تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

وێنه‌ی خێزانه‌که‌ی به‌ ڕووتی پێشکه‌شی هاوڕێکانی کرد

وه‌رگێڕانی: ئا/ سه‌ركه‌وت جلال

یەکێک لە تۆبەکاران چیرۆکی‌ تیاچونی‌ خۆی‌ کەڕۆلی‌ پاڵەوانی‌ تیادا دەگێڕێ گەواهی‌ لەسەرخۆی‌ دەدات و دەڵێ : من ڕێکەوتنێکم لەگەل خاوەنی‌ ئارایشتگایەکی‌ بەناوبانگ گرێدا لەسەر ئەوەی‌ هەستم بەوێنەگرتنی‌ (مەعمیل)ەکانی‌ صالۆن لەڕێگەی‌ کامێرای‌ شاراوە بەرامبەر بڕێک پارە . 
کامێڕاکان لەژووری‌ ئامادەکردنی‌ بووکان _هەروەک ناونرابو_ دانرابوو کەهەڵدەستان بە لەبەرکردنەوەی‌ جلەکان ،کەخاوەنی‌ صالۆنەکە ڕوویانی‌ دەکردە کامێراکان بەبیانوی‌ ڕووناکی‌ وسەیرنەکردنی‌ ،وئێمەش کاسێتەکانمان وەردەگرت وسەیرمان دەکرد لەدانیشتنە تایبەتەکانمان و دەستاو دەستمان پێ دەکرد لەنێوان خۆمان و هەندێکمان هەندێک لەئافرەتەکانیان دەناسی‌ و هەندێکیان کەسایەتی‌ ناسراوبوون ،و من لەبەر ترسناکی‌ ئەوەی‌ دەمبینی‌ خوشکەکان و خێزانم قەدەغە کردبوو کەبچن بۆ صالۆنەکان چونکە من دلنیانەبووم لە ئەوانەی‌ صالۆنەکان بەڕێوەدەبەن ولەهەڵسوکەوت و ڕەوشتیان . 
یەکێک لەجارەکان خاوەنی‌ صالۆنەکە کۆتا کاسێتی‌ بۆ هێنام کە تۆماری‌ کردبوو بەپێ ی‌ 

گرێبەستەکەی‌ لەنێوانمان داهەبوو تەنها چەندپارچەیەکی‌ سەرەتام بینی‌ لەبەرئەوەی‌ هەندێک کاری‌ خێرام هەبوو وەلەبەر سەرسامیم پێ ی‌ هەستام بەکۆپی‌ کردنی‌ بەخێرایی‌ و دابەشم کرد بەسەر ئەو هاوڕێ یانەی‌ هەڵدەستان بەکۆپی‌ کردن و دابەشکردنی‌ . 
ئێوارە کۆبوینەوە و دانیشتین بۆ ئەوەی‌ سەیری‌ ئەو کاسێتە بکەین هەموومان دەممان ئاوی‌ دەکرد و دانیشتنەکانمان بێ توانج لێدان نەبوون ، هەتا پارچەی‌ یەکلایی‌ کەرەوە دەستی‌ پێ کرد کەئافرەتێک ئامادەبوو لەسەرەتادا رووخساری‌ لام ڕوون نەبوو بەڵام کاتێک دانیشت و خاوەنی‌ صالۆنەکە ئاراستەی‌ کرد بەرەو شوێنی‌ مەبەست پاشان ئامۆژگاری‌ کرد بەکەمکردنەوەی‌ جلەکانی‌ هێواش هێواش بۆئەوەی‌ بتوانێت کاربکات ئەگەرنا جلەکانی‌ پیس دەبن . 
لێرە وەستام و واقم وڕما لەناو فیکەی‌ هاوڕێیان لەبەر جوانی‌ بەژن وباڵای‌ ، ئەو ئافرەتە خاوەنی‌ بەژن و باڵای‌ سەرنج ڕاکێشەرە هەمووانی‌ سەرسام کرد . خێزانم .... 
خێزانم .... هەستان بەنیشاندانی‌ لاشەی‌ بەسەر هەموو گەنجەکان لە ماوەی‌ کاسێتە نەفرەتیەکە کە دەست زۆربەی‌ پیاوەکان کەوت هەر خودا خۆی‌ دەزانی‌ گەیشتۆتە کوێ ئێستا ؟ 
هەستام بۆ دەرهێنانی‌ کاسێتەکە لەناو ڤیدیۆ کە و بیشکێنم و هەموو کاسێتەکانی‌ لای‌ خۆم بشکێنم کەبەردەوام شانازیم پێوە دەکردن ، بەدەست گەیشتنی‌ خۆشترین کاسێت وکەمترینیان کە هی‌ کچی‌ خێزانە بەناوبانگەکانن و زۆربەیان داپۆشراو بوون . 
کاتێک لەو پاڵەوانە پرسیار کرا : ئەی‌ تۆ نەتووت کەخێزان و ماڵەوەت قەدەغەکردوون لە چوون بۆ هەر صالۆنێک ؟ ووتی‌: بەڵێ بەڵام خێزانم ڕۆیشتووە بەبێ زانیاری‌ من لەگەل یەکێک لە خوشکەکانم کە دواتر زانیم . 
چیت کرد بەکاسێتەکە کە دابەشت کردبوو ئایا کۆت کردەوە؟ ووتی‌ : بەپێچەوانەوە بەلکو زیاتر دابەشکرا پاش ئەوەی‌ زانرا ئەوەی‌ لەناو کاسێتەکەدایە خێزانی‌ منە کە خۆشەویسترین هاورێی‌ ونزیکەکان لەهەمووان زیاتریان دابەش کردبوو . 
لەکۆتاییدا زانیم ئەوە سزای‌ خوای‌ گەورەیە لەبەرامبەر بەڕەوا زانینی‌ من بۆ ناموسی‌ خەلک. 
سوودی‌ زۆرم وەرگرت لەم ناخۆشیە کەزانیم خوای‌ گەورە ڕاستە و گەڕامەوە سەر ڕاستی‌ وچاک وخراپم لە هاوڕێکانم ناسی‌ و زانیم هاوڕێی‌ خراپ هیچ نیە جگە لەخراپە نەبێ ،ئەو ژیانە وەفا و قه‌رزه‌ ، چۆن لەدەرگەی‌ خەلک بدەی‌ ئاواش لەدەرگەت کە دەفەرمووێ : " ئەی‌ خەلکینە ئەوەی‌ دەدرێت . 
ڕاستی‌ فەرمووە پێغەمبەری‌ خودا موسلمان بووە بەزمان بەڵام ئیمان نەچۆتە دڵی‌ یەوە ، موسلمانان ئازارمەدەن ، عەیب داریان مەکەن ،و سەیری‌ که‌موکوڕیه‌کانی مەکەن ،چونکە ئەوەی‌ بەدوای‌ که‌موکوڕی برای‌ موسلمانی‌ خۆی‌ بگەڕێ ،خوای‌ گەورە بەدوای‌ که‌موکوڕیدا دەڕوا وهەرکەسێک خوای‌ گەورە بەدوای‌ که‌موکوڕی بێ ئابڕووی‌ دەبات ئەگەر لەناو جێ وڕێی‌ خۆشی‌ بێت " . 
          

صفحات سایت

پیچک