تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : به‌شی فه‌رمووده‌,

 

فەرموودەزانی

ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ری ئیسلام كورد

فەرموودەزانی یان فەرموودەناسی یان ناسراوتر زانستی فەرموودە (بە عەرەبیعلم الحدیث) ئەو زانستەیە کە گرنگی بەفەرموودەکانی پێغەمبەری ئیسلام دەدات و فەرموودەکان بەپێی بەهێزی و لاوازی یان دروستی و هەڵبەستراو جیادەکاتەوە، بنەمای جیاکردنەوەی فەرموودەکان بەپێی کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا و باری دەروونی و زیرەکی و ڕاستگۆیی ئەو کەسەی فەرموودەیەک دەگێڕێتەوە.

مێژوو و سەرەتای ڕێسا و یاساکان

سەرەتاکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمامی شافعی لەهەردوو کتێبی (الرسالة، والأم). پاش ئەویش ئیمامی موسلیم لە کتێبەکەیدا هەندێک یاسای باسکردووە. پاش ئەویش ئیمامی ئەبو داودی سەجستانی و دوای ئەویشئیمامی ترمزی. چەندین زانای تر نووسراوی تایبەت بەم زانستە نووسیوەتەوە.


کتێبە تایبەتەکانی زانستەکە

لەساڵانی نیوەی یەکەمی سەدەی چوارەمی کۆچی یەکەم کتێبی تایبەت بەڕێسا و زاراوەکانی ئەو زانستە نووسرایەوە.

  • یەکەم کتێب بەناوی (المحدث الفاصل بین الراوی و الواعی) لەنووسینی (القاضی أبو محمد الحسن بن عبدالرحمن بن خلاد الرامهرمزی) قازی موحەممەدە لحەسەنی عەندولڕەحمانی رامەهورموزییە، زۆرێک لەبابەتەکانی تێدایە بەڵام گشتگر نیە.
  • ئیمامی حاکمی نەیسابووری کتێبێکی دانا و تێیدا باسی پەنجا جۆر زاراوەی فەرموودەی کرد و ناوی (معرفة علوم الحدیث) بوو.
  • ئەبو بەکر ئەحمەد عەلی ثابت کەناسراوە خەتیب بەغدادی کتێبێکی دانا بەناوی (الكفایة فی علم الحدیث) و دواتر کتێبێکی تری دانا لەسەر ئادابی ئەو کەسانەی کە فەرموودە دەگێڕنەوە بەناوی (الجامع لآداب الشیخ و السامع).
  • کوردی کوردستان تەقیەدین ئەبو عەمرو سەڵاحەدین عەبدولڕەحمان عوسمان کوردی شارەزووری شافعی کتێبێکی نووسی بەناوی (علوم الحدیث) و دواتر بە (مقدمة إبن صلاح) ناوی دەرکرد.
  • چەندین زانای تر هەستاون بەکورتکردنەوەی کتێبەکەی ئیبن سەڵاحی شارەزووری و لەوانە حافزی عێراقی هەستاوە کردوویەتی بەهۆنراوە و شتی تریشی بۆ زیادکردووە و بە (ألفیة العراقی) ناوی دەرکردووە.
  • لەساڵانی سەدەی یانزدەیەمی کۆچیدا عومەر موحەممەد بەیقوونی هۆنراوەیەکی کورتی لەسەر زانستی فەرموودە دانا و بە (متن المنظومة البیقونیة) دانا.
  • ئەمجەد موحەممەد زاهید شێخ موحەممەد کەدانشتووی شاری دەربەندیخانە هۆنراوەیەکی کوردی لەسەر زانستەکە نووسیوە.

