له‌سه‌ر دینه‌كه‌.
.2كۆڕو سیمینار یان ئه‌ڵه‌قه‌ی زانسته‌ شه‌رعییه‌كان: ئه‌مه‌ش شێوازێكی تری تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌.. سه‌ره‌تا له‌ دوای قۆناغی وتاره‌ هه‌ینییه‌كان، ئه‌ڵه‌قه‌ زانستییه‌كان ده‌ستی پێكرد, سه‌ره‌تا له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ده‌ستی پێكرد، ئینجا هاوه‌لێنی به‌ڕێزی (خوا لێیان ڕازی بێت)  له‌وانه‌ “ئیبنوومه‌سعوود” و “ئیبنوعه‌بباس” و “ئه‌بووهوڕه‌یڕه‌”… هتد. تا گه‌یشت به‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێستامان.. ئه‌و كۆڕو سیمینارانه‌ی ئێستا شتێكی نوێن.. به‌ڵكو ده‌توانم بڵێم: كه‌ ئه‌م جۆره‌ی ئێستا له‌ ئارادایه‌ جێگه‌ی دڵخۆشییه‌ كه‌ ئه‌بینین به‌ره‌كه‌تی ئه‌م بانگه‌وازه‌ ئیسلامییه‌ی پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” وێڕای مزگه‌وت له‌ده‌ره‌وه‌ش كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی خه‌ڵكه‌كه‌ هه‌یه‌ و هه‌بووه‌.
.3ئاخاوتن: ئه‌مه‌ش بریتییه‌ له‌ شێوازی گفتۆگۆكردن و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌.. كاریگه‌ری ئه‌م ئاخاوتنه‌ش به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ شێوازی ده‌ربڕین و گفتولفت شیرینی و به‌ڵگه‌ی به‌هێزو موڕاعاتكردنی حاڵه‌تی خه‌ڵكه‌كه‌و بژاركردن و هه‌ڵبژاردنی خه‌ڵكه‌كه‌ و پاشان دیار كردنی هه‌ر شێوازێك كه‌ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌مان بگونجێت بیگریته‌ به‌ر تا بزانیت چۆن له‌گه‌ڵیان ده‌كه‌ویته‌ گفتوگۆو قسه‌كردنه‌وه‌.
.4شایه‌تیدان: مه‌به‌ستمان له‌و جۆر شایه‌تییه‌یه‌ كه‌ چۆن له‌ ژیانتدا، له‌ ئاكارو ڕه‌فتاردا له‌ مامه‌ڵه‌و هه‌ڵسوكه‌وتتدا.. هتد  ژیانت ئه‌بێته‌ شایه‌ت له‌سه‌ر پاكی و بێگه‌ردبوونی ئه‌م ئیسلامه‌.. بۆیه‌ ئه‌بینین زۆر جاران ئه‌وه‌نده‌ی كه‌ خه‌ڵك به‌ شایه‌تی حاڵی تۆدا ئه‌بنه‌ مسوڵمان كه‌متر وایه‌ به‌ قسه‌كان هیدایه‌ت وه‌ربگرن و ئیسلام قبووڵ بكه‌ن.. بۆیه‌ ئه‌بینین كاتێ یه‌كێك هات به‌ پێغه‌مبه‌ری فه‌رموو: تۆ ئه‌و كه‌سه‌یت كه‌ پێت ئه‌ڵێن: درۆزن! ئه‌ویش فه‌رمووی: به‌ڵێ خه‌ڵكی وا گومانم پێ ئه‌به‌ن ئینحا گوتی: ده‌به‌خوا نێو چه‌وانی تۆ له‌ دۆرزنان ناچێت! ئینجا پێی گوت: باشه‌ تۆ داوای چی شتێك ئه‌كه‌یت؟ ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌ڵیم: شایه‌تی به‌ تاكو ته‌نهایی خوا بێنن و شایه‌تیش بده‌ن كه‌ من پێغه‌مبه‌رم، ئه‌ویش گوتی: ده‌ی ده‌ستت بێنه‌ ئه‌وه‌ من شایه‌تیم دا!! بۆیه‌ كه‌ له‌ عائیشه‌یان پرسی كه‌ ڕه‌وشت و ئاگاری پێغه‌مبه‌ر چۆن بوو؟ ئه‌ویش فه‌رموو: ئه‌و كتێبێكی كراوه‌ بوو كه‌ خه‌ڵك ئه‌یانخوێنده‌وه‌؟!!! كه‌وا بوو پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” شایه‌ت بوو به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش ئه‌بێ هه‌روا شایه‌تییه‌كه‌ بگه‌یه‌نین هه‌روه‌ك  خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَكَذَلِكَ جَعَلْنَاكُمْ أُمَّةً وَسَطاً لِّتَكُونُواْ شُهَدَاء عَلَى النَّاسِ وَیَكُونَ الرَّسُولُ عَلَیْكُمْ شَهِیداً)   (البقرة : 143) . واته‌: له‌ ته‌واوی ئیش وكاردا، كردومانن به‌ ئوممه‌ت و گه‌لێكی میانه‌ڕه‌و، تاله‌سه‌ر ئه‌وخه‌ڵكه‌ ببنه‌ شایه‌ت  په‌یامبه‌ریش به‌سه‌ر گشتتانه‌وه‌ چاودێرو شایه‌ت بێت.
.5نووسین به‌هه‌موو شێوه‌كانییه‌وه‌: نووسینیش هۆكارێكی تره‌ له‌هۆكاره‌كانی بانگه‌وازكردن و ڕێنماكردنی خه‌ڵك بۆ ئیسلام.. سه‌رتۆپی ئه‌و نووسینانه‌ش كۆنووسكردن و كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم بوو، پاشان زانایان هاتن بۆ شه‌رح كردنی فه‌رمووده‌كان ده‌ستیان دایه‌ قه‌ڵه‌م.. ئیتر به‌ره‌ به‌ره‌ خه‌ڵك و زانایانی ئیسلامی ده‌ستیان كرد به‌ ڕوونكردنه‌وه‌ی زانسته‌ شه‌رعییه‌كان  به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌.. تا گه‌یشت به‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێستا.. ئێستا نووسین و په‌ڕتووكه‌ ئیسلامییه‌كان كاریگه‌رییه‌كی به‌هێزیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر هیدایه‌ت دان و به‌رچاوڕوون بونی خه‌ڵكه‌كه‌..
6.وتاری تۆماركراو: وتاری تۆماركراوو گوێگرتن لێیان هۆكارێكی تره‌ بۆ هیدایه‌تدانی خه‌ڵك. وتاره‌ تۆماركراوه‌كانیش هه‌ر ئه‌و زانسته‌ شه‌رعییانه‌ن كه‌ وتراونه‌ته‌وه‌ پاشان تۆماركراون..  لێره‌شه‌وه‌ ده‌توانین بڵێین: كه‌ وتاره‌ تۆماركراوه‌كان پانتاییان بۆ هیدایه‌تدانی خه‌ڵكه‌كان گه‌لێ زۆرتره‌ له‌ پانتاییه‌كانی نووسین به‌ هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه‌، چونكه‌ وتاره‌كان ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی گوێكان ده‌كرێن.. وه‌ كاتی زۆرتریشت پاشه‌كه‌وت ده‌كات، بۆ هه‌تا تۆ ده‌توانى له‌كاتی لێخوڕینی ماشێنیش گوێیان لێ بگریته‌وه‌!!
