تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

چۆن جوبریل قوڕیكرد به‌ ده‌م فیرعه‌ون؟

ئاماده‌كردنی: هێمن عبدالعزیز

له‌ ئیبن عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: كاتێك كه‌ خوا نقومی بن ئاویكرد، فیرعه‌ون هاواری كردو گوتی: آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا الَّذِی آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرائیلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِینَ (یونس: 90) هێنا كه‌ هیچ خوای تر نییه‌ ئه‌و خوایه‌ نه‌بێت كه‌ به‌نی ئیسڕائیل باوه‌ڕیان پێ هێناوه‌، جوبریل هات و فه‌رمووی: ئه‌ی موحه‌ممه‌د ئای ئه‌و كاته‌ی كه‌ ئه‌تبینیم چۆن قوڕوولیته‌ی ده‌ریام ده‌ركردو له‌ ده‌می فیرعه‌ونم ئاخنی، له‌ ترسی ئه‌وه‌ نه‌كا كه‌ خوا ڕه‌حمی پێ بكات! (رواه الترمذی).. 

درێژه‌ی ئه‌م چیڕۆكه‌ 

به‌ درێژایی مێژوو مرۆڤایه‌تی كه‌سێكی زۆردارو داربه‌ده‌ست و تاغووتی وه‌ك ئه‌و فیرعه‌ونه‌ به‌ خۆوه‌ 

نه‌بینیوه‌ كه‌ كار به‌ده‌ستی میسڕ بووه‌، ئه‌م تاغووته‌ ژیانی خۆی به‌ خوێنی هه‌زاران بێتاوانی ژێر ده‌ستی خۆی نووسیوه‌. ئه‌وه‌ ئه‌و فیرعه‌ونه‌ بوو كه‌ هه‌رچی به‌زه‌یی هه‌یه‌ له‌ دڵ و ده‌روونی دا نه‌ڕسكابوو، شوێن و مه‌كانی هیچ بابایه‌كی بێ‌ تاوان و هه‌ژاری له‌ فه‌رهه‌نگیدا جێگه‌ی نه‌ده‌بوه‌وه‌. نه‌ منداڵ‌ نه‌ دایك نه‌ هیچ كه‌سێكی لاشه‌ڕو بێتاوان له‌ ژێر چه‌پۆكی ئه‌م خۆ به‌خوا زانه‌ به‌ ساغی ده‌ربازی نه‌بووه‌، به‌ڵكوو فه‌رمانی ده‌ركردبوو كه‌ هه‌رچی منداڵێكی نێرینه‌یان ببینیایه‌ بیكوژن و كچه‌كانیش بهێڵنه‌وه‌. هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: مِنْ فِرْعَوْنَ إِنَّهُ كَانَ عَالِیاً مِنَ الْمُسْرِفِینَ (الدخان:31) واته‌: له‌ فیرعه‌ون ئه‌مه‌ مسۆگه‌رببو كه‌ زۆر خۆی به‌گه‌وره‌ زان و زێده‌ڕۆ بوو. 
زێده‌ڕوی ئه‌م پیاوه‌ له‌ زوڵم و زۆرییه‌كه‌ی بوو كه‌ گه‌یشتبووه‌ ئه‌و ئاسته‌ به‌ ئاشكرا ده‌یگوت هه‌ر من خودام و له‌ من زێتر چ خودای تر نییه‌. وه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: وَنَادَى فِرْعَوْنُ فِی قَوْمِهِ قَالَ یَا قَوْمِ أَلَیْسَ لِی مُلْكُ مِصْرَ وَهَذِهِ الْأَنْهَارُ تَجْرِی مِنْ تَحْتِی أَفَلا تُبْصِرُونَ (الزخرف: 51) واته‌: فیرعه‌ون بانگی گه‌له‌كه‌ی ده‌كردو ده‌یگوت: ئه‌ی گه‌لی من ئه‌وه‌ته‌ نییه‌ كه‌ موڵكی میسڕ ته‌نها ئی منه‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ نابینن كه‌ ئه‌و ڕوبارانه‌یش له‌ ژێر ده‌واری مندا ڕێ ئه‌كه‌ن؟ 
یان ده‌فه‌رموێت: وَقَالَ فِرْعَوْنُ یَا أَیُّهَا الْمَلَأُ مَا عَلِمْتُ لَكُمْ مِنْ إِلَهٍ غَیْرِی فَأَوْقِدْ لِی یَا هَامَانُ عَلَى الطِّینِ فَاجْعَلْ لِی صَرْحاً لَعَلِّی أَطَّلِعُ إِلَى إِلَهِ مُوسَى وَإِنِّی لَأَظُنُّهُ مِنَ الْكَاذِبِینَ (القصص:38 ) واته‌: فیرعه‌ون گوتی: ئه‌ی دیوه‌خان نشینه‌كان! وا نازانم غه‌یر له‌ من خوایه‌كتان هه‌بێ‌، سا هامان! تۆ خشتی كاڵم له‌ كه‌ڵكدا بۆ بخارێنه‌، قه‌ڵایه‌كم بۆ دروس كه‌، تا له‌ وێڕا بڕوانمه‌ خوداكه‌ی موسا، كه‌ من ته‌واو له‌ درۆزنانی ده‌زانم. 