هۆنراوەکەی بەیقوونی

متن المنظمومة البیقونیة
بِسمِ اللهِ الرَّحمنِ الرَّحیمِ

‏‏‏‏‏‏‏‏

أبدأُ بالحمدِ مُصَلِّیاً علىمُحمَّدٍ خَیِر نبیْ أُرسِلا
وذِی مِنَ أقسَامِ الحدیث عدَّةوكُلُّ واحدٍ أتى وحدَّه
أوَّلُها ‏ ‏الصحیحُ‏)‏ وهوَ ما اتَّصَلْإسنادُهُ ولْم یُشَذّ أو یُعلّ
یَرْویهِ عَدْلٌ ضَابِطٌ عَنْ مِثْلِهِمُعْتَمَدٌ فی ضَبْطِهِ ونَقْلِهِ
وَ‏ ‏الَحسَنُ‏)‏ الَمعْرُوفُ طُرْقاً وغَدَتْرِجَالُهُ لا كالصّحیحِ اشْتَهَرَتْ
وكُلُّ ما عَنْ رُتبةِ الُحسْنِ قَصْرفَهْوَ ‏ ‏الضعیفُ‏)‏ وهوَ أقْسَاماً كُثُرْ
وما أُضیفَ للنبی الَمرْفوعُما لتَابِعٍ هُوَ ‏ ‏المقْطوعُ‏
وَ‏ ‏الُمسْنَدُ‏)‏ الُمتَّصِلُ الإسنادِ مِنْرَاویهِ حتَّى الُمصْطفى ولْم یَبِنْ
ومَا بِسَمْعِ كُلِّ رَاوٍ یَتَّصِلْإسْنَادُهُ للمُصْطَفى فَـ‏ ‏الُمتَّصِلْ‏)‏
مُسَلْسَلٌ‏)‏ قُلْ مَا عَلَى وَصْفٍ أتَىمِثْلُ أمَا والله أنْبأنِی الفَتى
كذَاكَ قَدْ حَدَّثَنِیهِ قائِماًأوْ بَعْدَ أنْ حَدَّثَنِی تَبَسَّمَا
عَزیزٌ‏)‏ مَروِیُّ اثنَیِن أوْ ثَلاثهْمَشْهورٌ‏)‏ مَرْوِیُّ فَوْقَ ما ثَلاثَهْ
‏مَعَنْعَنٌ‏)‏ كَعَن سَعیدٍ عَنْ كَرَمْوَمُبهَمٌ‏)‏ مَا فیهِ رَاوٍ لْم یُسَمْ
وكُلُّ مَا قَلَّت رِجَالُهُ عَلا‏وضِدُّهُ ذَاكَ الذِی قَدْ ‏ ‏نَزَلا‏
ومَا أضَفْتَهُ إلى الأصْحَابِ مِنْقَوْلٍ وفعْلٍ فهْوَ ‏ ‏مَوْقُوفٌ‏)‏ زُكِنْ
وَمُرْسلٌ‏)‏ مِنهُ الصَّحَابُّی سَقَطْوقُلْ ‏ ‏غَریبٌ‏)‏ ما رَوَى رَاوٍ فَقَطْ
وكلُّ مَا لْم یَتَّصِلْ بِحَالِإسْنَادُهُ ‏ ‏مُنْقَطِعُ‏)‏ الأوْصَالِ
والُمعْضَلُ‏)‏ السَّاقِطُ مِنْهُ اثْنَانِومَا أتى ‏ ‏مُدَلَّساً‏)‏ نَوعَانِ
الأوَّل الإسْقاطُ للشَّیخِ وأنْیَنْقُلَ مَّمنْ فَوْقَهُ بعَنْ وأنْ
والثَّانِ لا یُسْقِطُهُ لكنْ یَصِفْأوْصَافَهُ بما بهِ لا یَنْعَرِفْ
ومَا یَخالِفُ ثِقةٌ فیهِ الَملاف‌َـالشَّاذُّ‏)‏ و‏ ‏الَمقْلوبُ‏)‏ قِسْمَانِ تَلا
إبْدَالُ راوٍ ما بِرَاوٍ قِسْمُوقَلْبُ إسْنَادٍ لمتنٍ قِسْمُ
وَ‏ ‏الفَرَدُ‏)‏ ما قَیَّدْتَهُ بثِقَةِأوْ جْمعٍ أوْ قَصِر على روایةِ
ومَا بعِلَّةٍ غُمُوضٍ أوْ خَفَامُعَلَّلٌ‏)‏ عِنْدَهُمُ قَدْ عُرِفَا
وذُو اخْتِلافِ سنَدٍ أو مَتْنِمُضْطربٌ‏)‏ عِنْدَ أهْلِ الفَنِّ
وَ‏ ‏الُمدْرَجاتُ‏)‏ فی الحدیثِ ما أتَتْمِنْ بَعْضِ ألفاظِ الرُّوَاةِ اتَّصَلَتْ
ومَا رَوى كلُّ قَرِینٍ عنْ أخهْ‏مُدَبَّجٌ‏)‏ فَاعْرِفْهُ حَقًّا وانْتَخِهْ
مُتَّفِقٌ لَفْظاً وخطاً ‏ ‏مُتَّفقْ‏)وضِدُّهُ فیما ذَكَرْنَا الُمفْتِرقْ‏)‏
مُؤْتَلِفٌ‏)‏ مُتَّفِقُ الخطِّ فَقَطْوضِدُّهُ ‏ ‏مُختَلِفٌ‏)‏ فَاخْشَ الغَلَطْ
‏والُمنْكَرُ‏)‏ الفَردُ بهِ رَاوٍ غَدَاتَعْدِیلُهُ لا یْحمِلُ التَّفَرُّدَا
‏مَتُروكُهُ‏)‏ مَا وَاحِدٌ بهِ انفَردْوأجَمعُوا لضَعْفِه فَهُوَ كَرَدّ
والكذِبُ الُمخْتَلَقُ المصنُوعُعلَى النَّبیِّ فذَلِكَ ‏ ‏الموْضُوعُ‏)‏
وقَدْ أتَتْ كالَجوْهَرِ المكْنُونِسَمَّیْتُهَا‏:‏ مَنْظُومَةَ البَیْقُونی
فَوْقَ الثَّلاثیَن بأرْبَعٍ أتَتْأقْسامُهَا ثمَّ بخیٍر خُتِمَتْ


