ماڵپه‌ری ئیسلام كورد
Rss
Logo
ADS
زاراوه‌كانی قیرائات

مه‌تنی تحفة الأطفال

ته‌فسیری قورئانی پیرۆز

شێوازی نوێژی پێغه‌مبه‌ر

ئامۆژگاری بۆ موسڵمانان

كاتی بانگه‌كان&بانكبێژان

24 كاتژمێر راسته‌وخۆ

ئاماری ماڵپه‌ر
میوانانی سه‌رهێل

ژماره‌ى سه‌ردانه‌كان

ڕاپرسی ماڵپه‌ر
ئایا تا ئێستا سوودت له‌ ماڵپه‌ری ئیسلام كورد بینیوه‌؟؟؟

ماڵپه‌ره‌ كۆنه‌كه‌مان
عه‌لمانیه‌ت بناسه‌
گێژاوی مه‌دخه‌لیزم
مێژووی انصار الاسلام
فیرعه‌ونی زه‌مان و قه‌یرانی...

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
له‌ به‌شی : ژیانی پیاوچاكان,

 

هاروون یه‌حیا

ئاماده‌كردن و وه‌رگێرِانى له‌ ئینگلیزییه‌وه‌: موئمین زه‌ڵمى 

پیاوێكى سپى بۆ رِۆژى رِه‌ش
له‌ كاتێكدا بیردۆزه‌كانى داروین و سه‌ره‌تانه‌ زانستییه‌كان، ژیانى دانیشتوانى زه‌وى رِه‌ش ئه‌كه‌ن، وشه‌ بریسكه‌داره‌كانى ئه‌و ئه‌زموونێكى نوى به‌ ژیان ئه‌ده‌نه‌وه‌، له‌ رِێگه‌ى وته‌ شیرین و نوسینه‌ رِه‌ونه‌قداره‌كانیه‌وه‌ گومانه‌ رِه‌شه‌كان ئه‌سرِێته‌وه‌ جارێكیتر رِاسته‌قینه‌ ئه‌داته‌وه‌ گه‌ردنى خه‌ڵك، ئه‌و ئه‌ڵى خه‌ڵكینه‌، زانسته‌كان، ته‌كنه‌ۆلۆجیا، زانستى رِۆژ ته‌نیا به‌خششى خالقن، ته‌نیا كردگارێك هه‌یه‌ كه‌ بۆ به‌دى مرۆڤه‌كان جل و به‌رگى پرِ به‌ پێست و بۆ دوارِۆژیان مانایه‌كى جوان، ئه‌داته‌وه‌… له‌ رِوانگه‌ى گه‌وره‌یى خزمه‌تیدا، ئه‌كرى ته‌سبیحێك له‌ شاكاره‌كانى بنوسینه‌وه‌:

ژیانێك، سه‌ربه‌رزى بۆ پاكرِه‌وایان، دژایه‌تى بۆ رِه‌ش ده‌واران
هارون یه‌حیا، بیریارى گه‌وره‌ى توركى، ناوى ته‌واوى (عه‌دنان ئۆكتار) ساڵى ١٩٥٦ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ 