7.بینراوه‌كان: بریتییه‌ له‌و وتار و ڕووداوانه‌ی كه‌ به‌ فلیم هه‌ڵگیراون و تۆ سه‌یریان ده‌كه‌یته‌وه‌, بێگومان ئه‌م شێوه‌شیان به‌هێزترین شێوه‌ی هیدایه‌تدانی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌.. چونكه‌ تۆ ئه‌مجاره‌یان وه‌ك به‌ گوێ گوێت لێیه‌تی به‌ چاویش ده‌توانی بیبینیته‌وه‌.. ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ له‌ گوێت و له‌ مێشكتا ده‌چه‌سپێ! بۆیه‌ جاری وایه‌ زنجیره‌ مێژووییه‌كی تۆماركراو ده‌ هه‌نده‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبێك ده‌توانی سوودی لێ ببینیته‌وه‌.. ئه‌وه‌ی نه‌خوێنده‌واریشه‌ هه‌ر ده‌توانێ سه‌یریان بكات و له‌ مێشكیدا بچه‌سپن.
8 .ته‌ئالوف: ته‌ئالووف بریتییه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هه‌رشتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌سه‌ر خۆشویستنی ئه‌م دینه‌ ڕام بكه‌یت و ڕابهێنیت، شێوازه‌كانیش زۆرن له‌وانه‌: به‌خشین! به‌خشین و ده‌ستگرتنی هه‌ژارانی مسوڵمان یان نا مسوڵمان هۆكارێكی پته‌وه‌ بۆ ئولفه‌تپێگرتنی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ئیسلام، بۆیه‌ ئه‌بینین له‌ ده‌می به‌خشینی خێراتدا خوای گه‌وره‌ ئولفه‌تپێگرتووانی (مؤلفة القلوب)ی خستۆته‌ پۆڵی ئه‌وانه‌ی كه‌ خێرو به‌خشینیان به‌سه‌ر واجیبه‌.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی كردنی نه‌خۆش: هۆیه‌كی تره‌ له‌ به‌ ئوله‌فتگرتنی ئه‌و كه‌سه‌ به‌ ئیسلام.. بۆیه‌ ئه‌بینین كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” سه‌ردانی نه‌خۆشی جووله‌كه‌شی كردووه‌, وه‌ك بینیمان كاتێ كه‌ چووه‌ ماڵی منداڵه‌ خزمه‌تكاره‌ جووله‌كه‌كه‌ی كه‌ نه‌خۆش بوو، پاشان داوای لێ ده‌كات كه‌ باوه‌ڕ به‌ ئیسلام بهێنێت، ئینجا باوكی منداڵه‌كه‌ به‌ منداڵه‌كه‌ی ئه‌ڵێت: به‌ گوێی باوكی قاسم بكه‌، ئینجا ئه‌ویش به‌گوێی ده‌كات و شایه‌تی ده‌هێنێ ده‌مرێت، ئینجا پێغه‌مبه‌ر ” صَلّى اللهُ عَلَیْهِ وَعَلَى آلِهِ وسَلَّم ” ده‌فه‌رموێت: سوپاس بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ ڕزگاری كرد له‌ ئاگر. یان ده‌بینین له‌سه‌ره‌ مه‌رگا سه‌ردانی “ئه‌بووتاڵیب”ی مامی كرد تا بتوانێ له‌ ئاخری ته‌مه‌نیشیا بێت شایه‌تی پێ بێنێت..
ئه‌مانه‌ی كه‌ ئاماژه‌م پێدان چه‌ند جۆرێك بوون له‌ ڕێگاكانی بانگه‌وازكردن بۆ خوا.