هه‌ر ئه‌م زوڵم و توغیانه‌ی فیرعه‌ون بوو كه‌وای كردبوو ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ كۆتایی و چاره‌نووسه‌كه‌ی نزیكتر بێته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ ڕووێكی چیڕۆكه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌ بۆمان ده‌گێڕته‌وه‌، پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى الله علیه وسلم) درێژه‌ی به‌ چیڕۆكه‌كه‌ داوه‌. 
دوای ئه‌وه‌ی كه‌ موسا (علیه السلام) داره‌كه‌ی كێشا به‌ ده‌ریا ده‌مو ده‌ست ده‌ریاكه‌ شه‌ق بوو، بوو به‌ دوو به‌ش، هه‌ر به‌شه‌و به‌ قه‌د شاخێكی زۆر به‌رزو بڵند هه‌ڵبه‌سترا، ئینجا خۆی و قه‌ومه‌كه‌ی به‌ نێوان هه‌ردوو به‌شی ده‌ریاكه‌ ڕایانكردو ڕۆیشتن، فیرعه‌ونیش شوێنیان كه‌وت تا بیانگرێت، له‌مسه‌ر موساو گه‌له‌كه‌ی به‌ ساغی ڕزگاریان بوو، كاتێك كه‌ فیرعه‌ون و دارده‌سته‌كه‌ی گه‌یشتنه‌ به‌ ناوه‌ڕه‌ساتی ده‌ریاكه‌، خوای گه‌وره‌ فه‌رمانی به‌ ده‌ریاكه‌دا له‌ پڕ هه‌ردوو به‌شی ده‌ریاكه‌ خۆیان لێكدایه‌وه‌ فیرعه‌ون و دارو ده‌سته‌كه‌ی كه‌وتنه‌ ژێر باوه‌شی ڕق و قینه‌ی ده‌ریا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ بِجُنُودِهِ فَغَشِیَهُمْ مِنَ الْیَمِّ مَا غَشِیَهُمْ (طـه: 78) واته‌: فیرعه‌ون به‌ خۆو به‌ له‌شكره‌وه‌ كه‌وته‌ دوویان، پێلی ده‌ریا هاته‌ سه‌ریان و دای پۆشین. 
ئا له‌و كاته‌ ناسكه‌دا كه‌ زۆر نه‌مابوو فیرعه‌ون گیان ده‌رچێت، دانی به‌ تاوانی خوایه‌تی خۆی هێنا تا خوا ڕه‌حمی پێ بكاو نه‌جاتی بدات، گوتی: قَالَ آمَنْتُ أَنَّهُ لا إِلَهَ إِلَّا الَّذِی آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرائیلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِینَ (یونس: 90) واته‌: گوتی: من باوه‌ڕیم هێنا، هیچ كه‌س بۆ په‌رستن ناشێ‌ مه‌گین ئه‌وه‌ی كه‌ به‌نی ئیسڕائیل باوه‌ڕیان پێیه‌، منیش له‌ ته‌سلیم بووانم. له‌و كاته‌دا جوبریل (علیه السلام) چاوی به‌م حاڵه‌ته‌ی فیرعه‌ون ده‌كه‌وێت، له‌وه‌ ده‌ترسێت كه‌ خوا له‌و ڕه‌حمه‌ به‌ر فراوانه‌ی خۆی ڕه‌حمێكی پێ بكات و تۆبه‌ی لێ وه‌ربگرێت، بۆیه‌ ده‌ست ده‌كات به‌ كۆكردنه‌وه‌ی قوڕو لیته‌ی ده‌ریاكه‌ پاشان ئه‌یكات به‌ده‌می فیرعه‌ونا تاكو فریای شایه‌تی درووست نه‌كه‌وێت له‌و كاته‌ ناسكه‌دا! چی ئه‌بوو ئه‌گه‌ر تۆبه‌ی بكردایه‌و خوا لێی وه‌رگرتایه‌، به‌ڵام دیاره‌ تاوان و سه‌رپێچییه‌كانی هه‌موو سنوورێكیان به‌زاندبوو، بۆیه‌ قه‌ت موسته‌هه‌قی ئه‌وه‌ نه‌بوو كه‌ خوا لێی خۆش ببێت، بۆیه‌ خوا فه‌رمووی: آلْآنَ وَقَدْ عَصَیْتَ قَبْلُ وَكُنْتَ مِنَ الْمُفْسِدِینَ * فَالْیَوْمَ نُنَجِّیكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آیَةً وَإِنَّ كَثِیراً مِنَ النَّاسِ عَنْ آیَاتِنَا لَغَافِلُونَ (یونس: 91-92) واته‌: جا تازه‌؟ تۆیه‌ك له‌ پێشدا یاخی بووی و له‌ ڕێزه‌ی خراپكاران بووی؟ ئه‌مڕۆ لاشه‌ت –به‌ زرێته‌وه‌- ڕزگار ده‌كه‌ین، تا بۆ وانه‌ی له‌ پاشه‌تۆ دێن، په‌ندێك بێ‌، چونكه‌ زۆری ئه‌م مه‌ردمه‌ له‌ نیشانه‌كانی ئێمه‌ ئاگادار نین. 
به‌م شێوه‌یه‌ خوای گه‌وره‌ نیعمه‌تی خۆی به‌سه‌ر به‌نی ئیسڕائیل دا ڕشت و له‌ چنگی ئه‌و تاغووته‌ی ڕزگاركردن، له‌م كه‌ش و هه‌وا ترسناك و سه‌رشۆڕییه‌ی نه‌جات دان و خستنیه‌ خێرو خۆشی و ئاسووده‌ییه‌وه‌. 

