تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : قورئان و ته‌فسیر,

 

کاریگەری و گەورەیی چیرۆك و فیتنەکانی یارانی ئەشکەوت

وه‌رگێڕانی: ئیمان

سورەتی الکهف (ئەشکەوت) یەکێکە لە سورەتە مەککی‌یەکان واتە لە مەککە دابەزیوە، و باس لە چوار چیرۆکی قورئانیی دەکات کە ئەوانیش یارانی ئەشکەوت، و خاوەنی دو باخەکە، و پێغەمبەر موسا (علیە السلام) و خضر، وزولقەڕنەین.
ئەم سورەتە گرنگی و پیرۆزی خۆی هەیە، پێغەمبەری نازدار (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی:”من قرأ سورة الکهف فی یوم الجمعة أضاء الله لە من النور ما بین قدمیە و عنان السماء” واتە “هەر کەسێك سورەتی الکهف لە ڕۆژی هەینی خوێند ئەوە خوای گەورە نورێکی لە نێوان دوو پێ‌یەکانیەوە تا ئاسمان  پێدەبەخشێت” . وە هەروەها فەرموویەتی:”من أدرك منکم الدجال فقرأ علیە فواتح سورة الکهف کانت لە عصمة من الدجال” واتە “هەر کەسێك لە ئێوە بە دەجال گەشت بە ئایەتەکانی سەرەتای سورەتی الکهف بخوێنێت بەسەریدا و ئەوە دەبێت بە مایەی پاراستنی لە دەجال”‌. وە چەندین فەرموودەی تر هەیە دەربارەی سورەتی الکهف.