خه‌ڵك بۆ چی شتێك بانگ ده‌كه‌یت؟
بانگكردنی خه‌ڵك بۆ هیدایه‌ته‌، هیدایه‌تی خه‌ڵكیش بۆ چه‌ند شتێكه‌.. باشترین بانگكردنیش بۆ هیدایه‌ت ئه‌و چه‌ند شته‌یه‌ كه‌ “ڕبعی كوڕی عامر” وه‌ڵامی “ڕۆسته‌م”ی پێ دایه‌وه‌ كه‌ گوتی:  (ان الله ابتَعَثَنا لِنُخْرِجَ مَنْ شَاء مِنْ عِبَادَة العِبادْ اِلى عِبَادة اللهِ وحْدَهُ، ومِن ضیِق الدنیا اِلى سِعَةِ الدُّنیا والآخرِة، ومِنْ جَورِ الأدیْان اِلى عَدْلِ الاسْلام)   (البدایة والنهایة) . واته‌: خوای په‌روه‌ردگار ئێمه‌ی ناردووه‌ تاوه‌كوو خه‌ڵكی ڕزگار كه‌ین له‌ به‌ندایه‌تی به‌نده‌ بۆ به‌ندایه‌تی خوای تاك و ته‌نیا، هه‌روه‌ها له‌ ته‌نگ و تاریكی دونیا بۆ فراوانی دونیا و دواڕۆژ و له‌ زوڵم و زۆری ڕێبازه‌كان بۆ دادگه‌ری ئیسلام.. ئه‌مه‌یه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ڕێنموونی كردنی به‌نده‌كان بۆ ئیسلام.. ئیسلام هاتووه‌ تاكوو خه‌ڵكی له‌ كۆیلایه‌تی نه‌فس و به‌نده‌و پاره‌و دونیا ڕزگار بكات تا به‌س بۆ خوا یه‌كلابینه‌وه‌و بیپرستن، وه‌ هاتووه‌ تا ڕزگاریان كات له‌ گیرۆده‌كانی دونیا و خۆشویستنی و خه‌م و ته‌نگه‌به‌رییه‌كانی و جه‌نجاڵی بازاڕو درۆو فڕوفێڵ كردن له‌ یه‌كتر و سوێندی به‌ درۆو له‌یه‌ك زویر بوون و شیر له‌ مل یه‌كتر سواندن و كوشتوبڕی و ده‌ستبڕی و.. هتد بۆ فراوانی ئیسلام، فراوانیش واته‌ ته‌بایی و ڕاستگۆیی و به‌ته‌نگ یه‌ك وه‌چوون و ڕێزو پێزانین و به‌خشنده‌یی و ڕووخۆشی و كه‌ڕه‌م و سه‌خاوه‌ت و جوامێری.. هتد, هه‌روه‌ك بۆ ئه‌وه‌ هات تا خه‌ڵكی له‌ ژێر زوڵم و سته‌ماكانی ڕۆژگارو شه‌یتان و نه‌فس و به‌رنامه‌ مرۆڤەكرده‌كان  .. هتد ڕزگار بكات بۆ دادگه‌ری ئیسلام..
هۆكاری هیدایه‌تدانه‌كان له‌ قوڕئانی پیرۆزدا:
هه‌ندێ له‌ هۆكاره‌كانی هیدایه‌تدان له‌ قوڕئان چه‌ند شتێكن:
یه‌كه‌م: ڕێنماكردنی خه‌ڵكی بۆ زیندوو ڕاگرتنی خه‌ڵكه‌, بۆیه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ پیر بانگه‌وازی خواوه‌ نه‌یه‌ت له‌ دینی خوادا وه‌ك مردووان وایه‌، بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ اسْتَجِیبُواْ لِلّهِ وَلِلرَّسُولِ إِذَا دَعَاكُم لِمَا یُحْیِیكُمْ)   (الأنفال : 24) . واته‌: ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕ! هه‌ركه‌ خواو پێغه‌مبه‌ر بانگییان كردن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره‌ی ئێوه‌ ده‌ژێنێته‌وه‌، خێرا وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌و فه‌رمانه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكه‌ن،  ئه‌وانه‌ی به‌ پیر بانگه‌وازی خواوه‌ نایه‌ن خاوه‌نی دڵی مردوون كه‌ به‌ هیچ شتێ زیندوو نابنه‌وه‌, چونكه‌ خرابترین گرۆی سه‌ر زه‌وین، وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (إِنَّ شَرَّ الدَّوَابِّ عِندَ اللّهِ الَّذِینَ كَفَرُواْ فَهُمْ لاَ یُؤْمِنُونَ)   (الأنفال: 55) . واته‌: خرا پترین زینده‌وه‌ران له‌ لای خودا ئه‌و كه‌سانه‌ن؛ كه‌ خودایان نه‌ناسیوه‌و ئیتریش باوه‌ڕ ناهێنن.
