تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

هەندیك لە سیفات و تایبەتمەندێتی کەسی ئیداری سەرکەوتوو وە نیشانەکانی تازەگەری

نوسینی: نور ئه‌حمه‌د نه‌قشبه‌ندی

لە کەسایەتی ئیداری سەرکەتوودا پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدابێت:-
1. ووردەکاری لە ئیش و کاروبارەکانیدا، تۆکمەیی لە بەرێوبردنەکەیدا، هاوخەم بوونی لەگەڵ دەست و پەیوەندەکانی.
2. پیادەکردنی یاسا لەهەموو لایەنێکدا، زیاتر لایەنی پەروەردەکردن و بەخێوکردنی ئیشەکەی لا مەبەست بێت تا لایەنی قسەکردنی.
3. هەموو ڕۆژێك کۆتایی بهێنێ بە کاری ڕۆژەکەی واتە جێ بەجێکرنی کاروبارەکانی ڕۆژانەی، بەبێ دڵەڕاوکێی و ڕاڕایی.
4. دابەشکردنی کارە گرنگەکان بەپێی پسپۆڕی و بەهرەی توانایی کەسەکان.
5. چاوگێڕانێکی باش، بڕیاردانی توندو تۆڵ، ڕاگۆڕینەوەو پێدانی هیواو ئامانجی زۆر.

6. دڵخۆشی لەچاوپێکەوتندا، کەسێکی ڕوخۆش و ڕەوشت بەرزو لێبوردە، بەهێز لە هەموو لاوازییەك، ووردبین بەبێ توندوتیژی.
7. لەکاتی دەست بەکاربوونی کاروبارەکانی دەبێت چالاك بێت، هەمیشە تێبینی خۆی بکات، تەرکیزی  زۆر بەهێزو خۆشویستنی بێ خەوش و دروستی هەبێت.
8. سود وەرگرتن لە ئەزموونی کەسانی تر بەبینین و دانیشتن لەگەڵیان، لەکاتی ئیشکردندا ئاسایشی و لەکاتی ئاسایدا ئیشکردن.
9. خۆشەویستییەکی زۆر باش و پاك و بێگەرد، وە خۆشەویستییەکی داهێنەر، خۆشحاڵی بە تاکڕەویی، هەوڵدان بۆ سەرکەوتن.
10. خۆ لێ لادان لە دوبارەبوونەوەی هەڵە، سود وەرگرتن لە لەدەست چووەکان، ئاگادارکردنەوە لە هەڵخزان، کەسێکی گەشبین دوور لە ناسینی نائومێدی و ڕوخان.
11. بڕیارنەدان لەکاتی توڕەبوون چونکە پەشیمان دەبێتەوە لەو بڕیارەی داویەتی، خۆ لێ لادان لە خزان.
12. ڕێزگرتن لە کەسانیتر بەشەوق و زەوقێکی باش.
13. لەکۆتا خاڵدا نابێ کەسایەتییەکی شوشەیی بێت، بەو مانایەی کە زوو هەست بە شکان و شکست بهێنێت بەڵام دەبێت زۆر ڕوون و ئاشکرابێت وەکو شوشە دوو دیوی دیاربێت.

          

صفحات سایت

پیچک