تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : شعــــر و هۆنـــراوه‌,

 

ئاسۆی گه‌ش و پێناسه‌مان

عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌‌ 

بێ پێناسه‌!!
هه‌مووجیهان ئه‌مان ناسێ 
‌مێژوو شایه‌ده‌و..
مرۆڤ له‌ئاستی ئه‌تاسێ ،
‌پاك وبێگه‌ردو ئاشکرا
شه‌پۆڵ ئه‌دا!
وه‌ك چراخان دائه‌گیرسێ ،
شه‌وبای هه‌ساوه
دره‌خته‌کان ئه‌هه‌ژه‌نێ ،
هه‌رتروسکه‌ تیشکێك؟!

له‌خۆره‌وه‌ وه‌رئه‌گرێ 
ڕووناکیه‌ !
هه‌‌موو سه‌رده‌م وکاتێ ،
ئه‌م ئاسۆیه‌ ڕووناکیه‌!
به‌هیچ په‌له‌ ڕه‌شه ‌هه‌ورێ 
به‌هیچ گێژه‌ گه‌مژه‌ فیرعه‌ونێ
به‌ر نه‌گیراوه‌، ناگیرێ ،
‌گه‌ر به‌م پێناسه‌ش تێ نافکرن ؟!
ئه‌ی ڵێینه‌وه!!!
‌‌ هه‌ریه‌کێکمان، چرای شه‌وین، 
ڕوون وڕووناك وه‌ك ئاوێنه.
‌ پاك و بێ گه‌رد
ڕوون وگه‌شین،
سوپایه‌که‌ین!
ماندوو نه‌ناس 
بانگه‌وازی ته‌وحید ین ،
هه‌ر یه‌که‌مان!
ده‌‌نگ وڕه‌نگ
سه‌دای قورئان و سوننه‌تین، 
شوێن که‌وته‌و قوتابیانی! 
که‌ڵه‌پیاو سه‌رڕاستانی سه‌له‌فین،
هه‌ریه‌که‌مان!
گرمه‌ی ته‌کبیر....
بیلال وخه‌باب وموصعه‌بێکین ،
وه‌ك وکوردێك!
به‌ڵام چۆن کوردێك؟!
موسڵمان و ڕاستگۆ
وه‌چه‌ پاك 
به‌شه‌ره‌ف و مه‌ردین ،
وه‌چه‌ی صه‌لاحه‌دینین 
کوڕی باوکی خۆمانین ،
ئازاو دلێر چاونه‌ترسین 
دژ به‌تاریکی جه‌هل 
پیاوی ڕؤژین، 
به‌ چڵكاوی بۆگه‌نی
خۆفرۆشی و علمانیه‌ت!
ئاو نه‌دراوین،
حاشا، حاشا!!
سه‌ت هه‌زار چار .. 
حاشا...
له‌وانه‌ نین،
له‌ئێمه‌ش نین،
ئه‌وکه‌سانه‌ی؟! 
دین فرۆشن 
خۆفرۆشن!
عه‌لمانینه‌!
ئه‌ڵێن کوردین، 
ئێمه‌ ئه‌م كورده‌ !
سورشت پاکه‌ گۆش کراوه‌ین 
‌بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی خودا‌
وه‌ك باپیره‌مان تێ کۆشه‌رین ،
بۆنه‌مانی کوفرو ئیلحاد
شمشێرو گوله‌‌ی! 
کاریگه‌رین ،
سوێند به‌خودای په‌روه‌ردگار ..
به‌ماڵ و سه‌ر بۆ ئه‌م دینه..
‌ فیداکارین... 
سوپاس بۆخوا..
سوپایه‌کین، 
هیوای ئازادی گه‌له‌ ،
ئاسوده‌ی ین ..
سه‌رفرازین.
دادپه‌روه‌رین.
کامه‌رانین. ‌ 
خۆشه‌وستین . 
ڕه‌وشت چوانین .
مه‌به‌ستمان! 
ده‌نگی حه‌ق و ڕزگارییه‌ ‌، 
ئێمه‌ ئه‌وه‌ین که‌ئه‌زانن !
تێشومان پڕ..
موژده‌ی خێرو خۆشیه‌ ..
تێشوامان پڕ..
موژده‌ی خێرو خۆشیه‌ ...
***************************** 
نوسینی ؛ به‌نده‌ عه‌لی هه‌ولێری فێرگه‌‌ 
1433کۆچی به‌رامبه‌ر 25/8/2012زاینی 
alihawleriferga@yahoo.com 
          

صفحات سایت

پیچک