تبلیغات
ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

مام ئیبراهیم و په‌روه‌رده‌ی جوویه‌ك

ئاماده‌كردنی: حه‌سه‌ن پێنچوێنی

سینه‌مای فه‌ره‌نسی فلیمێكی له‌باره‌ی مام ئیبراهیمه‌وه‌ ده‌ركرد، كه‌ عومه‌ر شه‌ریفی میسری ده‌وری جادوڵلای قورئانی تیا ده‌بینی، فلیمێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو خه‌ڵاتێكی زۆری له‌سه‌ر وه‌رگیرا.. ئه‌مه‌ كورته‌یه‌كی ئه‌و فلیمه‌یه:‌
مام ئیبراهیم وجادوڵلای قورئانی كێین؟
له‌یه‌كێ له‌ شاره‌كانی فه‌ره‌نسه‌دا پیاوێكی پیری په‌نجا ساڵه‌ی خه‌ڵكی توركیا دوكانێكی خوارده‌مه‌نی فرۆشتنی كردبووه‌وه‌، و ئه‌م دوكانه‌ش له‌ژێر باڵه‌خانه‌یه‌كی چه‌ند نهۆمیدابوو، خه‌ لكی وه‌ك شوققه‌ بۆ نیشته‌جێبوون به‌كاریان ده‌هێنا.. له‌یه‌كێ له‌وشوققانه‌دا خێزانێكی جووی‌ تیادا ده‌ژیا، ئه‌م خێزانه‌ جووه‌ كوڕێكی حه‌وت ساڵه‌یان هه‌بوو به‌ناوی {جاد}، ئه‌م مناڵه‌ جووه‌ هه‌میشه‌ بۆ شت كڕین ده‌هاته‌ لای مام ئیبراهیم پێویستییه‌كانی ماڵه‌وه‌ی ده‌كڕی، هه‌ركاتێكیش بهاتایه‌ بۆشت كڕین له‌كاتی رۆیشتنه‌ ده‌ره‌و‌ه‌دا مام ئیبراهیمی ده‌خافلاَند وجیكلێتێكی به‌دزییه‌وه‌ هه‌ڵده‌گرت.. ئه‌مه‌ ببوه‌ 

عاده‌تی..

رۆژێك دێت بۆلای مام ئیبراهیم بۆ شت كڕین، له‌وكاته‌دا كه‌ ده‌ڕوات له‌بیری ده‌چێت، پارچه‌ شیرینییه‌كه‌ ببات، مام ئیبراهیم بانگی ده‌كات: وه‌ره‌ جاد له‌بیرت چوو چكلێته‌كه‌ی رۆژانه‌ هه‌ڵت ده‌گرت هه‌ڵیبگریت!! وه‌ره‌ چكلێته‌كه‌ت هه‌ڵبگره!!‌ 

جاد ترسێكی لێ نیشت.. چون پێی وابوو كه‌مام ئیبراهیم به‌دزییه‌كه‌ی ئه‌م نازانێ.. ده‌ست ده‌كات به‌پارانه‌وه‌ له‌مام ئیبراهیم كه‌ چاوپۆشی لێ بكات، وبه‌ڵێنی ده‌داتێ جارێكی تر شتی وانه‌كات..

مام ئیبراهیمیش زۆر پیاوانه‌ دڵخۆشی ده‌داته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت: نه‌، به‌ڵێنم مه‌ده‌رێ .. به‌ڵكو هه‌موو رۆژێ كه‌ هاتیت ده‌بێ پارچه‌یه‌ك شیرینی هه‌ڵبگریت، وبه‌گه‌ردن ئازادی بۆ خۆت.. ئای جاد به‌م قسه‌یه‌ی مام ئیبراهیم چه‌ند شاد وكه‌یف خۆش بوو؟!!