له‌دایكبووه‌، به‌ یه‌كێك له‌ پیاوه‌ فیكرییه‌ ناوداره‌كان ناسێنراوه‌، باوه‌رِى ته‌واوى به‌ گرنگیپێدانى به‌ها نیشتیمانى و ئه‌خلاقیه‌كان هه‌یه‌ و برِواى وایه‌ كه‌ ته‌نها ئه‌م به‌ها پیرۆزانه‌ ده‌توانن په‌یامى مرۆڤایه‌تى بدره‌وشێننه‌وه‌. له‌ ساڵى ١٩٧٩ ه‌وه‌ ململانێى فیكرى ده‌ست پێكردووه‌، كاتێك كه‌ قوتابى كۆلێجى هونه‌ره‌ جوانه‌كانى زانكۆى معمار سنان بوو، به‌ درێژایى ساڵه‌كانى خوێندكارى، سه‌رقاڵى لێكۆلێنه‌وه‌ى فه‌لسه‌فه‌ و ئایدۆلۆجیا مادییه‌كانى گۆرِه‌پان بووه‌. هه‌ر له‌و ژینگه‌یه‌شدا چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌و بواره‌دا ئاماده‌ كردووه‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا گه‌شته‌ ئه‌و رِاسته‌قینه‌ییه‌ى كه‌ داروین هه‌رِه‌شه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر به‌ها نیشتیمانى و ئه‌خلاقیه‌كانى كۆمه‌ڵگه.‌ 
گۆڤارى زانستى نوى له‌ رِاپۆرتێكیدا هارون یه‌حیاى به‌ پاڵه‌وانى زانستى جیهان ناساند به‌وه‌ى چه‌ندین بیرۆكه‌ى پێشكه‌وتووى بۆ ژیانى ئاسایى مرۆڤایه‌تى پێشكه‌ش كردووه‌.
له‌ تێكرِاى نوسینه‌كانیدا یه‌هودییه‌ت و ماسۆنییه‌ت به‌ خاوه‌نى زۆرترین كاریگه‌رى سلبى ده‌زانێت كه‌ به‌رده‌وام بۆ له‌ ناوبردنى مێژووى سه‌رزه‌وى له‌ بۆسه‌دان، جگه‌ له‌وه‌ش خاوه‌نى زیاتر له‌ ١٠٠ كتیبه‌ له‌ بواره‌ جیاجیاكانى ژیانى تاكى نیشتیمانپه‌روه‌ره‌ رِه‌وشت به‌رز و به‌ كۆكراوه‌یش تاكێكى مسوڵمان، له‌ بواره‌كانى عه‌قیده‌ و بیروباروه‌رِى ئیسلامى، ئه‌خلاقیات، رۆشنبیرى، زانست هه‌ندێكجار له‌ نوسینه‌كانیدا نازناوى (جاوید یالجن) ى به‌كارهێناوه‌، به‌ شێوه‌یه‌كى گشتیش نازناوى (هاروون یه‌حیا) ى به‌كار هێناوه‌ كه‌ پێكهاته‌ى ناوى هه‌ردوو په‌یامبه‌رى گه‌وره‌، (هاروون و یه‌حیا) یه‌، علیهم الصلاه‌ والسلام، له‌ وه‌ڵامى هه‌ڵبژاردنى ئه‌و نازناوه‌شدا هه‌میشه‌ به‌ وره‌یه‌كى به‌رزه‌وه‌ ده‌ڵێت "هه‌ردوو پێغه‌مبه‌ره‌ شیرینه‌كه‌ دوو چالاكوانى به‌ جه‌رگى دژایه‌تى بێباوه‌رِى و بۆگه‌نى ژیان بوون". 
خوا په‌یامى بۆ مرۆڤه‌كانى خۆى ناردووه‌
له‌ هیچ شتێكى ژیانى مرۆڤه‌كاندا سه‌رپێى نیه‌، هه‌نگاونان، به‌ پێى خۆیانه‌، وه‌ستان، به‌ پێى ژیانه‌، خواردن و رۆزى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ په‌یامى خالقدا هاتووه‌، یه‌حیا ئه‌ڵى: قورئان، مانا زیوینه‌یه‌كان، وشه‌ بریسكه‌داره‌كان، ناوازه‌ترین به‌رنامه‌ و په‌یرِه‌وێكه‌ كه‌ هاوتاى نیه‌، نه‌ كه‌س وشه‌ى وا ئه‌ناسى، نه‌ مرۆڤ پێگه‌ى هه‌یه‌ له‌به‌رده‌م وێنه‌ جوانى كێشراوه‌كاندا. له‌ هه‌موو كتێب و نوسراوه‌كانیدا دروشمى په‌مه‌یى (بانگ هێشتێك به‌ رِاسته‌قینه‌)، ئه‌و وینه‌ جوانه‌كه‌ى یه‌حیایه‌، موحه‌ممه‌د (صلى الله علیه‌ وسلم) پێغه‌مبه‌ره‌ شیرین كرداره‌كه‌یه‌ كه‌ بى وێنه‌یه‌، رِاسته‌قینه‌ واى خواستووه‌ له‌ زیاتر له‌ ٥٠ وڵاتى جیهاندا هارون یه‌حیا به‌ پیاوى خه‌ونه‌كان بناسرێت، كتێبه‌ نوێیه‌كانى رِووپۆشى دڵى ئه‌ویندارانى رِاسته‌قینه‌ن، ئه‌وانه‌ى ئه‌یانه‌وى كه‌وڵى درۆ بكه‌ن، هارون یه‌حیایان خۆش ئه‌وى، هه‌میشه‌ به‌ جوامێریه‌وه‌ ئه‌ڵى: تكایه‌ درۆ به‌سه‌، قوتاربن لێى، خواى خۆمان، خالیقمان ئه‌ڵى رِاست بن، رِاسته‌قینه‌ ببینن.