دووه‌م: بانگكردنی خه‌ڵك بۆ ده‌روه‌ستبوونه‌ له‌ گرفته‌كانی ژیان و له‌ زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ده‌رو به‌ر، وه‌ك خوای گه‌وه‌ر ده‌فه‌رموێت: ( یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ عَلَیْكُمْ أَنفُسَكُمْ لاَ یَضُرُّكُم مَّن ضَلَّ إِذَا اهْتَدَیْتُمْ)   (المائدة : 105) . واته‌: ئه‌ی گه‌لی خاوه‌ن باوه‌ڕ ! خه‌ریكی پاكسازی ده‌روونی خۆتان بن و، خۆ بگونجێنن له‌گه‌ڵ خواداو هه‌میشه‌ هۆشتان به‌ خۆتانه‌وه‌ بێ، ئه‌وساكه‌ بڕواتان هێناو ڕێتان دۆزییه‌وه‌و ئامۆژگاری خه‌ڵكیشتان كرد، ئیتر خه‌ڵكانی گومڕا بوو ناتوانن زیانتان پێ بگه‌یه‌نن، هه‌رچه‌نده‌ پیلان بگێڕن.
سێیه‌م: ئه‌وانه‌ی به‌ پیر بانگه‌وازی خواوه‌ نایه‌ن حسێبی هیچ شتێكیان بۆ ناكرێت، وه‌ك خوای گه‌وه‌ره‌ ده‌فه‌رمێت  (وَمَن لَّا یُجِبْ دَاعِیَ اللَّهِ فَلَیْسَ بِمُعْجِزٍ فِی الْأَرْضِ وَلَیْسَ لَهُ مِن دُونِهِ أَولِیَاء أُوْلَئِكَ فِی ضَلَالٍ مُّبِینٍ)   (الأحقاف : 32) . واته‌: خۆ هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵامی بانگخوازی خوا نه‌داته‌وه‌، ناتوانێ له‌ زه‌وییدا له‌ ده‌ستی خوا ده‌رچێ و هه‌ڵێ و جگه‌ له‌خواش هچ یارو دۆستێكی نییه‌   تا بتوانێ له‌و رۆژه‌دا یارمه‌تی بدا، ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ ناهێنن له‌ گومڕاییه‌كی ئاشكرادان.
چواره‌م: ئه‌وانه‌ی به‌ پیر بانگه‌وازی خواوه‌ نه‌هاتوون تووشترین و ناخۆشترین ژیان به‌شیانه‌  (وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِی فَإِنَّ لَهُ مَعِیشَةً ضَنكاً وَنَحْشُرُهُ یَوْمَ الْقِیَامَةِ أَعْمَى * قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِی أَعْمَى وَقَدْ كُنتُ بَصِیراً * قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آیَاتُنَا فَنَسِیتَهَا وَكَذَلِكَ الْیَوْمَ تُنسَى)   (طه :124- 126) . واته‌: وه‌ هه‌ركه‌سێكیش له‌و قورئانه‌یه‌م ڕووه‌رگێڕێته‌وه‌ بێگومان ژیانێكی سه‌ختی تووش ده‌كه‌م،  وه‌ له‌ڕۆژی قیامه‌تیشدا به‌كوێریی حه‌شرو دادگایی ئه‌كه‌ین! ئه‌ویش له‌و هه‌ڵوێسته‌دا ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم! بۆچی منت به‌كوێری حه‌شركرد؟ خۆمن له‌دونیادا چاوم ساغ بوو و بینا بووم؟!  خوا له‌وه‌ڵامدا ده‌فه‌رموێ: كار هه‌روایه‌! تۆ به‌ڵگه‌و ئایه‌ته‌ ڕۆشنه‌كانی ئێمه‌ت بۆهات له‌بیرت كرد !ئاوا ئه‌مڕۆش تۆش له‌بیر ده‌چیت، پشت گوێت ئه‌خه‌ین و فه‌رامۆشت ئه‌كه‌ین!!