به‌رۆیشتنی رۆژگار ئه‌م ره‌فیقایه‌تییه‌ له‌نێوان مام ئیبراهیم وجادا به‌هێزتر و پته‌و تر بوو، تاوای لێهات مام ئیبراهیم جێی باوك ودایك و هاوه‌ڵی بۆ گرته‌وه‌.. مام ئیبراهیم وه‌ك نه‌خوینده‌وار وابوو، چونكه‌ ده‌یزانی ته‌نیا قورئان بخوێنێته‌وه‌ كه‌ به‌منداڵی خوێندبووی، ئه‌م كوڕه‌ جووه‌ ئه‌گه‌ر گۆبه‌ندێكی تووش بهاتبا ده‌ڕۆیشت بۆلای مام ئیبراهیم تا بۆی حه‌ل بكات.. مام ئیبراهیم كتێبێكی له‌ناو سندووقێكا دانابوو به‌جادی ده‌گوت: بڕۆ سه‌ر ئه‌و په‌یژه‌یه‌ وله‌ناو ئه‌و سندووقه‌دا كتێبێكی تیایه‌ و بۆم ده‌ربێنه‌، ئه‌ویش بۆی ده‌رده‌هێنا و مام ئیبراهیم به‌جادی ده‌گوت: خۆ و به‌خت كتێبه‌كه‌ بكه‌ره‌وه‌، پاشان مام ئیبراهیم دوو لاپه‌ڕه‌ی لێ ده‌خوێنده‌وه‌، و كتێبه‌كه‌ی داده‌خسته‌وه‌، و موشكیل وگۆبه‌نده‌كه‌ی بۆ جاد حه‌ل ده‌كرد، و ئه‌ویش به‌دڵێكی خۆشه‌وه‌ ده‌ڕۆیشت..

ئه‌مه‌ حاڵی مام ئیبراهیمی خه‌ڵكی توركیاو جادی جوو بوو.. پاش ئه‌وه‌ كه‌ 17 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م كاته‌دا تێپه‌ڕی مام ئیبراهیم ته‌مه‌نی بووه‌ 67 ساڵ و {جاد}یش ببووه‌ لاوێكی بیست وچوار ساڵ .. مام ئیبراهیم له‌و ته‌مه‌نه‌دا كۆچی دوایی كرد، به‌لاَم پێش ئه‌وه‌ی بمرێ وه‌سێتی بۆ مناڵه‌كانی كرد كه‌ ئه‌و كتێبه‌ی له‌ناو سندووقه‌كه‌دایه‌ بیده‌ن به‌ جاد كوڕی ماڵه‌ جووه‌كه..‌ 

جاد ئه‌وكاته‌ به‌كۆچی دوایی مام ئیبراهیمی زانی كاتێ كوڕه‌كانی مام ئیبراهیم كتێبه‌كه‌یان بۆ جاد برد وپێیان گوت: باوكمان وه‌فاتی كردووه‌، و وه‌سێتی كردووه‌ ئه‌م كتێبه‌ كه‌له‌ناو سندووقه ‌تایبه‌ته‌كه‌ی دوكانا بووه‌ بیده‌ین به‌تۆ.. جاد پڕ به‌دل ئازاری پێگه‌یشت و به‌و هه‌واڵه‌ ناڕه‌حه‌ت بوو، چونكه‌ مام ئیبراهیمی زۆر خۆش ده‌ویست ومام ئیبراهیم هاوه‌ڵ و په‌ناو هاونشینی بوو.. 
رۆژگار ده‌ڕۆیشت رۆژێ موشكیله‌یه‌ك بۆ جاد دێته‌ پێشه‌وه‌، مام ئیبراهیمی بییر كه‌وته‌وه‌ و ئه‌و سندووقه‌ی به‌جێی هێشتووه‌.. رۆیشت بۆلای سندووقه‌كه‌ و كردییه‌وه‌، دیتی ته‌نیا كتێبه‌كه‌ی تێدایه‌، ئه‌ویش كردییه‌وه‌، دیتی به‌زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه‌، و ئه‌میش نازانێ عه‌ره‌بی بخوێنێته‌وه‌، رۆیشت بۆ لای براده‌رێكی تونسیی، و داوای لێكرد دوولاپه‌ڕه‌ی له‌و كتێبه‌ بۆ بخوێنێته‌وه‌، ئه‌ویش بۆی خوێنده‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ كه‌ جاد موشكیله‌كه‌ی خۆی بۆ كووڕه‌ تونسییه‌كه‌ باس كرد ئه‌ویش چاره‌سه‌ری بۆ موشكیله‌كه‌ی دۆزییه وه‌ و بۆی حه‌ل كرد.