چه‌ند هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌م چیڕۆكه‌ 
چیڕۆكی فیرعه‌ون پڕه‌ له‌ په‌ندو ئامۆژگاری كه‌ ئه‌گه‌ر لێی وردبینه‌وه‌ ئه‌وه‌ سوودگه‌لێكی زۆری لێ وه‌رده‌گرین، بگره‌ گرنكترین سوود كه‌ لێی ده‌بینین بریتییه‌ له‌ شێوه‌ی سوننه‌ته‌كان خوا بۆ له‌ ناوبردنی تاوانباران، له‌و سودانه‌ی كه‌ لێیه‌وه‌ فێر ده‌بین: 

یه‌كه‌م: ڕه‌نگه‌ تاغووتان مه‌وداو وه‌ختی زۆڵمیان زۆر بكێیشێت و زه‌وی له‌ ته‌مه‌نی خۆیان پڕكه‌ن له‌ فه‌سادو خراپه‌كاری، خوای گه‌وره‌ش كتو پڕ نایانگرێ‌و له‌ ناویان نابات، به‌ڵكوو ده‌بینی كه‌ خوا مۆڵه‌تی ته‌واویان پێ‌ ئه‌دات تاكو تۆبه‌ بكه‌ن و په‌شیوان ببنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌و چیڕۆكه‌ی فیرعه‌ون بینیمان، دوای ئه‌م هه‌موو زوڵم و زۆیه‌ی ئه‌بینین له‌ كاتی ته‌نگانه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌ بووه‌و كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ په‌شیوان بێته‌وه‌، به‌ڵام سزاكه‌ پێشی گرته‌وه‌ نه‌یهێشت كه‌ تۆبه‌ بكات، چونكه‌ تۆبه‌كه‌ی له‌ زه‌مه‌نی تۆبه‌ نه‌بوو، دیاره‌ خواش قه‌ت زاڵمان به‌ هیلاك نابات به‌ زوڵم و زۆری خۆیان نه‌بێت، هه‌روه‌ك خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: كَدَأْبِ آلِ فِرْعَوْنَ وَالَّذِینَ مِنْ قَبْلِهِمْ كَذَّبُوا بِآیاتِ رَبِّهِمْ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ وَأَغْرَقْنَا آلَ فِرْعَوْنَ وَكُلٌّ كَانُوا ظَالِمِینَ (الأنفال: 54) واته‌: جا ئه‌وانه‌ – وه‌ك داروده‌سته‌ی فیرعه‌ون و پێشینانیان- به‌و ده‌رده‌ چوون، به‌ نیشانه‌ی خودای خۆیان باوه‌ڕ نه‌كرد، له‌ سۆنگه‌ی گوناهه‌كانیان قڕمان كردن. هه‌رچی فیرعه‌ونیش بوون، بڕیارماندا كه‌ له‌ ئاوێدا بخنكێن، كه‌ سه‌ر له‌به‌ریان ناهه‌ق بوون. 