هۆنراوە کوردییەکە

دیاری دەربەندیخانی لەزانستی فەرموودە

خوایە بەناوی پڕ میهر و سۆزتوادەست پێدەکات بەندەی دڵسۆزت
سوپاس لە بۆ تۆ، دروودیش لەسەرگەورەی نێراوان و سەروەر
چەندین جۆر حەدیس وا لەم هۆنراوەپێناسەش بۆ گشت جۆرێ هێنراوە
یەکەم (صحیح)ە، زنجیرەی مەوصولکە نابێ (شاذ) بێ، وە نابێ (معلول)
ڕاویەکانیش هەموو بە پارێز(عادل و ضابط) بیرتیژ و بەڕێز
بیرتیژی ڕاوی حەدیسی (حسن)کەمتر لە ڕاوی (صحیح)ی پەسەن
کەمتر لەپلەی (حسن)ی شەریفگەلێک جۆری هەن، ناسراو بە (ضعیف)
پاڵدراو بۆ لای حەزرەت (مرفوع)ەبۆ لای تابیعیش، بڵێ (مقطوع)ە
گەر بچڕانیش نەبوو لەسەنەدهەتاکو حەزرەت، پێی بڵێ (مسند)
(متصل) واتە: هەتا پێغەمبەرڕاوی لە ڕاوی بیستیبێت خەبەر
(مسلسل) بڵێ: لەسیفەتێکاڕاوی هاوبەشن، یا وتەیێکا
وەک: پێدەکەنی، یان ڕاوەستا بوویاخود شتێکی لەناو دەستا بوو
ڕاوی حەدیسی (عزیز) دوو یان سێبۆ (مشهور) دەبێ زیاتر بێ لە سێ
لە ڕیوایەتا گەر وترا: (عن، عن)تۆ بەو حەدیسە بڵێ: (معنعن)
(مبهم)یش لە بۆ حەدیسێک ناوەیەک ڕاوییان ناو نەبراوە
وتە و کرداری بە هاوەڵ مەعروففەرمودەناسان پێی دەڵێن (موقوف)
(مرسل) هاوەڵی تیا لابراوەیەک ڕاوی هەبوو، (غریب)ی ناوە
(منقطع) ئەگەر زنجیرەی ڕاویبچڕانی تیابوو، وەهایە ناوی
(معضل)یش بڵێ حەدیسێ وایەبە تەرتیب دوو کەس لێی لابرایە
(مدلس) دەڵێن: ئەویش دوو جۆرەوا دەیانهێنم هەردووک بە نۆرە
یەکەم ئەوەیە کە شێخ لاببرێحەدیس لە ژوور ئەو ڕیوایەت بکرێ
بە (عن) یاخود (أن)، دووەمیش باسیشێخ وەها دەکا، ڕەنگە نەیناسی
پێی بڵێ (شاذ)ە گەر کەسێ (موثوق)بێنێ، موخالیف بۆ خەڵکێ (مرموق)
(مقلوب)یش کەوا هاتووە ناویواتە: گۆڕینی ڕاوی بە ڕاوی
یاخود بێ ڕشتەی حەدیسێ بێنێبە حەدیسێکی تری بلکێنێ
هەر حەدیسێکیش کە تەنها کەسێمتمانەدار بێ، یاخود هەر کەسێ
یان خەڵکی شارێ بێن و بیهێننزانایان بە (فرد) ناوی دەهێنن
ئەگەر نەخۆش بوو، بەڵام شاراوەبڵێ: (معلل)، وەکو زاراوە
جیاوازی لە دەق یان لە زنجیرەدەڵێن (مضطرب)، چوون ناجێگیرە
(مدرج) گەر وتەی ڕاوی بهێنرێلەگەڵ حەدیسێک تێهەڵکێش بکرێ
ڕیوایەی حەدیس لەنێوان دوو کەسکەوا هاوڕێ بن، (مدبج)ە، و بەس
لە ڕاوی تەنیا گەر وەرنەگیرابڵێ (منکر)ە و بابێ لە بیرا
حەدیسی (متروک) بڵێ بە ئاسانناسراوە لەلای فەرموودەناسان
هێنراوە لە لای تەنها یەک ڕاوییەکدەنگن لەسەر (ضعیف)ی ناوی
درۆی هەڵبەستراو بەدەم پێغەمبەرپێی دەڵێن (موضوع) با هەتبێ خەبەر
لە (٣٦) بەیتا تەواو بوو (دیاریدەربەندیخانی) موحتاج بە باری