جاد به‌سه‌رسامییه‌وه‌ لێی پرسی: باشه‌ ئه‌م كتێبه‌ چییه‌؟ 
توونسیه‌كه‌ش گوتی: ئه‌مه‌ قورئانی پیرۆز و كتێبی موسوڵمانانه..‌ 
جاد به‌توونسیه‌كه‌ ده‌ڵێت: من چۆن ده‌بم به‌موسوڵمان؟ 
تونسییه‌كه‌ش پێی ده‌ڵێت: سه‌ره‌تا شایه‌تمان دێنیت، و ده‌ڵێیت: شایه‌تی ده‌ده‌م جگه‌ له‌ ئه‌ڵلا خوایه‌كی تر نییه‌، و موحه‌ممه‌دیش ره‌وانه‌كراوی خودایه‌.. و پاشان په‌یڕه‌وی له‌ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌كه‌یت .. و ئابه‌و شێوه‌ ده‌بیته‌ موسوڵمان.. 

جاد شایه‌تمانی هێنا و گوتی: { أشهد أن لا إله إلا الله، وأن محمداً رسول الله } و موسوڵَمان بوو.. و خۆی ناو نا: جادوڵلای قورئانی {جاد الله}، بۆ رێزنان له‌و كتێبه‌ پیرۆزه‌ بڕیاری دا چه‌ند ژیانی مابێ له‌پێناو خزمه‌تكردنی ئه‌م كتێبه‌دا به‌كاری بێنێت..!! 

جادوڵلای قورئانی فێری قورئان بوو، به‌باشی لێی حاڵی بوو، هه‌ر له‌ ئه‌ورووپا ده‌ستی به‌ بانگه‌واز كرد تا نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار كه‌سێك له‌دیان و جوو له‌سه‌ر ده‌ستیا موسوڵمان بوون، رۆژێك سه‌یری ئه‌و قورئانه‌ قه‌دیمه‌ی ده‌كرد كه‌ مام ئیبراهیم پێشكه‌شی كردبوو، له‌سه‌ره‌تای كتێبه‌‌كه‌وه‌ به‌جوانی نه‌خشه‌یه‌كی جیهانی تیا كێشرابوو، مام ئیبراهیم له‌ سه‌ر كه‌رتی ئه‌فریقیادا ئیمزایه‌كی خۆی كردبوو، له‌خوار ئیمزاكه‌یشیه‌وه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ نووسرابوو: " ادْعُ إِلَى سَبِیلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَن وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِی هِیَ أَحْسَنُ "النحل/125. واته‌: به‌حیكمه‌ت و ئامۆژگاری جوان خه‌لكی بۆ رێی خوای خۆت بانگ بكه‌.. و به‌جوانترین ده‌سته‌واژه‌یش موناقه‌شه‌یان بكه..‌

جادوڵلای قورئانی وا حاڵی بوو كه‌ ئه‌مه‌ وه‌سێتی مام ئیبراهیمه‌ بۆ جاد، بۆیه‌ بڕیاری جێ به‌جێكردنی دا.. جادوڵلا ئه‌و موسوڵمانه‌ راسته‌قینه‌ و ئه‌و بانگخوازه‌ مولهه‌مه‌ سیی ساڵ به‌موسوڵمانی ژیا وهه‌مووی له‌خزمه‌تی ئیسلاما خه‌رج كرد، پاش ئه‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكێكی زۆرله‌ ئه‌ورووپا له‌سه‌رده‌ستیا موسوڵمان بوون، ئه‌ورووپای به‌جێهێشت و رۆیشت بۆ كینیا و خوارووی سوودان و ئۆگه‌ندا، و ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكانیان، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی، له‌ده‌ورو به‌ری شه‌ش ملیۆن كه‌سێك له‌ هۆزه‌كانی زوولوو له‌سه‌ر ده‌ستیا موسوڵمان بوون.. 

ئه‌م پیاوه‌ به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه‌ كه‌له‌ ئه‌فریقا تووشی ببوو له‌ ساڵی 2003 دا كۆچی دوایی كرد ئه‌و كاته‌ ته‌مه‌نی گه‌یشتبووه‌ 54 ساڵ .. هه‌زاران ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ..