چوار چیرۆکەی سورەتی الکهف هەریەکەیان باس لە فیتنەیەك لەو فیتنانەیە کە مرۆڤ لاڕێ دەکات. ئەوانیش:
١- فیتنەی ئاین (بەسەرهاتی یارانی ئەشکەوت)
٢- فیتنەی سامان (بەسەرهاتی خاوەن دووباخەکە)
٣- فیتنەی زانست و زانین ( پێغەمبەر موسا علیە السلام و خضر)
٤-فیتنەی دەسەڵات ( بەسەرهاتی زولقەڕنەیین)
ئەم فیتنانە کاریگەریان زۆرە لەسەر مرۆڤ و بزوێنەری سەرەکیش شەیتانە کە ئەم فیتنانە جوان دەکات، هەروەك چۆن لە ئایەتی ٥٠ ی هەمان سورەتدا هاتووە خوای گەورە دەفەرموێت:” وَإِذۡ قُلۡنَا لِلۡمَلَـٰٓٮِٕكَةِ ٱسۡجُدُواْ لِأَدَمَ فَسَجَدُوٓاْ إِلَّآ إِبۡلِیسَ كَانَ مِنَ ٱلۡجِنِّ فَفَسَقَ عَنۡ أَمۡرِ رَبِّهِۦۤ‌ۗ أَفَتَتَّخِذُونَهُ ۥ وَذُرِّیَّتَهُ ۥۤ أَوۡلِیَآءَ مِن دُونِى وَهُمۡ لَكُمۡ عَدُوُّۢ‌ۚ بِئۡسَ لِلظَّـٰلِمِینَ بَدَلاً”  . وەهەربۆیە پێغەمبەری نازداریش (صلی الله علیە وسلم) فەرموویەتی کە هەر کەس بیخوێنێت ئەوە خوای گەورە ئەیپارێزێت لە فیتنەی دەجال،چونکە دەجال خەڵك بەو چوار فیتنەیە دەخەڵەتێنێت.
وە لە فەرموودەیەکیشدا هاتووە کە “لە دروست بوونی ئادەمەوە تا هەستانی قیامەت هیچ فیتنەیەك هێندەی فیتنەی مەسیحی دەجال سەخت نی‌یە” وە پێشەوامان هەمیشە لە نوێژەکانی‌دا پەنای بە خوا ئەگرت لە چوار فیتنە کە یەکێك لەوانە فیتنەی مەسیحی دەجال بوو. وە چیرۆکەکانی سورەتی الکهف باسی هەریەکە لەو چوار فیتەنەیە دەکات، و دواتریش باسی چۆنیەتی خۆپاراستن لێ‌یان واتە لە فیتنەکان دەکات.
١- فیتنەی ئاین: بەسەرهاتی کۆمەڵێك خواناس بوو کە بۆ پاراستنی دینەکەیان لەدەستی حاکمێکی زاڵم و زۆردار هەڵدێن بۆ ئەشکەوتێك. و لەوێ موعجیزەیەك لێ‌یان ڕوویدا و سێ سەد ساڵ و نۆ ساڵی دیکەشی لەگەڵ بێت مانەوە. لەو دوای ئەوان لادێ‌کەیان هەموو باوەڕیان هێنا.” وَٱصۡبِرۡ نَفۡسَكَ مَعَ ٱلَّذِینَ یَدۡعُونَ رَبَّہُم بِٱلۡغَدَوٰةِ وَٱلۡعَشِىِّ یُرِیدُونَ وَجۡهَهُ ۥ‌ۖ وَلَا تَعۡدُ عَیۡنَاكَ عَنۡہُمۡ تُرِیدُ زِینَةَ ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَا‌ۖ وَلَا تُطِعۡ مَنۡ أَغۡفَلۡنَا قَلۡبَهُ ۥ عَن ذِكۡرِنَا وَٱتَّبَعَ هَوَٮٰهُ وَكَانَ أَمۡرُهُ ۥ فُرُطً۬ا (٢٨) وَقُلِ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكُمۡ‌ۖ فَمَن شَآءَ فَلۡیُؤۡمِن وَمَن شَآءَ فَلۡیَكۡفُرۡ‌ۚ إِنَّآ أَعۡتَدۡنَا لِلظَّـٰلِمِینَ نَارًا أَحَاطَ بِہِمۡ سُرَادِقُهَا‌ۚ وَإِن یَسۡتَغِیثُواْ یُغَاثُواْ بِمَآءٍ۬ كَٱلۡمُهۡلِ یَشۡوِى ٱلۡوُجُوهَ‌ۚ بِئۡسَ ٱلشَّرَابُ وَسَآءَتۡ مُرۡتَفَقًا(٢٩) . دواتریش باس دەکات کە چۆن خۆت لە فیتنەی ئاین بپارێزیت کە ئەویش بریتی‌یە لە هاوڕێ‌یەتی مرۆڤی باش لەگەڵ لەیاد بوون و بیرکردنەوە لە ژیانی کۆتایی.
٢- فیتنەی سامان: بەسەرهاتی خاوەن دوو باخەکە.دوو کەس، هەردوکیان خوای گەورە سامانی پێدابوون.یەکێکیان باوەڕدار بوو و سامانەکە لە پێناوی خوا و دەستکەوتنی ڕەزامەندی ئەو خەرج دەکرد.ئەوی ترکافر بوو و دوو باخی هەبوو کە خوای گەورە هەموو شتێکی پێ‌بەخشی بەڵام ئەو کوفری بە نیعمەتەکانی خوای گەورە کرد و ئینکاری لە نێردراوەکەی کرد.دڵی بە دنیا خۆشکرد و وایزانی دنیا نەبڕاوەیە.” وَٱضۡرِبۡ لَهُم مَّثَلَ ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَا كَمَآءٍ أَنزَلۡنَـٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخۡتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلۡأَرۡضِ فَأَصۡبَحَ هَشِیمً۬ا تَذۡرُوهُ ٱلرِّیَـٰحُ‌ۗ وَكَانَ ٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَىۡءٍ۬ مُّقۡتَدِرًا (٤٥) ٱلۡمَالُ وَٱلۡبَنُونَ زِینَةُ ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَا‌ۖ وَٱلۡبَـٰقِیَـٰتُ ٱلصَّـٰلِحَـٰتُ خَیۡرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابً۬ا وَخَیۡرٌ أَمَلاً(٤٦) “. وە خۆپاراستن لە فیتنەی سامان بە تێ‌گەشتن لە ڕاستی ژیانی دنیا، و لەیادبون و بیرکردنەوە لە ژیانی کۆتایی دەبێت.
٣- فیتنەی زانست: بەسەرهاتی سەیدنا موسا علیە السلام لەگەڵ خضر. سەیدنا موسا علیە السلام وای زانی کە خۆی زاناترین کەسە لەسەر زەوی، هەربۆیە خوای گەورە وەحی بۆ نارد کە کەسێك هەیە لە ئەو زاناترە.وە سەیدنا موساش چوو بۆ لای بۆ ئەوەی شتی لێوە فێربێت،بەڵام ئارامی نەگرت لەسەر کردەوەکانی خضر چونکە لە حکمەتی کردەوەکانی تێ‌نەگەشت و تەنها ڕوکاری دەرەوەی کردەوەکانی وەرگرت. وە خۆپاراستن لەم فیتنەیە بریتی‌یە لە خۆبەکەم زانین(التواضع) و بوغرا نەبوون بە زانستێك کە ئەیزانی چونکە هەمیشە زاناتر لە خۆت هەیە.
٤-فیتنەی دەسەڵات: بەسەرهاتی زولقەڕنەیین کە پاشایەکی دادپەروەر بوو و زانستی پێبوو،لە ڕۆژهەڵاتی زەوی‌یەوە ئەچوو بۆ ڕۆژئاوا، بانگەشەی بۆ خواپەرستی دەکرد، خێر و چاکەی بڵاودەکردەوە، تا گەشت بە گەلێك کە ئەترسان لە یەئجوج ومەئجوج. وە یارمەتی دان بۆ دروستکردنی بەربەستێك بۆ ڕێگرتن لێ‌یان، وە تا ڕۆژگاری ئەمڕۆش ئەو بەربەستە هەر بوونی هەیە. وە دواتر ئایەتی خۆپاراستن لە فیتنەی دەسەڵات هاتەخوارەوە “قُلۡ هَلۡ نُنَبِّئُكُم بِٱلۡأَخۡسَرِینَ أَعۡمَـٰلاً (١٠٣)ٱلَّذِینَ ضَلَّ سَعۡیُہُمۡ فِى ٱلۡحَیَوٰةِ ٱلدُّنۡیَا وَهُمۡ یَحۡسَبُونَ أَنَّہُمۡ یُحۡسِنُونَ صُنۡعًا (١٠٤) ” کە بریتی‌یە لە دڵسۆزی لە کارێکدا کە بۆ خوا ئەنجامی دەدەیت، و لەیادبون و بیر کردنەوە لە ڕۆژی دوایی.
بە خۆپاراستن لەو فیتنانە کۆتایی بە سورەتەکە هاتووە کە بریتی‌یە لە بیرکردنەوە و لە یاد بوونی ڕۆژی دوایی.
          

صفحات سایت

پیچک