ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : چیرۆك و به‌سه‌رهات,

 

ئاگاتان له‌ یه‌تیمان بێت...

ئاماده‌كردنی: مه‌لامسلم مه‌لا صالح فریزى

ده‌ڵێن ((عبدالله ى كورِى موباره‌ك)) عاده‌تى وابووه‌: ساڵێك ده‌چووه‌ حه‌جى ماڵى خوا (خوا به‌قسمه‌ت هه‌موولاى بكات إنشاءالله) وه‌ ساڵێكیش جیهادى ئه‌كرد، ئه‌م ساڵه‌ى كه‌ نۆره‌ى حه‌جكردنى بووه‌ شه‌و ده‌رچوو بۆ ئه‌وه‌ى خوا حافیزى و گه‌رده‌ن ئازایی له‌ دۆست وناسیاوانى بكات، رِێگاى گه‌رِانه‌وه‌ى بۆ ماڵ ئافره‌تێكى له‌ سه‌ر مه‌زبه‌له‌ بینى كه‌ داهاتته‌وه‌ بۆ مریشكێكى مرداره‌وه‌بوو ده‌یویست هه‌ڵى گرێته‌وه‌ ! ئه‌میش لێی نزیك كه‌وته‌وه‌و پێى وت: ئه‌وه‌ چى ده‌كه‌ى به‌م شه‌وه‌و ئه‌م مریشكه‌ مردار بوه‌وه‌ت بۆ چیه‌؟ ئه‌ویش له‌ وه‌لاَمى دا وتى: لێگه‌رِىَ براى دینیم حالى به‌نده‌ بۆ خوا كه‌ى لێبگه‌رِىَ و تۆ بۆ ئیش و كارى خۆت برِۆ، ئه‌ویش پێى گوت: ئاخر خوشكم ئه‌م مریشكه‌ مرداربوه‌وه‌ حه‌رِامه‌؟ پێداگرى كردوو فه‌رموى: سوێند به‌ خوا لێره‌ نارِۆم تا هه‌واڵى رِاستى خۆتم پىَ نه‌ڵێیت؟ ئافره‌ته‌كه‌ش وتى: ئێستا كه‌ سوێندت خوارد پێتى ئه‌ڵێم: رِاسته‌ مرداره‌وه‌ بوو حه‌رِامه‌ به‌لاَم ئه‌ى باشه‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ به‌رچاوت یا به‌ر گوێت نه‌كه‌وتووه‌ كه‌ بۆ ناچارى رِێگه‌ى مرداره‌وه‌ بووى داوه‌و ده‌فه‌رموىَ: [ فَمَنِ اضْطُرَّ 