به‌سه‌رهاته‌كه‌ به‌وه‌ كۆتایی نه‌هاتووه‌.. ئه‌م ئیمانه‌ی كاری كرده‌ ‌سه‌ر دایكی جادیش.. 
دایكی جاد: 
دایكی جاد كه‌ جوویه‌كی ده‌مارگیربو بۆ جووایه‌تی، و ئافره‌تێكی خوێنه‌وار و مامۆستایه‌كی زانكۆیی و په‌روه‌ره‌ده‌یی بوو، پاش دوو ساڵ له‌كۆچی دوایی كوڕه‌ بانگخوازه‌كه‌ی.. و له‌ساڵی 2005 دا موسوڵمان بوو.. دایكی جاد كاتێ موسوڵمان بوو ته‌مه‌نی 70 ساڵ بوو، له‌هۆی مووسڵمانبوونه‌كه‌یا ده‌ڵێ: من ماوه‌ی 30 ساڵی ته‌واو له‌دژی ئه‌م كوڕه‌م ده‌جه‌نگام بۆ ئه‌وه‌ی بیگێڕمه‌وه‌ بۆ ئاینی جوو، و به‌هه‌موو خیبره‌و تواناو زانیاری خۆمه‌وه‌ هه‌وڵم دا تا قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌م، به‌لاَم نه‌متوانی قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌م و بیگێڕمه‌وه‌ بۆ جوایه‌
تی، كه‌چی مام ئیبراهیمێكی پیری نه‌خوینده‌وار توانی دڵی ئه‌م كوڕه‌ی من كه‌مه‌ندكێش بكات و به‌ته‌واوی هۆگری ئیسلامی بكات، و دلێ پێوه‌ی په‌یوه‌ند بكات.. ئاینێك كه‌ ئاوه‌ها بوو ئاینێكی راسته‌قینه‌یه‌.. بۆیه‌ منیش موسوڵمان بووم.. هیوادارین خوا له‌ سه‌ر حه‌ق جێگییر و پایه‌داری بكات.. ئامین..

ئێمه‌ با پرسین: ئه‌رێ جادوڵلای قورئانی بۆچ موسوڵمان بوو؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین بێگومان حیكمه‌ت و كاربه‌جێ یی مام ئیبراهیم، و ره‌وشتی به‌رزی ئیسلامیانه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ته‌واویان له‌و گۆڕانكارییه‌دا هه‌بووه‌.. ده‌بینین مام ئیبراهیم ماوه‌ی حه‌ڤده‌ ساڵ هاورێیه‌تی ئه‌و لاوه‌ ده‌كات به‌لاَم رۆژێك لێی تووڕه‌ نابێت، و به‌ناوێكی ناخۆش له‌سه‌ر ده‌روونی بانگی ناكات، و پێی نالێ: هه‌ی كافره‌ی گوێره‌كه‌ په‌رسته!! هه‌ی له‌وه‌چه‌ی مه‌یموون و به‌رازه‌كان!! ته‌نانه‌ت پێیشی نه ده‌‌گوت: بنه‌جوو! له‌م ماوه‌ دوورو درێژه‌دا ته‌نانه‌ت جارێك پێی نه‌گوت: موسوڵمان ببه!!‌
بێنه‌ به‌خه‌یاڵی خۆتدا ماوه‌ی حه‌ڤده‌ساڵ هاوه‌ڵی بیت به‌لاَم رۆژێك له‌باره‌ی ئیسلام ‌و جوانی ئه‌م ئاینه‌وه‌ بۆی باس نه‌كه‌یت.. ته‌نانه‌ت له‌باره‌ی لادانی جووه‌كان له‌ ئاینه‌كه‌ی خۆیانه‌وه‌ هیچی بۆباس نه‌كه‌یت!!

پیاوێكی ئاوه‌ها پییر و نه‌خوێنده‌وار چۆن زانی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ له‌ته‌ك ئه‌م كوڕه‌دا بكات، تا دڵَی به‌قورئانه‌وه‌ ته‌واو په‌یوه‌ند ببێت. له‌یه‌كێك له‌چاوپێكه‌وتنه‌كانیا كاتێك مامۆستا لێی ده‌پرسێت: هه‌ستی خۆت به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی كه‌ به‌ملیۆن له‌سه‌ر ده‌ستا موسوڵمان بوون چۆن ده‌رده‌بڕیت؟! 

