تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : فه‌رهه‌نگی بانگخوازان,

 

کێن ئه‌وانه‌ی که‌ سه‌ر ڕاستانه‌ بۆ ئه‌م دینه ‌‌کارده‌که‌ن..!؟

نوسینی: ڕه‌وه‌ند عومه‌ر

بســـم الله الرحمن الرحیم و الحمدالله رب العالمین، و صلاة و الســلام علی رسول الله‌ (صلی الله‌علیه‌ وسلم)، و علی اله‌ وأصحبه‌ الأجمعین..
پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان ( صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ حه‌دیسێکی سه‌حیحدا که‌ ئیمامی موسلیم ڕیوایه‌تی کردووه‌ ده‌فه‌رموێت:
( لا تزال طائیفه من أمتی قائمه‌ باأمرالله‌ لایضرهم من خذ لهم أو خالفهم حتی یاتی
أمرالله‌ وهم ظاهرون علی الناس )
واته‌: به‌رده‌وام کۆمه‌ڵێک له‌ ئومه‌ته‌که‌م هه‌ڵده‌ ستن به‌ گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا و زیانیشیان پێ ناگه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ی که‌ پشتیان ناگرن یان دژایه‌تیان ده‌که‌ن ، تاوه‌ک قیامه‌ت دێت ئه‌وان له‌ ناو خه‌ڵکا دیارن و ناتوێنه‌وه‌ و هه‌میشه‌ سه‌ر مه‌شقن .
له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌دیسه‌ پیرۆزه‌یه‌وه‌، جێی خۆیه‌تی هه‌ڵوێسته‌یه‌ بکه‌ین زۆر به‌ جوانی و ووردبینانه‌ ‌

بڕوانین و بڵێن کێن ئه‌وانه‌ی..؟ ئه‌مڕۆ که‌ ئه‌م ئیسلامه‌یان سه‌ر ڕاستانه‌ گرتووه‌ و له‌ هه‌وڵ و کۆششدان بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی و گه‌یاندنی، تا بشزانین کێن ئه‌وانه‌ی..؟ فه‌رمان به‌ چاکه‌ ده‌که‌ن و خراپه‌ ده‌بوخزێنن ، یان له‌ ئێستادا کێن ئه‌وانه‌ی..؟ که‌ ئه‌م حه‌دیسه‌ی ئازیزمان محمد صلی الله‌علیه‌ وسلم) باسی ده‌کات، تا ئێمه‌ ش هه‌ر یه‌که‌ له‌ لای خۆمانه‌ وه‌ بتوانین هاوکاریان بین کۆڵی سه‌ر شانیان سوک بکه‌ین، خۆ هه‌ر یه‌که‌مان به‌ جۆرێک به‌ر پرسین له‌ گه‌یاندنی ئه‌م په‌یامه‌دا، جا ئێمه‌ ئه‌بێ هه‌وڵ بده‌ین و تێبکۆشین له‌و کۆمه‌ڵه‌ بین که‌ به‌رگری له‌ دینه‌که‌مان بکه‌ین و هاوکاری که‌سانی جوامێر و حه‌ق بێژ و داعیانی ئه‌م ئیسلامه‌ بین.
که‌ڵه‌پیاوان و سوارچاکانی په‌یامی خوا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئیسلامه‌وه‌ وه‌ک هاوه‌ڵه‌ به‌ڕێزه‌کان ( ڕه‌زای خوایان له‌سه‌ربێت ) که‌ په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی به‌رزترینو پیرۆزترین پیاوی مرۆڤایه‌تین که‌ پێغه‌مبه‌رمان محمد( صلی الله‌علیه‌ وسلم) بوو ئه‌وانه‌ که‌ به‌ چاودێری خوای گه‌وره‌ پێگه‌یشتوون به‌ردی بناغه‌ی پیرۆزترین و به‌رزترین پیاوی مرۆڤایه‌تیان بنیات ناوه‌، وه‌ تابعینه‌ به‌ڕێزو زاناو داناکانیان به‌ دوای خۆدا هێنا، جوامێری و مه‌ردایه‌تی ئه‌م پیاوانه پاڵه‌وان و پیاوی پیاوانمان بۆ درووست ده‌کات‌، هه‌تاوه‌ک ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت که‌ ئه‌م ئیسلامه‌ ده‌گه‌یه‌نن به‌ خه‌ڵکی و به‌رگری لێ ده‌که‌ن، به‌ڵگه‌شمان بۆ ئه‌مه‌ ئه‌م‌ حه‌دیسه‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌( صلی الله‌علیه‌ وسلم) که إبن ماجه‌ و أحمد و إبن حبان ڕیوایه‌تیان کردووه که‌ ده‌فه‌رموێت:
( لا یزال الله‌ یغرس فی هذا الدین غرسا یستعملهم فی طاعه‌ )
واته‌: په‌روه‌ردگار کۆمه‌ڵه‌ که‌سانێک دێنێ که‌ له‌ خزمه‌ت به‌رنامه‌ی خوا دابن و کاری بۆ بکه‌ن.
لێره‌وه‌ زۆر به‌ باشی بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌ کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک هه‌ن به‌ ڕاشکاوی وچاوکراوه‌ی کار بۆم ئیسلامه‌که‌ ده‌که‌ن.
ئه‌وانه‌ش ئه‌و که‌سانه‌ن که‌ خۆیان یه‌کلا کردۆته‌وه‌و بۆ ئه‌م ئیسلامه‌، نه‌ حیزبن و نه‌ پیاوی ئه‌م و ئه‌و نه‌ سه‌ر به‌ که‌سن و نه‌ چاوه‌ڕێی ده‌ستی که‌سن نه‌ ده‌ڵێن بارودۆخ وا ده‌خوازێ و نه‌ده‌ڵێن ئیستا کاتی ئه‌وه‌ نیه،‌ نه‌ له‌ ڕابردوو شتێکیان وتوه‌و ئێستا شتێکی که‌ بڵێن چونکه‌ ئه‌مه‌ دینه‌ و دینیش بۆ هه‌موو کاتێکه، به‌ڵێ ئه‌وانه‌ ئه‌وکه‌سانه‌ن که‌ به‌ فکرو سیاسه‌تی دیندارانه‌یان له‌ خه‌باتدان و هه‌رگیس دان به‌ تاغوتی له‌عنه‌تیدا نانێن و دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ بێ ئه‌وه‌ی باکیان هه‌بێت له‌ گرتن و ڕاوه‌دونان و بێ سه‌رو شوێن کردنیان، یان به‌ سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان بێ هاوکاری مادی و مه‌عنه‌وی هیچ لایه‌ک خزمه‌ت به‌ دینه‌ که‌ ده‌که‌ن.
خوای گه‌وره‌ش‌ بۆخۆی ئه‌و که‌سانه‌ سه‌ر ده‌خات که‌ بۆ خوای خۆیان سوڵحاون و ته‌نها له‌به‌ر خاتری ئه‌و کارده‌که‌ن.
          

صفحات سایت

پیچک