تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چیرۆکێکێ ڕاسته‌قینه‌و کاریگه‌ر

ئاماده‌كردنی: سامان پیڕه‌مه‌گرون

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ ومیهره‌ بان 
خۆشه‌ویستان ئه‌ مه‌ چیرۆکێکی ڕاسته‌ قینه‌ یه‌ که‌ له‌ ڕیاض ڕویداوه‌ خاوه‌نی چیرۆکه‌که‌ به‌م جۆره‌ چیرۆکه‌که‌ی خۆیمان بۆده‌گێڕێته‌ وه‌ وئه‌ڵێ من کچێك بوم له‌تافی لاوێتیمدا زۆرگوێم به‌ شت نه‌ ئه‌دا وه‌ پرچی خۆم به‌ هه‌موو جۆرێك ئارایشت ئه‌ڕازانده‌وه‌ وه‌عه‌بایه‌کم به‌ سه‌رشانما ئه‌دا ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی سه‌ر‌نجی گه‌نجان به‌لای خۆماڕاکێشم وه‌ کاتێ که‌ ئه‌چووم بۆبازاڕ خۆم بۆنخۆش ده‌کردو خۆم به‌جوانترین شێوه‌ ئه‌ڕازانده‌وه‌، وه‌ شه‌ یتان تاوانی له‌ پێش چاوم جوان کردبووهیچ 
گوێم به‌تاوانی گه‌وره‌ وبچوك نه‌ئه‌دا سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش ته‌نیا بۆجارێکیش کڕنوشم بۆ خوای گه‌ وره‌ نه‌بردبوو نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵکو هه‌رنه‌شم ده‌زانی که‌ نوێژ کردن چییه!!‌ خاوه‌نی چیرۆکه‌که‌ ئه‌ڵێ من مامۆستا بووم له‌ یه‌کێك له‌ خوێندنگاکانی ده‌ره‌وه‌ی شاری ریاض ئێمه‌ کۆمه‌ڵێ مامۆستا بوین ته‌نیا من بووم که‌ شووم نه‌کردبوو تێماندا هه‌بووتازه‌ شوی کردبوو وه‌هه‌بو وسکی هه‌بوو،وه‌ هه‌شبوو 