ده‌ڵێ: شانازی بۆ من تیانییه‌، هه‌موو فه‌زڵه‌كه‌ی بۆ چاكه‌ی مام ئیبراهیم ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت..
دكتۆر سه‌فوه‌ت حیجازی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بانگخوازه‌ ناوداره‌كان، ده‌ڵێت: له‌كۆنگره‌ی له‌نده‌نا كه‌بۆ مه‌سه‌له‌ی {دارفۆر} گیرابوو، تا چۆن یارمه‌تی موسوڵمانانی موحتاجی دارفۆر بدرێت، و له‌ مه‌ترسی به‌گاوركردن بیان پارێزن؟! له‌و كۆنگره‌یه‌دا چاوی به‌یه‌كێك له‌ سه‌رۆك هۆزه‌كانی زوولوو ده‌كه‌وێت، له‌ناو قسه‌كانا باسی دكتۆر جادوڵلا دێته‌ پێشه‌وه‌، دكتۆر حیجازی لێی ده‌پرسی: تۆ دكتۆر جادوڵلای قورئانی ده‌ناسیت؟ سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی زوولوویش هه‌ڵوێسته‌یه‌ك ده‌كات و ده‌ڵێت: بۆچ تۆ ده‌یناسیت؟ دكتۆر حیجازیش ده‌ڵێت: به‌ڵێ..
ده‌یناسم و له‌وكاته‌دا كه‌ بۆ چاره‌سه‌ری هاتبوو بۆ یه‌كێك له‌خه‌سته‌خانه‌كانی سویسرا چاوم پێی كه‌وتووه‌و له‌ته‌كیا دانیشتووم.. سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی زوولوو هه‌ڵمه‌ت بۆ ده‌ستی دكتۆر حیجازی ده‌بات و به‌گه‌رمی ماچی ده‌كات.. دكتۆر حیجازیش لێی ده‌پرسێ: بۆچ ئه‌و كاره‌ت كرد خۆ من هیچ شتێكم بۆ تۆ نه‌كردووه‌؟

سه‌رۆك هۆزه‌كه‌ی زوولوو ده‌ڵێت: من ده‌ستی تۆ ماچ ناكه‌م، به‌ڵكو من ئه‌و ده‌سته‌ ماچ ده‌كه‌م كه‌ ته‌وقه‌ی له‌ته‌ك ده‌ستی دكتۆر جادوڵلای قورئانیدا كردووه..!!‌
دكتۆر لێی ده‌پرسێ: تۆ له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆر جادوڵلادا موسوڵمان بوویت؟ ئه‌ویش ده‌ڵێت: نه‌وه‌ڵلا ، به‌ڵكو من له‌ سه‌ر ده‌ستی كه‌سێكا موسوڵمان بووم كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆر جادوڵلای قورئانیدا موسوڵمان بووه‌. ره‌حمه‌تی خوای لێ بێ..

داخۆ چه‌ندان هه‌زار خه‌لك له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌دا موسوڵمان ببن كه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی دكتۆرجادوڵلای قورئانیدا موسوڵمان بوون؟! پاداشته‌كه‌ی هه‌موو بۆ ئه‌وه‌ و ئه‌وه‌ش كه‌پاش خوای میهره‌بان بووه‌ته‌ هۆی موسڵمانبوونی ئێستا مام ئیبراهیم سیی ساڵه‌ مردووه‌، و 
{دكتۆر جادوڵلای قورئانی} یش چه‌ند ساڵێكه،‌ به‌لاَم ئه‌وهه‌موو ئه‌جر و پاداشته‌ به‌شوێنیانا ده‌‌ڕوات..
به‌ڵێ خوێنه‌ری ئازیز ! سینه‌مای فه‌ره‌نسی ئه‌م رووداوانه‌ی كردبووه‌ فلیمێك به‌ پاڵه‌وانیه‌تی عومه‌ر شه‌ریفی میسری بلاوی كرده‌وه‌و چه‌ندان خه‌لاَتی له‌ سه‌ر وه‌رگرت.. 
          

صفحات سایت

پیچک