چۆن بزانین كه‌ هیدایه‌ت دراوین؟
یه‌كه‌م: تۆبه‌كردن: باشترین ئاوێنه‌ی خۆناسینه‌ له‌وه‌ كه‌ بزانیت هیدایه‌ت دراویت یاخود نا تێڕامان و تێفكرینته‌ داخوا خوا تۆبه‌ی لێوه‌رگتوویت یاخود نا؟ زانینی ئه‌وه‌ش كه‌ خوا تۆبه‌ی لێ وه‌رگرتوویت سه‌رنجدانه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی قه‌بوول بوونی تۆبه‌, كه‌ بریتییه‌ له‌:
(1) یه‌كلابوونه‌وه‌ بۆخوا.. واته‌ تۆبه‌كه‌ت له‌ ترسی خوا بێت: وه‌ك عومه‌ر  هه‌میشه‌ دوعای ده‌كرد و ده‌یفه‌رموو:  (اللهم اجعل عملی كلَّه صالحاَ واجعله لوجهك خالصاَ ولا تجعل لأحد فیه شیئاَ)  . واته‌: خودایه‌ هه‌موو كرده‌وه‌كانم كرده‌وه‌ی چاك بن، وه‌ بیانگێڕه‌ به‌ مایه‌و ته‌مای خۆت، وه‌ هیچ كرده‌وه‌یه‌كم بۆ جگه‌ له‌ خۆت مه‌گێڕه‌.
(2) ده‌موده‌ست ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ تاوان: هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه‌ زانیت ئه‌مه‌ تاوانه‌ ده‌موده‌ست لێی دووركه‌ویته‌وه‌و ده‌ستی بۆ نه‌به‌یت, یان ده‌ستی له‌سه‌ر هه‌ڵبگریت.
(3) په‌شیمانى له‌ ڕابردوو: له‌وه‌ی كه‌ كردووته‌, كه‌بیریان لێ ده‌یكه‌ته‌وه‌ ته‌واو په‌شیمانی سه‌راپای لاشه‌ت دابگرێت.
(4) سووڕ نه‌بیت له‌ سه‌ر تاوانه‌كان: چون ئه‌وانه‌ی كه‌ سووڕن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان و سه‌رپێچییه‌كان, ناتوانرێ  جیا بكرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌و كه‌س هیدایه‌ت دراوه‌ یاخود نا! بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت:  (وَالَّذِینَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ وَمَنْ یَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا اللَّهُ وَلَمْ یُصِرُّوا عَلَى مَا فَعَلُوا وَهُمْ یَعْلَمُونَ)   (آل عمران:135) . واته‌: وه‌ هه‌ركه‌ كارێكی دزێوو ناشیرین بكه‌ن, واته‌: گوناهێكی گه‌وره‌ ئه‌نجام بده‌ن یان سته‌م له‌خۆ بكه‌ن, واته‌: گوناهێكی بچووك بكه‌ن به‌ تالووكه‌و به‌په‌له‌، خوا یاد ده‌كه‌نه‌وه‌و، داوای لێبوردنی گوناهه‌كانیانی لێده‌كه‌ن جاده‌بێ – بێجگه‌ له‌خوا – كێ گوناهان بپۆشێ؟ جا ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر تاوان و گوناحێ زانیویانه‌ هه‌ڵه‌یه‌ , سوورو به‌رده‌وام نین، خۆشیان ئه‌زانن كه‌ سوور بوون له‌سه‌ر گوناح كارێكی زۆر خراپ و ناپه‌سه‌نده‌و، ده‌شزانن هه‌ركه‌سێك ته‌وبه‌ بكات، خوا لێی وه‌رده‌گرێت.
(5) عه‌زمت قاییم كه‌یت له‌وه‌ كه‌ ببڕای ببڕا ڕوو له‌ تاوان نه‌كه‌یته‌وه‌.