له‌مۆڵه‌تی دایکایه‌تی دابوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ شوێنی وانه‌ وتنه‌وه‌که‌مان واته‌ خوێندنگاکه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوو
به‌سه‌یاره‌ هاتووچۆمان ده‌کرد ڕۆژێکیان دره‌نگ له‌ خه‌و خه‌به‌رم بۆوه‌ بۆیه‌ به‌ په‌له‌ له‌ماڵ هاتمه‌ ده‌ره‌وه‌ سواری سه‌یاره‌ بووم به‌ ته‌نیا هه‌رمن له‌ ناو سه‌یاره‌که‌دا بووم له‌ده‌رونی خۆما وتم مادام ڕێگه‌که‌ دوره‌ بابخه‌وم هه‌تا ئه‌گه‌مه‌ جێگای خۆم فیعله‌ن خه‌وتم کاتێ که‌ هه‌ڵسام بینیم له‌ڕێگه‌یه‌کی چۆڵ ڕێ ئه‌کات جیا له‌و ڕێگه‌یه‌ی که‌ بۆخوێندنگاکه‌ی ئه‌بردم بۆیه‌ به‌ترسه‌وه‌ وتم تۆ!!ئه‌وه‌چی بووه‌ چی ڕویداوه‌ کاکی شۆفێر ها ها ؟ ئه‌وه‌ بۆکوێم ئه‌به‌یت شۆفێر نانا خه‌مت نه‌بێت ئێستا ئه‌زانی بۆکوێت ده‌به‌م له‌و‌
چرکه‌ ساته‌داهه‌ستم به‌نه‌خشه‌ی گڵاوی شۆفێره‌که ‌کرد وتم له‌خوا بترسه‌ ئه‌زانی سزای ئه‌و کاره‌ چییه‌ زۆرم له‌گه‌ڵادا ووت و، وه‌ زۆرله‌به‌ری پارامه‌وه‌ به‌ڵام سودی نه‌بوو، به‌ده‌نگێکی شه‌یتانیه‌وه‌ وتی من به‌رامبه‌ر تۆ له‌خوابترسم تۆیه‌ك که‌پێده‌که‌نی و به‌ نازه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ یت بۆتۆنازانی که‌منت چۆن کوشتووه‌ من جێت نایه‌ڵم هه‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌وێ ئه‌نجامی ئه‌ده‌م کچه‌ی به‌سته‌ زمان ئه‌ڵێ ده‌ستم کرد به‌گریان هاوهاوار به‌ڵام گریان وهاوار چ سودێکی هه‌یه‌ کاتێك شوێنه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ دوربێت هیچ که‌سێکی لێ نه‌بێت 
جگه‌ له‌و دوانه‌و شه‌یتان نه‌بێت، شوێنێکی بیابان وترسناك له‌گریان وه‌ستامه‌وه‌و به‌بێ ئومێدی وتم ته‌سلیمم هه‌رئه‌وه‌شم له‌ده‌ست ده‌هات ئه‌ی چی بکه‌م له‌بیابانێکی چۆڵی دوره‌ خه‌ڵك ؟!ئه‌ وکچه‌ی که‌ تا ئێستا کڕنوشێکی بۆپه‌روه‌ردگاری نه‌بردووه‌ له‌وکاته‌دا په‌روه‌ردگاری به‌بیردێته‌وه،‌ چی په‌روه‌ردگار به‌ڵێ په‌روه‌ردگار، بۆئه‌ڵێ داوام لێکرد دورکات نوێژ بکه‌م ئه‌ویش ڕازی بوو کاتێ له‌ سه‌یاره‌که‌ دابه‌زیم هه‌ر وه‌کو بۆبه‌رپه‌تی سێداره‌م به‌رن نوێژم کرد بۆیه‌که‌م جار به‌ترسه‌وه‌ نوێژێك به‌ئومێد به 
‌په‌روه‌ردگاری به‌ره‌حم فرمێسکه‌کانم شوێنی کڕنوشیان ته‌ڕ کردبوو داوام له‌په‌روه‌دگار کرد به‌زه‌ی پێما بێته‌وه‌و ته‌وبه‌و گه‌ڕانه‌وه‌م لێقبوڵ بکات ده‌نگی گریانم هێمنی ناوچه‌کی نه‌هێشتبوو له‌وکاته‌ی که‌مه‌رگ لێم نزیك بوبۆوه‌ له‌وکاته‌ی که‌من ئومێدێکم به‌ژیانی کچێنی خۆم نه‌مابوو !!ئه‌زانن چی ڕوی دا چیم بینی چیم به‌دی کرد شتێکی زۆرکوتوپڕ ڕوویدا سه‌یاره‌ی براکه‌مم بینی که‌ ئه‌هات به‌و ڕێگه‌یه‌دا،به‌ڵێ ئه‌ وه‌ براکه‌مه‌ به‌ره‌و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ دێت به‌چاوی خۆم ئه‌ یبینم بۆیه‌ هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌ده‌کرده‌وه‌ 
که‌ براکه‌م له‌ وشوێنه‌دا ببینم هه‌ستم به‌خۆشیه‌کی شێتانه‌ ده‌کرد که‌شوێنی که‌وتم هاوارم لێکرد ئه‌وشۆفێره‌ ئه‌یه‌وێ له‌نێوم به‌رێ بینیم برایه‌کم سه‌یاره‌که‌ لێ ئه‌خورێ ئه‌وی تریش له‌ته‌نیشتی دانیشتووه‌ کاتێ دابه‌زین شۆفێری خیانه‌تکاریان باش کوتا وه‌ منیش له‌گه‌ڵیان سه‌رکه‌وتم به‌ره‌وماڵه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێکم لێ کردن له‌کوێوه‌ هاتن بۆچی هاتن ئه‌وشوێنه‌تانم چۆن زانی پێیان وتم له‌ماڵه‌وه‌ هه‌موو شتێکت تێده‌گه‌یه‌نین به‌ره‌وماڵ ده‌ڕۆیشتینه‌وه‌ به‌ڵام من هه‌رگیز بڕوام نه‌ده‌کرد کاتێك گه‌یشتینه‌وه‌ 
ماڵه‌وه‌ یه‌کێکیان گوتی تۆ بچۆ ماڵه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌دایکمان بگه‌یه‌نه‌ ئێمه‌ش تۆزێکی ترده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ به‌په‌له‌ دابه‌زیم وه‌دڵخۆشم به‌وه‌ی که‌ ئه‌ومژده‌یه‌ بده‌م به‌دایکم چومه‌ ماڵه‌وه‌ دایکم له‌ چێشتخانه‌ بوو له‌باوه‌شم گرتوو هه‌موو چیرۆکه‌که‌م بۆگێرایه‌وه‌ دایکم سه‌ری سوڕما! ئه‌وه‌ ئه‌ڵێی چی براکانت ئه‌حمه‌دی برات له‌سه‌فه‌ره‌و،محه‌مه‌دی براشت له‌ ژوره‌که‌ی خۆی دایه‌و خه‌وتووه‌وهه‌ڵنه‌ستاوه‌ چووم بۆ ژوره‌که‌ی بینیم هه‌ڵنه‌ستاوه‌ له‌پڕهه‌ڵمان ساند وپرسیارمان لێ کرد له‌وه‌ی که‌ڕوویداوه‌ گوتی سوێند 
به‌خوا من له‌م ژوره‌ نه‌چومه‌ته ‌ده‌ره‌وه‌و له‌وڕوداوه‌ش ئاگادارنیم وه‌چووم بۆلای ته‌له‌فونه‌که‌و ته‌له‌فونم بۆ ئه‌حمه‌دی برام کرد ئه‌وێش له‌سه‌ر کاربوو له‌دوای ئه‌وه‌ زۆرگریام ودواجارزانیم ئه‌وه‌ی که‌ڕویداوه‌ دوو فریشته‌بوون که‌ په‌روه‌ردگار‌م ناردبونی بۆڕزگارکردنی من له‌ ده‌ست ئه‌و به‌ناو مرۆڤه‌ نه‌ك براکانم بۆیه‌ زۆر سوپاسی خوای گه‌وره‌م کرد که‌ ئه‌مه‌ بووه‌ هۆی هیدایه‌تی من
          

صفحات سایت

پیچک