لەزاراوەکانی فەرموودەزانی

زاراوەڕوونکردنەوەی زاراوە
الحدیثبریتییە لەوتە و کردار و سیفەتی پێغەمبەر یان هاوەڵان یان شوێنکەوتووان.
الخبرهەندێک فەرموویانە: بەمانای فەرموودە دێت، هەندێکیش فەرموویانە: تەنها بۆ وتە و کرداری هاوەڵان و شوێنکەوتووان بەکاردێت، هەندێکی تریش دەڵێن: هەموو فەرموودەیەک خەبەرە، نەک بە پێچەوانەوە.
الأثرواتە: فەرموودەی پێغەمبەری ئیسلام یان یەکێک لەهاوەڵان، بەڵامزانایانی خۆراسان پێیان وایە: کە الخبر بۆ فەرموودەی پێغەمبەرە و أثریش بۆ هاوەڵانە.
علم الحدیث روایةئەو زانستەیە کەباس لە گێڕانەوە و چۆنیەتی خوێندنەوە و نووسینەوەی فەرموودە دەکات.
علم الحدیث درایةبریتییە لەکۆمەڵێک زانیاری و ڕێسایەک کە بەهۆیانەوە سیفەتی دەقی فەرموودە و ڕشتەی گێڕانەوەکەی دەزانرێت.
المتندەقی فەرموودەیە، ئەو وشە و ڕستانەی کە فەرموودەکەیان پێکهێناوە.
السندڕشتەی ناوی ئەو کەسانەیە کە لە گێڕانەوەی فەرموودەدا بە شوێن یەکدا هاتوون.
إسنادواتە: دانەپاڵی فەرموودە بۆ لای خاوەنەکەی.
أحوال السندسیفەتەکانی ڕشتەی گێڕانەوەی فەرموودەیەک دیاری دەکات، وەکو: ئایا پچڕانی تێدایە یان نا، ئایا هەندێک لەکەسەکانی فاسق و تۆمەتی درۆکردنیان دراوەتەپاڵ یان نا، ئایا شتیان زوو لەبیردەچێتەوە... هتد.
أحوال المتنسیفەتەکانی دەقی فەرموودەیەک دیاری دەکات، ئایادەقەکەی پاڵدراوەتە پاڵ پێغەمبەر یان هاوەڵەکانی یان ڕاستە یان نائاساییە... هتد.
المسنِدئەو کەسەیە کە فەرموودەیەک بە ڕشتەی گێڕانەوەکەیەوە دەگێڕێتەوە، ئیتر ئایا شارەزایی هەیە لەبارەیەوە یان تەنها دەیگێڕێتەوە.
المحدثئەو کەسەیە لە فەرموودەیەک بە ڕشتەی گێڕانەوەکەیەوە دەگێڕێتەوە، و شارەزایی لەبارەی دەقی زۆربەی فەرموودەکان و دادپەروەری نادادپەروەری کەسەکانی سەردەمی خۆی هەیە.
الحافظئەو کەسەیە کە ئەوەی دەیزانێت زیاترە لەوەی کە نایزانێت با لە هەر چینێک بێت، و خەریکی زانستی فەرموودەیە.
الحجةکەسی (الحافظ)ە، بەڵام لەڕووی بیرتیژی و وریاییەوە لەجیاکردنەوەی دەق و ڕشتەی گێڕانەوەی فەرموودەکاندا زۆر بەهێزە.
الحاكمئەو کەسەیە کە ئاگای لە هەموو فەرموودەکان هەیە، لەوانەیە تەنها کەمێکی لەدەست دەربچێت.
أمیر المؤمنین فی الحدیثباڵاترین سیفەتە بۆ ئەو کەسانەی کە بە فەرموودەوە خەریکن، بەجۆرێک ئەوەندە بیرتیژە و قووڵ بووەتەوە لە زانستی فەرموودەدا.