فِی مَخْمَصَةٍ غَیْرَ مُتَجَانِفٍ لِّإِثْمٍ فَإِنَّ اللّهَ غَفُورٌ رَّحِیمٌ ] المائده‌: 3، واته‌: (جا له‌گه‌ڵ برِیاردانى ئه‌وشتانه‌دا كه‌ حه‌رِاممان كردووه‌) هه‌ركه‌س ناچاركرا له‌ گرانیی و برسێتیدا (مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو بمرێت! ئه‌وه‌) ده‌توانێت له‌و شتانه‌ بخوات كه‌ حه‌رِاممان كردووه‌ (به‌ مه‌رجێك ده‌ستدرێژكار نه‌بێت و به‌ ئاره‌زوو ژه‌مى زۆرى لێ نه‌خوات)و خۆى تووشى گوناهو تاوان نه‌كات ئه‌وه‌ به‌رِاستى خوا لێخۆشبووه‌و میهره‌بانه ‌(بۆ ئه‌و جۆره‌ حاڵه‌تانه‌)، ئیتر من دایكێكم بۆ چوار كچ ى بێنه‌واو یه‌تیم سوێند به‌خوا پێویستمان زۆر به‌مه‌یه‌ داوام كرد له‌ زۆر كه‌س به‌لاَم سۆزو میهره‌بانیه‌كم له‌ دڵه‌كان نه‌دۆزیه‌وه‌ بۆ یارمه‌تى دانى ئه‌م كچه‌ بچوكو بێده‌سه‌لاَت و بێ باوكانه‌ بۆیه‌ ناچار به‌مه‌ بوومه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌برسێتى رِزگاریان كه‌م ! ئیتر برِۆ به‌لاى كارى خۆتداو كارت به‌ ئه‌مه‌وه‌ نه‌بێت، عبدالله ى كورِى موباره‌ك (100)سه‌د دینارى كه‌ بۆ سه‌فه‌رى حه‌ج ئاماده‌ كردبوو له‌ ناوكیسێك لاى خۆى بوو به‌ینى خۆى و خواى وتى: (ئاخۆ خوایه‌گیان ده‌بىَ چ پێویستیه‌كت به‌و هه‌موو حه‌جكردنه‌ى عبدالله وه‌ هه‌بێت؟ سوێند به‌ خوا ئه‌م پاره‌ ده‌ده‌م به‌ دایكى ئه‌م چوار كچه‌ بێ باوكه‌ تاوه‌كو بۆیان بكاته‌ خه‌رجى و به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویست صلى الله علیه‌وسلم هاو ده‌م ده‌بین له‌ رِۆژى دوایی) پاشى ئه‌مه‌ پاره‌كه‌ هه‌مووى ده‌دات به‌ دایكى چوار كچه‌ یه‌تیمه‌كه‌، ده‌گه‌رِێته‌وه‌ ماڵ ئه‌م ساڵه‌ ناتوانىَ له‌گه‌ڵ حاجیانى ماڵى خوا برِوات بۆ حه‌ج، ئیتر حاجیان به‌رِێكه‌وتن بۆ جێ به‌جێ كردنى ئه‌م رِوكنه‌، ئه‌م مایه‌وه‌ نه‌یتوانى له‌گه‌ڵیان بچىَ و له‌ماڵ نه‌ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆ نوێژى به‌ كۆمه‌ڵ نه‌بێت و پاشان خێرا ده‌گه‌رِایه‌وه‌ ماڵ و به‌م جۆره‌ تاوه‌كو حاجیانى ماڵى خودا رِوكنه‌كانى حه‌جیان به‌جىَ گه‌یاندو گه‌رِانه‌وه‌ بۆ خاك و ولاَت و ناو ماڵ و مناڵ و كه‌سوكارى خۆیان (خواى گه‌وره‌ ئه‌و سه‌فه‌ره‌ به‌ نسیب هه‌موولا بكات إنشاءالله)، به‌لاَم سه‌یره‌كه‌ ئا ئه‌لێره‌ دایه‌ هه‌ركاتێك كه‌سانێك ده‌چونه‌ لایان بۆ به‌خێرهاتنه‌وه‌یان و یاخود له‌شوێنێك دانیشتبانه‌ ده‌یانگوت: خواى گه‌وره‌ به‌ باشترین شێوه‌ پاداشتى عبدالله كورِى موباره‌ك بداته‌وه‌ به‌رِاستى له‌به‌ره‌وى نه‌بوایه‌ كه‌سمان وه‌ك پێویست رِوكنه‌كانى حه‌جمان دانامه‌زرا ! به‌رِاستى پێمانه‌وه‌ ماندوو بوو له‌ هه‌ر شوێنه‌ك بواین له‌سه‌ر هه‌ر رِوكنێكى حه‌ج له‌ گه‌ڵمان داده‌نیشت و فێرى ده‌كردین یارِه‌بى خودا پاداشتى بداته‌وه‌ به‌ باشترین شێوه‌، كاتىَ كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌ عبدالله كورِى موباره‌ك ده‌گات زۆرى لاسه‌یر ده‌بێت باشه‌ خۆمن ئه‌م ساڵه‌ نه‌چومه‌ بۆ حه‌ج ئه‌ى باشه‌ ده‌بىَ ئه‌م نهێنیه‌ چى بێت؟!خوایه‌گیان داوات لێده‌كه‌م كه‌ ئه‌م نهێنیه‌م بۆ ئاشكرا كه‌یت به‌رِاستى من سه‌رسامم له‌ قسه‌ى ئه‌مانه‌، بۆشه‌وه‌كه‌ نوست، كه‌سێك دێته‌ خه‌وى: زاتێكى زۆر جوان و نورانى پێی ده‌فه‌رموىَ: ((ألسلام علیك یا عبدالله بن المبارك ألا تدری من أنا؟ أنا محمد رسول الله حبیبك فی الدنیا وشفیعك فی الاخرة، یا عبدالله: أنقذك الله من كل شدة كما أنقذت بناتی الیتامى، یاعبدالله إن الله تعالى خلق ملكا على صورتك كان یجلس مع أهل بلدك أینما كانوا وحیثماارتحلوا، یا عبدالله كتب لكل حاج ثواب حجة-وكتب لك أنت ثواب سبعین حجة)) په‌رتوكى: ألخطب المنبریة لفضیلة الشیخ عبدالحمید كشك:ب4، واته‌: سلاَوت لێ بێت ئه‌ى عبدالله كورِى موباره‌ك، ئایه‌ ده‌زانى من كێم؟ من محمدى نێردراوى خودام خۆشه‌ویستت له‌ دونیاو تكاكار بۆت له‌ دوارِۆژ، ئه‌ى عبدالله: خوا رِزگارت كه‌ له‌ هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ك هه‌روه‌كو تۆ چۆن كچه‌ یه‌تیمه‌كانى منت رِزگار كرد (سه‌رنج ده‌ن ده‌فه‌رموىَ: كچه‌ یه‌تیمه‌كانى من: كه‌واته‌ هه‌ر كچێكى موسوڵمان یاهه‌ر مناڵێكى یه‌تیم پێغه‌مبه‌رى نازدار صلى الله علیه‌وسلم به‌ كچ و به‌مناڵى خۆى ناوزه‌ندى كردوون)، (ئینجا فه‌رموى:) ئه‌ى عبدالله: (ده‌زانى) خواى گه‌وره‌ فریشته‌یه‌كى له‌سه‌ر شێوازى تۆ دروست كرد وه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى لاى ئێوه‌ هه‌ڵه‌ساو داده‌نیشت له‌ هه‌رشوێنێك بانه‌و یا بۆ هه‌رشوێنێك چووبان، ئه‌ى عبدالله: بۆ هه‌ر حاجیه‌ك خێرى حه‌جێكى بۆ نوسرا به‌لاَم به‌ته‌نها تۆ خێرى حه‌فتا حه‌جت بۆ نوسرا، ئینجا ئایه‌ت و فه‌رموده‌ى زۆر موژده‌ به‌خشمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر یارمه‌تى دان و یا به‌خێوكردن و گرتنه‌ خۆى یه‌تیم و چاكه‌ كردن له‌گه‌ڵیان و دووركه‌وینه‌وه‌ له‌ ئازاردانیان جا به‌ هه‌ر شێوازێك بێت، هیوادارم به‌رده‌وام بێ باوكانمان له‌یاد نه‌چێت و ده‌ستى یارمه‌تیان بۆ درێژكه‌ین و نه‌هێڵین له‌ هیچ په‌كیان بكه‌وێت.
          

صفحات سایت

پیچک