(6) هه‌روه‌ك چۆن له‌دڵه‌وه‌ تۆبه‌ت كردووه‌، ئه‌بێ له‌ كرده‌وه‌كانیشتا ڕه‌نگ داته‌وه‌, له‌ زمانت له‌ ده‌ستت له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌كانت..
(7) تۆبه‌كانت له‌ زه‌مه‌نی تۆبه‌دابن.. چونكه‌ خوا تۆبه‌یه‌ك وه‌رناگرێت كه‌ له‌ده‌می ئاوزینگ و گیان كێشانتا بیكه‌یت.. بۆیه‌ خوا تۆبه‌ی له‌ فیرعه‌ون وه‌رنه‌گرت, كه‌ له‌ كاتی ڕوح ده‌رچوونیدا خه‌ریك بوو كه‌ په‌شیمانبێته‌وه‌، كه‌چی جوبریل قوڕی ده‌كرده‌ ده‌مییه‌وه‌ تاكوو فریای شه‌هاده‌كه‌ نه‌كه‌وێت!!!
 یاخود ئه‌و كاته‌ی كه‌ ڕۆژ له‌ ڕۆژ ئاواوه‌ هه‌ڵدێت دیسان خوا تۆبه‌ی كه‌س وه‌رناگرێت.
(8) قه‌ربووی گوناهه‌كانت به‌ كرده‌وه‌ی چاكه‌كان بده‌یته‌وه‌، ئه‌گه‌ر پێشتر خۆت به‌ گوناهه‌وه‌ خه‌ریك كردبوو, ئه‌وه‌ ئه‌مجاره‌یان خۆت خه‌ریك به‌ چاكه‌كاری و خوا ناسییه‌وه‌ بكه‌یت.
(9) كاتێ كه‌ بیر له‌ گوناهه‌كان ئه‌كه‌یته‌وه‌  تالێوی  گه‌نیوی گوناهانت بێته‌ بیر, پێی تێكچیت و دڵت پێی تێكه‌ڵ ببێت!!
دووه‌م: نه‌فسی خۆت ئاوێنه‌ی ڕاستێتی خۆته‌, له‌ ناختا هه‌ست به‌ هیدایه‌تی خۆت ده‌كه‌یت، به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌واو بۆ خوا یه‌كلابوونه‌ته‌وه‌ بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا “ێَلّى اللهُ عَڵیْهِ وَعَڵى ێلِهِ وسَلَّم” ده‌فه‌رموێت:  (« الْبِرُّ حُسْنُ الْخُلُقِ، وَالْإِثْمُ: مَا حَاكَ فِی نَفْسِكَ، وَكَرِهْتَ أَنْ یَطَّلِعَ عَلَیْهِ النَّاسُ»)   (رواه مسلم عن النَّوَّاسِ بنِ سَمعانَ رضی اللَّه عنه) . واته‌: چاكه‌ بریتییه‌ له‌ ڕه‌وشت جوانی، تاوان و گوناهیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌دڵتا دێت و پێت ناخۆشه‌ خه‌ڵكی پێی بزانێت.
سێیه‌م: هه‌رسێ كه‌ره‌سه‌ی به‌ندایه‌تیت بۆ خواناسی بكه‌ونه‌كار، سێ كه‌ره‌سه‌ی به‌ندایه‌تیشت بریتین له‌ دڵ و له‌ زمان و له‌ كرده‌وه‌.
به‌ندایه‌تییه‌كانی دڵ وه‌ك (خۆشویستنی خواو گومانی باش بردن به‌ خواو ترسان و تۆبه‌و یه‌قین و ته‌قواو گومانی باش بردن به‌ خواو پێغه‌مبه‌ر و  مسوڵمانان و … هتد) وه‌ به‌ندایه‌تیكردنه‌كانی زمانیش وه‌ك ( قورئان خوێندن و دوعاو پاڕانه‌وه‌ و یادكردنی خوا و قسه‌ی باش و بانگه‌وازكردن بۆ خوا… هتد)……
ماویه‌تی
          

صفحات سایت

پیچک