دووه‌م: شتێ‌ كه‌ جێگه‌ی سه‌یربێ‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌بینی كه‌ فیرعه‌ون به‌ چاوی خۆی ئه‌و موعجیزه‌ی خوایه‌ ئه‌بینێ‌ و ئه‌بینێت كه‌ چۆن ئه‌و ده‌ریا پان و پۆڕو بێبنه‌ شه‌ق بووه‌و بۆته‌ دووبه‌ش به‌ جۆرێك كه‌ ئینسان ده‌توانێت زۆر ئاسان به‌ نێوانیاندا ڕه‌ت ببێت، كه‌ ئه‌مه‌یان بانگه‌وازه‌كه‌ی موسا (علیه السلام) به‌ ڕاست ده‌گێڕێت، به‌ڵام ئه‌بینین كه‌ تۆزقاڵێك كاری نه‌كرده‌ سه‌ر فیرعه‌ون تا خۆی له‌ ده‌رهه‌ق ئه‌و موعجیزه‌ خوداییه‌ به‌ بچووكتر بزانێت. خۆ ئه‌و كاته‌ كه‌ فیرعه‌ون ئه‌مه‌ی بینی ئه‌یتوانی كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێن موسا نه‌كه‌وێت، وه‌لێ جه‌به‌رووت و دڕنده‌یی و خۆ به‌ خوا زانینه‌كه‌ی تۆزقاڵێك له‌و هه‌ڵوێسته‌ی پاشه‌ كشه‌ی پێ‌ نه‌كرد، تا سه‌ره‌نجام سه‌ری خۆی خسته‌ ژێریه‌وه‌. 

سێیه‌م: هه‌ڵوه‌سته‌ی سێیه‌م ئه‌وه‌یه‌ ده‌بینین كه‌ خوا چۆن وه‌ هانای موساو دارو ده‌سته‌كه‌ی چوو و به‌سه‌ر دوژمنه‌ سه‌ر سه‌خته‌كه‌یدا زاڵ كرد، هه‌تا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ وای له‌ جووله‌كه‌كان كرد كه‌ له‌ خۆشی ئه‌م ڕۆژه‌ هه‌موو ساڵ‌ له‌ ساڵیادی ئه‌م ڕزگار بوونه‌ی موسا وه‌ك شوكرانه‌ بژێری به‌ ڕۆژوو ببن، هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌ی بوخاری هاتووه‌، له‌ ئبن عه‌بباس (خوا لێی ڕازی بێت) كه‌ ده‌فه‌رموێت: كاتێ‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هاته‌ مه‌دینه‌ بینی كه‌ جوله‌كه‌كان له‌ ڕۆژی عاشوڕا به‌ ڕۆژوون، پرسی ئه‌وه‌ چییه‌؟ ئه‌وانیش گوتیان ئه‌مه‌ ساڵیادی ئه‌م ڕۆژه‌یه‌ كه‌ خوا موساو داروده‌سته‌كه‌ی له‌ چنگ فیرعه‌ون ڕزگاركرد، پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) به‌ یارانی فه‌رموو: ئێوه‌ شیاوترن بۆ موسا له‌و جوله‌كانه‌.. 

چواره‌م: تۆبه‌ وه‌رنه‌گرتنی فیرعه‌ون ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌ كه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی تۆبه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌بێت له‌ زه‌مه‌نی تۆبه‌ دابێت، به‌ڵام كاتێ‌ كه‌ گیانه‌كان دێنه‌ قوڕقوڕاگه‌ و ئینسانه‌كان گه‌یشتنه‌ حاڵه‌تی لۆقه‌لۆقو غڕه‌غڕ (گیانه‌ڵا) تۆبه‌یان لێ وه‌رناگیرێت، هه‌روه‌ك له‌ ئیبن عومه‌ر (خوا لیَی رٍِازی بیَت) ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی (إن الله یقبل توبة العبد ما لم یغرغر) [ رواه الترمذی و ابن ماجه ] واته‌: خودا تۆبه‌ی به‌نده‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت مادام نه‌گه‌یشتۆته‌ حاڵه‌تی گیانه‌ڵا. 

پێنجه‌م: دوا په‌ند كه‌ له‌و چیڕۆكه‌ وه‌ری ده‌گرین، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتن و جێگیر بوون (النصر والتمكین) هه‌ر بۆ پێغه‌مبه‌ران و پیاوچاكان و خواناسانه‌، هه‌ر چه‌ند به‌ر قه‌رابونی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش درێژه‌ بكێشێت. 



سه‌رچاوه‌: ئیسلام وێب
          

صفحات سایت

پیچک