mor.JPG



(محمد رسول الله) لۆگۆیه‌ك بۆ ئه‌ویندارانى رِاستى
هاروون یه‌حیا دیسان ئه‌ڵى كه‌ موحه‌ممه‌د خاوه‌نى حیكمه‌ت و ته‌واوسازییه‌، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و وێنه‌یه‌، ئه‌و مۆره‌ى كه‌ لێى نوسراوه‌ (محمد رسول الله) بۆته‌ لۆگۆى هه‌موو چالاكییه‌كانى. له‌ بانگه‌وازى رِاستیدا چه‌ندین كه‌س تا ئێستا به‌ پرشنگى وشه‌ زیوینه‌یه‌كانى یه‌حیا به‌ ئاگا هاتوونه‌ته‌وه‌ و هاتوونه‌ته‌وه‌ سه‌ر رِێبازى رِاستى. نوسینه‌كانى یه‌حیا به‌ دواى ئیمانى مرۆڤدا ئه‌گه‌رِێن، هه‌ر كه‌سێك یه‌حیا ئه‌خوێنێته‌وه‌ دانایى بێشومارى ئه‌وى بۆ ده‌ر ئه‌كه‌وى، هه‌ست به‌ شیرینى ژیان ئه‌كا، له‌ نیه‌تى رِاستى ئه‌و تى ئه‌گا، له‌ تایبه‌ته‌ندیه‌كانى خۆى و نوسینه‌كانیشى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كاریگه‌رى بۆ سه‌ر خوێنه‌رانى له‌ سه‌ر شه‌قه‌مه‌كانه‌وه‌ تا كونجى خه‌ڵوه‌تگه‌كان خێرایه‌، ئه‌و ئه‌ڵى خوا منه‌تى كردووه‌ منى هێناوه‌ته‌ بوون، بۆیه‌ش هه‌موو شته‌كانم هى ئه‌ون، زۆرینه‌ى وشه‌ رِاستیه‌كانیش ئه‌ڵێن بۆ سه‌ده‌ى بیست و یه‌ك، هاروون یه‌حیا تاكه‌ پیاوى سپییه‌، كه‌ رِۆحێكى له‌ وشه‌ى رِاست هه‌یه‌، ئه‌و پشتێنى ئاشتى و رِاستگۆیى و داپه‌روه‌رى و جوانى و خۆشبه‌ختى ئه‌بێت بۆ داپۆشینى رِووى رِه‌شى زه‌وى و سپیكردنه‌وه‌ى دونیایى تاڵ.
          

صفحات سایت

پیچک

ساخت وبلاگ در میهن بلاگ

شبکه اجتماعی فارسی کلوب | اخبار کامپیوتر، فناوری اطلاعات و سلامتی مجله علم و فن | ساخت وبلاگ صوتی صدالاگ | سوال و جواب و پاسخ | رسانه فروردین، تبلیغات اینترنتی، رپرتاژ، بنر، سئو