جۆرەکانی فەرموودە

جۆرەکانی فەرموودە زیاتر لە ٦٠ جۆرە لەهەندێک سەرچاوەدا[١] و ئەمەش هەندێک لەجۆرەکانی فەرموودەیە:

  1. فەرموودەی سەحیح.
  2. فەرموودەی حەسەن.
  3. فەرموودەی زەعیف.
  4. فەرموودەی مەرفوع.
  5. فەرموودەی مەقتوع.
  6. فەرموودەی موسنەد.
  7. فەرموودەی موتەسیل.
  8. فەرموودەی موسەلسەل.
  9. فەرموودەی عەزیز.
  10. فەرموودەی مەشھوور.

و چەندانی تریش...


ڕێگاکانی وەرگرتنی فەرموودە

  1. السامع من لفظ الشیخ : ئەوەیە کە مامۆستاکە فەرموودەکە دەخوێنێتەوە و قوتابیەکەش گوێی لێ دەگرێت، ئیتر بینوسێتەوە یان تەنها گوێ بگرێت.
  2. القراءة على الشیخ (أو العرض) : ئەوەیە کە قوتابییەکە ئەو فەرموودانەی کە مامۆستاکەی گێڕاویەتیەوە، بیانخوێنێتەوە و مامۆستاکەش گوێی بۆ بگرێت و لێی ببیستێت.
  3. الإجازة : ئەوەیە کە مامۆستاکە مۆڵەتی گێڕانەوەی فەرموودەیەک یان چەند فەرموودەیەک یان کتێبێکی فەموودەی بدات بە قوتابییەک، ئیتر ئەو مۆڵەت پێدانە زارەکی بێت یان نووسین.
  4. المناولة : دوو جۆرە:
    1. مۆڵەتی لەگەڵدایە، وەک ئەوەی مامۆستاکە کتێبێکی خۆی بدات بە قوتابییەکە و پێشی بڵێت: ئەمە ڕیوایەتی منە لە فڵانە مامۆستاوە، و تۆش لەمنی بگێڕەوە، لەوانەیە کتێبەکە پێشکەش بە قوتابییەکە بکات یان وێنەیەکی کتێبەکەی بداتێ.
    2. مۆڵەتی لەگەڵدا نیە، وەک ئەوەی کە مامۆستاکە کتێبێکی خۆی بدات بە قوتابییەکە و پێی بڵێت من ئەم کتێبەم لەمامۆستایەکی خۆم بیستووە.
  5. المكاتبة : دەکرێت بە مۆڵەتەوە بێت یان بێ مۆڵەت بێت، وەکو ئەوەی مامۆستاکە ئەوەی کەبیستوویەتی لەمامۆستایەکی خۆی بۆ یەکێک لەقوتابییەکانی.
  6. إعلام الراوی لطالب : وەکو ئەوەی کەمامۆستایەک بە قوتابییەکی خۆی ڕابگەیەنێت کە فڵانە فەرموودە یان فڵانە کتێبی لەمامۆستاکەی خۆیەوە بیستووە.
  7. الوصیة بالكتب : وەکو ئەوەی کە مامۆستایەک لەکاتی سەرەمەرگیدا یان لەکاتی گەشت و سەفەرێکیدا وەسیەت بکات بۆ کەسێک کەیەکێک لەو کتێبانەی بدرێتێ کە ئەو گێڕاویەتیەوە.
  8. الوجادة : وەکو ئەوەی کەسێک فەرموودەیەک یان چەند فەرموودەیەک یان کتێبێک بدۆزێتەوە کەدەستنووسی مامۆستایەکی ناسراو بێت و پێشتریش گێڕدرابێتەوە، کەچی ئەو کەسە نەبیستوویەتی لەو مامۆستایە و نەمۆڵەتی گێڕانەوەی لێ وەرگرتووە.

کتێبی تایبەت

  • بۆ ڕێگای زیاتر و چۆنیەتی پێ وەرگرتیان سەیری ئەمانە بکە:
  1. رسوم التحدیث فی علوم الحدیث - ١٠٤ ~ ١١٦.
  2. المقنع فی علوم الحدیث - ٢٩٢ ~ ٣٣٦.

سەرچاوە

کتێبی (فەرموودەناسی ڕوونکردنەوەیەکی بەسوودە لەسەر (هۆنراوەی بەیقوونی) لەزانستی فەرموودە) لە نووسینی (ئەمجەد موحەممەد زاهید شێخ موحەممەد) -- لاپەڕەکانی ( ٧ و ٨ و ١١ و ١٧ تا ٢٢ و ٣١)
          

صفحات سایت

پیچک