ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : زانسـت و ئیعجاز,

 

ئیعجازی زانستی لە یاساغکردنی نوێژ لەسەر ئافرەتی حەیزدار

ئاماده‌كردنی: عبدالله‌

نوێترین لێ‌کۆڵینەوەی پزیشکی دەری ‌خستووە کە جوڵەکانی لەش و وەرزشی وەک نوێژ سودی هەیە بۆ ئافرەتی سکپڕ، چونکە ئافرەتی سکپڕ کاتێک لە نوێژدا و لە کاتی جوڵەکانی چەمانەوە و سوجدە بردندا چوونی خوێن  بۆ منداڵدانی زیاد دەکات. ئەمە جگە لەوەی خانەکانی منداڵدان و هێلکەدان وەک خانەکانی گورچیلە کاردەکەن و خوێنێکی زۆر ڕادەکێشن.
گومانی تیا نییە کە منداڵدانی ئافرەتی سکپڕ پێویستی بە خوێنی زۆر هەیە بۆ خۆراک پێدانی کۆرپەلە و پاک کردنەوەی خوێنەکەی لە پاشماوەکان، لەبەر ئەوە نوێژکردنی ئافرەتی سکپر یارمەتی دەدات لە گەیاندنی  خوێنێکی زۆر بە کۆرپەلە. بەڵام ئافرەتی حەیزدار ئەگەر نوێژ بکات ، ئەوە دەبێتە هۆی پاڵنانی خوێنێکی زۆر بۆ منداڵدانی و بەمەش خوێنێکی زۆری لێ دەڕوات. لەبەر ئەوە خوای گەورە پاراستویەتی لە خوێن بەربوونی زۆر.
بڕی خوێن و شلەمەنییەکانی ئافرەتی حەیزدار دایئەنێت لە ڕۆژانی حەیزەکەدا، بە ٣٤ میلی لیتر 

مەزەنە دەکرێت. و ئەگەر نوێژ بکات ئەوە دەزگای بەرگری لەشی ئافرەتەکە لەناودەچێت چونکە خڕۆکە سپییەکانی خوێن کە بەرگری لە لەش دەکەن، لەڕێی ئەم خوێن لێ ڕۆشتنەوە ئەفەوتێن. خوێن بەربوونیش خۆی دەبێتە هۆی زۆر جۆرە نەخۆشی. بەڵام خوای گەورە ئافرەتی حەیزداری پاراستووە لە نەخۆشی بە هۆی چڕبوونەوەی خڕۆکە سپییەکان لە منداڵدان لە کاتی حەیزداریدا بۆ ئەوەی پارێزگاری و بەرگری لە نەخۆشییەکان بکات. بەڵام ئەگەر حەیزدار نوێژی بکردایە ئەوە بڕێکی زۆر خڕۆکەی سپی لە دەست دەچوو و ئەندامەکانی تری لەش وەک گورچیلە و جگەر و ڕژێنەرەکان و مێشک دوچاری نەخۆشی دەبوون. هەموو ئەمانەش دانایی ڕێگری کردنی نوێژ لە کاتی حەیزدا دەردەخەن. هەروەک چۆن خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرمووێ: “وَیَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِیضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُواْ النِّسَاء فِی الْمَحِیضِ وَلاَ تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّىَ یَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَیْثُ أَمَرَكُمُ اللّهُ إِنَّ اللّهَ یُحِبُّ التَّوَّابِینَ وَیُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِینَ” البقرة222
وەهەروەها پزیشکەکان ئامۆژگاری بە پشوودان دەکەن لە کاتی حەیزدا  و خواردنی ژەمە خۆراکی باش، ئەمەش بۆ قەرەبووکردنەوەی لەش لەخوێن و خوێیە بەنرخەکان کە لەکاتی خوێن ڕۆشتندا لەدەستی دەدات. بەمەش دانایی ڕێگریی کردنی ئافرەتی حەیزدار لە ڕۆژووگرتن دەردەکەوێت.
شایەنی باسە نوێژ سوودی هەژمارنەکراوی هەیە، هەروەک چۆن دەست نوێژگرتن بە ئاوی سارد جەستە و هەناسە و کۆئەندامی دەمار سارد دەکاتەوە. لێکۆڵینەوەکە ئەوەی دەرخستووە کە دانانی پێیەکان لەناو ئاوی سارد، هەموو جەستە سارد دەکاتەوە. ئەم لێکۆڵینەوەیەش سەلماندنی فەرموودەی پێغەمبەری نازدارە(صلى الله علیە و سلم) کە دەفەرمووێ لە کاتی تووڕەیی و ناڕەحەتیدا دەستنوێژ بگرن و نوێژ بکەن.
          

صفحات سایت

پیچک